کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
232 subscribers
482 photos
827 videos
95 files
181 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

#وەڵامێکی کورت لەسەر ئەو گومانانەی لەسەر زەکاتی (#فطر) هاتوە کەگوایەهەندێک لە(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) قیمەتەکەیانان داوە بۆنمونە (#یەکەم)  لەوانە (#معاذ_بن_جبل_رضي_الله_عنه) کە لە(#صحيح البخاري معلقا) وەگیراوە کراوە بەبەڵەگە👇

#بەڕؽزان زانایان دەفەرمون ئەمە نابێت بەبەڵگە چونکە(#المعلقات)جیاوازە لە (#حدیث)كاني( #المسند)ـي(#صحيح البخاري)چونکە(#البخاري صحح الأحاديث المسندة )هەمویان ڕاستن و(#صحيح)ـن بەڵام(المعلقات فلم يشترط صحتها)مەرجنیە هەموی(#صحيح)بێت📚

بەڵگەکەیش ئەمەیە کە(#طاوس رضي الله عنه)دەفەرموێت(معاذ رضي الله عنه)بەخەڵکی(#الیمن)ــی گوت(#ائتوني بعرض ثياب خميص – أو لبيس – في الصدقة مكان الشعير والذرة أهون......ال خ)واتە لەبری خواردن جل قوماش...چی بۆئێوە ئاسانە ئەوە بێنن👇

سەرەتا(#طاووس)کێیە(#دارقطني)لە سننەنەكەیدا بەژما(١٩٣٠)دەفەرموؽت (طاوس هوابن كسان المتوفى عام (١.٦هـ) وهذا الرجل لم يدرك معاذ بن جبل (#المتوفى عام ١٨هـ) کەواتە ئەم (#حديث مرسل)چونکە(طاووس سمع هذا الكلام من شخص مجهول نقل له ذلك عن معاذ رضي الله عنه وما نقله المجاهيل لا يصلح كحجة)📚

واتە ڕاستەو خۆ لە (#معاذ)ــه وە نەی بستوە بەڵکو کەسێک بۆی گێڕاوەتەوە ئەمەش نابێتە بەڵگە چونکە کەسەکە مجهول و قطع تێ دەکەوێت👇

هەروەها(#الإسماعيلي)دەفەرموێت (#حديث طاوؤوس لو كان صحيحا لوجب ذكره لينتهي إِليه وإِن كان مرسلا فلا حجة فيه)☝️

هەروەها(#القسطلاني) لە(#ارشاد الساری  ج3  ص٤١) دەفەرموێت (وهذا التعليق وإن كان صحيحا إلى طاوس لكن طاوس لم يسمع من معاذ فهو منقطع)📚

ئەمە بیجگەلەوە کە زانایان  دەفەرمون کە سەنەدەکەی (#قطع)  تيايه مەتنەکشی (#مضطرب) لەبەر ئەوە هەندک  دەفەرمون لەباسی(#الصدقة) هەندیکیش دەفەرمون باسی (الجزية)👇

بۆ ئەوەی نەڵێن بۆ بەڵگەمان دانەناوە ئەمەش بەڵگەی زانایان(#البيهقي في الكبرى (٧٣٧٣):قَالَ أَبُو بَكْرٍ الْإِسْمَاعِيلِيُّ فِيمَا أَخْبَرَنَا أَبُو عَمْرٍو الْأَدِيبُ عَنْهُ حَدِيثَ طَاوُسٍ عَنِ مُعَاذٍ إِذَا كَانَ مُرْسَلًا فَلَا حُجَّةَ فِيهِ، وَقَدْ قَالَ فِيهِ بَعْضُهُمْ مِنَ الْجِزْيَةِ بَدَلَ الصَّدَقَةِ. قَالَ الشَّيْخُ: هَذَا هُوَ الْأَلْيَقُ بِمُعَاذٍ وَالْأَشْبَهُ بِمَا أَمَرَهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِهِ مِنْ أَخْذِ الْجِنْسِ فِي الصَّدَقَاتِ وَأَخْذِ الدِّينَارِ أَوْ عَدَّ لَهُ مَعَافِرَ ثِيَابٍ بِالْيَمَنِ فِي الْجِزْيَةِ وَأَنْ تُرَدَّ الصَّدَقَاتُ عَلَى فُقَرَائِهِمْ لَا أَنْ يَنْقُلَهَا إِلَى الْمُهَاجِرِينَ بِالْمَدِينَةِ الَّذِينَ أَكْثَرُهُمْ أَهْلُ فَيْءٍ لَا أَهْلُ صَدَقَةٍ وَاللهُ أَعْلَمُ📚


#کەواتە ڕونە بەڵگەکەی(#معاذرضي_اللەعنه)وانيه کە کراوە بەبەڵگە بۆیە پشتی پێ نابەسترێت وەهەتا ئەگەر (#صحيح) یش بێت باسی زەکاتی (#فطر) نيه بەڵکو باسی زەکاتی کشتوکاڵ و ئاژەڵو کەلوپەلی بازرگانیە و بۆیە بۆ زەکاتی (#فطر ) نابێتە....#واللەاعلم☝️


#لەبەر نەبونی کات نامەوێت لەسەری بڕۆم ئەگەر نا بەڵگەی زۆرترمان لایە بۆ نەمانی ئەو گومانانە...(#اللە_تعالی) بەرچاو ڕونیمان پؽبدات ڕستیەکەن وەک خۆی ببینین...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٤_رمضان_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

اللەتعالی دەفەرموێت(ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ)#سورة_الحج_٣٢📚

واتە ئه‌وه‌ی ڕێز دانێت بۆ یاساو دروشم و به‌رنامه‌کانی(#اللە)وەبەگەوری بزانێت  ئه‌وه نیشانه‌ی تەقواو پارێزکاری و ترسی ناو دڵه‌کانە تەنها لە اللە📚


بەڕێزان بۆبەرچاو ڕونیاتان پێمان خۆش بوچەن جیاوازیەکی نێوان(#عيدالفطر) واتەجەژنی (#رمضان) و(#عيدالأضحى) واتە جەژنی قوربان بخەینە خزمەتان👇

#یەکەم جیاوازی(#عيد_الفطر)جەژنی رمضان  لەدوای روکنی  ڕۆژوی یەک مانگ  لەمانگی(#رمضان)دێت لە لەدوای بانگی مەغریب ی ئەخیر ڕۆژی (#رمضان)دەبێت (١/#شوال)دەکرێت بە جەژن...🕋 بەڵام عيد الأضحى واتە جەژنی قوربان لەدوای ڕوکنی(#الحج)کردن دێت لە(١٠/ذي #الحجة)دەبێت یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان👇

#دوەم جیاوازی لە تکبیرکردن دا جەژنی  #رمضان  لەدوای بانگی(#مغریب)ـی ئاخیر ڕۆژەوە دەست پێ دەکات تا  تائەو کاتەی إمام لە منبەر دێتەخوارە لە(#خطبه)ـی جەژن یاخود  هەندێک دەفەرمون تا بانگی نیوەڕۆ واتە شەوێک و نیو تاق ئیتر تکبیرە نامێنێت جەژنی تەواو دەبێت....🕋 .. بەڵام جەژنی قوربان دە ڕۆژ وشەو تکبیرە دەکرێت واتە لەیەکەم ڕۆژی عەرەفەوە تاکەدەکاتە(٩/ذي #الحجة) هەرچەندە تکبیرە کردن لە ١/ذي #الحجة)واریدە کرابێت  تا ئاخیر ڕۆژی جەژن کەدەکاتە (١٤/#ذي الحجة)پێش بانگی مغریب👇

#سێ یەم جەژنی رمضان یەک تاقەو واتە تابانگی نیوەڕۆیە ئیتر جەژن نانێنێت وە لەدوای نوێژەکان  هیچ تکبیرە یەک نیە....🕋.... بەڵام جەژنی قوربان چوار ڕۆژە لەدوای هوموو نوێژەکانەوە تکیرە هەیە هەرکەسەو بۆخۆی وەک(#اصحاب_رضي_الله_عنهم)کردویانە👇

#چوارەم لەجەژنی (#رمضان)ـدا زەکاتي #فطر فەرض  کراوە کە هەمو کەسێک دەبێت زەکات خۆی و ماڵ منداڵی بۆ هەرکەسێک  صاعێک لەخواردن بدات فەرق ناکات گەورەبێت بچوک بێت ئازاد بێت یا کۆیلە دەبێت زەکات دەر بکات ئیتر لەدوای بانگی(#مغریب)ـەوە واجب دەبێت وە ئەبێت بدرێت تا پێش نوێژی جەژن ئەگەر کەوتە دوای نوێژی جەژن ئەوا بەهیچ جۆرێک وەک زەکات دروست نیەقبوڵ نیە وەزەکاتی (#فطر) بەهەمو جۆرە خواردنێک لەشوێنەکەوە بۆشوێنێکی تر دەگۆڕێت قوتی جەژنی هەرشوێنێک چی بوو دەتواندرێت ئەوەبدرێت بەزەکاتی #فطر واتە ئەو خواردنە...🕋....بەڵام لە جەژنی قورباندا قوربانی کردن واجب کراوە لەسەر ئەوانەی کەهەیانە  کەئەویش دەبێت لەدوای نوێژی جەژنی قوربان سەری ببڕێت ئەگەر پێش نوێژی جەژن سەری بڕی ئەوا قوربانی بۆ نەنوسراوە ئەمەش تەنها  گەورەی ماڵەکە قوربانی بکات لەبری هەمو خانەوادەکەی دروستە ئیتر لەدوای نوێژی جەژنی قوربان تا واتە(#١٠_ذي_الحجة)ئاخیر ڕۆژی واتە چوارەم ڕۆژ واتە(#١٤_ذي_الحجة) پێش بانگی(#مغریب)هەرکات ویستی سەری ببڕێت وە قوربانی کردنیش تەنها بەسەربرینی حوشتر و مانگاو مەڕوبزن دەبێت لەغەیری ئەوانە بەهیچی تر نادرێت👇

#پێنجەم لەجەژنی(#رمضان) سونەتە پێش چون بۆ نوێژ چەند دەنکە خوارمایەک بخورێت وە نوێژ کەمێک دوابخرێت بۆ ئەوەی ئەوانەی زەکاتی  فطريان  نەداوە زەکاتەکەیان بدەن....🕋بەڵام لە جەژنی قورباندا سونەتە هیچ شتێک نەخۆرت وەسونەتە کەمێک نوێژ زوتر بکرێت بۆئەوەی دوای جەژن لەو قوربانیە بخورت کە خۆی سەری دەبڕیت.. #واللەأعلم 👇

#اللەمتعال بەرچاور ڕونی زیاترمان پێ بدات بۆئەوەی دینەکەی وەک خۆی  کاری پێ بکەین وە نیەتمان خالص  بکات ڕونکەینەوە... #اللهم_آمين☝️

#چەنج جیاوازیەکی نێوان جەژنی  رمضان وقوربان☝️🌴

#م_نــامــق_إمــامــي📝

#٢_شــوال_١٤٤٣🌙


https://t.me/iyimami

🕋🌴🌷💐🌺🍁🍃🌸🌿🌹🪵🌴🕌
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

(#اللە_تعالی)ئەفەرموێت(یـٰۤایها الذین ءامنوا اصبروا۟ وصابروا ورابطوا واتقوا اللە لعلكم تفلحون)#سورة_آل_عمران_٢٠٠📚

واتە ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوە صابرو ئارامگربن و نه‌به‌ێزن له سه‌نگه‌ری جیهادا هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه لە کۆششدابن (بەرامبەربێ باوەڕان) وە له(#اللە) بترسن و پارێزکاربن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکەتن و سەرفرازیی (هه‌میشه‌یی)به‌ده‌ست بهێنن📚

کەواتە ئەی موسوڵمان باش بزانە چۆن هیچ کات بە بێ کارو کەسابەت کردن نابیتە خاوەنی هیچ سەروەتێک ئاواش سەرکەوتن بەبێ جیهاود تێکۆشان و ئارام گری نایەتەدی بۆیە ئاگاداربن ئەمە سروشتی دینەو(#اللە) وای داناوە و هەر بەوجۆرەشبووە👇

ئەم ئیسلامەش لەسەرەتای هاتنیەوە  هاتا کۆتای شوێن کەوتوانی بە کۆمەڵێک مەرحەلەوتەنگیدا و ڕۆیشتوە وەدەشڕۆن پاشان گەیشتوە بە یادەگەن نەتیجە واتە هەروا بەئاسانی سەر کەوتنی بەدەست نەهێناوە نەگەیشتوەتە ئێمە بەڵکو بەزۆر ناڕەحەتیدا تێپەڕیوە پاشان بەهۆی بەهێزی ئیمان ئارام گریو  دەست گرتن بە توحیدو سونەتەوە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە ئەمە نەک هەر بۆ ئێمە بەڵکو ئیسلام بەگشتی واتە بۆهەمو ئاینە ئاسمانیەکان هەروابوە بۆ زیاتر بەر چاو ڕونی با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە 👇

لە(#خباب_بن_الأرت_رضي_الله_عنه)ـوە بۆمان دەگێڕنەوە کەفەرمویەتی سکاڵامان هێنا بۆ لای(#رسول_اللەﷺ) لەکاتێکدا ئەولەسەر چارۆکەیەک لەسێبەری(#الکعبة)ـدا پاڵی دابوەیەوە  ووتمان ئايا ناپاڕێیتەوە بۆئەوەى (#الله)سەرمان بخات بەسەر دوژمنەکانماندا؟ ئایا دوعامان بۆ ناکەیت لە لای(#الله)سەر بکەوین بەسەر بێ باوەڕو موشریکەکاندا ..ئەویش فەرموی(قد كان من قبلكم يؤخذ الرجل فيحفر له في الأرض فيجعل فيها ثم يؤتى بالمنشار فيوضع على رأسه فيجعل نصفين ويمشط بأمشاط الحديد ما دون لحمه وعظمه ما يصده ذلك عن دينه والله ليتمن الله هذا الأمر حتى يسير الراكب من صنعاء إلى حضرموت لا يخاف إلا الله والذئب على غنمه ولكنكم تستعجلون) #رواه_البخاري📚

واتە لە قەمومەکانی پێش ئێوە پیاوی وا هەبووە دەبرا و لە زەوی داچاڵی بۆ هەڵ دەکەندرا و دەخرایە ناوی ومشاڕ دەخرایە سەر سەری و دەکرا بە دوو لەت  و پەشیمانیش نەدەبووەوە لە عقیدەو ئاینەکەی  بە شانەی ئاسنیش تا سەر ئێسقانی شانەدەکرا گۆشت و ئێسك و ڕەگی لەیەك جیادەبوویەوە  و بەهیچ جۆرێک لە دین و ئایینەکەشی پاشگەزو پەشیمان  نەدەبووەوە (بۆیە ئارام بگرن )چونکەسوێند بێت (#اللە_تعالی)ئەم ئاین یاخود دینەی خۆی هەر تەواو دەکات وسەری دەخات تەنانەت سوار لە(#صنعا )ـوە دەچێتە (#حضرموت) هیچ ترسێکی نییە تەنها لە (#اللەمتعال) نەبێت و لە گورگیش کە مەڕەکەنی بخوات  بەڵام ئێوە پەلە دەکەن📚

کەواتە لێرادا ڕونەکە(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) زۆر ناڕەحەتی و سەختیان چەشتوە بەدەست کافرو موشریکەکانەوە بۆیە دەڕۆنە خزمەت (#رسولﷺ) دوعای سەرکەتنیان بۆ بکات ئەویش  ئامۆژگاریان دەکات بەصبر وئارام گرتن موژەدەشیان پێ دەدات کە ئەم دینە هەرسەردەکەوێت...👇

بۆیەئێمەش بەهەمان دڵنیایەوە موژەدەدەین بەهەمو موسوڵمانان کە(#اللەمتعال)ئەم دینە هەرسەر دەخات(#ولوکرە_الکافرون)هەرچەند کافران پێیان ناخۆش بێت بەهەمو جۆرە چەکێکەوە ڕێگری بکەن....  بەڵام تەنها دەمێنێتەوە ئەوەی کە ئایا تۆ کەسێکی لەسەر خەرانی ئەم دینە یاخود نا..؟ جوابەکەی بۆ خۆتان بەجێ دەهێڵم....☝️

داواکارم لە(#اللەمتعال)صەبرو ئارام گریمان پێ بدات لەسەر هەموناڕەحەتیەک سەرمان بخەتا بەسەر دوژمنەکانماندا... #اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٤_شوال_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami