کاناڵه‌و ده‌گاگای(Dagaga)
917 subscribers
5.78K photos
929 videos
610 files
278 links
ارتباط با مدیر کانال.
09189860932 حمید داوری

@Hamid_dagaga کانال دگاگا
Download Telegram
#وتەی_ناوداران



چ ناپیاون ئەوانەی سوود پەرستن
دژی خاوەن دڵی شەیدا دەوەستن

چ سپڵەن ئەو سەگانەی گورگەمێشن
کەلاک بۆ گورگی برسی ڕادەکێشن

ئەگەر خوێڕی نەکا میللەت فرۆشی
لە خۆی نابینێ زاڵم خێر و خۆشی



مامۆستا هێمن
#وتەی_ناوداران


ئەگەر گیرفانت گەرم بێت ، ئەوا کەس زاتی
ئەوەی نییە بە ساردی لەگەڵت بێ ...!



#ئەل_پاچینۆ
#وتەی_ناوداران

هیچ کەسێک...
ئەوەندە هەژار نییە کە نەتوانێت
زەردەخەنەیەک بە کەسێک ببەخشێت
و ئەوندەیش دەوڵەمەند نییە
کە پێویستی بە زەردەخەنەک نەبێت...


#چارڵی_چاپلین
#وتەی_ناوداران

مرۆڤ کە دەچێتە خەیاڵەوە چاوەکانی دادەخات.
لە ڕاستیدا بۆ ئەوە چاوەکانمان دادەخەین تا هیچکەس خەیاڵەکانمان نەبینێت. کاتێک چاوەکانمان دادەخەین، خەیاڵەکانمان لە خۆیشمان دەشارینەوە.
لە ڕاستیدا خودی ڕاستەقینەمان، ئەو کەسەی نێو خەیاڵمانە.


#سەلاحەدین_دەمیرتاش
#وتەی_ناوداران

کەرامەت و کەسایەتی خۆت بپارێزە و خۆت بە هیچ کەسەوە هەڵمەواسە.
ئەوانەی تۆیان دەوێ لە قەرەباڵغیشدا بیت دەتدۆزنەوە؛ ئەگینا لەبەر چاویشیان بیت، ناتبینن ...!!


#نزار_قەببانی
#وتەی_ناوداران

دەبوورین
جارێک، دوو جار، سێ جار
بەڵام لەگەڵ هەر جارە و شتێک له دەست دەچێت
ڕەنگه متمانه بێت، یانیش گرنگیپێدان، یانیش خۆشەویستی بێت.

#نزار_قەبانی
#وتەی_ناوداران

که ڕقمان لە خۆمان بۆوە، مەحاڵە بتوانین
کەسێکی دیکەمان خۆش بوێت.
سەرەتا کینە له خۆتەوە دەست پێ دەکات و ئینجا دنیای دەرەوەی خۆت داگیر دەکات.


# شێرزاد_حەسەن
#وتەی_ناوداران

جێژنی من‌ کاتێکە
ڕەنجی یەک ساڵی کرێکارێ، شێوی یەک شەوی پاشا نەبێت..

#چێگڤارا

     
#وتەی_ناوداران

دەڵێن سبەی باشتر دەبێت..
مەگەر ئەمڕۆ سبەیی دوێنێ نەبوو
دوێنی چیتان کرد؟


#ڤیکتۆر_هۆگۆ
#وتەی_ناوداران

مەڕوانە پەشێو و لێو بەبارم ، نە کەمم
بەرزم لە هەژاریدا چیای سەربەتەمم

هەر کەس لە سەرێکەوە خودا پێیداوە
من خاوەنی شەش دانگی کوڵ و دەرد و غەمم ...!

🖊 #مامۆستا_هەژار
#وتەی_ناوداران
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بڕیار نییە من وەها بژیم کە دنیا پێی خۆشە
هەڵبەت بڕیاریش نییە دنیاش وەها بێت، کە من پێمخۆشە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#سالنجێر
#وتەی_ناوداران
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بە یەک چرکە دەتوانی کەسێ بڕووخێنی
لە یەک کاتژمێریشدا دەتوانی کەسێکت خۆش بوێت
لە یەک ڕۆژیشدا دەتوانی عاشق بیت.

بەڵام تەمەنێکی دوور و درێژی دەوێ تاکوو بتەوێ کەسێک لە بیری خۆت بەریتەوە!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#گابرێل_گارسیا_مارکێز
#وتەی_ناوداران
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مرۆڤەکان بە ئەندازەی خەمەکانیان پیر دەبن
نەک بە ئەندازەی تەمەنیان!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#سامۆئێل_بێکێت
#وتەی_ناوداران
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەمیشە ئەوە بۆ من جێگای پرسیارە
کە چۆن مرۆڤەکان دەتوانن بە بچووک کردنەوەی بەرامبەرەکانیان هەست بە گەورەیی بکەن!!؟؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#گاندی
#وتەی_ناوداران

ئێمە؟زۆر باش فێر بووینە
لە ئاسمان وەک باڵندەکان هەڵفڕین
لەژێر ئاو وەک ماسییەکان مەلە بکەین...
بەڵام
هێشتا فێر نەبووینە
چۆن لەسەر زەوی بژین...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کڕیشنا_مورتی
#وتەی_ناوداران

بێهیوایی زۆر مەترسیدارتر لە پیرییە،
لە کاتی پیریدا جەستەی مرۆڤ زیان دەبینێت،
بەڵام لە بێ هیواییدا ڕۆحی...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#جۆرج_برنارد_شاو
#وتەی_ناوداران

دژوارترین کار لە دونیا
قسەکردن لەگەڵ کەسێکە
کە بڕیاری داوە، هیچ شتێک قەبووڵ نەکات.

#ماڕک_تواین