پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.41K subscribers
534 photos
110 videos
9 files
189 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#بەبیرهێنانەوە...

🌹 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه..

خوشک و برای موسڵمان گەر دەتەوێت منداڵەکەت فێری بنەماکانی ئیسلام و باوەڕ بێت وەکو ئەوەی لە قورئانی پیرۆز و سونەتی سەروەری نازدارمان️ ﷺ هاتووە، دوور لە بیدعە و زیاد کردن....
وگەر دەتەوێت منداڵەکەت کەسێکی یەکتاخواپەرستی لێ بێتە بەرهەم و دوور بێت لە هاوەڵ دانان....
و گەر دەتەوێت منداڵەکەت لە تەمەنێکی کەمەوە، کۆمەڵێک لە بنەماکانی ئیسلام فێر بێت...
و خۆتان کاتی ئەوەتان نییە فێریان بکەن، یان ئاستی خوێندنەکەتان بەشی ئەوە ناکات کە منداڵەکانتان فێر بکەن، یان بەهەر هۆکارێ تر.....
ئەوا ناوی منداڵەکانتان تۆمار بکەن تا کات ماوە بۆ بەژداریکردن لە خولی هاوێنەی پڕۆژەی ئاگا "پایەکانی ئیسلام و ئیمان "
إِنْ شَاءَ اللّٰه ناو نووسین بەردەوامە تاکو ٣١ی٥.
{خوای تعالی ئاگادارە ئەم قسانە تەنها و تەنها بۆ بەئاگا هێنانەوەی و بەبیرهێنانەوە تاکی موسڵمانە، و بۆ ڕیکلام کردن نییە}

🌻 إِنْ شَاءَ اللّٰه خولەکە لە مانگی 6 دەسپێدەکات و لە مانگی 9 کۆتایی پێدێت و تاقیکردنەوە بە شێوەی نووسینەکی دەکرێت ، پرسیارەکان بەشێوەیەکی ئاسان و سەنا ئامادەدەکرێت .

🌸 إِنْ شَاءَ اللّٰه لەکۆتایی بڕوانامەی بەژداریکردن دەدرێتە بەژداربووان.

💐 إِنْ شَاءَ اللّٰه خولەکە لە ڕێگای بەرنامەی زوومەوە دەگوترێتەوە و قوتابی ئازادە کە لەگەڵ ئێمە بیخوێنێ یان لە ماڵەوە و لای مامۆستای تر .

🌼بەژداریکردن لە تەمەنی 7 تا 15 ساڵی دەبێت ، ناونووسین سنوردارە .

🍀شوێنی تاقیکردنەوە دیارینەکراوە تا کاتی تاقیکردنەوە إِنْ شَاءَ اللّٰه ئاگادار دەکرێنەوە لەلایەن پڕۆژەوە .

🥀بەژداری کردن تەنیا بۆ شاری هەولێرە تکایە بەهیچ جۆرێک لە شارەکانی تر نامە مەنێرن چونکە تاقیکردنەوە ناکرێ کە لە خولی پێشوو چەند کەس بە هەڵە ناویان نووسیبوو

بۆ ناونووسین نامە بنێرن بۆ ئەم هەژمارە @Aaga288

والسَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه🌹
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە

ئاگادارییەک لەپڕۆژەی ئاگا

پڕۆژەی ئاگا لە ٦/١ تا ٢٠٢٣/١/١ هەموو سەری مانگێک کتێبێک یان نامیلکەیەکی تایبەت بەپڕۆژە بڵاودەکاتەوە بەشێوەی ( پی دی ئێف) بۆ ئێوەی بەڕێز، تا ئێوەی بەڕێز بتوانن بەئاسانترین شێوە بگاتە دەستتان و بیخوێننەوە و سودی لێ ببینن.

چاوەڕوانبن....
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
ئاگاداری لە بەشی:
(چیڕۆکە پەروەردەییەکان)

کەوا ئەمڕۆ چیڕۆکی نوێ پێشکەش ناکرێت تا پێنج شەمەی داهاتوو.

لەگەڵ رێزدا.
Forwarded from ”نـــەســـیـــــم”᯽
IMG_4297.PNG
994.8 KB
با پەری دەریــابم یان حــۆری ســەر دونیـــا با بژیم لە كــۆشكی مــەلیكی ســەر دونیـــا یان هەر ڕۆژە و گــەشتێك بكــەم لەم ژینـــە بەمن چــی كاتێك مردن هات یەخەی گرتـم هەر ئەبێ بچم بۆ گۆڕی تەنگ و چاڵی دونیا ..


@westgay_dil
هەر کەسێک ناوی منداڵەکەی تۆمارکردووە و داخیلی گروپ نەبووە تائێستا تکایە با دووبارە نامە بنێریتەوە بۆ ئەم لینکە

@Aaga288
دەتوانن ناوتان تۆماربکەن تا کات ماوە ناونووسین بەردەوامە تا کۆتایی مانگی پێنج 🌹
🌹 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
بەو هیوایە هەموو لایەک باش و تەندروست بن.
خوشک و برایانی موسڵمان ڕاتان چییە لەسەر پڕۆژەی ئاگا؟
و هەر پێشنیار و ڕەخنەیەکتان هەیە دەتوانن لە کۆمێنت بینووسن، إِنْ شَاءَ اللّٰه ئێمەش بە پێی توانا لە خزمەتی پێشنیار و ڕەخنەکاتان ئەبین بەسەر و سەرچاوان.
و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🌹
#ئاگاداری...
🌹 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن.
🟢 إِنْ شَاءَ اللّٰه ١ ی ٦ بە بڵاوکردنەوەی کتێبی{هۆکارەکانی گەیشتن بە ڕەزامەندی خوای گەورە} لە خزمەتتان دەبین.

📘 زانیاری دەربارەی کتێبەکە:-
ناوی کتێب : هۆکارەکانی گەیشتن بەڕەزامەندی خوای گەورە.
نووسینی : ڕووبار جیهانی.
پێداچوونەوە: سالار عمر.
پێوانەی کتێب : ١٤ * ٢١
ژمارەی لاپەڕ: ١٣٠

بەهیوای سوود و ڕێنوێنی بۆ هەموو لایەک، خوای گەورە هەموومان ڕێنوێنی بکات بۆ ڕێگای ڕاست و درووست و بە دوورمان بکات لە لادان.

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه🌹.


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

بەشێکی تایبەتە لە پڕۆژەی ئاگا بۆ بە ئاگاهێنانەوەی خێزان،بەشێوەی چیڕۆک.

ئاگا بۆ بە ئاگا هێنانەوەی کۆمەڵگا.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

زنجیرەی چواردەهەم:

  《نکۆڵی کردن لە مافەکانی خەڵکی》

دەنگ:مالک فاخیر.

 
🌸کۆتا هەل ناونووسین ڕادەگرێت

خۆشەویستەکانم پەلە بکەن ناوتان تۆماربکەن تا کات ماوە بۆ بەژداریکردن لە خولی هاوێنەی پڕۆژەی ئاگا "پایەکانی ئیسلام و ئیمان "

🌹خولەکە لە مانگی 6 دەسپێدەکات و لە مانگی 9 کۆتایی پێدێت و تاقیکردنەوە بە شێوەی نووسینەکی دەکرێت ، پرسیارەکان بەشێوەیەکی ئاسان و سەنا ئامادەکراوە.

🌹لەکۆتایی بڕوانامەی بەژداریکردن دەدرێتە بەژداربووان.

🌹خولەکە لە ڕێگای بەرنامەی زوومەوە دەگوترێتەوە و قوتابی ئازادە کە لەگەڵ ئێمە بیخوێنێ یان لە ماڵەوە و لای مامۆستای تر .

🌹بەژداریکردن لە تەمەنی 7 تا 15 ساڵی دەبێت ، ناونووسین سنوردارە .

🌹شوێنی تاقیکردنەوە دیارینەکراوە تا کاتی تاقیکردنەوە ئاگادار دەکرێنەوە لەلایەن پڕۆژەوە .

🌹بەژداری کردن تەنیا بۆ شاری هەولێرە تکایە بەهیچ جۆرێک لە شارەکانی تر نامە مەنێرن چونکە تاقیکردنەوە ناکرێ کە لەخولی پێشوو چەند کەس بە هەڵە ناویان نووسیبوو

بۆ ناونووسین نامە بنێرن بۆ ئەم لینکە @Aaga288
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

زنجیرەی پازدەیەم:

          《بێچووی مراوی نەزانە》

دەنگ:مالک فاخیر.

 
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەمووان باش و تەواو تەندروست بن...
وەکو ئەوەی بەڵێنمان پێدابوون بە پشتیوانی خوای باڵادەست لە ١ی٦ لە خزمەتتان بین بە کتێبی {چەند هۆکارێک بۆ بە دەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە﴾ لە نووسین بەڕێز (ڕووبار جیهانی)، خوای گەورە لە بەڕێزیان و ئێوەش وەریبگرێت.
الحمدلله دەتوانن دایبەزێنن و خوێنەری بن لەم بەستەرەی خوارەوە، و بە هیوای ڕێنوێنی و سوود بۆ هەموو لایەک، و خوای گەورە هەموو لایەک جێگیر و ڕاگیر بکات لەسەر ئیسلام.
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست



MediaFire link: چەند هەنگاوێک بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە.pdf
https://www.mediafire.com/download/7afd83c4jb21crj
‌‌
🌸سیواڪ ڪردن لـە سێ ڪاتدا هەر زۆر زۆر خێرە

1_ لـە ڪاتی گۆڕانی تامی دەم، چونڪە پێغەمبەرﷺ ئەفەرمووێ:_{السواڪ مطهرة للفم مرضاة للرب}رواە البخاري
سیواڪ ڪردن پاڪ ڪەرەوەیە بۆ دەم و هۆی ڕازیبوونی اللە تعالی ـیە.

