کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
232 subscribers
472 photos
825 videos
95 files
160 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
👇☝️

لەکۆتایداپرسیارێک دەکەین لەهەموئەوموسوڵمانەی کەبەشداری ئەم بۆ نانەدەکەن یائەوبانگخوازومامۆستاو سیاسیانەی..نەک هەربەدروستی دەزانن بەڵکوخۆیان پیرۆزبایی دەکەن👇

ئایاهیچ کەسێک لەومسیحی ویهودیانە هاتوەلەجەژنی(#رمضان)لەبەر ڕێزی تۆ وجەژن بکات؟یالەجەژنی قوربانداحەیوانێک سەر بڕێت؟یاهەرلەجەژنەکەداوەک تۆخۆی ئامادە کردبێت(#تکبرات)بکات هەتائەگەر لەبەر خۆشی منداڵەکەیشی بێت؟بێگومان نەک هەرنەهاتوەبەڵکوهەرگاڵتەیشی بەعقڵی تۆی دێت🤯

کەواتەتۆیش خۆت لەتەقلیدی کوێرانەبپارێزە کەهەم دینەکەت لەدەست دەدەیت هەم شەخصیەتیشت لای ئەوان نامێنێت وەک نەماوەچونكەئەوان دەزانن کەتۆدینەکەت بەرداوەشوێنی ئەوانە کەوتویت کەقەشەکانی خۆیان باوەڕیان پێ ناکەن بەڵام تۆبەناوی پێکەوەژیان وئازادیەوەلەگەڵی جەژن دەگێڕی ئەویش بەناوی بابانوئێڵە لەبریتی هەدیە ئاگربارانت دەکات هەرڕۆژەوجۆرەچەکو سیلاحێک دروست دەکات بەخوێنی تۆی موسوڵمان وژن ومنداڵی بێتاوان تاقی دەکاتەوەوپارەکەشی چەندبەرامنبەرلەطاغوتانی دەسێنن..😭

#اللەتعالی بمان پارێزێت وتەقلیدی مشریک وکافران..#اللهم_آمين☝️

#بەشی_سێیەم_وکۆتای☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_جمادألأول_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

(#ابوسعیدالخدري_رضي_اللەعنه) ئەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرمویی(لتتبعن سنن من قبلكم شبرابشبر وذراعابذراع حتى لو سلكواجحرضب لسلكتموەقلنا:يا(رسول اللهﷺ)اليهودوالنصارى؟قال:فمن؟) #متفق_عليه📚

واتەشوێن کردوەوئاکاری ئومەتەکانی پێش خۆتان دەکەون بست بەبست وباڵ بەباڵ هەتا ئەگەربڕۆنەکونی بزن مژەوە ئێوە دوایان دەکەون گوتمان(#یارسولﷺ)مەبەستت جولەکەومەسیحی فەرموی ئەی کێ!؟واتەلەوان زیاترمەبەستم کێیە!؟📚

زانایان دەفەرمون بۆیەدەفەرموێت کونی بزن مژەچونکەڕێگای دەرچونی نیە چۆن ڕۆیشتوەبەچی دا تێ پەڕیوەئەبێت ئاوابگەڕێتەوە👇

ئەم(#حدیث)ـەپێناسەی زۆرێک لەخەڵکی بەناوموسوڵمان وبەناوزاناومامۆستای خاوەن منبەر و..دەکات کەدەبینین کەوتونەتەناو کونی بزن مژەوەهیچ ڕێگایەکی دەرچونیان نیەڕێک وەک(#یهودونصارا)یان لێ هاتوەبون بەکلک بۆیان هەرچۆن بیانەوێت هەڵیان ئەسوڕێنن هەرچی ئەوان بیکەن ئەمانیش بەدوایاندادەیکەن بەداخەوە بێ ئەوەی بزانن دەکەونەناوکونی کفروشرکەوە🐉

(#اللەتعالی)بمان پارێزێت لەشوێن کەوتنی هەموکافروموشریکێک..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٧_جمادالثاني_١٤٤٤🌙


https://t.me/iyimami
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةاللەوبركاته

(#اللەتعالی) ڕونی کردوەتەوەکە کافرومشریک پەیمانیان لێ وەرناگیرێت نابن بەدۆستی ئیماندار بۆیەهیچ بەڵینێکیان جێگای باوەڕنیەوەک خۆی دەفەرمویت👇

(كیف وإن یظهرواعلیكم لایرقبوا فیكم إلا ولا ذمةیرضونكم بأفواههم وتأبى قلوبهم وأكثرهم فسقون)#سورة_التوبة٨📚

واتەكافرومشيركان چۆن پابه‌ندی په‌یمان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا.هیچ کات کاری چاک له‌وانه ناوه‌شێته‌وه‌خۆهەرکاتێک ده‌ستیان به‌سه‌رتاندابڕوات ئه‌وەهیچ سنوورێک ناپارێزن نه‌خزمایه‌تی ده‌فامن نه‌هاوپه‌یمانی..به‌ده‌م و زمانیان ڕازیتان ده‌که‌ن بەڵام لەناودڵه‌کانیشیان دژو بێزارن له‌وه‌ی کەبه‌ده‌م ده‌یڵێن واتە(دژی په‌یمانه‌کانیانن)بۆیەزۆربه‌یان لەسنوور ده‌رچون وپه‌یمان شکێنن👇

زۆرلەسەری ناڕۆم تەنهادەڵێم ئەوڤیدیۆیەی سەرەوە ڕوی ڕاستی بابانوئڵەکان درەدەخات کەلەسەرەوەبەناوی دیمقراطي ومافی مرۆڤەوەبەڵێنی هاوپەیمانیتان پێ دەدەن لەژێرەوەبیرلەوەدەکەنەوە کەچی جۆرە  موشەکەێک بکەن بەخەڵات بۆ لەناوبردنتان👆

#اللەتعالی لەفێڵی کافرومشریکان بمان پارێزێت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٩_جماد_الأول١٤٤٤🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک وادەزانن ئەگەر دوکەس نوێژیان خوێند بە جەماعەت کەسی سێ یەم هات ئاوا تەنها ئەوکەسەی کە ئیمامەت دەکات بۆی هەیە یەک دو هەنگاو بڕواتە پێشەوە..👇

بەڵام ئەبێت ئەوە بزانین کەئەمە بۆ کاتێک دەبێت کە ئیمام بەردەمی فرانی بو واتە مەجالی چونە پێشەوەی هەبێت ئەگەر مەجال نەبو ئەوا ئیمام پاڵ بەدو نوێژ خوێنەکەی تەنیشتی دەنێت بۆدواوەی ئەوان دەخاتە دواوە ئەمەش بەبەڵگەی ئەو فەرمودەیە👇

لە(#جابر_بن_عبد الله_رضي_الله_عنه) دەگێڕنەوە کە فەرمویەتی (صليت مع النبيﷺ فقمت عن يمينه ثم جاء آخر فقام عن يساره فدفعنا جميعا حتى أقامنا من خلفه)#رواە_مسلم📚

واتە نوێژم خوێند لەگەڵ(#رسولﷺ)لەلای ڕاستی وەستام پاشان کەسێکی تر هات لەلای چەپیەوە لەگەڵمان نوێژی دابەست(#رسولﷺ) پاڵی ناین بۆ دواوە تا لە پشتی خۆیەوە داناین📚

#تێبینی:ئەبێت ئیمام دڵنیابێت کەسێ(#سێیەم) هاتوە نوێژی دابەستوە ئەوکات دەتوانێت یاخۆی پێش کەوێت یا ئەوان بخاتەدواوە..#والله_اعلم 📝

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمابکات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(#اللەتعالی)دەفەرموێت(يرفع اللَّه الذين آمنوا منکم والذين أوتوا العلم درجات)#سورة_المجادلة_١١📚

واتەئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوەلەئێوه ئه‌وانه‌شتان زانست وزانیاریان پێدراوه(#الله)چه‌نده‌هاپله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه‌..📚

بەڵام دەبێت ئاگاداربن هیچ کات کەسی زاناو کەسی نەزان وەک نین وەک(#اللەتعالی)ئەفەرموێت👇

(..قل هل یستوی الذین یعلمون والذین لا یعلمون..)سورة_الزمر_٩📚

واتەئه‌ی(#محمدﷺ)بڵێ ئایائه‌وکه‌سانه‌ی که ده‌زانن و شاره‌زان وه‌ک ئه‌وانه‌ن که هیچ نازانن وشاره‌زاییان نیه‌.؟!📚

هەرلەبەرئەمەيە(إمام مالك_رحمه الله) ئەفەرموێت(إن حقا على من طلب العلم
أن يكون له وقار وسكينة وخشية
وأن يكون متبعا لأثر من مضى قبله)#حلية_الأولياء📚

واتە پێویستە لەسەرئەو کەسەنای کە بەدوای عیلم وزانستدا دەگەڕێن شەهامەت هەیبەت وکەرامەت و ئارامی و ترسیان هەبێت وە شوێن کەوتەی(#سلف_صالح)واتە ئەوانەی پێش ئەو هاتوون لە(#اصحاب رضي اللەعنهم..)بن..(#اللەتعالى)شارەزامان بکات و ترسی خۆی بخاتەدڵمانەوە#اللهم_آمين📚

#م_نامق_إمامي📝

#٢١_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆر گرنگە ئێمەی موسوڵمان بزانین  بانگەشە بۆ چی دەکەین وە چی بەخەڵکی دەڵێین بەرەو کوێیان دەبەین چونکە دڵنیابە چی چاک چی خراپ هەموی دەچیتەسەر تەرزو حسابت لەگەڵ دەکرێت بۆزیاتر بەرچاوڕونی بابڕۆینە خزمەت ئەو بەڵگانە👇

(#اللە_تعالی)ئەفەرموێت(لیحملوا أوزارهم كاملة یوم القیـٰمة ومن أوزار الذین یضلونهم بغیر علم ألا ساۤء ما یزرون)#سورة_النحل٢٥📚

واتە ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان هه‌ڵگرن هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بێ ئه‌وه‌ی له کۆڵ و باری ئه‌وان که‌م بێته‌وه‌  ئای! چه‌ند خراپ و ناشرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن....📚

هەروەها(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)بۆمان دەگێڕێتەوە لە(#رسولﷺ)ــمەوە کەفەرمویەتی(من دعا إلى هدى كان له من الأجر مثل أجور من تبعه لا ينقص ذلك من أجورهم شيئا ومن دعا إلى ضلالة كان عليه من الإثم مثل آثام من تبعه لا ينقص ذلك من آثامهم شيئا)#رواه_مسلم📚

واتە ئەوەی دەعوەو بانگەشە بۆ ڕێگای ڕاستو هیدایت بۆسەر(#توحید_وسونەت) وەهەر چاکەیەک بکات ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە کردەوەی پێ دەکەن و بێ ئەوەی هیچ لە پاداشتیان کەم بکاتەوە وئەوەی بانگەشە  بۆ گومڕایی و(#کفر_وشیر_وبدعە)...یا هەر تاوانێک بکات ئەوا تاوانی لە سەرە بە قەد تاوانی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون بێ ئەوەی هیچ لە تاوانیان کەم بکاتەوە📚

بەڕێزان ویستم زیاتر لەسەری بڕۆم بەڵام بەڵگەکان ئەوەندە ڕون بون هیچم پێ نەگەوترا تەنها ئەوە بزانن بۆ هەرچی بانگەشە بکەیت پاداشت یا سزا هەر لەسەر ئەوە وەردەگری بۆیە باشترین شت بۆ من و تۆ ئەوەیە خەڵک بانگ بکەین بۆ توحیدو سونەت و چاکەکاری بۆ ئەوەی ببێتە توێشویەک بۆ قیامەت بۆمان وە خۆمان دور بگرین لەبانگەشە بۆ کفرو شیرک بدعەو گومڕای...بۆ ئەوەی توشی عذاب یا سزای سەختی قیامەت نە بین📚


داواکارم (#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمان بکات بمان کات بەو جۆرە دەعوە بکەین پاداشتی لەسەر وەر بگرین ببێتە ڕەحمەت بۆمان نەک سزاو عذاب...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٩_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
کام لەو دوو نوێژانەیە کە لە هەر ڕکاعتێکدا دو جار ڕکوع دەبرێت ....؟؟
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر وەڵامی ئەو پرسیارە دەڕۆینە خزمەت ئەو فەرمویە👇

لە(#ابن_عباس_رضي_الله_عنهما) ئەفەرموێت (انخسفت الشمس على عهد النبي ﷺفصلى فقام قياما طويلا نحوا من قراءة سورة البقرة ثم ركع ركوعا طويلا ثم رفع فقام قياما طويلا وهو دون القيام الأول ثم ركع ركوعا طويلا وهو دون الركوع الأول ثم سجد ثم قام قياما طويلا وهو دون القيام الأول ثم ركع ركوعا طويلا وهو دون الركوع الأول ثم رفع فقام قياما وهو دون القيام الأول ثم ركع ركوعا طويلا وهو دون الركوع الأول ثم رفع رأسه ثم سجد ثم انصرف وقد تجلت الشمس فخطب الناس)#متفق_عليه📚

واتەلەسەر دەمی(#رسولﷺ) خۆر گیران ڕویدا (#رسولﷺ) نوێژی(خۆر گیرانی بۆ کردین)نوێژێکی دور درێژ لەرکعاتی یەکەمدا ئەوەندە مایەوە وەک ئەوە وابو(#سورة_البقرة)بخوێنێت پاشان(#ڕوکوع)ــی برد زۆر مایەوە پاشان هەستایەوە دەستی کرد بە(#قراءة) دوبارە زۆر مایەوە بێ ئەوەی پێشتر ئینجا دوبارە(#ڕکوع)ـی بردوە زۆر مایەوە پاشان هاستایەوە ڕۆیشتە(#سجد)ـەزۆر مایەوەپاشان واتە وەک نوێژی ئاسای دو (#سجد)ـەی برد بەڵا دور درێژ پاشان هاستایەوە بەهەمان شێوەی ڕکاعاتی یەکەم(#قراءة)ـتێکی درێژی خوێند پاشان(#رکوع)ــی برد وەک یەکەم جار زۆر مایەوە پاشان هەستایەوە دەستیکرد بە(#قراءة)ـتێکی درێژ پاشان (#رکوع)ــی ی برد زۆر مایەوە پاشان ڕۆیشتە(#سجد)ـەئیتر سلامی دایەوە لەنوێژ دەرچو کە خۆر دەر کەوت هستا وتارێکی دا📚


نوێژی مانگ گیرانیش بەهەمان شێوە دەکرێت کەواتە لێرەدا بۆمان دەرکەوت ئەو دونوێژەی کە لەهەر ڕکاعاتێکدا دوو جار ڕکوع دەبرێت نوێژی خۆر گیران و مانگ گیرانە....#واللەاعلم☝️

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان خالص بكات ڕونی کەینەوە....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٢_رجب_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
ئەم شەوشەوی(جمعە)یەڕۆژی(جمعە)لەگەڵ ئەوەی یەکێکە لەباشترین ڕۆژەکانی هەفتەگرنگیەکی تری هەیە کەبیزانین ئەویش(فتح)یائازادکردنی(بیت المقدس)لەبەرواری(٢٧ ـی رجب ـی٥٨٤هـ)بەرامبەر(٢ـی١٠ـی١١٨٧ز)..
دەیکەین بەپرسیار ئایا لەژێر فەرمان ڕەوای کام لەم پێشەوا یانەبوە..؟
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته


بەڕێزان بۆ ئەوەی دڵنیابن لە وەڵامی پرسیارەکەتان پێمان خۆش بوو زۆر بەکورتی بڕۆینە خزمەت وەڵامەڕاستەکە ئەوەیش(#صلاح_الدين_ايوبي)👇

کە ناوی تەواوی(#ابو_المظفر_يوسف_بن_نجم الدين_ايوب_بن_شادي)ناسراو بە(#صلاح _الدين_ايوبي)👇

هەرچەندە هەندێک لەسەرۆک هۆزو گەورەی (#ایوبی)ــەکان ئینکاری ئەوەدەکەن کوردبن بەڵام لای زۆر بەی مێژو نوسان نەقڵیان کردوە کە لە بنە ماڵەیەکی کورد لە دایک بوەلەشاری(#تكريت)لە ساڵی(#٥٣٢هــ) بەرامبەر (#١١٣٧مـ)لەدایک بوە 👇

(#صلاح_الدین_ایوبی)لەگەڵ ئەوەی یەکێک بوە لە پێشەواکانی سوپای موسوڵمانان کەسێکیش بوە زۆر حەزی بە خوێندەوە وشارەزای دین بوە  هەرچەندە هەندێک دەفەرمون سەر بە(#مذهب)ـی(#امام_شافیعی)ــی بوە بەڵام کەسێکی ئەهلی دەلیل و بەڵگە بوە بەو جۆرە نەبوە بەڵگەودەلیل ڕەد بکاتەوە بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر پشتگیری لە کار کردن بەقورئان و فەرمودە کردوە بۆیە بەیەکێک لە پێشەوا کاریگەرەکانی ئەهلی سونە ناسراوەو دیارە دژی  خوارافیات و بدعەو داهێنراو بوە بۆیە لەڕوی عقیدەشە بەکەسێکی ئەهلی سونە ناوبانگی دەرکردوە...👇

هەر لەبەر ئەوەشە رافيضە موشریکەکانی ئێستاش زۆر ڕقیان لێی یەتی چونکە (#صلاح_الدين) دوای ئەوەی زانی کە(#فاطميه)كان تەفرەقەیەکی زۆریان خستوەتە نێوان موسڵمانانو خەڵکیان بەرەو(#شیعە) گەری کفروشیرک و خوارافیات بردوە و دان بەدەوڵەتی (#عباسي)ــدا نانێن بۆیە هێرشی کردەسەریان توانی(#مصر)بگێڕتەوە ژێر دەسەڵاتی ئەهلی سونە و دەوڵەتی(#ایوبی)دا بمەزرێنێت هەمو کارمەندو کار بەدەستەکان وەزیرەکانی(#شیعە)ی لابرد سونەکانی لەجێگایاندانا مدرسەیەکی گەورەی دامەزراند لە(#مصر) بۆفێر بونی زانستی شەرعی و قورئان و فەرمودە👇

(#صلاح_الدين)تەفڕەقەو جودای نێوان موسوڵماناني نەهێشت هات دەستی کرد بەڕێک خستن و یەک خستنی سوپای موسوڵمانان  و توانی(#مصرو_الشام_الحجازو_تهامة_اليمن)بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لەگەڵ چەند ناوچەیەکی تر  بۆ ڕزگار كردني وڵاتی داگیر کراوی موسوڵمانان  دەستی کرد بەئازاد کردن و فەتح کردنی کۆمەڵێک ناوچەی گرنگ و گێڕایەوە ژێر دەسەڵاتی دەولەتی ئیسلامی کە لێرەدا ناکرێ یەک بەیەک باسیان بکەین بەڵام ئەوەی مەبەستمانە ئەوەیە کە دوای چەند جۆر  هێرشێک و گەمارۆیەکی چەند ڕۆژە توانی لە(#٢٧ی_رجب_٥٨٣ هـــ)بەرامبەر بە (#٢ی_١٠ی_١١٨٧ز) بڕواتە ناو(#بیت_المقدس)مزگەوتی(#الاقصى)  لەدەستی داگیر کەرو خاچپەرستان ڕزگار بکات پاکی بکاتەوە لە هەرچی ئاسەواری شیرک و کفر وخاچ پەسرتی جارێکی تر بیکاتەوە بە مزگەوتی موسوڵمانان 📝

#تێبینی: هەرچەندە بەهۆی هەڵەی تای پیەوە لە پرسیارەکەدا نوسراوە(#٥٨٤) بەڵام زانایانی سیرە دەفەرمون(#٢٧_رجب_٥٨٣)قودسی فەتح کردوە بۆیە بمان بەخشن ئەوە هەڵەی تایپی بوە هەرچەندەکەس هەستی پێ نەکردوە بەڵام ئەوە ئەمانەتێکە لەسەرمان دەبێت وەک خۆی چۆن هاتوە بەوجۆرە نەقڵی بکەین👇

داواکارم لە(#اللە_متعال)پێشەوایەکی موەحید و چاونەترس بۆ ئەم سەردەمی غوربەتەی ئیمەش هەڵ بژێرێت کەکار بە قورئان و فەرمودەبکات و بتوانین(#بیت_المقدس) هەرچی  وڵاتی داگیرکراو هەیە ئازادی بکەین لەژێر کفرو شیرک ستەم و بەدڕەوشتی یهودی علمانیەت  بیگێڕینەوە ژێر ئەودەسەڵاتە پاکەی ئیسلام..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٧_رجب_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆرێک دەپرسن بۆچی ڕۆژی(ڤالان تاین)حەرامەوڕێگا پێدراو نیە خۆ ئەمە تەنها بۆ نەیەکە پەیوەندی بەدینەوەنیە کەس وەک عیبادەت نایکات تەنهاشتێکی کۆمەڵایەتیە👇

لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دەلێن دینی ئیسلام هیچ کات بە بێ عیلم وبەڵگە هیچ شتێک حەرام ناکات هەمیشە بەتەواوی ورد ئەبێتەوە لەشتێک ئەوکات باسی دەکات حوکمەکەی چیە جا بۆ ئەوەی بزانین ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆ حەرام بونی بۆنە یاخود بەناو جەژنی ڤالاتاین سەرەتا دەبێت بزانین سەرەتای هاتنی ئەو بۆنەیە چۆن و کەی لەکوێ وەهاتووە👇

سەرەتاي دوروست بونی ئەم بۆنەیە دەگەڕێتەوەبۆ(700)ساڵ پێش زاين كەلەوسەردەمەدا شتێک بەناوی  خۆشەويستي ودڵداري نەبووەلەسەردەمي دەوڵەتي (رۆمانیەکان)ئەوكاتە پاشايەك بەناوی (رۆميديوس)هەبوەگەورەترین دەوڵەت بون  ئەوپادشایە ناوی ئەوشارەی ناوە(رۆما)کردویەتی بەپايتەخی(إیطاليا)ـي ئێستا☝️

دەگێڕنەوەکەپاشكەيان منداڵ بوەدايكوباوكي نەمابوکەس نەبوەشیری بداتێ دەڵەگورگێك شيري پێداوەئەوڕۆژيش كەئەودەڵەگورگە شيري داوە بەوپادشايەڕۆژی(١٤/٢)بووەئیتر لەوکاتەوە هەموساڵێك بەم جۆرە ياديان دەكردەوە👇

دەهاتن سەگێك وبزنێكیان سەردەبڕی  كەهەريەكەيان واتای خوايەتيان دەدالای ئەوان پەناەبە(اللە)بیرو باوەڕیان وابو کە سەگ هێماي خوای پاكێتی بوە وەبزن هێماي خواي پيتو بەرەكەت بوە وەدوواي ئەو سەربڕينەدوگەنجيان روت دەكردەوە لەخوێني سەگەكەيان دەكرد بەسەريەكێكيانداو وەخوێني بزنەكەيشيان دەكرد بەسەرئەوي تردا بەشاري ڕۆمادا دەيان گێڕان، ئەوانەي نەزۆك بون زمانيان لەو خوێنەپيسە دەدا  كە گوايە منداڵيان ببێت🤯

ئەوبۆنەيە هەمووساڵێك دوبارەدەبويەوە تاساڵی(970)زايني كە ئيمپراتۆرێتي ئەوكاتە ناوي(برليديوس)ـبو لەجەنگدا بو لەگەڵ نەيارەكانيدا بۆئەوەي كەگەنجان خەريكي زەواج نەبن برياري كوشتني هەرقەشەيەكي دەركرد كە دوگەنج مارەبکات لەیەکتری واتە كوروكچێك لەيەك مارەبكا گەنجەكەيشی دەكوشت هەربۆیە کەس نەيدەوێرا باسي ماربڕين بكات تاقەشەيەك پەيدا بو بةناوي (ڤالان تاين)كوروكچەكاني بەدزييەوە لەكەنيسەدا مارەدەكرد تاپێيان زاني كرديانە زيندانەوە لەوێ سەربازێك قەشەكەي بيني زۆر عيبادەت دەكات داواي لێكرد كە دوعا بۆ كچەکەی بكات كەهەردوو چاوي نابينێت گوێی نابيسێت و... دوعاي بۆبكە چاك بێتەوە بەڵێنت پێ دەدەم كچەكەمت بدەمێ بەحساب ئەویش دوعاي بۆكردو(اللە)دوعاکەی قبوڵکردوشيفاي کچەکەیدا،قەشەی ئەوكاتەيش نەدەبو ژن بهێنێت چونكەدەبێت ناوي بەقەشەي بمێنێتەوە بۆيەپاشاپێگوت تۆ ئەوکچە بخوازەو وەر سەرديني ئيمپراتۆر ئازادد دەكەم ئەویش ڕاضي نەبووەپادشاییش لەڕۆژی(١٤/٢)دا سەري بڕی  لەبريتي سێ دارە👇

دواي ئەوە ديني مەسيحي زاڵبو بەسەر ئيمپراتۆردا هەموساڵێك لەو ڕۆژەدا يادي ئەوقەشەيەدەكرايەوە بۆيە لەوکاتەوەئەوروپا ئەو وڕۆژەیان بەناوی ئەو قەشەوە کردوە بەجەژنو ناویان لێنا جەژنی(ڤالاتاین)یا(عیدالحب)جەژنی خۆشەویستی👇

یەکێک لەکارەکان لەوڕۆژە دەیان کردناوي هەرچي كوڕوکچی گەنج بوبەجیا دەيانكردە تورەكەيەكەوە پاشان قەشەيەكيان بانگدەكرد كەدوناو هەڵبژێ رێت لەهەردوتورەكە كەدا ئیتر ناوی هەر كچ وكورێكی بەدەستا بهاتبایە لەوكاتەوە لەگەڵ يەك دادەژيان تاساڵی داهاتو دوای ئەگەر يەكيان بەدڵ بو ئەوە لەیەكيان مارەدەكردن  ئەگەر ناقورعەيەكي تريان دەكرد بۆساڵی ئايندەبەهەمان شيێوە ئەگەر گونجان باشە ئەگەرنا جيادەكرانەوەقورعەي تريان بۆدەكرد ئەمەبو بەسەرەتایەک بۆ دامەزراندی خۆشەویستی نێوان کوڕو کوچ  بۆیە دوای ماوەيەك بينيان چەندەها منداڵی بێ سەر پەرشت بێ باوكودايك له(ايطاليا) زۆربو ئەمەبو بەهۆيی گرفتێك كەهەتا ئێستا ئەوروپا بەدەستي ئەو خۆشەويستيەوە دەناڵێنێت باوك ناويرێ لەکچ ولەهاوسەرو كوركەيش بپرسێتەوەهەركەسيان خۆش دەوي يانا بۆيە مەترسي دەكري لەڕابوردويەكي زۆر نزيكدا خێزانو پڕۆسەي هاوسەرگيري لەيەك هەڵ وەشێت ئەمەش ئەو بەناو جەژنەیەکەتائێستاهەوموساڵێک دەکرێت☝️

جائێستائێمەپرسیار دەکەین بۆنەیەک سەرەتاکەی سەگ پەرستیو بزن پەرستی بێت  لەکوێی بیروباوەڕی ئیسلامدا جێگای دەبێتەوە؟
ئەوەبێجگە لەوەی کە ئەنجامدانی ئەم بۆ نەیە خۆشوبهاندە بەو سەگ و بزن پەرستانە کە خۆشوبهاندنیش لەدینی ئیسلام دا بەهەر قەومێک وەک ئەوان حسابت لە گەڵ دەکرێت
بەبەڵگەی(قرآن)و(حديث صحیح)وکۆدەنگی زانایان چونکە(رسولﷺ)هەتالەعیبادەتێک ئەگەر لێکچونی هەبوایەلەگەڵ مشریکەکان بەزیاد کردن یان گۆڕینی خۆی جیادەکردوە نەی دەویست وەک ئەوان بێت چی جای لەبۆنەیەکدا کەسەگ وبزن بپەرسترێت ودوربێت لەهەموبەهایەکی ئەخلاقی☝️

کەواتەلێرداڕونەحەرامەو دروست نیە بەشداریکردنی ئەم جۆرە بۆنانە بەهەمو جۆرێک ئیتر هەتا ئەگەر بەکارت گۆڕینەوەیاخودنامەیەکیش بێت خۆ چواندوە بەئەوسەگ وبزن پەرستانە..واللەاعلم ☝️

#اللەتعالی بمان پارێزێت..#اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝


#١٢_رجب_١٤٤٣🌜


https://t.me/iyimami
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#اللەتعالى)ئەفەرموێت(...نور علىٰ نوریهدی اللەلنورهۦ من یشاۤءویضرب اللەالأمثـٰل للناس واللەبكل شیءعلیم)📚

واتە..ئەوهیدایەتە قورئان ڕووناکییەله‌سه‌ر ڕووناکی(#اللەمتعال)دەیکاتە هۆکاری هیدایه‌ت وئه‌و که‌سانەی کەخۆی ده‌یه‌وێت وشایسته‌ن بۆ لای نوری خۆی(#اللەتعالی)چه‌نده‌ها نموونه ده‌هێنێته‌وە بۆخه‌ڵکی تاتێبگه‌ن(#اللە)به‌هه‌موو شتێك زانایه‌..📚

بۆ ئەوەی لەونورە بێ بەش نەبین(#اللە) بەچەند جۆر ئاسان کاری کردوەئەوتا دەفەرموێت👇

(ولقد یسرنا ألقرءان للذكر فهل من مدكر)📚

بێگومان ئێمە(#قرآن)مان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌..)جائایا که‌سێک هه‌یه دەرکی حه‌قیقه‌ت وڕاستی بکات وپه‌ندلێ وه‌رگرتبێت؟📚

بۆیەهەوڵبدە لەوانەبەکە(يتلونه حق تلاوته)بەباشترین شێوە دەیخوێنەوە وکاری پێ دەکەن👇

ئەگەر هەرئەوەت بۆنەکرا(فاقرءوا ما تيسرمنە)ئەوەندەی دەتوانی بی خوێنەوە📚

ئەگەرهیچیان لەوانەت نەتوائەوا(فاستمعوا لەوأنصتوا)گوێی لێ بگرەو بێدەنگبە📚

مەبەست لەم ئاسان کاریەبۆ ئەوەیە بێ بەش نەبین(#اللە)مەحورمان نەکات...اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٩_شعبان_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami