کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
475 photos
825 videos
95 files
165 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بەگشتی هیچ گومان لەوەدا نیەکە مانگی #رجب یەکێ کە مانگە هەرەگەورەکانی ساڵ(#اللە متعال)لە(#القرآن)ـدا دەفەرمەێت👇


إن عدة الشهور عند الاللَّه اثنا عشر شهرا فی كتـٰب اللَّه یوم خلق السمـٰو ٰ⁠ت والأرض منها أربعة حرم ذ ٰ⁠لك الدین القیم فلا تظلموا فیهن أنفسكم وقـٰتلوا المشركین كاۤفة كما یقـٰتلونكم كاۤفة واعلموا أن اللَّه مع المتقین)سورة/التوبة/ ٣٦📚

واتە بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای(اللەتعالی) دوانزه مانگه‌ له‌کتێبی (اللەمتعال)له(#لوح المحفوظ)دا دیاریکراوه‌هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌ #چوار مانگی بەحه‌رام داناوە هه‌ر ئه‌وه‌یه دین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا ظولم له خۆتان مه‌که‌ن ئێوە شەڕ به‌رپا مه‌که‌ن به‌ڵکو ته‌نها دژی ئەو موشریکانەی کەشەڕەتان لەگەڵ دەکەن هه‌مووتان شەڕ بکەن به گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه شەڕدەکەن به‌گشتی ئینجا بشزانن که(الله)هاوکارو یارمەتی دەری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ترسن تقواوکارو پارێزکارن📚

مانگی(#رجب)یش یەکێکە لەم چوارمانگە پیرۆزە حەرام کراوانە بەبەڵگەی فەرمودەکەی (أبي بكرة نفيع بن الحارث)کە دەفەموێت (رسولﷺ) فەرموی(إن الزمان قد استدار كهيئتە يوم خلق الله السموات والأرض السنة اثنا عشر شهرا منها أربعة حرم ثلاث متواليات ذو القعدةوذو الحجة والمحرم ورجب مضر الذي بين جمادى وشعبان)رواە البخاری ومسلم📚

واتە زەمەن یاخود کات سوڕانەوەى تەواو کرد وگەڕایەوە وەکو ئەو ڕۆژەی(اللەمتعال) ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد ساڵێک دوازدە مانگە چوار مانگیان حەرامکراون (پیرۆزن)سیانیان لەدوای یەکن (#ذو القعدة)و(#ذو الحجة)و (#المحرم) و(#رجب مضر)کەلەنێوان(#جمادی #الاخرو...#وشعبان)ـدایە📚

کەواتە هیچ گومان نیەکەمانگی #رجب یەکێکە لە چوارمانگەپیرۆزە حەرام کراوەکان بۆیە هەرکەسێک هەر عیبادەتێکی کرد هیچ کەس ناتوانێت بڵێت بیدعەی کردوە کەمادەم تایبەتی نەکردوە بە مانگی(#رجب)چونکە چاکەکردن لەم مانگاندا خێری زۆرە هەروەها خراپەکردنیش لەمانگانەدا تاوانی زیاترە لەمانگەکانی تر👇

بۆیە با زیاتر ئاگاداری کردارو ڕەفتاوگوفتارمان بین لەم مانگەدا زیاتر بەخۆماندا بچینەوە هەوڵ بدەین زۆرترین کات دەم بە(#ذكر)و#دوعاو (#قرآن) خوێندو چاکە کردن بین زۆرتر ئاگامان لە#نوێژەکانمان بێت بەتایبەت #نوێژی جەماعەت #وسونەتەکانی پێش نوێژ ودوای نوێژ ویردەکانی دوای نوێژو هەمو ئەویردانەی تر  کەواریدە وەهەروەها بائاگامان لە موسوڵمانان و کەسوکارمان بێت ئازاریان نەدەین نەیان ڕەجێنین هاوکاریان بین لە خۆشیو ناخۆشیەکاندا بەدەمیانەوە بین سەردانیان بکەین هەواڵیان بپرسین هەرنەبێت دوعایان بۆ بکەین👇

تێبینی:ئاگاداربە ئەمانە هەمو بۆ ئەوەیە خۆت بپارێزێت لە وەی توشی تاوان نەبیت ئەگەرنا هیچێک لەمانە نابێت تایبەت بکرێت بە مانگی(#رجب)ـوە بەڵکو بۆ وریاکردنەوەیە کردەوەکانی ڕۆژانەی خۆتە هەنو ڕۆژێکی ساڵ دەبێت ئاگات لەمابەبێت هیچێکی زیادە مەکە لەم مانگەدا چونکە بەڵگەیەکی(#صحيح)و (#ثابت) نیە بۆ بەڕۆژو بون ێکی تای بەت یاخێرکردن یا دوعا یانوێژێک یا ویردێکی تایبەت لەم مانگەدا...واللەاعلم☝️

داواکارم لە(اللە تعالى)شارەزای #دینەکەیمان بکات بۆ ئەوەی #خۆمان کاری پێ بکەین وەنیەتیشمان #خالص بكات  وەک خۆی ڕونی کەینەوە...اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٥/#رجب/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

#سەرەتا نابێت کەسێک نوێژی بەیانی نەڕوات بۆ نوێژ یاخود نوێژی بەیانی دوابخات و بی فەوتێنێت بابیانوی ئەوەی فریای نوێژی جەژن بکەوێت 👇

#پاشان دوای گەڕانەوە لەنوێژی بەیانی سونە تە لای هەندێک زانا دەفەرمون لەفیعلی(#اصحاب رضي اللەعنهم)جمهوری زانایان دەفەرمون مستحب غوسڵی نوێژی جەژن دەر بکەیت جوانترین پۆشاکی خۆت لەبەر بکەیت بۆن کەخۆت بدەیت ئەمانە لەمسوتەحەباتن 👇

#وەهەروەها سونەتە لە جەژنی #رمضان  سێ خورمای بخۆیت پێش چونەدەرەوەت لەماڵ بۆ نوێژی جەژن👇

#دواتر بەڕێ دەکەویت بە(تکبر)کردن واتە(#اللە اکبر) لەڕێ گایەکە وەدەڕۆیت تادەگاتە مزگەوت یا موصلى وەکە دەگەڕەیتەوە لەڕێگەیەکیترە وە دەگەڕێتەوەواتە پێچەوانەی ئەوڕێگای لێوەی هاتویت👇

#کەگەیشتە ناو مزگەوت دوڕکاعات نوێژی  (#تحيةالمسجد) دەخوێنیت پاشان لەشوێنی خۆیەوە تکبیرو ذكر  دەکات تا کاتی نوێژجەژن 👇

#نوێژی جەژن چۆن دەکرێت..؟👇

#نوێژی جەژن دوو ڕکعاتەوەک نوێژی بەیانیه  بەڵام جیاوازە لە وتنی زیکر و کردنی (#الله اکبر) لەنوێژەکەدا !👇

#سەرەتا نیەت بە دڵ دەهێنیت و دڵ ئامادە دەکەیت کەنیەتت وایە نوێژی جەژن دەکەیت☝️

#دواى ئەوەی دەستت کرد بە نوێژەکەت واتە دوای تکبری ئیحرام ..حەوت جار دەڵێی(#الله اکبر) ولە نێوان تکبرە کاندا هیچ  ذكري کرێک وارید نیە🌴

#پاشان سورەتی الفاتحە دەخوێنیت 🌴

#پاشان سونەتە سورە()یا خود(#الأعلی) بخوێندرێت..🌴

#پاشان رکوع سوجدە دەبەیت وەک نوێژی ئاسایی ..🌴

#پاشان هەڵدەسیتەوە بۆ ڕکعاتی دووەم ..
ڕکعاتی دووەمیش وەک ڕکعاتی یەکەمە تەنها جیاوازە لە ژماری ووتنی (#الله اکبر)ەکاندایە
لەڕکعاتی دووەم پێنج جار دەڵێی (#الله اکبر) و ئەمیش لەنێوان(#الله اکبر)ەکان هیچ  ذكرێک واريد نیە کە #صحيح بێت ..🌴

#دەستت بەرزبکردنەوە یا بەرز نەکرد بەوە هەردوکی دروستە🌴

#زانایان فەرمویانە کە (#رسولﷺ) لەنێوان تەکبیرەکان ذیکری نە خوێندووە و دەستی بەرز نەکردووەتەوە🌴

#هەر کەسێک فریای نوێژی جەژن نەکەوێت بە جەماعەت ئەوا بەتەنیادەتوانێت بیکات🌴

#کاتەکەیشی نزیکەی دە پازدە خولەک دوای خۆرهەڵاتن دەکرێت ،تا کاتی زەوال واتە نزیکی بانگی نیوەڕۆ🌴

#ئەم نوێژەلای هەندێک لەزانایان واجبە لاهەندێکیشیان دەفەرمون فرض كيفايه یە هەندێکتش دەفەرمون  فرض عينه هەندێک دەفەرمون سونەتی موئەکەدەیە🌴

#زانایان دەفەرمون باشتروایە لە موصلی بکرێت نەک لەمزگەوت مەگەر لەبەر باران و سەرما یاخود ترسێک چونکە (#رسولﷺ ) هەرلەموصلى نوێژی دوجەژنەکەی خوێندوە 🌴

#دواترە دادەنیشیت گوێ لەوتاری جەژن دەگریت کەوتار تەواو بو ئەوکات پیرۆزبای جەژن دەكەیت لەگەڵ چواردەورت دەڵێت (#تقبل اللە منی ومنک)یاخود دەڵێت (#تقبل اللە مناومنکم)ئیتر دەگەڕێیتەوە بەرەو ماڵ👇

#لەدوای نوێژی جەژن هیچ نوێژێکی تر سونەت نیە ☝️

#تێبینی جەژنی(#رمضان) تەنها یەک تاقە  هەندێک دەفەرمون کە (#امام) وتاری جەژنی تەواوکرد جەژن تەواودەبێت هەندێک دەفەرمون تاکاتی بانگی نیوەڕۆ بەردەوامە کەبانگی دا جەژن نامێنێت...#واللەاعلم☝️


#اللەتعالى شارەزای دینەکەیمان بکات..اللهم آمين☝️🤲

.نامق إمامي📝

٣٠/ #رمضان/١٤٤٣🌙


🌴🕋🕌🕋🕌🕋🕌🎇🕋🌅🌴
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
.نامیق ئیمامی 🕋

#باسی #رمضان  بەشی #سی🌙👆

#چۆن #نوێژی #جەژن دەکرێت ؟🌴👆


🕋🌴🌴🌴🌴🌴🌴🌴🌙🕌