#ژیاننامە
🔴#کەیهان_کەڵهوڕ
لەدایکبوون: تاران ١٣۴٢ی کهـ
کەیهان کەڵهوڕ، ژەنیار، ئاهەنگساز و لێکۆڵەری بواری مۆسیقا، ساڵی ۴٢ لە خێزانێکی کرماشانی لە تاران لەدایک بووە.
لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە تێکەڵی مۆسیقا بووە و بەشێوەیەکی پرۆفشناڵ فێری گۆشە و دەستگاکانی مۆسیقای ناوچە بووە.
سازی سەرەکیی ناوبرا، کەمانچەیە، لە پەنا ئەویش، ژەنیاری سازگەلی جۆراوجۆر وەک تەنبوور، سێتار، تار و کەمانیشە.
ناوبراو لەگەڵ گەلێک لە گۆرانیبژە بەناوبانگەکانی ئێران، وەک شەجەریان، حوسێن عەلیزادە، ئەکبەر مورادی و ... هاوکاریی هەبووە.
کەیهان کەڵهوڕ لە زۆر یەک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی کۆنسێرتی بەڕێوە بردووە و لەبەر چالاکییەکانی لە بواری مۆسیقا، ساڵی ٢٠١٧ی زایینی، لەگەڵ گرووپی ڕێگای ئاوریشم، "خەڵاتی گڕامی"ـی پێشکەش کرا، ئەم خەڵاتە گرینگترین خەڵاتی مۆسیقایی لە جیهاندایە. هەروەها ناوبراو خەڵاتی وومەکسی ساڵی ٢٠١٩ـشی مسۆگەر کردووە. فێستواڵی وومەکس، ساڵانە لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە دەچێت.
کەڵهوڕ ئەندامی گرووپی مۆسیقایی ڕێگای ئاوریشمە کە یەکێکە لە تیپە نێونەتەوایەتییەکانی ناسراوە و بەم بۆنەیەشەوە کارەکانی لە چوار سووچی دنیا گوێبیستی هەیە.