دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا
778 subscribers
6.74K photos
116 videos
288 files
381 links
✓ناساندنی دەستنووسی کوردی و زانایانی کورد
✓بەتایبەت ئەوانەی لە کتێبحانە شەخسیەکانە

تکایە بۆ ناساندنی بەڵگە و دەستنووسی ئەرشیڤی ماڵان یارمه‌تیمان بەن
ئیرەج مورادی باقلاوایی
@irajmoradi
Download Telegram
فەقێ / دەروێش سادق بۆڕیەری

شاعیرێکی گومناوی ساڵەکانی (1250ــ1340 کۆچی)، خەڵکی ئاوایی بۆڕیەری ناوچەی ژاوەرۆ.
وەک لە شێعرەکانیدا دیارە مۆریدی شێخ عوسمانی سیراجەدینی یەکەم بووە. لە کەشکۆڵێکی مەڵا وەهاوی ئاریان، کۆمەڵێ شێعری ئەم شاعیرە بە نازناوی (دەروێش) و (بۆڕیەری) هاتووە. بە هەورامی و سۆرانی و فارسی شێعری داناوە.

دەستخەتی ڕوونووسکراوی ئەو شێعرانە ئێستە لای برای هێژا و تێکۆشەر کاک موحەمەد ڕەحیمی‌یە لە بۆڕیەر.

۱۷ پووشپەڕی ۱٤۰۱ سەفەرێک چووین بۆ بۆڕیەر. لەگەڵ کاک موحەمەد کەوتینە قسە و باس لەسەر دەروێش بۆڕیەری. بەڕاستی ساغکردنەوەی ئەو دیوانە هەر لە کاک موحەمەد دەوەشێتەوە.
هیوادارم ئێوەش ئەگەر شێعر و باسێ لەو شاعیرە شک دەبەن، بۆمان بنێرن.

وێنە: بینای کۆنی سەردار کوڕی عەلی ئەکبەر خان شەرەفەلمۆلک ناسراو بە (حمام سه‌ردار) لە ئاوایی بۆڕیەر

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
یاران و همراهان ارجمند
با سلام و احترام

بدین‌وسیله به اطلاع‌ می‌رساند، شمارۀ 21 مجلۀ کشکول که در پاییز 1401 منتشر می‌شود، ویژه‌نامه‌ای است در خصوص میراث خطیِ پزشکی در کردستان، بدین‌وسیله از همیاری و همکاریِ قلمی‌تان استقبال می‌کنیم.

مهلت ارسال مقاله تا 30 مردادماه می‌باشد.

مدیر و سردبیر مجلۀ کشکول / محمد عبدلی 🌺
31-04-1401


🌸 @kashkultv
🧳 کاتێ دەسەڵاتی بەعس بەوپەڕی بێ‌شەرمییەوە کۆمەڵکوژی کورد بە ئەنفال ناو دەبات.

🧳 کوردێک دوای ٨ ساڵ زیندانی و دیلبوون لە ئێران دەگەڕێتەوە و دەبینێ بنەماڵەکەی نەماون. ئەویش نامە بۆ سەدام دەنووسێ و ئەویش وڵامی ئەداتەوە
.


عاسی مستەفا ئەحمەد ئەو سەربازە عیراقیەی كە هاوسەر و منداڵەكانی لە شاڵاوی ئەنفالدا بێ سەروشوێن بوون، ۷ــ۵ــ۲۰۲۲ بە نەخۆشی لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
لە سەردەمی ڕژێمی ڕووخاوی بەعسدا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عاسی مستەفا ئەحمەد، لەدایکبووی ساڵی 1952 خەڵکی شاری چەمچەماڵ کە ژنێک و سێ منداڵی هەبووە، بردراوە بۆ سەربازیی لە سوپای عێراقدا و ڕەوانەی بەرەکانی جەنگ لەگەڵ ئێران کراوە و لە ڕۆژی 27/3/1982 بە دیلی کەوتووەتە دەست سوپای ئێران و هەشت ساڵ دیلی ئێران بووە.
ڕێکەوتی 24/8/1990 لە کاتی گۆڕێنەوەی دیلەکانی نێوان عێراق و ئێراندا ئازاد کراوە و گەڕاوەتەوە چەمچەماڵ، بەڵام چاوی بە خێزانەکەی نەکەوتووەتەوە و پێیان گوتووە، ئەندامانی خێزانەکەی لەلایەن سوپای عێراقەوە گیراون و بێسەروشوێن کراون.

