کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
479 photos
825 videos
95 files
173 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیكم ورحمةالله وبركاته

ئایا وادەزانن کە سەرکەوتن و عیزەت وسەر بەزی دنیاو بەدەست هێنانی بەهەشت  بەئاسانی بەدەست دەهێنن!!؟؟ بەدڵنیایەوە نەخێر هیچ کات ئەمە بۆ هیچ کەسە نایەتەدی ونەش هاتوەدی هەتتا بۆ  پێغەمبەران(#علیهم_السلام)و شوێن کەوتوانی شیان ئەگەر کەمێک بەوردی سەیری قورئان و فەرمەدەکان بکەین زۆر بەڕونی ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە...👇

ئەوەتا(#اللەتعالی)ئەفەرموێت(أم حسبتم ان تدخلوا الجنة ولما يأتكم مثل الذيم خالوا من قبلكم مستهم البأساء والضراء وزلزلوا حتى يقول رسول والذين آمنوا معه متى نصر الله ألا إن نصر الله قريب)#سورة_البقرة_٢١٤📚

واتەئایا پیتان وایە هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه ؟؟(ئەمە وەک ئەوە وایە وەڵام بداتەوە بفەرموێت نەخێر هەروائاسانی نیە بۆیە دەفەرموێت)مەگەر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌کراوه‌ لە(#قورئاندا)که چۆن لەپێناوی دین بیرو باوەڕیاندا تووشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه‌و نه‌داری(لێدان وزندان و دەرکردن و کوشتن)بوون و به‌ڕادەیه‌ک هه‌تا پیغه‌مبه‌ره‌که‌یان و ئه‌وانه‌یشی لەگەڵیدا بون لە باوه‌ڕداران ده‌یان گوت (#اللەتعالی)که‌ی  سه‌رکه‌وتن ده‌نێرێت؟!(لەوکاتەسەخت و ناڕەحەتەدا (#اللەمتعال) وەڵامیان دەتاوەو دەفەرموێت) ئاگادارو دڵنیابن به‌ڕاستی یارمه‌تی و سەرکەوتنی (#اللەمتعال) زۆر نزیکه‌📚

کەواتە زۆر بەڕونی دیارە کە(#رسولﷺ)و باوەڕ دارانی پێشین کە نزیکترین و بەتەقواترین باوەڕ داربون بۆ گەیاندنی دین وگەڕاناوەی عیزەت وبەدەست هێنانی بەهەشت توشی زۆرێک لەناڕەحەتیەکانی دونیا هاتون لە برسێتی لێدان و دەرکردن وئازار و مردن و شەڕ و...تادوای  ئینجا گەیشتون بەوەی کە(#اللەتعالی) لەئەوپەڕی ناڕەحەتیدا وەڵامیان بداتەوە سەرکەوتنی دونیاو قیامەتیان پێ ببەخشێت ئەمەش سونەتی زۆرێک لە پێغەمبەران(#علیهم_السلام)و شوێنکەوتوانیشیان و زانایان و پیاوچاکان بوە هەتا ئێستاش هەروابوە واش دەبێت 👇

#تێبینی:مەرجنیە سەرکەوتن ئەوە بێت کە لەدونیادەستت کەوێت بەڵکو سەرکەوتنی لەوە گەورەتر ئەوەیە کەلەسەر توحید بەردەوام بێت هیچ ناڕەحەت و ئازارو لێدانو زندان و برسی کردن و هەتا هیچ دەسەڵاتو ماڵ وداراییەک وات لێنەکات تەنەزول لە بچوکترین بەشی دینەکەت بکەیت بەڵکو لەهەر حاڵەتێک دا بیت لەسەر(#توحید) و یەک(#اللە)پەرستی بژی و لەسەرئەوەش بمرە ☝️


داواکارم(#اللەتعالى)بمانکات بەشون کەوتەی(#رسولﷺ) شوێن کەوتەی ئەوانەی کەلەگەڵیدا بون وەڵامی دوعاو پاڕانەوەکانی ئێمەش بداتەوە عیزەتمان بۆ بگێڕێتەوەو لەو ناڕەحەتیانە ڕزگارمان بکات...#اللهم_آمين🤲

#م_نامق_امامی📝

#٢٤_جمادألأول_١٤٤٥🌙



https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆر جار گوێمان لە مامۆستایان(#خطيب) وتار بێژان دەبێت باس لە سونەتەکانی ڕۆژی(#جمعة)واتەهەینی دەکەن  بۆ موسوڵمان  بەڵام بەداخەوە زۆر بەی زۆریان  وەک ئەوەی  خۆیان  گەیشتبن بەیەقین نەبە سەرو سیماو ڕوخسار و جلو پۆشاکیان سونەتیان پێوە دیارە  نە بە نوێژ و(#خطب)ـەوتارو پەرستشەکانیشان لەسەر سونەتن بۆیە ئێمەش ڕویان تێ دەکەین و دەڵێن  ئاگاداربن وەک(#حاخام)ــە کانی یهود قەشەکانی(#نصارا)مەبن کە (#اللەتعالی)پێیان دەفەرموێت👇

(اتأمرون الناس بالبر وتنسون أنفسكم وأنتم تتلون الكتاب افلا تعقلون)#سورة_البقرة_٤٤📚

واتەئایا فەرمان بەسەر خەڵکیدا دەدەن بەچاکەو(باسی سونەت و چۆنیەتی پەرستش کردنی(#اللە)بۆ خەڵک دەکەن)؟ وە خۆتان لەبیر دەکەن(لەکاتێکدا)کەئێوە یەهود(#التورات)ومەسیحیەکان(#الإنجیل) موسوڵمان(#القرآن) دەخوێننەو ئەی ئێوەو ژیر نابن و تێ ناگەن خۆشتان کاری پێبکەن؟!!📚

کەواتە ئەگادار بن ئێوە وەک یەهودو مەبن فەرمانیان بەچاکەدەکرد بەخەڵک و خۆیان بیر کردبو چونکە (#اللەمتعال)دەفەرموێت👇

(يأيها الذين آمنوأ لم تقولون ما لا تفعلون(*)كبر مقتا عند الله ان تقولوا ما لا تفعلون)#سورة_صف_آية٢_٣📚

واتە ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە شتانێک مەڵێن بەخەڵکی کە (لەکاتێکدا خۆتان دەتوان کاری پێ بکەن) بەڵام نایکەن(*)چونکە مایەی خەشم و ڕق و توڕەییە لای(#الله_متعال)کە قسەیەك بڵێن خۆتان کاری پێنەكەن📚

بەداخەوا ئەوانەی کە لەسەر منبەرو لە و تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە وتار بۆ خەڵکی دەدەن و باسی سونەتەکانی ڕۆژی(#جمعة) دەکەن خۆیشیان ڕێک کردەوەکانیان پێ چەوانەی سونەتی(#رسول_اللەﷺ)ــیە لەزخۆۆر شتدا بەتایبەت لە کاتی  وتارو نوێژەکانیاندا بەبەڵگەی ئەوفەرمودەیە👇

لە(#عماربن_ياسر_رضي_الله_عنهما) دەفەرموێت گوێم لێ بو(#رسول_اللەﷺ) فەرموی (إن طول صلاة الرجل وقصر خطبته مئنة من فقهه فأطيلوا الصلاة وأقصروا الخطبة )#رواه_مسلم📚

واتە درێژكردنەوەی نوێژ و كورت كردنەوەی (#خطبة)واتە وتاری هەینی نیشانەی (#عيلم)زانست و تیگەیشتنی  (#خطیب)ـە واتەوتاربێژەكەیە بۆیە نوێژەكانتان درێژ بكەنەوەو (#خطبة) وتارەکانتان كورت بكەنەوە 📚

بەداخەوە ئێستا وتارەکان دەگاتە چل خولەک و پەنجا خولەک نوێژەکان بەکورت ترین کات تەواو دەبێت ئیتر ئەمە لەبەر نەبونی عیلم و زانست و نەشارەزابونە بەسونەت یا خود گوێ نەدان بەسونەتەو تەنها خۆدەرخستەنە؟؟! وەڵامەکەی بۆ خوێنەرو مامۆستایان بەجێ دەهێڵم نیەتەکەش...#والله_أعلم☝️

(#اللەتعالی) شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین  و نیەتمان(#خالص)  بکات ڕونی کەینەوە..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢_جماد_الثاني١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
کام لەو دوو نوێژانەیە کە لە هەر ڕکاعتێکدا دو جار ڕکوع دەبرێت ....؟؟
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر وەڵامی ئەو پرسیارە دەڕۆینە خزمەت ئەو فەرمویە👇

لە(#ابن_عباس_رضي_الله_عنهما) ئەفەرموێت (انخسفت الشمس على عهد النبي ﷺفصلى فقام قياما طويلا نحوا من قراءة سورة البقرة ثم ركع ركوعا طويلا ثم رفع فقام قياما طويلا وهو دون القيام الأول ثم ركع ركوعا طويلا وهو دون الركوع الأول ثم سجد ثم قام قياما طويلا وهو دون القيام الأول ثم ركع ركوعا طويلا وهو دون الركوع الأول ثم رفع فقام قياما وهو دون القيام الأول ثم ركع ركوعا طويلا وهو دون الركوع الأول ثم رفع رأسه ثم سجد ثم انصرف وقد تجلت الشمس فخطب الناس)#متفق_عليه📚

واتەلەسەر دەمی(#رسولﷺ) خۆر گیران ڕویدا (#رسولﷺ) نوێژی(خۆر گیرانی بۆ کردین)نوێژێکی دور درێژ لەرکعاتی یەکەمدا ئەوەندە مایەوە وەک ئەوە وابو(#سورة_البقرة)بخوێنێت پاشان(#ڕوکوع)ــی برد زۆر مایەوە پاشان هەستایەوە دەستی کرد بە(#قراءة) دوبارە زۆر مایەوە بێ ئەوەی پێشتر ئینجا دوبارە(#ڕکوع)ـی بردوە زۆر مایەوە پاشان هاستایەوە ڕۆیشتە(#سجد)ـەزۆر مایەوەپاشان واتە وەک نوێژی ئاسای دو (#سجد)ـەی برد بەڵا دور درێژ پاشان هاستایەوە بەهەمان شێوەی ڕکاعاتی یەکەم(#قراءة)ـتێکی درێژی خوێند پاشان(#رکوع)ــی برد وەک یەکەم جار زۆر مایەوە پاشان هەستایەوە دەستیکرد بە(#قراءة)ـتێکی درێژ پاشان (#رکوع)ــی ی برد زۆر مایەوە پاشان ڕۆیشتە(#سجد)ـەئیتر سلامی دایەوە لەنوێژ دەرچو کە خۆر دەر کەوت هستا وتارێکی دا📚


نوێژی مانگ گیرانیش بەهەمان شێوە دەکرێت کەواتە لێرەدا بۆمان دەرکەوت ئەو دونوێژەی کە لەهەر ڕکاعاتێکدا دوو جار ڕکوع دەبرێت نوێژی خۆر گیران و مانگ گیرانە....#واللەاعلم☝️

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان خالص بكات ڕونی کەینەوە....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٢_رجب_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami