کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
475 photos
825 videos
95 files
165 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

سەرەتا نابێت کەسێک نوێژی بەیانی نەڕوات بۆ نوێژ یاخود نوێژی بەیانی دوابخات و بی فەوتێنێت بەبیانوی ئەوەی فریای نوێژی جەژن بکەوێت 👇

پاشان دوای گەڕانەوە لەنوێژی بەیانی سونە تە لای هەندێک زانا دەفەرمون لەفیعلی(#اصحاب رضي اللەعنهم)جمهوری زانایان دەفەرمون مستحب غوسڵی نوێژی جەژن دەر بکەیت جوانترین پۆشاکی خۆت لەبەر بکەیت بۆن لەخۆت بدەیت ئەمانە لەمسوتەحەباتن 👇

وەهەروەها سونەتە لە جەژنی قوربان هیچ شتێک نەخورێت بەڵکو لەوقوربانیە بخوات کە خۆی سەریدەبڕێت👇

دواتر بەڕێ دەکەویت بە(#تکبر)کردن واتە(#اللە اکبر)بەڕێگادا دەڕوایت تادەگاتە مزگەوت یا موصلى 👇

کەگەیشتە ناو مزگەوت دوڕکاعات نوێژی  (#تحية المسجد)دەخوێنیت پاشان لەشوێنی خۆیەوە تکبیرو ذكر  دەکات تا کاتی نوێژجەژن 👇

نوێژی جەژنی قوربان باشترە کەمێک زوتر بکرێت بۆ ئەوەی ئەوکەسانە قوربانی دەکەن بەئاسانی قوربانیەکەیان سەرببڕنو لە قوربانیەکە بخۆن....؟👇

چۆنیەتی نوێژی جەژن ...👇


نوێژی جەژن دوو ڕکعاتەوەک نوێژی بەیانیه  بەڵام جیاوازە لە وتنی زیکر و کردنی (#اللەاکبر) لەنوێژەکەدا !👇

سەرەتا نیەت بە دڵ دەهێنیت و دڵ ئامادە دەکەیت کەنیەتت وایە نوێژی جەژن دەکەیت☝️

دواى ئەوەی دەستت کرد بە نوێژەکەت واتە دوای تکبری ئیحرام ..حەوت جار دەڵێی(#الله اکبر) ولە نێوان تکبرە کاندا هیچ  ذكري کرێک وارید نیە🌴

پاشان سورەتی(#الفاتحە) دەخوێنیت 🌴

پاشان سونەتە سورە()یا خود(#الأعلی) بخوێندرێت..🌴

پاشان رکوع سوجدە دەبەیت وەک نوێژی ئاسایی ..🌴

پاشان هەڵدەسیتەوە بۆ ڕکعاتی دووەم ..
ڕکعاتی دووەمیش وەک ڕکعاتی یەکەمە تەنها جیاوازە لە ژماری ووتنی (#الله اکبر)ەکاندایە
لەڕکعاتی دووەم پێنج جار دەڵێی (#الله اکبر) و ئەمیش لەنێوان(#الله اکبر)ەکان هیچ  ذكرێک واريد نیە کە صحيح بێت لەدوای فاتحە سورة (#القمر)يا خود (#الغاشية) دەخوێندرێت ..🌴

دەستت بەرزبکردنەوە یا بەرز نەکرد بەوە هەردوکی دروستە🌴

زانایان فەرمویانە کە(#رسولﷺ)لەنێوان تەکبیرەکان ذیکری نە خوێندووە و دەستی بەرز نەکردووەتەوە🌴

هەر کەسێک فریای نوێژی جەژن نەکەوێت بە جەماعەت ئەوا بەتەنیادەتوانێت بیکات🌴

کاتەکەیشی نزیکەی دە پازدە خولەک دوای خۆرهەڵاتن دەکرێت ،تا کاتی زەوال واتە نزیکی بانگی نیوەڕۆ🌴

ئەم نوێژەلای هەندێک لەزانایان واجبە لاهەندێکیشیان دەفەرمون فرض كيفايه یە هەندێکتش دەفەرمون  فرض عينه هەندێک دەفەرمون سونەتی موئەکەدەیە🌴

زانایان دەفەرمون باشتروایە لە موصلی بکرێت نەک لەمزگەوت مەگەر لەبەر باران و سەرما یاخود ترسێک چونکە(#رسولﷺ) هەرلەموصلى نوێژی دوجەژنەکەی خوێندوە 🌴

دواترە دادەنیشیت گوێ لەوتاری جەژن دەگریت کەوتار تەواو بو ئەوکات پیرۆزبای جەژن دەكەیت لەگەڵ چواردەورت دەڵێت (#تقبل اللە منی ومنک)یاخود دەڵێت (#تقبل اللە مناومنکم)ئیتر دەگەڕێیتەوە بەرەو ماڵ👇

لەدوای نوێژی جەژن هیچ نوێژێکی تر سونەت نیە ☝️

#تێبینی جەژنی قوربان چوار ڕۆژە تکبر ذكر كردن  لەهەموکاتێکدا دروستە بەڵام ئەگەر دوای نوێژەکان کرا باشترە ذكرەکانی دوای نوێژ بخوێندرێت دواتر تکبر بکات ئەگەر پێش ئەویش کردی هەردروستە هیچی لەسەر نیە ...#واللەاعلم☝️


#اللە تعالى شارەزای دینەکەیمان بکات..اللهم آمين☝️🤲

. نامق إمامي📝

١٠/ #ذي الحجة/١٤٤٣🌙


🌴🕋🕌🕋🕌🕋🕌🎇🕋🌅🌴
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەنێک گومانی ئەوەیان بۆدروست بوە کەی لەسەردەمی(#رسولﷺ)قژ حەفرکردن هەبوەتا حەرام بێت؟ بۆوەڵامی ئەم گومانە بابڕۆینە خزمەت ئەوفەرمودیە👇

(#عمر_بن_نافع)لەباوکیەوەئەویش لە (#ابن_عمر_رضي_الله_عنهما)بۆمان دەگێڕنە کە فەرموتی(نهى(#رسول_اللەﷺ)عن القزع قال قلت لنافع وما القزع قال يحلق بعض رأس الصبي ويترك بعض)#متفق_عليه📚

واتە(#رسول_اللە_ﷺ)نەهی کردووە لە (القزع)گوتی بە(#نافع)ـم گوت (#القزع)چیەفەرموی تاشینی بەشێک لەقژی منداڵ وهێشتنەوەی بەشێکی📚

لێرەداڕونەکە مەبەستی حەفرکردنە ئەمەش گەورو منداڵیش دەگرێتەوە جا بۆ ئەوەی کەسانێک نەڵێن جاخۆ منداڵەقەیچی ئەکات فەرمودەکەئەو بەهانەشی نەهێشتوە ئەفەرمێت قژی منداڵ👇

زانایان دەفەرمون ئەگەرکەسێکی گەورە بیکات ئەوە تاوانەکەلەسەرخۆیەتی بەڵام ئەگەر بۆ منداڵێ بچوک بکرێت ئەوەتاوان لەسەر باوک ودایکێتی یاهەرکەسێک کە دەڵێت وایلێبکە لەهەموحاڵەتێکداسەرتاش بۆهەرکەسێکی بکات تاوان باردەبێت پارەکەشی حەرامە..#والله_اعلم📚

(#اللە_تعالى)خۆمان وماڵ ومنداڵمان لەشوبوهاتوشەهەوات بپارێزێت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٧_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

إن هذا القرءان یهدی للتی هی أقوم ویبشر المؤمنین الذین یعملون ٱلصالحات أن لهم أجرا كبیرا)#سورة_الإسراء_٩📚

واتەبه‌ڕاستی ئه‌م قورئانه باشترین هیدایه‌ت دەرو ڕێنوێبی بەخشە بۆ چاکترین ڕێگه‌و ڕێبازو به‌رنامه‌ وەهەروەها  مژده‌یش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ی که کارو کرده‌وه پێ ده‌که‌ن بەوەی بێگومان پاداشتێکی گەورەیان بۆئامەدەکراوە📚

زانایان دەفەرمون مەبەستی ئەم قورئانە  ڕونترین و گەورەترین ڕێ نوێنی تیایە بۆ ناسینی وتێگەتشتن لە(#توحید)و لەهەمو فەرمان کراوەکان بەچاکەو ڕێگری لە خراپە📚

