کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
233 subscribers
475 photos
825 videos
95 files
165 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
بسم اللەالرحمن الرحيم

  پرسیاری کەناڵي ڕەسمی(م.نامق امامی)👇 چوارکەس بەناوی(عبدالله)لەناو(اصحاب رضي اللەعنهم)لەبەر زانایان لە(قرآن)و(حديث) بە(عبادلةأربعة)واتەچوار(عبداللە)زاناکەناسراوەن کام لەمانە ی تیادانــەبو 👇
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەڕێزان بۆدڵنیایتان لەوەڵامی پرسیاری کەناڵی(.نامیق ئیمامی)لەسەر ئەوەی کە ئایا کێ لەو(#پێنج) کەس لە(#عبادلة اربعة)نـەبــون واتە چوار(#عبداللە)زاناکەی ناو (#اصحاب رضي الله عنهم) سەرەتا هەندێک دەپرسن خۆی چوارە بۆتۆ(#پێنج) ئیختیارت داناوە...؟👇

لەوەڵامدا دەڵێن ئێمە گوتومانە لەو (#پێنجـە) کەسێکیان لە(#عبادلەاربعە)نـیــە (#پێنج) دانەیەکی لێ دەر بکەیت دەکاتە(#چوار)بۆیە ئەوکات بەدوای کەسی چوارەم ناگەڕێن یەکسەر وەڵامەکەیان دەست دەکەوێت👇

#ئێستاوەڵامی ڕاست ئەوانەی ئیشارەتیان لە ناوی  هاوەڵی بەڕێز(#عبداللە بن مسعودرضي اللەعنە)ـدا وەڵامی (#ڕاســت)ودروستیان داوەتەوە💯

#جا بۆزانیاریاری زیاترکورتەیەک لە ژیانی(#عبداللەبن مسعودرضي الله عنه)كوڕی (#غافل)کوڕی(#حبيب)کوڕی(شمخ)کوڕی(#فار)کوڕی(#مخزوم)کوڕی(#صاهلة)کوڕی(#كاهل)کوڕی (#الحارث) کوڕی (#تميم)کوڕ(#سعد) کوڕی  (#هذيل) کوڕ (#مدركة) کوڕی (#إلياس)(# الهذلي المكي)دایکیش(#أم عبد کچی(#عبدود)کوڕی(#سواء)کوڕی(#قريم)کوڕی (#صاهلة)لەهۆزی(#هذيل)👇

ئەم هاوەڵە بەڕێزە لە(طائیف)لەدایک بوە لە(#مککە)گەورە بووە باوکی پێش ئیسلام لەوێ ژیاوەوهەرلەوێش مردوە لە سەردەمی جاهلیدا هاوپەیمانی لەگەڵ(#عبد)کوڕ(#الحریث) کوڕی(#زەهرا)کردوە،بەڵام پێش ئەوەی ماڵی(#الارقم)ببێتە شوێنی بانگەوازی (#رسولﷺ)وە(#اصحاب رضي اللەعنهم)موسڵمان بووەلەوشەشەم کەسەی ئەوشەشەکەسەی سەرتا بوە کەئیسلامیان قبوڵ کردوە باوەڕیان هێناوە👇

خاوەنی باڵایەکی بچوکو جەستەیەکی زەعیفی بەڵام بەهیزبوە قژی تائەندازەی گوێیەکانی هاتوە ناس ناوی(#ابن ام عبد)بوە بەڵام دوای موسوڵمانی(#رسولﷺ) کونیەی (#ابوعبدالرحمن)بۆداناو📚

چیرۆکی موسوڵمان بون خۆی بۆمان دەگێڕیتەوە دەفەرموێت من شوانی مەڕەکانی(#عقبة)کوڕی(#أبي معيط) بوم (#رسولﷺ)لەگەڵ(#ابوبکر رضي اللەعنه) بەلامدا تێپەڕین بانگی کردم شیرت پێیە پێمان بدەی منیش گوتم ئاخر من شوانم ئەمانەش ئەمانەتن لەدەستم ناتوانم شیرتان پێ بدەم  (#رسولﷺ)فەرموی مەڕێکم بۆ بهێنە هیچ شیری نەبێ منیش دانەیەک بۆ برد دەستی هێنا بە گوانی مەڕەکەدا گوانی پڕبو لەشیر قاپێکی لێدۆشی خۆی لێی خواردەوەو پاشان دای بە (#ابوبکررضي اللەعنه)ئەویش خواردیەوە ئییر گوانی مەڕەکە گەڕایەوە شوێن خۆی منیش زۆر بەلامەوە سەیر بو گوتم فێرم بکە چیت فەرمو ئەو مەڕەگوانی پڕ شیر بو ئەیش فەرموی کە ئەو نێرداوی(#اللە)باسی ئیسلامی بۆ کردم منیش باوەڕم پێ هێناو موسوڵمان👇

ئیتر(#عبداللەبن مسعود رضي اللەعنە) لەو ڕۆژەوەی کە موسوڵمان بوە لەخزمەتی
(#رسولﷺ)دا بوە هەڵگری نەعلەکان و سیواکەکەی بوە (#٧٠سورة)ـتی ڕاستەخۆ لە(#رسولﷺ)ـوە لەبەر کردوە خۆی دەفەرموێت هیچ(#سورة)ـێک یاخود هیچ(#آية)ـتێک نیەمن دەزانم کەی دابەزیوە(#سبب نزول)واتەهۆکاری دابەزینەکەی چی بوە لەکوێ دابەزیوە👇

ئەوکاتەی لەماڵی(#ارقم)کوڕی(#ابورقم) کۆدەبونەوە ئەیان گوت باکەسێک بڕوات لەپاڵ دیواری(#کعبە) (#القرآن)بخوێنێت خاوەن كەسوکارو بنەماڵو دەوڵەمەند بێت بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لێ بکەن👇

بەڵام ئەو لەگەڵ ئەوەی هیچ کەسوکاری نەبو وە ئەبچوک زەعیف بو لەهەمان کاتادا بەجەرگیش بو هەربۆیە  یەکەم کەس بوە کەتوانی وێتی لەپاڵ(#کعبە) بەدەنگی بەرز(#قرآن)بخوێنێت قوریش بەتای بەت(#ابوجهل)زۆر ئازاری داوە بەڵام ئەوبەجەرگو ئازاو خۆڕاگربوە گوێی نەداوە بە لێدان و ئەزیەت دانی قوریش کەلەکاتی خوێندی(#قرآن)ــدا 👇

دەنگێکی خۆشیشی هەبوەبۆیە وەک خۆی دەفەرموێت(#رسولﷺ)داوای لێکردم(#قرآن) ـی بۆ بخوێنم گوتم بۆتۆ دابەزیوە من بی خوێنم ؟ فەرموی پێم خۆشە لەغەیری خۆم گوێم لێبێت ئینجادەفەرموێت منیش(#سورة) (#النساء)ـم بۆخوێند تاگەیشتمەئەو(#آية)ـەیە👇

کە(#اللەتعالی)دەفەرموێت(فكيف  إذا جئنا من كل أمة بشهيد وجئنا بك على هؤلاء شهيدا)#النساء/٤١📚

واتە ئەبێ حاڵی کافران چۆن بێت کاتێک لە ھەموو لەئومەتێکدا شایەتێک یا نێرداوێک (پێغەمبەر)ێکمان مان هێناو وە تۆیشمان ھێنائەی(#محمدﷺ)کردنمان بەشایەت بەسەر ئائەوانەوە..؟📚

ئینجا(رسولﷺ)فەرموی بەسە فرمێسک بە چاوکانیدا هاتەخوارەوە👇

👇👇👇
✍️هەروەها #ابن مسعود (رضي الله عنە)، یەکێکە لەوانەی کە زۆر (#حديث)ــی لێوە گێڕدراوەتەوە، شارەزایەکی زۆریشی هەبووە لە فتواداندا، لەبەرئەوەی هەر لە کۆچی یەکەم و دووەمی بەرەو  حەبەشە، پاشان گەڕانەوەی بۆ (#مککە) و کۆچکردنی بۆ (#مدنیەمنورة)، وە هەموو جیهادێکی لە خزنەتی (#رسولﷺ) بووە👇

✍️یەکێک لە هەڵوێستەکانی لە شەڕی (#بدر)، دەگەڕا بەدوای (#ابوجهل) بۆ ئەوەی بی کوژێت، کاتێک بینی بەبرینداری کەوتووە، چوەسەری پێی گوت: ئێستا کێ لاوەزە (#ابوجهل) گوتی: داخی ئەوە ئەم کوژێت، من لەگەڵ لاوازترین کەس شەڕدەکەم، ئەویش شمشێری لێدەرهێنا و سەری لەلاشەی کردوە و سەرەکەی بردە خزمەتی (#رسولﷺ)، بەخۆشحاڵییەوە گوتی: ئەوەش سەری ئەوکەسەی کە سوکایەتی بە تۆ و بەدینی ئیسلام دەکرد ئەویش لە خۆشحاڵیدا شمشێرەکەی خۆی بەهەدیەپێ بەخشی👇

✍️ئەوە بێجگە لەوەش لە (#اوحد) و (#فتح #مککە) و هەموو جیهاد و غەزاکانی لە خزمەتی (#رسولﷺ) دابوو هەتا وەفاتی کرد، لە هیچ غەزەیەک لەگەڵی دوانەکەوت، هەر لەبەرئەوەش بوو زۆر شارەزا و لێهاتوو بوو، بۆیە هەموو #اصحاب (رضي اللەعنهم) فتوایان لێوەردەگرت، هەتا لەسەردەمی #امام عمر (رضي اللەعنه) کردی بەیەکێک لە کاربەدەست، ناردی بۆ (#کوفە) ببێت بە (قاضي) و لەوێ  زۆرکەسی فێری (#قرآن) و (#حديث) و (#فقە) فتواکرد.👇

✍️وە #ابن مسعود (رضي اللەعنه) یەکێکە لە دەمومژدە پێدراوان (#عشرةمبشرة).. هەتادەگێڕنەوە جارێک (#رسولﷺ) وتاری داوە، دوایی وتارەكەی داوایی لێ کرد کە بڕواتە سەر ئەودارە شتێکیان بۆ بهێنێت، لە کاتی سەرکەوتنی دا هاوەڵان بینیویان قاچی چەندە لاوەزە و بچوکە پێکەنین، (#رسولﷺ) فەرمووی: ئەوە بەچی پێ دەکەنن، بەپیاوێک کە عیبادەتەکانی لای (#اللە) لە کێوی (#احد) قورسترە! ئەمانە و چەندی شاهیدی تری لەسەر ئیمان باوەڕ و شارەزای و لێهاتوی لە هەمو بوارێکدا لەسەر #عبداللە بن مسعود (رضي الله عنه)👇

✍️هاوەڵی دڵسۆز و شارەزا #عبداللە ابن مسعود (رضي اللەعنه) لە ساڵی (#٣٢کۆچی) لە شاری (#المدینەالمنورة) لەتەمەنی نزیکی (#٦٠ساڵی) لەسەردەمی خەلافەتی #امام عثمان (رضي اللەعنه) کۆچی داوی کرد و لە گۆڕستان (#البقیع) نێژراوە.😭

✍️بەڵام لەگەڵ ئەوهەموو شارەزایەشی لە (#القرآن) و (#حديث) و فتوا... ناوی بەڕێزیان نەهاتووە لەگەڵ (#عبادلةاربعة)، بەڵكو (#عبالةأربعة) واتە چوار زاناکەی نێو هاوەڵان بریتی بوون لە: (#عبداللەبن عمربن الخطاب، #عبداللەبن عباس، #عبداللەبن الزبير، #عبداللەبن عمربن العاص،) (#رضي اللەعنهم اجمعین)... #واللەاعلم☝️

✍️(#اللەتعالی) ئێمەش بەشوێن کەوتی (#رسولﷺ) قبوڵ بکات... اللهم آمين☝️

✍️.نامق إمامي📝

✍️٨/ #ذوالعقدة/١٤٤٤🌙