کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
475 photos
825 videos
95 files
165 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هیچکات بە هیچ جۆرێک نەکەی پشتیگیرو هاوکاری هیچ  ظاڵم و طاغوتێک بیت هەتا ئەگەر بە ختورەی دڵیشت بێت چونکە خۆت توشی سزای سەختی(#اللەمتعال)دەکەیت بەبەڵگەی ئەو (#آية)ـته👇

(#اللە_تعالى)ئەفەرموێت(ولا تركنوا إلى الذين ظلموا فتمسكم النار وما لكم من دون الله من أولياء ثم لا تنصرون)#سورة_هود_١١٣📚

واتە نه‌که‌ن هەتا ئەگەر هەر بەختورە یا مه‌یلی دڵتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بن کە ظوڵم سته‌میان کردووه و هاوەڵیان بۆ(اللە)داناوە یاخی بوون چونکه وا تان کرد ئەوا سزای(#اللە)دەتان گرێتەوە واتە ئاگر ده‌تانسوتێنێت که‌سیش جگه له (#اللە)پشتیوانتان نابێت له‌وه‌و دوایش یارمه‌تی نادرێن هیچ کەسێکیش ناتوانێت فریاتان بکەوێت و ڕزگارتان بکات لەوسزایە📚

زانایانی لەتفسیر  ئەم(آية)ـدا دەفەرمون (#ابن_عباس_رضي_الله_عنه)فەرمویەتی مەبەستی پێ دوو خاڵە👇

#یەکەم:حەرامە و دروست نیە پشت بەستن یاخود هاوکاری موشریک و بێ باوەران بەهەمو جۆرێک👇

#دووەم:حەرامو قەدەغەیە وهاوکاری ظاڵم و ستەمکاران دەست خۆشی کردنیائەگەر بەمەیلی دڵیش بێت👇

ئینجا زیاتر لەسەری دەڕوا دەفەرموێت هەرکەس هاوکاری یاخود پشتگیری هەر ستەم و زوڵمێک بکات  هەتا ئەگەر بە چەپەڵە لێدانێکیش یا هەر بە مەیلی دڵییش بێت ئەوا دەچێتە ڕیزی دوڕو مونافقەکانەوە چونکە ئەوانیش هەمان شتیان لە(#رسول_ﷺ)دەویست(#اللەتعالی) دەفەرموێت👇

(ودوا لو تدهن فیدهنون)#سورة_القلم_٩📚

واتە ئه‌وانه ئاواته‌خوازن که تۆ نه‌رمی بنوێنیت مەیل بدەیت بەلای ظولم وستەمیان ئینجا ئه‌وانیش نه‌رمی بنوێنن📚

واتە واز بهێنی لە ئیدا نەکردنو دژیایەتی کردنی ستەمو ظوڵمیان(ئەمەش پەسەندکردنی نادادپەروەرییەکانیان و ئیدانە نەکردنیانە)ئینجا ئەوان باوەڕت پێ دەهێنن مەیلیان بۆت دەبێت👇

کەواتە ئەوە صيفاتی دوڕو مونافیقەکانە بۆیە  حەرامە لەسەر موسوڵمان پشتگیرو هاوکاری ظاڵم وستەمکار بێت هەتا ئەگەر بە چەپڵەیەک یادەست خۆشیەک یاهەر لە دڵەوە مەیلی هەبێت بۆیان📚

داواکارم لە(#اللەمتعال)خۆمان ماڵو منداڵمان لە پشتگیری هەمو ظالم و طاغوتێک بپارێزێت...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami