پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.39K subscribers
547 photos
113 videos
9 files
189 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
السلام عليكم ورحمه الله وبركاته

بەڕێزان و خۆشەویستان نامیلکەیەکی بچووک و بەسوودمان بۆ ئامادەکردوون وەکو دیاری بۆ ئێوەی بەڕێز بڵاو دەکەینەوە.

بەهیوای خوێندنەوە و سوود وەرگرتن بۆ هەموو لایەک

سڵاو و ڕێزمان بۆ هەموولایەک.

فەرموون لەڕێی ئەم لینکەوە نامیلکەکە دابەزێنن

MediaFire link: چەند هەنگاوێک بۆ بەردەوامبوون بۆ دوای ڕەمەزان.pdf
https://www.mediafire.com/download/xud29ewd382k4lj
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

زنجیرەی نۆیەم:

   《لە ئاڕایشتگاکاندا چی روودەدات》

دەنگ:هۆزان رمضان
🌹السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
تقبل اللە منا و منکم.
یاڕەبی جەژنی هەموو لایەک پیرۆز بێت و جەژنی وەرگرتنی تەوبە و پەرستن و نزاکانتان بێت، جەژنی خێر و خۆشی و سەرکەوتنی تەواوی موسڵمانان بێت لە تەواوی جیهان.

داواکارم لە پەروەردگاری میهرەبانمان بەردەوامی و جێگیری ببەخشێت بە هەموو ئەندامانی ئێرە و هەموو تاکێکی موسڵمان.

و بەو هیوایەی هەر تاکێکی موسڵمان لەگەڵ هەر خوشک و برایەکی کێشەیەکی هەیە با لەم بۆنە پیرۆزەیە لەبیری بکەن و گەردنی یەکتر ئازاد بکەن، بەو هیوایەی لە تەرازووی کارە چاکەکانتان بێت.

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🌹
👈"ناپلێۆن پۆناپارت دەڵێت" ئافرەت تەنیا ئامێرێکە بۆ بەرهەمهێنانی مناڵ.

👈"جان جاك ڕۆسو دەڵێت" ئافرەت پرچی درێژە بەڵام ئەقڵی کورتە.

👈"جۆرج بێردناشۆ دەڵێت" ئافرەت وەك ڕادیۆ وایە تەنیا قسە دەکات نابیستێ. ‌

"محمد پێغەمبەری ئیسلام صل اللە علیە وسلم دەفەرمووێت " ئافرەتان جوانی و ڕازاوەی پیاوانن تەنیا کەسێك ڕێزیان لێدەگرێت کە بەخشندە بێت وە تەنیا کەسێك ڕێزیان لێناگرێت کە دڵڕەق و نابەخشندە بێت و هەروها دەفەرمووێت "رفقاََ بالقواریر"لەگەڵ شوشەکان نەرم و نیان بن 🥺💔ئەی خۆشەویستم شەرمەزارت کردین ئەوە چ وەسفێکە.

🌹هەڵوێستەیەك🌹 جا پێویستە ئافرەتان لەو وەسفەی رەسولی گەورەمان لانەدەن سروشتی خۆیان لەدەست نەدەن کەوا خوا ئافرەتانی بەشێوەیەکی جیاواز لە پیاوان دروست کردووە تا ببنە پەناگەیێك بۆ ئارام بوونەوەی هاوسەر و منداڵەکانیان 🌹

ئاگا بۆ بە ئاگا هێنانەوەی تاکەکان و پەوەردەکردنی خێزانێکی چاکتر.
ْ (ئاگاداری)

هاوڕێیانی (پڕۆژەی ئاگا )ئاگادار دەکەینەوە،
کەوا لە دوای مانگی پیرۆزی رەمەزانی ،
دەست دەکەینەوە بە پەخشی ئاسایی بەشی:

(چیڕۆکە پەروەردەییەکان)

رۆژانی دووشەمە و پێنج شەمە.

لەگەڵ رێزدا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

زنجیرەی دەیەم:

             《جوانترین ئافرەت》

دەنگ:هۆزان رمضان ـ مالک فاخیر
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خۆشەویستەکانم پەلە بکەن ناوتان تۆماربکەن تا کات ماوە بۆ بەژداریکردن لە خولی هاوێنەی پڕۆژەی ئاگا "پایەکانی ئیسلام و ئیمان "

🌹خولەکە لە مانگی 6 دەسپێدەکات و لە مانگی 9 کۆتایی پێدێت و تاقیکردنەوە بە شێوەی نووسینەکی دەکرێت ، پرسیارەکان بەشێوەیەکی ئاسان و سەنا ئامادەدەکرێت .

🌹لەکۆتایی بڕوانامەی بەژداریکردن دەدرێتە بەژداربووان.

🌹خولەکە لە ڕێگای بەرنامەی زوومەوە دەگوترێتەوە و قوتابی ئازادە کە لەگەڵ ئێمە بیخوێنێ یان لە ماڵەوە و لای مامۆستای تر .

🌹بەژداریکردن لە تەمەنی 7 تا 15 ساڵی دەبێت ، ناونووسین سنوردارە .

🌹شوێنی تاقیکردنەوە دیارینەکراوە تا کاتی تاقیکردنەوە ئاگادار دەکرێنەوە لەلایەن پڕۆژەوە .

🌹بەژداری کردن تەنیا بۆ شاری هەولێرە تکایە بەهیچ جۆرێک لە شارەکانی تر نامە مەنێرن چونکە تاقیکردنەوە ناکرێ کە لەخولی پێشوو چەند کەس بە هەڵە ناویان نووسیبوو

بۆ ناونووسین نامە بنێرن بۆ ئەم لینکە @Aaga288
Forwarded from ”نـــەســـیـــــم”᯽
IMG_3606.PNG
916 KB
پێغەمبەر ‎ﷺ فەرموویەتی:

كردەوەی چاكە دەبێتە پارێزەر لەمردنی خراپ

وە بەخشینی نهێنی، توڕەیی خودا دەكوژێنێتەوە

گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، تەمەن زیاد دەكات

صحیح الترغیب


@westgay_dil
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

زنجیرەی یازدەیەم:

《کاتێک داوێن پاکی لەدەست دەدرێت》

دەنگ:دانا کازم
قەد لە خۆت پرسیوە ئەنتەرنێت چۆن دەگات بە ئێمە؟
کاتێک باسی ئینتەرنێت دەکرێت زۆربەی وا بیردەکەینەوە کە لە ئاسمانەوە (هەوا)وە پەیوەندی دەگیرێت و زانیاری دەگوێزرێتەوە(قمر صناعی)
%99ی هەموو ئەو پەیوەندیە نێودەوڵەتیانەی کە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەبەسترێت بەهۆی زۆریک لە کێبڵەوە جێبەجێدەبێت کە لە ژێر دەریا و ئۆقیانوسەکانەوە لە نێون قاڕەکاندا ڕاخراوە
درێژی هەندێکیان تەنها131کیلۆمەترە، لە کاتێکدا تیایدایە درێژی20هەزار کیلۆمەترە

قرتاندنی هەر یەکێک لەم کێبڵانە ڕەنگە ببێتە هۆی نەمانی ئینتەرنێت لە قاڕەیەکدا، وەک چۆن لە ساڵی 2018یەکێک لەو کێبڵانە کە لە فەرەنساوە بە درێژایی ١٧ هەزار کیلۆمەتر درێژ دەبوەوە بۆ ئەفریقای باشوور و 22وڵاتی کەناری ڕۆژئاوای ئەوروپا و ئەفریقای بە ئینتەرنێتەوە دەبەست بەهۆی بەلەمێکی ڕاوەماسیەوە قرتا و لە ئەنجامدا ئینتەرنێتی 10وڵات وەستا

بەلەمی ڕاوەماسی تاکە مەترسی نیە بۆ سەر ئەو کێبڵانە، بەڵکو مەترسیتر زۆرە بۆ سەر تێکڕای ئەم کێبڵانە کە بریتیە لە1.2ملیۆن کیلۆمەتر

لە ساڵی2007چەتەکانی دەریا هەندێکی ئەو کێبڵەیان بڕی و دزیان کە تایلەند و ڤێتنام و هۆنگ کۆنگی پێکەوە دەبەست، بریتیبوو لە11کیلۆمەتر و کێشی100تۆنبوو وەک کۆنە فرۆشتیان

بۆ دابەزاندنی لەدەستدانی داتا بۆ کەمترین و گەیاندنی بە خێراییەک کە هاوتابێ لەگەڵ خێرایی ڕووناکی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک بەکاردێت، بەڵام وەک دەزانن فایبەرئۆپتیک لە تاڵی مو باریکترە، بۆ پاراستنی لە زیان بەرکەوتن ئەم تاڵە موە ڕوپۆش دەکرێت بە: مس، پۆلی کاربۆن، ئەلەمنیۆم، کێبڵی پۆڵا، پۆلستەر و پۆلی ئێسیلین و دواتر ڕادەخرێت.

بیرۆکەی ڕاخستنی کێبڵ لەژێر ئاودا بۆ یەکەمجار لە ساڵی1842لەلایەن ساموێل مۆرس بە درێژی3کیلۆمەتر لە نیویۆرک بۆ تاقیکردنەوەی گەیشتنی نامەی تەلەگراف بە لایەنی بەرامبەر جێبەجێکراوە.

لە ساڵی1858و تەنها دوای16ساڵ بە یارمەتی کێبڵێکی ژێر دەریاوە کە ئەوروپا و ئەمریکای پێکەوە دەبەستەوە یەکەم نامەی تەلەگراف زەریای ئەتڵەسی بڕی و بە17سەعات و40دەقیقە گەیشتە ئەمریکا. لە کاتێکدا پێشتر نامەیەک بە مانگێک دەگەشت و وەڵامەکەشی بە مانگێک دەگەڕایەوە

ئەمڕۆ بە هۆی کێبڵێکەوە کە لە تاڵەموویەک باریکترە لە چرکەیەکدا بە تریلیۆن وشە و نامە دەگوێزرێتەوە، بۆ نموونەکێبڵیMAREAلەساڵی2018بە درێژی6605کیلۆمە..!!

س. پ. کتێبە مێژووییەکان
#بەئاگا_هێنانەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
🔴باسەکە کەمێک دوور و درێژە بەڵام گەر بەرژەوەندی منداڵەکەت ئەوێت تا کۆتایی خوێنەربە.
ئایا منداڵەکەت سەرنجی کەمە؟
ئایا منداڵەکەت وڵامدانەوەی کەمە بۆ دەوروبەری؟
ئایا منداڵەکەت کێشی زیاد لە پێویست زیاد دەکات؟
ئایا منداڵەکەت هیچ کێشەیەکی هەیە لە بڕبڕەی پشت و مل و جومگەکانی؟
ئایا منداڵەکەت کێشەی هەیە لە خەوتن؟
ئایا منداڵەکەت حەزی بە شەڕە؟
ئایا منداڵەکەت تێگەشتنی قورسە؟
ئایا سەرنجی ئەوەت داوە کە دوای هاتنی پەتای کۆرۆنا منداڵەکەت ئاستی خوێندنی زۆر دابەزیووە؟

ئایە دەزانێت هۆکارێک لە هۆکارەکانی ئەم حاڵەتانە زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و تابلێت و تەلەفزیۆنە!!!

زۆربەی خوێندنەوە زانستیەکان هۆشیاریان داوە لە بارەی کاریگەری زۆر بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان لەسەر ڕەفتار و هەڵسوکەوتی منداڵان، و لە ماوەی دواییدا بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان زۆر زیادی کرد، بە داخەوە باوانش بێ گوێدان و بەدواداچوون بۆ بابەتەکە ئامێرێکی زیرەک دەدەن بەدەست منداڵەکانیان و ٢٤ کاتژمێر ئەنتەرنێت دەستەبەر دەکەن، وا دەزانن کارێکی باش دەکەن و ئەمە کاری کەسە پێشکەوتوو و ڕۆشنبیرەکانە.
بەڵام بەداخەوە هیچ بەو شێوەیە نییە {لەگەڵ تەواوی ڕێزم بۆ خوێنەر} بەڵکو کارێکی زۆر هەڵەیە و کاری کەسە نەزان و تێنەگەشتووەکانە، چونکە نازانن دەرئەنجامی ئەم کارەیان چییە، نازانن ئەو منداڵانە بەرەو کوێ دەبەن.
و زۆرێک لە باوان ئامێرێکی زیرەک دەدەن بە دەست منداڵەکانیانەوە تەنها لەبەر ئەوەی خۆیان بە ئاسوودەیی کارەکانیان بکەن، و لەگەڵ ڕێزم بە داخەوە هی وەهاش هەیە تەنها و تەنها لەبەر ئەوەی بە ئاسوودەیی خەریکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بن.

ئەمانە کۆمەڵێک دەرئەنجامی ئەم کارەیە:-
١. چاو تووشی ماندوو بوون و لاوازی دەکات و تووشی چەندین کێشەی تەندروستی دەکات لەوانە نزیک بینی.
٢. سەرنجی مێشک ناهێڵێت.
٣. یاریکردن بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی لاوازی سەرنجدان و بیرکردنەوە.
٤. بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش لە ئەنجامی نەجووڵانەوە، کە ئەمەش چەندین کێشەی تەندروستی بە دوای خۆیدا دێنێت لەوانە شەکرە.
٥. دانیشتن بەشێوەی هەڵە دەبێتە هۆی تووشبوونی بڕبڕەی پشت بە زۆرێک لە کێشە، جگەلە درووستبوونی ئازار لە شانەکان و مل و جومگەکانی دەستەکان.
٦. بەرکەوتن بە تیشکی دەرچوو لە ئامێرە زیرەکەکانەوە دەبێتە هۆی ماندوو بوون و تێکچوونی خەو.
٧. زۆر یاریکردن بە یاریبە ئەلیکترۆنییەکان دەبێتە هۆی لاوازی سەرنجدان و تێگەشتن، و لاوازییان لە خوێندن.
٨. هەستکردن بە ئازاری سەر لە دیارترین کێشە تەندروستییەکانە کە تووشی منداڵان دەبێت لە ئەنجامی زۆر یاریکردن بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان.
٩. بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان مەیلی دوژمنایەتی زۆر دەکات لە ناخیاندا، چونکە زۆربەی هەرە زۆری یارییە ئەلیکترۆنییەکان شەڕکردن و بەکارهێنانی چەک و شەڕکردن بە هەموو هونەرەکانی شەڕکردنە.¹


لێکۆڵینەوە//
دوای پشکنینی مێشکی ئەو منداڵانەی کە بە زۆری ئامێرە زیرەکەکان بەکاردێنن، ڕوون بوویەوە کە ڕێڕەوی دەمارەکان² لە مێشکدا کاریگەر دەبێت لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکان، کە دەبێتە هۆی بەرەو پێشبردنی ئاڵوودە بوونی مێشک لەسەر ئامێرەکان، بۆیە گرنگە کۆنتڕۆڵی ماوەی بەکارهێنانی ئامێرەکان بکەیت لە لایەن تەواوی ئەندامانی خێزانەکەتەوە بە تایبەت منداڵان، بەر لەوەی بگاتە حاڵەتی ئاڵوودە بوون.

لە ئێستادا بەشێکی گەورەی خوێندکاران لە خوێندگاکان دەناڵێنن بەدەست کەمی سەرنجدانەوە، و دەرکەوت زۆربەیان لەو کەسانەن کە بەزۆری ڕۆژانە ئامێرە زیرەکەکان بەکاردێنن.
لەبەر ئەوە کەسانی تایبەتمەند لە بواری پەروەردە و گەشەی منداڵان ئامۆژگاری دەدەن بۆ دیاریکردنی کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکان.


منداڵێکی بەکارهێنەری ئامێرە زیرەکەکان//
دوای تێبینی کردنی خێزانەکەی لەوەی منداڵەکەیان سەرنجی نییە دەیبەنە لای پزیشک، یەکێک لە چارەسەرەکانی ئەوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر نابێت بە هیچ شێوەیەک سەیری تەلەفزیۆن و ئامێرە زیرەکەکانی تر بکات و تەنانەت نابێت یاری بە هیچ شتێکی تر بکات و بەردەوام بیبەنە دەرەوە بۆ کەش و هەوای سروشتی، و نزیکەی ساڵێکە لە ئەنجامدانی ئەوەی کە پزیشک دیاری کردووە منداڵەکە زۆر بەکەمی گۆڕاوە.

ئەی دایک و باوک لە سەرەتاوە منداڵەکەت بگرە تاکو نەگەن بەو بارودۆخە.
#خۆپارێزی_زۆر_باشترە_لە_چارەسەر

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
¹. نموونەی زۆرمان بینی لە نێوان گەورەکان جاوەرە کاریگەری نەبێت لەسەر منداڵەکان!!

². دەمارەکان هەستەکان دەگوازنەوە بۆ مێشک، لەگەڵ لوولەکانی خوێن تێکەڵی مەکەن، لوولەکانی خوێن خوێن دەگوازنەوە.

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
Forwarded from پڕۆژەی ئاگا
ئەگەر بەدرێژایی ژیانت
وەك ڕەمەزان بژیایتایە
ئەوا قیامەت وەك
جەژن دەبوو
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

زنجیرەی دوازدەیەم:

         《سەرکێشیەکی هەرزەکارانە》

دەنگ:هۆزان رمضان

 
السلام عليكم ورحمه الله وبركاته

ئاگادارییەک بۆ ئەو خوشکە بەڕێزانەی بەشدارییان کرد لە کتێبی (چل پرسیار لەلایەن ئافرەتان وەڵامیان لە پێغەمبەری خوا)

تکایە ناوی سیانیتان بۆ ئەم لینکەی خوارەوە بنێرن بۆ وەرگرتنەوەی بڕوانامەکانتان

@dldarpashew