کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
475 photos
825 videos
95 files
165 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم  ورحمةالله وبركاتوبركاته

(#أبى سلمةرضي اللەعنه)دەفەرموێی هەرخەوێکم دەبینی دیارەمەبەستی خەوی ناخۆش بوەتوشی نەخۆشی دەکردم هەتاجارێک گوێم لێ بو(#أبو قتادةرضي اللەعنه)فەرموی منیش هەرخەوێکم دەبینی نەخۆش دەکەوتم هەتاجارێک گوتم بە(#رسولﷺ)ئەویش فەرموی(#إذارأي احدكم الرؤيايحبها فإنها من الله فليحمدالله عليهاوليحدث بهاوإذا رأى غير ذالك ممايكرە فإنماهي من الشيطان فليستعذمن شرها ولا يذكرها لأحد فإنها لن تضره📚

واتەهەریەکێک لەئێوەخەوێکی خۆشی بینی لەلایەن(#اللەمتعال)ـەیەبۆیەبا(#حمد) واتەسوپاسی(#الله)بکات وباباسی بکات لە (#ڕیوایەتێکی)ترداتەنها بۆ ئەوکەسانەباس بکات کەخۆشی دەوێن وئەگەر جگەلە ئەوەخەوێکێکی ناخۆشی بینی ئەوەلە(#شيطان)ـە وەیەباپەنا بگرێت بە(#اللە)لەشەڕی ئەوخەوە وبۆ کەس باسی نەکات چونکە هیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت(#لەڕیوایەتێکی)ترداباسێ تف بکات بەلای چەپیدا📚

کەواتەکەهەستان لەخەوهەرخەوێکتان بینی باسی نەکەن خۆتان توشی قەلەقی بێ تاقەتی نەکەین بۆئەوەی نەبنەگاڵەتەی شيطان..#واللەاعلم☝️

(#اللەتعالى)شارەزای دینەکەیمان بکات..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٢/#ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەرگەل وقەومو هۆزێک دەسی لەدیني (#اللەمتعال)بەرداو ئیشوکاری بوبە چەلاحنێ وموجادەلە لەسەر شتی لاوەکی تەرفرەقەی خستە نێوان موسوڵمان پشتی لە(#قرآن)و (#حديث )كردو ڕوی كردە ئیلحادو علمانیەت  ئەوە سەڕشۆڕ دەبێت دوردەکەوێتەوە لەدینی ئیسلام   ڕۆژ بەڕۆژ .. تا وای  لێدێت کە هەموشت دەکات جگە لەدین داری تابەهەر جۆرێک بێت خۆی بەهێزبکات مەنهەجەکەی خۆی پەرە پێ بدات یا بگات دەسەڵاتداران و مەسڵەحەتێک بۆ خۆی بچڕێت👇

ئیتر زۆر جارێک دەگاتەئەوەی کە هەمو جۆرە یارمەتیەکی دوژمنانی دین  دەدات یاخود هەمو جۆرە یارمەتیکیان لێ قبوڵ دەکات بۆ کوشتن و خۆ بردنەپێشەوە📚

کفریش هەمو شتێکی بۆ دەڕەخسێنێت بەکاری دێنێت وبۆ ذەلیل کردن و لەناو بردنو ناشیرین کردنی ئیسلام و موسوڵمانان...👇

بەڵام ئەگەر سەیرێکی پێشەنەکانمان بکەین دەبینین  هیچ یەکێك لە ئەهلی ئیمان وئیسلام ڕازی نەبون برایەکی موساڵمانیان کفر بچوکترین ئازاری پێ بگەیە نێت نەبون بە یاری زانی ئەو دەورانەی کە کفر بۆ دژائەتی ئیسلام و موسوڵمانان دەیکاتەوە هەتا ئەگەر لە بیرو بۆچونو مەزهەبیشدا جیابن هەتا ئەگەر ئەو دو موسوڵمانە بەرامنبەر یەکتر وەستابن وشەڕیان بێت بەهیچ جۆرێک نەیان هێشتوە کفر بێتە نێوانیان کەسێکیان سەربخات بەسەر ئەوی تریاندا جا بۆ دڵنیایتان پێم خۆشەبڕۆینە خزمەت ئەم ڕوداوە 👇

زاناياني(#سيرة) بۆمان دەگێڕنەوە لە کاتی شەڕو ناکۆیەکەی نێوان (#امامي علي بن طالب و #امامي معاوية ابن ابوسفيان رضي الله عنهم)کافرە کان وستیان هەلێک بدۆز نەوە بۆ زیاتر گەورە کردنی تەفرەقەی نێوان موسوڵمانان و مەشغوکردنیان بەخیلافەکانیان👇

بۆ ئەو مەبەستە  پاشای ڕۆمەکان نامەیەک دەنوسێت بۆ(#إمامي معاويیە رضي الله عنه)کە لەو کاتەدتەدا سوپای (إمامي علی رضي الله عنه) فشارێکی زۆری هێنابو بۆ سوپاکەی (إمامي معاوی رضي الله عنه)👇

واتە خەریک بو بەتەواوی دەشاکا پاشای ڕۆمەکان بۆی نوسی لە قەیسەری رۆمەوە بۆ(#معاوی  بن ابو سفيان)ئاگادارین بە تێكچونی نێوانتان لەگەڵ(#عەلی بن ابوطالب) دا ئێمە دەزانین  كە خیلافەت بۆ تۆ حەق ترە ئەگەر دەڵێت سوپایەكی گەورەت بۆ دەنێرم كە سەرە تاکە ی لای تۆ بێت کۆتاییەکەی لای من تاکەلە سەری (#عەلی)ــتان بۆ بێنێت سەر بکەوی بەسەریداو تۆ ببیت بە خەلیفەو پێشەوا👇

ئەویش کەنامەکەیان پێدا لەوەڵامدا نامەیەکی بۆنوسی پێ گوت لە بەندەی(#اللە معاوی)ـەوە بۆ (#هیرقل)ــی سەگی ڕۆم  ئێمە دوو براین و  كێشەلە نێوانماندا هەیە هیچ پێویستمان بەتۆنیە كە بێیتە نێوانمان سوێند بە(#الله) ئەگەر بێدەنگ نەبیت ئەوا سوپایەكت بۆ دەنێرم سەرەتاكەی لای تۆ بێت و كۆتاییەكەی لای من تا کەلە سەری تۆ بێنن  بۆ (#إمامي عەلی رضي الله عنه)👇

دەڵێن قەیسەری رۆم هەمان نامەی بۆ (#امام علی بن ابوطالب  رضي الله عنه)  ناردووە ئەویش بەهەمان شێوەی (#امامي معاویە رضي الله عنه) وەڵامی داوەتەوە👇

ئەمەیە لەئیسلام تێ گەیشتن ئەمەیە بەرنامەی ئیسلام کە برا کەت بەهیچ شتێک بە کفر نە فرۆشی نەبیتە داردەستی کفرو ئەگەر گەورەترین دەسەڵاتیشیت دەست کەوێت ئەمانەن کە(#اللەتعالى) لەوەصفياندا دەفەرموێت👇

...فسوف يأتي الله بقوم يحبهم ويحبونه أذلة على المؤمنين أعزة على  الكافرين يجاهدون في سبيل الله ولا يخافون لومة لائم....) #المائدة٥٤📚

واتەکه‌سانێک دێنە کایه‌وه کە(#الله تعالى) خۆشی ده‌وێن ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت  هەمیشە ملکه‌چ و فه‌رمان به‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران وە بە عیزەتن سەربڵند به‌سه‌ر کافرو بێ باوه‌ڕاندا له پێناو ڕێبازی(#اللەمتعال) وبۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و جیهاد وتێكۆشان ده‌که‌ن له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن...📚

بەڵام بەداخەوە زۆرێک ئێستا بەتەوا پێچەوانەی ئەمەو چەندها (#آية)ــي تری (#قرآن)ــو (#حديث)بەرامبەر موسوڵمان وەک دڕندەوان بەرام بەر کافر سەر شۆڕو زەلیلن👇

نەک هەرئەوە بەڵکو وەک گوتمان بونەتە یاریزان یاخود بونەتە ئەکتەرێک بۆ ئەو فیلمانەی کفر سازی دەکات بۆ تەفرەقەو  جودای نێوان موسوڵمانن بانگیان دەکاتەسەر کەناڵ باراگاکانی خۆی هەندێک دەعم دەکات بۆ  زەلیلی کردنی ئەویتر دوای ئیشی پێیان نەما ئەوانیش فڕێ دەدات  تۆهمەتێکیان بۆ ساز دەکات بۆ ئەوەی لەبەرچاو خەڵک ناشیرنیان بکات بۆئەو کفرو بەدڕەوشتیو دزیو گەندەڵیەکانی خۆی بەئەوانە پەردەپۆش بکات دەڵێت ئەوە ئەومسوڵمانانەی کەئێوەشانازیتان پێوەدەکرد ئەواتە لە ناوخۆیاندە نایانکرێت دژایەتی یەکتری دەکەن..📚

بەڵام بەکوێرای چاوتان(#اللەمتعال) دینی خۆی هەر سەردەخات یاخود کەسانێک دەکات بەهۆکار بۆسەرخستنی دینەکەی خۆی(ولوکرە الکافرون).....📚

داواکارم (#اللەتعالى) هیدایەتمان بدات..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٢/ #ذي الحجة/١٤٤٤🌙
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

ئەگەردەتەوێت لەو کەسانە بیت کە راضي بوني(#اللەمتعال)بەدەست بهێنیت و لەبەهەشت بە ئەو پەڕەی ڕێزو سوپاسەوە  سلامەوە پێشوازیت  لێ بکرێت بەهەمیشەی لە نازو نعمەتەکانی بەهەشتدا بیت.. ئەوا لەو کەسەنابە کە پێیان دەگوترێت دەگوترێت(عباد الرحمن)واتە بەندە میهرە بانەکانی(#للەمتعال)👇

ئەوانیش ئەو کەسەنان کە وا ئەم کردەوە وصيفاتا نەیان تیایەو بەئەوپەڕی(#صبر)ئارام گریەوە کاریان پێکردوە..👇

#یەکەم:به‌نده‌میهرەبانەکانی (#اللەمتعال)
ئەوانەن کەلە غەیری(#اللەتعالی) پەرستش بۆ هیچ جۆرەکەس و شتێکی تر ناکەن👇

#دوەم.ئه‌وانه‌ی که شه‌وگاریان به سوجده بردنو وەستان بۆ شەو نوێژ تابەیانی ده‌به‌نه سه‌روڕۆژ دەکەنەوە👇

#سێ یەم..ئه‌وانه‌ن کە دەپاڕێنەوە (#اللەمتعال)له‌(#عذاب)سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌دوورمان بگره و په‌نامان بدە...☝️

#چوارەم..ئەوانەن کە کاتێک ماڵو سامانیان  خه‌رج دەکەن یاخود  ئەبەخشن (#اصراف) واتە زیادەڕۆی ناکان وەده‌ست نوقاو ڕه‌زیلی یش نین  به‌ڵکو له‌و نێوانه‌دا بەشێوەیەکی مام ناوه‌ندین وماڵو سامانیان خەرج دەکەنو لێشی دەبەخشن👇

#پێنجەم:ئه‌وکه‌سانه‌ن کەزۆر به هێمنی و لەسەر خۆی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن کاتێکیش جاهیل و نه‌فامەکان به قسه و قسه‌ڵۆک ناو ناتۆرەی ناشیرین بیزارایان دەکە له وه‌ڵامیاندا بەئەوپەڕێ رەوشت جوانیەوە(#السلام علیکم)👇


#شەشەم:ئەوانەن که‌هیچ کەس بە ناهەق  ناکوژن کە(#اللەتعالى)کوشتنی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر بەحه‌ق و موستەحەقی کوشتن بێت👇

#حەوتەم:ئەوانەن کە زینا ناکه‌ن و نزیکی هیچ ئافەرتێکی ناموحرەم ناکەونەوەو خۆیان توشی سزاناکەن لەبەر چێژێکی کاتی👇

#هەشتەم:ئه‌وانەن که شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن هه‌رگیز له شوێنێکدا ئاماده نابن که شایه‌تی ناحه‌قی تێدا بده‌درێت و یان درۆی تێدا بکرێت کاتێکیش دەگەن بەشوێنێک کە خەریکی کات کوشتنن بەلای شتی بێ هودەو گاڵەتەو گەپو نەفامیەوە لایان دانانیشن بەلەسەرخۆی وسەربەزیەوە بەلایاندا  تێده‌په‌ڕن👇

#نۆیەم:ئه‌وانەن کاتێک کە بەئایایێک یا فه‌رمانه‌کانی(#اللەمتعال)ئاگاداریان دەکەنەوە هه‌روا بە کوێری شێونی ناکەون وە به‌لایاندا تێناپه‌ڕن پشتگوێشی ناخەن  به‌ڵکو بیر دەکەنەوە وهەوڵدەدەن لێیتێ بگەن بەباشی بزانن چۆن جێ بەجێی بکەن وەک خۆی بێ کەموزیاد پاشان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن کاری پێ دەکەن👇

#دەیەم:.ئه‌وانەن کە دەپاڕێنەوە ئەی په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دڵ ودەرنمانو و سەرخەری دین ئیسلام پارێزەری موسوڵمانە نانی یەک(#اللە)پەرست و گەڕانەوەی حوکمی (#اللەمتعال)..👇


ئەگەر ئەم دەخاڵەت بەئەو پەڕی(#صبر) ئارام گری و لەسەرخۆیەوە لە خۆتا بەدی کرد ئەوە(#إن شاء الله) تۆ یەکیت دەبیت کە بەندە مهرەبانەکانی(#اللەتعالی)چاوەڕێ ئەم پاداشتەگەوەبانەش بکە👇

#یەکەم ڕاضي  بونی(#اللە متعال) لەدونیاو قیامەت وە نزیک بونەوەلێی قبوڵ بونی دوعاکانت👇

دوەم:سەر بەرزو بەعیزەت لە دونیاو قیامەت واتە لەدونیا لەناو خەڵکی موسولمان و ئاقڵ و تێگەیشتو بەئەوپەڕی ڕێزەوەسەیر دەکرێیت و ولای(#اللە متعال)یش شوێنی تای بەتت هەیە 👇

#سێ یەم ئەمین وپارێزراوی لەکاتی مردن و لەسزای  قەبر و ژیانی بەرزەخ و وەستانی ساحەی مەحشەرو عذابي جهنم سزای دۆزەخ ...👇

#چوارەم:داوی حەشر وحیساب و بۆ وەرگرتنەوەی پاداشتی ئەم کردەوە چاکانەوە وەرگرتنەوەی نامەی کردەوەکانت بەدەستی ڕاست بەئەو پەڕی سوپاسو سلاو ڕێزەوەپێشوازیت لێ دەکرێت...👇

#پێنجەم: ئامادەکردنی شوێنە بەرزو بڵندەکانی بەهەشت و ژورە  ڕازاوەنی کە بۆ هەمیشەی تیادا دەحەوێیتەوە...☝️


بۆدڵنیاتان لەڕاست ودروستی ئەم خاڵانەزۆر بەیانەسەرنج لە کۆتایەکانی(#سورة/#الفرقان/"#آية٦٣بۆ٧٧)بدەن📚 

داواکارم(#اللەمتعال) لە(#عبادالرحمن)واتە بەندە میهرەبانەکانی خۆی بمان گێڕێت لەو پاداشتانە مەحورمان نەکات...#اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٥/#ذو الحجة/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(#اللەتعالى)دەفەرموێت(#٠٠وماالحياة الدنياإلا متاع الغرور)#سورة/آل عمران/١٨٥📚

واتەژیانی دنیاش بێجگه له‌وه‌ی که ڕابواردنێک مەتاعوخۆشیەکی خه‌ڵه‌تێنه‌ره مەغرورهیچ شتێکی ترنیه‌📚

هەروەهادەفەرموێت(وما الحياة الدنيا إلا لعب ولهوٌ وللدار الآخرة خير للذين يتقون أفلا تعقلون)#سورة/الانعام/٣٢📚

واتەژیانی دنیا جگه له یاری و گه‌مه‌و گاڵته‌یه‌کی که‌م و بێ نرخی کاتی هیچی تر نیه‌ بێگومان خۆش بەختی و ژیانی کۆتای تەنها به‌هه‌شتە(#بۆیەهەوڵی بۆبدەن بەدڵنیایەوەئەمەش)باشترەبۆ ئه‌وانه‌ی که(#تقوا)پارێزکاریویەک(#اللە)ناسی ده‌که‌ن ئایا ئیتر بۆعه‌قڵوژیریتان ناخه‌نه‌کار وعاقڵ وژیر نابن!؟📚

زانایان لەخزمەت ئەم(#آية)ــتانەدا بون بۆیە دونیای لەبەرچاو مەوتوە وەک (#ابن قیم رحمە اللە)دەفەرمووێت(ئەم دنیا وەک سێبەرێک وایە ئەگەر هەوڵ بدەیت بیگریت ئـەوە هەرگیز ناتوانیت بەڵام ئەگەر پشت بکەیتە دونیا ئەوە دونیا هیچ هەڵبژاردنێکی بۆ نامێنێتەوە و دەبێت شوێنت بک👳‍♂

داواکارم(#اللەمتعال)دونیا زاڵنەکات بەسەرخۆمان ماڵومنداڵماندا...اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٦/#محرم/١٤٤٥🌙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(#اللەتعالی)هیچ نیعمەتێکی بەبێ هۆکار دروست نەکردوە بۆیە دەبێت قەدری نیعمەتەکانی بزانین بۆ ئەوەی ئێمەی موسوڵمان حەقی تەواو بەونیعمەتانەبدەین پێویستەبەو جۆرە بەکاریان بهێنین
کە (#اللەتعالی)و(#رسولﷺ) فەرمانیان پێ کردوە👇

جاسپ یەکێکە لەونیعمەتانەی کە (#اللەمتعال) دروستی کردوە بۆ بەدەست هێنانی پاداشتی دونیاو قیامەت بۆ ئیمانداران بەبەڵگەی ئەو فەرمودەیە👇

(#ابن_عمر_رضي_اللەعنهما) بۆمان دەگێڕێتەوە لە(#رسول_اللهﷺ)کەفەرمویەتی (الخيل معقود في نواصيها الخير إلى يوم القيامة)#متفق_علیە📚

واتەئەسپ بەناو چاوانیەوەخێر وبێر هەیە هەتا ڕۆژی قیامەت📚


وەهەرهالەڕیوایەتەکەی (#عروە_البارقي رضي_اللەعنه) ئەفەرموێت (#رسول_اللەﷺ) فەرموی(الخيل معقود في نواصيها الخير إلى يوم القيامةالأجر والمغنم)#رواەالبخاری📚

واتەئەسپ بەناو چاوانیەوە خێر وبێر هەیە هەتا ڕۆژی قیامەت پاداشت نابڕێتەوە وەهەروها دەستکەوت واتە(غەنیمە)ـیەلەجیهادا📚

(#اللەتعالى)لەنیعمەتەکانی بێ بەشمان نەکات بزانین بەوجۆرە بەکاریان بهێنین پێیداوین ..#اللهم آمين☝️


#م_نامق_إمامي📝

#٧_صفر/١٤٤٥🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەگەرئەتەوێت بزانی چۆن دروست بویت گوێ بگرە(#اللەتعالى)ئەفەرموێت(ولقدخلقنا الإنسـٰن من سلـٰلةمن طین(١٢)ثم جعلنـٰەنطفةفی قرار مكین(١٣)ثم خلقنا النطفةعلقةفخلقنا العلقة مضغة فخلقنا المضغةعظـٰما فكسونا العظـٰم لحماثم أنشأنـٰەخلقاءاخر فتبارك للەأحسن الخـٰلقین(١٤)#سورةالمؤمنون📚

سوێندبێت ئێمه(#آدم)ـیزادمان له ئاوێته‌یه‌کى پێکهاتە لەقوڕ دروستکرد (‌١٢)پاشان لە شوێنێکی پارێزراوو لەباردا(کەمنداڵدانی دایکه‌) لەشێوه‌ى (نطفة)ـیەکی زۆربچووک دامان مه‌زراندووه(‌١٣)دواتر(نطفة)ـکەمان کردووەبەخۆ هه‌ڵواسه‌رێك(وەک سه‌رەمێکوته‌یه‌ك)پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌که‌مان کردووەبەگۆشت پاره‌یه‌ك ئینجا(شێوازى) گۆشتپاره‌که‌مان بەپه‌یکه‌رى ئێسك گۆڕیوه‌ بەگۆشت په‌یکه‌رى ئێسکه‌که‌مان داپۆشیوه‌ ئه‌وساله شێوه‌یه‌کى ترداده‌رمان هێناوه(کەشێوه‌ى(# آدم)ـیزادێکى ڕێکو پێکه و ڕۆحى پێ به‌خشراوه‌)بەڕاستى(#اللەمتعال) موباره‌که‌و چاکترین به‌دیهێنه‌رو چاکترین دروستکاره(‌١٤)📚

#اللەتعالی وامان لێ بکات قەدری نیعمەتەکانی بزانین لەتاوانیاندابەکاریان نەهێنین..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

١٣/#صفر_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەو هەواڵە دڵ تەزێنەی کە  بەباس کردنیشی خۆت پێ ناگیرێت کەچی بەداخەوە هەندێک خۆشی دەردەبڕن حەفلەی بۆدەگێڕن 😭👇


لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا هەواڵێکی دڵ تەزێن هەموشاری(#مدینەمنورە)دەهەژێنێت   دڵی هەمو ئەوانە دەسوتێنێ و غەمبار دە کات  کە هیچ شتێک ئەوەندەی ئەو هەواڵە غەمباری نەدەکردن هیچ شتێک  بەوحاڵەی نەدەگەیاندن کە بگەنە ئەو ئاستەی کە گەوەرە پیاوانی وەک (#عمر_رضي_الله_عنه) سوێند بخوات و بڵێت هەرکەس ئەوهەواڵە بڵاو کاتەوە بەم دارەی دەستم  لێی دەدەم هیچ غەمێک ئەوەندە لەسەر دڵیان گران نەبو کە والەحاڵیان بکات بگەنە ئاستی بورانەوە هیچ شتێک بەئەندازەی ئەوهەواڵە نەیدەتوانی والەحاڵی ئەوان بکات  چۆکی غەمباری لەباوەش بگرن و کزو ماتی دایان بگرێت....😭

لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لەبەرەبەیانی  ڕۆژی دووشەممە(#١٢_ربیع_الأول)ساڵی (#١١هیجری) هەواڵی کۆچی دوای پێشەوای مرۆڤایەتی و زاناترین و غەم خۆرترین و دڵ سۆزترین کەسە لە هەموومرۆڤایتی لە نەفەسی  خۆییان بۆخۆیان درا بەگوێ(#اصحاب_رضي_اللەعنهم) دا چرای ڕوناک کەرەوەی ڕێگا هەرەتایکەکانیان  لەسەر کوژرایەوە ڕۆژگاری ڕونیان لێ بو بەشەوگاری تاریک😭

کەچی بەداخەوە ئەمڕۆ خەڵکانێک بەناوی دینەوە لەم رۆژەدا پیرۆز بای لەیەکتری دەکەن حەفلەو مەولود دەگێڕن شیرنیو حەلەوایات و سەربادان و مۆسیقاو پیاهەڵدانی ناشەرعی و هەندێک جار تێکەڵەوای و.....یان  لەخەڵک کردوە بەدین بێ ئەوەی بزانن کە ئەمە نەک هەر سونەت و خێر نیە بەڵکو دوریان دەخاتەوە لە سونەت چونکەبەتەواوی پێچەوانەی سونەتی(#رسولﷺ)ئەوەش هەندێک لەجیاوازیەکانە👇

لەسونەتەکانی(#رسولﷺ)لە ڕۆژی لەدایک بونیدا لەهەمو دوشەممە کانی ساڵدا بەڕۆژو بوە ئەمان بەحساب لە بەر لەدایک بونی لەساڵێکدایەک ڕۆژ حەفلەدەگێڕن و شیرینی دەخۆن ئەمەش هەردوکی جیاوازەلەگەڵ سوننەتدا 👇

#یەکەم:دیاری کردنی ڕۆژێک لەساڵێکدا ئیتر هەرشتێک بێت وەک پەرتشبێت یا ئاهەنگ گێڕانو مەولود یاهەرناوێکی تر بێت👇

#دووم: شیرینی خواردنو حەفلەو مەولو جیاوازە لە بەڕۆژو بونو خۆ گرتنەوەلە خواردن و خواردنەوە  لەبەیانیوە تا ئێوارە👇

(#رسولﷺ) لە(#١٢_ربیع_الاول) کۆچی دوای کردوە(#اصحاب_رضي_اللەعنهم) تەنها لەو ڕۆژەدا غەمبارو دڵ تەنگ بون غەمبارییەکە شیان تەنها ئەوکاتەبوە نەیان کردوە بەعادەت هەموساڵێک لەو ڕۆژەدا غەمباربن کەچی ئێستا کراوە بەعادەت لە(#١٢_ربیع_الاول)ی هەموساڵێک حەفلەو مەولودوخۆشی دەگێڕن ئەمەشیان دوجار پێچەوانەیە👇

#یەکەم ڕۆژی مردنەکەیان کردوە بەلەدایک بون چونکە هیچ بەڵگەیەک نیە کە لە(#١٢ربیع_الاول) لەدایک بوبێت لەبەر ئەوە لەکاتی لەدایک بونی(#محمدﷺ)هەر وەک منداڵێکی ئاسایی بوە خۆ هەر لە منداڵیەوە نەبوە بە پێغەمبەر تا گرنگی بەلەدایک بونی  بدرێت لەدوای چل ساڵ دەر کەوتوە کە پێغەمبەرە بۆیە هیچ  بەڵگەیەکی(#صحيح)نیە کە دەربیخات لە(#١٢ربیع_الاول) لەدایک بوە👇

#دووەم:غەمبار بونو بێتاقەتی تەنهالەیەک کاتدا کراوە بەخۆشی دەربڕینو حەفلەگێڕان لەهەموساڵێکدا یەک ڕۆژ ئەمانە ئەگەر کەسێک بەدەمارگریوە و تەعوصوبی کوێرانەوە سەیری نەکات دەبینێت  لەسەداسەد پێچەوانەی یەکترن👇

هەروەها لەجیاوازیەکی تری مولود گێڕان لەسونەتدا  ئەوەیە کە لە سوننەت دا تەپڵ و مۆسیقا جوزەلە لێدان و تێکەڵاوی حەرامە کەچی لای مەولود گێرەکان ئاساییەو دەست دەکەن بە لێدانی تەپڵ و مۆسیقاو جوزەلە لێدان لەهەندێک شوێن وەک هۆڵی حەفلەی لێهاتوە تێکەڵاویش دەبن خۆشاحاڵی دەردەبڕن بەخێر هاتن و پێشوازی لە یەکتری دەکەن 👇

ئەمانە چەند نمونەیەکی زۆۆر کەمن خۆ ئەگەر بێمەسەر کردەوە کردن بەفەرمودەکانی شوێن کەوتینی ئەوە بەلایەنی کەمە لەسەدا نەوەدی کردوەو بیرو باوەڕ کردارو ڕەفتارو جل بەورگو خوردو خۆراک و ....زۆریتریان پێچەوانەی نەک هەر سونەتە بەڵکو قورئانیشە..#واللەاعلم 👇

بەڵام لەکۆتایدا(#اللەتعالى)دەفەرموێت (إنك ميت وإنهم ميتون)#سورةالزمر٣٠📚

واتە ئەی(#محمد)تۆ دەمریت ئەوانەیشی تۆیان بەڕاستی زانیوەو شوێنت کەوتون و هەروەها ئەوانەشی بەدرۆیان زانیویت و پشتیان تێ کردویت هەموویان دەمرن📚

بۆیە ئێمەش بەئەوپەڕی ئیمانەوە دەڵێن (#إنالله_وإنا_إليه_راجعون) (#اللەتعالى) خۆمان و ماڵ و منداڵمان بپارێزێت لە گومڕا بون...#اللهم_آمين😭☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٢_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللەالرحمن الر حيم

السلام علیکم  ورحمةاللەوبركاته

ئەوجوچکەیەلەگەڵ دوژمنکەی گۆشتی براکەیدەخوات(#تفسیر)ـێکی حاڵی بەناوموسوڵمان و(#طاغوت)ـەکانی وڵاتی موسوڵمانان دەکات کەچۆن بەناوی تیرۆرەوە دەستیان تێکەڵ کردوەلەگەڵ(#کفر)بۆ لەناوبردنی موسوڵمان بێ ئەوەی بیربکانەوەکەئیشی پێی نەماسەرەی ئەویش دێت دونیاقیامەتیشی لەدەستدەدا👇

(#اللەتعالى)دەفەرموێت(ترى كثيرامنهم يتولون الذين كفروالبئس ماقدمت لهم أنفسهم أن سخط اللەعليهم وفي العذاب هم خالدون)#المائدة٨٠📚

