کاناڵی نوێ خاتوو ئاسۆ سولەیمان نژاد
#شێعر_دیکلەمە
❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️❗️
تکایە خۆشەویستان هاوڕیکانتان ئاگادار کەنەوە
لینکی کاناڵ:
@asoykhayal

🌺هەناسە🌺
به گۆشه‌ی چاوی بادامی که‌شێ له‌م چاوه بڕوانه
دڵم کانگای ئهوینهو سۆز، ئه‌وینداری وه‌فا و مانه
به گۆشه‌ی له‌چکه‌که‌ی که‌سکت ده‌بێ شووشه‌ی دڵم بسڕه
ته‌پ و تۆزی خهفتباری که باری سه‌ر، سه‌ر و شانه
له ئاوینه‌ی بزه‌ی ڕووتا ده‌بینم ئایه‌تی یه‌زدان
که‌زی هه‌ستم که تاڵ تاڵه، به په‌نجه‌ی تۆی ده‌که‌م شانه
بە هه‌نگی چاو مژیت شیله‌ی هه‌ڵاڵه‌ی ئه‌و دڵه‌ی سوورم
چ شیرینه شهکهرلێوم که من هه‌نگ بم ئه‌تۆ شانه
به چاوی ڕاکشاوی خۆت به‌ڵێن بێ من هه‌تاکوو هه‌م
هه‌ناسه‌و هه‌ست و تاسه‌ت بم منی بێ ماڵ و کاشانه
له پێته‌ختی حه‌ز و ئه‌شقا، چ کۆشکی شاهی ڕازاوه
به بارشت و کزه‌ی «پشکۆ» بزانێ گه‌ر، که‌لی خانه
نه‌بوو بڕیار چه‌کی پێنووس هه‌وێنی ئه‌شق و مه‌شقم بێ
به‌ڵام ئه‌مڕۆ قه‌ڵه‌م دیلی به‌ژن شۆڕ و گوڵی جوانه
✍ پشکۆ یاسینی
۱۳۹۱/۳/۲ بانە
https://t.me/joinchat/AAAAAFJzG2WIkJrZXguDmw