کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
475 photos
825 videos
95 files
165 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

ئەگەرخزمێک یاهەر موسوڵمانێکی ئەهلی (التوحید) تاوانێکی بەرامبەرت کرد تۆ هەوڵ بدە عوزری بۆ بهێنەوە ئەگەر عوزرت بۆ نەهێنایەوە چاکەکانی لەبیر مەکە...👇

چونکە تۆ چاکەکانی لەبەر چاو نەگری  دڵنیابە(اللەتعالی)هیچ کات چاکەی کەس لەبیرناکەت بۆزیاتر تێ گەیشتن با بڕۆینە خزمەت ئەو(آیة)ـتەپیرۆزە📚

(اللەتعالی)دەفەرموێت(ولا يأتل أولو الفضل منكم والسعة أن يؤتوا أولي القربى والمساكين والمهاجرين في سبيل اللەوليعفوا وليصفحوا  ألا تحبون أن يغفر اللە لكم واللەغفور رحيم)النور/٢٢📚

ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی ماڵ و سامان و به‌خشنده‌یین له ئێوه با سوێند نه‌خۆن که یارمه‌تی خزمان و هه‌ژاران و کۆچبه‌ران له پێناوی(اللە)ناده‌ن(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداربوون له وتنی بوختانه‌که‌دا)ده‌با لێبوورده‌بن و چاوپۆشی بکه‌ن ئایائێوە پێتان خۆش نیەکە(اللە)لێتان خۆش ببێت(دڵنیابن ئەگەرئێوە لەیەکتری خۆشبن)ئەوا(اللە)ـیش هه‌میشه لێخۆشبوو میهره‌بانه‌📚

(امام البخاری رحمەاللە) لەتفسیری ئەم(آية)ـتە دەفەرموێت لەدایکە(عائيشةرضي الله عنهما) بۆمان دەگێڕیتەوە کەفەرمویەتی👇

(مسطح بن أثاثة رضي اللەعنه)کەیەکێک بو لەکۆچ بەران و بەشداری جەنگی(بدر)کردوە لەهەمان کاتدا کوڕە پوری(امام ابى بكر رضي اللەعنە) بوە پیاوێکی فەقیر حاڵ یش بوە واتە کەم دەستو فەقیر بوە(امام ابى بكر رضي اللەعنه)زۆر هاوکاری دەکرد هەمیشە یارمەتی دەدا..👇

تائەوکاتەی کە مونافیقەکان ڕوداوی (الإفك)ـیان دروست کرد واتە بۆدایکە (عائیشەرضي اللەعنهما)دروست(مسطح بن اثاثة)ـيش باوەڕی کردو ئەویش قسەی مونافیقەکانی بەڕاست زانیو قسەی لەسەرئەوڕوداوەکرد❗️👇

(امام ابی بکر رضي الله عنه)کە زانی زۆری پێناخۆش بوو چونکە(مسطح)هەم خزمی یەتی وەهەمیش بەبەردەوام هاوکاری دەکات کەچی لەبریتی ئەوەی دیفاع بکات قسەلەسەر  کچەکەی دەکات کە خێزانی(رسول ﷺ) بۆیە زۆر بێ تاقەت بو سوێندی خوارد کە هاوکاری نەکات..

ئیتر هیچ یارمەتیەکی نەدا هەتائەو(آية)ـته هاتەخواروە فەرموی(ولايأتل ألو الفضل منكم...) ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی ماڵ و سامان..له ئێوه با سوێند نه‌خۆن که یارمه‌تی خزمان و هه‌ژاران وکۆچبەران نادە....تــــا ئەوەی کەدەفەرموێت (ألاتحبون أن يغفر الله لكم)واتە ئایا پێتان خۆش نیە کە(اللە) لێتان خۆش ببێت..؟👇

یەک سەر(امام أبو بكر رضي الله عنه) فەرمووی(بلى والله إني لأحب أن يغفر الله لي)واتە بەڵێ سوێند بە(اللە)من پێم خۆشە(اللە) لێم خۆش بێت👇

ئیتر لەوە بەدوا هەمو هاوکاریەکانی کەپێشتر هی(مسطح)کردبو هەموی بەبەردەوامی بۆ نارد وە وفەرموی سوێند بە(اللە) هیچ کات ئەو هاوکاریانەی لێ ناگرمەوە بەردەوام بۆی دەنێرم 📚

#ئەوەی لێرا فێر دەبین بریتیە لەم دوخاڵە:👇


#یەکەم:هیچ کات چاکەی کەس لەبیرنەکەین ئەواتا(اللەمتعال) ئاگاداری(امام ابی بکر رضي الله عنه)ـی کرد کە(مسطح رضي الله عنه) هەر چەند قسەی لەسەر کچەکەی کردوە بەڵام خزمێ تی وە لەکۆچبەرانیشە وەفەقیریشە واتە ئەم چاکانەی هەیە پشتگوێی مەخەلەبەر خراپەیەک کە کردویەتی بەرامبەرت👇


#دووم:فێرمان دەکات کە لێبوردەو بەخشندەبین هەتا بەرامبەر ئەوانەش کەخراپەیان لەگەڵ کردوین کەمادەم موسوڵمانن و ئەهلی چاکەن لەبەر ئەوەی(اللە) لەئێمەش خۆش بێت..☝️

 
داواکارم لە(اللە متعال)لێ خۆشبونی خۆی بڕژێنێت بەسەر من و ئێوەشدا..اللهم آمين☝️

.نـامــق إمـامــي📝

٢١/ربـيــع الــثـانــي/١٤٤٤🌙