کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
475 photos
825 videos
95 files
165 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک وادەزانن ئەگەر دوکەس نوێژیان خوێند بە جەماعەت کەسی سێ یەم هات ئاوا تەنها ئەوکەسەی کە ئیمامەت دەکات بۆی هەیە یەک دو هەنگاو بڕواتە پێشەوە..👇

بەڵام ئەبێت ئەوە بزانین کەئەمە بۆ کاتێک دەبێت کە ئیمام بەردەمی فرانی بو واتە مەجالی چونە پێشەوەی هەبێت ئەگەر مەجال نەبو ئەوا ئیمام پاڵ بەدو نوێژ خوێنەکەی تەنیشتی دەنێت بۆدواوەی ئەوان دەخاتە دواوە ئەمەش بەبەڵگەی ئەو فەرمودەیە👇

لە(#جابر_بن_عبد الله_رضي_الله_عنه) دەگێڕنەوە کە فەرمویەتی (صليت مع النبيﷺ فقمت عن يمينه ثم جاء آخر فقام عن يساره فدفعنا جميعا حتى أقامنا من خلفه)#رواە_مسلم📚

واتە نوێژم خوێند لەگەڵ(#رسولﷺ)لەلای ڕاستی وەستام پاشان کەسێکی تر هات لەلای چەپیەوە لەگەڵمان نوێژی دابەست(#رسولﷺ) پاڵی ناین بۆ دواوە تا لە پشتی خۆیەوە داناین📚

#تێبینی:ئەبێت ئیمام دڵنیابێت کەسێ(#سێیەم) هاتوە نوێژی دابەستوە ئەوکات دەتوانێت یاخۆی پێش کەوێت یا ئەوان بخاتەدواوە..#والله_اعلم 📝

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمابکات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami