کاناڵه‌و ده‌گاگای(Dagaga)
917 subscribers
5.78K photos
929 videos
610 files
278 links
ارتباط با مدیر کانال.
09189860932 حمید داوری

@Hamid_dagaga کانال دگاگا
Download Telegram
4_5798756026320686983.mp4
1.6 MB
من تەشی ڕێسێکی وەک شیرینی وەفاییم بۆ چیە؟ کیژی وریای چاوکراوەی فێرە زانینم دەوێ...

🖊#مامۆستا_هێمن

خۆزگە وەک خۆر نەمدیبایە شەوی تار
خۆزگە تاوێ ڕام‌نەبواردبایە بێ یار.....

خۆزگە پیری کەلەلای نەدەکردم
خۆزگە لە یەکەم ژوانگەدا دەمردم....

#مامۆستا_هێمن
ژیانم پڕ لە ڕەنجه و نامورادی

بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی

دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس

ئەتۆش مەحکوومی حەبسی ئینفرادی.

#مامۆستا_هێمن"
زەوی! ئێستاش لەڕووت هەڵدێ بدەی سووڕ؟
نەڕووخای ئاسمانی پیری پشت کووڕ؟

کە حاڵی زارمان ئاوا دەبینن
کە ماڵی زاڵمان ئاوا دەبینن

کە مەرگی کاوەکانی چاک دەبینن
کە جەرگی کیژەکان پڕ چاک دەبینن

کە کۆڕی شین، بەهاری سوور دەبینن
(ئەمین)ی نا ئەمین مەئموور دەبینن

کە بووکی سووری بێ زاوا دەبینن
کڕووزەی بێ گۆنای ساوا دەبینن

کە سۆمایی لە چاو باوکان بڕاوە
بەرۆکی پیرە دایکان دادڕاوە

کە کوندی شووم لە گوندی کورد دەخوێنێ
کە گەنجی کورد دەگەوزێنێ دەخوێنێ

کە تەختی بەختی کورد بێ خێو دەبینن
(سولەیمانی) ئەسیری دێو دەبینن

بناری لێژ و ناهەمواری هەڵگورد
دەبینن بۆتە دەشتی کەربەلای کورد

بەناهەق خوێنی تێکۆشەر دەڕێژن
شەهیدی بێ سەر و بێ شوێن دەنێژن

بەڵام با تێ بگا ئەو دوژمنەی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ هەرگیز بەداردەست

دەبێ کوند هەر بەرەو وێرانە بفڕێ
هەڵۆ لەو کێوە سەربەرزانە نەبڕێ

#مامۆستا_هێمن
هێمن › تاریک و ڕوون › پەیامی ڕانەگەیەندراو


پەیامی من بە گوێی ئەم دڵبەرە نازدارە ڕاناگا
نەسیم بێ سیم دەبینێ، شل دەبێ، بەم کارە ڕاناگا

گوتی سەبرت هەبێ دووبارە دێمەوە دیتنت ئەمما
لە کورتی دا تەمەن، وا دیارە بەو دیدارە ڕاناگا

وەکو پەروانە دەوری لێ دەدەن لاوانی خۆوڵاتی
گوڵی ئێرە بە ژوانی بولبولی ئاوارە ڕاناگا

نەخۆش و دەردەدار و دڵ بریندارم، پەرستارێک
بە حاڵی ئەم دڵە پڕ ژان و پڕ ئازارە ڕاناگا

دەکەی ماچی دەم و لێوان ئەگەر هێز و گوڕێکت بێ
دەنا جوانێک بە دەردی ئاشقی بێ چارە ڕاناگا

هەتا کۆمتر دەبێ پشتم پتر هەڵدەکشێ مینی ژۆپ
ئیتر دەستم بە داوێنی کچی ئەم شارە ڕاناگا

دەبێ بولبول لە من فێربێ غەزەل خوێنی، بەڵام چبکەم
گرفتارم، چریکەم بەو گوڵ و گوڵزارە ڕاناگا


#مامۆستا_هێمن
🍁🍁
.
نابینم خاك و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم!

ڕوو لە هەر لایەك دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونە لانی خۆم

شەو دەکێشم شەونخوونی و بێ خەوی
رۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی!

چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من؟!
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟!

چۆن نەناڵێ ئەو دڵە تەنگاوتەیە؟!
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە!

ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە!

هەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵ نشین

بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دوور وڵات
کەوتمە نێو وردە داوی ڕێی نەجات!

کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!ا

ئەی ئەوانەی قەت لە بیرم ناچنەوە
ئێستە بمبینن، ئەرێ دەمناسنەوە؟!

#مامۆستا_هێمن
نابینم خاك و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم!

ڕوو لە هەر لایەك دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونە لانی خۆم

شەو دەکێشم شەونخوونی و بێ خەوی
رۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی!

چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من؟!
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟!

چۆن نەناڵێ ئەو دڵە تەنگاوتەیە؟!
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە!

ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە!

هەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵ نشین

بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دوور وڵات
کەوتمە نێو وردە داوی ڕێی نەجات!

کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!ا

ئەی ئەوانەی قەت لە بیرم ناچنەوە
ئێستە بمبینن، ئەرێ دەمناسنەوە؟!

#مامۆستا_هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎
زەمانێکی که دەچمه سەیـری گـوڵزار
لەگــەڵ پـۆلـی ڕەفـیـقـانـی وەفــادار
تەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار
ئەمن ئەی نیشتمان تـۆم هەر له بیره

#مامۆستا_هێمن

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌
‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎
‌‌‌‌‌‌‌‌‎