دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا
776 subscribers
6.76K photos
118 videos
288 files
384 links
✓ناساندنی دەستنووسی کوردی و زانایانی کورد
✓بەتایبەت ئەوانەی لە کتێبحانە شەخسیەکانە

تکایە بۆ ناساندنی بەڵگە و دەستنووسی ئەرشیڤی ماڵان یارمه‌تیمان بەن
ئیرەج مورادی باقلاوایی
@irajmoradi
Download Telegram
#سەفەرنامەی_وان

[بەشی دووەم]

پاش گەڵی خان دەگاتە ژمارەیەک ئاوایی مەسێحی نشین و کوێرەسونی:
توومەتەر، کووکیا، سووتلی، باڕباڕی، داڕداڕی، نێوبن، دزێ، دیدان و ...
لە کووکیا (کووکێ) کلیسایەک و لە داڕداڕیش زەنگی ناقووسی کۆن و مێژوویی هەیە. لە داوێنی کوێستانی سیر (سیرداغ) کلیسای مارسرگیز هەیە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ساسانیەکان دەگەڕێتەوە. کاتی خۆی سەردەمی قاجاڕ و پەهلەویەکان، پزیشکانی مسیۆنەری ئەمریکایی و ئورووپایی کە بۆ بانگەوازی مەسێحی و خزمەتی تەندروستی هاتبوونە ورمێ، بنکەیان ئەو کلیسای مارسرگیزە بووە. بۆ نموونە دکتۆر کاکڕان کە سەردەمی شێخ عبیداللە نەهری لە سیر بووە و لە نێوانیان نامەگۆڕینەوەش بووە. تەنانەت شێخ کە نەخۆش بووە، کاکڕان چارەسەری کردووە. کاکڕان یەکەم زانکۆی پزیشکی ئێرانی لە ورمێ داناوە.
لەو ناوچەیە و دواتریش لە سەڵماس و خۆی و ماکۆ، خەڵکی ئازەری سوننی هەیە کە بە کوێرەسوننی دەناسرێن. ئەوانە زیاتر پابەندی تەریقەتی نەقشبەندی خانەقای شێخ کەماڵی گەزگەزسکن کە لە ناوشاری ورمێیە. زیاتر هاموشۆی کوردەکان دەکەن و خۆیان بە کوردەوە نزیک دەکەنەوە.

لە نێوان ورمێ و خۆی بە لای گۆلی ورمێ زیاتر کێوەکان تەپۆڵکەیی و وشکارۆن. هەر بۆیە پتر ڕوخساری ناوچەیەکی گەرمێن دەنوێنن. بەداخەوە کەمبوونەوەی ئاوی دەریاچەکە وای کردووە لە کشانەوەی ئاوەکە، ڕووپەڕی گڵی سوێر و خوێ بە جێ ماوە. ئەوە بەرەبەرە بووەتە مەترسی لە ژیانی ژینگە و خەڵکی ناوچەکە. بەتایبەت لای شاری خۆی، ئێستاکە بەڕاشکاوی جۆگەلەی خوێ و شۆرەکاتی سپی بە دەشت و تەپۆڵکەکانەوە دەبینی. ڕیشەی وشەی خۆی وەک دەڵێن هەر لەم خوێ و شۆرەکاتەوە هاتووە. لەو تەپۆڵکانە بەهاران خەڵک دەگەڕێن بۆ دومبەڵان. کە جۆرێ کارگی ڕەشی بن زەویە. وەک کارگەکانیتر قونچک و چەتریی نییە. بەڵکوو خڕە وەک سێفەزەمینە. نرخێکی گرانی هەیە و زۆر بەسوودە.
بە لای چەپی ڕێگاکە بەرەو سنوور کوێستانە سەربەرزەکان خۆ دەنوێنن کە هێشتا سەرکڵاوەیان بەفری هەیە. پاش شاری خۆی، بەرەو گەڵی قوتوور دەچێ کە تەواو کوێستانییە. دیمەنی پردە ئاسنی بەرزەکەی قوتوور و ڕێگای قەتارەکەی، زۆر بەناوبانگە کە سەردەمی پەهلەوی یەکەم دروست کراوە.

پاش شاری خۆی و قوتوور دەگاتە مەرزی ڕازی. لەولاوە بە قاپی سەرای دەناسرێ. لە ڕازی یەکەم جیاوازی تێڕوانینی دوو وڵات بەرامبەر بە گەشتیاری دەبینی. دیوی ئێران پڕ تەپوتۆز و ڕێگای پڕ خۆڵ و خاشاک و ناخۆش، بەڵام دیوی تورکیە هەمووی خاوێن و چیمەنتۆ و داپۆشراو و ...
هەر ئەوەیە ڕۆژانە ئەو هەموو سەرمایە لە گیرفانی خەڵکی ئێران دەڕژێتە ناو بانک و بازاڕەکانی تورکیە.

خەڵکی هەر دوو لای سنوور کوردن، بەڵام ئەم لە ژێر هێز و باندۆڕی ئازەری و ئەولا لە ژێر دەسەڵاتی تورک. واتا لە دیوی قوتووریش کوردەکان ناچار کراون، ئازەری فێر بن، بەڵام کەمتر ئەوان کوردی فێر دەبن.

پاش سنوور یەکەم شار دەگاتە سەرای. پاشان قەلقەلی (ئویزاڵپ)، ئەرچک، شەهماران، سخکێ و دواتر وان. لە ناوچەی گەڤەر هەتا وان و چاڵدڕان و ئاگری و قەرس و بێگری (مورادیە) و بازید (بایزید) دار و دارستانی نییە و کێو و دەشتەکانی شیناورد و سیاکێون. ئەوەی دەبینرێت زیاتر خەڵک کۆچەر و ئاژەڵدارن.

لە نێوان قەلقەلی و وان سێ گۆلی گەورە هەیە (ئەرچک، سخکێ و وان) کە گۆلا وان لە هەموویان گەورەترە. وان دەورە دراوە بە سێ زنجیرە چیای ئەرک و ئەرتۆس و سیپان. ئەشکەوت و خەڵوتگەی شێخ سەعیدی نوورسی لە چیای ئەرکە کە دەڕوانێتە سەر شاری وان. ئەرتۆس دەکەوێتە نێوان دوو شار و ناوچەی کاواش (گەڤەش) و مکس (باخچەسارای). شتێکی سەرنجڕاکێش لە دەشتەکانی ئەم ناوچەیە دیمەنی یەکپارچە زەردی پەرێز و جاڕەکان بوو. شوێنی وابوو، یەکپارچە زەرد پۆشرابوو. گوڵی زەردی پەڕپەڕۆک (هەمان چەپچەپی، چنارەکەڵە یا چارەچەقیلە) ئەو تابلۆیە نەخشاندبوو. گۆران دەشت لە نێوان کاواش و سەرچیای مکس بەڕاستی جوانترین تابلۆی زەرد بوو کە سەرنجی هەموومانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. لەلایەک شەتاو و بەفراوی تازە و کڵێڵە بەفری پڕ و لەلایەک شیناورد و مێرگ و پۆلی کۆچەرییەکانی مەڕدار. ئەمانە هەموو کەرەستەی پاڵ تابلۆ زەردەکە بوون.

لەم ناوچەیە بەیتبێژان کاتێ لەگەڵ سروشت دەکەونە گفتوگۆ زیاتر ناوی دوو چیای ئەرتۆس و سیپان دەهێنن. سیپان دەکەوێتە بەری خەڵات و بدلیس. هەر دوو چیاکە باوشیان گرتۆتەوە بۆ بەحرێکی جوان و زەڵاڵی وان.

شاری وان بازاڕێکی نزیکە بۆ گەشتیار و بازرگانی ئێرانی. هەر بۆیە دووکاندار و ڕانندەکان ئاشنان بە زمانی فارسی. ئەگەرچی بەزۆری ئاخافتنیان تورکییە، بەڵام کە کەوتنە قسە و بزانن کوردی، دەیکەن بە کرمانجی. داخەکەم دوو کەسی کورد دەبینی کە بۆ نیازێکی ئاسایی خۆیان، تورکی قسە دەکەن. یا جاری وابوو دەمبینی هەندێ تورکی و دواتر کوردی قسە دەکەن. کابرا خۆی بە تورک دانانێ و دەڵێ کوردم، بەڵام ئاخافتنی تورکییە.

[کۆتایی بەشی دووەم]

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
#سەفەرنامەی_وان

[بەشی سێهەم]

لەگەڵ بەڕێز کاک شەفێع خزری و هاوژینی گەیشتینە ناوشاری وان و لەوێ چووینە زانکۆی یووزنجلی کە لە پانتاییەکی گەورەی تەنیشتی ناوشاردایە و بە جوانترین سیستمی بیناسازی و شارسازی و ئەندازیاری و ژینگەیی دروست کراوە. وان ناوچەیەکی پڕ ئاوە. بۆیە لە هەموو شوێنێ تەڕایی بەهار و فێنکی هەوا دەمژرێ.
یەکەم کەس هاتە پێشوازمان دکتۆر موستەفا ئەرجەک ڕێکخەری کاروباری میوانەکان بوو. لە میوانخانەی زانکۆی ئیلاهیات نیشتەجێ کراین.
پاش شێو لە ساڵۆنی پێشوازیی لە دەوری یەک کۆ بووینەوە. بەشداربووان هەموو بە یەک ئامانج، ناساندن و توێژینەوە لەسەر فەقێ تەیران و بەرهەمەکانی ڕاوبۆچوونیان دەگۆڕییەوە.
توێژەران کوردی ڕۆژهەڵات و باشوور و باکوور و ڕۆژاوای کوردستان بوون.
خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی کوردی زانکۆکانی مووش، وان، جۆلەمێرگ، بینگۆڵ، ئامەد و مێردین کە بەشدار بوون، ئەوانیش خۆیان بە خانەخوێ دەزانی و یارمەتیدەر و ڕێنیشاندەری میوانەکان بوون. کەشێکی زۆر خۆشی کوردانە بوو. بەڕاستی هەستی خزمەت و بووژاندنەوەی چاند و زمانی کوردی لە باکوور لەو پەڕی خۆیدا دەمبینی، بەڵام وەک خۆشیان باسیان دەکرد ڕێژەیان کەمە و بەشی ئەو جەماوەرە زۆرەی کوردی باکوور ناکات. ئەو خوێندکار و مامۆستایانە بە دەست دوو دەردەوە دەناڵێنن:

ــ یەکەم: چەند ساڵێکە دامەزراندنی دەرچووی بەشی کوردی زانکۆکانی باکوور ڕاگیراوە. بۆیە ژمارەی خوێندکاری ئەو بەشە کەمی کردووە. هەندێک ترسیان لەوە بوو بەشەکەیان بە تەواوی دابخرێت.
ــ دووهەم: هەر لە سەرەتاوە حکومەت بەشی کرمانجی و زازاکی وەک دوو زمانی جیا کردۆتەوە. بەشی زازاکی لە زانکۆی دێرسیم (تونجەلی) کەمتر بەشداریی کۆنفڕانسە کوردیەکان دەکا. واتا حکومەت خەریکە ئامانجی خۆی دەپێکێ و لەو پێناوە کورد لە باکوور دەکاتە دووفاقەوە. ئەگەرچی وەشانخانەکان ئەو جیاکارییە ناکەن و لە ژێر ناوی کوردی، کتێبی هەر دوو بەشەکە چاپ دەکەن.

پاش شێوی ڕۆژی یەکەم لە ساڵۆنی پێشوازی میوانخانە چەند کچێکی خوێندکار خەریکی خۆئامادە کردن بوون بۆ تاقیکاری. کە زانییان ئێمە کوردین بە تامەزرۆوە هاتن و پێشوازیان کردین و خۆیان ناساند و یەکیان چوو چەپکێ ڕێواسی تەتوانی هێنا. خەڵکی چیای تەتوان بوو. وتی ئەوێ کە گۆلێکی هەیە بە ناوی نەمروود.

ساڵۆنی کۆنفڕانسی فەقێ تەیران لە کۆلیژی ئابووری بوو. شوێنی حەوانەوە و خەوتنی میوانەکان کەوتبووە کەناری گۆلی وان بەرامبەر چیای ئەرتۆس و ڕێگای شاری کاواش. ئێواران دەچووینە سەیران و گەشتی دیمەنی ئاویی زەڵاڵی بەحرەکە. دوو گۆلی دیکە لە سنووری وان بەرەو مەرزی ڕازی هەیە: ئەرچک و سخکێ.
لە ناوەڕاستی گۆلی وان دوورگەیەکی بچووک هەیە کە کلیسایەکی کۆنی تێدایە. دیمەنێکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە.

هەر لە سەرەتای گەشتەکە پرسیاری ئەوەم کرد کە هاوڕێیەکی باکووری لەگەڵم بێت بۆ چیای ئەرک، خەڵوتگە و شوێنی مانەوەکەی شێخ سەعیدی نوورسی. بەداخەوە نەڕەخسا کە شەرەفی ئەو زیارەتەم پێ ببڕێت.

دکتۆر ئیحسان سورەیا مامۆستای ناسراو و زانای کوردی باکووری کوردستانە لە زانکۆی سێرت. تەمەنی نزیکی ۹۰ ساڵ بووەتەوە. وەک باسی دەکەن حکومەت کەمتر قسە لەسەر قسەی دەکات و گەورە بەرپرسانی ئێستای ئاک پارتی هەموو شاگردی بوون و قسەی لێ دەبیستن. ڕێکخەرانی کۆنفڕانسی کوردی بانگێشتی دەکەن و ئەویش بە دڵفراوانییەوە لە پای هەموو پانێلەکان دادەنیشی.
دکتۆر ئێحسان چەند زمان وەکوو کوردی و تورکی و فارسی و عەرەبی بە چاکی دەزانێ. جاری پێشوو کە لە کۆنفڕانسی جۆلەمێرگ بووین و ژیانای کچم لەگەڵم بوو، بە فارسی لەگەڵی قسەی کردبوو، منی ناسییەوە و هەواڵی ژیانای پرسی.

بوونی توێژەر و نووسەری چالاک و ناسراو لەو چوار ڕۆژە لە دەوری یەک، گەورەترین هەل و دەرفەت بوو کە پرسیار و ڕاوێژی جۆراوجۆر بکرێ. بەتایبەت ئەوەی کە من بە پێویستم دەزانی و لەو هەلە سوودم وەردەگرت، وەکوو: کاک ماجد مەردۆخ ڕۆحانی، دکتۆر زرار سدیق، مامۆستا تەحسین ئیبراهیم دۆسکی، مامۆستا عەلی قەرەداغی، دکتۆر ڕەئووف عوسمان، کاک خالید سادینی، دکتۆر هێمن عومەر خۆشناو، مامۆستا ڕزگار جەباری و ...

وتاربێژانی تایبەتی کۆنفڕانس مامۆستا عەلی قەرەداغی (بابەت: گرینگی گشتی بەڵگەنامە و دەستنووسی کوردی)، دکتۆر ئێحسان سورەیا لە زانکۆی سێرت، نوێنەری ئیسلامی وان لە پارلەمان، خاتوو گوڵشەن نوێنەری ئیسلامی مکس لە پارلەمان، کاک خالیدی سادینی بەرپرسی کۆنفڕانسەکە و خاوەنی وەشانخانەی پەیوەند بوون.
بەڕێوەبەری پانێلی وتاربێژان دکتۆر یاشار کاپڵان لە زانکۆی جۆلەمێرگ بوو. ئەم بەڕێزە دوو ساڵ جارێ لەسەر زانایان و چاند و ڕۆشنبیری بازنەی سنووریی زاب، کۆنفڕانسی نێودەڵەتی دەگرێ. تا ئێستا دوو کۆنفڕانسی بەڕێوە بردووە. ئەوساڵ لە مانگی ٦ زایینیدا لەسەر فەرهەنگ و فۆلکلۆری زاب کۆنفڕانسی سێهەم بەڕێوە دەبا.

[کۆتایی بەشی سێهەم]

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
#سەفەرنامەی_وان

[بەشی چوارەم]

ئێوارەی ڕۆژی یەکەم خاتوو گوڵشەن دوو شێعری مەلای جزیری و فەقێ تەیرانی بە دەنگێ خۆش خوێندەوە بۆ بەشداربووان. کەس نەبوو بە بیستنی ئەو دەنگە لە ماندوویی ئەو ڕۆژە درێژە نەحەسابێتەوە. یەکێ لە بەشداربووان جەزبە گرتی و کوتووپڕ بە دەربڕینی وشەی "اللە" بوورایەوە.

بەڕاستی دوو باڵی گرینگ لە باکوور هەتا ئێستە نەیانهێشتووە زمانی کوردی فەرامۆش بێ.
ــ یەکەم: پیرۆزبوونی دیوانی شاعیرانێ وەکوو فەقێ تەیران، مەلای جزیری، ئەحمەدی خانی، عەلی حەریری، سیاپۆش و مەلای باتەیی. ئەو دەقانە ویردی مەجلیس و کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبی و شەرعیەکانە.
ــ دووهەم: لە باکوور بەیتبێژی و سترانبێژی لەو پەڕی نرخ و باوی خۆیدایە. دیلان و ستران بۆ هەموو کوردێک نرخی ماوە و زیندوو ڕاگیراوە.

بەگشتی بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی کارێکی ئاسان نییە. لە پێناو ئەو دژوارییە هەندێ جار وتاری وا لاواز و ئاست نزم پاش وەرگرتنی پوختە دەگاتە دەستی لیژنە و پاشان پێشکەش دەکرێ کە شیاوی کونفڕانسێکی زانستیی نییە. لە کۆنفڕانسی فەقێ تەیران هەم بە هەمان شێوە چەند وتار دەرکەوتبوو.
بەگشتی پێناسەیەکی زانستی، دەق تەوەر، شیکاری بەیت، مێژووی بابەتی بەیت و ... بەرهەمەکانی فەقێ تەیران کرا و دەکرێ وەک سەرکەوتووترین کۆنفڕانس ئەژمار بکرێ.
زۆرترین توێژینەوە لەسەر بەیتی ئەی ئاڤ و ئاڤ کرابوو. ئەو بەیتە دەکرێ وەک شاکاری شاعیر لە چەند بوارەوە وەکوو عیرفان، هزر، وێنای شێعری، ئاستی تێکەڵاوی لەگەڵ سروشت و ... بخرێتە بەرباس و توێژینەوە. فەقێ تەیران بەپێی ئەو بەیتە پەیڕەوێکی فەلسەفەی ئیشراقییە. ئەگەرچی لە بەیتەکانی دیکەشدا وەکوو شێخی سەنعان، بەرسیسی عابید، زەمبیل فرۆش و دلۆ ڕابە، دیسان ئاماژەکانی بوونی شاعیر لە چارچێوەی هزر و ڕامانی ئیشراقیدا دەنوێنێ.

فەقێ تەیران هاوڕێیەکی نزیکی مەلای جزیری سۆفی و پەیڕەوکاری عیرفانی تصوف بووە، بەڵام ئەم لەو ڕێبازە لای داوە و زیاتر وەک فەریدی عەتاری نەیشابووری تێکەڵاوی زمانی فام و فێرکاری پەلەوەران و بوونەوەرانی سروشت بووە و چەشنی شێخ شەهابی سۆرەوەردی مامەڵەی فیکری ئیشراقی کردووە.

میر موحەمەد ناسراو بە (فەقێ تەیران، فەقێ گەڕۆک، میر محێ) ساڵی ۹۵۷ کۆچی لە گوندی وارەزۆری دەڤەری مکس لەدایک بووە. ژیانی لە وارەزۆر، شاندیس، مکس، فنک و جزیری بۆتاندا بووە. ئێستا خانووەکەی و گۆڕەکەی لە گوندی وارەزۆر ماوە. ئەگەرچی بە هەمان شێوە لە گوندی شاندیسی هیزان هەم گڵکۆ و مەزاری هەیە، بەڵام چەند ساڵ پێش کاک خالیدی سادینی کێلی مەزارەکەی لە وارەزۆر دۆزیوەتەوە کە بووەتە پاڵپشت بۆ مێژووی لەدایکبوون و مردن و شوێنی مەزارەکەی.

لە مزگەوتی ناسراوی میر حەسەنی وەلی شاری مکس خوێندوویە و دواتریش ماوەی لەوێ ماوەتەوە. سەرێکانی مکس کە دەکەوێتە لای سەرووی شارەکە هاوشێوەی کانی بڵی هەورامان لە ئەشکەوتێکەوە ئاوێکی زۆر دێتە دەرەوە. پێنج بەرامبەری بڵ لەو ئەشکەوتە دەڕژێتە ڕووبارەکە. ئەو ڕووبارە هەتا شاری سێرت بە چۆمی مکس دەناسرێ. دواتر بە چۆمی بۆتان. سەرچاوەی سەرەکی چۆمی گەورەی دیجلەیە. ئەو ڕووبارە ڕێ دەپێوێ و دەگاتە ئامەد و سەرەنجام لە سنووری پیشخاپوور ئاودیوی باشووری کوردستان و مووسڵ و بەغدا و خەلیجی فارس دەبێ.

فەقێ تەیران بەیتی ئەی ئاڤ و ئاڤی لەسەر ئەو ئاوە داناوە. وتووێژێکی شاعیرانە و عارفانەیە لەگەڵ ئاوەکە.
فەقێ تەیران ماوەیەک قوتابخانە و مزگەوتی لە گوندی فنکی جزیر بووە. ئەو گوندە هەموو ماڵەکانی شێوەی ئەشکەوتە و بە قەدپاڵی چیایەکەوە. هێشتا خەڵوەتگەی فەقێ و دار تاوکەکەی (تایلە، تاوق) لەو گوندە ماوە کە دەڕوانێتە سەر ڕووباری جزیر. گوایە فەقێ لەگەڵ ئەو دارەیش وتووێژی بووە.
کاتێ چووەتە جزیری بۆتان، لەگەڵ کەڤۆتکێ (کۆتر) لەسەر مازوودارێ دەکەوێتە گفتوگۆی عارفانە و بەیتی (فەقێ و ئەزمانێ تەیر و وازا) دادەنێ. لەوێ دەکەوێتە بەرچاوی میری بۆتان و پێی دەڵێن ئەتۆ وەک حەزرەتی سلێمان زمانی تەیر و مەلان دەزانی.

فەقێ تەیران سەردەمی قەومانی شەڕی قەڵای دمدم ژیاوە. بۆیە ئەگەر گومانەکان لەسەر دانەری ئەو بەیتە نەمێنن، ئەوا باشترین بەڵگەی مێژووییە بۆ گێڕانەوەی ڕووداوەکانی ئەو قەڵایە.

ڕۆژی سێهەمی کۆنفڕانس بە ڕێی کاواش و زۆزانی مکس بەرەو شاری مکس و وارەزۆر چووین. ڕێگایەکی زۆر کوێستانی. پاش کاواش بەرەو زۆزانی مکس دەڕوات. لە کەناری ڕێگاکە دەشت و مێرگەکان یەکپارچە گوڵستانێکی تابلۆی زەرد (کولیلکا پەڕپەڕۆک: جۆغەن، چارەچەقیلە) بوون. گەورەترین دەشتی ئەو نێوانە گۆران دەشت بوو. ئێمەی ڕۆژهەڵات و باشوور لە بوونی وشەی گۆران لەو ناوچەیە سەرسام بووین، بەڵام ئەوە بەڵگەیەکی دیکەیە بۆ کوردستانیبوونی گۆران. لەو دەشت و مێرگانە ئاژەڵداران لە پاڵ تاوڵ و ڕەشماڵەکان خەریکی ژیانی کۆچەری خۆیان بوون. کوردی باکوور ئەو مەڕدارانە بە کۆچەر دەناسن...

[بەشی چوارەم]
[درێژەی بەشی چوارەم]

... چەند ساڵێکە سەری زۆزانی مکس تۆنێلەکەی چاک کراوە. ئەگینا پێشتر ۶ مانگی ساڵ ناوچەیەکی دابڕاو بووە. لەسەر چیاکە لە پاڵ کڵێڵە بەفرەکان ڕاوەستایین و لەو دیمەنە بەهەشتی و سێحراوییە چێژمان وەرگرت. پاشان قەمچاوپێچ داگەڕین و دواتر بە ناو دارستان و باخە گوێزەکاندا چووین بۆ ناو باژێڕی مکس. لەوێ کۆتا پانێلی کۆنفڕانس لە ساڵۆنێکی گەورە بەڕێوە چوو. قائمقامی مکس و ناجی بەگ (نەوەی میرانی مکس) و خەڵکی خۆجێیی شارەکە پێشوازییان لێ کردین. بەڕاستی سروشتێکی پڕجوان و بێ وێنە و تەواو بەهەشتی. هەموو شوێنێ جوانی بەفر و ئاو و دارستان و گوڵ و گیایە.

ناوچەی مکس یەکەم بنکەی خوێندنی کوردی تێدا دامەزراوە. یەکەم جار نزیکی ۵۰۰ ساڵ پێش ئێستا مەلا عەلی تەرەماخی لە گوندی تەرەماخ بە کوردی دەرسی حوجرەی وتووەتەوە. یەکەم کتێبی کوردی (ڕێزمانی کرمانجی) ئەو دایناوە.
دواتر لەو قوتابخانەیە کەسانێ وەکوو مەلا یۆنسی ئەرقەتینی (نووسەری کتێبی کوردی سەرف و زرووف) و مەلا موحەمەدی ئەرڤاسی (نووسەری کتێبی کوردی پزیشکی) و ... پەروەردە بوون.

لە ڕێی وارەزۆر بووین بە لای ڕاستدا تابلۆی گوندی ئەرڤاسم بینی. ئەو گوندە دەکەوێتە نێوان مکس و هیزان. پاشان کە چووینە وارەزۆر، بەڕێز (؟) نووسەری گۆڤاری نۆبهار لە ئامەد گوندی مامگونەهـ بەرامبەر مەزاری فەقێ تەیران پێ نیشان دام. وتی خەڵکی ئێرە دەڵێن فەقێ تەیران لەو گوندە میوانی کلوورەیەکی مێشەنگوینە بووە. میری هەنگەکان زوو فەرمانی کردووە هەنگوین بهێنن میوانی هەیە. ئەڵبەت ئەم چیرۆکە بۆ مەلا ڕەسووڵی ئەرڤاسی هەم دەگێڕنەوە کە فەقێ میوانی ئەو بووە و مێشەنگوینەکان هەنگوینیان بۆ هێناوە.

گوندی وارەزۆر دەکەوێتە خوار زیارەتانەکە. ئێمە کە چووین خەریکی نۆژەنکردنەوەی کۆنەماڵەکەی فەقێ بوون. ژوورێکی فێنک و ڕۆحانی و خۆشی هەبوو. مێحرابێ بچووکیشی هەبوو. فەقێ لەوێ دەرسی بە شاگردەکانی وتووەتەوە. زووتر لانکەی فەقێ تەیرانیش هەر لەو ماڵەدا بووە. لانکەی منداڵی. ئێستە نەماوە. خەڵکی دێیەکە چاییان بۆ هێناین و کوردانە پێشوازییان لێ کردین.

پاش وارەزۆر گەڕاینەوە و لە پاڵ چۆمەکە لە ناوشاری مکس لە سێبەری دارەکان دانیشتین و بە خواردنی ڕێواس میوانداریان کردینەوە. دواتر بەرەو سەرێکانی مکس چووین و لەوێش شاهانە میوانداریان کردینەوە بە شیرینی و میوە.

کەس نەبوو لەوێ سەرسام نەوێ بەو دیمەن و دیاردە ناوازەی سروشت. من ئەو ڕۆژە جلی کوردیم لەبەر کردبوو. بۆیە دەکەوتمە بەر سەرنجی خەڵک. هاوڕێیەک بە ناوی یۆسف خەڵکی مکس لە پەنای ئەشکەوتی سەرێکانی کەوتە وتووێژ لەگەڵم. چەندە خۆش بوو، گوێڕاگرتن لە دەربڕینی کوردپەروەری ئەو کوڕە. منیش هەندێ شوێنەناوی جوغرافیایی مکس و ناوچەکەم لێ پرسی و لای خۆم نووسیم.

پاشان ئێوارە بەرەو وان گەڕاینەوە. شەو لەگەڵ هاوڕێیانی باشوور سەردانی بازاڕمان کرد. چووینە سەنتەری وەشانخانەی پەیوەند. دکتۆر ئیبراهیم میرزا فرۆشیاری پەیوەند بوو. باسی ئەوەی کرد ئەوان هەموو هەوڵێکی خۆیان داوە و خۆبەخشانە دەرسی کوردی دەڵێنەوە. ئەوساڵ زیاتر لە ۱۰۰ عنوان کتێبیان چاپ کردووە. زیاتر توێژینەوەی بەشی کوردی زانکۆکان چاپ دەکەن. هەروەها کوردی بادینی لە ڕۆژهەڵات و باشووریش هاوکارییان دەکەن و کتێبی کوردی سۆرانی دەکەن بە کرمانجی بۆیان. چشتی مجێور و کتێبی مشاهیر کورد و چەند کتێبی تر چاپ کراوە و باش فرۆشراوە. سەنتەری پەیوەند هەموو چاپکراوەکانی ئاڤێستا، سیتاو و نۆبهار کە وەشانخانەی کوردیی باکوورن، بڵاو دەکاتەوە. بەشێوەی ئۆنلاین هەم کار دەکەن و بۆ باشوور و ڕۆژهەڵاتیش دەنێرن.

بەهۆی خواردنی تیژ و توونی وان، ئەو چەند ڕۆژە جارجارە کزە لە گەدەمەوە دەهات. لە ناوبازاڕ ئازاری گەدە زۆری بۆ هێنام. هەرچی گەڕایین دەرمانخانەیەک نەبوو. کاک هێرش ڕێکانی وتی دۆعایەک دەزانم، پێیدا بخوێنم چاک دەبیتەوە. وتم وەرە پیاوی چاک بە دۆعایە یا دەرمان، بەشکوو هێور ببمەوە. لە کەناری شەقامەکە دەستی لەسەر سکم دانا و دۆعاکەی خوێند.
...


[کۆتایی بەشی چوارەم]

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
چیرۆکی مەم و زین لە سکانسی کایەی شەترەنجی کاکە مەم و میر تاژدین و تەماشاوانی خاتوو زین و شۆفاری بەکۆ ... مۆزەخانەی ئەحمەدی خانی شاری بازید

سپاس بۆ کاک فەنەر ڕۆژبەیانی خەڵکی عەفرینی دەلال کە ڤیدیۆکەی تۆمار کرد.

ڕاڤە کردنی دیمەنەکە: دکتۆر زرار سدیق

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
Forwarded from کردستان ( تاریخ، جغرافیا و فرهنگ)
.
#مشاهیر_کُرد

1- عبدالباسط محمد عبدالصمد

نویسنده : فائز ابراهیم محمد

زمانی که بارها و بارها می شنیدم که گفته می شد: «عبدالباسط کُرد است» به هیچوجه باور نمی کردم، تا این مطلب را در مقدمۀ کتاب « دیوان شعر شیخ احمد جزیری» بدین تربیت مشاهده نمودم که:

مجلۀ #روز_الیوسف مصاحبه ای با عبدالباسط و همچنین استاد #عباس_محمود_عقاد نویسنده و ادیب چیره دست مسلمانان انجام داده که از ایشان سؤالاتی شده بود ،که از جمله شما از کدام منطقه مصر هستید و در کجا به دنیا آمده اید ؟

استاد عقاد جواب دادند: دخترم ! من مصری نیستم، بلکه کُرد هستم، پدرم اهل دیاربکر (از شهرهای کردستان ترکیه است) ، و شغلش دستفروشی دوره گرد و ابریشم فروشی بود، کلافهای ابریشم را برای فروش به مصر می آورد و اینچنین معاش خود را می گذراندیم. اما به یکباره تصمیمی می گیرد و از اینکار دست بر می دارد و ما را با مادرمان به قاهره می آورد و همانجا ماندگار می شویم. من برای درس خواندن به مدرسه رفتم و تا جایی که الان نویسنده ای هستم که با زبان عربی می نویسم. و چون معرب کلاف عقده می باشد، به عقاد مشهور شدیم.»

استاد عبدالباسط، قاری مشهور نیز، چنین جواب می دهد که:« پدر بزرگم کُرد بود که در زندگی به خاطر قحطی، آوارۀ مصر شده بود، و در آنجا خادم مسجدی گردید…و بدین ترتیب من هم در مصر به دنیا آمدم.»

البته زمانی که بنده با آقای #محمد_ربیعی، دیدار کردم، اطمینان من از صحت این مطلب دو چندان گردید. چرا که در این مورد از ایشان سؤال نمودم، و ایشان هم آن را به طور محکم تایید کردن و جواب دادن که:

«آشنایی من با عبدالباسط هم بخاطر کُرد بودنم بود، در سال 1962 میلادی جهت مسابقۀ بین المللی قرائت قرآن از طرف ایران اعزام شده بودم.

من همیشه #لباس_کُردی محلی خود را در پوشش خویش داشتم، در اولین روز سفرم در اقامتگاه قاریان داشتم برای خود تمرین می کردم، و سورۀ احزاب را با صدای بلند می خواندم، نفهمیده بودم که شاید بعضی از قاریان به قرائتم گوش دهند، که یک مرتبه صدای رسایی بلند شد که می گفت«یا سلام، یا سلام، خدا تو را قوت دهد برادر، سرم را که بلند کردم، هیئت مصری را دیدم که همان روز رسیده بودند، در بینشان عبدالباسط و #خلیل_الحصری را شناختم، از روی صندلی بر خواستم در همان حال عبالباسط به نزد من آمد و پس از سلام و مصافحه و دیده بوسی با تمامی آنها ، عبدالباسط به من و همراهانش – بعد از اینکه لباسهایم توجه آنها را بخود جلب کرده بودم- جریان کُرد بودنش را توضیح داد، من بسیار خوشحال شدم و در پوست خود نمی گنجیدم، واقعاً نیروی عجیبی در من ایجاد شد.

از آن پس، تا آخرین روز اقامتمان که حدود پنجاه شبانه روز بود، مرا با خود همراه نمود به طوری که با هم نماز جماعت می خواندیم ایشان چندین مرتبه از من خواهش کردند که لباسهایم را بدو دهم تا بپوشد، و اکثر اوقات بر روی عبای من نماز می گذارد. یک روز از او پرسیدم که:«شیخ! پدر بزرگوار شما از کدام منطقۀ کردها بوده است؟» شیخ ما جواب دادند :« در حقیقت او کُرد #عراقی و اهل #شقلاوة بوده است».

در آن مسابقه من رتبۀ دوم را کسب نمودم و بعد از آن جریان یک بار نامه ای از ایشان بدستم رسید،که در اول نامه با چنین جملاتی شروع کرده بود:«از عبدالباسط کُردی، به #ربیع_القلوب برادرم، #قاری_ایران

ایشان از بس به من محبت داشتند که همیشه مرا #ربیع_القلوب- یعنی بهار دلها-صدا می زدند. این نامه حاوی چند عکس بود که در پاکستان با هم گرفته بودیم.

من هم اکنون نواری را که در پاکستان از صدایش ضبط کرده بودم را دارم و بارها برای خود گوش می دهم ، او در مجلسی که داشتیم، سورۀ « مؤمنون» را بگونه ای قرائت کرد که هم خود ایشان و هم جملگی ما شنوندگان به گریه افتادیم، در آن مجلس شیخ عبدالباسط آیۀ« ثم خلقنا علقة فخلقنا العلقة مضغة…تا آخر آیه که می فرماید: فتبارک الله احسن الخالقین» سه بار، با سه روایت- ورش،خلف و حفض- و با سه آهنگ متفاوت به گونۀ عجیبی قرائت کرد. بعد ازشیخ عبدالباسط ، شیخ محمود خلیل الحصری نیز به جایگاه رفتند و ادامۀ آیات خوانده شده از طرف عبدالباسط را قرائت کردند.»

من از آقای ربیعی سؤال کردم که این نامه چگونه بدست شما رسید، چنین جواب دادند که:

« در تاریخ 22، تیر ماه، سال 1350 شمسی ،روز سه شنبه، شیخ خلیل الحصری همراه با یک هیئت علمای الازهر مصر،از جمله دکتر شیخ«محمد فحام» و دکتر «عطیه صقر» از طرف دارالتقریب قاهره به ایران آمده بودند که این نامه را با شیخ خلیل الحصری ارسال داشته بودند ، و البته من هم جوابش را با همانها ارسال داشتم.»(1)

ــــــــــــــــــــ

(1) زندگی نامه مقری کبیر شیخ عبدالباسط محمد عبدالصمد، تالیف: فائز ابراهیم محمد، نشر احسان، به نقل از سایت نوگرا.

ـــــــــــــــــــــ

📚 «کُردستان (تاریخ، جغرافیا و فرهنگ)» به همراه منابع معتبر و رفرنسهای علمی.

@tarikhe_kurd @tarikhe_kurd

.
هەوڵێک بۆ نووسینەوەی ژیانی یۆسف یاسکە
توێژەر: ئیرەج مورادی

گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ــ ۲۰۲۲

View of An attempt to write the life and biography of Yousef Yaskeh (1593-1630)
https://journal.sulicihan.edu.krd/index.php/sjcus/article/view/135/117
بنەماڵەی شێخ عومەری قەرەداخی دەستنووسەکانیی پێشکەشی بنکەی ژین کرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٦/٢٧ نوێنەرانی بنەماڵەی زانای گەورەی خودابەخشیو شێخ عومەری قەرەداخی، بەڕێزان دکتۆر شێرکۆ شێخ بابەعەلی و لیوا مەریوان شێخ کەمال، کۆکراوەی دەستنووسەکانی بنەماڵەکەیان کە ٥١ پەنجاویەک بەرگ دەستنووس و کتێبێکی لەچاپدراو بوو، پێشکەشی بنکەی ژین کرد. جێگەی باسە، ئەم بنەماڵە بەڕێزە، پاش مشومڕ و گفتوگۆیێکی درێژخایێن لەناو خۆیان‌دا سەبارەت بە چارەنووسی ئەو کۆکراوەی دەستنووسە، هەمووان یەک‌دەنگ‌بوون و بڕیاریان دا بە دیاری بیدەنە بنکەکەمان. بەڕێزان دکتۆر شێرکۆ و لیوا مەریوان لەوە دووان کە ئەوان خۆشحاڵن بەم کارەیان و بەڕێوەبەری بنکە و مامۆستا حسێن حەسەن، بەرپرسی بەشی دەستنووسیش بە ناوی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنەوە سوپاسیان‌کردن و گفتیان دا هەموو کارێک بۆ مانەوە و خزمەتی ئەو دەستنووسانە بکەن و هەوڵ‌بدەن ئەمەودوا کاری زانستییان لەسەر بکرێ.

🌸 @kashkultv
هاوڕێیانی خۆشەویست

سڵاو و ڕێز

دەمهەوێ بابەتێکتان بۆ باس بکەم. تکایە بە گرینگیەوە بیخوێننەوە.
ماوەی دوو مانگە کۆمەڵێک کەشناس، ئێکۆلۆژیست و چالاکی بواری ژینگە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆبەخشانە هەستاون و دەستیان داوەتە دەستنیشانکردنی بنکە سەرەکیەکانی دەسپێکی تەپوتۆز و خۆڵ وا چەند ساڵە خەریکە قوڕگی قەندیل و شاهۆ و شارباژێڕ و بەمۆ و شەمێران و گشت زاگرۆس دەخنکێنێ.

ئەو گرووپە کەسانێک پسپۆڕ لە بوارەکانی کەشناسی، زەویناسی، باخناسی، گیاناسی، و ... تێیدا چالاکن. تا وەکوو ئێستا ئەنجامی چەندین شەو وتووێژی کارناسی و لێکدانەوەی زانستیان کردووە بە نامە و ناردوویانە بۆ ڕێبەرانی سیاسی، سەرۆک وەزیرانو سەرۆک کۆمار و وەزیرانی ژینگەی ئێران و عێراق و تورکیە و سووریە و ئوردۆن و سعوودیە.

هەندێ جار دوای چەند ڕۆژ وڵامیان دراوەتەوە و گەیشتووە بە ئاستێ دوو وڵات پێوەندی بگرن و ڕاوێژ بکەن لەو بارەوە. هەندێ جاریش بووەتە جێی مشتومڕ و بەرپەرچدانەوە و ئینکاریکردن.

هاوڕێیان هەندێ هۆ هەیە بووەتە بەڵا بۆ سەر کوردستان بەگشتی. (نموونەی بیرە قووڵەکانی هەولێر کە لە ۵۰ مەتری ساڵەکانی ۲۰۰۰ و ئێستە لە ۲۰۲۲ بۆ ۷۵۰ مەتر ئاماژەیە بۆ کارەساتی ژینگەیی لەسەر داهاتووی کوردستان).

ئەو گرووپە هەموو جارێ بەو ئەنجامە دەگەن کە یەکەم وڵاتێ کە کارەساتی بە سەردا دەبارێ عێراقە و دواتر کوردستان (سێ پارچەی باشوور و ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی).

براکانم ئیتر کاتی ئەوە هاتووە چاومان بکەینەوە و دیدمان بگۆڕین بەرامبەر ژینگە و سروشت و کشتوکاڵ و ئاو و بیر و خۆشگوزەرانی و ...

ڕۆژێک دێت هەموومان تف لە بیرە نەوت و غازەکان دەکەین کە وا ئێمەیان غافڵ کرد لە ژینگەپارێزیمان. تف دەکەین لەو سیاسەتانەی تەنیا چاویان بڕیوەتە دابین کردنی مووچە بۆ کارمەندەکانیان ئەویش لە ڕێی هەڵگۆزینی نەوت و فرۆشتنیەوە.

براکانم ئەمانە بوونەتە سەرچاوەی دەرد بۆ داهاتووی ژینگەی کوردستان:

ــ بەتاڵکردنەوەی ئاوی ژێرخان. بەهۆی بیرلێدانی بۆ ماڵان و ڤێلا و فوارە و فلکە و باخ و کارگەکان.

ــ هەموو ساڵ چاندنی گەنم و جۆ لە یەک تەختە زەوی و ماندوو کردنی گڵەکە بۆ بەرهەم هێنانی تەنیا گەنم و جۆ. جاران شێف و جاڕ هەبوو. ساڵێ زەوی مەودای شێفی بوو. زەویەکە باراناوی هەڵدەمژی. ئێستا ساڵی شێف نەماوە. بەتایبەت ئەوانەی خۆیان لە شارن و زەویان لە گوندە، شتێ بە ناوی شێف مانای نەماوە.

ـــ وشک کردنی سەرچاوەی کانی و ڕووبارەکان و ڕاکێشانی بۆ بۆری بۆ ئەستێری چیمەنتۆ و مەلەوانگە. ڕێژەی مێرگ و شیناوردەکان نەماوە.

ــ بۆ دابین کردنی ئاوی شارەکان، ڕێژەیەکی زۆر ئاوی چۆمە گەورەکان لا ئەدرێ و بەشی خوارووی چۆمەکان چەند مانگی ساڵ وشک دەبێ.

ــ بەستنی ٨٤ بەنداو لەلایەن ئێران و تورکیە لەسەر شادەماری ژیانی ڕۆژاوا و باشووری کوردستان و بەشی زۆری وڵاتی سووریە و هەموو خاکی عێراق.
واتا بەرەو وشکبوونی دیجلە و فۆرات دەچین و ئیتر شتێ بە ناوی حور لە ناوچە عەرەبیەکانی سوریە و عێراق نامێنێ و هەر لە ڕەقە و حەڵەب هەتا کەرکووک و مووسڵ و بەغدا و بەسرە و ڕۆمادی دەبێتە بیابانی وشکی بێ گیا و ئاو و کشتوکاڵ.

ـــ بەرەڵا کردنی گوند و ئاوەدانیە کۆنەکان و دابەزین بۆ شارەکان.

هەموو ئەمانە بووەتە هۆکارێکی گەورە کە ساڵ بە ساڵ ژمارەی ڕۆژەکانی خۆڵبارین زۆرتر بێ. پێرار لە ئێران ٤۰ ڕۆژ لە ساڵ بوو. پارەکە ۵۵ ڕۆژ و ئەوساڵیش هەتا ئێستە کە ٤ مانگی ساڵ چووە، ۳٦ ڕۆژ خۆڵبارین بووە.

برا و خوشکەکانم ئێمە بەرپرسیارین بۆ نەوەکانی داهاتوو. بە مردنی من لە ئەوڕۆ و سبەینی و دواڕۆژ بۆ تۆ قیامەت نایە. قیامەت بەو تێگەیشتنە کلاسیکەی ئێمە لە دین کە هەموو جیهان تەخت و ساف دەبێ، خودا ئەزانێ چەند سەد و چەند هەزار ساڵیتر بێ.
بۆ ئێستە ئێمە بە دەستی خۆمان بەر بینە گیانی ژینگە و سروشتمان و ببین بە ناوبار بۆ بارێ وا لە کۆڵمان نراوە بۆ خنکاندنی خاک و لێرەوار و باخ و زەوی نیشتمانمان.


من لەو گرووپە بەش بە حاڵی خۆم کە لە گیاناسی و کشتوکاڵ شارەزاییم هەیە، دامناوە بۆ قۆناغێ وا ئێمە ئاومان کەمە، هەتا ساڵێ ۳۵۰ ملیمتر باران لە ساڵێ بۆ ئێمە ببارێ (ئێستە مامناوەند لە باشووری کوردستان تا ۳٨۰ ملیمتر دەبارێ)، چاندنی ئەم سێ گیایە تاکە چارەسەرە بۆ زێاد بەکارنەهێنانی ئاوی سەرزەوی و دەست لێنەدان لە ئاوی ژێرخانمان.

ـــ گیای زەعفەران

ــ گیای وشترخۆرکەی جۆری تورەنجەبین

ــ گیای کەڕەڕێواس (عەرەب قۆزی)

هەر خۆش و سڵامەت بن.

براتان
ئیرەج مورادی
‏عکس از Iraj Moradi
هاوڕێیان سڵاو و ڕێز

کێ دەزانێ دایکی مامۆستا مەولەوی ناوی چی بووە؟

مەزاری دایکی مامۆستا مەولەوی دەکەوێتە ئاوایی بێژاوا لای هەڵەبجە. لەسەر کێلی مەزارەکەی ناوی نەنووسراوە.
شێعری (مافی نیشتمان)

دانەر: کاک ئەحمەد موفتیزادە

ژمارەی ۲ ساڵی یەکەم ــ ۲۲ گوڵانی ۱۳۳۷ هەتاوی

تێبینی: ئەم شێعرە تەنیا لە دیوانی (دیاری بۆ یاران) بەتەواوی هاتووە. لە زۆربەی شوێنەکان وا ئەو شێعرە بڵاو دەبێتەوە دێڕی کۆتایی سڕدراوەتەوە:

هەستە هەر وەک تریشقە ڕیشەکەن کە دژمنت
تا بە فێڵ و گزی لە ڕیشەی دەرنەهێناوە بنت



@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
nishtman
M.D1991
🌿💫نیشتمان
هۆنراوه‌: کاکە ئەحمەدی موفتی‌زاده‌
ده‌نگ: شوکروڵڵا بابان
گۆرانی: حه‌سه‌ن زیره‌ک
کتێبێک لەسەر میرزا فەرەجوڵا زەکی گلەیی مەریوانی

ــ یەکەم کەس کە چاپخانەیەکی بە ناوی (مطبعە علمی کردستانی) داناوە.
ــ یەکەم جار کتێبی شەرەفنامەی چاپ کردووە.
ــ یەکەم جار کتێبی مەولەوی تاوگۆزی چاپ کردووە.
ــ میرزا فەرەج خەڵکی ئاوایی گلە سەر بە سەرشیوی مەریوان بوو
ــ بەهیە کچی میرزا فەرەج کتێبێکی هەیە به ناوی (کوردستانی خۆشەویستم). لەوێ باسی خۆی و باوکی دەکات. بەهیە خانم یەکێ لە بانگخوازانی بەهایی بوو لە جیهان. کەسایەتیەکی زۆر ناسراو بوو
ــ ...

تێبینی: سەرجەم توێژەران لەسەر ئەو کەسایەتیە، تەنیا پەرژاونەتە سەر ڕێچکەی ژیانی لە بەغدا و قاهیرە. بەندە لە سێ ساڵ پێشەوە پێوەندیم بە خوشکەزازا و ئامۆزازاکانی ئەو کەسایەتیە لە مەریوان و سنە گرتووە و سەرجەم کۆلکەنامەی بنەماڵەکەی، بەسەرهاتی خوێندنی لە گلە و سنە و سلێمانی و بەغدا، مامۆستاکانی، دەستبەکاربوونی لە ئاشەکەی باوکی و دەرس گوتن بە برا و خوشکەکەی، هەڵاتن بە دەست ئاشەوانی و ڕووکردن لە خوێندن، باسی ژیانی لە ڕێی وتووێژ لەگەڵ مەلا ڕەشیدی گلە کە تەنیا کەسێ بووە تەلەفۆنی لەگەڵ خاتوو بەهیە پێوەندی بووە، ئەوانە هەموو نووسیوەتەوە.

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi