کاناڵه‌و ده‌گاگای(Dagaga)
917 subscribers
5.78K photos
929 videos
610 files
278 links
ارتباط با مدیر کانال.
09189860932 حمید داوری

@Hamid_dagaga کانال دگاگا
Download Telegram
🔰#ژیاننامە


🔴#عەلی_مەردان

لەدایکبوون: ١٩٠۴، کەرکووک
کۆچی دوایی: ١٩٨١، بەغدا

عەلی مەردان، ساڵی ١٩٠٤، شاری کەرکووک لەدایک بووە. خوێندنی لەم شارە دەست پێ کردووە.  پاشان لەلای مامۆستایەکی دەنگخۆش، فێری و ھەندێک مەقاماتی کوردی بووە.

عەلی مەردان، بەرەو بەغدا ڕۆیشت و لەو شارەدا فێری مەقاماتی فارسی و عەڕەبیش بووە.

زۆر یەک لە گۆرانیبێژانی کورد بە چەشنی ڕاستەوخۆ، کاریگەرییان لە دەنگ و مۆسیقای ئەو وەرگرتووە و وەک قوتابخانەیەکی گەورەی مۆسیقای کوردی دێتە ئەژمار.

عەلی مەردان جگە لە گۆرانی، شارەزای ژەنینی چەن ئامێری مۆسیقایی بووە و لە ژەنینی ئامێری عووددا، ڕۆڵێکی دەستێکی باڵای هەبووە.
ھەروەھا شارەزای زمان و ئەدەبی کوردی، عەڕەبی، فارسی و تورکی بووە.

مەردان جگە لە کارەکانی ڕادیۆ کوردیی بەغدا، چەندین مەقام و گۆرانیی لە وێستگەی ڕادیۆی تاران و کرماشان تۆمار کردووە.

عەلی مەردان مەقامزان و داھێنەری کورد، پاش نیو سەدە خزمەت بە ئاواز و گۆرانیی کوردی، لە ساڵی ١٩٨١ لە نەخۆشخانەی نەفیسی بەغدا کۆچی دوایی کردووە و له کەرکووک ئەسپاردەی خاک کراوە.