کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
475 photos
825 videos
95 files
165 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان ئەم جارەیان با بۆ پێکەنین بڕۆینە خزمەت ئەم چیرۆکەی(#الاصمعي)کەیەکێکە لەزانایانی زماني(#العرب)ـي لەگەڵ(#هارون الڕشید)کە(#خەلیفە)ــی پێنجەمی دەوڵەتی (العباسي)ـیە کەساڵی(#١٤٩هجری)لەدایک بوەو لەساڵی(#١٩٣هجری)کۆچی دوای کردوە هەندێک دەڵێن بۆ ماوەی(#٢٣ساڵ)خەلیفەی  موسوڵمانان بووە📝

لەکتێبی(#طبائع النساءوماجاء فيهامن عجائب) هاتوەکەنوسورەکەی (#أبوعمرشهاب الدين أحمد)کوڕی (#محمد)کوڕی (#عبدربه)کوڕی(#حبيب)کوڕی (#حدير)کوڕی(#سالم)کەناسراوە(#ابن عبد ربه الأندلسي)لەساڵی(#٣٢٨هجری)کۆچه دوای کردوە بۆمان نەقڵ دەکات لە(#الاصمعي رحمەاللە) جارێک گوتم بە(#هارون الرشيد)ئەی پێشەوای باوەڕداران پێم گەیشتوە کە پیاوێک لە(#العرب) بە (#یەک)سەعات(#پێنج) ژنی (#طلاق)داوە ئەویش بەلایەوەسەیر بو گوتی بەڵام بۆ ئەو دروستە کەتەنها(#چوار)ژنی هەبێت چۆن (#پێنج)ـی(#طلاق)داوەبەیەک سەعات.!؟👇

(#الأصمعي)گوتی منیش بۆم باسکر پێم گوت قوربان(#كان لرجل أربع نسوة فدخل عليهن يوما فوجدهن متلاحيات(#أي متنازعات)وكان الرجل سيء الخلق فقال لهن  إلى متى هذا التنازع بينكن والله ما إخال هذا الأمر إلا من قبلك (#يقول ذلك لامرأة منهن) يعني باعتقاده أنها هي السبب في تلك المشاكل ثم قال لها اذهبي فأنت طالق  (#فقالت له) ضرتها وكانت صاحبتها عجلت عليها بالطلاق  ولو أدبتها بغير ذلك لكنت خليقا!! (#فقال لها) وأنت أيضا (#طالق) (#فقالت)لە (#الثالثة) قبحك الله فوالله لقد كانتا إليك محسنتين وعليك مفضلتين (#فقال)وأنت أيتها المعددة أياديهما(#طالق) أيضا(#فقالت) له (#الرابعة) وكانت هلالية وفيها أناة شديدة أضاق صدرك عن أن تؤدب نساءك إلا بالطلاق(#فقال لها) وأنت (#طالق) أيضا*وكان*ذلك كله بمسمع من (#جارة) له  فأشرفت عليه وقد سمعت كلامه لهن (#فقالت)لە والله  ما شهدت(#العرب) عليك وعلى قومك بالضعف إلا لما بلوه منكم ووجدوه منكم أبيت إلا (#طلاق) نسائك في ساعة واحدة (#قال) وأنت أيتها المؤنبة المتكلفة (#طالق)إن أجاز زوجك فأجابه زوجها من داخل بيته بصوت عال وكأن الفرج قد جاءه قد أجزت قد أجزت....📚

واتە پیاوێک چوار خێزانی هەبوە ڕۆژێک دەگەڕێتەوە سەیرەکا دەنگە دەنگیانەو خەریکی شەڕو ئاژاوەن ئەويش کەسێکی زۆر ڕەوشت خراپ بوە واتە توڕەو بێ ئارام بوە كەئەوەی بینیوەپێی گوتن باشە ئەمە هاتەکەی ئەم دەنگەدەنگو ئاژاوەیە ڕوی  کردە دانەیەکیان گوتی ئەمە بەهۆی تۆوەیە  خەتای تۆیە تۆ هۆکاری ئەم شەڕوئاژاویت دواتر پێ گوت بڕۆ(#طلاق)ـت کەوتبێ یەکێ لەهەوێ کانی ژنەی(#طلاق)دراوگوتی بۆ پەلەت کرد لە   (#طلاق)دانی ئەگەر ئەدەبت بکردایە بەجۆرێکی تر ئەوا باشتر بو تا ئەوەی زوو (#طلاق)ـي بدەیت گوتی تۆیش(#طلاق)ـت  کەوتبێت(#سێیەم)ژن هاتە دەنگ گوتی(#اللە)لە ناوت بدات و نابودت بکات(#واللە)ئەمانە باشترین بون بۆت دڵسۆزو دڵخوازی تۆ بون گوتی تۆیش کەم دەست نیت بڕۆ تۆیش (#طلاق)ـت کەوتبێ ئینجا خێزانی (#چوارەم)ـیشی گوتی ئەوە تۆ هەر شتێک دەڵێن توڕە دەبیت  دڵ تەنگ دەبیت  خێزانەکانت پێ تەربێت ناکرێت بەبێجگەلە (#طلاق) هیچت پێ نیە گوتی تۆیش (#طلاق)ـت کەوتبێت ژنی دراوسێکەیان لەودیوە گوێ هەڵخستبو کەچی بە خێزانەکانی کرد هاتەلای گوتی(#واللە) لەتۆ لاوازترو بێ دەسەڵات ترم نەلە(#العرب) نەلەهیچ قەومو هۆزێک نەدیوە تۆ بەهەرشتێک تاقی بکرێیتەوە هیچ لێ نابیرنرێت جگەلە(#طلاق)ـدان ئینجا پیاوە بەوییشی گوت تۆیش(#طلاق)ـت کەوتبێ ئەگەرپیاوەکەت ئیجازەم بدات  پیاوەکەی ئەویش  گوتی خۆشی هات و ڕوی تێکردین  بەدڵ خۆشیەوە بەدەبگی بەرز گوتی ئەوا ڕێگام پێدایت ئەوا ڕێگام پێدایت....😂

دەگێڕنەوە(#هارون الرشید)ئەوەندە پێ کەنی ئاو لەچاوی هاتەدەروە هەندێک کتێبی لە (#الاصمعي)وەر گرت بڕێکی باش پارەو دیاری پێدا...📚

داواکارم لە(#اللەتعالی)بمان پارێزێت لەشەڕی ژن وپیاو خێزان وماڵ منداڵ و(#صبر)ئارامیمان پێبدات بەرامبەریان...اللهم آمين☝️

.نامــق إمامــي📝

٢٠/#شــوال/١٤٤٤🌙

😁😁😁😁😁
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة اللە وبركاته

زۆرێک دەپرسن ئایا بەڕۆژو بون لەڕۆژی (#تاسوعاء و #عاشوراء)واتە(٩ و ١٠)ـی(#محرم) پەیوەندی بەشەهیدی بونی(#إمام حسين رضي اللەعنهما) هەیە کە شیعەبەحسابی خۆیان زۆر گرنگی پێدەدەن..!!؟؟👇

لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێن نەخێر هیچ پەیوەندی بەشیعەوە نیە بەڵکو ئەوان  زۆربەیان هەر بەڕۆژو نابن شیعەکان لە مانگی محرم هەر خەریکی خواردن خواردنەوەن لەزۆربەی مزگەوتەکانیان تا چل ڕۆژ خواردنو خواردنەوەو شیوەنی درۆینە دەگێڕن بەدڵنیایەوە خواردن و خواردنەوە لەگەڵ بەڕۆژو بون جیاوازی زۆرە بۆیە پەیوەندی بەوانەوە نیە بەڵکو ڕۆژگرتن لە دەی(محرم)چەندها ساڵ پێش شەهید بونی(#امام حسین رضي اللەعنهما) سونەت بوە جا  بۆ بەرچاوڕونی زیاتر بابڕۆینەخزمەتی ئەوفەرمودانە👇

بەڕێزان سەرتا ئەوە بزانین کە مانگی(#محرم) لای(#اللە متعال)و(#رسولﷺ) تایبەت مەندیەکی خۆی هەیە بەتایبەت ڕۆژی (١٠/#محرم)وەک لەم فەرمودەدا هاتوە👇

(#ابن عباس رضي الله عنهما)دەفەرموێت(ما رأيت النبي ﷺ يتحرى صيام يوم فضله على غيره إلا هذا اليوم يوم عاشوراء وهذا الشهر يعني شهر رمضان)#رواەالبخاری📚

واتە نەم بینیوەکە(#رسولﷺ)فەضل و  پاداشیی هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی ڕۆژی(١٠/#محرم)وە مانگی(#رمضان)ــی بەگەورە دانابێت و گرنگی پێدابێت ..واتە هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی بەڕۆژو بونی(١٠/#محرم)وە مانگی(#رمضان)ـي پێ گرنگترو گەورەتر نەبوە بۆیە(#یتحری)واتە(#كان شديد الاهتمام)واتە زۆر گرنگی پێدان بە ڕۆژو گرتنی سونەت لەم ڕۆژەدا👇

یەکێک لەگرنگیەکانی ئەم ڕۆژە ئەوەیە کەڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی علیە السلام)بەسەر فرعەوندا وەک لەم  فەرمودەدا هاتوە👇

