پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.39K subscribers
565 photos
115 videos
9 files
190 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#بەبیرهێنانەوە
نزاکردن بۆ خۆشەویستان💚

ئیمامی السَّعْدِيُّ -ڕەحمەتی خودای لێبێت دەفەرمووێت:
« نزا و پاڕانەوە بۆ كەسێك دیارترینی بەڵگەكانه لەسەر خۆشەویستی
چونكە نزا ناكرێت تەنھا بۆ كەسێك نەبێت كە خۆشی دەوێت ».
📖 •|{تَفْسِيرُهُ ١٥٣٨}|.

کاتی گیرابوونی نزایە خۆشەویستانتان لەبیرمەکەن ئێمەش لەبیرمەکەن 🥺خودایه هەموو ئەو کەسانەی لەناڕەحەتیدان ڕەحمەت و میهرەبانی و فەراحەتی خۆتی بەسەردا بڕێژە یاللە 💔
{اللهم ٱغفر للمٶمینن والمٶمینات }
#بەبیرهێنانەوە....
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
❶هۆکاری بەڕۆژووبوون لە ڕۆژانی نۆیەم و دەیەمی مانگی موحەڕەم.
❷گەورەیی ڕۆژووی ئەم ڕۆژە و پاداشتی.
❸چۆنێتی بەڕۆژووبوون.

پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (باشترین ڕۆژوو لەدواى مانگى ڕمەزان مانگى موحەڕەمە).

لەم ڕۆژانەدا هیجرەتى پڕ شكۆى پێشەوامان دێتەوە یاد لە شارى مەككەوە بۆ مەدینە كە بوو بە بناغەى دامەزراندنى دەوڵەتى دادپەروەرى و ڕاستى، بەهەمان شێوە سەرخستنى پێغەمبەر موسامان دەخاتەوە یاد بەسەر فیرعەونى ستەمكاردا كەئەمەش دەكاتە دەیەمین ڕۆژى ئەم مانگە كە پێی دەگوترێت (عاشورا)
ئەم ڕۆژە زۆر خۆشەویستە لاى پەروەردگارمان بۆیە پاداشتى زۆر گەورەى داناوە بۆ هەركەسێک بەڕۆژووبێت لەم ڕۆژە مەزنەدا.

ابن عباس (ڕەزاى خواى لى بێت) فەرموویەتى: كاتێك پێغەمبەرى خوا (ﷺ) كۆچى كرد بۆمەدینە بینى جوولەكەكان بەڕۆژوون لەڕۆژى (عاشورا) دا، پێغەمبەریش (ﷺ) پرسیارى كرد هۆى چییە ئەمانە بەڕۆژوون لەم ڕۆژەدا ئەوانیش ووتیان ئەم ڕۆژە ڕۆژێكى مەزنە چونكە پەروەردگار پێغەمبەر (موساى) تێدا ڕزگار كرد لە چنگى فیرعەون، بۆیە موساش بڕیارى دا كەلەم ڕۆژەدا بەڕۆژووبێت وەكو سوپاسێک بەرامبەر بە پەروەردگار، پێغەمبەریش (ﷺ) فەرمووى: (ئێمە نزیكترین لە موسى تاوەكو ئێوە)بۆیە بەرۆژووبوو وە فەرمانى كرد كە خەڵكیش بەڕۆژووبن.

✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹
دەربارەى گەورەیى ڕۆژووى ئەم ڕۆژە و پاداشتی:
لە (أبو قتادە)ەوە، (ڕەزاى خواى لێبێت) پرسیار كرا لە پێغەمبەر (ﷺ) دەربارەى پاداشتى ڕۆژوو لەم ڕۆژەدا (عاشورا) ئەویش فەرمووى: (دەبێتە هۆى لێخۆشبوونى تاوانی یەک ساڵى پێشوو).
لە ڕیوایەتێكى تردا هاتووه(داوام وایە ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا ببێتە هۆكارى سڕینەوەى یەک ساڵى تاوانى ڕابردوو).

ابن عباس(ڕەزاى خواى لێبێت)فەرموویەتى: (نەم بینیوە پاداشتى ڕۆژووى هیچ ڕۆژیک گەورەتربێت بێت لاى پێغەمبەر (ﷺ) لە ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا، لە مانگەكانیشدا هیچ مانگێک گەورەتر نەبووە لە لاى لە ڕۆژووى مانگى ڕەمەزان).

✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹
چۆنیەتى بەڕۆژووبوون لەم ڕۆژەدا:
پێغەمبەرى خوا (ﷺ) فەرموویەتى: (ئەگەر ساڵى داهاتوو هاتەوە -ان شاء اللە - ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژوودەبین) ئەوە بوو ساڵى داهاتوو پێغەمبەر (ﷺ) كۆچى دوایى كرد، كەواتە پێغەمبەر ﷺ جەختى كردۆتەوە لەسەر ئەوەى ڕۆژى نۆیەمیش بەڕۆژووبین،
وەكو (ابن عباس) (ڕەزاى خواى لێ بێت) بۆمان دەگێڕێتەوە و فەرموویەتى: (پێغەمبەر ﷺ فەرمانى كردووە بەڕۆژووبوون لەڕۆژى عاشورادا)
وەفەرموویەتى: (خۆتان مەچوێنن (مەشوبهێنن) بەجوولەكە ڕۆژى نۆیەم ودەیەمیش بەڕۆژووبن).

🔴بەیانی نۆی مانگی موحەڕەمە و دوو بەیانی دەی موحەڕەمە.
خوای گەورە کار و پەرستنی هەموو لایەک وەربگرێ...
#وەرگیراوە.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە
سەبارەت بە ڕۆژووگرتنی ڕۆژی دەیەم بە تەنها:-
ڕێگە پێدراوە بە تەنها لە ڕۆژی دەیەم ڕۆژوو بگیرێ، لەبەر نەبوونی هیچ شتێک نەهی لێ بکات.
بەڵام باشتر وایە ڕۆژی نۆیەم یان ڕۆژی یانزەیەمیش ڕۆژوو بگیرێ.
و زۆر باشتریش وایە هەرسێ ڕۆژەکە ڕۆژوو بگیرێ.
بۆ نەچواندن بە جوولەکەکان.

🔺لە فەتواکانی شێخ عبدالعزیز بن باز.

واللە اعلم
#بەبیرهێنانەوە
🌸بەیانی هەینییە سونەتەکانی هەینی و سەڵاواتتان بیرنەچێت🌸

‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍

✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🌹🌸
#بەبیرهێنانەوە
🌸بەیانی هەینییە سونەتەکانی هەینی و سەڵاواتتان بیرنەچێت🌸

‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍

✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🌹🌸
#بەبیرهێنانەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه

لەببرتان نەچێت إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه بەیانی تاقیکردنەوەی منداڵان کاتژمێر ٤ی عەسر بە نووسینەکی لە مزگەوتی حاجی سدیق لە گەڕەکی سەرکارێز ئەنجام دەدرێت.

و هەروەها تاقیکردنەوەی پوختەی ژیاننامەی خۆشەویستمان ️ ﷺ إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه بەیانی کاتژمێر ٨ی ئێوارە فۆڕمی تاقیکردنەوەکە بڵاو دەکرێتەوە، و ١٠ نمرەی لەسەر خوێندنەوەی کتێبەکەیە بە تەواوی.

سەرکەوتوو بن🌸.
#بەبیرهێنانەوە
🌸بەیانی هەینییە سونەتەکانی هەینی و سەڵاواتتان بیرنەچێت🌸

‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍

✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏
#بەبیرهێنانەوە...
هەر بەڕێزێک بەشداری ئەکات لە تاقیکردنەوەکان بە ئەرک نەبێ زانیاری داواکراو بە تەواوی بنووسن، بێگومان بن ‌الْحَمْدُ لِلّٰه زانیاریتان پارێزراوە.
گەر بەو شێوەیە نەکەن خۆتان زیانمەند ئەبن،
گەر ناوی کەسێک دەربچێت لە تیروپشکەکە و ئەو کەسەش لە ناوی تەنها پیت یان ژمارەی داناوە و ژمارەی مۆبایل و شوێنی نیشتەجێبوونیش بەهەمان شێوە، چۆن بزانرێ ئەو کەسەی نامەی ناردووە براوەکەیە؟!
بۆیە بە ئەرک نەبێ زانیارییەکان بە ڕێکی بنووسن.
سەربەرز بن🌹
#بەبیرهێنانەوە
🌸بەیانی هەینییە سونەتەکانی هەینی و سەڵاواتتان بیرنەچێت🌸

🌸 ﷺ(( ❤️ םבםב ❤️ ))ﷺ 🌸
أللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّد وَعَلَی آلِ مُحَمَّدٍ‌‎...
#بەبیرهێنانەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌹
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن.
بۆ تاقیکردنەوەی ئەم قۆناغەی {ژیاننامەی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ} بەهەمان شێوەی پێشوو ١٠ نمرە لەسەر خوێندنەوەی کتێبەکەیە بە تەواوی.

سەربەرز بن🌹.
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌹
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن.
بۆ تاقیکردنەوەی ئەم قۆناغەی {ژیاننامەی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ} بەهەمان شێوەی قۆناغەکانی پێشوو ١٠ نمرە لەسەر خوێندنەوەی کتێبەکەیە بە تەواوی.

سەربەرز بن🌹.
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌹
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن.
إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه بەیانی کاتژمێر ٨ی ئێوارە تاقیکردنەوەی کۆتا قۆناغی ژیاننامەی پێغەمبەری خۆشەویستمانە️ ﷺ.
و بۆ تاقیکردنەوەی ئەم قۆناغەش بەهەمان شێوەی قۆناغەکانی پێشوو ١٠ نمرە لەسەر خوێندنەوەی کتێبەکەیە بە تەواوی.
و دەتوانن خوێنەری قۆناغی حەوتەم و کۆتا قۆناغی ژیاننامەی پێغەمبەری سەروەرمان ️ﷴ ﷺ بن لە ئەم بەستەرەی خوارەوە، کە لە ئامادەکردنی نوسەری بەڕێز "سالار عومەر"ە.

سەربەرز بن🌹.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست

https://www.mediafire.com/file/ocdkkthgkrselqa/%25D9%2582%25DB%2586%25D9%2586%25D8%25A7%25D8%25BA%25DB%258C_%25D8%25AD%25DB%2595%25D9%2588%25D8%25AA_%25D9%2588_%25DA%25A9%25DB%2586%25D8%25AA%25D8%25A7%25DB%258C%25DB%258C.pdf/file
#بەبیرهێنانەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌺
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن...
بەیانی ڕۆژی ڤاڵانتاینە،
ڕۆژی بەناوی ڕۆژی عیشق و خۆشەویستی،
ڕۆژی تێکدان و ئابڕووبردنی گەنجان و کچان بەتایبەت...
داواکارین لەدایک و باوک و چاودێران تەواو ئاگایان لە ڕۆڵەکانیان بێت، تا نەبنە قوربانی ئەم ڕۆژە....
خوشکی موسڵمانم لەبەر بەناو خۆشییەکی چەند خولەکی تەواوی ژیانی خۆت و ئابرووت و ئابرووی دەوروبەریشت تێکمەدە...
بەداخەوە ئافرەتی زۆر زۆر هەیە کە بوونەتە قوربانی هەمیشەیی ئەم ڕۆژە...
ئایین و ڕێزو شکۆو ئابرووت لەپێش هەموو شتێکەوەیە، گەر ڕۆیشتن بەئاسانی ناگەڕێنەوە...
کچان وەکو شوشەن کە شکێنران هیچ کات وەکو سەرەتا چاکناکرێنەوە...

بەناوی ئازادی تاکەوە ئابرووی چەندین ساڵەی خانەوادەو خۆت لەناو مەدە...

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەبیرهێنانەوە
🌹 ڪاتی گیرابوونی نزاتان بیر نەچێت...
🪻 ڕۆژی هەینییە.
🪻 ڕۆژێکە لەڕۆژە زۆر گەورەو پیرۆزەکان لەلای خوای گەورە.

بۆیە:-
بە ئومێدبە🙂_ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيب
بێترسبە🥰_ أَنَّ ٱلْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا
ئاسوودەبە😌_ قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَـٰنَا...
خوای گەورە ویستی لەسەر هەر شتێک بێت تەنها دەفەرمێ ببە، بۆیە بێهیوا مەبن.
🔴 یەکێک لەهۆکارەکان بۆ ئەوەی نزاکانمان وڵام بدرێنەوە پێویستە خۆمان لەحەرامکراوەکان بپارێزین...🌹


🪴🪴 ئەزیزانت و تەواوی موسڵمانان بێبەش مەکە لەنزاکانت، بەتایبەت موسڵمانە چەوساو ژێردەست و ستەملێکراوەکان...
#بەبیرهێنانەوە...

خوشک و برای موسڵمانم لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا ئەم ویردانە زۆر دووبارە بکەنەوە:
اللە اکبر.
‌‌لَاْ‌‌ إِلٰهَ‌‌ ‌إِلَّاْ‌‌ ‌اللّٰه‌‌.
الحمدللە.
سبحان اللە.
لەسەر فەرموودەی سەروەری نازدارمان ﷺ:-
ما مِن أيَّامٍ أعظَمُ عندَ اللَّهِ ولا أحِبُّ إليهِ العملُ فيهنَّ من أيَّامِ عشرِ ذي الحِجَّةِ فأَكثِروا فيهنَّ منَ التَّسبيحِ والتَّكبيرِ والتَّحميدِ والتَّهليلِ.

اللە اکبر، اللە اکبر، لا الە الا اللە
اللە اکبر، اللە اکبر وللە الحمد
اللە اکبر، اللە اکبر لا الە الا اللە
اللە اکبر، اللە اکبر وللە الحمد
اللە اکبر کبیرا، سبحان اللە کثیرا، والحمدللە بکرة واصیلا🌹