کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
475 photos
825 videos
95 files
165 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەرگەل وقەومو هۆزێک دەسی لەدیني (#اللەمتعال)بەرداو ئیشوکاری بوبە چەلاحنێ وموجادەلە لەسەر شتی لاوەکی تەرفرەقەی خستە نێوان موسوڵمان پشتی لە(#قرآن)و (#حديث )كردو ڕوی كردە ئیلحادو علمانیەت  ئەوە سەڕشۆڕ دەبێت دوردەکەوێتەوە لەدینی ئیسلام   ڕۆژ بەڕۆژ .. تا وای  لێدێت کە هەموشت دەکات جگە لەدین داری تابەهەر جۆرێک بێت خۆی بەهێزبکات مەنهەجەکەی خۆی پەرە پێ بدات یا بگات دەسەڵاتداران و مەسڵەحەتێک بۆ خۆی بچڕێت👇

ئیتر زۆر جارێک دەگاتەئەوەی کە هەمو جۆرە یارمەتیەکی دوژمنانی دین  دەدات یاخود هەمو جۆرە یارمەتیکیان لێ قبوڵ دەکات بۆ کوشتن و خۆ بردنەپێشەوە📚

کفریش هەمو شتێکی بۆ دەڕەخسێنێت بەکاری دێنێت وبۆ ذەلیل کردن و لەناو بردنو ناشیرین کردنی ئیسلام و موسوڵمانان...👇

بەڵام ئەگەر سەیرێکی پێشەنەکانمان بکەین دەبینین  هیچ یەکێك لە ئەهلی ئیمان وئیسلام ڕازی نەبون برایەکی موساڵمانیان کفر بچوکترین ئازاری پێ بگەیە نێت نەبون بە یاری زانی ئەو دەورانەی کە کفر بۆ دژائەتی ئیسلام و موسوڵمانان دەیکاتەوە هەتا ئەگەر لە بیرو بۆچونو مەزهەبیشدا جیابن هەتا ئەگەر ئەو دو موسوڵمانە بەرامنبەر یەکتر وەستابن وشەڕیان بێت بەهیچ جۆرێک نەیان هێشتوە کفر بێتە نێوانیان کەسێکیان سەربخات بەسەر ئەوی تریاندا جا بۆ دڵنیایتان پێم خۆشەبڕۆینە خزمەت ئەم ڕوداوە 👇

زاناياني(#سيرة) بۆمان دەگێڕنەوە لە کاتی شەڕو ناکۆیەکەی نێوان (#امامي علي بن طالب و #امامي معاوية ابن ابوسفيان رضي الله عنهم)کافرە کان وستیان هەلێک بدۆز نەوە بۆ زیاتر گەورە کردنی تەفرەقەی نێوان موسوڵمانان و مەشغوکردنیان بەخیلافەکانیان👇

بۆ ئەو مەبەستە  پاشای ڕۆمەکان نامەیەک دەنوسێت بۆ(#إمامي معاويیە رضي الله عنه)کە لەو کاتەدتەدا سوپای (إمامي علی رضي الله عنه) فشارێکی زۆری هێنابو بۆ سوپاکەی (إمامي معاوی رضي الله عنه)👇

واتە خەریک بو بەتەواوی دەشاکا پاشای ڕۆمەکان بۆی نوسی لە قەیسەری رۆمەوە بۆ(#معاوی  بن ابو سفيان)ئاگادارین بە تێكچونی نێوانتان لەگەڵ(#عەلی بن ابوطالب) دا ئێمە دەزانین  كە خیلافەت بۆ تۆ حەق ترە ئەگەر دەڵێت سوپایەكی گەورەت بۆ دەنێرم كە سەرە تاکە ی لای تۆ بێت کۆتاییەکەی لای من تاکەلە سەری (#عەلی)ــتان بۆ بێنێت سەر بکەوی بەسەریداو تۆ ببیت بە خەلیفەو پێشەوا👇

ئەویش کەنامەکەیان پێدا لەوەڵامدا نامەیەکی بۆنوسی پێ گوت لە بەندەی(#اللە معاوی)ـەوە بۆ (#هیرقل)ــی سەگی ڕۆم  ئێمە دوو براین و  كێشەلە نێوانماندا هەیە هیچ پێویستمان بەتۆنیە كە بێیتە نێوانمان سوێند بە(#الله) ئەگەر بێدەنگ نەبیت ئەوا سوپایەكت بۆ دەنێرم سەرەتاكەی لای تۆ بێت و كۆتاییەكەی لای من تا کەلە سەری تۆ بێنن  بۆ (#إمامي عەلی رضي الله عنه)👇

دەڵێن قەیسەری رۆم هەمان نامەی بۆ (#امام علی بن ابوطالب  رضي الله عنه)  ناردووە ئەویش بەهەمان شێوەی (#امامي معاویە رضي الله عنه) وەڵامی داوەتەوە👇

ئەمەیە لەئیسلام تێ گەیشتن ئەمەیە بەرنامەی ئیسلام کە برا کەت بەهیچ شتێک بە کفر نە فرۆشی نەبیتە داردەستی کفرو ئەگەر گەورەترین دەسەڵاتیشیت دەست کەوێت ئەمانەن کە(#اللەتعالى) لەوەصفياندا دەفەرموێت👇

...فسوف يأتي الله بقوم يحبهم ويحبونه أذلة على المؤمنين أعزة على  الكافرين يجاهدون في سبيل الله ولا يخافون لومة لائم....) #المائدة٥٤📚

واتەکه‌سانێک دێنە کایه‌وه کە(#الله تعالى) خۆشی ده‌وێن ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت  هەمیشە ملکه‌چ و فه‌رمان به‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران وە بە عیزەتن سەربڵند به‌سه‌ر کافرو بێ باوه‌ڕاندا له پێناو ڕێبازی(#اللەمتعال) وبۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و جیهاد وتێكۆشان ده‌که‌ن له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن...📚

بەڵام بەداخەوە زۆرێک ئێستا بەتەوا پێچەوانەی ئەمەو چەندها (#آية)ــي تری (#قرآن)ــو (#حديث)بەرامبەر موسوڵمان وەک دڕندەوان بەرام بەر کافر سەر شۆڕو زەلیلن👇

نەک هەرئەوە بەڵکو وەک گوتمان بونەتە یاریزان یاخود بونەتە ئەکتەرێک بۆ ئەو فیلمانەی کفر سازی دەکات بۆ تەفرەقەو  جودای نێوان موسوڵمانن بانگیان دەکاتەسەر کەناڵ باراگاکانی خۆی هەندێک دەعم دەکات بۆ  زەلیلی کردنی ئەویتر دوای ئیشی پێیان نەما ئەوانیش فڕێ دەدات  تۆهمەتێکیان بۆ ساز دەکات بۆ ئەوەی لەبەرچاو خەڵک ناشیرنیان بکات بۆئەو کفرو بەدڕەوشتیو دزیو گەندەڵیەکانی خۆی بەئەوانە پەردەپۆش بکات دەڵێت ئەوە ئەومسوڵمانانەی کەئێوەشانازیتان پێوەدەکرد ئەواتە لە ناوخۆیاندە نایانکرێت دژایەتی یەکتری دەکەن..📚

بەڵام بەکوێرای چاوتان(#اللەمتعال) دینی خۆی هەر سەردەخات یاخود کەسانێک دەکات بەهۆکار بۆسەرخستنی دینەکەی خۆی(ولوکرە الکافرون).....📚

داواکارم (#اللەتعالى) هیدایەتمان بدات..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٢/ #ذي الحجة/١٤٤٤🌙