ناوەندی چوارباخ
258 subscribers
217 photos
211 videos
24 files
123 links
🌕 لاپەڕەی فەرمیی تێلێگرامی ناوەندی چوارباخ


بەستەری لاپەڕەی ناوەندی چوارباخ لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/nawendi_chwarbax?utm_medium=copy_link
Download Telegram
4_6042051144656621048.pdf
1.4 MB
🌕 کتێبی ئایەتە شەیتانییەکان

نووسین: سەلمان ڕوشدی
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە بۆ کوردی: شێروان فەتاح.

🆔: @Nawendi_chwarbax
Forwarded from لکێنەر بات
🌕 تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە خۆرهەڵات


کتێبی تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە خۆرهەڵات، لە نووسینی کاروان مێراوی و سۆران شەمسی، لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایییە لەسەر کۆمەڵێک لە تاوانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لەسەر خۆرهەڵاتی کوردستان و نەتەوەی کورد. پێڕستی ئەم کتێبە لە دە بەش پێک هاتووە کە بریتین لەم بەشانەی خوارەوە.

ــ بەشی یەکەم:
پێناسەیەکی کورت لەسەر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران
ئەلفـ: ناساندنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران
بــ: سەرکوتەکانی ڕێژیمی ئیسلامی لە نێوخۆی ئێراندا

ــ بەشی دووهەم:
شۆڕشی گەلانی ئێران
ئەلفـ: دەستپێکی شۆڕش
بــ: لە کاتی شۆڕش لە وڵاتی ئێراندا

ــ بەشی سێهەم:
هێرشەکانی ڕێژیمی خومەینی بۆ سەر کوردستان و شەڕی سێ مانگە

ــ بەشی چوارەم:
ئاشتیخوازیی نەتەوەی کورد و وەڵامی شەڕخوازانەی ڕێژیمی خومەینی

ــ بەشی پێنجەم:
کەڵکاژۆوەرگرتنی ڕێژیمی خومەینی لە ئایینی ئیسلام و لە هەستی ئایینیی خەڵکانی ئێران

ــ بەشی شەشم:
ئامار و زانیاری لەسەر شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکان

ــ بەشی حەوتم:
تاوانە تیرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەر حیزبی دێموکرات
ئەلفـ: ئاماری کردەوە تیرۆریستییەکان
بـ: شیکاریی ئاماری کردەوە تیرۆریستییەکان

ــ بەشی هەشتم:
ئالبۆمی بەڵگە و وێنە مێژووییەکان

ــ بەشی نۆهەم:
وتەی کۆتاییی نووسەران

ــ بەشی دەهەم
سەرچاوەکان.


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ، ڕۆژی تاوانێکی لەبیرنەکراوی داگیرکەرە لەسەر کۆمەڵگەی کوردستان


کوردستانییانی هێژا!

ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ، بۆ خەڵکی کوردستان وەبیرهێنەرەوەی بیروەریەکی تاڵ و تاوانێکی گەورە و لەبیرنەکراوی ڕێژیمی ئیسلامیی تازە بەدەسەڵاتگەیشتووە کە خەڵکی کوردستانی کۆمەڵکوژ کرد.

وەک ئاگادارن، لە ناوڕاستی مانگی زستانی ساڵی ١٣۵٨ی هەتاوی، خومەینیی جەلاد و دارودەستەکەی کە درێژەدەری بنەماڵەی پەهلەوی بوون و دڕندەییی سیستەماتیکی ڕەزاخانی بە میرات وەرگرتبوو و تێکەڵاوی دڕەندەییی پەنگخواردووی ئایینیی خۆیانیان کردبوون، سواری شەپۆلی هەستی ئایینیی خەڵکانی پێڕەوی ئایینزای شیعە لە ناوچەکانی تری ئێران بوون و شەڕێکی داگیرکەرانەیان بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەپاند.

کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە نوێیە هێشتا بەتەواوەتی نەگیرسابوونەوە کە لە کوردستان دەستیان بە توندوتیژی کرد و شەڕی نەورۆزی خوێناوییان بەسەر شاری سنە و خەڵکی کوردستان سەپاند. وەک بڵێی بۆ خومەینیی جەلاد و دارودەستە تازە بەدەسەلاتگەیشتووەکەی ئاشکرا بوو کە نەتەوەی کورد بە سانایی ملکەجی ئەوان نابن، لەسەر مافی خۆیان بێدەنگ نابن و لەسەر داوخوازییە ڕەواکانی خۆیان سوورترن.

دیارە ئەم کۆنەقینەی خومەینیی جەلاد و گرووپەکەی، کینەی کۆلۆنیالیستیی ئێرانییەکانە و لەمێژە لە سینگی هەموویاندا پەنگی خواردووەتەوە. ڕێژیمی نوێی ئەوکاتی داسەپاو بەسەر ئێراندا بە بیانووگەلێکی بێبنەما و بەتایبەت "نا"وتنی خەڵکی کوردستان بە ڕیفراندۆمە شانۆیییەکەی ئەو ڕێژیمە و ڕەتکردنەوەی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان، ئەم کۆنەقینەی گەڵاڵە کرد و دەستپێکی هاتنەسەرکاریان هێرش بۆ سەر کوردستان و کۆمەڵکوژکردن و قەڵاچۆکردنی خەڵکی کوردستان و نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.

لەو سەروبەندەدا، پاش مانگرتنی ناڕەزایەتیی خەڵکی شاری سنە و هێرشی ڕێژیم بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزە سێکولار و چەپەکان، هەروەها هێرشی ئەو ڕێژیمە بۆ سەر خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی خەڵکی شاری مەریوان، بوو بە دەستپێکی تاوانگەلێکی گەورە لە کوردستاندا.

پاش ئەوەش خومەینی و گرووپەکەی، کۆچی بەکۆمەڵی خەڵکی شاری مەریوانیان کردەوە بە بیانوو بۆ ئەوەی کە دیسان لەشکرکێشی بۆ سەر ئەم خەڵکی شارە بکەن و بەم هۆیەشەوە مانگرتنی خەڵکی کامیارانی لێ کەوتەوە. خەڵکی کامیاران بەم هۆکارەوە دوو جار (سێ ڕوژە و پازدە ڕۆژە) لەسەر جادەی کرماشان ــ کامیاران ناڕەزایەتییان دەربڕی و خومەینییش جارێکی تر بیانووی دەست کەوتەوە بۆ ئەوەی کە دیسان هێرش بکاتەوە سەر خەڵکی کوردستان.

بەم هۆکارانە و گەلێک هۆکاری تر کە خەڵکی کوردستان نادادپەروەری و سەرکوتیان پێ قەبووڵ نەئەکردا، لەسەر بڕیار و فتوایەکی خومەینیی جەلاد کە پێشتر ئامادەکاریی بۆ کردبوو و بە نامەی فەرمیی خۆی بۆ هەموو هێز و دامەزراوەکانی دەسەڵاتە نوێیەکەی ناردبوو، ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ ١٣۵٨ی هەتاوی، جیهادی ئێرانی داگیرکەر دژی خەڵکی کوردستان دەستی پێ کرد و وەک هەموو لایەک دەزانین، هێزە بەکرێگیراوەکانی بەر دا لە خەڵکی کوردستان کە نە ئەو هێزانە خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەڵکی کوردستان تەیار کردبوو و نە خومەینییش چاوەڕوانیی ئەوەی دەکرد.

بەڵام مێژوو شایەت و ئاگادارە کە خەڵکی قارەمانی کوردستان چۆن بەرەنگاری هێزە داگیرکەرەکانی خومەینی بوونەوە و تەنانەت شارگەلێکیان لە دەستی داگیرکەران ڕزگار کرد. بۆیە لە بەرانبەر ئەم بەرنگارییەدا خومەینی و هێزەکانی، دەستیان کرد بە کۆمەڵکوژیی خەڵکی کوردستان و دواتر هەر شارێکیان داگیر دەکردەوە، کومەڵێک خەڵکی مەدەنییان لە دادگایەکی سەربازیی زۆر کورتی چەند چرکەیدا دادگایی ئەکرد و بە تیرباران شەهیدیان ئەکردن.

دادگا چەند چرکەیییەکانی خەڵخاڵیی خوێنمژ لە زۆربەی شوێنەکانی کوردستاندا خەڵکی بێتاوانیان بە هۆکاری کوردبوون شەهید دەکرد، هەر بویە دڵسۆزانی نێشتمان لێیان وەدەست هاتن و لەماوەی سێ مانگدا هێزەکانی ئەو ڕێژیمەیان تێک شکاند و خومەینییان ناچار بەوە کرد کە تا ڕادەیەک پاشەکشە بکات.

هەر چەند فتواکەی خومەینیی جەلاد هەنووکەش بە شێوەگەلێکی جیاوازتر بەردەوامە و لە کوردستان ڕۆژانە جێبەجێ ئەکرێت، بەڵام خەڵکی کوردستان تاکوو ئێستە کۆڵیان نەداوە و داگیرکەریش دڵنیا ئەکەینەوە کە تاکوو سەرکەوتنی نەتەوەکەمان و ڕزگاریی نیشتمانی داگیرکراومان و سەربەخۆییی کوردستانمان، کۆڵ نادەین و لە خەبات و بەرخۆدان بەردەوامین.


سڵاو لە شەهیدانی کوردستان.

بژی ئیرادەی سەربەخۆییخوازانەی خەڵکی کوردستان.

نەمان بۆ داگیرکەری کۆنەپەرەستی ئاخوندی لە کوردستان.


ناوەندی چوارباخ

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی


🆔: @Nawendi_chwarbax

دەقی بیرهێنانەوەکە👇
telegra.ph/ڕۆژی-٢٨ی-گەلاوێژ-ڕۆژی-تاوانێکی-لەبیرنەکراوی-داگیرکەرە-لەسەر-کۆمەڵگەی-کوردستان-08-19
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ئاڵای پیرۆزی کوردستان


شێعر: فەرهاد سەنگاوی.
مونتاژ و ئامادەکردن: بەشی ڕاگەیاندنی ناوەندی چوارباخ.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 پەیامی پیرۆزباییی ناوەندی چوارباخ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات


بەڕێزانی حیزبی دێموکرات!

بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی دوو لایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، لەژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزباییتان لێ ئەکەین و هیوادارین ئەم یەکگرتنەوەیە ببێتە هەوێنی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی نەتەوەیی و هەروەها ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێی خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داگیرکراوماندا.

لەم هەلومەرجەی هەنووکەی ناوچە و جیهان و هەروەها شپرزەییی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران و گوشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی سەر ئەو ڕێژیمە و لەو بارودۆخەی ئێستەی کوردستانیشدا، یەکگرتوویی لەناو سەرجەم ڕەوتەکانی کوردستان و بەتایبەت ئەو حیزب و لایەنانەی کە بە هەر هۆکارێک تووشی دابڕان و جیابوونەوە بوون، نەک تەنیا زۆر پێویستە، بەڵکوو هەنگاوی سەرەکییە بۆ یەکڕیزییی نەتەوەیی لەسەر ئاستی کوردستانی مەزن و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە دەبێت هەوڵی بۆ بدرێت.

هەموومان دەزانین کە یەکگرتوویی و یەکڕیزیی نەتەوەیی، لە یەکگرتنەوەی لایەنە دابڕاوەکانەوە دەست پێ ئەکات، کە بەخۆشییەوە ئەوەی چاوەڕان دەکرا، دوولایەنی حیزبی دێموکرات بەو یەکگرتنەوەیە ستارتی ئەو یەکڕیزییەیان لێ دا و لەو هەوڵە پیرۆزەدا کە ساڵانێکە خەڵکی کوردستان داوای ئەکەن، دەستپێشخەرییان کرد.

لە کۆتاییدا جارێکی تر پیرۆزبایی لە سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان، بەندکراوانی سیاسی، ڕێبەری، کادر، پێشمەرگە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات ئەکەین و هیوادارین ئەم یەکگرتنەوەیە، یەکگرتووییی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان و لە ئاکامدا بەرەی نیشتمانیی لێ بکەوێتەوە.


سەرکەوتن لە یەکگرتووییدایە.

 بە هیوای سەرکەوتنی خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان.

ناوەندی چوارباخ

١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی


🆔: @Nawendi_chwrabax

دەقی پەیامەکە👇👇
telegra.ph/پەیامی-پیرۆزباییی-ناوەندی-چوارباخ-بەبۆنەی-یەکگرتنەوەی-ڕیزەکانی-حیزبی-دێموکرات-08-22
🌕 بریتانیا داواى لێبوردن له‌ كورد و بنه‌ماڵه‌ى شێخ مه‌حموود حەفید ده‌كات


دواى زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌ک له‌ شۆڕشه‌كه‌ى شێخ مه‌حموود حه‌فید، یه‌كه‌م مه‌لیكى كوردستان، بریتانیا به‌فه‌رمى داواى لێبوردن له‌ نەتەوەی كورد و بنه‌ماڵه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فید ده‌كات.

شێخ مسته‌فا حه‌فید، نەوەی شێخ مەحموودی نەمر، لەم بارەیەوە له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند؛ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر باڵیۆزى بریتانیا له‌ وڵاتی عێراق، له‌ سه‌ردانێكدا بۆ دیوه‌خانى ناوبراو له‌ شارى سلێمانى، باسى له‌و ڕۆژگارانه‌ كردووە كه‌ كورد خه‌باتى ده‌كرد و ئه‌وانیش نه‌ک تەنیا هیچیان بۆ كورد نه‌كرد، به‌ڵكوو دژایه‌تیی کوردیشیان كردووە و وتى: "باڵیۆز بریتانیا به‌ ئاشكرا ڕایگه‌یاندووە؛ ئێمه‌ ئه‌وكات‌ و له‌و سه‌رده‌مه‌دا هچیمان بۆ كورد پێ نه‌بووه‌ و هیچمان بۆ كورد نه‌كرد جگه‌ له‌ دژایه‌تیكردن، بۆیه‌ به‌فه‌رمى وه‌كوو شانشینى بریتانیا داواى لێبوردن له‌ گه‌لى كورد و بنه‌ماڵه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فید، یه‌كه‌م مه‌لیكى كوردستان ده‌كه‌ین.


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی ڕاپۆرت👇👇
telegra.ph/بریتانیا-داواى-لێبوردن-له‌-كورد-و-بنه‌ماڵه‌ى-شێخ-مه‌حموود-حەفید-ده‌كات-08-23
🌕 ناوەندی چوارباخ پێشوازیی لە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی زمانی کوردی دەکات


دەستەی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ی زایینی)، لە بڕیارنامەیەکی حەوت خاڵیدا بە سەرجەم شوێنە گشتی و گەشتیارییەکانی باشووری کوردستانی ڕاگەیاند؛ دەبێت هەموو خزمەتگوزارییەکانیان بە زمانی کوردی بێت و ١۵ ڕۆژ دەرفەتی بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە داناوە، پاش ئەو دەرفەتە دیاریکراوە هەر شوێنێکی گشتی و گەشتیاری ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکات، مۆڵەتی کارکردنی بەفەرمی لەلایەن حکوومەتەوە هەڵدەوەشێتەوە.

داگیرکەرانی کوردستان بە درێژاییی سەدەکانی داگیرکردنی نیشتمانمان، سەرەڕای تاڵان و کاولکاریی کوردستان، هەموو هەوڵیشیان بۆ لەنێوبردنی زمانەکەمان خستووەتە گڕ و زمانی کوردییش، خوێنی ناو دەمارەکانی شوناسی نەتەوەکەمانە و هەموومان لە بەرانبەر پاراستنیدا بەرپرسیارین.

ناوەندی چوارباخ وێڕای پێشوازی لەو بڕیارە بەجێیەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت دەستەی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێم، ئەم هەنگاوە بە ئەرکێکی دڵسۆزانە بۆ پاراستنی زمانی نەتەوەکەمان بەرز دەنرخێنێت.


🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 گرووپی گەڤەندی ورمێ


گۆرانیی زمانی کوردی و هەڵپەڕکێیەکی جوانی گرووپی هونەریی گۆڤەندی ورمێ، لە هەمەدانی پێتەختی مادی مەزن.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 ڕیشە و ڕەچەڵەکی "کوردە لوڕەکان" باشتر بناسە

: نەوزاد بۆسکانی


کوردە لوڕەکان بە کۆنترین خێڵەکانی کورد ئەژمار دەکرێن کە بە ئازایەتی و سوارچاکی بەناوبانگ بوون و جەنگاوەرانی بوێر و بەتوانا بوون.

لە مێژووی دێریندا هیچ کاتێک سەریان بۆ دوژمانی کورد شۆڕ نەکردووە و هەمیشە ڕووبەڕووی دوژمنان وەستاونەتەوە، بستێک لە خاکی خۆیان نەفرۆشتووە بە داگیرکەران، بە سەدان و بەهەزاران جەنگاوەری دلێر و چاونەترسیان لە پێناوی خاک و میللەت لەدەست داوە.

کوردە لوڕەکان گەورەترین هێز بوون لە سوپای کوردە ساسانییەکاندا، ئەمان تا سەرئێسقان لەگەڵ دوژمنانی کورددا شەڕیان کردووە و هیچ کاتێک خۆیان نەداوە بەدەستەوە، هەردەم یان مردن یان سەرکەوتن دروشمی ئەوان بووە.


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی بابەت👇👇
telegra.ph/ڕیشە-و-ڕەچەڵەکی-کوردە-لوڕەکان-باشتر-بناسە-08-27
🌕 بەرهەمێکی ناوازە و هەواڵێکی خۆش
پازار: فەرهەنگی ئینسایکلۆپێدیکی ڕەنگی کوردی

: د. #بەختیار_سەجادی


خۆشحاڵم بە بیستنی هەواڵی چاپبوونی "پازار: فەرهەنگی ئینسایکلۆپێدیکی ڕەنگی کوردی"، دانانی خاتوو سەحەر موعێزی. ئەم فەرهەنگە تەنیا بەرهەمێکی دانسقە نییە لە کتێبخانەی کوردیدا، بەڵکوو نموونەی هاوشێوەشی لە زمانەکانی تر و لەو ئاستەدا نادۆزرێتەوە. کتێبەکەم بەر لە چاپ بینیوە و تا ڕادەیەک ئاگاداری ڕەوتی دانان و بڵاوکردنەوەیەم. کارێکی بێ‌وێنە و ناوازەیە. نموونەیەم لە هیچ زمانێکی تردا نەبینیوە: حەفتا و سێ هەزار ڕەنگ! کورد تەنیا بۆ ڕەنگ حەفتا و سێ هەزار وشەی هەیە! سەرەتا باوەڕم نەدەکرد، بەڵام دوای بینین و پشکنینیەوە لە لایەکەوە شاگەشکە بووم بەو دەوڵەمەندییە و لە لایەکی تریشەوە ناڕەحەت بووم لەبەر ئەوەی دەسەڵاتە جیاجیاکان ئاوڕیان لەو دەوڵەمەندییە نەداوەتەوە و بۆخۆشمان ئاگامان لێ نییە.

کوردی لە ڕووی ژمارەی پەیڤ و وشەوە و لە باری داڕشتنی وشەوە و بە هۆی شێوەگەل و ڕێساگەلی وشەسازییەوە بە یەکێک لە زمانە هەرە دەوڵەمەندەکان دادەنرێت. شێوەزارە کوردییەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا - جیاواز لە ڕووی جوگرافی، ئایینی و فەرهەنگییەوە - لەژێر دەسەڵاتی سیاسیی جیاوازدا بە شێوەی خودبژیو و دوور لە یەک گەشەیان کردووە و نەبوونی پێوەندییەکی ڕێکخراو و هەمیشەیی لە نێوان دەسەڵاتە گەورە و بچووکەکانی سەردەمانی ڕابردوودا هێندەی تر سەربەخۆییی ڕێژەییی بەخشیوەتە شێوەزارەکان. هەر شێوەزارێکیش بۆخۆی بەسەر چەندین تاقم و دەستەی زمانیدا دابەش‌ کراوە و هەڵگری قامووسی وشەی تایبەت بە خۆیەتی.


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی بابەت👇👇
telegra.ph/بەرهەمێکی-ناوازە-و-هەواڵێکی-خۆش-08-28
🌕 کورد بۆ بە دۆی خۆی ئەڵێت ترشە؟!

: #عیسا_ئەحمەدی


« محمد علی فروغی» سەرۆک وەزیرانی ڕەزاشا، لە بیرەوەرییەکانیدا ئەڵێ: لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاتاتورک، پێی وتم: ئێمە ئەم وڵاتەمان کردووە بە مڵکی تورک؛ کەچی تەنیا باسی سازکردنی دەوڵەت نییە. جا بۆیە ناچارم مێژوویشیان بۆ ساز بکەم.

زۆرێک لە گەلان هەر وەهان، یان مێژوویان نییە و لەسەر خاکی خەڵکانی تر ئەژین، یان وڵاتیان بە درێژایی کەمتەمەنە و بە پانایی باسی ئەکەن.

کورد لەم بارەوە پێچەوانەیە. مێژووی دێرینی هەیە؛ بەڵام بەداخەوە یان نایناسێت و بە پێچەوانەوە دەرخواردی دراوە یان حاشای لێ ئەکات.

ئێمە هەموومان لە قوتابخانە بەسەرهاتی "ریز علی"مان خوێندوە کە لە تەمەنیدا تەنیا جارێک پیاوەتی نواند و بوو بە مێژوو. جا خۆ ئێمە مامە ڕەحەی کەلی خانمان هەیە کە هەموو ڕۆژێک پیاوەتی نواندووە، کەچی نایناسین.

"زۆرۆ" بە قەڵەم خولقاندیان و ئێستە منداڵمان جلی ئەو لە بەر دەکات. ئێمە خولە پیزەمان بووە، بەپێی بیرەوەرییەکانی مامۆستا هەژار، دووسەد و هەشتا پۆلیسی عێراقی کوشتبوو. ئێمەش بێئاگا لەو ئەرتەشی یەک نەفەرە! [کوردیک لە کاتی خەودا کوشتی].

حەمەتاڵی بانە بەو هەموو ئازایەتییە، شەڕی لە گەل ڕووس کردبوو، ژاندارمی ڕەزاشای تۆقاندبوو، پاڵپشتی لە شۆرشی شێخ مەحموودی حەفید دژ بە ئینگلیزیش کردبوو، کەچی لە کوردێک بپرسی خێرا شانی لێ شل ئەکات "هەناری گۆڵ هەناری هەناری دانە دانە/سەرە رێیەکەت لێ ئەگرم وەک حەمەتاڵی بانە"!

تەنیا ئەو بەیتەیان بردووە بە مێشکمانا. ڕەنگە بڵێن کورد نە سینەمای هەیە، نە میدیای جیهانی. بەڵێ، بەڵام تەواوی باسەکە ئەوە نییە. کوردناسین و ناساندنی مێژوو و ئەدەب و هونەری خۆی بە ئەرکی سەرشانی خۆی نازانێت. خەڵکی ئاسایی و بێخەبەرمان باسی ئازایەتیی سەدام و ڕەحم و بەزەییی ڕەزاشا ئەکەن! فارس هێشتا خۆی لە شوێنی گۆڕی کورش دڵنیا نییە، کەچی ئێمه ئەچین بۆ زیارەتی. ڕووناکبیرانی کورد ئەبێت بە ڕووناکیی بیر، تیشک بخەنە سەر تاریکییەکانی مێژوو و کولتوورمان. بەڵام مەخابن خۆیشیان لە ئاستێکی باشدا نین.

بۆ وێنە سەیری ئەزموونی ڕووناکبیریی خۆمان بکەن: لە پرسە و هاوخەمیی کۆچی گەورە هونەرمەندی فارس "استاد شجریان" ؛ بۆیان نووسی: "خسرو آواز ایران"! ئیتر یەکێک نییە بپرسێت ئەمەتان لە کوێوە هێنا؟ ئەو پیاوە نە هۆرەی چڕی، نە سیاچەمانەی خوێند، نە لاوک و حەیرانی گوت، مەقاماتی ئەڵاوەیسی و قەتار و خاوکەر و ئای ئای و... با بمێنێت. باشتر نەبوو کە ئەوپەڕی بیانووسیبا "خسرو آواز موسیقی سنتی فارسی"؟ ڕووناکبیرمان بەداخەوە خۆیشی ئەمانە ناناسێت و لێکیان ناکاتەوە.

سەیری شێوازی قسە کردنی ناودارانمان بکەن؛ بەڕێزێکیان لە باتی ئەوەی بڵێ: "کەسێت دەمی بە شیر سوتابێت، فوو لە دۆیش ئەکات" ئەڵێ: بە قەوڵی فارسەکان "مارگزیدە از ریسمان....."؛ دیارە خۆی تێکەڵ بە کۆمەڵانی خەڵک نەکردووە و بە شار و دێهاتی کوردەواریدا نەگەڕاوە. زۆریان لەبەر ئەوەی کە کارەکانیان جیهانی بێت، بە کوردی نانووسن؛ کەچی بە فارسی ئەنووسن.

ئەوانەی کە بەدڵ دڵسۆزی کوردن ئەبێت چەند لایەنە بیر بکەنەوە. برتراند ڕاسل، فەیلەسووفی گەورە، بیرکارە ( ریاضی دان)، چالاکی مەدەنییە، مێژووناسە، خەڵاتی نۆبیلی ئەدەبیشی وەرگرتووە. ئەوان زۆر پیاوی وایان هەیە کە بۆ هەر بابەتێک، هاوکات لە چەند ڕوانگەوە ئەڕوانن. بەڵام ئێمە وا نین، ئەگەر لە نووسەرێکی کورد بپرسی، زیرەک بۆ وتوویە "لانک لانک لانکۆڵێ، لانک لە دار هەنارێ..."؟ جگە لە پێکەنین و شوورەیی وڵامی نییە. چونکە ئەو تەنیا ئەدەبی کوردی ئەناسی، بەڵام نەریتی کوردی نازانێت.

ماکسیم گورکی ئەڵێ: هەر نەتەوەیەک فۆلکلۆری خۆی نەناسێت، بێگومان میژووی خۆیشی ناناسێت. کتێب قسەی دڵی خاون قەڵەم بووە، گۆرانیش قسەی دڵی کۆمەڵانی هەژاری بێدەرەتان. چۆن قسەی دڵی ئەوانتان بە سووک دێتە بەرچاو؟ فۆلکلۆری ئێمە زامی دەوران لە دوای دەورانی پڕ لە داخی کوردەوارییە. هاواری دێنشینی کوردە لە شەقی چەکمە ڕەق. هاواری کچی بەزۆر بە شوو دراوە. هاواری کرێکاری ڕەنج بە خەسارمانە و ...هتد.

موزیسیەنمان شێعر ناناسێت... ئەگەر بیناسیبا هەوای هەڵپەرکێیان لەسەر شێعری پڕ لە خەمی مامۆستا سەیدی هەورامی دانەئەنا بەو هەموو ژەنیار و دانەر و گۆرانیبێژ و...ەوە.

کورد بۆ ناسینی خۆی ئەبێ مێژوو، نەریت، ئەدەب ،چیرۆکی فۆلکلۆر و زۆر شتی تر بناسێت.

ئاخۆ کاتی ئەوە نەهاتووە ئەدیب و شاعیر و گۆرانیبێژ و نووسەرمان بە لێژنەیەک بگرن و ببنە ڕێکخراوە لە دەوری بیری کوردی بەبێ ئەوەی مەبەستیان بۆ نان و ناو بێت؟ دەی با پرسیار لە یەکتر بکەین و لە ڕوانگە جیاوازەکان تووڕە نەبین.

ئەبێ کولتوور و زمان و مێژوو هەر بەقەدەر ژیانمان لامان گرینگ بێت تا بیکەین بە مەکتەبێکی کوردی.


🆔: @Nawendi_chwarbax

دەقی بابەت👇👇
telegra.ph/کورد-بۆ-بە-دۆی-خۆی-ئەڵێت-ترشە-08-29
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 چاوا سینەم خانێ ئەرشیڤێ بەدرخانییان پاراست؟

سینەم بەدرخان، کچی جەلال بەدرخان و ڕۆشەن بەدرخان، باس لە ئەکات کە چۆن ئەو گشتە ئەرشیڤەی پاراستووە.


🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 وتووێژی باباشێخ ناسری لەگەڵ ڕادیۆ کاسمۆ

وتووێژی بەڕێز باباشێخ ناسری، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی چوارباخ، لەگەڵ بەشی کوردیی ڕادیۆ دەنگی کاسمۆ لە وڵاتی ئاڵمان.

🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ڕزگارکردنی کچانی کورد لەلایەن پارێزەرانی نیشتمانەوە

لەم گرتەڤیدیۆیەدا کچە پارێزەرەکانی ڕۆژاوای کوردستان، کۆمەڵێک کچی کوردی دیلکراوی گرووپی تێرۆریستیی داعش ڕزگار دەکەن.

🆔: @Nawendi_chwarbax
📝 تراژدیای بوون


تراژدیای ژنبوون لە وڵاتی ئێمەدا کۆتایی نایەت. تراژیدیایەک کە ڕۆژانە برینێک لەسەر جەستەی کۆمەڵگەی کوردستان جێ ئەهێڵن کە ڕووداوەکان تواناییی گێڕانەوەیان نییە. ڕووداوەکان تێدەپەڕن و لەبیر دەکرێن.

شلێر ڕەسووڵی، لە پەنجەرەیەکەوە و لە دەستی ئازاری ژنبوونی خۆی فڕێ ئەداتە خوارەوە. ئەو دەبوایە لە ئامێزی کۆمەڵگەی خۆیدا، نەوەکانی خۆی پەروەردە بکردایە، کەچی بە شێوەیەکی تراژیک کاکڵی زەینی ئێمە ئەشکێنێت و پێمان دەڵێ: شلێربوون تەنیا گوڵێکە لە گەرووی دڕک و داڵی پیاوسالاری و کولتووری نایەکسانیی کۆمەڵدا. هەر بۆیە ئەرکی نووسەرانی ئێمە ئەوەیە قەڵەمەکانیان هەڵبگرن و ژیان، ئەزموون، هەست و هیوا، خەون و جەستەی ونبوو و پڕئازاری ژن لە ئەدەبیاتی ئێمەی کورددا، سەرلەنوێ بە ئاراستەی یەکسانیدا بنووسنەوە.


ڕاگەیاندنی ناوەندی نووسەرانی کوردستان

١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی

#هەڵوێستی_ڕۆژانە

: @NNKurdistan
🌕 چرا باید خاک خود را بفروشیم؟!

جمعی از فعالان سنندج


با اجازەی عزیزان میخواستیم چند جریان آروم و کثیف کە در آیندە برای مردم کوردستان خطرساز خواهد شد یادآوری کنم!!

میخواهیم بدونیم چرا مردم کورد برای پول بیشتر دارن خاک خود را میفروشند؟ هیچ ترکی خاک مغازە باغ و ویلای و ... بە کسی بجز ترک خودشان نمیفروشن!!! چرا مردم ما (کورد) اینقدر طمعکارن برای چند میلیون بیشتر خاک خود را بە غیر کورد میفروشن ؟

چرا باید در شهرهای کوردستان افراد بومی حاشیە نشین شوند و غیر کوردها در بهترین مناطق بە خرید باغ و ویلا و ساختمان و زمین مشغول باشند؟ جالب اینجاست کە چیزی کە در کوردستان خریداری کدند، دیگە بە کورد نمیفروشن!!

آیا نمیدانید در دام یک سیاست کثیف فاشیستی هستید؟ خیلی از زمین و باغ‌های مریوان، بوکان، مهاباد و خیلی از زمینهای سنندج توسط ترکها خریداری شدند. تو بالاشهر سنندج و ششم بهمن مغازەها رو ترکا میخرن، اکثر نقاط عالی سنندج مثل خیابان وکیل، بلوار شبلی، بهاران، صفری، ظفریە و اکثر شهرکها توسط افراد ترک و فارس خریداری شدە و بە کوردها دوبارە نمی‌فروشند!

اگەر بە این روند فروش بە تورکها و غیر کوردها ادامە یابد، در آیندەای نە چندان دور، ماکوردها را از شهرمون بیرون کردە بیرون و ترکها بر ما چیرە خواهند شد.

خواهش می‌کنیم از خودتون و خانوادە و فامیل شروع کنید کمپین نە بە فروش زمین و خانه و ... بە غیر کورد راەاندازی کنید !!!

چرا باید باغات را بە ترکا بفروشید و زنان و دختران کورد براشون کارگری کناد؟ الان شهر قروە و بیجار ترکها تعدادشون داره زیاد میشه، چون کوردها دارن زمین بهشون میفروشن!

مغازەهای بانە توسط ترکها خریداری و جنس ترکی توسط کولبر کرد بدبخت وارد میشە، ما مردم کوردستان تو جریان کولبری دوسر باختیم. هم جانمان را بە خطر می‌اندازیم و هم بە ترک سود میرسانیم!

لطفا همە اطلاع رسانی و آگاەسازی کنید کە برا چند میلیون آیندە فرزندانتان حراج نکنید، بهتون.

طفا اطلاع رسانی کنید تا فرزندانمان در آینده بی سرزمین و بی هویت نشوند.


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 گۆڕانی کوردستان ئامانجی سیستەمی ئایدئۆلۆژیکە

✍️ دیاکۆ ئەردەڵان


ماوەی چەند ڕۆژێکە لە کوردستان موسافیرگەلێگی ڕەشپۆش بە دروشمی ئایینی، لەسەر تۆرمۆبیلەکانیان دەبینرێن. ڕێگەی نوێی مەریوان بۆ یەک مەبەست لەگەڵ جووتیارانی ماندووی پارێزگا دروست کرا، کەچی کوردستانی کرد بە ڕێگەی کەربەلا!

ئەم پرسە نیگەرانیی جددی لە نێوان چینە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستان دروست کردووە. زیارەتکاران لە باکووری رۆژئاوای ئێران کە ناوەندی سەرەکیی شیعەی سەفەوی بووە، ئێستە لە کوردستانەوە و بە سنووری باشماخەوە دەچنە سلێمانی و لەوێشەوە بەرەو کەربەلا و دەگەڕێنەوە.

ئەم شاندانە گەشتیارانی ئاسایی نین. ئەمانە ئەو غالییانەن کە دونیا بە چاوی ئایینە داهێنەرەکەی شا ئیسماعیل‌ سەفەوی جیهان دەبینن.

زۆربەی ئەو هاوسەرانەی کە چەند ڕۆژێکە ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە و بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی تەبلیغی ئیسلامی: تووی حسێنی پێک دێنن. ئەمانە شەپۆلێکی غەریبن کە هیچ گەلی ئێمە لە ڕیزی خۆیاندا نابینن و لە ئەنجامیشدا خۆیان لە هیچ تاوانێک بەدوور ناگرن.جگە لەمانە، ناوەندەکانی چۆڵکردن پێویستن، لەوانە حوسێنییە و مەهدییە، هەروەها ناوەندی خەزوورەکان (مراکز صیغه) و وردە وردە ڕێگە خۆش دەکرێت بۆ دروستکردنی شاند و کۆچی گرووپی بۆ کوردستان و تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵک بۆ پێشکەشکردنی ئەو جۆرە خزمەتگوزارییانە.

پێشتر لە کرماشان و ئیلامەوە ڕوویان کردبووە ڕێگەی کەربەلا،،ئەمڕۆ بە سەیرکردنی سیمای ئەم دوو پارێزگایە، بە پلەی یەکەم هاتوچوی ڕێگەوبان و زیادبوونی ڕێژەی ڕووداو و گیانلەدەستدان، قەرەباڵغی و نائەمنی لە پارک و پانتاییی شارەکان، پیسبوون و… پیسی ئەخلاقی و کولتووری و ژینگەیی و ... دەبینین.

لەم دوو پارێزگا بێبەشەدا هەژاری و لەشفرۆشی یان خەزووری شیعە تەشەنەی کردووە. ماوەیەکی زۆرە ئایدئۆلۆژیە ئایینییەکان، تەرکیزیان لەسەر ناوچە سوننەکانی ئێران کردووە و خەریکی گۆڕینی زەمینەی زمانەوانی و مەزهەبی ئەو ناوچانەن. ئێستە لە هەموو سووچێکی شارەکەدا کە پڕە لە سوننە، لە کیۆسک و کۆشک و کەمپ و بنکەکانی پۆلیسەوە بانگەوازی شیعەکان و گریانی ماتەمینی بڵاو دەکرێتەوە.

لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستانی ئەمڕۆدا ژمارەیەکی زۆر سەربازگە و کەمپی ئایینی و ئەمنی هەیە.

لە لایەن ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و چاپەمەنی و دادگا و تەختەی ماتەمینەوە بە شێوازی جیاواز سوکایەتی بە گەورەکانی سوننە دەکرێت. ئێستە، کوردستان لە بەربەستی هەنگاوێکی تردایە، ئەویش ئەوەیە کە ببێتە ڕێگەی کەربەلا!

مێژووی ئەم ڕێپێوانە کە چەند ساڵێکە داهێنراوە بۆ جێگرتنەوەی زیارەتی حەج بۆ مەککە و مەدینەیە. هیچ کام لەم ڕێوڕەسمانە هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلام و خودا و پێغەمبەرەوە نییە. ماتەمینی و سەرداپۆشین بە قوڕ و گریان هیچ مێژوویەکیان لە ئیسلامدا نییە.
بەڵکو تەنیا بە ئاراستەی سەقامگیرکردنی دۆخی ئێستە و درێژەدان بە دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامییە.

ئێستا لە ڕوانگەی سیاسییەوە سیستمی ئیسلامی ئێران بۆتە بەشێک لە دنیای کۆمۆنیزم و لە ڕوانگەی ناوخۆییشەوە گەندەڵی و لەشفرۆشی و خۆفرۆشی و هەژاری و ئالوودەبوون و خۆکوشتن و هەڵهاتن و نائومێدی و... بێهیوابوون لە ڕیزەکانی یەکەمی جیهاندان و بە بەکارهێنانی پۆپۆلیزم لە گەڕان بەدوای سەقامگیریدایە.

ئێران چیی بۆ جیهانی مۆدێرن هەیە؟جگە لە سەربازە پیادەکان، کە جموجووڵەکانیان لەلایەن مەلا مەزۆری سەفەوی کۆنترۆڵ دەکرێت و دەتوانرێت لە کاتی گونجاودا دژی وڵاتانی بیانی بەکار بهێنرێت. پەیامی ئەم جلە ڕەشانە مردن و ڕق و دووبەرەکییە.

ئەمڕۆ جیهانی شیعە هێمای بەربەرییەت و دواکەوتوویی و بەردەبوونە. بە پیلانگێڕی شیعەکان خەریکە چەندین وڵاتی سوریە و عێراق و یەمەن لەناو ببرێن. ئەوان ئەرکێکیان هەیە کە جیهان لەناو ببەن بۆ ئەوەی وەهمەکەیان دەر بکەوێت.

دوا وشەش لەگەڵ کورد و حیزبە کوردستانییەکان. نەتەوەکەمان لەژێر فشاردایە، لە ڕووی ئابووری، سیاسی، ئایینی، فەرهەنگی، زمانەوانییەوە و ئێوەش ئاسمیلە دەکەن ئەگەر نەجوڵێن.
ئەگەر لە دژی ئاسمیلە نەوەستن، شەپۆلی نوێی ئاسمیلەکردن کە ئەم جارە زیاتر ئایدئۆلۆژیی ڕادیکاڵە، لە قۆناغەکانی پێشووتر ڕووبەڕووی کورد و کوردستان بووەتەوە، کە نموونەکەی لە ئیلام و کرماشان دەبینرێت.

ئایاکوو دەتوانن وا بکەن کە ئیتر ئەم ڕەشپۆشانە نەگەڕێنەوە؟

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 ڕاگەیەندراوی بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لەسەر کوژرانی "ژینا ئەمینی" لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە


کوردستانییانی هێژا!

ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان!

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان!

کۆمەڵگەی جیهانی و نێودەوڵەتی!

لە درێژەی جینایەت و تاوانە دڕندانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران دژی خەڵکی کوردستان و نەتەوەی کورد بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراودا، هاووڵاتییەکی تری کوردستانی بە ناوی "مەهسا ئەمینی" ناسراو بە "ژینا"، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، کرایە قوربانیی سیاسەتە چەوتەکانی ئەو ڕێژیمە.

خاتوو "ژینا"، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی، بەرانبەر بە ١٣ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی ئیسلامیی ئەو ڕێژیمە لە شاری تاران، سووکایەتیی پێی کرا و لێی درا، دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە بنکەکانی ئەو هێزەی ڕێژم لەو شارە گوازرایەوە.

بە هۆکاری لێدان و گوشاری نامرۆڤانەکانی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاتوو "ژینا"، باری تەندروستیی ناوبراو تێک چووە و بۆ نەخۆشخانەی "کەسرا"ی شاری تاران گوازراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەش هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم وازیان لێی نەهێناوە و خۆی و بنەماڵەکەی بە چڕوپڕی لەژێر چاوەدێریدا بوون.

پاش سێ ڕۆژ لەو نەخۆشخانەیە کە لە دۆخی تەندروستیی زۆر خراپدا بووە، بەداخەوە ڕۆژی هەینی، ٢۵ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرانبەر بە ١۶ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی، گیانی لەدەست دا و ئەو هاووڵاتییەش بوو بە قوربانیی سیاسەتەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران.

خاتوو "ژینا" یەکەم قوربانیی دەستی جینایەت و تاوانکاریی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران نییە و بێگومان دواهەمین کەسیش نابێت، چەند ڕۆژ پێش ئێستەش هاووڵاتییەکی تری شاری مەریوان، بە ناوی خاتوو "شلێر ڕەسووڵی"، کە لەلایەن بەکرێگیراوێکی ڕێژیمەوە پەلاماری دەستدرێژیی سێکسی بۆی درابوو، بۆ ئەوەی کە لەو کردەوە قیزەونە ڕزگاری بێت، لە باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی بە ناچاری خۆی خستە خوارەوە و کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان، وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاتوو "ژینا" و خاتوو "شلێر"، خۆی بە هاوبەشی خەم و ئازاری بنەماڵەکانیان دەزانێت و نیگەرانیی خۆی لە زیاتر تەشەنەسەندنی تاوانە دڕندانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران و پەرەگرتنی پیلانە مەترسیدارەکانی ئەو ڕێژیمە لەسەر خەڵکی کوردستان دەردەبڕێت.

داوا لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان، ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافەکانی مرۆڤ و سەرجەم کۆمەڵگەی جیهانی و نێودەوڵەتی دەکەین کە لە بەرانبەر کردەوەکانی ڕێژیمی ئێراندا هەڵوێستی جیددییان هەبێت و لەوە زیاتر چاوپۆشی نەکەن و بێدەنگ نەبن.

هەروەها پاڵپشتیی خۆمان لە بانگەوازی "ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران" بۆ مانگرتنی سەرتاسەریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەرمانان، دەردەبڕین. 


ڕێکخراوە پێکهێنەرەکانی بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان:
ــ ناوەندی چوارباخ
ــ ناوەندی نووسەرانی کوردستان
ــ ڕێکخراوی جیهانی کورد
ــ ڕێکخراوی گلێنە
ــ ناوەند ڕەوندی کوردستانی ــ لە نۆروێژ
ــ ناوەند ڕەوندی کوردستانی ــ لە ئاڵمان
ــ ناوەندی ڕەوندی کوردستانی ــ لە بریتانیا
ــ کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
ــ کۆنفیدراسیۆنی کومەڵە کوردییەکانی سوید.


بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان

٢۶ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی


🆔: @Nawendi_chwarbax

دەقی ڕاگەیەندراوەکە👇
telegra.ph/ڕاگەیەندراوی-بەرەی-هاوکاریی-ڕێکخراوە-کوردستانییەکان-لەسەر-کوژرانی-ژینا-ئەمینی-لەلایەن-ڕێژیمی-ئێرانەوە-09-16
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 دروشمی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی چاونەترسی شاری سەقز لە کاتی ناشتنی تەرمی شەهید ژینا ئەمینی

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 پشتیوانیی خەڵکی شاری سنە لە شاری سەقز بە دروشمی: سەقز تەنیا نییە، سنە پشتیوانییە.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 مەحکوومکردن و ئیدانەکردنی قەتڵی حکوومەتیی ژینا، ئەرکی مرۆڤانە و ئینسانی و نەتەوەیییە.

دیزاینی وێنە: سمکۆ ئەمین‌سەردەشتی


🆔: @Nawendi_chwarbax