پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.41K subscribers
535 photos
110 videos
9 files
189 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
🍭‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🍬
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوور لە گوناھ و تاوان بن🍫.

جەژنتان پیرۆز بێت و یاڕەبی جەژنی خێر و خۆشی و لێخۆشبوونی تاوان و گوناهەکانتان بێت.
و خوای گەورە تەواوی پەرستنەکانی هەموو موسڵمانان وەربگرێت و جێگیر و ڕاگیرمان بکات لەسەر ئیسلام و ئیسلام و تەواو موسڵمانان سەربخات.
و بەو هیوایەم لەم ڕۆژەدا سنوورەکانی خوای گەورەمان بیر نەچێت لە ڕووی جل و بەرگ و خواردن و سەردانیکردن و هەموو شتێکەوە، و دڵنیابن دونیا کۆتایی دێت و ئێمەش ڕێبوارین، با بەناوی خۆشی دەربڕینەوە خۆمان تووشی گوناھ و تاوان و لادان نەکەین و پەروەردگارمان لە خۆمان توڕە نەکەین.

{اعْلَمُوا أَنَّمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا لَعِبٌ وَلَهْوٌ وَزِينَةٌ وَتَفَاخُرٌ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ ۖ كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ الْكُفَّارَ نَبَاتُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَكُونُ حُطَامًا ۖ وَفِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَمَغْفِرَةٌ مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَانٌ ۚ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ } الحديد _٢٠

و هەر کەس ناخۆشیەکی هەیە لەگەڵ هەر کەسێکە لە پێناو خوای گەورە بچێتە خزمەتی و دەستپێشخەریی بکات، ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ پاداشتێ زۆری هەیە و فرمانێک لە فرمانەکانی خوای گەورە و پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ جێبەجێ دەکات کە لە چەندین شوێن فرمانیان پێکردووە.

و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🍫🍬

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
‌‌
📖بەسەرهاتێکی بە سوود:-
پاش ئه‌وه‌ی پیاوەکە زله‌یه‌کی له خیزانه‌که‌ی دا
ژنه‌که به چاوی پڕ له فرمێسکه‌وه وتی:
سکاڵات لێ ئه‌که‌م.
پیاوه‌که‌ گورج ده‌رگاکانی داخست وتی ناتوانی.
ژنه‌که وتی:په‌یوه‌ندی‌ ئه‌که‌م.
پیاوه که وتی: مۆبایلەکەت لای منه، ئيتر چۆن پەیوەندی ئه‌که‌یت؟
ژنه‌که وتی:ئه‌توانم.
پیاوه‌که‌ به‌زه‌رده‌خەنەیەکی گاڵته‌جارییه‌وه‌ وتی:چۆن ئەتوانی؟
ژنه‌که به‌رەو لای حه‌مامه‌که ‌ڕای‌کرد.
پیاوه‌که گومانی برد له په‌نجه‌ره‌ی حه‌مامه‌که بچیته ده‌ره‌وه.
ژنەکه وتی: لای ئه‌و که‌سه سکاڵات لی ئه‌که‌م که گوێی لێمه ته‌نانه‌ت له‌پشتی ده‌رگا داخراوه‌کانی تۆوه ، هیچ پێویستم به‌ موبایلیش نیه.
پیاوه‌که چووه ‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌که دانیشت ‌و ده‌ستی کرد به بیر کردنه‌وه.
ژنه‌که ده‌ستی به‌نوێژ کرد و دوای سەلام دانه‌‌وه ده‌سته‌کانی بۆ ئاسمان بەرز کردەوه.
پیاوه‌که ده‌ستی گرت و وتی ئيتر به‌س ‌نیه.
ژنه‌که وتی:دوای ئه‌وه‌ی کردت چۆن واز‌ ئه‌هێنم.
پیاوه‌که وتی: کاتی توڕە بوون بوو، به مه‌به‌ست وام ‌نه‌کرد.
ژنه‌که‌ وتی: نزاکانم له شه‌یتان تەواو نه‌بووه که‌هاتۆته نێوانمانەوە، ئه‌وه‌نده ساویلکه نیم نزا له هاوسه‌ر و ‌بینایی چاوه‌کانم ‌بکه‌م.
مێرده‌که‌ی که‌ هێشتان ده‌ستی خیزانه‌که‌ی به‌ر نەدابوو ده‌سته‌کانی ماچ کرد و داوای ليبوردنی لێکرد.
خوشکان ساتی توڕه بوون دونیا له خۆتان تێک مەده‌ن پیاوان په‌شیمان ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر چی ده‌ری نابڕن.
و برایان ئێوەش هەوڵبدەن لەسەر هەموو شت توڕە مەبن چونکە بە گشتی ئافرەت دڵی ناسکە و لەگەڵ هەر توڕەبوونێک دڵی ئەشکێت و گەر ئەم دڵ شکانە دووبارە و دەبارە بوویەوە ئەو کات نرخی نامێنێت.

بۆیە تکایە تەواوکەی یەکتربن و لەیەکتر تێبگەن بەر لەوەی بڕیار لەسەر شتەکان بدەن تاکو بە خۆشی و بە ئاسوودەیی ژیان بەڕێ بکەن.


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
ئاوى هەموو دونیا کۆببێتەوە هەموو زەریا و دەریاکان کۆببنەوە
ناتوانن کە کەشتیەک نقووم بکەن،
تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە ئاوەکە بچێتە ناو کەشتیەکە.
بەهەمان شێوە،
هەموو دونیا کۆببێتەوە بۆ ئەوەى شکست بە تۆ بهێنێت،
هەموو دونیا هەوڵبدەن ناتوانن شتە نەرێنیەکان
بخەنە هزرتەوە
تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت کە خۆت ڕێگە بدەیت کە ئەو شتە نەرێنیانە بخەیتە ناو هزرتەوە.
گشت خەڵکى لە هەوڵى ئەوەدا بێت کە تۆ بکەوێنێ، ناتوانن. مەگەر خۆت ڕێگەیان بدەیت.
ئاساییە کە دەوروبەرت هەموو نەرێنى و پەستان و سەختى بێت، بەڵام ئەوەى گرینگە ئەوەیە، نەهێڵیت ئەم شتانە بێنە ناو تۆوە بۆ ئەوەى تێیاندا نقووم نەبیت.
دڵخۆشی لەکوێیە

🔸پێت وایە دڵخۆشی لەپارە وسامانە ؟ دەی خۆ خۆشەویست هەژاربوو !
🔸پێت وایە لە خانووی گەورە و مۆدێلی نوێیە ؟ دەی خۆ ئەو خانووەی خۆشەویست تێدا دەژیا تەنیا جێگای خۆی و خێزانەکەشی بەزەحمەت دەبوو !
🔸پێت وایە لەسەر جێگای جوان و ڕازاوەیە؟دەی خۆ خۆشەویست بەزەحمەت داری خورمای دەست دەکەوت تا لەسەری دابنیشێ!
🔸پێت وایە لە منداڵ و خزم و کەسە ؟ دەی خۆ خۆشەویست بەبەرچاویەوە منداڵەکانی مردن و خزمەکانی پشتیان تێکرد !

لە کۆتایی چی ڕوویدا !!!!!

فەرمووی (الدنیا متاع)!!!! پاش ئەو هەموو ئازارە جا چی دەفەرمووێت یا اللە ،،، دەزانن بۆچی ؟؟؟؟

چونکە ئەو توابۆوە لەخۆشەویستی خالقەکەی ئەوشتەی خۆشدەویست کە ئەو خۆشیدەوێ و بەس ئەو پێی ڕازییە چونکە ئەو دەیزانی ئەوەی لەگەل مرۆڤەکان دەمێنێتەوە ولەگەڵی دەڕوات تەنیا کردەوەکەیتی و هاوەڵی جنەتی بۆیە دڵخۆشبوو چونکە ئەوەی بۆ دەستەبەربووبوو


بینیت !!!! کەم ڕاکەن بەدووی دونیادا ، کەم بڵێن ئەوەم دەوێ وئەوەم نیە ، جێگاکەم خۆشنیە ، مۆدیلی نماوە ، جلەکەم کۆنەیە ، سەیارەکەم وایه ،،،،،،،

ئەزیزەکەم چاک بزانە هۆکاری هەموو ناخۆشیەکانت ئەوەیە کەناتوانی بە زاهیدی بژی و قەناعەتت نیە و هەردەم خەریکی بەراوردکردنی لەنێوان خۆت و خەڵکی نەک بەراورد بەخۆشەویستەکەت !!!!!

ئاگا بۆ بەئاگاهێنانەوەی تاکەکان و بنیادێکی تەندروست

https://t.me/Aga_project
شەرمەندەم بەرامبەر لوتفی نەبڕاوەی تۆ و گوناهی دووبارەی خۆم

شەرمەندەم چونکە دەزانم هەر عەیبت داپۆشیم و منیش غافڵ لە تۆم

شەرمەندەم چونکە کە دونیا دەروونی تەنگ کردم و چاومی پڕ فرمێسک کرد من بێ ئاگا لە نزیکی تۆم

شەرمەندەم کە دڵم کردە کانگای خۆشەویستی گشت مەخلوق و مادە ئەما نەمکرد بە تەواوی کانگای خۆشەویستی خاڵقی خۆم

ئێستا لە دەرگای خاڵقی میهرەبان ولێخۆشبووم ، دەکەم ڕەجا و تکا

کە لێم خۆشبێت و جارێکی تر نەمداتە دەستی نەفسی خەتاباری خۆم
Forwarded from پڕۆژەی ئاگا
کتێبخانەی هەژاری موکریانی هەڵدەستێت بەسازدانی کۆڕێک بۆ ناساندن و بەخشینی کتێبی ( دەریایەکی بێ کەنار - سایبەر سێکس)
بەئامادەبوونی نوسەری کتێب (سالار عومەر)

لەم کۆڕەدا تیشک دەخرێتە سەر :
-مێژوو و سەرهەڵدانی سایبەر سێکس
-کاریگەری و لێکەوتەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگە لەڕێگەی بەکار هێنەرانی سایبەر سێکسەوە.

ناونیشان: هەڵەبجە / هۆڵی کتێبخانەی هەژاری موکریانی
دووشەممە: ٢٠٢٢/٧/١٨
کات: ٤ دوای عەسر
هاتن بۆ هەمووانە
بەشێک لەوێنەکانی ئەمڕۆی کۆڕەکەی هەڵەبجەی خۆشەویست