پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.4K subscribers
537 photos
110 videos
9 files
189 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
دڵخۆشی لەکوێیە

🔸پێت وایە دڵخۆشی لەپارە وسامانە ؟ دەی خۆ خۆشەویست هەژاربوو !
🔸پێت وایە لە خانووی گەورە و مۆدێلی نوێیە ؟ دەی خۆ ئەو خانووەی خۆشەویست تێدا دەژیا تەنیا جێگای خۆی و خێزانەکەشی بەزەحمەت دەبوو !
🔸پێت وایە لەسەر جێگای جوان و ڕازاوەیە؟دەی خۆ خۆشەویست بەزەحمەت داری خورمای دەست دەکەوت تا لەسەری دابنیشێ!
🔸پێت وایە لە منداڵ و خزم و کەسە ؟ دەی خۆ خۆشەویست بەبەرچاویەوە منداڵەکانی مردن و خزمەکانی پشتیان تێکرد !

لە کۆتایی چی ڕوویدا !!!!!

فەرمووی (الدنیا متاع)!!!! پاش ئەو هەموو ئازارە جا چی دەفەرمووێت یا اللە ،،، دەزانن بۆچی ؟؟؟؟

چونکە ئەو توابۆوە لەخۆشەویستی خالقەکەی ئەوشتەی خۆشدەویست کە ئەو خۆشیدەوێ و بەس ئەو پێی ڕازییە چونکە ئەو دەیزانی ئەوەی لەگەل مرۆڤەکان دەمێنێتەوە ولەگەڵی دەڕوات تەنیا کردەوەکەیتی و هاوەڵی جنەتی بۆیە دڵخۆشبوو چونکە ئەوەی بۆ دەستەبەربووبوو


بینیت !!!! کەم ڕاکەن بەدووی دونیادا ، کەم بڵێن ئەوەم دەوێ وئەوەم نیە ، جێگاکەم خۆشنیە ، مۆدیلی نماوە ، جلەکەم کۆنەیە ، سەیارەکەم وایه ،،،،،،،

ئەزیزەکەم چاک بزانە هۆکاری هەموو ناخۆشیەکانت ئەوەیە کەناتوانی بە زاهیدی بژی و قەناعەتت نیە و هەردەم خەریکی بەراوردکردنی لەنێوان خۆت و خەڵکی نەک بەراورد بەخۆشەویستەکەت !!!!!

ئاگا بۆ بەئاگاهێنانەوەی تاکەکان و بنیادێکی تەندروست

https://t.me/Aga_project
شەرمەندەم بەرامبەر لوتفی نەبڕاوەی تۆ و گوناهی دووبارەی خۆم

شەرمەندەم چونکە دەزانم هەر عەیبت داپۆشیم و منیش غافڵ لە تۆم

شەرمەندەم چونکە کە دونیا دەروونی تەنگ کردم و چاومی پڕ فرمێسک کرد من بێ ئاگا لە نزیکی تۆم

شەرمەندەم کە دڵم کردە کانگای خۆشەویستی گشت مەخلوق و مادە ئەما نەمکرد بە تەواوی کانگای خۆشەویستی خاڵقی خۆم

ئێستا لە دەرگای خاڵقی میهرەبان ولێخۆشبووم ، دەکەم ڕەجا و تکا

کە لێم خۆشبێت و جارێکی تر نەمداتە دەستی نەفسی خەتاباری خۆم
Forwarded from پڕۆژەی ئاگا
کتێبخانەی هەژاری موکریانی هەڵدەستێت بەسازدانی کۆڕێک بۆ ناساندن و بەخشینی کتێبی ( دەریایەکی بێ کەنار - سایبەر سێکس)
بەئامادەبوونی نوسەری کتێب (سالار عومەر)

لەم کۆڕەدا تیشک دەخرێتە سەر :
-مێژوو و سەرهەڵدانی سایبەر سێکس
-کاریگەری و لێکەوتەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگە لەڕێگەی بەکار هێنەرانی سایبەر سێکسەوە.

ناونیشان: هەڵەبجە / هۆڵی کتێبخانەی هەژاری موکریانی
دووشەممە: ٢٠٢٢/٧/١٨
کات: ٤ دوای عەسر
هاتن بۆ هەمووانە
بەشێک لەوێنەکانی ئەمڕۆی کۆڕەکەی هەڵەبجەی خۆشەویست