واتەئەی(#محمد ﷺ)دەبینت زۆربەیان دۆستایەتی لەگەڵ ئەوانەدادەکەن کەبێ باوەڕبوون بێگومان زۆرکردەوەیەکی خراپ یان پێش خۆیان خست بەجۆرێک کەبەوکارەیان بوەھۆی خەشم وقینی(#اللە)لێیان بۆیە لەسزای دۆزەخ هەتاهەتایدادەمێننەوە📚

ولوكانوا يؤمنون باللەوالنبي وما أُنزل إليەما اتخذوهم أَولِياءولكن كثيرامنهم فاسقون)٨١#المائدة📚

واتەئەگەرئەوانەبڕوایان بھێنایە بە(#اللە)وبە(#پێغەمبەر)وبەوەی کەنێراوەتە خوارەوەبۆی ئەوادۆستایەتی وپشتیوانی بێ باوەڕانیان نەدەکردودژی(#موسوڵمانان)بەڵام بەوکارەیان لەدین دەرچوون📚

#اللەتعالي گومڕامان نەکات..اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٩_رمضان_١٤٤٤🌙
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

إنالله وإنااليه راجعون

بەڕاستی هەواڵێكی بەئازار بو لەسەر دڵمان بەڵام وەک(#اللەتعالى) ئەفەرموێت(...یرفع اللە الذين آمنو منكم والذين أتو العلم دراجات...)📚

واتە ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوەلەئێوەو ئه‌وانه‌شتان زانست و زانیاریان پێدراوە(#اللە متعال)بەچه‌نده‌ها پله‌و پایەبه‌رزیان ده‌کاته‌وه‌📚

مامۆستا(#ملا_محمد_امین)ـی خۆشەویست یەکێکە لە زانا هەرە بەتواناکانو ودڵسۆزەکانی ئیران بەگشتی و عەشیرەتی ئیمامی بەتای بەتی بۆیە بەڕاستی کۆچی دوای بەڕێزانیان کەلێنێکی زۆۆر گەرورەی لەدڵماندا دروست کردبەڵام ئیتر ئەمەدونیایە وەک(#اللەتعالی)دەفەرموێت(لكل أجل كتاب)بۆ هه‌مووکارو ڕووداو مردن و ژیان هەموشیێکیش بڕیارێک و نوسراوێکی تایبه‌ت هه‌یه‌📚

ئێمەش بەدڵێکی پڕلەغەم ڕاضین بون بە قەدەری(#اللە)هیچمان پێ ناکرێت جگەلەوەی کە(#رسولﷺ)فێری کردوین👇

اللهم اغفر له وارحمە وعافەواعف عنە...☝️
اللهم جعل قبرەروضةمن رياض الجنة..☝️

(#اللەتعالى)صەبوري دڵی ئێمەو بنەماڵەکەشی بدات مامۆستای بەڕێز لەگەڵ ڕاستگۆیانو زانایان حەشر بکات.. اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٧_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

منداڵەکانتا فێری عیبادادەتو بەرنامەی (#اللەمتعال)یان بکەن بافێری بێ دینو بەرنامەی کفریان نەکەن بۆتان👇

وەک(#رسولﷺ) دەفەرموێت(مروا أولادكم بالصلاة وهم أبناء سبع سنين واضربوهم عليها وهم أبناء عشر وفرقوا بينهم في المضاجع)📖📚

واتە منداڵەکانتا فێربکەن وڕایان بهێنن لەسەر ئەنجامدانی نوێژ لەتەمەنی حەوت ساڵیدا ئەگەر نەیان کرد لێیان بدەن لەدە ساڵیدا ئەگەر نەیان کرد جێگەیە نێوانیان جیا بکەنەوە ئەوە لەسەروی دەساڵیەوە📚

ئیمامی(#شافیعی_رحمەاللە) لەم بارەیەوە دەفەرموێت دەبێت هەر لەحەوت ساڵیدا نەک هەر فێری نوێژی ماڵەوە بەڵکو فێری نوێژی جەماعەتیان بکەن 👳‍♂

داوامارم(#اللەتعالى)خۆمان هیدایەت بدات بۆ شارەزابون لەدینەکەی خۆی تاخۆمان ماڵو منداڵماني لەسەر پەروەردە بکەین کە بەو جۆرەی خۆی پێی ڕاضيه..#اللهم آمين 🤲


#م_نامق_إمامي📝

#٢_صفر_١٤٤١🌙