کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
234 subscribers
471 photos
824 videos
95 files
158 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
Audio
ڕێزی ئافرەت لەئیسلامدا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللەالرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةاللەوبركاته

باشەئەگەرئەمە تیرۆرنیەکە(پۆتین)وهاو دینەکانی کەئیدیعای ديمقراطي و ئازادی خوازی ومافی مرۆڤ...دەکەن پێمان ناڵێن چی تی تیرۆرە و کێ تیرۆرستە؟❗️

باشەئەوەئەوان دینیان نیەئەی بەناوحاکمێکی موسوڵمان نیە بڵێ(بأي ذنب قتلت)ئەوەبەهۆی چی تاوانێکەوە کوژارن؟ 😭

هەرچەندە ئەمە بۆ ئێمە غەریب نیە چونکە دەزانین و هەمیشەیش گوتومانە لای کافرومشریک وعلمانی ملحیدودیمقراطي خوازوبەناودکتۆر ومامۆستاسەرمنبەری ڕیش تاشراوي سەر بەبۆیاخی دین فرۆرشی خۆشیرین کەر لای کفرو...ئەوکەسە تیرۆرستەبە ئاگرو ئاسن بینایانان بەسەردا دەڕوخێت یاخود زندان ودەربەرو ئاوارەو برسی دەکرێت وسوکایەتی بەدین وشەرفو ئەخلایان دەکرێت یاخود دوعادەکات بۆ ئەوکەسانەي کەئاوا لەژێر فشاری سوپای (پۆتینەکان)بینابەسەریاندادەڕو خێندرێت🤯

بۆیەهیچتان لێ چاوەڕێ ناکەین بڕۆن خۆتان ودۆستوئەڕبابو وەلی خەمرەکانیشتان حەواڵەبە(اللە)دەکەین دەڵێن(حسبناواللەونعم الوکیل)دەپاڕێنەوەکە(اللەمتعال)خۆمان وماڵ و منداڵمان لەشەری خۆتان وکافراون ظالما.. بپارێزێت ئێوەش لەگەڵ ئەوان حەشربکات..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٨/ذي الحجة/١٤٤٣🌙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەڕێزان ئەزانن(سەد ڕەحمە لەکفن دز)یەعنی چی؟👇
پێش ئەوەباسی ئەوەبکەم هەندێک جارگلەیم لێ دەکرێ لەلایەن هەندێک لەوانەی کەلەسەر منبەرن دەڵێن تۆزۆرهوجومان بۆدەکەیت منیش لەوەڵامیاندادەڵێم من سەیرم لەئێوەدێت دەبنە دکتۆربۆچی دینەکەتان دا ئەنێن👇

ئاخرئێمەواتێ گەیشتوین هەرکەس عیلمی زیاتربێت دەبێ تەقوای زیاترەبێت کەچی زۆرێک لەئیوەکەبون بەدکتۆردیننان دائەنێن❗️

بازۆردرێژی نەکەمەوەخۆتان بەم دکتۆرە ئەڵێن چی کەبڕوای وایە(ابولهب)وباوک..(رسولﷺ)موسوڵمانن لەبەهەشتدان لە کاتێکدا(رسولﷺ)دەفەرموێت باوکی من لەئاگردایەوەک لە(صحيح مسلم)داهاتوەئەوە بێجگەلەوەی یەک سورەت ئەوەدەسەلمێنێت کە(ابولهب)نەک هەرخۆی بەڵکوژنەکەشی لەئاگردایەکەچی جەنابی دکتۆر دەڵێت لەبەهەشتایە ئەوە وەهابی وتکفریە کانە خەریکی تکفیرکردنن بەبێ عیلم🤯

سەد رەحمەلەکفن دزئەوەیەکەکابراشیعادەڵێ خۆ(صحيح مسلم)کە(النووی)شەرحی کردوە وەهابی نیەکەچی جەنابی دکتۆر خەریکی کاوێژ کردنەوهەرلەسەر قسەی خۆیەتی ئاخر خۆتان سەیری ڤیدیۆکەبکەن حوکم بدەن☝️

اللەتعالی بمان پارێزێ لەگومەای..اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي 📝

٢/محرم/١٤٤🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

زۆرێک لەبرایان وخوشکان دەپرسن کە ئێمە(قرآن)خوێندن بۆمان قورسە ناتوانین بەدروستی وەک خۆی بی خوێنین ئەترسین تاوان بار بین بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە پێم خۆشبو بڕۆینەخزمەت ئەم فەرمودەیە👇

دایکە(عائشەرضی اللەعنها)بۆمان دەگێڕتەکە(رسولﷺ)فەمویەتی(الذي يقرأ القرآن وهوماهر بەمع السفرةالكرام البررة والذي يقرأ القرآن ويتتعتع فيەوهو عليه شاق لەأجران)متفق علیە📚

واتەهەرکەسێک بەزانایانەو وتێگەیشتنو جوان تیلاوەکردنێکی تەواو(قرآن)بخوێنێت ولێی تێ بگاتوکاری پێ بکات ئەوالەگەڵ ملائکەو چاکەکارەکاندایەوەهەرکەسێک کەقورئان بە ناڕەحەتی بخوێنێت زۆردەوەستیت لەسەری وە بەحونجەوەهەوڵ دەدات وبەشوێنیدادەڕوات تافێربێت کە بەجوانی بیخوێنێتەوە کاری پێ بکات بەڵام سەختەبۆی ئەوەدوو پاداشتی دەست دەکەوێت پاداشتی خوێندنەوەکەی وپاداشتی هەوڵ بۆدانەکەی👇

کەواتەلێرەدا ڕونەکەنەک هەر تاوان بار نابین بەڵکو دووپاداشتمان دەست دەکەوێت بەهەوڵ دان وخۆفێر کردنی قرآن..والله اعلم👇

اللەتعالی خۆمان منداڵمان بکات بەئەهلی قرآن بمان خاتەڕیزی ملائیکەوچاکە کارانەوە...اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي 📝

٨/محرم/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(أبي قتادة الحارث بن ربعي رضي اللەعنه) بۆ دەگێڕیتەوە دەفەرموێت(رسولﷺ) فەرموی(وصيام يوم عاشوراء أحتسب على اللە أن يكفر السنة التي قبله)رواەمسلم📚

واتە بەڕۆژو بونی(١٠/محرم)ئومێدم وایە واحسابی لەسەردەکەم کە ببێتە کەفارەتو سڕینەوەی گوناهوتاوانی ساڵی پێشتر📚

داواکارم لە(اللە تعالی) لە پاداشتی بەڕۆژو بونی نۆ و دەی (محرم) مەحرومان نەکات ...اللهم آمين☝️

تێبینی: ئەوکەسانەی کە بۆیان سەختە ناتوانن دوو ڕۆژ بە ڕۆژو بن لەبەر کارو جەوی گەرماو نەخۆشی وەپێشیان خۆشە لەوپاداشتە مەحروم نەبن دەتوانن تەنها (١٠/محرم)بەڕۆژوبن.. واللەاعلم☝️

بۆزانیاری زیاتر وەڵامی هەندێک گومان لەسەر ڕۆژو گرتنی نۆ و دەی محرم ئەو نوسینەی خوارەوە👇


.نامق إمامي📝

٨/محرم/١٤٤٤🌙
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة اللە وبركاته

زۆرێک دەپرسن ئایا بەڕۆژو بون لەڕۆژی (تاسوعاء و عاشوراء)واتە(٩ و ١٠)ـی(محرم) پەیوەندی بەشەهیدی بونی(إمام حسين رضي اللەعنهما) هەیە کە شیعەبەحسابی خۆیان زۆر گرنگی پێدەدەن..!!؟؟👇

لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێن نەخێر هیچ پەیوەندی بەشیعەوە نیە بەڵکو ئەوان زۆربەیان هەر بەڕۆژو نابن شیعەکان لە مانگی محرم هەر خەریکی خواردن خواردنەوەن لەزۆربەی مزگەوتەکانیان تا چل ڕۆژ خواردنو خواردنەوەو شیوەنی درۆینە دەگێڕن بەدڵنیایەوە خواردن و خواردنەوە لەگەڵ بەڕۆژو بون جیاوازی زۆرە بۆیە پەیوەندی بەوانەوە نیە بەڵکو ڕۆژگرتن لە دەی(محرم)چەندها ساڵ پێش شەهید بونی(امام حسین رضي اللەعنهما) سونەت بوە جا بۆ بەرچاوڕونی زیاتر بابڕۆینەخزمەتی ئەوفەرمودانە👇

بەڕێزان سەرتا ئەوە بزانین کە مانگی(محرم) لای(اللە متعال)و(رسولﷺ) تایبەت مەندیەکی خۆی هەیە بەتایبەت ڕۆژی (١٠/محرم)وەک لەم فەرمودەدا هاتوە👇

(ابن عباس رضي الله عنهما)دەفەرموێت(ما رأيت النبي ﷺ يتحرى صيام يوم فضله على غيره إلا هذا اليوم يوم عاشوراء وهذا الشهر يعني شهر رمضان)رواەالبخاری📚

واتە نەم بینیوەکە(رسولﷺ)فەضل و پاداشیی هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی ڕۆژی(١٠/محرم)وە مانگی(رمضان)ــی بەگەورە دانابێت و گرنگی پێدابێت ..واتە هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی بەڕۆژو بونی(١٠/محرم)وە مانگی(رمضان)ـي پێ گرنگترو گەورەتر نەبوە بۆیە(یتحری)واتە(كان شديد الاهتمام)واتە زۆر گرنگی پێدان بە ڕۆژو گرتنی سونەت لەم ڕۆژەدا👇

یەکێک لەگرنگیەکانی ئەم ڕۆژە ئەوەیە کەڕۆژی سەرکەوتنی(موسی علیە السلام)بەسەر فرعەوندا وەک لەم فەرمودەدا هاتوە👇

(عبد الله بن عباس رضي الله عنهما)دەفەرموێت (قدم النبيﷺ المدينة فرأى اليهود تصوم يوم عاشوراء فقال ما هذا قالوا هذا يوم صالح هذا يوم نجى اللە بني إسرائيل من عدوهم فصامه موسى قال فأنا أحق بموسى منكم فصامه وأمر بصيامه)رواە البخاری📚

واتە(رسولﷺ)هاتە(مدینە)و بینی یهودیەکان واتە جولەکەکانی(مدینە)بەڕۆژو دەبن لەڕۆژی (١٠/محرم) ئەویش فەرموی ئەوە چیەئەم ڕۆژە ئەوانیش گوتیان ئەمەڕۆژێکی چاکە ڕۆژی سەرکەوتنی(موسی علیه السلام)ـە بەسەر فرعەوندا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە(اللە)نەوەکانی ئیسرائیلی نەجاتدا لەدەستی فرعەون(موسی علیه السلام) لەم ڕۆژەدا بەڕۆژو بوە ئەویش فەرموی من ئەحەق ترو لەپێشترم لەئێوە بۆ(موسی علیەالسلام)بۆیە بەڕۆژو بو فەرمانیشی بەڕۆژو گرتن کرد ئێمەش بەڕۆژو بوین 👇

لەگێڕانەوەیەکی تردا(فإذا كان العام المقبل إن شاء الله صمنا اليوم التاسع)رواەمسلم📚

واتە بەهاتنی ساڵێ یاخود ئەگەرمام ساڵی ئایندە(٩/محرم)میش بەڕۆژو دەبین(إن شاءالله) ئەمەش دیارە بۆ موخالەفەکردنی گاور جولکەوکەکان بوە👇

وە هەروەها لەبارەی پاداشتی بەڕۆژو بون لە(١٠/محرم)(أبي قتادة الحارث بن ربعي رضي اللەعنه) بۆ دەگێڕیتەو دەفەرموێت(رسولﷺ) فەرموی(وصيام يوم عاشوراء أحتسب على اللە أن يكفر السنة التي قبله)رواەمسلم📚

واتە بەڕۆژو بونی(١٠/محرم)ئومێدم وایە واحسابی لەسەردەکەم کە ببێتە کەفارەتو سڕینەوەی گوناهو تاوانی ساڵی پێشتر 📚

تیبینی:(رسولﷺ) نایەوێت لەعیبادە تیشدا وەک کافرو مشریک و یهودیەکان بێت کەچی زۆر بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا بەناو موسوڵمان بۆ دەست خۆشیور ڕاضي کردنیان واز لەدین دەهێنن و بست بەبست شوێن گاورو جولکەو کافرو مشریک و علمانی ملحید کەوتوە بەناوی پێکەوە ژیان، بون بەکۆیلەیان و ئەوانیش نەکەهەرحسابیان بۆناکەن بەڵکو هەر ڕۆژەو بەجۆرەێک لەدینەکەیان دادەتاشن تا لەبێ دینیەوە سەر دەر دەکەن... اللەبمان پارێزێت👇

کەواتە بەم بەڵگانە بۆمان دەرکەوت کەبەڕۆژو بونی(٩ـ و ـ١٠/محرم) یاخود(١٠و١١/محرم) بۆکەسێک کەنەیتوانی نۆ بەڕۆژو بێت سونەتەو وەدەبێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێک وە تایبەتیش نیە بەهیچ کافرو مشریکێکەوە☝️

جا باوەک (رسولﷺ) گرنگیەیکی تەواو بەڕۆژو بدەیەن بە ئیمان و باوەڕو یەقینێکی تەواو خۆمانی بۆ ئامادەبکەین ئەوانەمان کە دەتوانین با(٩و١٠/محرم) بگرین باشترە واسونەتە وەئەگەر نەمانتوانی نۆ بەڕۆژو بین با(١٠و ١١/محرم)بەڕۆژو بین ئەوەشی کە ناتوانێت لەبەرگەرماو کارو کاسبی و ناڕەحەتی دەتوانێت تەنها(١٠/محرم) بگرێت بۆ ئەوەی لەو پاداشتە بێ بەش نەبێت.. واللەاعلم☝️

داواکارم (اللەتعالی)بیکاتە کەفارەتی تاوانەکانمان و ئێمەیش سەر بخات بەسەر فیرعەونەکانی ئەم سەردەمەداوەک چۆن لەم ڕۆژەدا(موسی علیه السلام)ـی سەرخست بەسەر فرعەوندا...اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي 📝

٨/محرم/١٤٤٤🌙


🕋🌴🌴🌴🌴🌴🌴🌴🕌
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

بەبۆنەی نزیک بونەوەمان(١٠/ #محرم)پێم خۆش بوو شتێک وەبیری خۆمانو ئێوە بهێنی نەوە کە زۆر کەس باسی ناکات بەداخەوە دوژمنانی دین وەک ئیشی هەمیشەییان پێیان خۆش نیە کەس ئەوڕاستیە بزانێت دەیشارنەوەچونکە دوژمنایەتو خیانەتی دوەمیان دەر دەکەوێت بەرامبەر ئەهل و بەیتی (#رسولﷺ)🌴

بەڕێزان شیعەرافضي نەک هەرموشریکن بەڵکو مونحەریف و خائینیشن بە میژوی ئیسلام بەتای بەت بە ئەهلوبەیت کەخۆیان ئیدیعای دەکەن بۆیەئەوەی دەمەوێیت بیزانن ئەوەیە کە ئەم مونحەریفانە دوجار خیانەتیان کردوە بەبەدین و ئەهل و بەیتی (#رسولﷺ) ☝️

یەکەم خیانەت ئەهلی کوفە لەگەڵ (#امامی حسین رضي الله عنهما) وەهاوەڵانی کرديان بەیعەتیان هەڵوەشاندەوە لەگەڵی ڕاستیان نەکردجا مونافیقەکان ئەمەیان بە هەل زانیو کەوتنەگیانی خۆیو هاوەڵانیو شهیدیان کردن داستانی خیانەتەکەی ئەوان لە(#امام حسین رضي الله عنهما)ئەوەبو کە ئەلهی کوفە داوایان لێ کرد ببێت بەئەمیریان ئەوانیش بەی عەتی پێ دەدەن ئیتر بەهەر جۆرێک بێت راضيان کرد بڕوات بۆ عیراق کەبەڕێکەوت بەرەو ئەوێ هێشتا نەگەیشتبو لەڕێگادابووئەوان بەی عەتەکەیان هەڵوەشاندەوەو مونافیقەکانیش ئەمەیان بەهەل زانی کەوتەنە پیلان گێڕان بۆشەهید کردنی(#امام حسين رضي الله عنهما)وهاوەڵانی چۆنیەتی شەڕەکە زۆرجار باسمان کردوەلای هەموان ڕونە☝️

دووەم خیانەتیان لەمیژوی ئیسلامدایە ئەویش ئەوەیە کەکاتێک باسی شهیدی(#امام حسین رضي الله عنهم)دەکەن ناوی کوڕو ئامۆزاوبراکانی ناهێنن باسی هیچیان ناکەن چونکە دەزانن بەباسکردنی ناوەکانیان دەردەکەوێت کەئەمانە چەندها ئەولاد ومنداڵیان هەیەبەخۆشی ناوی(#امام ابوبکر #امام عمر و #امام عثمان رضي الله عنهم)ناوناوەبەناوی ئەوانەوە ئیترئەمەش قورسە کەئەمان کەسێک بەکافردەزانن کە ئەهل و بەیت بە پیشەواو ئیمامی خۆیان قبوڵیان کردون منداڵەکانیان بەناوی ئەوانەوە ناوناوە کەچی ئەم خائینو مونحەریفانە بەکافریان دەزانن بۆیە بۆدەرکەوتنی ئەم ڕاستیەپێم خۆشەناوی هومو ئەوانەبزانین کە لەگەڵ (#امام حسین رضي الله عنهم)ـدا لە ڕۆژی(عاشوراء)واته(١٠/#محرم)ــدا شەهید بون کەئەوان هیچ کات باسی ناکەنو نایانەوێت کەس باسی بکات بەڵام ئیمەوەک واجبێکی شەرعی باسی دەکەین بۆ ئەوەی خیانەتی ئەمانە دەربکەوێت 🌴

ئەمانەش ناوی هەموشەهیدانی (#عاشوراء) واتە ١٠/#محرم👇

١.#امام حسین🌴
٢.#عباس بن علی🌴
٣.#علی اکبر بن حسین🌴
٤.#علی اصغر بن حسین🌴
٥.#عبدالله بن علی🌴
٦.#جعفر بن علی🌴
٧.#عثــــــمان بن علی🌴
٨.#ابـــوبــکــر بن علی🌴
٩.#ابــــوبـــکـــر بن حسن بن علی🌴
١٠.#قاسم بن حسن بن علی🌴
١١.#عبدالله بن حسنعام🌴
١٢.#عون بن عبدالله بن جعفر 🌴
١٣.#محمد بن عبداللەبن جعفر🌴
١٤.#عبدالله بن مسلم بن عقیل🌴
١٥.#محمد بن مسمسلم🌴
١٦.#محمد بن سعید بن عقیل🌴
١٧.#عبدالرحمن بن عقیل🌴
١٨.#جعفر بن عقیل🌴
١٩.حبیب ابن مظایر اسدی🌴
٢٩.#أنس بن حارث اسدي🌴
٢١.#مسلم بن عوسجە اسدی🌴
٢٢.#قیس بن عشر اسدی🌴
٢٣.#ابو ثمامەبن عبدالله🌴
٢٤.#بریر بمدانی🌴
٢٥.#بنزلەبن اسد🌴
٢٦.#عابس شاکری🌴
٢٧.#عبدالرحمن رببی🌴
٢٨.#سیف بن حارث🌴
٢٩.#عامر بن عبدالله بمدانی🌴
٣٠.#جندا بن حارث🌴
٣١.شوذب بن عبدالله🌴
٣٢.#نافع بن حلال🌴
٣٣.#حجاج بن مسروق مؤذن🌴
٣٤.#عـــــمـــــر بن کرضە🌴
٣٥.#عبدالرحمن بن عبد رب🌴
٣٦.جندا بن کعب🌴
٣٧.#عامربن جندا🌴
٣٨.#نعیم بن عجلان🌴
٣٩.#سعد بن حارث🌴
٤٠.#زبیر بن قین🌴
٤١.#سلمان بن مضارب🌴
٤٢.#سعید بن عـــــمــــر🌴
٤٣.#عبدالله بن بشیر🌴
٤٤.#وھب کلبیکلبی🌴
٤٥. #بن عــــمــرشیخ الاسلام قیس🌴
٤٦.#ظهیر بن عامر🌴
٤٧.#بشیر بن عامر🌴
٤٨.#عبدالله ارواح غفاری🌴
٤٩.#جون غلام ابوذر غفاری🌴
٥٠.#عبدالله بن امیر🌴
٥١.#عبدالله بن یزید🌴
٥٢.#سلیم بن امیر🌴
٥٣.#قاسم بن حبیب🌴
٥٤.#زید بن سلیم🌴
٥٥.#نعمان بن عــــمــــر🌴
٥٦.#یزید بن سبیت🌴
٥٧.عامر بن مسلم🌴
٥٨.#سیف بن مالک🌴
٥٩.#جابر بن حجاج🌴
٦٠.#مسعود بن حجاج🌴
٦١.#عبدالرحمن بن مسعود🌴
٦٢.#بیکر بن حئ🌴
٦٣.#عمار بن حسن تائی🌴
٦٤.#زرغامە بن مالک🌴
٦٥.#کینانە بن عتیق🌴
٦٦.#عقبە بن سولت🌴
٦٧.#حر بن یزید تمیمی🌴
٦٨.#عقبە بن سولت🌴
٦٨.#حبلە بن علی شیبنی🌴
٧٠.#کنب بن عــــمـــر🌴
٧١.#عبدالله بن یکتیر🌴
٧٢.#اسلم غلام ای ترکی)رضی الله تعالى عليهـم اجمعين☝️🤲

پرسیار لێرەدائەوەیەکە ئەهل وبەیت(#رضي الله عنهم)چۆن منداڵەکانی بەناوی کەسێکەوەناودەنێت کە کافربێت!!؟؟🤯
وەک بینیتان ئەوان منداڵەکانیان بەناوی(#امام ابوبکر امام عمرامام عثمان رضي اللەعنهم)ناوناوەئایائەوان نەیان زانی ئەمانەکافرن..!؟🤯

ئایائەهلوبەیت شارەزاترو دڵسۆزترن بۆدین یائەوانەی کە خیانەت دەکەن هەموژیانیان پڕێتی لە کفر و شیرک بیدعە و خورافیات!؟🤯

وەڵامەکەی ڕونەبەڵێ بەدڵنیایەوە ئەوان شارەزاتربون بەڵام ئەوە مشریک وجاهلەکانیئەمڕۆن نایانەوێت ئەم ڕاستیانە بخەنەڕو بۆ موسوڵمانان بۆیە ئێمە ڕوی ڕاستی ئەمانە دەردەخەین تاخەڵک بزانن کەئەم موشریکانە بەناوی ئەهل وبەیتەوە چەندە خورافاتو ئینحیرافیان هەیەوە تازیاتر بیاناسن إن شاءالله☝️

دواکارم لە(اللەتعالی) بەرچاوڕونیمان پێبدات بەقسیەی هیچ گومڕاکەرێک نەخەڵەتێین دینمان لەدەست نەدەین عەقڵمان نەدەینەدەستی هیچکەسێک. اللهم آمين🤲

##.م.نـامــق إمامـــي 👆

٩/#مـحـرم ١٤٤٤👆
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەتەوێت بەعیزەت بیت؟؟
دەتەوێت ڕیزقت زۆر بێت ؟؟
ئەتەوێت منداڵت ببێت ؟؟
کوڕی یان کچی هاسەرگیریت نەکردوە نەکردەوە؟
نەخۆشی بێتاقەتی هاوسەرت منداڵت درواسێت خزمت خراپە یان نەخۆشە؟
ئەتەوێت خێزانو منداڵت صالح بيت ؟؟
ئەتەوێت خۆشی دونیاو قیامەت بەدەست بێنیت ؟؟؟
وەڵامەکەی کەم ڤیدیۆیەی سەرەوە 👆👆👆
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەرێزان نەک هەر لای جەنابی کاک دکتۆر بەڵکو لای هەمو موسوڵمانێک دەبێت بزابێت(مكةمكرمة)لەکوردستان هیچ لەهەمو وڵاتانی دونیاو بەڵکو لە(بیت مقدس) و(مدینەمنورە)ـش پیرۆزترە👇

(رسولﷺ)ئەفەرموێت نوێژك لە(مكة)باشتر و خێرترە لەسەد هەزار نوێژ لەغەیری(مكة) زانایان ڕاجیایان هەیە لەسەری کەئەمە مەبەستی پێ کەعبەیەتەنها یاخود هەمو حەرمی(مکە) جمهوری زانایانی(حنفی و مالکی و شافیعی)کان و وە هەندێک لە(حنبلی) یەکانیش هەمان بۆ چونیان هەیە دەفەەمون حەرم لە سەرەتای دەست پێکردنی هەر میقاتێک لەواتە لە تەنعیم و تەواوی میقاتەکانی تر تا ناو کەعبەی پیرۆز هەمان پاداشتی... واللەاعلم 👇

چونکە شوێنێکی گرنگو تایبەتی سەرزەویە (اللە متعال)دەفەرموێت( إن أول بيت وضع للناس للذي ببكة مباركا وهدى للعالمين)سورة آل عمرانآية٩٦📚

به‌ڕاستی یه‌که‌م خانه وشوێنێکە دانرا له‌سه‌ر زه‌وی(بۆ پەرستشی تنها (اللە متعال) ئه‌وه‌یه له (مکه‌)دایه‌ کە شوێنێکی پیرۆزه و جێگای هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی دونیا👇

دێژەی باسەکە لەو نوسینەی خوارەوە👇

م.نامق إمامي📝

🌙١٢/محرم/١٤٤٤🌙


🕋👇☝️👇☝️👇☝️👇🕋
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان لەم ڕۆژانەدا کۆمەڵێک برا کورتە وتارێکی جەنابی کاک دکتۆر(عبدالواحد حفظه الله)یان بۆناردم کەفەرمویانە(مكةالمكرمة) لە کوردستان پیرۆز ترە👇

ئەمەش لە سۆشیاڵ میدیا و دونیای مەجازی خەپلە علمانیە قەومیەکان کە کوردستیان بە چەند جۆر فرۆشتووە کەوتونەتە حەپە و تانەو تەشەردان کە گوایە ئەم لە کوردستان دەژی و(مكة)بەپیرۆز دادەنێت بەحاسبی خۆیان زۆر دڵ سۆزن ئیتر بیریان چوە خۆیان کۆمپانیان فرۆشتونی خاک و نەوتو گازی.... کوردستانیاهەیە مونافەسە و کێ بڕکێیانە لەسەرئەوەی کامیان هەرزانتر خوێن و خاک و نەوت و گازی کوردستان لەوڵاتان هەڕاج فرۆش بکەن🤯❗️

لەکاتێکدا جەنابی کاک دکتۆر لەدینەکەشی گەڕێن دەریایە کە لە خزمەت بە هەموخەڵکی و مرۆڤایەتی و بەتایبەت کوردستان وەک پێشینانيش دەفەرمون(دەریاش بەدەمی سەگ پیس نابێت) خۆی ئەمە بابێکی فقە یشەلەسەرەتای فەقێیەتی دەخوێندرێت کە چی جۆرە ئاوێک پیسی کاری لێناکات جەنابی (کاک دکتۆر عبدالواحد)لەودەریایانەیە کە بەدەمی سەگ پیس نابێت بەڵام بۆ بەر چاوڕونیتان بابڕۆینەخزمەت ئەوبەڵگانە👇

بەرێزان نەک هەر لای جەنابی کاک دکتۆر بەڵکو لای هەمو موسوڵمانێک دەبێت بزابێت(مكةالمكرمة) لەکوردستان هیچ لەهەمو وڵاتانی دونیاو بەڵکو لە(بیت المقدس) و(مدینە المنورە)ـش پیرۆزترە (رسولﷺ) ئەفەرموێت نوێژك لە(مكة) پاداشتی باشتر و خێرترە لەسەد هەزار نوێژ لەغەیری(مكة)👇

زانایان ڕاجیایان هەیە لەسەری کەئەمە مەبەستی پێ کەعبەیەتەنها یاخود هەمو حەرمی(مکە)جمهوری زانایانی(حنفی و مالکی و شافیعی)کان و وە هەندێک لە(حنبلی) یەکانیش هەمان بۆ چونیان هەیە دەفەرمون حەرم لە سەرەتای دەست پێکردنی هەر میقاتێک واتە لە تەنیعم و تەواوی میقاتەکانی تر تا ناو کەعبەی پیرۆز هەمان پاداشتی هەتە... واللەاعلم 👇

چونکە یەکەم شوێنی گرنگو تایبەتی سەرزەویە (اللە متعال)دەفەرموێت( إن أول بيت وضع للناس للذي ببكة مباركا وهدى للعالمين)سورة آل عمرانآية٩٦📚

به‌ڕاستی یه‌که‌م خانه وشوێنێکە دانرا له‌سه‌ر زه‌وی(بۆ پەرستشی تەنها (اللە متعال) ئه‌وه‌یه له (مکه‌)دایه‌ کە شوێنێکی پیرۆزه و جێگای هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی دونیا👇

ئەمەبێجگەلەوەی کە(اللەتعالی)سوێندی پێ خواردو دەفەرموێت(وهذا البلد الأمين)سورة التين آية٣)واتەسوێند به‌م شاره ئه‌مینه‌ که (مکه‌)ـیه‌📚

گەورەی و خۆشەویستی(مکە) لەدڵی هەمو موسوڵمانێکدا جێگیرە ئەمەش یەکێک لەهۆکارەکانی دوعای باوکی پێغەمبەران( إبراهیم على نبينا وعليهم السلام)ـە کەبەتایبەت دوعای بۆ کردوە فەرموئەتی(..فاجعل أفئدة من الناس تهوي إليهم ..)سورة إبراهيم آية ٣٧📚

..جا پەروەدگارا داواکارم دڵی هەندێک لەو خه‌ڵکه ڕابکێشیت بۆ لای.... هەروەها فەرمویەتی ئەی پەروەردگارا ئەم شوێنەبکە بە شوێنێکی ئەمان👇

بۆیە(اللە تعالی)دەفەرموێت(ومن دخله كان آمنا)واتە هەرکەس بڕواتە ناو مکە لەئەماندایەو پارێزراوە📚

جا خۆشیەکی تر لەوەدایە کە نە دەجال و نە شوێن کەوتوانی ئێستاو تا دوایش ناتوانن بچنە ناو (مکە)وە بۆیە ئێستا دەیان بینی چاویان پێیدا هەڵە نایەکوێر دەبن کاتێک باسی(مکە)دەکەین و خەڵک دەبینن لەکاتی(حج و عمرە)📚

ئەمە کەمترین هۆکارە بۆیە جەنابی دکتۆر(عبد الواحد)ـدەکانو و ئێمەی موسوڵمان وەک شوێن کەوتەی(رسولﷺ)دەڵێن (مکة)زۆر خۆشەویستی لامان گەر دەریان نەکردبایان بەجێمان نەدەهێشت👇

بەڵام هەمیشە دەڵێن (مکە)تۆ لەگەڵ ئەوەی پیرۆزو بەبەرەکەتی جێگای لەدایک بونی (رسولﷺ)ـی بۆیە بەجەستەش لەوێ نەبین بەدڵ لاتین لامان خۆشەویسترو شیرین تیر و پیرۆزتری لە کوردستان و لە هەمو خاکی وڵاتێکی تری سەرزەوی(ولو كره الكافرون)☝️

اللەمتعال بکات بە شوێنکەوتەی(رسولﷺ) لەخۆشەویستانی حسابمان لەگەڵ بکات...اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٢/محرم/١٤٤٤🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ئەمەدەردی هەمو موسوڵمانێکە لەهەمو جیهاندا ئێمەیش بێ ئاگاین لەدینو برایەتی هیچ خەریکی خزمەتی کفرین بۆ شکاندنی موسوڵمام 👆👆👆👆👆
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان هەرچەندزۆرقورس بێت لەسەرتان موخالەفەی خەڵکی نەفام وکافر بن بەڵام تەنهابیرێک لەم(آية)ـتە بکەنەوە(اللەتعالی)دەفەرموێت(ثم جعلناك على شريعةمن الأمرفاتبعهاولاتتبع أهواء الذين لايعلمون)سورةالحاثيةآية/١٨📚

واتەئەی(محمدﷺ)لەئێستابەدواوە تۆمان خستۆتەسه‌ربه‌رنامه‌یه‌کی ڕاست وڕه‌وان له هه‌مووکاروبارێکی دین ودونیاداکه‌واته تەنها شوێنی ئەوبەرنەمە بکه‌وەو لێی لامه‌ده‌نه‌که‌ی شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌ویت که نەزان ونافامن👇

کەواتەهەردەستور یاسایەک یاهەرشتێک لەلایەن هەرکەس وقەوموهێزو دەسەڵات ونەتە وەیەکەوە دەربچێت پێچەوانەی شەرعی (اللەمتعال)بێت ئەبێ پشتی تێ بکەن وکاری پێ نەکەن دڵنیابن کارتان پێکردشوێن کافرو موشریک ونەزانەکان کەوتون ئەناجەمەکەشی ئەوەیەلەدنیادا هیچ حسابێکتان بۆناکانەن(وەک ئێستادەی بینین چۆن زۆربەی ئەوانەی شوێنێیان کەوتون حسابیان بۆ ناکێتر)وئێوەش ئاواسەر لێ شێواو ماف خوارو ستەم لێکراودەبن لەقیامەتیش لەگەڵیاندا حەشرئەکرێن واتەدونیاو قیامەتیشت لەدەست ئەدەیت.☝️

اللەمتعالی بمان پارێزێت..اللهم آمين☝️

.نامق أمامي 📝

١٦/محرم/١٤٤٤🌙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بەشێکی کەم لەو تارەی مامۆستا نامیق ئیمامی👳‍♂

کە هەمومانی گریاندا زۆر مان ئەبێت گوێ بۆ بگرێن و لێی تێ بگین 👆



🌺🥀🌹🍂🌸🌷💐🌼🍀🌿
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

موشریکەکانی قوریش  پەرستشیان بۆ(مناة، اللات،العزى،هبل)دەکردشەڕیان بۆسەرخستنی ئەوان دەکرد يهودي نصاريەکانش بۆ قەشەوحاخامەکانیان👇

بەڵام ئەوانەی ئەم سەردەمە جۆرەهابوت وصەنەمیان هەیە بەناوی (العلمانية ،الوطنية ،القومية ،الدمقراطية...)پەرستشیان بۆدەکەن شەڕیان بۆدەکەن👇

بەحساب خۆیان بەموسوڵمان دەزانن وەک(ابو جهل وابولهب)چۆن ئەیان گوت(یارب)ئەگەر ئێمەڕاست ئەکەین سەرمان بخەبەسەر (محمد)ئەمانیش بەهەمان شێوەی ئەوانن👇

بێجگەلەوانیش یهودي ونصرانیەکانیش هەمان جۆرەشیرکیان هەبو(اللەمتعال)ـش بەهەمو ئەمانەدەفەرموێت👇

اتخذوا أحبارهم ورهبانهم أربابا من دون الله..)سورة/التوبة/٣٢📚

ئێوەی علمانی وقەوم...پەرستی مشریک و گاورو جولەکەکان(حاخام وقەشە)ـکانیان کردوەتەپه‌روه‌ردگاری خۆیان لەجیاتی(اللە) ملکەچ وفەرمان بەرداری ئەوانن، وئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان حه‌ڵاڵ یان بۆحه‌رام ده‌که‌ن.. بێگومان جگه له‌(اللە)هیچ کەسو شتێکیتر شایەنی پەرستش نیە📚

اللەمتعال خۆمان منداڵمان  بپارێزێت لەپەرستنی هەمو ئەو بت وصەنەمانە... اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٩/محرم/١٤٤٤🌙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم


السلام علیکم ورحمةالله وبرکاتە

ئەمەلەو دوعازۆر پیویستانەیە کەڕۆژانەدەبێت بی خوێنین زۆرێکمان غافڵین ☝️

بەڵام اللەتعالی بەهۆی بەندەیەک لەبەندەکانی دڵمان وریادەکاتەوە ئەم شیخ بەڕێزە خۆی هەردو چاوی نابینێت لەسەرکورسی نوؽژەکەی تەواو دەکات داوای لێ خۆشبون دەکات کەعوزرەکەی ئاشکرایە ئێمە دەڵێن جالەوەزیاترە چیبکەین بۆزیاتر تێ گەیشتن گوێ لەڤیدیۆکەبگرن☝️

اللە هیدایەتمان بدات.. اللهم آمين ☝️


🕋🌴🕌🌴🕋🌴🕌🌴🕋🌴🕌
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
اللە لەچی تاوانێک خۆشدەبێت؟

اللە پێویستی بەئێمە چیە ؟

اللە بانگی کێ دەکات بۆچی بانگی دەکات ؟

تاچەندە اللە بەندەکانی خۆشدەوێت؟
ئەم ڤیدیۆیە وەڵامی ئەم پرسیارەنت دەداتەوە🌩

🌧🌩🌨☁️☁️
🌥🌤☀️⭐️🌟
🍂🍁🍀🌿🌱
🍃🎋🪴🌲🌳🌴
🌹🥀🌺🌸💐🌾
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
م.نامق إمامي🕋


کاربەدەستانی ئەمڕۆ پۆستیان گرتە دەست خەڵک دەچەوسێنەنەوە بۆژیانی ڕاوبوردن وتێرکردنی شەهەواتو بەدەست هێنانی حەزی و ئارەزوەشەهەواتیەکانیان🤯

بەڵام کاربەدەستو خەلیفەو والی موسوڵمانان تێ دەکۆشان و خۆیان برسی و ماندو دەکرد وئستراحەتیان لەخۆیان تێک دەدات تاژێردەست وئەمومەتەکەیان بحەسێنەوە بەئاسودەی بژین☝️

🕋🌺💐🌳🌸🥀🌷
🌹🍂🌱🍄🥀🪴🍃
🌷🍁🌺🌸🌼🍀🕌
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەبركاته

بەڕێزان ئەم بارینی باران وبونی لافاوەی کە زۆر بەی ناوچەکاني(العربي) بەتایبەت(مکەومدینەوبیت المقدیس)گرتوەتەوە نیشانەو بەڵگەیە لەسەر گەڕانەوەی خەلافەتی ئیسلامی لەسەر مەنهەجی(القرآن والسنة)وە نزیکی قیامە بەبەڵگەی ئەم فەرموێت👇

(ابی هريرةرضي اللەعنه)بۆمان دەگێڕێتەوە کە(رسولﷺ)فەرمویەتی(لاتقوم الساعةحتى يكثر المال ويفيض حتى يخرج الرجل بزكاةماله فلا يجد أحدا يقبلها منه وحتى تعود أرض العرب مروجاوأنهارا)رواەمسلم📚

واتەقیامەت نایەت هەتا پارەوسەرەوەتێکی زۆربڵاودەبێتەوە بەئەندازایەک زۆر دەبێت کە خەڵک هەمودەوڵەمەند دەبێت تاوای لێدێت دەگەڕێن بەدوای کەسێکدا زەکاتیان لێوەر بگرێت کەسێکیان دەست ناکەوێت،وەهەتاجەزیرەعرب دەبێتەسەوزای وئاو ڕوبار وزۆر دەبێت📚

لێرەدا ڕونە کە بونی سەروەتو سامانی زۆر تەنها  لەوکاتەدا دەبێت کە خەلافەتی ئیسلامی دەگەڕێتەوەو یەک سانیو داد پەروەری جێگیر دەبێت لەسەر زەویو ماڵ و داری دەکەوێتەدەستی موسوڵمانان وەدوابەدوای ئەمەش قیامەت هەڵدەستێت...واللەاعلم 📚

اللەتعالی بەئیمانەوەبمان گەیەنێتەئەوڕۆژە.. اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

٢٩/محرم/١٤٤٤📝
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بەشی یەکەم 📝

باسێکی گرنگی نوێژ کەپێویستە لەنوێژ تێبگەیت ئینجا ئەنجانی بدەیت📝


🌷🍃💐🎋🌾🪴🎍
🍀🍄🍁🌿🍂🌱
🌹🌸🌺🥀🌴🌳🪵
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

(أبي هريرةرضي اللەعنە)دەفەرموێت(رسول ﷺ)فەرموی(حجبت النار بالشهوات وحجبت الجنةبالمكاره)متفق عليه📚

دۆزەخ دەوردراوە بە شەهەوات وئارەزووەکان وە بەهەشت دەورە دراوە بە ناڕەحەتی وتاقیکردنەوەکان📚

جابزان تۆ لەسەرکام ڕێگایت👇

ڕێگای یەکەم بەهەشتەدەورە دراوە بەهەندێک شت کەمرۆڤ وەک سروشتی حەزی لێناکات و لەسەر نەفسی قورسەچونکە بەگشتی حەزی بە ئیسراحەتە بۆنمونە پەرستەشەکان زۆر جار زەحمەتی دەوێت توشی زۆرشت دەبیت لەسەری لەوانە فەقیری ونەخۆشی ودەربەدری ئاوارەیو زندانو...خۆ ئەگەر ئارم بگرن ودەست بەدینەکەوە بگرن ئەوناڕەحەتیانە تێدەپەڕێنی تا دەتان گەیەنێتە بەهەشت👇

ڕێگای دوەم دۆزەخەکە هیچ کەس ناچێتە ناویەوەجگە لەوانە نەبێت کەپەردەی نێوان خۆیان وتاوانەکان لادەدەن ولەپەرستنەکان دووردەکەونەوە دەکەونەشوێن هەواو ئاروزو شەهەواتودین فرۆشی بەئەنجام دانی ئەم تاوانانەش ئەوپەردەو دیوارە لادەدێرێت کەلەدەروی دۆزەخەوکاتێک دەزانێت گەیشتونەتە ناوی..پەنابەاللە☝️

اللەمتعال لەشەهەواتو شبوهات بمان پارێزێت دەست بەدینەکەیەوەبگرین وەک خۆی.. اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

٦/صفر/١٤٤٤🌙