(#عبد الله بن عباس رضي الله عنهما)دەفەرموێت (قدم النبيﷺ المدينة فرأى اليهود تصوم يوم عاشوراء فقال ما هذا قالوا هذا يوم صالح هذا يوم نجى اللە بني  إسرائيل من عدوهم فصامه موسى قال فأنا أحق بموسى منكم فصامه وأمر بصيامه)#رواە البخاری📚

واتە(#رسولﷺ)هاتە(#مدینە)و بینی یهودیەکان واتە جولەکەکانی(#مدینە)بەڕۆژو دەبن لەڕۆژی (١٠/#محرم) ئەویش فەرموی ئەوە چیەئەم ڕۆژە ئەوانیش گوتیان ئەمەڕۆژێکی چاکە ڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی علیه السلام)ـە بەسەر فرعەوندا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە(#اللە)نەوەکانی ئیسرائیلی نەجاتدا لەدەستی فرعەون(#موسی علیه السلام) لەم ڕۆژەدا بەڕۆژو بوە ئەویش فەرموی من ئەحەق ترو لەپێشترم لەئێوە بۆ(#موسی علیەالسلام)بۆیە بەڕۆژو بو فەرمانیشی بەڕۆژو گرتن کرد ئێمەش بەڕۆژو بوین 👇

  لەگێڕانەوەیەکی تردا(فإذا كان العام المقبل إن شاء الله صمنا اليوم التاسع)#رواەمسلم📚

واتە بەهاتنی ساڵێ یاخود ئەگەرمام ساڵی ئایندە(٩/#محرم)میش بەڕۆژو دەبین(#إن شاءالله) ئەمەش دیارە بۆ موخالەفەکردنی گاور جولکەوکەکان بوە👇

وە هەروەها لەبارەی پاداشتی بەڕۆژو بون لە(١٠/#محرم)(#أبي قتادة الحارث بن ربعي رضي اللەعنه) بۆ دەگێڕیتەو دەفەرموێت(#رسولﷺ) فەرموی(وصيام يوم عاشوراء أحتسب على اللە أن يكفر السنة التي قبله)#رواەمسلم📚

واتە بەڕۆژو بونی(١٠/#محرم)ئومێدم وایە واحسابی لەسەردەکەم  کە ببێتە کەفارەتو سڕینەوەی گوناهو تاوانی ساڵی پێشتر 📚

تیبینی:(#رسولﷺ) نایەوێت لەعیبادە تیشدا وەک کافرو مشریک و یهودیەکان بێت کەچی زۆر  بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا بەناو موسوڵمان بۆ دەست خۆشیور ڕاضي کردنیان  واز لەدین دەهێنن و بست بەبست شوێن گاورو جولکەو کافرو مشریک و علمانی ملحید کەوتوە بەناوی پێکەوە ژیان، بون  بەکۆیلەیان و ئەوانیش نەکەهەرحسابیان بۆناکەن  بەڵکو هەر ڕۆژەو بەجۆرەێک لەدینەکەیان دادەتاشن تا لەبێ دینیەوە سەر دەر دەکەن... #اللەبمان پارێزێت👇

کەواتە بەم بەڵگانە بۆمان دەرکەوت کەبەڕۆژو بونی(٩ـ و ـ١٠/#محرم) یاخود(١٠و١١/#محرم)  بۆکەسێک کەنەیتوانی نۆ بەڕۆژو بێت سونەتەو وەدەبێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێک وە تایبەتیش نیە بەهیچ کافرو مشریکێکەوە☝️

جا باوەک (#رسولﷺ) گرنگیەیکی تەواو بەڕۆژو  بدەیەن بە ئیمان و باوەڕو یەقینێکی تەواو خۆمانی بۆ ئامادەبکەین ئەوانەمان کە دەتوانین با(٩و١٠/#محرم) بگرین باشترە واسونەتە وەئەگەر نەمانتوانی نۆ بەڕۆژو بین با(١٠و ١١/#محرم)بەڕۆژو بین ئەوەشی کە ناتوانێت لەبەرگەرماو کارو کاسبی و ناڕەحەتی دەتوانێت تەنها(١٠/#محرم) بگرێت بۆ ئەوەی لەو پاداشتە بێ بەش نەبێت.. #واللەاعلم☝️

داواکارم (#اللەتعالی)بیکاتە کەفارەتی تاوانەکانمان و ئێمەیش سەر بخات بەسەر فیرعەونەکانی ئەم سەردەمەداوەک چۆن لەم ڕۆژەدا(#موسی علیه السلام)ـی سەرخست بەسەر فرعەوندا...#اللهم آمين☝️

.نامق إمامي 📝

٨/#محرم/١٤٤٥🌙


🕋🌴🌴🌴🌴🌴🌴🌴🕌