ناوەندی چوارباخ
260 subscribers
217 photos
211 videos
24 files
123 links
🌕 لاپەڕەی فەرمیی تێلێگرامی ناوەندی چوارباخ


بەستەری لاپەڕەی ناوەندی چوارباخ لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/nawendi_chwarbax?utm_medium=copy_link
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕بەرنامەی تایبەت

بەرنامەی ٧
مژار: پاشەکشەی ئامریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوڤین و دەرفەت و مەترسییەکانی بەردەم کورد.

پێشکەشکار: جەمیل ئەحمەدی
میوان: ڕامبود لوتفپووری.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ئەی وەتەن پێشمەرگەمە


کۆپلەیەک لە گۆرانییەکی نیشتمانیی دوو هاووڵاتیی ڕۆژهەڵات.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕چو چەم

🎤: ڕوکەن یلماز

🌕 çu çem

🎤: ruken yılmaz


🆔: @Nawendi_chwarbax
Forwarded from کوردستان بات
🌕 بەرهەمی وەرگێڕێکی کورد بووەتە وانەی قوتابخانەکانی وڵاتی نۆروێژ


وەرگێڕانی کۆمەڵەشێعرێکی مامۆستا شێرکۆ بێکەس، شاعێری بلیمەت و ناوداری کورد لەلایەن خاتوو عیسمەت / عاسیمە سۆفییە بۆ سەر زمانەکانی نۆروێژی و ئینگلیسی، بوونەتە وانەی قوتابخانەکانی وڵاتی نۆروێژ.

خاتوو عیسمەت/عاسیمە سۆفییە، وەرگێڕ و چیرۆکنووسی کورد و خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی وڵاتی نوروێژ، کۆمەڵێک لە شێعرەکانی شێرکۆ بێکەس، شاعێری ناودار و بلیمەتی کوردی وەرگێڕاوەتە سەر زمانەکانی نوروێژی و ئینگلیسی و ئەمساڵ لەو ناو وەرگێڕانەکانیدا هەندێک شێعری مامۆستا شێرکۆ بێکەس بە هەر سێ زمانی کوردی و ئینگلیسی و نۆروێژی لە کتێبە دەرسییەکانی قوتابخانەکانی وڵاتی نورێژدا چاپ کراون و بە وێنەی مەشخەڵانی نەورۆزی کوردستان ڕازاوەتەوە و وەکوو وانەی ڕۆژانە لە قۆناغە جیا جیاکانی خوێندن لە قوتابخانەکانی ئەو وڵاتەدا دەوترێنەوە.

خاتوو عیسمەت لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە؛ لەم دواییانەدا وڵاتی نۆروێژ کۆمەڵێک وەرگێڕانی ئینگلیسی و نۆروێژی منی لە مامۆستا شێرکۆ بێکەس، شاعێری بلیمەتی گەلی کورد پەسەند کردووە تاکوو لە چەند کتێبی دەرسیدا چاپ بکرێن. ئەمە دەستپێکی کۆمەڵە وەرگێڕانێکە بۆ قۆناغە جیا جیاکانی خوێندن لە قوتابخانەکانی ئەم وڵاتەدا دەستنیشان کراون".

ناوبراو ڕایشیگەیاندووە کە؛ ئەمساڵ وەرگێڕانێکی ئینگلیسی و نۆروێژی لە کتێبێکدا بە ناونیشانی "گریپ_٣ / Grip_3" چاپ و بڵاو بووەتەوە کە ئەم کتێبە لە پۆلی دەهەمی قوتابخانەدا دەخوێندرێت و بڕیار وایە لە داهاتوودا لە بەرنامەی پۆلەکانی تریشدا بگونجێندرێت.

خاتوو عیسمەت هەستی خۆشحاڵیی خۆی لەم بارەیوە بەم شێوەیە دەربڕیوە و نووسیویەتی: "منیش وەکوو ژنێکی کورد هەست بە شانازی دەکەم کە توانیومە بەرهەمەکانی شێرکۆ بێکەس بە چەشنێک وەربگێڕمەوە کە شانبەشانی سەرچەشنە ئەدەبییەکانی وەکوو شکسپێر، هێنریک ئیبسن، ڕۆناڵد داڵ، ئاگاتا کریستی و مەولەوی، لەلایەن قوتابییانەوە لە نۆروێژ بخوێندرێن"

ئەو وەرگێڕە کوردە لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٠١٣ی زایینی، کۆمەڵێکی تر لە شێعرەکانی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی نۆروێژی و لە کتێبێکدا بە ناوی "لە چاوی زریاندا" چاپ و بڵاو بووەتەوە و لە هەمان ساڵدا ئەم کتێبە خەڵاتی ئەدەبیی "ئۆردکناپێن / Ordknappen"ـی پێ بەخشراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە سەرەنجی وەزارەتی ڕۆشنبیریی وڵاتی نۆروێژ ڕابکێشێت.

بەپێی ئەوەی کە خاتوو عیسمەت ڕاگەیاندووە؛ پێشوازیی وەزارەتی ڕۆشنبیریی وڵاتی نۆروێژ لەو کتێبە بە چەشنێک ئەرێنی بووە کە گرنگترین دامەزراوەی فێرکاریی ئەو وڵاتە دڵنیایی داوە کە چەندین بەرگی (نوسخە) کتێبەکە لە هەموو کتێبخانەکانی سەرانسەری نۆروێژدا دەبێت لە بەردەستدا بێت.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕بەشداریی نوێنەری ناوەندی چوارباخ لە دامەزراندنی یەکەی ڕەوەندی کورد لە نۆرێژ.

🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی ڕاپۆرت👇
Forwarded from کوردستان بات
🌕 بەشداریی نوێنەری ناوەندی چوارباخ لە دامەزراندنی یەکەی ڕەوەندی کورد لە نۆرێژ.


ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی بەرانبەر بە ٢۵ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی، ڕەوەندی کوردی کورد لە دەرەوەی وڵات، لە وڵاتی نۆروێژ بە بەشداریی نوێنەری زۆربەی حیزب و ڕێکخراو و ناوەندەکانی چوارپارچەی کوردستان، یەکەی فەرمیی خۆی دامەزراند.

لە ڕێوڕەسمی دامەزراندنی یەکەی نۆروێژی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات، کاک جەمیل میرکانی، نوێنەری ناوەندی چوارباخ لە وڵاتی نۆروێژ لەسەر بانگهێشتی فەرمیی دامەزرێنەرانی یەکەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی وڵات، بەشداری لە ڕێوڕەسمی دامەزراندی یەکەی ئەو ناوەندە کرد.

شایانی باسە کە ئەو ڕێوڕەسمە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی ڕیفراندۆمی مێژووییی باشووری کوردستان و لە بەشێکی ڕێوڕەسمەکەدا یادی ئەو ڕۆژە مێژوویییە بەرز ڕاگیرا.

لە بڕگەیەکی تری ئەو ڕێوڕەسمە کۆمەڵێک بابەت و وتار لەلایەن کەسایەتییەکانی کورد و نوێنەری حیزبەکانی کوردستان پێشکەش کران، کە لە بەشێکی ئەو وتارانەدا نوێنەری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دڵنیگەرانیی خۆیان لەسەر پاڵپشتینەکردنی حیزب و ڕێکخراوەکانی پارچەکانی تر کوردستان لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئیدانەنەکردنی تۆپبارانی بنکەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، دەربڕی.

لە بڕگەیەکی کۆتاییی ڕیوڕەسمەکەدا ئەندامانی بەڕێوەبەریی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات یەکەی نۆروێژ هەڵبژێردرا کە دوکتۆر "نورەدین خۆشناو" وەکوو سەرۆکی ئەو ناوەندە یەکەی نۆروێژ و هەروەها کاک "مەسعوود ناسری"، بەرپرسی گشتیی ئەنجومەنی وەرزشوانانی کورد لە دەرەوەی وڵات وەکوو جێگری سەرۆک و بەرپرسی پێوەندەییەکان لەگەڵ حیزب و ڕێکخراو و ناوەندە نۆروێژییەکان دیاری کران.

ناوەندی چوارباخ وێڕای پیرۆزباییی دامەزراندنی یەکەی ئەو ناوەندە لە وڵاتی نۆروێژ، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت، هیوادارین کە بتوانن هەنگاوگەلێکی باش و بەهێز لە پێناو ئامانجە بەرز و پیرۆزەکانی نەتەوەکەماندا هەڵبگرن.

لەم دەرفەتەشدا، وەکوو ناوەندی چوارباخ ئامادەگیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەک لەگەڵ ئەو ناوەندە دەردەبڕین.

🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 دنیا کوورە و وای

شعرێگ کەڵهۆڕی وە بێهرووز یاسمی، شاعر هەنین ئەیوانی ڕۆژاوا وە پارێزگای ئیلام.

🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 Sitranê diltengî
🌕 گۆرانیی دڵتەنگی


Sitranbêj: Sitayş sadiqzade.
Jenyrên Dûtar :mehemmed Zirwerî u sitayş.

Dengik xweş u zolal ji Devera Xorasanê.


گۆرانیبێژ : ستایش سادقزادە.
ژەنیارانی دووتار: ستایش و محەممەد زیوەری.

دەنگێکی خۆش لە دیاری خۆراسان.


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 پانێلی ماف و ئازادی

🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ئاوڕێکی کورت لە مێژووی سنە و کاریگەریی هەورامان و ژاورۆ لەسەر سنە.

سەرچاوە: کوردستان ٢٤ تیڤی


🆔: @Nawendi_chwarbax
مێژووی ئەدرەڵان.pdf
1.6 MB
🌕 مێژووی ئەردەلان

: باباشێخ ناسری


کە باسی مێژووی ئەردەڵان دەکرێت، ئوتوماتیک بیر و مێشکەکان بۆ لای سنە و ئەو ناوچەی کە بە ئەردەڵاننشین ناوبانگی دەرکردگە ئەڕوات، کەچی کاتێک لاپەڕەکانی مێژوو هەڵەدەیتەوە ئەچیتە ناو ناوەڕۆکی مێژووەوە و دەرئەکەوێ لە کوێ زیاتر لە هەزار و دووسەد ساڵ بوونی ئەردەڵانەکان تەنیا چوار سەدەیە، واتە لە ١٠٤٦ی کۆچییەوە کە سنە کرا بە پاتەختی ئەردەڵان لە مێژووی ئەردەڵاندا سنە دیارە.

مێژووی مەردۆخ کە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ ناسینی مێژووی کورد بەگشتی و ئەردەڵانەکان بەتایبەت، لە بەرگی دووهەمیدا و لە لاپەڕەی ٨٩دا ئاوا باسی ڕەچەڵەک و بنچینەی بنەماڵەی ئەردەڵان ئەکات: "بنەماڵەیەک کە پتر لە هەزارەیەک مێژووی نەتەوەکەمانی بە خۆی تەرخان کردگە".


🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ڤیرجینیا وۆڵف.

پێشکەشکار: دڵشاد ڕەستاد.

بەرنامەیەکی ڤەژین مێدیا


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 کتێبی "فاشیزمی ئێرانی" چاپ و بڵاو کرایەوە


کتێبی "فاشیزمی ئێرانی"، بەرهەمی ڕۆژنامەنووس و نووسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی گەورە شاری کرماشان، شەهرام میرزایی، چاپ و بڵاو کرایەوە و به کتێبخانەی کوردی زیاد کرا.

نووسەری ئەم کتێبە بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئەدەبی و ژینگه‌یییەکان هەوڵی داوه به شێوازێکی ورد و شیکارانه بابەتی فاشیزمی ئێرانی تاوتوێ بکات و له چەندین وتاری جیا جیا، بەڵام پەیوەندیدار بە فاشیزمی ئێرانی و تایبەتمەندییەکانی، شرۆڤە بکات.

جێگای ئاماژەیە که بە وتەی نووسەری کتێبەکە، وەرگێڕانی عەرەبیی "فاشیزمی ئێرانی" تەواو بووه و له قۆناغی پێداچوونەوه و هەڵه‌بڕیدایه و له نیوەی یەکەمی سالی ٢٠٢٢دا چاپ و بڵاو دەبێتەوە، هەروەها ئەم کتێبه به زمانی ئینگلیزیش وەردەگێڕدرێت و دەست بە قۆناغی سەرەتای وەرگێڕانە ئینگلیزییەکەی کراوە.

کتێبی "فاشیزمی ئێرانی" به تیراژی ٢٠٠ دانه و له چاپخانەی ئامازۆن له هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، چاپ و بڵاو کراوەتەوە و هەنووکەش لە کتێبخانەی "مەم و زین" لە شاری هەولێر لەبەردەستە.

ناوەندی چوارباخ پیرۆزبایی لە کاک شارام دەکات.


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 مێژووی ئەردەڵان
بەشی دووهەم

: باباشێخ ناسری


لە بەشی یەکەمدا باسی میرەکانی ئەردەڵانمان کرد تاکوو سەردەمی مەئموون بەگ کوڕی مەنزەر بەگ کە لە ساڵی ٨٦٢ی کۆچی، تاکوو ساڵی ٩٠٠ی کوچی، بەوپەڕی هێز و دەسەڵاتەوە حکمڕانی کوردستانی کرد و لە ساڵی ٩٠٠ی کۆچی، وڵاتی لەنێوان سێ کوڕەکەیدا دابەش کرد و هەروەها کە باسمان کرد، وێڕای دابەشکردنی وڵات بەسەر سێ کوڕەکەیدا، بەپێی نەریتی ئیلییایەتی بەگەبەگ کە کوڕی گەورەی مەنزەر بەگ بوو گەورەی بەسەر براکانیدا دەکرد، باسیشمان کرد کە پشکی بەگەبەگ ناوچەکانی زڵم و شاربازاڕ(بازاڕ ناوی دێرینی سلێمانییە ئێستایە) تاکوو کۆیە و شەنگاڵ بوو و هاوسنوور بوو لەگەڵ عوسمانییەکاندا، بەگەبەگ بۆ ماوەی چل و دوو ساڵ واتە تاکوو ساڵی ٩٤٢ی کۆچی، بەوپەڕی هێزەوە حوکمی کرد و براکانی سوراو بەگ و حەمەبەگ هەم بەپێی نەریتی ئیلییاتی و هەم بە وسیەتی باوکیان لەوپەڕی ڕێز و حورمەتدا لەگەڵ بەگەبەگ هەڵسوکەوتیان دەکرد

🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی وتار👇

telegra.ph/مێژووی-ئەردەڵان-12-03
🌕 پاڵپشتیی ناوەندی چوارباخ لە کەمپەینی زاگرۆسانە


ژینگە سەرچاوەی ژین و ژیارە، شوێنی ژیانکردنی گیاندارەکانە کە بەداخەوە زۆر جار کەوتووەتە بەر پەلاماری بێبەزییانەی مرۆڤ و بەتایبەت هێرشی سیستەماتیکی ڕێژیمە تۆتالیتێرە داگیرکەران، ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانیش لە سەرەتای هاتنەسەرکاری خۆیەو تاکوو ئێستا، جیا لە داگیرکردنی خاکی بەپیت و پڕبەرەکەتی کوردستان و بەتاڵانبردنی سەرچاوە سروشتییەکانی نیشتمانی کوردەکان، بەردەوام لە هەوڵی کاولکاریی سروشتی زاگرۆس و ژینگەی کوردستاندا بووە و لەم ساڵانەی دواییشدا مۆرەی بەکرێگیراوی تایبەت بە کاوکاریی ژینگەی کوردستانی دیاری کردووە کە ئەرک و پێسپێردراویان تێکدان و کاولکاریی ژینگەی کوردستانە. 


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی ڕاگەیەندراوەکە👇
telegra.ph/پاڵپشتیی-ناوەندی-چوارباخ-لە-کەمپەینی-زاگرۆسانە-12-05
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 یادکردنەوەی نۆهەمین ساڵیادی ڕووداوی کارەساتباری قوتابخانەی کچانەی شیناوێی پیرانشار لەلایەن خودی قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە کە ئەسرین مەعرووفی، یەکێک لە قوربانییەکانی ئەو کارەساتە بە هونەرێکی ڕەنگین یادی ئەو کارەساتەی کردووەتەوە.

ئەسرین مەعرووفی، بە هونەرێکی ڕەنگین و نیگارکێشانی جوان کە لە ڕووداوەکە دەدوێت، نووسیویەتی: "٩ ساڵ تێپەڕی، بەڵام وائەزانم دوێکە بوو، بەپرسیان و کاربەردەستان بەڵێنیان دابوو کە بۆ چارەسەریی کچانی شیناوێ هەر هەنگاوێک هەڵبگرن و هەموو شتێک بۆیان دابین بکەن، ئێمەش بە بەڵێنە درۆ و بێبنەماکانی بەرپرسان دڵمان خۆش کردبوو، هەرچند ئەو جۆرە بەڵێنانە بۆ ئێمە ئاسایی بووەتەوە".

کورتە ڤیدیۆیەک کە بە دیمەن لەو کارەساتە دەدوێت.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 تیمی تۆپی پێی داڵکورد گەیشتە خولی نایابی وڵاتی سوید

تیمی تۆپی پێی داڵکورد لە دواهەمین یاریی خۆیدا لە یارییەکانی ئەمساڵی وڵاتی سوئید، سەرکەوتنی بەدەست هێنا و قۆناغێکی تری تێپەڕاند و گەیشتە خولی نایابی سوید.

ناوەندی چوارباخ، وێڕای پیرۆزباییی ئەو سەرکەوتنە بە تیمی داڵکورد و هەموو گەلی کورد و بەتایبەت هاندەران و لایەنگرانی داڵکورد، ئەو سەرکەوتنە بە دەستکەوتێکی گرنگ و پڕبایەخ بۆ گەلی کورد و بەتایبەت لاوانی کورد ئەزانێت.

🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی بابەت👇
telegra.ph/تیمی-تۆپی-پێی-داڵکورد-گەیشتە-خولی-نایابی-وڵاتی-سوید-12-06
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 کوردستان

د. شوان پەروەر و سترانی کوردستان.


🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 بەشێک لە کەسایەتییە مێژووخولقێنەکانی نەتەوەی کورد لە سترانێکی سی چرکەییدا.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 ئازادیی ڕادەربڕین، دێموکراسی و تۆتالیتاریزم

: جەمیل ئەحمەدی


مرۆڤ بە ئازادی دێتە بوون و هەر بە ئازادیش چاو بە جیهان هەڵدێنێت، بۆیە دەبێت ماف و ئازادییەکانی پارێزراو بێت، بەتایبەتی مافی ڕادەربڕین،ۆچون مافی ڕادەربڕین هەوێنی هەبوونی ماف و ئازادییەکانە کە نوێبوونەوە و خولقاندنی وتاری نوێ و دەرکەوتنی هزر و ئەندێشەی نوێ دەخولقێنێت.


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی بابەت👇
telegra.ph/ئازادیی-ڕادەربڕین-دێموکراسی-و-تۆتالیتاریزم-12-11