پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.39K subscribers
547 photos
113 videos
9 files
189 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
(فَمَن كَانَ يَرْجُواْ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَٰلِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ
رَبِّهِۦٓ أَحَدًۢا)

بۆ جارێکیش بێت ئەم ئایەتە لە دڵتەوە لێکی بدەوە ، هەموو کات کە دەگەم بە و ئایەتە وا هەست دەکەم خودا لە نزیکەوە پێم دەڵێت ئەی بەندەکەم ئەگەر تۆ پەرۆشی دیداری منی و دیداری منت نیازە ئەو کردەوەیە بکە کە من پێم خۆشە و چاکە و لە پەرستنیشدا هاوبەشم بۆ پەیدا مەکە ، هەست بە نزیکی پەیامەکە بکە . دەبێ چ دیدارێک لە دیداری خودا شیرنتر بێت ! کامە بەندەیە بۆ دیداری خاڵقی پەرۆش نەبێت ! بڕوابکە خودا زۆر لێتەوە نزیکە ، مەوەستە لە ناسینی ئەو ، مەوەستە لە ڕازی کردنی ئەو، چونکە ڕازی کردنی ئەو مایەی ئارامی و ئاسوودەی دونیا و قیامەتە.

لە شەو و ڕۆژی جومعەدا لەبیرنەکەن سورەتی الکهف بخوێنن ، ئەمجارە لە دڵەوە هەست بە یەک بە یەکی ئایەتەکانی بکە.
کتێبخانەی باڵدار هەڵدەستێت بە سازدانی کۆڕێک بۆ ناساندن و بەخشینی کتێبی ( دەریایەکی بێ کەنار )
بەئامادەبوونی نووسەری کتێب (سالار عومەر)

ناونیشان : هەولێر / داون تاون نهۆمی دووەم خانەی 161
ڕۆژ: دووشەممە
کات: 4:30 خولەکی دوای عەسر
هاتن بۆ هەمووانە
بەشێک لەوێنەکانی کۆڕەکەی ئەمڕۆی کتێبخانەی باڵدار لەشاری هەولێر

داوای لێبووردن لەو بەڕێزانەدەکەین کەکتێبەکەیان بەر نەکەوت

سوپاس بۆ ئامادەبوونی هەموو لایەک

سوپاس بۆخوا کتێبەکە پێشوازییەکی باشی لێکرا و ئامادەبووان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم بابەت و نوسین و کۆڕە دەربڕی