💖ئاسۆی خەیاڵ💖
984 subscribers
25 photos
178 videos
13 files
59 links
چەند پیت... چەند وشە... چەند شێعر... چەند خەیاڵ...
#شێعر_دیکلەمە
ئاسۆ سولەیمان نژاد
گویندهمجریدکلماتور
🌍 insta:asoykhayal.official
ادمین:
🆔 @abshar007
Download Telegram
کاناڵی نوێ خاتوو ئاسۆ سولەیمان نژاد
#شێعر_دیکلەمە
❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
تکایە خۆشەویستان هاوڕیکانتان ئاگادار کەنەوە
لینکی کاناڵ:
@asoykhayal
🌺هەناسە🌺

به‌ گۆشه‌ی چاوی بادامی که‌شێ له‌م چاوه‌ بڕوانه‌
دڵم کانگای ئه‌وینه‌و سۆز، ئه‌وینداری وه‌فا و مانه‌
 
به ‌گۆشه‌ی له‌چکه‌که‌ی که‌سکت ده‌بێ شووشه‌ی دڵم بسڕه‌
ته‌پ و تۆزی خه‌فتباری که‌ باری سه‌ر، سه‌ر و شانه‌

له‌ ئاوینه‌ی بزه‌ی ڕووتا ده‌بینم ئایه‌تی یه‌زدان
که‌زی هه‌ستم که ‌تاڵ تاڵه‌، به‌ په‌نجه‌ی تۆی ده‌که‌م شانه‌

بە هه‌نگی چاو مژیت شیله‌ی هه‌ڵاڵه‌ی ئه‌و دڵه‌ی سوورم
چ شیرینه ‌شه‌که‌رلێوم که ‌من هه‌نگ بم ئه‌تۆ شانه

به‌ چاوی ڕاکشاوی خۆت به‌ڵێن بێ من هه‌تاکوو هه‌م
هه‌ناسه‌و هه‌ست و تاسه‌ت بم منی بێ ماڵ و کاشانه‌

له ‌پێته‌ختی حه‌ز و ئه‌شقا، چ کۆشکی شاهی ڕازاوه‌
به‌ بارشت و کزه‌ی «پشکۆ» بزانێ گه‌ر، که‌لی خانه‌
 
نه‌بوو بڕیار چه‌کی پێنووس هه‌وێنی ئه‌شق و مه‌شقم بێ
به‌ڵام ئه‌مڕۆ قه‌ڵه‌م دیلی به‌ژن شۆڕ و گوڵی جوانه‌
 
پشکۆ یاسینی
۱۳۹۱/۳/۲ بانە

https://t.me/joinchat/AAAAAFJzG2WIkJrZXguDmw