عاسی مستەفا ئەحمەد بە ناوی سەربازێک کە لەپێناو عێراق و سەدامدا جەنگاوە و هەشت ساڵ دیل بووە، لە ڕێکەوتی 4/10/1990 لە نامەیەکدا ناوی ئەندامانی خێزانەکەی بۆ سەدام حسێن، سەرکۆماری ئەوکاتی عێراق دەنووسێت و داوای ڕوونکردنەوەی چارەنووسیان دەکات.
دوای سێ هەفتە لە ڕێکەوتی 26/10/1990 سەرۆکایەتیی دیوانی کۆماری عێراق لە نامەیەکدا وەڵامی دەداتەوە کە:
''بەڕێز عاسی مستەفا ئەحمەد، ژنەکەت و مناڵەکانت لە کاتی پرۆسەی ئەنفالدا لەناو براون، کە لە ساڵی 1988 لە ناوچەی باکوور جێبەجێ کرا''.

ئەندامانی خێزانەکەی عاسی مستەفا ئەحمەد کە ئەنفال کراون، بریتی بوون لە:
- عەزیمە عەلی ئەحمەد، لەدایكبووی 1955 (هاوسەری).
- چرۆ عاسی، لەدایکبووی 1971 (کچی).
- فەرەیدوون عاسی، لەدایکبووی 1981 (کوڕی).
- ڕووخۆش عاسی، لەدایکبووی 1982 (کوڕی).

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
نامەکەی عاسی مستەفا ئەحمەد شایەتحاڵێکی ئەنفال و وڵامدانەوەی دیوانی سەرۆک‌کۆماری عێراق

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from KurdPress | کُردپرس (Ad1)
موزه آثار نسخ خطی در ایلام راه‌اندازی می‌شود

https://kurdpress.com/fa/36435/

@KurdPressCom
بنەماڵەی جەڕاحانی هەورامان ــ گوندی ڕووەرێ ــ
استاد یعقوب ابن جراح ابن اسحاق
مردن ۱۲۱۰ کۆچی

بەڵگەکان ئەگەر بەرد بن پارێزراوترن.

دەمێکە دوای کۆکردنەوەی زانیاریم لەسەر ئەو بنەماڵەیە. خۆشبەختانە گەیشتمە سەرچاوەیەکی سەرەکی، هەم بەڵگەی نووسراوم دەست کەوت و هەم زانیاری زارەکی باش.

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
بەڵگەی سەرەوە پێش خاوێنکردنەوە

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
هاوڕێیانی ئازیز

سڵاو و ڕێز

تا وەکوو ئێستە لە زۆر کەسی خەمخۆر و بەئەمەگی وێژە و ئەدەبی کوردیم بیستووە، ئای چ دەبوو گۆڤاری سروە تا ژمارە ۵۰۰ بڕی کردبا؟
چ دەبوو ڕۆژنامەی کوهستان کە ساڵی ۱۳۲۲ دەستی پێ کرد و تا دوای ۱۳۲۵ درێژەی بوو، ئەوە بڕی بکردایە تا ساڵەکانی ۱۳۳۷؟
چ دەبوو ڕۆژنامەی کوردستان کە لە ۱۳۳۷ دەستی پێ کرد تا ۱۳٤۱، ئەوە تەمەنی تا ۱۳۵۰ بڕی بکردایە؟

یا بۆ ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی دیکەش هەروا.

دەزانن ئەوانە یەکێ لە گەورەترین و دەوڵەمەندترین سەرچاوە و پاشخانەکانی ئەدەبیاتی کوردن بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان. ئەوانەی سەدان و هەزاران بابەتی شێعر و پەخشان و بابەتی دیکەیان لە خۆ گرتووە کە ئێستە ئێمە دەستمان پێیانەوەیە بۆ نووسین و توێژینەوە.

چەند خۆشە خەمخۆری ئێستەی وێژە و مێژووی کورد بزانێ گۆڤاری کەشکۆڵ لە مهاباد کە خەریکە کارنامەی کاریی بۆ ژمارە ۲۰ دەڕوات، هەست پێ بکات.
وەک شارەزایەکی بواری بەڵگە و دەستنووسی زانایانی کورد ــ ئەگەرچی لەوانەیە لەگەڵ هەندێ بەرنامەی سەرنووسەریشی نەبووبم و نەبم، یا بەهۆی ناردنی وتار و چاپ نەبوونی وتارەکانم، دڵم لە کاک موحەمەد عەبدولی ئێشاوە ــ دەزانم ئەو پیاوە و مامۆستای هێژا کاک عەبدوڵا سەمەدی، چەندە خزمەتییان بەو بوارە کردووە. چەندە بەڵگە و دەستنووسیان لە مردن و فەوتان ڕزگار کردووە، چەندە شانازی بەرهەم و لاپەڕەی زێڕینیان دەرخستووە بۆ کورد، چەندە ناونیشانی سەرچاوەیان داوە بۆ کاری توێژینەوە و ...

من ئاگەدارم بەهۆی کەشکۆڵەوە دەیان نووسەر و توێژەر و ئەرشیڤدار لە ئیلام و کرماشان و سنە و تاران و ورمێ و مهاباد پێوەندییان بەستووە بە کەسانێتر لە باشوور و ڕۆژاوا و باکووری کوردستانەوە.

من ئاگەدارم کە چەند کەسی‌تر هەوڵیان خستووەتە گەڕ بۆ سەردانی کتێبخانە ڕسمیەکانی جیهان و کتێبخانە شەخسیەکانی میرزا و مەلا و ... لە ناوخۆ .

تکایە برایانی ئازیزم و خوشکانی دڵسۆز، خەمی تەمەنی گۆڤاری کەشکۆڵتان بێ. دوو ژمارەی ئامادەی چاپە و لەبەر باری کزی دارایی، خەریکە دوا دەکەوێ و خەریکە ئیتر نەتوانن وەک جاران چوار ژمارە لە ساڵێ چاپ بکەن.

با ڕێک بکەوین لەسەر ئەوە خەمی کەسایەتی و بەرهەمی زیندوو بخۆین نەک بۆ ڕۆیشتووان و لەدەست‌چووان و مردووان. با نەهێڵین کەشکۆڵیش وەک سروە و ژین و گەلاوێژ و ... گیان‌کەنشت بکا.
هاوکاری داراییتان بۆ ئەو گۆڤارە دەتوانێ تەمەنی ئەو گۆڤارە درێژ بکاتەوە.

"ئەم نووسینەم لەبەر خۆمەوە نووسیوە و هەستم بە خەمی سەرنووسەر و بەرپرسی گۆڤارەکە کردووە."

ئیرەج مورادی
Forwarded from mohammad abdoli
ڕێزدار و خۆشە‌ویست
وێڕای سڵاو


بەشانازییە‌وە گۆڤاری کە‌شکۆڵ یەکەم گۆڤاری دەستنووس و بەڵگەنامەکانی کوردستان، گە‌یشتە ژمارەی 18. ماوه‌ی شه‌ش ساڵە بەردەوامین لە ناساندن دە‌ستنووس و زیندووکردنە‌وەی میراتی نەتەوایە‌تی کوردی. ئەم 18 ژمارەیە، بەرهەمی نووسەران، وەرگێڕان، تۆێژەران و سەرجەم ستاڤی کە‌شکۆڵە کە بە هاوکاری یەکتر، قۆناغەکانیان بڕیوە.

کەشکۆڵ گۆڤارێکی سەربەخۆیە و لەباری ماڵییە‌وە سەر بە هیچ ناوەند و دەزگایەک نییە و لە ڕێگە فڕۆش و یارمەتی خێرخۆازانەوە دابین دەکرێ.

لەم ڕۆژانەدا کە نرخی چاپ و کاغەز گران بووە، و تێچووی کەشکۆڵ قورساییەکی زۆری هاویشتوتە سەرشانمان، چاوەڕوانی یاردەی ماڵی و دڵسۆزی خەمخۆرانین.

ژماره کارتی بانکی میللی به نێوی محەمەد عەبدولی
6037991842247219

سپاسی گەورەییتان دەکەین. 💐🙏💐
20120325155829-1060-167.pdf
328.8 KB
وتووێژێک لەگەڵ موحەمەد عەلی سوڵتانی ــ کرماشان
Audio
وتووێژی د. ئەمیر حەسەنپوور لەگەل زمانەوانی ناوداری کورد تەوفێق وەهبی

@peluy_genim
Forwarded from گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری (ئیرەج مورادی Iraj Moradi)
سایە مرد.

نازانم بەڕێز هووشەنگ ئیبتەهاج ناسراو بە سایە کە ۹۵ ساڵ ژیا، بۆ کام دەردی کورد فرمێسکی ڕشت و قەڵەمی جووڵا. مەگەر شاعیران خۆیان ناڵێن: هەستی ئەوان ئینسانییە و نەژادی نییە.
کاک سایە بۆ کام کارەساتی کورد لە قاڕنێ و پاوە و هەڵەبجە و ئەنفال و شەنگال و کۆبانێ و عەفرین نووکەقەڵەمەکەی سێبەری خست؟ من نەمدیوە، ئێوە چی؟ چەند ڕۆژە سەیری ئەو هەموو پرسەنامەی کوردە لەسەر گرووپ و کاناڵ و ئیستۆری و پڕۆفایلی تۆڕەکۆمەڵایه‌تیەکان دەکەم، دەڵێم بەشکوو پاکانەیەکم دەست کەوێ منیش تۆزێ خۆم فارسانە گیڤ بکەم. بەداخەوە هیچم نەبینی کاک سایە دێڕێک و بەیتێک بۆ ئینسانی کوردی نووسیبێ. ئەوەی بزانم ئەو پیاوە دەردناسی ئینسانی فارس و پان‌ئێرانیستەکان و خێڵی توودە بوو.
وایە یا نە؟

چی بکەم، تەنیا دەتوانم بێژم: ڕۆحی شاد



@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
وەک وەسیەتنامەیەک
هاوڕێیان

سڵاو و ڕێز

جیا لە دیوانی ملوانکەی شین ــ‌مامۆستا شەریف حسێن‌پەناهی‌ــ کێ سوراغی شێعری دیکەی ــ‌چاپنەکراوی‌ــ ئەو شاعیرە بەخت ناخۆشەی هەیە؟

من چەند پارچەیەکم دەست کەوتووە. ئێوەش هەرچی شک دەبەن و لاتانە، بۆمانی ڕەوانە بکەن. بە ناوی ئەرشیڤی خۆتانەوە هەڵیدەگرین (ئەمانەت‌پارێز دەبین.)
با بزانین کەی سەرجەم دیوانەکەی کاری چاپی بۆ دەکرێ، ئێمەش ئامادە دەبین بە پێدانی ئەو شێعرانە.

ئیرەج مورادی
بەیانی ژمارە دە.pdf
3.8 MB
"#بەیان" ژمارە دە تایبەتی ڕۆژنامەگەری کوردییە.
ئێستێ ژمارە ٢٤ لەژێر چاپدایە.

https://t.me/Komarikurdistn
گۆڤاری بەیان ــ ژمارە ۱۰ ــ ۱۳۹۹
مەهاباد

پێڕستی شێعری شاعیرانی کورد لە گۆڤاری (نامەی هەفتەگی کووهستان)
ئیرەج مورادی

@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
مامۆستا قەلەندەری ئازیز و خۆشەویست
شاعیری هەست‌جوان و ناسک‌بێژی سەردەشتی


وێڕای ڕێز و سڵامی فراوان

وەک نامەیەک بۆ جەنابت، گەرەکمە داواکارییەک بگەینم بە دۆستان و پێشنیارێکیشتان ئاراستە بکەم.

ئەو ڕۆژانە لەسەر پەڕەی FB بابەتێکتان لەسەر ساڵیادی کۆچی دوایی کاک سمایل سەردەشتی گۆرانیبێژ، دانابوو. بەتایبەت چەند پارچە گۆرانی دانراوی خۆتان لەسەر کێشی ۷ بڕگەیی خۆماڵی، هەروەها نووسیبووتان کەسانێ وەکوو ئەو گۆرانیبێژە و کاک ڕزگار شەرەفکەندی و سترانبێژ و بەندبێژانی‌تر سوودیان لەو شێعرە گۆرانیانەی بەڕێزتان وەرگرتووە.

ئافەرین لە بوێریت کە ئەسپی قەڵەمت لەو بوارەیش غار داوە و سەرکەوتوو بووی.
تکایە جیا لە ۷ بڕگەیی لەسەر کێشی ۳ و ۵ و ۹ و پتر و کەمتر گۆرانی دیکە دابنن.

زستانی ۱٤۰۰ کە بۆ کۆنفڕانسی (مێژووی کورد لە ئاوێنەی دەستنووس ــ زانکۆی سلێمانی) دیدارم لەگەڵ مامۆستا مەزهەری خالقی کرد، ڕێک ئەم باسەی هێنایە گۆڕێ کە:

ــ گۆرانیەکانیی وا شێعرەکەیان لەسەر کێشی خۆماڵین زیاتر مۆرکی کوردانەیان پێوە دیارە تا ئەوانەی لەسەر کێشی عەرووزی فارسی و عەرەبین.

ــ گۆرانیبێژێ کە گۆرانی لەسەر کێشی بڕگەیی خۆماڵی هەڵدەبژێرێ، لاساکردنەوەی کەمترە و هەموو کەسێ ناتوانێ وێنەی لەبەر هەڵبگرێتەوە.

ــ سەردەمانی زوو واتا پێش شێخ شەهابەدینی کاکۆزەکریایی ۱۰۰۲ــ۱۰۷۳ کۆچی کە دەبێتە یەکەم شاعیری کورد کە شێعری کوردی لەسەر کێشی عەرووزی داناوە (بڕوانە: دیوانی شاعیرانی کۆنی کەڵاتەرزان ــ دانەر: ئیرەج مورادی)، کورد و هەموو ئەوانەی شێعریان بە زمانی پەهلەوی کۆن داناوە، شێعرەکانیان لەسەر کێشی بڕگەیی خۆماڵی بووە. وەکوو: بابا سەرهەنگی دەودانی لە سەدەی ٤، مەلا پەرێشانی دینەوەری لە سەدەی ۹، مەلا مستەفا بێسارانی و شێخ مستەفا تەختەیی لە سەدەی ۱۰، و یۆسف یاسکە لە سەدەی ۱۱ کۆچی و ...

کاتێ کاروانی شاعیرانی کورد وەک هەموو وەرسووڕانەکانی‌تر بەرگ و زینی ئەسپی خۆیان گۆڕی و کێشی عەرووزیان لەبەر شێعری خۆ کرد، ئیتر مۆرکی کوردایەتی لەبەر شێعری کوردی کەوت و شێوازی ڕەسەنی شێعردانانی کوردی بەرەو فەرامۆشی چوو.

وەک دەزانن هەموو سترانە ڕەسەنەکانی کوردی شێعریان لەسەر کێشی خۆماڵییە، وەکوو: هۆرە، سیاچەمانە، لۆرە، مۆرە، حەیران، لاوک و ...

تکایە با دۆستانی خۆتان بەتایبەت ئەوانەی ناوچەی موکریان دیسانەوە دنە بدەن کە شاعیری ڕەسەنی تەواو کوردیبێژ بن.

براتان
ئیرەج مورادی
۱ی خەرمانانی ۱٤۰۱ ــ ڕەبەت

@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
📖 #وانەکانی_مێژوو

مامۆستا سەعید ناکام ئەڵێ:
کاتێک سوپای ڕووس ناوچەی موکوریانی داگیر کردبوو، سەید حسەین چونکە ڕووسی و فارسی و تورکی جوان دەزانی ببووە دیلمانج لای فەرماندەی ڕووس.

ڕۆژێک ئەفسەرێکی عوسمانی گیرابوو، لێی دەکۆڵدرایەوە و من قسەکانیم وەردەگێڕا.

فەرماندەی ڕووس لێی پرسی:
هێزی سەرەکی ئێوە چەندە و لە کوێیە؟
ئەفسەرە تورکەکە کوتی:
«ئیمە لێرە هێزێکمان نییە، تەنیا چەند ئەفسەر و جەندرمەین و هەندێ مەلای پیاوی خۆمانمان لەگەڵدایە، هاتووین بە ناو ئیسلامەتی و خەزای کافران کوردەکانی ئەم ناوچەیە بورووژێنین و بە گژ ئیوەیاندا بکەین تا بتوانین پێشی پێشکەوتنتان بگرین، ئەم ورووژاندنەش بۆ ئیمە لە قسە بە ولاوە هیچی تێ ناچێت».!

فەرماندەی ڕووس گوتی: « ئەدی بیر لەوە ناکەنەوە کە ئەم خەڵکە بە بێ چەک ناتوانن بۆ ماوەیێکی درێژ ئیمە ڕابگرن و پاشان خۆیان تێدا ئەچن».

ئەفسەری تورک خێرا گوتی: ئەمە بۆ ئیمە بایەخی نییە، ئێوە دوژمنن و کوردەکانیش نەیارن، لە هەر لایێک بکوژرێ سوودی ئیمەی تێدایە.!

📚لە کتێبی بیرەوەریەکانی "#سەعید_ناکام"، وەرگیراوە.

https://t.me/Komarikurdistn