2_ لە ڪاتی هەلسان لـە خەو{عن حذیفة(رضۍ اللە عنہ)ڪان النبی️ ﷺ إذا قام لیتهجد یشوص فاە بالسواڪ}رواە الشیخان
پێغەمبەر️ ﷺ ڪە لە خەو هەلئەسا بۆ شەونوێژ، سیواڪی بە ناو دەمی دا ئەخشاند

3_ لە ڪاتی هەڵسان بۆ نوێژڪردن{عـن أبي هریرە(رضۍ اللە عنہ)عن النبي️ ﷺ قال:_لولا أن أشق علی أمتی لأمرتهم بالسواڪ مع ڪل صلاة}رواە الشیخان
پێغەمبەر️ ﷺ فەرمووی:_ئەگەر لەبەر ئازار و ماندووڪردنی ئوممەتم نەبوایە،فەرمانم ئەدان، لەگەڵ هەموو نوێژێڪ سیواڪ بڪەن.
غـآیـَـةِ الإِخـِتـصـار

🌸سودی سیواڪ ڕازیڪردنی اللە تعالی،پاڪڪردنەوەی دەم، سپی ڪردنی ددان، بەهێزڪردنی پدو،زیرەڪ بوون، دواخستنی سپی بوونی موو، دوای ئەوەش سوننەتە، با ئەم سونەتە لە دەست نەدەین.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

زنجیرەی شانزەهەم:

       《مردوو ئەم شتانەی دەگوتەوە》

دەنگ:هۆگر مەغدید.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تاکە شتێك کە پێویستە شەرمی لێبکەی ڕازیکردنی خەڵکە مرۆڤی باوڕدار دەبێت ئامانجی ڕازیکردنی اللە تبارك و تعالی بێت ئەگەر خوا لێت ڕازی بێت خەڵکیش لێت ڕازێ دەبێ ، ئەگەر خوا خۆشیبووێت خەڵیکش خۆشیدەوێت ، ئەگەر خوا لەگەڵت بێت و ئەولیایی خوابیت هەمووشتێك و هەموو کەسێك نەرم و نیان دەبێت لەگەڵت

خودا لەخۆت ڕازی بکە ژیانی دونیا و ئاخیرەتت خۆشدەبێت

هۆنراوەی امامی شافعی "رحمە اللە"
چەند جوانە کەسێکت خۆش بوێت نەك لەبەر مەبەستێك نەك لەبەر ئەوەی ناچاری ، نەك لەبەر ئەوەی تەنیایی!!

بەڵکو تەنیا لەبەر ئەوەی شایەنی ئەو خۆشەویستیەیەو نزیکترت ئەکا لە اللە

هەرگیز غەمبار مەبە بۆ ئەو ئازیزانی کۆچیان کرد بێگومان "ٳنك من ٲحببت"ئەوە بەڵێنەو گومانی تێدا نیە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#بەئاگا_هێنانەوە...
ئەم پارچە ڤیدیۆیە بەسە بۆ بە ئاگا هێنانەوەی:-
ئەوەی پەرستنەکانی ناکات یان دەیانکات بەڵام بە کەموکورتییەوە.
ئەوەی کە لە بێ ئاگایدایە و خەریکی تاوانە بە ئاشکرا و بەنهێنی.
ئەوەی کە لەگەڵ خوشک و برای موسڵمانی قسەناکات.
ئەو هاوسەرانەی کە لە یەکتر تێناگەن و هەریەکەیان ئەیەوێت خۆی بسەپێنێت بەسەر ئەوی تردا و بەهیچ ناگەن.
ئەو ئافرەتەی کە مافی هاوسەرەکەی نادات
ئەو پیاوەی مافی هاوسەرەکەی نادات.
ئەو هاوسەرانەی کە پاڵپشتی یەکترنین لە سەرخستنی ئیسلام.
ئەوانەی کە بە حەرام پارە کۆ دەکەنەوە.
ئەوانەی گاڵتەیان بە مردن و گۆڕ و ڕۆژی دوای دێت.
#ئەم_پارچە_ڤیدیۆیە_پێمان_دەڵێت:-
مردن چاوەڕێتان نییە، دەبێت ئێوە چاوەڕێی مردن بن لە هەموو چرکەیەکدا.
مردن پرستان پێ ناکات تاکو کەی ویستتان بمرن و کەی نەتانویست بژێن.
تێبکۆشە و بەردەوام بە لە هەوڵدان بۆ کاری باش و دوورکەوتنەوە لە خراپە، چونکە تەنها کارە باشەکانتان منت لەسەر سووک دەکاتەوە.
گەر کاتم هات چاوەڕێ ناکەم تۆ لە کوێیت و خەریکی چیت.
ڤیدیۆکە کورتە بەڵام پەیامی زۆرە.....
خوای گەورە و باڵادەست و پەروەردگاری بە بەزەییمان، بە بەزەیی و گەورەیی خۆت کۆتایمان خێر بکە.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
﴿چیڕۆکە پەروەردەییەکان﴾

زنجیرەی حەڤدەهەم:

            《بۆچی براژنی خۆی کوشت؟》

دەنگ:هۆگر مەغدید.