ناوەندی چوارباخ
258 subscribers
217 photos
211 videos
24 files
123 links
🌕 لاپەڕەی فەرمیی تێلێگرامی ناوەندی چوارباخ


بەستەری لاپەڕەی ناوەندی چوارباخ لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/nawendi_chwarbax?utm_medium=copy_link
Download Telegram
🌕 سێهەمین دەورەی خەڵاتی ئەدەبیی "ناوه‌ند فه‌رهه‌نگی و نه‌شر باشوور" لە ئیلام بەڕێوە چوو


سێهەمین دەورەی خەلاتی ئەدەبیی "ناوه‌ند فه‌رهه‌نگی و نه‌شر باشوور" بەڕێو چوو و دوو کەسایەتیی ئەدەبیی ڕۆژهەڵاتی کودستان وەکوو کەسایەتیی ساڵ هەڵبژێردران و خەڵاتی ئەم دەورەیەیان پێ بەخشرا.

ناوەندی چوارباخ، وێڕای پیرۆزبایی لە دوکتۆر ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزادە و دوکتۆر عه‌لی ئوڵفه‌تی، هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ ئەخوازێت.


🆔: @Nawendi_chwarbax


درێژەی ڕاپۆرت👇
telegra.ph/سێهەمین-دەورەی-خەڵاتی-ئەدەبیی-ناوه‌ند-فه‌رهه‌نگی-و-نه‌شر-باشوور-لە-ئیلام-بەڕێوە-چوو-12-18-2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 شەوی یەڵدا

شیعر: مامۆستا نالی
خوێندنەوە: تەنیای کوردستان
گۆرانی: عەدنان کەریم


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 پشتگیریی ناوەندی چوارباخ لە مانگرتنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان


 ناوەندی چوارباخ، وێڕای شەرمەزارکردن و ئیدانەکردنی ئەو تاوانە نامرۆڤانەی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران، سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵەی شەهید "حەیدر قوربانی" و گەلی کورد دەکات و هاوکات پاڵپشتیی خۆی لە مانگرتنی سەرانسەریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

هەروەها داوای لە هاونیشتمانییانی پارچەکانی تری کوردستان دەکات کە لەو هەنگاوەدا پاڵپشتی ڕۆژهەڵات بن و لە هەر ڕێگایەکەوە بۆیان دەکرێت، دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی خەڵکی تێکۆشەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان.


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی ڕاگەیەندراو👇
telegra.ph/پشتگیریی-ناوەندی-چوارباخ-لە-مانگرتنی-خەڵکی-ڕۆژهەڵاتی-کوردستان-12-21
🌕 چەند سەرەقەڵەمێک لەسەر ئاڵای كوردستان

✍️: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی


ئەمڕۆ ئاڵا بووەتە هێمایەک بۆ ناساندنی نەتەوەكان و خەڵک و لایەنەكان لە ڕێگەی ئاڵاوە خۆیان لە یەكتر جیا دەكەنەوە، بەو واتایەی کە ئاڵا بووەتە هێمایەک بۆ نەتەوەكان كە بەشێک لە شوناسی نەتەوەیییان پێک دێنێت، بێگومان ئاڵای هەر نەتەوەیەكیش سەرچاوە لە باگراوندی هزری و كولتووریی ئەو نەتەوە وەردەگرێت، بەو واتایەی کە لە پشت ڕەنگ و هێماكانی هەر نەتەوەیەكەوە ئەفسانە و جۆرێک تێڕوانین بۆ دەوروبەر و یان خۆناساندن بوونی هەیە، بۆ نموونە لە ئاڵای ئەڵمانییەكاندا هەڵۆ هێمایەكە بۆ نەتەوەی ژرمەنی كە كراوەتە بەشێک لە ئاڵای نەتەوەیییان، ژمارەیەک نەتەوەی دیكەش لە جیهاندا هەن كە زۆرتر ئەو ڕەنگانەیان بۆ ئاڵایان هەڵبژاردووە كە بە شێوەیەک ڕەنگدانەوەی سروشتە، ئاڵای نەتەوەكانی نیشتەجێ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش بە شێوەیەک لە شێوەكان ڕەنگدانەوەی سروشتە، بەو واتایەی كە زۆربەی نەتەوەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چوار ڕەنگی سوور و سەوز زەرد و سپییان بۆ ئاڵاكەیان هەڵبژاردووە، جیا لەوەش ئاڵای ئەم وڵاتانە سادە نین، بەو واتایەی کە بە جۆرێک ئاڵۆزن، واتە ڕەنگی زۆر و هێما و نووسین لە ئاڵاكەدا دەبیندرێت، ڕەنگە ئەمەش ڕەنگدانەوەی دەروونیی بەکۆمەڵی ئەو نەتەوانە بێت.


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی بابەت👇
telegra.ph/چەند-سەرەقەڵەمێک-لەسەر-ئاڵای-كوردستان-12-23
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 شاکارێکی تری پاییزە

بەرهەمێکی تر لە فێرگەی مۆسیقیی پاییزە.


🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 پەیامی بنەماڵەی شەهید حەیدەر قوربانی


کاک حەسەن قوربانی، برای شەهید #حەیدەر_قوربانی، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک پەیامی بنەماڵەی شەهید "حەیدەر قوربانیـ"ـی بڵاو کردەوە و سپاسی خەڵکی کوردستان و هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوەی جۆراوجۆر هاودەردی و هاوسۆزییان لەگەڵ بنەماڵەکەی شەهید حەیدر دەربڕیوە.


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 دەوری ژنان لە مێژووی سنەدا

: باباشێخ ناسری


وەکوو ئەزانین شاری سنە، سالی ١٠٤٦ی کۆچی و لە سەردەمی میر سلیمان خانی ئەردەڵان ئاوەدان یان نۆژەن کرایەوە، کوردستانی ژیر دەسەڵاتی میرەکانی ئەردەڵان کە زۆرینەی پانتاییی خاکی کۆردستانی ئەگرتەوە، چوار قەڵای لە گیران‌نەهاتووی هەبوو کە ڕەمزی سەربەخۆیی و دەسەڵاتی سیاسی و سەربازیی نۆ دەیە دەسەڵاتی میرەکانی ئەردەڵان بۆ قەڵای زەڵم، قەڵای پاڵەنگان، قەڵای حەسەناوا یان بە شێوەزاری ئەردەڵانی "هەسەناوا و قەڵای مەریوان، ئەمانە و کۆمەڵێک قەڵای بچووکتر وەکوو قەڵای زەردەکەمەر، قەڵای قەلادزە و ...هتد.


🆔: @Nawendi_chwarbx

درێژەی بابەت👇
telegra.ph/دەوری-ژنان-لە-مێژووی-سنەدا-12-25
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 Sitran: Gelo bê ka Eu kê bû

Hunermend: sîmav Hosên


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 ژن و کتێب و ژیان

:ژاڵە سەفی‌یاری


بیرم دێت ئەو دەمانەی فێری نووسین دەبووم کتێبم وەک شتێکی ترسێنەر دەهاتە بەر چاو، دەترسام کە دەیگرمە دەستم بڵێی دوای چم لێ بێت، وتبوویان دەرس خوێندنت هێندەی ناوت بنووسی و لاپەڕەیەک واژۆ بکەی تەواوە، بەڵام مەگەر من بۆ ئەوە هان درابووم؟ مەگەر زەینی سەرشێتی من قەناعەتی بەوە دەکرد؟


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی بابەت👇
telegra.ph/ژن-و-کتێب-و-ژیان-12-28
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 شاکارێکی تری هادی زیائەدینی


یەکێکی تر لە شاکارەکانی مامۆستا هادی زیائەدینی، پەیکەرتاشی ناوداری کورد.


🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 کوردەکانی لوبنان

مێژوو و ڕێژەی کوردەکانی لوبنان.


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 آیا آموزش به زبان کوردی، تهدیدی علیه ایران محسوب می‌شود

نویسندە: عبدالله رسولی
ترجمه: شهرام میرزائی


مدتی پیش مجلس شورای اسلامی ایران و کمیسیون آموزش و تحقیق آن طرح "تدریس زبان مادری" را تصویب کرد. این طرح اگر چه تعبیری ناقص از ماده ١٥ قانون اساسی رژیم ایران است و همچنین به هیچ وجه جوابگوی خواست‌های زبانی و فرهنگی ملت‌های محصور در ایران نمی‌باشد و حتا در این رابطه دیدگاه‌های آن‌ها را اعمال نکرده‌اند اما می‌بینیم که کسی همچون احمد نادری، معاون رئیس کمیسیون آموزش و تحقیق مجلس شورای اسلامی، تدریس زبان مادری در کنار زبان اتنیک فارس را، علیه امنیت ملی این کشور که در واقع همان امنیت رژیم است، تفسیر می‌کند.


🆔: @Nawendi_chwarbax

ادامە مطلب👇
telegra.ph/آیا-آموزش-به-زبان-کوردی-تهدیدی-علیه-ایران-محسوب-می‌شود-01-01
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 نووکەخامەیەک بۆ زارای نیشتمان

ئامادەکار: ئەسعەد ئەحمەدی


🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 زاڕ: بۆ زارای نیشتمان


هونەرمەندان
🎤: چاووش
🎼: موهێب
ئەنیمەیشێن: سەعید. ک

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 کوردستان مستقل


اطلاعات کوتاهی دربارە استقلال کوردستان و ملت کورد.

ویدیو: از کانال یوتیوبی چالاک


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 هەڤاڵ، سەراوبن لە مرۆڤایەتی تێەگەیشتوویت
(وەڵامێک لە ڕۆژهەڵاتەوە)

✍️: باوكی ئەبووبەكر


دوای ئەوەی کە هەڤاڵ "ئەبووبەكر"ی پارێزگاری پارێزگای سلێمانی وتارێكی لە وەسفی تیرۆریست قاسم سلولەیمانی، سەردەستە و بەرپرسی تیرۆریستانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشكەش كرد و داوای كرد کە ڕۆژی كوژرانی ئەو تیرۆریستە بكرێت بە ڕۆژی ئاشتیی جیهانی و وتووێژی گەردوونی، ئەمشەو بەڕێز كاک "ناسر باباخانی" تووێژێکی خۆی لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەكر بڵاو كردەوە کە تێدا هەڤاڵ ئەبووبەكر باسی ئەوە دەكات، ئەو قسانەی بۆ مرۆڤایەتی كردووە، ئەم وتەیەی خودی هەڤاڵ ئەبووبەكریش بنەمای ئەم نووسینەیە بۆ ئەوەی تێ بگەم هەڤاڵ ئەبووبەكر باوەڕی بە چ جۆرمرۆڤایەتییەک هەیە.


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی بابەت👇
telegra.ph/هەڤاڵ-سەراوبن-لە-مرۆڤایەتی-تێەگەیشتووی-01-09
🌕 لیزا فەلەكەدین کاکەیی، ئەندامی پەرلەمانی حکوومەتی هەرێمی باشووری كوردستان


تەعریبی عەرەب، پەتی سێدارەی فارس و ڕەگەزپەرستی تورک هیچکامیان نەیانتوانی #زمانی_کوردی بسڕنەوە، دڵنیا بن بە زیندانیکردنی شێرە ژنەکانی وەکوو زاراش ناتوانن.

تاکوو ئەم نەتەوە بێوڵاتە خاوەنی #لەیلا_قاسم و عەزیمە عوسمانی و #زارا_محەمدی بێت، زمان و کولتوورەکەی هەر بە زیندوویی دمێنێتەوە…


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 زمان ماڵی بوونە


نووسەر: مارتن هایدێگەر
وەرگێڕ: بەکر عەلی


مرۆڤ دەئاخڤێت، ئێمە لە بێداری و لە خەونیشدا دەئاخڤین، ئێمە هەمیشە دەئاخڤێین، تەنانەت ئەو ساتەشی کە هیچ وشەیەک دەرنابڕین و بەڵکوو تەنیا گوێ دەگرین و دەخوێنینەوە، بگرە تەنانەت ئەو ساتەشی کە نە گوێبیستی خۆمان دەبین و نەخۆشمان دەخوێنینەوە، لەبری ئەوە شوێن ئیشێک دەکەوین یان ئەرکێک ڕادەپەڕێنین، لەو ساتەشدا ئێمە هەر لە ئاخاڤتنداین.


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی بابەت👇
telegra.ph/زمان-ماڵی-بوونە-01-12
🌕 دەنگی شێعر

: مامۆستا شەریف حوسێنپەناهی.


🆔: @Nawendi_chwarbax