| BASIRA | ••📜🌱
1.08K subscribers
2.28K photos
305 videos
713 links
استغفر الله.."kurdya

⦅13_7_2022 ⦆*🌴
Download Telegram
••🗓🌿

❞خوای گەورە مسۆگەری کردووە بۆ ئەو کەسەی کە شوێنکەوتەی قورئانە کە لە دونیا گومڕا نابێت، وە لە دوا رۆژدا بەدبەخت نابێ، دواتر ئەم ئایەتەی خوێندەوە:{فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَىٰ}❝

◆ابن عباس'رضي الله عنه'
◆أخرجه ابن أبي شيبة في المصنف، | رقمـ٣٥٩٢٦

https://t.me/BASIR4
••📜🌿

❞ھەر کەسێک ئومێدی بە شتێک ھەبێت ئەوا داوای دەکات، وە ھەر کەسێک لە شتێک بترسێت ئەوا لێی ھەڵدێت، جا گەر تێکۆشان بکات و پشت بە خودای گەورە ببەستێت و وە پەیوەست بێت بە داوای لێخۆشبوون و تێکۆشان، ئەوا بێگومان خودای گەورە فەزڵ و بەخششی پێدەدات کە لەبیر کردنەوەی دا نییە، وە گەر بینی کەوا سینەی فراوان نابێت، وە ناگات بە شیرینی ئیمان و ڕوناکی ھیدایەت، ئەوا با زۆر تەوبە و داوای لێخۆشبوون بکات، وە دەست بگرێت بە تێکۆشان بە پێی توانای، چونکە خودای گەورە دەفەرمووێت :- { وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا }❝

◆پێشەوا ابن تیمیة 'رحمە الله'
◆مجموع الفتاوى | بەرگی ١١، لاپەڕە ٣٩٠

https://t.me/BASIR4
••🗓

❞دونیـا مــاڵی ڪه‌سی مـوسڵمـان نییه‌، به‌ڵڪو ئـه‌وه‌ۍ ڪه‌ ماڵی مـوسڵمـانـه‌ به‌هـه‌شتــه‌، هـاتۆتـه‌ دونـیـا بۆ ئـه‌وه‌ی عـه‌مه‌ل بڪات بۆ به‌ده‌ستهێنـانی بـه‌هـه‌شت.❝

◆شێخ صالح فوزان'حفظه الله'
◆شـرح الـأربعين | ٢٨٥

https://t.me/BASIR4
••📜✍🏻

❞ئەو چێژ و خۆشیەی کە پاش مردن دەمێنێ، وە سودی ھەیە لە ئاخیرە‌تدا، ئەوە چێژی زانستە بە خودای گەورە، وە کار و کردەوە پێ کردنی.❝

◆پێشەوا ابن تیمیة'رحمە الله'
◆مجموع الفتاوى | بەرگی ١٤ - لاپەڕە ١٦٢

https://t.me/BASIR4
••🗓🌿

❞ھاوە‌ڵێتی ئە‌و كە‌سە‌ مە‌كە‌، كە‌ چاكە‌كانی بە‌سە‌رتە‌وە‌ دە‌ژمێرێت.❝

◆سوفیانی ثە‌وری'رحمه الله'
◆شعب الإيمان | ٩٠٥٩

https://t.me/BASIR4
••🌱")

❞پێویستە‌ لە‌سە‌ر كە‌سی ژیر، كە‌ مە‌یلی دڵی خە‌ڵكی بھێنێت بە‌لای خە‌ندە‌ و بزە‌، وە‌ دووربكە‌وێتە‌وە‌ لە‌ گرژی.❝

◆ابن حبان'رحمه الله'
◆روضة العقلاء | ٧٦

https://t.me/BASIR4
••🗓🍃

❞لە ڕەحمەت و بەزەیی خوای گەورە بە بەندەکەی ئەوەیە کە توشی ناخۆشیە‌كی دەکات بەجۆرێك کە نەتوانێت ئەو ناخۆشییەی باس بکات، وە هیچ کەسێك نادۆزێتەوە کەوا لە ناوەڕۆکی ئەو ناخۆشیەی تێبگات، ئەوەش بۆ ئەوەیە کەوا دڵی ئەو عەبدە وابەستەی هیچ کەسێك نەبێت جگە لە الله کە باس و شەکوای خۆی تەنها بۆ خوا بکات و هانای بۆ ببات.❝

◆ابن القيم 'رحمه الله'
◆الوابل الصيِّب | صــ ٣٥

https://t.me/BASIR4
••📚

❞..ئیمام ابن رجب - رضي الله عنه - دەفەرمووێت:-
(..فمَنْ اِستقامَ قلبُه ولسانه، استقام شأنه كلّهُ..)
واتە:
هەر کەسێک دڵ و زمانی ڕاستەڕێ و دامەزراو بێ، ئەوە هەموو کارو بارێکی ڕاستەڕێ و دامەزراو دەبێ..❝

◆مجموع الرسائل - بەرگی ١ - لاپەڕە ٣٥٧

https://t.me/BASIR4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
°°🎧💡
❞..مـــاشـــاءاللــــه .."

https://t.me/BASIR4
••🌿

❞یەکەم کەسانانێك کەبانگ ئەکرێن بۆ بەهەشت ئەوانەن کە سپاسی خوایان کردووە لەسەر هەموو حاڵێك.❝

◆الزهد لابن المبارك | صـ٩٧

https://t.me/BASIR4
••🌿🗝

❞هەر چەندە ئافرەت دیندار تر و ڕەوشت جوانتر بێت، خۆشەویستتر دەبێت لای نەفس وعاقیبەتی سەلامەت تر دەبێت.❝

◆ابن عثیمین'رحمه الله'
◆مفكرة الزواج.

https://t.me/BASIR4
°°📔🎀

❞ابو داود لە حذیفەی ڪوڕی یەمانەوە 'رضی الله عنە' ڕیوایەتی ڪردووە و ئەلبانی بە صحیحی داناوە دەفەرمووێت:

«پێغەمبەری خوا ﷺ ئەگەر ڪار و فەرمانێڪ دڵتەنگ و خەمباری کردبا نوێژی دەکرد.»❝

https://t.me/BASIR4
••🗓🌱

❞خوایە‌ ھە‌ركە‌س لە‌ ئێمە‌ ئە‌ژیە‌نیت لە‌سە‌ر ئیسلام بیژیە‌نە‌، ھە‌ركە‌س لە‌ ئێمە‌ ئە‌مرێنیت لە‌سە‌ر باوە‌ڕ بیمرێنە.❝

◆پێغە‌مبە‌ری خوا صلی الله علیە‌ وسلم
◆رواە‌ احمد | ٣٦٨/٢

https://t.me/BASIR4
••🗓🍃

❞خوای تعالی كردە‌وە‌یە‌ك كە‌ تێیدا بە‌ قە‌د قورسی دە‌نكێك ڕیا ھە‌بێت، قبوڵی ناكات.❝

◆یوسف ـی كوڕی اسبط'رحمه الله'
◆حلیـە الٲولیـاء | 8/240

https://t.me/BASIR4
••📜🌱

❞ابن سنان دە‌فە‌رموێت: گوێم لە عباس العنبري و علي ابن المديني بوو دەیانفە‌رموو: وازمان لە سەلاوات دان لەسەر پێغەمبەر ﷺ نەدەھێنا بۆ ھەموو فەرموودەیەك کە گوێمان لێ دەبوو، وە ھەندێك جار پەلەمان دەکرد لە نوسیندا جا شوێنمان بە جێ دەھێشت بۆ ھەموو فەرموودەیەک تاوەکو دەگەڕاینەوە بۆی(واتا دواتر سەلاواتەکەیان دەنوسی).❝

◆الجامع لأخلاق الراوي | ١ / ٢٧٢.

https://t.me/BASIR4