کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
475 photos
825 videos
95 files
165 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان ئەگەر لەسەرتاوە تا کۆتای سەیری هەمو(#قرآن)ـي پیرۆز و هەموتەفسیرەکان بکەین دەبینین واتاکەی یاخود باس لەم سێ بەشە دەکات بەگشتی👇

#یەکەم: قورئان باس لە (#توحید_اخلاص_ايمان)
(#توحيد)واتە بەتاک دانانی(#اللە_متعال) لەهەمو پەرستشێک و کارو فرمانو راگرتن و دروست کردن حوکم وناو صيفاتێک....(#اخلاص)واتە نیاز پاکی لەکاتی هەمو پەرستشێک یا هەر کارو کردوەیەکدا و(#ایمان) واتەبیرو باوەڕو بە(#اللە)هەمو فەرمان و دروستکراو نێرداوەکانی...📚

#دووەم بەشی باسی حوکم دانو حەرام و حەڵاڵ فەرمان و قەدەغەکردن یا ڕێگری کردن و ....📚

# سێ_یەم بەشی:چیرۆک و داستان هەواڵ و ڕوداوەکانی دونیاوقیامەتە موژدە دان ترساندن ..📚

کەئەمانە هەریەکەو بۆ خۆی زۆرشت هەڵدەگرێت بەڵام بەکورتی ئەم قورئانە بۆ ئێمە دابەزیەوە پێویستە لەسەر ئێمەی موسوڵمان خۆمان فێری هەرسێ بەشەکەی قورئان بکەین وکاری پێی بەکەین بەپێی توانا و رونیشی بکەینە وە ئاسان کاریشمان بۆ کراوە بۆ ئەوەی لەبەرەکەتی قورئان بێ بەش نەبین بۆ نمونە ئەگەر نەمان توانی هەرسێ بەشەکەی بزانین لێی تێ بگەین وکاری پێ بکەین ئیتر بەهۆی مەشغەڵتەوە بێت یا هەر هۆکارێکی تر بێت یاخود نەمان توانی بی خوێنی نەوە ئەوا با کار بەیەکێک لە  بەشە کانی بکەین ئەویش(#توحید ...)کە بەئاسانترین کورترین ڕێگا ئاسان کاری بۆ هەمو مان کراوەبەپیرو گەنج و خوێندەوار و نەخوێندەوارویشەوە هیچ  بیانویەک مان بەدەستەوەنیە بڵێین نەمان زانیو نەمان توانی یا بۆمان نەکرا جا بۆ ئەوەی بزانین چۆن بابڕۆینەخزمەت ئەوفەرمودەیە👇

لە(#أبي_سعيد_الخدري_رضي_الله_عنه) دەفەرموێت (أن رجلا سمع رجلا يقرأ(قل هو الله أحد) يرددها فلما أصبح جاء إلى (#رسولﷺ) فذكر ذلك له وكأن الرجل يتقالها فقال رسولﷺ والذي نفسي بيده إنها لتعدل ثلث القرآن)#اخرجە_البخاری📚

واتە پیاوێک گوێی لە پیاوێکی تر بو کە(قل هو الله احد) واتە(#سورة_الاخلاص)ــي دەخوێندو دەی هەرئەوەی گوتەوە (لەڕیوایەتێکی تردا لەکاتی شەو نوێژدا هەرئەوەی دەگوتەوە ) بەیانی هاتنە خزمەتی(#رسول_اللەﷺ)و پێیان گوت کە ئەم پیاوە هەرئەوە دوبارە دەکاتەوە وەک شتێک بەکەمیان یان زانبو (#رسولﷺ) فەرموی سوێند بەوە گیانی منی بەدەستە ئەوە بەئەندازەی سێ یەکی قورئانە 📚

واتە قورئان بکەیت بەسێ بەشەوە ئەو سورەتە بە ئەندازەی یەک بەشی تەواوی قورئانە کەواتە بیانویەک نیەبۆ هیچ کام لە ئێمە چونکە هەمو مان بە پیرو لاوە خوێندەوارو نەخوێندەوار (#سورة_الاخلاص) مان لەبەرە
ئەم سورەتەش وەک(#رسولﷺ)فەرموی یەکێکە لە سێ بەشەکەی قورئان وەگرنگترین بەشی ئیسلام لەم سورەتەدایە چونکە باسی توحید و ناساندی(#اللەتعالی)ناو صيفاتەکانی تیدا بۆیە با کەم تەرخەمی نەکەین هەوڵ بدەین ڕۆژانەو شەوانە لەئیش و لەدەروەو لەماڵەوە لەهەموکات گرنگی بەخوێندنو کارکردن بەم سورەتە بدەین بۆ ئەوەی پەنابە (#اللە) نەچینە ڕیز غافڵان و بێ ئاگایانەوەوە بێ بەشیش نەبین لە پاداشتی  📝 

داواكارم(#اللە_متعال)شارەزای قورئانمان  بکات خۆمان کاری پێ بکەین وە نیەت مان خالص بكات ڕونیشی کەینەوە...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٦_شعبان_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة اللەوبركاته

لەبەرنزیک بونەوەمان لە(٢١/٣)واتەئەوڕۆژەي پەناەبە(الله)جاهیل و نەفامەکان ناویان ناوە(#جەژنی نەورۆز) پێمان خۆش بو لەم دوخاڵەدا ڕونکردنەوەی بخەینە خزمەتان  تابزانین ئەم بۆنەیەیەکەم لەڕوی دین وئەخلاقی موسوڵمان حوکمی چیە..دوەم پەیوەندی بەنەتەوەی کوردەوەهەیە..؟👇

#یەکەم شت کەدەبێت بزانین وەک دین(#الله تعالى)ئاگادار مان دەكاتەوە لەوەی كەنابێ بچوكترين(#ولاء)خۆشەویستی ولێکچون و بەڕاست دانانێکمان هەبێت لەهیچ بۆنەوهەتا عیبادەت وكارێكدا كەموشريك وملحدەكان دەيكەن چونكە ئەگەر وامانكرد ئەواوەك ئەوانين فەرقمان نيەلەگەڵیاندا وەک(#اللە تعالی)دەفەرموێت(من يتولهم منكم فإنه منهم)واتە هەرکەس لەئێوە مولات واتەسەرخەرو دان پێدانانو بەڕاستدانانی هەرشتێکی ئەوان بێت وە لەگەڵیان بێت ئەوالەڕیزی موسوڵمانانیە لەئەوانە واتە لەکافرانە📚

وە(#رسولﷺ) لەم فەرمەدەدا کە هەرچەند هەندێک قسەی لەسەرە بەڵام زانایان دەفەرمون واتە کەی#صحيح) دەفەرموێت (من تشبه بي قوم فهو منهم)#حديث حسن📚

واتە هەركەس خۆي بخاتەسەر شێوەي هەر قەومێك ئەوەلەئەوانە📚

هەرەوها(#أنس رضي اللەعنه)دەفەرموێت (قدم رسول اللهﷺ المدينة ولهم يومان يلعبون فيهما فقال ما هذان اليومان قالوا كنا نلعب فيهما في الجاهلية فقال رسول اللهﷺ إن الله قد أبدلكم بهما خيرا منهما يوم الأضحى ويوم الفطر_وهما يوم النيروز ويوم المهرجان كذا قالەالشراح وفي القاموس النيروز أول يوم السنة معرب نوروز والنوروزمشهور وهو أول يوم.....)📚

واتە(#رسول اللهﷺ)هاتەمەدينە بینی دوورۆژیان هەیە ياريان تێدا دەكردو خۆشيان تيدا دەردەبڕى(#إبن كثير رحمەالله) دەفەرمێت ئةوانيش ڕۆژى نەورۆز و ڕۆژى ميهرەجان بوو بۆیە(#رسولﷺ)فەرموى(#اللەمتعال)ئەم دوو ڕۆژەى بۆ گۆڕیون بۆدوو ڕۆژى باشتر لەوە ئەوەش(جةژنى قوربان ورمضان)زانایان لەبارەی ئەودوڕۆژەوە دەفەرمون یەکێک لە دوو ڕۆژەڕۆژی نەورۆزوبووە👇

نەورۆز واتە ڕۆژێکی نوێ یان یەکەم ڕۆژی گۆڕینی خۆر وەسەرەتای دەست پێ کردنی ساڵێکی نوێ  گۆڕینی هەوای سارد بەرەو هەوای فێنک ودواتربەرەوگەرمی☝️

هەرلەبارەی حەرامبونی خۆشوبوهاندن (#عبداللەبن عمررضي اللەعنهما)دەفەرموێت(هەر كەسێك لەوڵاتى جگەلەموسڵمانەكاندابێت وەنەورۆز و ميهرەجان بكات و خۆى بە ئەوان بچوێنێت هەتاكو دەمرێت ئەوالەگەڵ ئەواندا حەشر دەكرێت لەڕۆژی دوايى)#رواەالبيهقى باسناد صحيح📚

وەهەروەها(#امام الذهبى رحمەاللە) دەفەرموێت ئەگەر كەسێك بڵێت ئێمەبۆيە جەژنى نەورۆز دەگێڕین لەبەردڵ خۆشی ژن ومناڵە كانمانە ئەگەرنا باوەڕمان پێی نیەئەوەبەو كەسە دەوترێت خراپترين كەس چونكەماڵ و مناڵەكەى بە شتيك دڵ خۆش دەکات کە(#اللە) لەوشتەتوڕەیەو قەدەغەیکردوە بەشداریکردن تیایدا!!کەئەمە بەداخەوە قسەی زۆرێک لەخەڵکی ئەمڕۆیە📚

کەوایە لێرە ڕونە وەک دین و ئەخلاق ئێمە بۆمان جائیز نیەخۆمان بەهیچ کافرو قەومێکەوە بشوبهێنین وەک ئەوان ئاهەنگ بگێڕین بچینەدەرەوە بابەو ناوەشەوەنەبێت چونکە ئەمەلەدینی ئیسلامدا کفرو شیرکەو وحەرامە📚

ئەمە بێ جگەلەوەی کە لەوڕۆژەدائەوەی دەکرێت هەموی داڕنینی ئەخلاقی منداڵی کوڕوکچ وخانەوادە کانمانەبۆنمونە کۆبونەوەی کوڕان وکچان بەجۆرە پۆشاکێکی ناشەرعی لەسەر شەقام وڕێگاوبان و کەناری ڕوبارەكان تێکەڵ بوونیان و ڕەقس کردن وڕەش بەڵەک وگۆرانى و مؤسيقا و بەدەوری ئاگرێکدا وەکو ئاگر پەرستەکان وەهەروەها خواردنەوەى مەى(عةرەق)لەسەر ڕێگاكان و....زۆر شتى تريش کەئەمانە  نەلەئەخلاق و نەلە دینی هیچ موسوڵمانێک ناوەشێتەوە بۆیە خۆدور گرتن لێی هەم ئەخلاقمان هەم ئیمانمان سەلامات دەبێت📚

#دووەم ئێستا با بێین بزانین  سەرتای هاتنی نەورۆز کە کورد خۆی تیادادڵ خۆش کردوە هی چی قەومێکە و چۆن هاتوەئایا پەیوەندی بەکوردەوەهەیە؟؟👇

بەڕێزان زۆربەی سەرچاوەكان ئەڵێن ئەم ڕۆژە (نەورۆز) سەرەتای سەرهەڵدانی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی(٤٧٠٠ - ٢٧٠)پێش زاین واتە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی(#ماد)بەچەن هەزار ساڵێك وە نەورۆز سەرەتا بەناوی(#شم النسیم)ناسراوبووە بنچینەی ئەم وشەیە(#شمو)فیرعەونیە كە وشەیەكی(#هیرۆگلیفیە)ولەکۆندا ئاماژەی پێ كراوە بۆ سەرەتای دروست بوونی ژیان چونكە لەو باوەڕەدا بوون ئەو ڕۆژە یەكەم ڕۆژی دەست پێكردن وهاتنە كایەی جیهانەواتە یەكەم ڕۆژێكە ژیانی دنیا تیایدا دەستی پێكردوە☝️

وە پێشی دەوترا جەژنی (#شموس)واتە (زیندوبونەوەی ژیان) بەڵام لەگەڵ بەسەر چوونی ساڵ و لەسەردەمی (#قبطيه كان) ناوەكەی گۆڕا بۆ ناوی(#شم) پاشان وشەی (#نسیم) ی بۆ زیاد كرا و بوە(#شم النسیم)چونكە پەیوەست بووبەخۆش بوونی كەش و هەوا لەو ڕۆژە كە سەرەتای بەهارە. وەك سەرەتا ئەم جەژنە لای فیرعەونیەكان باو بووە لەوانیشەوە گوازراوەتەوە بۆ میلەتانی تر وشەی(#شم)واتە:بۆن كردن وشەی (#نسیم)واتە:هەوای بۆن خۆش هەمووی واتە بۆنكردنی هەوای خۆش👇