پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.42K subscribers
526 photos
110 videos
9 files
189 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
ئەمڕۆ لە حەوتەمین رۆژی پێشانگە بە ئامادەبوونی خاتوو"ئیمان عبدالعزیز"نووسەری کتێبی(شەپۆڵێک لە هیوا)،ئامادەبوو بۆ واژۆ کردنی کتێبەکانی بۆ خوێنەران.
هەر ئەمڕۆ کتێبەکەی لە پێشانگە تەواوبوو.
....
پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
پڕۆژەی ئاگا بۆ کتێب
#ئاگا_بۆ_بنیادنانی_تاک_و_بەئاگاهێنانەوەی_کۆمەڵگە
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
رێز و سوپاسمان هەیە بۆ مامۆستا Mohammad Osman Gallali کەوا رێزی لێناین و پوختەیەکی لە پڕۆژەکەمان باس کرد.🌹
.....
پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
پڕۆژەی ئاگا بۆ کتێب
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
نوێترین بەرهەمەکانی پڕۆژەی ئاگا :: Aga project لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر ئێستا بەردەستن.
....
پڕۆژەی ئاگا بۆ کتێب، نوێترین بەرهەمەکانی پڕۆژەی ئاگا :: Aga project لە پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر ئێستا بەردەستن.
....
پڕۆژەی ئاگا بۆ کتێب
ئەمڕۆ کۆتاهەمین رۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتیە لە هەولێر.
لە کۆتا رۆژێ پێشانگەی کتێب لە هەولێر ،بە ئامادەبوونی هەر سێ نووسەری رێزدار :
م.عبدالکریم یونس:نووسەری کتێبی"چاوی سێیەم".
خاتوو شەم فەرهاد:نووسەری کتێبی "تابلۆی شەتڕەنج".
خاتوو هێلین شەکیب:نووسەری کتێبی"مەرگی مەنسا".
.....
پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
پڕۆژەی ئاگا بۆ کتێب
باوکی بەڕێز
خێزانەکەت هەست بەو گرانی و پاڵەپەستۆیەی سەرشانت ناکەن کەلە شوێنی کارکردنت لەسەرتە...
وە شوێنی کارکردنت ، نازانێ لەماڵەوە چ پەڵەپەستۆیەکت لەسەرە.
هاوڕێ و دۆستەکانت لە قەبارەی بەرپرسیارەتی ئێستەو داهاتووت تێناگەن.
هاوسەرەکەشت خۆشەیستی و گرنگی پێدانی خۆی دەوێ لەهەر بارودۆخێک بیت ئەو لای گرنگ نیە.
منداڵەکەت ئێواران لیستی داواکاریەکانی ئامادەکردووە بەبێ ڕەچاوکردنی گیرفانت.
لەکۆتایی دەمەوێ پێت بڵێم ، تەنیا خۆتی هەست بە ئازارەکانی خۆت دەکەی ، ئەوانەی تر ڕووکەش دەبینن....
م.سعد بەرزنجی
چرکە ساتەکانی ژیانت بە فیڕۆ مەدە!
تۆ بەنرخی،کەواتە کاتەکانیشت بەنرخن.
لێرەوە دەبێت بزانیت کەوا کەسی بە نرخ کاتەکەشی بە نرخە ، بە شتی بە نرخ نەبێت بە فیڕۆی نادات.
....
پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
پڕۆژەی ئاگا بۆ کتێب

#ئاگا_بۆ_بنیادنانی_تاک_و_بەئاگاهێنانەوەی_کومەڵگە
#بەئاگا_وەرەوە..
ئەی موسڵمانی هەڵخەڵەتێنراو بەڕووکەشی ڕۆژئاوا #بەئاگا_وەرەوە، ئەوەی ڕۆژانە لەڕۆژئاوا بانگەشەی بۆ ئەکەن و ئەیبینین و ئەیبیستین هیچیان ڕاست نین دەربارەی مافی ئافرەتان و مافی مرۆڤ، ئەوەی مافە لەوێ بوونی نییە بەهیچ شێوەیەک، لەبنەڕەتدا لەلای ئەوان ئافرەت تەنهاو تەنها کاڵایەکی بێنرخەو هیچیتر نییە.

ئەوەی لەڤیدیۆکە هەیە تەنها یەک دیمەنە لەملیۆنان دیمەنی دووبارە کە لەخۆپیشاندانەکانی کۆتایی بەرامبەر بەخوێندکارانی زانکۆکان لەوڵاتانی ڕۆژئاوا ئەنجامدراون و ئەنجامئەدرێن.

خۆپیشاندانێکی هێمنانە بەبێ ئەوەی زیان بەهیچ کەسێک بگەیەندرێ و بۆ پشتیوانیکردن بێت لەڕاستی شایەنی ئەوەیە ئەوها مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت؟!!
گەر ئەوەی ڕووئەدات لەڕۆژئاوا لەیەکێک لەوڵاتە ئیسلامییەکان ڕووبدات ئەوانەی بەناوی مافی مرۆڤ و ئافرەتانەوە خۆیان دەرئەخەن ئێستا چییان ئەکرد؟!!
بێگومان ڕاگەیاندنیان سەراوژوور ئەکرد تەنها بۆ ئەوەی لەئیسلام بدەن و سووکایەتی پێبکەن و لەلای خەڵکی ناشرین بکەن.


ئەی موسڵمان تکایە #بەئاگا_وەرەوە، تەنها بەڕووکەش هەڵمەخەڵەتێ و دڵت ساردمەکەوە لەموسڵمانبوونت، بەڵکو شانازی پێوە بکەو سوپاسی خوای گەورەی لەسەر بکە.
تاکە ئایین و ڕێچکەو ڕێباز کە مافی هەموو لایەکی پاراستووەو ئەیپارێزێ تەنهاو تەنها ئیسلامە، ئەوەی ئەم ڕاستییە نازانێت إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه لەداهاتوو بۆی دەرئەکەوێت.