(#امام_الطبري_رحمەاللە)دەفەرموێت واتە (اللەتعالی) ئەم قورئانەی دابەزاندوە کە لە هەمو ڕێگاکانی تر باشترین ڕینوێنی کەرە بۆ بانگەواز کردن بۆ ئەو ئیسلامەی کە پێغەمبەران(#علیهم_السلام)ـی بۆ ناردووە بۆیە هەرکەس بەپێ ڕێنمایی کانی واتە فەرمان و قەدەغەکراوەکانی بکات ئەوە باشترین کەسە وەگەورەترین پاداشتی هەیە وەهەرکەسیش ئینکاری بکات ئەوە گومڕا سەرلێشێوابوە #واللەاعلم 👇

(#اللە_تعالى)خۆمان وماڵ ومنداڵمان بکات بەشوێن کەوتەی قورئان..#اللهم_م_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٢_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هیچکات بە هیچ جۆرێک نەکەی پشتیگیرو هاوکاری هیچ  ظاڵم و طاغوتێک بیت هەتا ئەگەر بە ختورەی دڵیشت بێت چونکە خۆت توشی سزای سەختی(#اللەمتعال)دەکەیت بەبەڵگەی ئەو (#آية)ـته👇

(#اللە_تعالى)ئەفەرموێت(ولا تركنوا إلى الذين ظلموا فتمسكم النار وما لكم من دون الله من أولياء ثم لا تنصرون)#سورة_هود_١١٣📚

واتە نه‌که‌ن هەتا ئەگەر هەر بەختورە یا مه‌یلی دڵتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بن کە ظوڵم سته‌میان کردووه و هاوەڵیان بۆ(اللە)داناوە یاخی بوون چونکه وا تان کرد ئەوا سزای(#اللە)دەتان گرێتەوە واتە ئاگر ده‌تانسوتێنێت که‌سیش جگه له (#اللە)پشتیوانتان نابێت له‌وه‌و دوایش یارمه‌تی نادرێن هیچ کەسێکیش ناتوانێت فریاتان بکەوێت و ڕزگارتان بکات لەوسزایە📚

زانایانی لەتفسیر  ئەم(آية)ـدا دەفەرمون (#ابن_عباس_رضي_الله_عنه)فەرمویەتی مەبەستی پێ دوو خاڵە👇

#یەکەم:حەرامە و دروست نیە پشت بەستن یاخود هاوکاری موشریک و بێ باوەران بەهەمو جۆرێک👇

#دووەم:حەرامو قەدەغەیە وهاوکاری ظاڵم و ستەمکاران دەست خۆشی کردنیائەگەر بەمەیلی دڵیش بێت👇

ئینجا زیاتر لەسەری دەڕوا دەفەرموێت هەرکەس هاوکاری یاخود پشتگیری هەر ستەم و زوڵمێک بکات  هەتا ئەگەر بە چەپەڵە لێدانێکیش یا هەر بە مەیلی دڵییش بێت ئەوا دەچێتە ڕیزی دوڕو مونافقەکانەوە چونکە ئەوانیش هەمان شتیان لە(#رسول_ﷺ)دەویست(#اللەتعالی) دەفەرموێت👇

(ودوا لو تدهن فیدهنون)#سورة_القلم_٩📚

واتە ئه‌وانه ئاواته‌خوازن که تۆ نه‌رمی بنوێنیت مەیل بدەیت بەلای ظولم وستەمیان ئینجا ئه‌وانیش نه‌رمی بنوێنن📚

واتە واز بهێنی لە ئیدا نەکردنو دژیایەتی کردنی ستەمو ظوڵمیان(ئەمەش پەسەندکردنی نادادپەروەرییەکانیان و ئیدانە نەکردنیانە)ئینجا ئەوان باوەڕت پێ دەهێنن مەیلیان بۆت دەبێت👇

کەواتە ئەوە صيفاتی دوڕو مونافیقەکانە بۆیە  حەرامە لەسەر موسوڵمان پشتگیرو هاوکاری ظاڵم وستەمکار بێت هەتا ئەگەر بە چەپڵەیەک یادەست خۆشیەک یاهەر لە دڵەوە مەیلی هەبێت بۆیان📚

داواکارم لە(#اللەمتعال)خۆمان ماڵو منداڵمان لە پشتگیری هەمو ظالم و طاغوتێک بپارێزێت...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami