کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
475 photos
825 videos
95 files
165 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

(#ابوسعیدالخدري_رضي_اللەعنه) ئەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرمویی(لتتبعن سنن من قبلكم شبرابشبر وذراعابذراع حتى لو سلكواجحرضب لسلكتموەقلنا:يا(رسول اللهﷺ)اليهودوالنصارى؟قال:فمن؟) #متفق_عليه📚

واتەشوێن کردوەوئاکاری ئومەتەکانی پێش خۆتان دەکەون بست بەبست وباڵ بەباڵ هەتا ئەگەربڕۆنەکونی بزن مژەوە ئێوە دوایان دەکەون گوتمان(#یارسولﷺ)مەبەستت جولەکەومەسیحی فەرموی ئەی کێ!؟واتەلەوان زیاترمەبەستم کێیە!؟📚

زانایان دەفەرمون بۆیەدەفەرموێت کونی بزن مژەچونکەڕێگای دەرچونی نیە چۆن ڕۆیشتوەبەچی دا تێ پەڕیوەئەبێت ئاوابگەڕێتەوە👇

ئەم(#حدیث)ـەپێناسەی زۆرێک لەخەڵکی بەناوموسوڵمان وبەناوزاناومامۆستای خاوەن منبەر و..دەکات کەدەبینین کەوتونەتەناو کونی بزن مژەوەهیچ ڕێگایەکی دەرچونیان نیەڕێک وەک(#یهودونصارا)یان لێ هاتوەبون بەکلک بۆیان هەرچۆن بیانەوێت هەڵیان ئەسوڕێنن هەرچی ئەوان بیکەن ئەمانیش بەدوایاندادەیکەن بەداخەوە بێ ئەوەی بزانن دەکەونەناوکونی کفروشرکەوە🐉

(#اللەتعالی)بمان پارێزێت لەشوێن کەوتنی هەموکافروموشریکێک..#اللهم آمين☝️

م#نامق_إمامي📝

#٧_جمادالثاني_١٤٤٤🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەڕێزان بۆئەوەی شەوبەئارامی وبێ هیچ ترسوبیمێک وبەدەستی پڕەبەخوین وڕۆژبکەینەوە بابڕۆینەخزمەت ئەم فەرمودەیە👇

لە(#أبي مسعودالبدري رضي اللەعنە)بۆمان دەگێڕنەوەکە(#رسولﷺ)فەرمویەتی(من قرأ بالآيتين من آخر سورة البقرة في ليلةكفتاه)#متفق عليه📚

واتەهەرکەس دو(#آية)ـی کۆتایی (#سورةالبقرة)بخوێنێت ئەوابۆئەوشەوەبەسە بۆی📚

زانایان لە(#شرحی)ئەم(#حديث)ـدا دەفەرمون دەیپارێزێت لەشەڕی شيطانو شياطيني وهەموشتێکی خراپ وناپەسەند وئافاتو بەڵایەک👇

لەسەروشەی(#كفتاه)هەندێک دەفەرمون واتەبەسەبۆی لەشەونوێژکردن واتا شوێنی شەونوێژکردنی بۆدەگرێتەوە👇

وەهەندێکی ترفەرمویانەبەسەبۆی کەبیخوێنێت چونکەجێی هەمو(#ذكر)ـەکانی تری بۆدەگرێتەوە👇

هەندێکیتردەفەرمون کەمترین بەشی خوێندنەوەی(#القرآن)ـەلەشەونوێژدا👇

بۆچونی دروست لەسەری هەمو ئەو واتایانەدەگرێتەوەوەکاتێ خوێندنەکەشی  هەندێک دەفەرمون لەسەرەتای شەوداوهەندێ دەفەرمون دوای(#عشاء)هەندێک دەفەرمون کاتی خەوبەگشتی لەهەرکاتێدابێت هەردرەستە..#واللەاعلم☝️

#اللەتعالى لەپاداشتی مەحرومان نەکات..اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

٢٠#ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#اللەتعالی)دەفەرموێت(فلا تعلم نفس ما أخفي لهم من قرة أعين جزاء بما كانوا يعملون)#سورة السجدة/١٧📚

بەڕێزان بۆتێگەیشتن لەم(#آية)ـتەپیرۆزە پێم خۆشە بەیەكەوە بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودە(#قدسی)ـە👇

لە(#ابي هريرة رضي اللەعنه)بۆمادە گێڕێنەوە کە(#رسول اللهﷺ) فەرموی(#الله تعالى)ئەفەرموێت👇

(أعددت لعبادي الصالحين ما لا عين رأت ولا أذن سمعت ولا خطر على قلب بشر ذخرا بله ما أطلعتم عليه ثم قرأ(فلا تعلم نفس ما أخفي لهم من قرة أعين جزاء بما كانوا يعملون)#متفق عليه📚

واتەپاداشتێکم بۆ چاکە کاران ئامادەکردوە کە چاو نەی بینیوە گوێ نەی بیستوە هەتا بەختورەیش بە دڵی هیچ مرۆڤێکدا نەهاتوە کە ئامادەکرواوەهەڵگیراوەو دانراوە بۆ چاکەکاران ئەوەی کەباسکراوە لەگەوری ئەو پاداشتە زۆرلەوە زیاترە واتە لەو وەصفە گەورەترو زۆر ترەپاشان ئەم(#آية)خوێندەوە👇

(فلا تعلم نفس ما أخفي لهم من قرة أعين جزاء بما كانوا يعملون)#السجدة١٧📚

واتەهیچ که‌س نازانێت چی بۆهه‌ڵگیراوه وشاراوه‌ته‌وه له نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆر لای (#اللەمتعال)کەبۆچاکەکاران دانروە بەجۆرێکە کەچاوان پێی گه‌ش ده‌بنه‌وە.ئەمەش له پاداشتی کارو کرده‌وه‌ی چاك و پاکیاندا که ئه‌نجامیان ده‌دا لەدونیا📚

داواکارم لە(#اللەمتعال)لە چاکەکارانمان بگێڕێت بۆئەوەی لەو پاداشتە گەورەیە بێ بەشن نەبین...#اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٨/#محرم/١٤٤٥🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

#بەڕێزان هەمیشەگوتومانەوەدەشڵێین عیبادەت دەبێت پێی بەڵگەی(#قرآن)و(#حديث_صحيح)ئینجا قبوڵە ئەمەش فەرمانی (#اللەمتعال)وە(#رسولﷺ)وەتێگەیشتنی زانایانی هەرچوار سەر مەذهەبەکەشە👇

بەڵام بەداخەوە هەندێک تێگەیشتنی زانیان نەک هەر ڕەدی دەکەنەوە بەڵکوبەتەشریعي دادەنێین حوکمی موشیروک وکافردەدەنەپاڵیان هەندێکیش کوێرانە قسەی زانایان پێش(#قرآن)و(#حديث)دەخەن هەرچەندباسی بەڵگەیان بۆدەکەیت یەک سەر دەڵێن فڵانەزانا یاخود من فڵانە(#مذهب)ـم لەکاتێکدا ئەم دو تێ گەیشتنە هەردوکي لەئەو پەڕی نەزانینەوەیە نەشارەزای بە فەرمانی(#اللەتعالی)و(#رسولﷺ) هەوروەها پێچەوانەی تێگەیشتن زانايانی سەر(#مذهب)ـيشە بۆزیاتر بەرچاو ڕونی با بڕۆینە خزمەت بەڵگەکان👇

سەرەتا(#اللەتعالی)ئاگادارمان دەکاتەوە دەفەرموێت(يا أيها الذين آمنوا أطيعوا الله وأطيعوا الرسول ولا تبطلوا أعمالكم) #سورةمحمد/٣٣📚

واتەئه‌ی ئه‌وانەی باوه‌ڕتان هێناوه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی(#اللەمتعال)فه‌رمانی(#رسولﷺ)بن کاروکرده‌وه‌چاکه‌کانتان پووچ وبەتاڵ مەکەنەوە📚

لە(#آية)ـتێکیتردائەفەرموێت(من يطع الرسول فقدأطاع اللەومن تولى فماأرسلناك عليهم حفيظا) #سورةالنساء/٨٠📚

ئه‌وه‌ی گوێڕایەڵی(#رسولﷺ)بکات ئەوا گوێڕایەڵی(#اللەتعالی)ـی کردووه‌ ئه‌وه‌ش پشتی تێکردو شوێنی نەکەوت(بەدڵنیایەوەخۆی زەرەی کردوە)خۆئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌بیان پارێزێت📚

هەروەها(#أبي_هريرةرضي_اللەعنه) ئەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرموی(كل أمتي يدخلون الجنةإلامن أبى)قيل ومن يأبى يارسول الله؟ قال(من أطاعني دخل الجنة ومن عصاني فقدأبى)#رواەالبخاري📚

واتەهەموئومەتی من دەچنەبەهەشتە جگەلەوەی نەیەوێت سەرپێچی بکات گوترا کێیە نایەویت وسەرپێچی دەکات ئەی (#رسولﷺ)فەرموی ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە ئەوەی بەپێچەوانەی فەرمانەکانم بکات ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە دەچێیە جەهەنمەوە📚


وەلەدایکە(#عائشةرضي اللەعنها)بۆمان دەگێڕنەوەکە(#رسولﷺ)فەرمویەتی(من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منەفهورد)#متفق علیە📚

واتەهەرکەسێک لەپەرستشداهەرکردەوەیەک دابهێنێت فەرمانەی ئێمەی لەسەرنەبێت ئەوا ئەو کردەوەداهێنراوەڕەد دەکرێتەوە📚


لە(#رواية)ـیەتێکی تردا(من عمل عملاليس عليەأمرنافهورد)#متفق عليه📚

واتە(ھەرکەسێک هەر کردەوەیەک بکات کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ئەو کردەوەیە وەرناگیرێت و ڕەد دەکرێتەوە📚  

کەواتەلێرەداڕونە کەدەبێت هەمو کردەوەیەکی وەک پەرستشو عیبادەتو کردەوەی خێربۆ ئەوەی قبوڵ بێت ئەبێت بەپێ شوێن کەوتنی قورئان فەرمودە بێت👇

ئەمەتێگەیشتنی ئێمەنیەبەڵکو تێگەیشتنی زانایانی هەرچوارسە(#مذهب)ـەکەشە کەقسەی هەرکەسێک پێچەوانەی(#قرآن)و(#حديث صحيح)وەرگیراونیەنابێتەبەڵگەوەڕدی دەکەنەوەکەخەڵک شوێنیان بکەوێت ئەوەش هەندێک لەوتەکانی خۆیان👇

(#إمام_أبوحنيفةرحمەالله)دەفەرموێت(إذا قلت قولا يخالف كتاب اللە وخبر الرسول فاتركوا قولي إذا كان قول الصحابة يخالفه اركو قولي لقول الصحابة رضي اللە عنهم)#الإيقاظ٥٠📚

واتە ئەگەرشتێکم گوت خیلاف يا پێچەوانەی کتبێ(اللەمتعال)و(#رسولﷺ)بو ئەواتەرکی قسەی من بکەن وەلای بنێن شوێن ئەوەبکەون هەتا وتەی(#اصحاب_رضي الله عنعهم)ــيش بەهەمان شێوە کە هات ئەوەشوێن قسەی ئەوان بکەون شوێن من مەکەون📚

وە(#إمام مالك رحمەالله)دەفەرموێت(إنما أنا بشر أخطئ وأصيب فانظروا في رأيي فكل ما وافق الكتاب والسنة فخذوه وكل مالم يوافق الكتاب والسنة فاتركوه)#جامع_البيان_العلم/٧٧٥/١📚

واتەمنیش مرۆڤم دەکەومەهەڵەوەو ڕاستیش دەکەم و لەکاتی ڕونکردنەوەی شتەکاندا سەیری بۆ چونەکانم بکەن هەرشتێکم لەگەل(#قرآن)و(#حديث) هاتەوەو موافەقەی ئەوان بو ئەوە وەری بگرن شوێنی بکەون هەرچیش موخالەفە قورئان و فەرمودە بو وازی لێبهێنن شوێنی مەکەون📚

هەروها(#إمام_الشافعي_رحمەالله) ئەفەرموێت(كل ماقلته فكان من رسولﷺخلاف قولي مماصح فهو اولي ولا تقلدوني)#سيراعلام_النبلاء/٢٤٧/٨📚

واتە هەرشتێکم گوت پێچەوانەی فەرمودەی ڕاستی(#رسولﷺ)بێت ئەوە شوێن قسەکەی من مەکەون تەقلیدی من مەکەن واتە شوێن فەرمودەکە بکەون 📚

وە(إمام أحمدرحمەالله)دەفەرموێت (لاتقلدني ولاتقلد مالكاولاالشافعي ولاالأوزاعي ولاالثوري وخذ من حيث اخذوا)#اعلام_الموقعين/١٣٩/٢📚

واتەتەقلیدیاشوین من مەکەوەن شوێن(#مالك_والشاقيعي_والأوزاعي_والثواري..)مەکەون بەڵکو دین لەوێوە وەرگرن کە ئەوان لێوەیان وەریان گرتوە📚

کەواتەلێرەدا ڕونەکەزانایان نەموشەریعن تاپێیان بگوترێت موشریک نەمەعصوميشن تا هەموشتێکیان پێکابێت بەڵکو وەک خۆیان دەفەرمون هەرشتێکمان گوت پێچەوانەی(#قرآن)و(#حديث_صحيح)بوئەوا ڕەدی کەنەوەشوێنی مەکەون👇

#اللەتعالی شارەزایدینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان(#خالص)بكات وەک خۆی ڕونی بکەینەوە..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

٣/#صفر/١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک دەپرسن  ڕاگرتن  وخواردن وخواردنەوپێدانی سەگ لەقاپ وقاچاخی ماڵەوە دورستەیاخودنا بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە  پێمان خۆش بو بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودانە👇


بەڕێزان لە(#أبي_طلحةرضي_اللەعنه) بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسولﷺ)فەرمویەتی (لا تدخل الملائكة بيتا فيه كلب ولا صورة)#متفق علیە📚

واتەفریشتەکان ناچنە هیچ ماڵێکەوە ئەگەر سەگ یان وێنەی تێدا بێت📚

هەروەها(#ابن_عمر_رضي_اللەعنهما) فەرموی(#وعد(#رسولﷺ)جبريل أن  يأتيەفراث علیەحتى اشتد على(#رسولﷺ) فخرج فلقيەجبريل فشكا إليە فقال إنا لا ندخل بيتا فيه كلب ولا صورة)#رواەالبخاری📚

واتە(#جبریل_علیه السلام)بەڵێنی بە (#رسولﷺ)ـدا کە سەردانى بکات بەڵام لە سەردانەکەى دواکەوت ئەمەیش(#رسولﷺ) می زۆرنا ڕەحەتی کرد کە بۆچی نەهاتەوە  لەماڵ هاتەدەرەوە کەهاتە دەرەوە (#جبریل_علیەالسلامـ)ـی بینی(#رسولﷺ) پرسیاری کردهۆکاری دواکەوتنت ونەهاتنت چی بوو وئەویش وفەرمووی ئێمە ناچینە ماڵێکەوە کەسەگ یان وێنەى تێدا بێت📚

لەوانەیەهەندێک گومانی ئەوەدروست  بکات کە(#رسولﷺ)لەماڵەوە سەگی هەبوە بۆیە(#جبریل)نەچوەتەژورەوە بۆوەڵامی ئەم گومانەش دەڕۆینە خزمەت فەرمودەکەی دایکە (#عائشةرضي_اللەعنها)دەفەرموێت👇


واعدرسولﷺجبريل عليەالسلام في ساعة أن يأتيه فجاءت تلك الساعة ولم يأته قالت وكان بيده عصا فطرحها من يده وهو يقول ما يخلف الله وعده ولا رسله ثم التفت فإذا جرو كلب تحت سريره فقال(متى دخل هذا الكلب فقلت والله ما دريت به فأمر به فأخرج فجاءەجبريل_عليه السلام فقال(#رسولﷺ) وعدتني فجلست لك ولم تأتني فقال منعني الكلب الذي كان في بيتك إنا لا ندخل بيتا فيه كلب ولا صورة)#رواەمسلم📚

واتە(#جبریل_علیەالسلام)بەڵێنیدا بە (#رسولﷺ)کە سەردانى بکات لە کاتێکی دیاریکراودا کاتەکە هات بەڵام(#جبریل) سەردانى نەکرد لەوکاتەدا ئیتر(#رسولﷺ) گۆچانێک بە دەستیەوە بووفڕێیدا فەرمووی(#اللە)پەیمانی خۆی ناشکێنێت ونێردراوانیشی بەهەمان شێوە پاشان (#رسولﷺ)ئاوڕی دایەوە بینی تولە سەگێک لە ژێر قەروێڵەکەیەتی فەرمووی کەی ئەم سەگە هاوەتە ژوورەوە (#عائشەدەڵێت)وتم(#والله)نازانم پاشان فەرمانی کرد ودەرکرا دەستبەجێ  دوای ئەوەى سەگەکە دەرکرا(#جبریل_علیەالسلام) هاتەژوورەوە (#رسولﷺ)فەرمووی مەوعیدت بۆ دانام دانیشتم بەڵام تۆ نەهاتیت (#جبریل) فەرموی ئەو سەگە ڕێگر بوو لەوەى بێمە ژوورەوە ئێمە ناچینە ماڵێکەوە کە سەگ یان وێنەى تێدا بێت📚

لێرەدا دیارە سەگەکەهاتوەتە ژورەوە پێیان نەزانیوە نەک خۆیان هێنابێتیانەژورەوە☝️

لەبارەی پیسی لیکی سەگیش (أبي_هريرةرضي_اللەعنه)دەفەرموێت (#رسولﷺ) فەرموی(إذا شرب الكلب في إناء أحدكم فليغسلەسبعا)#متفق_علیە📚 وفی ریواية(#مسلم)(أولاهن بالتراب)👇

واتەئەگەرسەگ دەمی خستە دەفرێک یا پەرداخی یا(هەرکەرەستەیەکی خواردنو خواردنەوەی) هەریەکەلە ئێوەئاوی خواردەوە
ئەوا باحەوت جار بیشوات... لەڕیوایەتەکەی(#امام مسلم)هاتوە ئەگەر سەگ لێوی یا زمانی خستەناو قاپێکی ئێوە ئەوا با حەوت جار بیشوات یەم کجاری با بە خۆڵ بێت لەڕیوایەتێکی تردا هەشت جار بالەناو قوڕ بیشوات📚

ئێستازانستی پزشکی دەری خستەوەکەئەو لیکەی سەگە هیچ شتێک لەناوی نابات و پاکی ناکەتەوە کە هیچ ئاسارێکی نەمێنێت جگە لە قوڕ یاخو خۆڵ...👨🏻‍🔬

لەبارەی ڕاگرتنیەوە هەردوهاوەڵی بەڕێز(#ابي_هريرة)و(#ابن_عمر)(#رضي_اللەعنهما) ئەفەرمون بیستمان(#رسول اللەﷺ) فەرموی(من اقتنى كلباإلا كل صيدأو ماشية فإنەينقص من أجرلەكل يوم قيراطان)#متفق عليه📚

واتەهەرکەس سەگێک ڕابگرێت بێجگە لەسەگی ڕاوپاسەوانی لەئاژەڵوباخ...ئەوا هەموڕۆژێک دو(قراط)چاکەی لەدەست دەوات📚

زانایان دەفەرمون(قراط)ـێک بەئەندازی یەک لەبیستوچوارەو هەندێکیش دەفەرمون یەک لەبیستویەک چاکەی لەدەست دەڕوات📚

بەم بەڵگەنابۆمان دەردەکەوێت ڕاگرتنی سەگ لەناو ماڵدا ڕێگا پێدراو نیە جگە لە سەگی ڕاو یاخود حەراسەت وپارێزگاری ئاژەوڵ مەڕو ماڵات وەخواردن وخواردنەوەپێدانیشی لە قاپ و کەرسەتی مرۆڤدا ڕێگا پیدراونیە بەڵکو دەبێت شوێنوقاپی تایبەتی خۆی هەێت ئەگەر پێویست بوڕاگیرێت...واللەاعلم 📚

کەواتە ئەوەی ئێستا خەڵک خوی داوەتێ تەنهاچاولێکردنو خۆچواندنە بەکوفروعلمانیت ێک کەنەک هیچ بەهایەکی دین وئەخلاق نەماوە بەڵکومرۆڤ بونیشیان لەدەست داوە مەگەرنای بینن خەریکی ڤیستیڤاڵ سازکردنن بۆ بەسەگ بون لەوڵاتێکی وەک(#بريطانيا)و غەیری ئەویش خەڵات دەدرێت بەوکەسەی کە باشتر شێوەو هەڵسوکەتی خۆی بخاتەسەر سەگو وەک سەگ بخواتو بخواتەوە وهەڵسوکەوت بکات..ئەمە هەمو هۆکاری پشت کردنە لەو بەرنامەی کەلە(خالق)ـەوە بۆ دروست کراوەکانی هاتوە واتەلادانە لە(فطرت)ـي پاکی ئیسلام بۆیە ئاواخەریکە هیچ بەهایەک بۆمرۆڤایەتی نامێنێت بەداخەوە..📚

(#اللەتعالی)خۆمانوماڵو منداڵمان لەشوێن کەوتنو چاولێ کەری کفرو عەلمانیەت بپارێزێت..#اللهم_آمين🤲☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١١ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەنێک گومانی ئەوەیان بۆدروست بوە کەی لەسەردەمی(#رسولﷺ)قژ حەفرکردن هەبوەتا حەرام بێت؟ بۆوەڵامی ئەم گومانە بابڕۆینە خزمەت ئەوفەرمودیە👇

(#عمر_بن_نافع)لەباوکیەوەئەویش لە (#ابن_عمر_رضي_الله_عنهما)بۆمان دەگێڕنە کە فەرموتی(نهى(#رسول_اللەﷺ)عن القزع قال قلت لنافع وما القزع قال يحلق بعض رأس الصبي ويترك بعض)#متفق_عليه📚

واتە(#رسول_اللە_ﷺ)نەهی کردووە لە (القزع)گوتی بە(#نافع)ـم گوت (#القزع)چیەفەرموی تاشینی بەشێک لەقژی منداڵ وهێشتنەوەی بەشێکی📚

لێرەداڕونەکە مەبەستی حەفرکردنە ئەمەش گەورو منداڵیش دەگرێتەوە جا بۆ ئەوەی کەسانێک نەڵێن جاخۆ منداڵەقەیچی ئەکات فەرمودەکەئەو بەهانەشی نەهێشتوە ئەفەرمێت قژی منداڵ👇

زانایان دەفەرمون ئەگەرکەسێکی گەورە بیکات ئەوە تاوانەکەلەسەرخۆیەتی بەڵام ئەگەر بۆ منداڵێ بچوک بکرێت ئەوەتاوان لەسەر باوک ودایکێتی یاهەرکەسێک کە دەڵێت وایلێبکە لەهەموحاڵەتێکداسەرتاش بۆهەرکەسێکی بکات تاوان باردەبێت پارەکەشی حەرامە..#والله_اعلم📚

(#اللە_تعالى)خۆمان وماڵ ومنداڵمان لەشوبوهاتوشەهەوات بپارێزێت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٧_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆرێک دەپرسن ئایاحاڵی موسوڵمانان چۆن دەبێت لەم کاتەدا کەئیسرائیل ویهود بەو دەسەڵاتە گەورەیەوە کەهەیانە وەکفری عالەمی پشتگیری دەکات و ئێستاش دەستیان گرتوە بەسەر(#مسجدالاقصى)وەک دەبینین موسوڵمانانی(#فلسطين)و(#غزە)بەتەواوی لەژێر ظولم زۆریاندا دەناڵێن ڕۆژانە چەندەهامنداڵو خێزان لەژێر ئاگری موشەکەکانیاندا دەکوژرێن و لەناو دەچن....؟👇

لەوەڵامدا دەڵێن بەبێ هیچ ڕەیبو گومانێک یهود هەرچەند هێزودەسەڵاتی هەبێت هەر دەشكێت لەناو دەچێت ئەمەش قسەی خۆمان نیەبەڵکو موژدەیەکە لە لایەن(#اللە_متعال) وەک لەم بەڵگەکانداهاتوە👇

سەرەتا(#اللە_تعالی) ئەفەرموێت(وقضينا إِلى بني إسرائيل في الكتاب لتفسدن في الأرض مرتين ولتعلن علوا كبِيرا)#سورة_الاسراء_٤📚

واتە بڕیارمان داوەوئاگاداریشمان کردون گوتمانە(#ئەی_کۆمەڵی_یهود)سوێند بێت ئێوەله به‌رنامه‌ی ئێمه لاده‌ده‌ن و یاخی ده‌بن و فه‌سادو خراپەلە زه‌ویدادەنێنەوەدەسەڵستانبفراون دەبێت (بەداخەوە ئەوەش لەبەرغەفڵەتی خەڵکی ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن وەک ئێستا بەچاوی خۆمان دەیان بینین لەم سەردەمەدا کە چۆن خاوەن هیزو قودەرتن...)وەک دەبینین کەچۆن هەر لە شەریکەو کەناڵە فاسدەکانیان تا موشەکو تانک و دەبابەو....بونەتە مایەی فیتنەوە کوشتو قاتو قڕی خەڵکی هەر بەو هۆیەشەوە(#اللەتعالی)لە دوای ئەم دەسەڵاتە ئاگادرایان دەکاتەوەدەفەرموێت👇

فإذا جاءوعد أولاهما بعثنا عليكم عبادا لنا أولي بأس شديد فجاسواخلال الديار وكان وعدامفعولا۝ثم رددنا لكم الكرةعليهم وأمددناكم بِأموال وبنين وجعلناكم أكثر نفيرا۝إن أَحسنتم أحسنتم لأنفسكم وإن أسأتم فلها فإِذا جاء وعد الآخرة ليسوءوا وجوهكم وليدخلوا المسجد كما دخلوه أول مرةوليتبرواما علوا تتبيرا) #سورة_الإسراء٥ـ_٧📚

واتەکاتێک گەیشتنە ئەودەسەڵاتەو مل هوڕیتان دەستی پێ کرد ئینجا به‌ڵێنی یه‌که‌م دێت دی ئەویش ئەوەیە(که تۆڵه‌تان لێ بکه‌ینه‌وه‌)به‌نده تایبه‌تیه‌کانی خۆمان ده‌نێرینه سه‌رتان که خاوه‌نی هێزو توانای زۆرن به هه‌موو کون و که‌لێنێکی قه‌ڵاو شارۆچکه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێن بەدوایانداو ئەمە هه‌ڕه‌شه‌و تۆڵەو بەڵێنی(اللە)ـیە ده‌بێت بێته دی👇

(زانایانی (#تفسیر)ئەفەرمون(#عبادا_لنا مه‌به‌ستی(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) کەلە جەنگەکانی وەک فەتحی خەیبەرو وەهەروەها  سەردەمی(#امام_عمر_رضي_الله_عنه) سەرکەوتن بەسەریاندا(#بیت_القدس)ـیان  فەتح کرد..👇

لێرەدا(#اللەتعالی)وه‌صفي(#اصحاب_رضي_اللەعنهم)ـی کردوە بەوەی کەتوندو تیژی دژی كافرو بێ باوەڕان ئەجه‌نگان(ئەوە جاریەکەم بووكەبەڵێنی(#اللە) هاتەدەی👇

  بەڵام بۆجار(دووەم دەفەرموێت)لەدوای ئه‌و لاوازیه‌تان(ئه‌ی یهودلەغه‌فڵه‌ت و دواکه‌وتنی دورکەتنەوەی موسوڵمانان لەڕێگای ڕاست ئیسلامدا)ئێوە جارێکی ترده‌سه‌ڵاتان پێده‌ده‌ین وماڵ وسامان وکوڕی زۆرتان پێده‌به‌خشین وبەجۆرێک که زۆر ئاماده بن بەهەمو ئەجیزەو چەکێک بۆ شەڕ کردن وپه‌لاماردان(وەهەروەها بەهۆی ئعیلام و دەزگاکانتان موسوڵمانان پەرتەوازەدەکەن)خۆ ئەگەر(لەکاتی ده‌سه‌ڵاتدا) چاکه بکه‌ن ئه‌وه بۆ خۆتان باشەو به‌سووده‌ ئه‌گه‌ر خراپه‌و تاوانیش بکه‌ن ئه‌وه هه‌ر یه‌خه‌ی خۆتان ده‌گرێته‌وه‌ جا کاتێك که به‌ڵێنی دواجار(واتە بۆ جاری (#دووەم)بەڵێنی(#اللەمتعال)دێت ئیمانداران کارێکتان پێ ده‌که‌ن که له ڕوخسارتاندا ڕه‌نگ بداته‌وه‌(چونکه ئه‌وان دڵنیان که هه‌موو ئه‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ر موسوڵماندابەگشتی هاتووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی یهودی تیادایه‌)ئه‌وسا ئیماندار دەچنه مزگه‌وته‌وە واتە تۆبە دەکەن لە غەفڵەتو یەک دەگرن سەردەکەون بەسەرتاندا جارێکی تر مزگەوتی(#الاقصى)ڕزگار دەبێتەوە لەدەستی یهود ئیمان داران دەچنە ناویەوە وه‌کو یه‌که‌مجار چوونه ناوی ده‌با ئیتر ئیمانداران تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ر چیه‌کدا ده‌ڕوات درێغی نه‌که‌ن (چونکه ئه‌وان له سته‌م و زۆرداری و خوێن ڕێژی درێغیان نه‌کردوە📚


کەواتە ڕونە یهود هەرچەند بەهێز بێت دەبێ لەناو بچێت وای لێبێت بنداریش نەی گرێتەخۆی وەک لەو فەرمودەیەدا زیاتر بۆمان ڕون دەبێتەوە👇

لە(َبي_هريرةرضي_اللَّەعنە)بۆمان دەگێڕنەوەکە(#رسولﷺ)فەرمویەتی(لا تقوم الساعةحتى تقاتلوا اليهود حتى يقول الحجر وراءه اليهودي يامسلم هذا يهودي ورائي فاقتله)#متفق_عليه📚

واتەقیامەت نایەت هەتا موسوڵمان لەگەڵ (#یهود)جولەکەدەیکەبەشەڕ ئەوکاتە یهود دەڕۆنە پشیی دارو بەرد خۆیان حەشار دەدەن دارو بەرد هاوار دەکەن ئەی موسوڵمان ئەوە یهودیەکە لەدوامە خۆی حەشار داوە وەرە بی کوژە📚

ئەمەموژەدە یەکە بۆئێمەی موسولمانان کە (#اللە_متعال)و(#رسولﷺ)پێیان داوین بۆیە داواکارم کە(#اللەمتعال)ئەوعیزەتەمان پێبدات خۆمان موسولمانانی قودس لەژێر دەستی یهودی داگیر کەر ڕزگار بکەین...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٢٩_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئایا دەزانن کە ئێستا لەهەموکات زەرور ترە کە لە هەمو نوێژەکانمادا(#قنوت) بخوێنین بەبەڵگەی ئەوفەرمودانە👇

لە(#عاصم_رضي_الله_عنه)دەفەرمون پرسیارم لە(#انس_رضي_الله_عنه)سەبارەت بە (#قنوت)کردکە چۆن دەخوندرێت و کەی دەخوێندرێت فەرموی پێش(#رکوع)بردن ووتم کەسێک وتویەتی تۆ ووتوتە لەدوای (#رکوع) بردنە؟وتی هەڵەی ووتوە پاشان بەتەواوی ڕونی کردەوە کەوە ئەو فەمودەیەی باس کرد بۆمان👇

کە(#رسولﷺ)چۆن(#قنوت)ــی خوێندەوە فەرموی(أنه قنت شهرا بعد الركوع يدعو على أحياء من بني سليم قال بعث أربعين أو سبعين يشك فيه من القراء إلى أناس من المشركين فعرض لهم هؤلاء فقتلوهم، وكان بينهم وبين النبيﷺ عهد فما رأيته وجد على أحد ما وجد عليهم)#متفق عليه📚

واتەیەک مانگ لەدوای(#رکوع) بردن (#قنوت)ــی دەخوێند دوعای لەچەند هۆزو تیرەیەک لەهۆزی(#سلیم)دەکر تێیادا لەبەر ئەوەی(#رسولﷺ)چل -یان حەفتا- قورئان خوێنی نارد بۆ لای خەڵکانێک لە موشریکەکان بەڵام کەوتنە ڕێگری وشەڕکردن لەگەڵیان هەمو(#قرآن)خوێنەکانیان کوشت لەکاتێکدا لە نێوان ئەو موشریکانەو (#رسولﷺ)ــدا پەیمان هەبوو(بەڵام ئەوان پەیمانیان شکاندا) بۆیە هیچ کات نەمبینی کە(#رسولﷺ)ڕقی لە کەسێک بێتەوە بەئەندازەی ئەوانە📚

لەم فەرمودەیەدا بۆمان دەردەکەوێت کە(#قنوت)خوێندن لەنوێژی(#وتر)سونەت وایەکەپیش(#رکوع)بخوێندرێت وەهەروەها لەکاتی بەڵاو ناخۆشیدا لەهەمونوێژە (#فرض)ـە کاندا سونەتەلەدوای(#رکوع)بردن دەخوێندرێت

(#قنوت)واتە دوعاو پاڕانەوە لەنوێژدا لەکاتێکدا کە نوێژ خوێن بە پێوەن بەوجۆرەی باسمانکرد📚

کەواتە ئێمەش گرنگە کە لەم کاتی ناڕەحەتیەدا کەبەسەر موسوڵماناندا هاتوەلە نوێژەکانمادا(#قنوت)بخوێنین وە سونەتیشە دوعا بۆموسوڵمانان بکەین دوعا لە یهود کافرو مشریک وظالمان بکەین  ئەمەش بەبەڵگەی  ئەو فەرمودەیە👇

(#ابو_هریرە_رضي_الله_عنه)بۆمان دەگێڕێتەکە(#رسولﷺ)لەکۆتا رکاعەتی  لە(#رکوع) هەڵ دەستایەوە دەیفەرمو(سمع الله لمن حمده)لە(#العشاء)خەوتنان لە (ڕتوایەتی تردا لەنوێژە فەرزەکاندا) وقونوتی دەخوێندو دەی فەرموو

(اللهم أنج عياش بن أبي ربيعة اللهم انج الوليد بن الوليد اللهم أنج سلمة بن هشام اللهم أنج المستضعفين من المؤمنين اللهم اشدد وطأتك على مضر اللهم اجعلها عليهم سنين كسني يوسف)#رواەالبخاری📚

ئەی پەروەدگارا ڕزگارم بکە لەدەستی (#عیاش_بن_ربیعە)مەبەستی برای(#جهل) لەدایکەوە، ئەی پەروەدگارا ڕزگارم بکەلە (#الوليد_بن_الوليد)ئەمیش مەبەستی (#بن_المغيرة المخزومي)کە برای (#خالد_بن_الوليد) بوە، ئەی پەروردگارا ڕزگارمان بکە لە(#سلمة_بن_ هشام) ئەویش برای(#أبي_جهل_بن_هشام) (بۆیە ئەم ناوانەی هێنا چونکە لەوکاتەدا(#الوليد_وسلمة وعياش_رضي_الله_عنهم)کەموسوڵمان بون موشریکەکان گرتنیان نەیان هێشت هیجرەت بکەن بۆ مەدینە بۆیە دوعای لێ کردن کە (#اللە) نەجاتیان بدات لەدەستیان پاشان فەرموی ئەی پەروەردگارا موسوڵمانە لاوزو ظوڵم لێ کراوەکان ڕزگار بکە لێرەشدا مەبەستی پێ لاوازو بێ دەسەڵات پیرو پەکەوتەو منداڵی موسوڵمانانی مەککەبون کە نەیان توانی بو هیجرەت بکەن قورەیش زۆر ئازاری ئەدان
ئەی پەروداگارا سزاو ناڕەحتیو تۆڵەی سەختی خۆت بڕژێنەبەسە کافرو بێ باوەڕانی قوریش   وە(#مضر)یش بەگشتی ئەوانیش ناسرای ناو جەرگەی هەموقوریش و غەیری ئەوانیش بون، ئەی پەروەردگار  عقوبەو سزای ساڵ بەدوای ساڵی خۆت بڕژێنە بەسەریاندا وەک ساڵی(#یوسف)مەبەستی لەئەوەش ئەو ساڵانی قاتی قڕی بێ بەرەکەتیو میحنەتیە بو کەئەمەش لەسەردەمی(#یوسف_علیەالسلام)هات سەردەمی قاتو قوڕی بووە📚

زانایان دەفەرمون هەمو ئەو موسوڵمانانە کەگیراوبون بەبەرکەتی  ئەو دوعایە ڕزگایان بو لەدەستی کافرو مشرکەکان☝️

کەواتە ئێمەش دەڵێن بەم بەڵگانە سونەتە کە لەهەمو نوێژێکدا(#قنوت) بخوێنین لەم کاتەدا کەموسوڵمانان لەتەواوی جیهانداو لە(#فلسطين) و(#غزە)بەتيای بەتی لەژێر(# ظوڵم)ـو ستەم  ئاگرو ئاسندادەکوژرێن وئازاردەدرێن و داگیر دەکرێن..☝️

داواكارم (#الله_تعالى)برایەتی بخاتە نێوانمان و ڕزگارمان بکات لەدەستی یهود علمانی کافرو ملحیدان هێزو توانامان پێ ببخەشێت بەدەستی خۆمان تۆڵەیان لێ بکەینەوە...#اللهم-آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٧_رببع_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

(#ابوسعیدالخدري_رضي_اللەعنه) ئەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرمویی(لتتبعن سنن من قبلكم شبرابشبر وذراعابذراع حتى لو سلكواجحرضب لسلكتموەقلنا:يا(رسول اللهﷺ)اليهودوالنصارى؟قال:فمن؟) #متفق_عليه📚

واتەشوێن کردوەوئاکاری ئومەتەکانی پێش خۆتان دەکەون بست بەبست وباڵ بەباڵ هەتا ئەگەربڕۆنەکونی بزن مژەوە ئێوە دوایان دەکەون گوتمان(#یارسولﷺ)مەبەستت جولەکەومەسیحی فەرموی ئەی کێ!؟واتەلەوان زیاترمەبەستم کێیە!؟📚

زانایان دەفەرمون بۆیەدەفەرموێت کونی بزن مژەچونکەڕێگای دەرچونی نیە چۆن ڕۆیشتوەبەچی دا تێ پەڕیوەئەبێت ئاوابگەڕێتەوە👇

ئەم(#حدیث)ـەپێناسەی زۆرێک لەخەڵکی بەناوموسوڵمان وبەناوزاناومامۆستای خاوەن منبەر و..دەکات کەدەبینین کەوتونەتەناو کونی بزن مژەوەهیچ ڕێگایەکی دەرچونیان نیەڕێک وەک(#یهودونصارا)یان لێ هاتوەبون بەکلک بۆیان هەرچۆن بیانەوێت هەڵیان ئەسوڕێنن هەرچی ئەوان بیکەن ئەمانیش بەدوایاندادەیکەن بەداخەوە بێ ئەوەی بزانن دەکەونەناوکونی کفروشرکەوە🐉

(#اللەتعالی)بمان پارێزێت لەشوێن کەوتنی هەموکافروموشریکێک..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٧_جمادالثاني_١٤٤٤🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆر جار و زۆر مەجلسێک دەبینین ودەبیستین کە دەگوترێت یا گوتراوە هەستە با فڵانە کەس یاخود با مامۆستا دانیشێت !! 👇

بەڕێزان لەڕاستیدا ئەمە پێچەوانەی شەرعە جا بۆ ئەوەی توشی ئەوهەڵەیە نەبین با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

لە(#عبدالله_بن_عمر_رضي_الله_عنهما) بۆمان دەگێڕنەوە کە(#رسول_اللەﷺ) فەرمویەتی (لا يقيم الرجل الرجل من مجلسه ثم يجلس فيه ولكن تفسحوا وتوسعوا) #متفق_عليه📚

واتە نابێت  وەهیچ کەس بۆی نیە کەسێک کە لەشوێنێکدا دانیشتبو  کەسێکی تر هەڵی بسێنێت لە دانیشتنەکەیدا پاشان خۆی لە شوێنی ئەو دابنیشێت بەڵکو ئەگەر کەسێک هاتە مەجلیسەوە فراون بن و بۆشایی دروستبکەن وبڵاو ببنەوە بۆ ئەوەی جێگا بێتەوە📚

لێرادا دوشت فێر دەبین 👇

#یەکەم:لەئادابی دانیشتن ئەوەیە  بزانین کە دروست نیە و حەوامە کەسێک پێش کەسێکی تر دانیشتبێت لەشوێنێکدا هەڵی بسێنن کەسێکی تر بێتە جێگاکەی ئەمە بەهیچ جۆرێک دورست نیە...وەک لە(#ابن_عمر_رضي_الله_عنه) دەگێڕنەوە کە (#رسول_اللە_ﷺ)نهى أن يقام الرجل من مجلسه ويجلس فيه أخر)#اخرجە_البخار📚

واتەڕێگری و قەدەغەی کردوە کەسێک لە جێگایە یا شوێنێک یا لەسەر کورسیەک...دا دانیشیوە هەڵی بسێنن و کەسێکی تر لەجێگایدا دابنیشێت📚


#دووەم :ئەگەر کۆمەڵێک لەشوێنێک دانیشتن کەسێ یاکەسانێکی تر هاتن دەبێت کەمێک فراوان دانیشن بڵاو ببنەوە بۆ ئەوەی مەجلسیەکە فراوتر بێت جێگا ببێتەوە وەک (#اللە_تعالی) دەفەرموێت(يأيها الذين آمنوا إذا قيل لكم تفسحوا في المجالس فافسحوا يفسح الله لكم...)#المجادلة١١📚

واتە ئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە کاتێك پێتان ووترا لە کۆڕ ودانیشتنەکاندا جێگە (وفراوانی بکەن)جێگا بکەنەوە  ئێوەش فراوانی بکەن....📚


#تێبینی:ئەگەر کەسێک لەبەر ڕێزگرتنی کەسێکیتر هەستێت خۆی بەئیختیاری خۆی نەک کەسەی بەرامبەر هەڵی سێنێت یاخود هەڵی سێنن  لەبەر کەسێک ئەوا ئاساییە بەڵام لەمەشدا باشتروایە بۆ هەمو ئیمان دار و بانگ خوازو مامۆستایەک خۆیان جیانەکەنەوە بەڵکو وەک (#ابن_عمر_رضي_الله_عنهما) بیر بکەنەوە کە زۆر پێی ناخۆش بوە کەسێک هەستێت ئەو بڕواتە جێگاکەی دانیشێت...#والله_اعلم📚

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمان بکات بمان کات بەشوێن کەوتەی(#رسولﷺ)....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٧_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami