دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا
773 subscribers
6.75K photos
116 videos
288 files
382 links
✓ناساندنی دەستنووسی کوردی و زانایانی کورد
✓بەتایبەت ئەوانەی لە کتێبحانە شەخسیەکانە

تکایە بۆ ناساندنی بەڵگە و دەستنووسی ئەرشیڤی ماڵان یارمه‌تیمان بەن
ئیرەج مورادی باقلاوایی
@irajmoradi
Download Telegram
📖 #وانەکانی_مێژوو

مامۆستا سەعید ناکام ئەڵێ:
کاتێک سوپای ڕووس ناوچەی موکوریانی داگیر کردبوو، سەید حسەین چونکە ڕووسی و فارسی و تورکی جوان دەزانی ببووە دیلمانج لای فەرماندەی ڕووس.

ڕۆژێک ئەفسەرێکی عوسمانی گیرابوو، لێی دەکۆڵدرایەوە و من قسەکانیم وەردەگێڕا.

فەرماندەی ڕووس لێی پرسی:
هێزی سەرەکی ئێوە چەندە و لە کوێیە؟
ئەفسەرە تورکەکە کوتی:
«ئیمە لێرە هێزێکمان نییە، تەنیا چەند ئەفسەر و جەندرمەین و هەندێ مەلای پیاوی خۆمانمان لەگەڵدایە، هاتووین بە ناو ئیسلامەتی و خەزای کافران کوردەکانی ئەم ناوچەیە بورووژێنین و بە گژ ئیوەیاندا بکەین تا بتوانین پێشی پێشکەوتنتان بگرین، ئەم ورووژاندنەش بۆ ئیمە لە قسە بە ولاوە هیچی تێ ناچێت».!

فەرماندەی ڕووس گوتی: « ئەدی بیر لەوە ناکەنەوە کە ئەم خەڵکە بە بێ چەک ناتوانن بۆ ماوەیێکی درێژ ئیمە ڕابگرن و پاشان خۆیان تێدا ئەچن».

ئەفسەری تورک خێرا گوتی: ئەمە بۆ ئیمە بایەخی نییە، ئێوە دوژمنن و کوردەکانیش نەیارن، لە هەر لایێک بکوژرێ سوودی ئیمەی تێدایە.!

📚لە کتێبی بیرەوەریەکانی "#سەعید_ناکام"، وەرگیراوە.

https://t.me/Komarikurdistn