دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا
773 subscribers
6.75K photos
116 videos
288 files
382 links
✓ناساندنی دەستنووسی کوردی و زانایانی کورد
✓بەتایبەت ئەوانەی لە کتێبحانە شەخسیەکانە

تکایە بۆ ناساندنی بەڵگە و دەستنووسی ئەرشیڤی ماڵان یارمه‌تیمان بەن
ئیرەج مورادی باقلاوایی
@irajmoradi
Download Telegram
ناونیشانی (وەیسی قەرەنی) لە کوردستان

کتێبی (مرآت الممالک) کە سەیدی عەلی کاتبی ژنراڵی عوسمانییەکان کاتی خۆی ۱۵۵۷ ز. (۹٦٤ کۆچی) لە ڕێی هەمەدان هاتووەتە ناوچەی مایەشت و بەرەو بەغداد چووە، سەردانی مەزاری وەیسی قەرەنی کردووە.

چەند تێبینی:
ــ لە دەستنووسەکە (لورستان، کوردستان) وەک ڕێنووسی ئێستەی کوردی هاتووە.

ــ لە ڕێی بێستوون هاتووەتە قەسەبەی وەیسی قەرەنی، دواتر شەوێ لە قەڵازەنجیر [شاری دەڕنە: میرنشینی قوبادی و باجەڵانیەکان] ماوەتەوە و بە ڕێی قەسری شیرن چووە و لە چۆمی (طقور اولوم: نە مرگ؟؟) پەڕیوەتەوە و چووەتە بەغداد.

ــ یەکەم جار ۱٨۹۵ (۱۳۱۳ کۆچی، ۱۲۷٤ هەتاوی) لە ئەستەنبوڵ چاپ بووە.

ــ ساڵی ۱۳۵۵ هەتاوی لە تاران ئەو سەفەرنامە بەشی ئێرانی کراوەتە فارسی. لە فارسیەکە لاپەڕە ۱٨٤ــ۱٨۵ باسی کوردستانی کردووە.

لە کتێبی (نورالانوار، عبدالصمد توداری: ۱۰۹۹ کۆچی) هەم باسی مەزاری حەزرەتی وەیسی قەرەنی کراوە لە دەشتی مایەشت.
ئەڵبەت بۆچوونی هەندێ لە مێژوونووسان ئەوەیە ئەوە مەزاری وەیس ناوێکی دیکەیە و وەیسی سەردەمی پێغەمبەر نییە.

ئیرەج مورادی باقلاوایی

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
یۆسف یاسکە (۱۰۰۲ ــ ۱۰٤۰ کۆچی)


یا وەیس بە دەرگات، یا وەیس بە دەرگات
بە یەقین ساف ئامان بە دەرگات

بە بارگەی بوڵەند، بە خەیمە و خەرگات
بە مێشەکۆ زێد، بەرز نەزەرگات

بە بەرگ ئەتڵەس زەڕباف زەڕت
بە کەمیز ساف، سپەی مەڕمەڕت

هەر ساڵ نازاران میان جە نۆوە
وێ مەدان نە خاک ئاستانەی تۆوە

خاک ئاستانەت چوون مەتای جەننەت
زاهر بۆ جە لات پەی شەفا و شەربەت

هانام هەر وە تۆن وەیس مێشەکۆ
توولە نمامان ئەسپەردیم وە تۆ

کتێبی: سرودی بادیە، مەلا مەحیەدین ساڵحی

ئیرەج مورادی باقلاوایی

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
یۆسف یاسکە (۱۰۰۲ ــ ۱۰٤۰ کۆچی)


یا وەیس بە دەرگات، یا وەیس بە دەرگات
بە یەقین ساف ئامان بە دەرگات

بە بارگەی بوڵەند، بە خەیمە و خەرگات
بە مێشەکۆ زێد، بەرز نەزەرگات

بە بەرگ ئەتڵەس زەڕباف زەڕت
بە کەمیز ساف، سینەی مەڕمەڕت

هەر ساڵ نازاران میان جە نۆوە
وێ مەدان نە خاک ئاستانەی تۆوە

خاک ئاستانەت چوون مەتای جەننەت
زاهر بۆ جە لات پەی شەفا و شەربەت

هانام هەر وە تۆن وەیس مێشەکۆ
توولە نمامان ئەسپەردیم وە تۆ

کتێبی: سرودی بادیە، مەلا مەحیەدین ساڵحی

ئیرەج مورادی باقلاوایی

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi
گەشتێک لە مەریوان بۆ:
ــ هانەو قوڵ
ــ کێڵگەی زەعفەران
ــ مەزاری مامۆستا بێسارانی
ــ ئاوایی بۆڕیەر
ـــ کوانووی ناو دیوار
ـــ حەمامی سەردار کوڕی عەلی ئەکبەر خانی شەرەفەلمۆلک
ـــ کۆکردنەوەی زانیاری مەیدانی لەسەر سادق بۆڕیەری (دەورێش)
ــ پیر یۆسف ئاریان
ــ خەڵیفە عبدالوهاب ئاریانی
ــ هانە بناوان
ـــ چەند دەستنووسی کۆن
و ...

@dastnoosxane
@kelaterzankon
@irajmoradi