پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.39K subscribers
565 photos
115 videos
9 files
190 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#بەئاگا_هێنانەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
🔴باسەکە کەمێک دوور و درێژە بەڵام گەر بەرژەوەندی منداڵەکەت ئەوێت تا کۆتایی خوێنەربە.
ئایا منداڵەکەت سەرنجی کەمە؟
ئایا منداڵەکەت وڵامدانەوەی کەمە بۆ دەوروبەری؟
ئایا منداڵەکەت کێشی زیاد لە پێویست زیاد دەکات؟
ئایا منداڵەکەت هیچ کێشەیەکی هەیە لە بڕبڕەی پشت و مل و جومگەکانی؟
ئایا منداڵەکەت کێشەی هەیە لە خەوتن؟
ئایا منداڵەکەت حەزی بە شەڕە؟
ئایا منداڵەکەت تێگەشتنی قورسە؟
ئایا سەرنجی ئەوەت داوە کە دوای هاتنی پەتای کۆرۆنا منداڵەکەت ئاستی خوێندنی زۆر دابەزیووە؟

ئایە دەزانێت هۆکارێک لە هۆکارەکانی ئەم حاڵەتانە زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و تابلێت و تەلەفزیۆنە!!!

زۆربەی خوێندنەوە زانستیەکان هۆشیاریان داوە لە بارەی کاریگەری زۆر بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان لەسەر ڕەفتار و هەڵسوکەوتی منداڵان، و لە ماوەی دواییدا بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان زۆر زیادی کرد، بە داخەوە باوانش بێ گوێدان و بەدواداچوون بۆ بابەتەکە ئامێرێکی زیرەک دەدەن بەدەست منداڵەکانیان و ٢٤ کاتژمێر ئەنتەرنێت دەستەبەر دەکەن، وا دەزانن کارێکی باش دەکەن و ئەمە کاری کەسە پێشکەوتوو و ڕۆشنبیرەکانە.
بەڵام بەداخەوە هیچ بەو شێوەیە نییە {لەگەڵ تەواوی ڕێزم بۆ خوێنەر} بەڵکو کارێکی زۆر هەڵەیە و کاری کەسە نەزان و تێنەگەشتووەکانە، چونکە نازانن دەرئەنجامی ئەم کارەیان چییە، نازانن ئەو منداڵانە بەرەو کوێ دەبەن.
و زۆرێک لە باوان ئامێرێکی زیرەک دەدەن بە دەست منداڵەکانیانەوە تەنها لەبەر ئەوەی خۆیان بە ئاسوودەیی کارەکانیان بکەن، و لەگەڵ ڕێزم بە داخەوە هی وەهاش هەیە تەنها و تەنها لەبەر ئەوەی بە ئاسوودەیی خەریکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بن.

ئەمانە کۆمەڵێک دەرئەنجامی ئەم کارەیە:-
١. چاو تووشی ماندوو بوون و لاوازی دەکات و تووشی چەندین کێشەی تەندروستی دەکات لەوانە نزیک بینی.
٢. سەرنجی مێشک ناهێڵێت.
٣. یاریکردن بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی لاوازی سەرنجدان و بیرکردنەوە.
٤. بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش لە ئەنجامی نەجووڵانەوە، کە ئەمەش چەندین کێشەی تەندروستی بە دوای خۆیدا دێنێت لەوانە شەکرە.
٥. دانیشتن بەشێوەی هەڵە دەبێتە هۆی تووشبوونی بڕبڕەی پشت بە زۆرێک لە کێشە، جگەلە درووستبوونی ئازار لە شانەکان و مل و جومگەکانی دەستەکان.
٦. بەرکەوتن بە تیشکی دەرچوو لە ئامێرە زیرەکەکانەوە دەبێتە هۆی ماندوو بوون و تێکچوونی خەو.
٧. زۆر یاریکردن بە یاریبە ئەلیکترۆنییەکان دەبێتە هۆی لاوازی سەرنجدان و تێگەشتن، و لاوازییان لە خوێندن.
٨. هەستکردن بە ئازاری سەر لە دیارترین کێشە تەندروستییەکانە کە تووشی منداڵان دەبێت لە ئەنجامی زۆر یاریکردن بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان.
٩. بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان مەیلی دوژمنایەتی زۆر دەکات لە ناخیاندا، چونکە زۆربەی هەرە زۆری یارییە ئەلیکترۆنییەکان شەڕکردن و بەکارهێنانی چەک و شەڕکردن بە هەموو هونەرەکانی شەڕکردنە.¹


لێکۆڵینەوە//
دوای پشکنینی مێشکی ئەو منداڵانەی کە بە زۆری ئامێرە زیرەکەکان بەکاردێنن، ڕوون بوویەوە کە ڕێڕەوی دەمارەکان² لە مێشکدا کاریگەر دەبێت لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکان، کە دەبێتە هۆی بەرەو پێشبردنی ئاڵوودە بوونی مێشک لەسەر ئامێرەکان، بۆیە گرنگە کۆنتڕۆڵی ماوەی بەکارهێنانی ئامێرەکان بکەیت لە لایەن تەواوی ئەندامانی خێزانەکەتەوە بە تایبەت منداڵان، بەر لەوەی بگاتە حاڵەتی ئاڵوودە بوون.

لە ئێستادا بەشێکی گەورەی خوێندکاران لە خوێندگاکان دەناڵێنن بەدەست کەمی سەرنجدانەوە، و دەرکەوت زۆربەیان لەو کەسانەن کە بەزۆری ڕۆژانە ئامێرە زیرەکەکان بەکاردێنن.
لەبەر ئەوە کەسانی تایبەتمەند لە بواری پەروەردە و گەشەی منداڵان ئامۆژگاری دەدەن بۆ دیاریکردنی کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکان.


منداڵێکی بەکارهێنەری ئامێرە زیرەکەکان//
دوای تێبینی کردنی خێزانەکەی لەوەی منداڵەکەیان سەرنجی نییە دەیبەنە لای پزیشک، یەکێک لە چارەسەرەکانی ئەوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر نابێت بە هیچ شێوەیەک سەیری تەلەفزیۆن و ئامێرە زیرەکەکانی تر بکات و تەنانەت نابێت یاری بە هیچ شتێکی تر بکات و بەردەوام بیبەنە دەرەوە بۆ کەش و هەوای سروشتی، و نزیکەی ساڵێکە لە ئەنجامدانی ئەوەی کە پزیشک دیاری کردووە منداڵەکە زۆر بەکەمی گۆڕاوە.

ئەی دایک و باوک لە سەرەتاوە منداڵەکەت بگرە تاکو نەگەن بەو بارودۆخە.
#خۆپارێزی_زۆر_باشترە_لە_چارەسەر

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
¹. نموونەی زۆرمان بینی لە نێوان گەورەکان جاوەرە کاریگەری نەبێت لەسەر منداڵەکان!!

². دەمارەکان هەستەکان دەگوازنەوە بۆ مێشک، لەگەڵ لوولەکانی خوێن تێکەڵی مەکەن، لوولەکانی خوێن خوێن دەگوازنەوە.

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
Forwarded from پڕۆژەی ئاگا
ئەگەر بەدرێژایی ژیانت
وەك ڕەمەزان بژیایتایە
ئەوا قیامەت وەك
جەژن دەبوو
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

زنجیرەی دوازدەیەم:

         《سەرکێشیەکی هەرزەکارانە》

دەنگ:هۆزان رمضان

 
السلام عليكم ورحمه الله وبركاته

ئاگادارییەک بۆ ئەو خوشکە بەڕێزانەی بەشدارییان کرد لە کتێبی (چل پرسیار لەلایەن ئافرەتان وەڵامیان لە پێغەمبەری خوا)

تکایە ناوی سیانیتان بۆ ئەم لینکەی خوارەوە بنێرن بۆ وەرگرتنەوەی بڕوانامەکانتان

@dldarpashew
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

زنجیرەی سێزدەهەم:

         《بێ ئابڕوویی قوتابیەک》

دەنگ:هۆزان رمضان

 
#بەئاگا_هێنانەوە...

السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه🌹
🔺سەلام کردن سونەتێکی موئەکەدەیە بەڵام وڵامدانەوەی چییە؟!
سونەتە لەسەر موسڵمانان سەلام لە یەکتر بکەن و باشترینیان ئەوەیانە کە دەست پێ دەکات.

نازدارمان️ ﷺ دەفەرمێت:
سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەستە، ناچنە بەهەشتەوە تاکو باوەڕنەهێنن، و باوەڕ ناهێنن تاکو یەکترتان خۆش نەوێت، ئایا شتێکتان پێ بڵێم گەر بیکەن یەکترتان خۆش ئەوێت؛ سەلام لە یەکتر بکەن.

سەلام کردن و دەستپێشخەری کردن لە سونەتە گەورەکانە و وڵامدانەوەی ئەرکە، چونکە اللە تعالی دەفەرمێت:

{وَإِذَا حُيِّيتُمْ بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّوا بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ حَسِيبًا} النساء: ٨٦.

واتە هه‌ر کاتێك سەلامتان لێ کرا(یان بەهەر شێوەیەک چاک و چۆنیتان لێکرا) ئه‌وه‌ بە چاکتر له‌وان چاک و چۆنیان لەگەڵ بکه‌ن یان وه‌کو خۆی وڵامی بدەنەوە بێگومان خوا هه‌میشه‌ لە هەموو شتێک دەپرسێتەوە.

وڵامدانەوە ئەرکە، و زیادکردن لە وڵامدانەوە باشترە.
گەر وتی: ️ السَّلَاْمُ عَلَیْکُم،
دەڵێی: ️وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْم، ئەمە ئەرکە، و گەر زیادی بکەیت و بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰه باشترە، و گەر بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَكَاتُهُ‎ زۆر باشترە.
و گەر وترا السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰه،
ئەرکە بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰه، و گەر بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَكَاتُهُ‎ باشترە.

و گەر وترا السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه،
ئەرکە بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَكَاتُهُ‎، و گەر زیادی بکەیت و بڵێ چۆنیت دەنگو باست ماڵەوە چۆن. ..هتد، باشترە.

ئاگاداربین گەر سەلامکردنەکە ڕووبەڕوو بێت یان بە پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێت جیاوازیان نییە، وڵامدانەوەی هەر ئەرکە.
و ئەوەشی ئەرکێک جێبەجێ نەکات گوناهبار ئەبێت هەر چەندێک بێت.

خوای باڵادەست ڕێنوێنی هەموومان بکات و بمانپارێزێت لە لادان و لەبیرچوونەوە.

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🌹
#بەبیرهێنانەوە...

🌹 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه..

خوشک و برای موسڵمان گەر دەتەوێت منداڵەکەت فێری بنەماکانی ئیسلام و باوەڕ بێت وەکو ئەوەی لە قورئانی پیرۆز و سونەتی سەروەری نازدارمان️ ﷺ هاتووە، دوور لە بیدعە و زیاد کردن....
وگەر دەتەوێت منداڵەکەت کەسێکی یەکتاخواپەرستی لێ بێتە بەرهەم و دوور بێت لە هاوەڵ دانان....
و گەر دەتەوێت منداڵەکەت لە تەمەنێکی کەمەوە، کۆمەڵێک لە بنەماکانی ئیسلام فێر بێت...
و خۆتان کاتی ئەوەتان نییە فێریان بکەن، یان ئاستی خوێندنەکەتان بەشی ئەوە ناکات کە منداڵەکانتان فێر بکەن، یان بەهەر هۆکارێ تر.....
ئەوا ناوی منداڵەکانتان تۆمار بکەن تا کات ماوە بۆ بەژداریکردن لە خولی هاوێنەی پڕۆژەی ئاگا "پایەکانی ئیسلام و ئیمان "
إِنْ شَاءَ اللّٰه ناو نووسین بەردەوامە تاکو ٣١ی٥.
{خوای تعالی ئاگادارە ئەم قسانە تەنها و تەنها بۆ بەئاگا هێنانەوەی و بەبیرهێنانەوە تاکی موسڵمانە، و بۆ ڕیکلام کردن نییە}

🌻 إِنْ شَاءَ اللّٰه خولەکە لە مانگی 6 دەسپێدەکات و لە مانگی 9 کۆتایی پێدێت و تاقیکردنەوە بە شێوەی نووسینەکی دەکرێت ، پرسیارەکان بەشێوەیەکی ئاسان و سەنا ئامادەدەکرێت .

🌸 إِنْ شَاءَ اللّٰه لەکۆتایی بڕوانامەی بەژداریکردن دەدرێتە بەژداربووان.

💐 إِنْ شَاءَ اللّٰه خولەکە لە ڕێگای بەرنامەی زوومەوە دەگوترێتەوە و قوتابی ئازادە کە لەگەڵ ئێمە بیخوێنێ یان لە ماڵەوە و لای مامۆستای تر .

🌼بەژداریکردن لە تەمەنی 7 تا 15 ساڵی دەبێت ، ناونووسین سنوردارە .

🍀شوێنی تاقیکردنەوە دیارینەکراوە تا کاتی تاقیکردنەوە إِنْ شَاءَ اللّٰه ئاگادار دەکرێنەوە لەلایەن پڕۆژەوە .

🥀بەژداری کردن تەنیا بۆ شاری هەولێرە تکایە بەهیچ جۆرێک لە شارەکانی تر نامە مەنێرن چونکە تاقیکردنەوە ناکرێ کە لە خولی پێشوو چەند کەس بە هەڵە ناویان نووسیبوو

بۆ ناونووسین نامە بنێرن بۆ ئەم هەژمارە @Aaga288

والسَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه🌹
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە

ئاگادارییەک لەپڕۆژەی ئاگا

پڕۆژەی ئاگا لە ٦/١ تا ٢٠٢٣/١/١ هەموو سەری مانگێک کتێبێک یان نامیلکەیەکی تایبەت بەپڕۆژە بڵاودەکاتەوە بەشێوەی ( پی دی ئێف) بۆ ئێوەی بەڕێز، تا ئێوەی بەڕێز بتوانن بەئاسانترین شێوە بگاتە دەستتان و بیخوێننەوە و سودی لێ ببینن.

چاوەڕوانبن....
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
ئاگاداری لە بەشی:
(چیڕۆکە پەروەردەییەکان)

کەوا ئەمڕۆ چیڕۆکی نوێ پێشکەش ناکرێت تا پێنج شەمەی داهاتوو.

لەگەڵ رێزدا.
Forwarded from ”نـــەســـیـــــم”᯽
IMG_4297.PNG
994.8 KB
با پەری دەریــابم یان حــۆری ســەر دونیـــا با بژیم لە كــۆشكی مــەلیكی ســەر دونیـــا یان هەر ڕۆژە و گــەشتێك بكــەم لەم ژینـــە بەمن چــی كاتێك مردن هات یەخەی گرتـم هەر ئەبێ بچم بۆ گۆڕی تەنگ و چاڵی دونیا ..


@westgay_dil
هەر کەسێک ناوی منداڵەکەی تۆمارکردووە و داخیلی گروپ نەبووە تائێستا تکایە با دووبارە نامە بنێریتەوە بۆ ئەم لینکە

@Aaga288
دەتوانن ناوتان تۆماربکەن تا کات ماوە ناونووسین بەردەوامە تا کۆتایی مانگی پێنج 🌹
🌹 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
بەو هیوایە هەموو لایەک باش و تەندروست بن.
خوشک و برایانی موسڵمان ڕاتان چییە لەسەر پڕۆژەی ئاگا؟
و هەر پێشنیار و ڕەخنەیەکتان هەیە دەتوانن لە کۆمێنت بینووسن، إِنْ شَاءَ اللّٰه ئێمەش بە پێی توانا لە خزمەتی پێشنیار و ڕەخنەکاتان ئەبین بەسەر و سەرچاوان.
و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🌹
#ئاگاداری...
🌹 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن.
🟢 إِنْ شَاءَ اللّٰه ١ ی ٦ بە بڵاوکردنەوەی کتێبی{هۆکارەکانی گەیشتن بە ڕەزامەندی خوای گەورە} لە خزمەتتان دەبین.

📘 زانیاری دەربارەی کتێبەکە:-
ناوی کتێب : هۆکارەکانی گەیشتن بەڕەزامەندی خوای گەورە.
نووسینی : ڕووبار جیهانی.
پێداچوونەوە: سالار عمر.
پێوانەی کتێب : ١٤ * ٢١
ژمارەی لاپەڕ: ١٣٠

بەهیوای سوود و ڕێنوێنی بۆ هەموو لایەک، خوای گەورە هەموومان ڕێنوێنی بکات بۆ ڕێگای ڕاست و درووست و بە دوورمان بکات لە لادان.

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه🌹.


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست