کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
232 subscribers
472 photos
825 videos
95 files
160 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان زۆرێک وادەزانن ئەگەر دوکەس نوێژیان خوێند بە جەماعەت کەسی سێ یەم هات ئاوا تەنها ئەوکەسەی کە ئیمامەت دەکات بۆی هەیە یەک دو هەنگاو بڕواتە پێشەوە..👇

بەڵام ئەبێت ئەوە بزانین کەئەمە بۆ کاتێک دەبێت کە ئیمام بەردەمی فرانی بو واتە مەجالی چونە پێشەوەی هەبێت ئەگەر مەجال نەبو ئەوا ئیمام پاڵ بەدو نوێژ خوێنەکەی تەنیشتی دەنێت بۆدواوەی ئەوان دەخاتە دواوە ئەمەش بەبەڵگەی ئەو فەرمودەیە👇

لە(#جابر_بن_عبد الله_رضي_الله_عنه) دەگێڕنەوە کە فەرمویەتی (صليت مع النبيﷺ فقمت عن يمينه ثم جاء آخر فقام عن يساره فدفعنا جميعا حتى أقامنا من خلفه)#رواە_مسلم📚

واتە نوێژم خوێند لەگەڵ(#رسولﷺ)لەلای ڕاستی وەستام پاشان کەسێکی تر هات لەلای چەپیەوە لەگەڵمان نوێژی دابەست(#رسولﷺ) پاڵی ناین بۆ دواوە تا لە پشتی خۆیەوە داناین📚

#تێبینی:ئەبێت ئیمام دڵنیابێت کەسێ(#سێیەم) هاتوە نوێژی دابەستوە ئەوکات دەتوانێت یاخۆی پێش کەوێت یا ئەوان بخاتەدواوە..#والله_اعلم 📝

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمابکات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(#اللەتعالی)دەفەرموێت(يرفع اللَّه الذين آمنوا منکم والذين أوتوا العلم درجات)#سورة_المجادلة_١١📚

واتەئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوەلەئێوه ئه‌وانه‌شتان زانست وزانیاریان پێدراوه(#الله)چه‌نده‌هاپله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه‌..📚

بەڵام دەبێت ئاگاداربن هیچ کات کەسی زاناو کەسی نەزان وەک نین وەک(#اللەتعالی)ئەفەرموێت👇

(..قل هل یستوی الذین یعلمون والذین لا یعلمون..)سورة_الزمر_٩📚

واتەئه‌ی(#محمدﷺ)بڵێ ئایائه‌وکه‌سانه‌ی که ده‌زانن و شاره‌زان وه‌ک ئه‌وانه‌ن که هیچ نازانن وشاره‌زاییان نیه‌.؟!📚

هەرلەبەرئەمەيە(إمام مالك_رحمه الله) ئەفەرموێت(إن حقا على من طلب العلم
أن يكون له وقار وسكينة وخشية
وأن يكون متبعا لأثر من مضى قبله)#حلية_الأولياء📚

واتە پێویستە لەسەرئەو کەسەنای کە بەدوای عیلم وزانستدا دەگەڕێن شەهامەت هەیبەت وکەرامەت و ئارامی و ترسیان هەبێت وە شوێن کەوتەی(#سلف_صالح)واتە ئەوانەی پێش ئەو هاتوون لە(#اصحاب رضي اللەعنهم..)بن..(#اللەتعالى)شارەزامان بکات و ترسی خۆی بخاتەدڵمانەوە#اللهم_آمين📚

#م_نامق_إمامي📝

#٢١_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆر گرنگە ئێمەی موسوڵمان بزانین  بانگەشە بۆ چی دەکەین وە چی بەخەڵکی دەڵێین بەرەو کوێیان دەبەین چونکە دڵنیابە چی چاک چی خراپ هەموی دەچیتەسەر تەرزو حسابت لەگەڵ دەکرێت بۆزیاتر بەرچاوڕونی بابڕۆینە خزمەت ئەو بەڵگانە👇

(#اللە_تعالی)ئەفەرموێت(لیحملوا أوزارهم كاملة یوم القیـٰمة ومن أوزار الذین یضلونهم بغیر علم ألا ساۤء ما یزرون)#سورة_النحل٢٥📚

واتە ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان هه‌ڵگرن هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بێ ئه‌وه‌ی له کۆڵ و باری ئه‌وان که‌م بێته‌وه‌  ئای! چه‌ند خراپ و ناشرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن....📚

هەروەها(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)بۆمان دەگێڕێتەوە لە(#رسولﷺ)ــمەوە کەفەرمویەتی(من دعا إلى هدى كان له من الأجر مثل أجور من تبعه لا ينقص ذلك من أجورهم شيئا ومن دعا إلى ضلالة كان عليه من الإثم مثل آثام من تبعه لا ينقص ذلك من آثامهم شيئا)#رواه_مسلم📚

واتە ئەوەی دەعوەو بانگەشە بۆ ڕێگای ڕاستو هیدایت بۆسەر(#توحید_وسونەت) وەهەر چاکەیەک بکات ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە کردەوەی پێ دەکەن و بێ ئەوەی هیچ لە پاداشتیان کەم بکاتەوە وئەوەی بانگەشە  بۆ گومڕایی و(#کفر_وشیر_وبدعە)...یا هەر تاوانێک بکات ئەوا تاوانی لە سەرە بە قەد تاوانی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون بێ ئەوەی هیچ لە تاوانیان کەم بکاتەوە📚

بەڕێزان ویستم زیاتر لەسەری بڕۆم بەڵام بەڵگەکان ئەوەندە ڕون بون هیچم پێ نەگەوترا تەنها ئەوە بزانن بۆ هەرچی بانگەشە بکەیت پاداشت یا سزا هەر لەسەر ئەوە وەردەگری بۆیە باشترین شت بۆ من و تۆ ئەوەیە خەڵک بانگ بکەین بۆ توحیدو سونەت و چاکەکاری بۆ ئەوەی ببێتە توێشویەک بۆ قیامەت بۆمان وە خۆمان دور بگرین لەبانگەشە بۆ کفرو شیرک بدعەو گومڕای...بۆ ئەوەی توشی عذاب یا سزای سەختی قیامەت نە بین📚


داواکارم (#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمان بکات بمان کات بەو جۆرە دەعوە بکەین پاداشتی لەسەر وەر بگرین ببێتە ڕەحمەت بۆمان نەک سزاو عذاب...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٩_جماد_الثاني_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
کام لەو دوو نوێژانەیە کە لە هەر ڕکاعتێکدا دو جار ڕکوع دەبرێت ....؟؟
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر وەڵامی ئەو پرسیارە دەڕۆینە خزمەت ئەو فەرمویە👇

لە(#ابن_عباس_رضي_الله_عنهما) ئەفەرموێت (انخسفت الشمس على عهد النبي ﷺفصلى فقام قياما طويلا نحوا من قراءة سورة البقرة ثم ركع ركوعا طويلا ثم رفع فقام قياما طويلا وهو دون القيام الأول ثم ركع ركوعا طويلا وهو دون الركوع الأول ثم سجد ثم قام قياما طويلا وهو دون القيام الأول ثم ركع ركوعا طويلا وهو دون الركوع الأول ثم رفع فقام قياما وهو دون القيام الأول ثم ركع ركوعا طويلا وهو دون الركوع الأول ثم رفع رأسه ثم سجد ثم انصرف وقد تجلت الشمس فخطب الناس)#متفق_عليه📚

واتەلەسەر دەمی(#رسولﷺ) خۆر گیران ڕویدا (#رسولﷺ) نوێژی(خۆر گیرانی بۆ کردین)نوێژێکی دور درێژ لەرکعاتی یەکەمدا ئەوەندە مایەوە وەک ئەوە وابو(#سورة_البقرة)بخوێنێت پاشان(#ڕوکوع)ــی برد زۆر مایەوە پاشان هەستایەوە دەستی کرد بە(#قراءة) دوبارە زۆر مایەوە بێ ئەوەی پێشتر ئینجا دوبارە(#ڕکوع)ـی بردوە زۆر مایەوە پاشان هاستایەوە ڕۆیشتە(#سجد)ـەزۆر مایەوەپاشان واتە وەک نوێژی ئاسای دو (#سجد)ـەی برد بەڵا دور درێژ پاشان هاستایەوە بەهەمان شێوەی ڕکاعاتی یەکەم(#قراءة)ـتێکی درێژی خوێند پاشان(#رکوع)ــی برد وەک یەکەم جار زۆر مایەوە پاشان هەستایەوە دەستیکرد بە(#قراءة)ـتێکی درێژ پاشان (#رکوع)ــی ی برد زۆر مایەوە پاشان ڕۆیشتە(#سجد)ـەئیتر سلامی دایەوە لەنوێژ دەرچو کە خۆر دەر کەوت هستا وتارێکی دا📚


نوێژی مانگ گیرانیش بەهەمان شێوە دەکرێت کەواتە لێرەدا بۆمان دەرکەوت ئەو دونوێژەی کە لەهەر ڕکاعاتێکدا دوو جار ڕکوع دەبرێت نوێژی خۆر گیران و مانگ گیرانە....#واللەاعلم☝️

(#اللەتعالی)شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان خالص بكات ڕونی کەینەوە....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٢_رجب_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
ئەم شەوشەوی(جمعە)یەڕۆژی(جمعە)لەگەڵ ئەوەی یەکێکە لەباشترین ڕۆژەکانی هەفتەگرنگیەکی تری هەیە کەبیزانین ئەویش(فتح)یائازادکردنی(بیت المقدس)لەبەرواری(٢٧ ـی رجب ـی٥٨٤هـ)بەرامبەر(٢ـی١٠ـی١١٨٧ز)..
دەیکەین بەپرسیار ئایا لەژێر فەرمان ڕەوای کام لەم پێشەوا یانەبوە..؟
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته


بەڕێزان بۆ ئەوەی دڵنیابن لە وەڵامی پرسیارەکەتان پێمان خۆش بوو زۆر بەکورتی بڕۆینە خزمەت وەڵامەڕاستەکە ئەوەیش(#صلاح_الدين_ايوبي)👇

کە ناوی تەواوی(#ابو_المظفر_يوسف_بن_نجم الدين_ايوب_بن_شادي)ناسراو بە(#صلاح _الدين_ايوبي)👇

هەرچەندە هەندێک لەسەرۆک هۆزو گەورەی (#ایوبی)ــەکان ئینکاری ئەوەدەکەن کوردبن بەڵام لای زۆر بەی مێژو نوسان نەقڵیان کردوە کە لە بنە ماڵەیەکی کورد لە دایک بوەلەشاری(#تكريت)لە ساڵی(#٥٣٢هــ) بەرامبەر (#١١٣٧مـ)لەدایک بوە 👇

(#صلاح_الدین_ایوبی)لەگەڵ ئەوەی یەکێک بوە لە پێشەواکانی سوپای موسوڵمانان کەسێکیش بوە زۆر حەزی بە خوێندەوە وشارەزای دین بوە  هەرچەندە هەندێک دەفەرمون سەر بە(#مذهب)ـی(#امام_شافیعی)ــی بوە بەڵام کەسێکی ئەهلی دەلیل و بەڵگە بوە بەو جۆرە نەبوە بەڵگەودەلیل ڕەد بکاتەوە بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر پشتگیری لە کار کردن بەقورئان و فەرمودە کردوە بۆیە بەیەکێک لە پێشەوا کاریگەرەکانی ئەهلی سونە ناسراوەو دیارە دژی  خوارافیات و بدعەو داهێنراو بوە بۆیە لەڕوی عقیدەشە بەکەسێکی ئەهلی سونە ناوبانگی دەرکردوە...👇

هەر لەبەر ئەوەشە رافيضە موشریکەکانی ئێستاش زۆر ڕقیان لێی یەتی چونکە (#صلاح_الدين) دوای ئەوەی زانی کە(#فاطميه)كان تەفرەقەیەکی زۆریان خستوەتە نێوان موسڵمانانو خەڵکیان بەرەو(#شیعە) گەری کفروشیرک و خوارافیات بردوە و دان بەدەوڵەتی (#عباسي)ــدا نانێن بۆیە هێرشی کردەسەریان توانی(#مصر)بگێڕتەوە ژێر دەسەڵاتی ئەهلی سونە و دەوڵەتی(#ایوبی)دا بمەزرێنێت هەمو کارمەندو کار بەدەستەکان وەزیرەکانی(#شیعە)ی لابرد سونەکانی لەجێگایاندانا مدرسەیەکی گەورەی دامەزراند لە(#مصر) بۆفێر بونی زانستی شەرعی و قورئان و فەرمودە👇

(#صلاح_الدين)تەفڕەقەو جودای نێوان موسوڵماناني نەهێشت هات دەستی کرد بەڕێک خستن و یەک خستنی سوپای موسوڵمانان  و توانی(#مصرو_الشام_الحجازو_تهامة_اليمن)بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لەگەڵ چەند ناوچەیەکی تر  بۆ ڕزگار كردني وڵاتی داگیر کراوی موسوڵمانان  دەستی کرد بەئازاد کردن و فەتح کردنی کۆمەڵێک ناوچەی گرنگ و گێڕایەوە ژێر دەسەڵاتی دەولەتی ئیسلامی کە لێرەدا ناکرێ یەک بەیەک باسیان بکەین بەڵام ئەوەی مەبەستمانە ئەوەیە کە دوای چەند جۆر  هێرشێک و گەمارۆیەکی چەند ڕۆژە توانی لە(#٢٧ی_رجب_٥٨٣ هـــ)بەرامبەر بە (#٢ی_١٠ی_١١٨٧ز) بڕواتە ناو(#بیت_المقدس)مزگەوتی(#الاقصى)  لەدەستی داگیر کەرو خاچپەرستان ڕزگار بکات پاکی بکاتەوە لە هەرچی ئاسەواری شیرک و کفر وخاچ پەسرتی جارێکی تر بیکاتەوە بە مزگەوتی موسوڵمانان 📝

#تێبینی: هەرچەندە بەهۆی هەڵەی تای پیەوە لە پرسیارەکەدا نوسراوە(#٥٨٤) بەڵام زانایانی سیرە دەفەرمون(#٢٧_رجب_٥٨٣)قودسی فەتح کردوە بۆیە بمان بەخشن ئەوە هەڵەی تایپی بوە هەرچەندەکەس هەستی پێ نەکردوە بەڵام ئەوە ئەمانەتێکە لەسەرمان دەبێت وەک خۆی چۆن هاتوە بەوجۆرە نەقڵی بکەین👇

داواکارم لە(#اللە_متعال)پێشەوایەکی موەحید و چاونەترس بۆ ئەم سەردەمی غوربەتەی ئیمەش هەڵ بژێرێت کەکار بە قورئان و فەرمودەبکات و بتوانین(#بیت_المقدس) هەرچی  وڵاتی داگیرکراو هەیە ئازادی بکەین لەژێر کفرو شیرک ستەم و بەدڕەوشتی یهودی علمانیەت  بیگێڕینەوە ژێر ئەودەسەڵاتە پاکەی ئیسلام..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٧_رجب_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

زۆرێک دەپرسن بۆچی ڕۆژی(ڤالان تاین)حەرامەوڕێگا پێدراو نیە خۆ ئەمە تەنها بۆ نەیەکە پەیوەندی بەدینەوەنیە کەس وەک عیبادەت نایکات تەنهاشتێکی کۆمەڵایەتیە👇

لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دەلێن دینی ئیسلام هیچ کات بە بێ عیلم وبەڵگە هیچ شتێک حەرام ناکات هەمیشە بەتەواوی ورد ئەبێتەوە لەشتێک ئەوکات باسی دەکات حوکمەکەی چیە جا بۆ ئەوەی بزانین ئەو هۆکارانە چین کە دەبنە هۆ حەرام بونی بۆنە یاخود بەناو جەژنی ڤالاتاین سەرەتا دەبێت بزانین سەرەتای هاتنی ئەو بۆنەیە چۆن و کەی لەکوێ وەهاتووە👇

سەرەتاي دوروست بونی ئەم بۆنەیە دەگەڕێتەوەبۆ(700)ساڵ پێش زاين كەلەوسەردەمەدا شتێک بەناوی  خۆشەويستي ودڵداري نەبووەلەسەردەمي دەوڵەتي (رۆمانیەکان)ئەوكاتە پاشايەك بەناوی (رۆميديوس)هەبوەگەورەترین دەوڵەت بون  ئەوپادشایە ناوی ئەوشارەی ناوە(رۆما)کردویەتی بەپايتەخی(إیطاليا)ـي ئێستا☝️

دەگێڕنەوەکەپاشكەيان منداڵ بوەدايكوباوكي نەمابوکەس نەبوەشیری بداتێ دەڵەگورگێك شيري پێداوەئەوڕۆژيش كەئەودەڵەگورگە شيري داوە بەوپادشايەڕۆژی(١٤/٢)بووەئیتر لەوکاتەوە هەموساڵێك بەم جۆرە ياديان دەكردەوە👇

دەهاتن سەگێك وبزنێكیان سەردەبڕی  كەهەريەكەيان واتای خوايەتيان دەدالای ئەوان پەناەبە(اللە)بیرو باوەڕیان وابو کە سەگ هێماي خوای پاكێتی بوە وەبزن هێماي خواي پيتو بەرەكەت بوە وەدوواي ئەو سەربڕينەدوگەنجيان روت دەكردەوە لەخوێني سەگەكەيان دەكرد بەسەريەكێكيانداو وەخوێني بزنەكەيشيان دەكرد بەسەرئەوي تردا بەشاري ڕۆمادا دەيان گێڕان، ئەوانەي نەزۆك بون زمانيان لەو خوێنەپيسە دەدا  كە گوايە منداڵيان ببێت🤯

ئەوبۆنەيە هەمووساڵێك دوبارەدەبويەوە تاساڵی(970)زايني كە ئيمپراتۆرێتي ئەوكاتە ناوي(برليديوس)ـبو لەجەنگدا بو لەگەڵ نەيارەكانيدا بۆئەوەي كەگەنجان خەريكي زەواج نەبن برياري كوشتني هەرقەشەيەكي دەركرد كە دوگەنج مارەبکات لەیەکتری واتە كوروكچێك لەيەك مارەبكا گەنجەكەيشی دەكوشت هەربۆیە کەس نەيدەوێرا باسي ماربڕين بكات تاقەشەيەك پەيدا بو بةناوي (ڤالان تاين)كوروكچەكاني بەدزييەوە لەكەنيسەدا مارەدەكرد تاپێيان زاني كرديانە زيندانەوە لەوێ سەربازێك قەشەكەي بيني زۆر عيبادەت دەكات داواي لێكرد كە دوعا بۆ كچەکەی بكات كەهەردوو چاوي نابينێت گوێی نابيسێت و... دوعاي بۆبكە چاك بێتەوە بەڵێنت پێ دەدەم كچەكەمت بدەمێ بەحساب ئەویش دوعاي بۆكردو(اللە)دوعاکەی قبوڵکردوشيفاي کچەکەیدا،قەشەی ئەوكاتەيش نەدەبو ژن بهێنێت چونكەدەبێت ناوي بەقەشەي بمێنێتەوە بۆيەپاشاپێگوت تۆ ئەوکچە بخوازەو وەر سەرديني ئيمپراتۆر ئازادد دەكەم ئەویش ڕاضي نەبووەپادشاییش لەڕۆژی(١٤/٢)دا سەري بڕی  لەبريتي سێ دارە👇

دواي ئەوە ديني مەسيحي زاڵبو بەسەر ئيمپراتۆردا هەموساڵێك لەو ڕۆژەدا يادي ئەوقەشەيەدەكرايەوە بۆيە لەوکاتەوەئەوروپا ئەو وڕۆژەیان بەناوی ئەو قەشەوە کردوە بەجەژنو ناویان لێنا جەژنی(ڤالاتاین)یا(عیدالحب)جەژنی خۆشەویستی👇

یەکێک لەکارەکان لەوڕۆژە دەیان کردناوي هەرچي كوڕوکچی گەنج بوبەجیا دەيانكردە تورەكەيەكەوە پاشان قەشەيەكيان بانگدەكرد كەدوناو هەڵبژێ رێت لەهەردوتورەكە كەدا ئیتر ناوی هەر كچ وكورێكی بەدەستا بهاتبایە لەوكاتەوە لەگەڵ يەك دادەژيان تاساڵی داهاتو دوای ئەگەر يەكيان بەدڵ بو ئەوە لەیەكيان مارەدەكردن  ئەگەر ناقورعەيەكي تريان دەكرد بۆساڵی ئايندەبەهەمان شيێوە ئەگەر گونجان باشە ئەگەرنا جيادەكرانەوەقورعەي تريان بۆدەكرد ئەمەبو بەسەرەتایەک بۆ دامەزراندی خۆشەویستی نێوان کوڕو کوچ  بۆیە دوای ماوەيەك بينيان چەندەها منداڵی بێ سەر پەرشت بێ باوكودايك له(ايطاليا) زۆربو ئەمەبو بەهۆيی گرفتێك كەهەتا ئێستا ئەوروپا بەدەستي ئەو خۆشەويستيەوە دەناڵێنێت باوك ناويرێ لەکچ ولەهاوسەرو كوركەيش بپرسێتەوەهەركەسيان خۆش دەوي يانا بۆيە مەترسي دەكري لەڕابوردويەكي زۆر نزيكدا خێزانو پڕۆسەي هاوسەرگيري لەيەك هەڵ وەشێت ئەمەش ئەو بەناو جەژنەیەکەتائێستاهەوموساڵێک دەکرێت☝️

جائێستائێمەپرسیار دەکەین بۆنەیەک سەرەتاکەی سەگ پەرستیو بزن پەرستی بێت  لەکوێی بیروباوەڕی ئیسلامدا جێگای دەبێتەوە؟
ئەوەبێجگە لەوەی کە ئەنجامدانی ئەم بۆ نەیە خۆشوبهاندە بەو سەگ و بزن پەرستانە کە خۆشوبهاندنیش لەدینی ئیسلام دا بەهەر قەومێک وەک ئەوان حسابت لە گەڵ دەکرێت
بەبەڵگەی(قرآن)و(حديث صحیح)وکۆدەنگی زانایان چونکە(رسولﷺ)هەتالەعیبادەتێک ئەگەر لێکچونی هەبوایەلەگەڵ مشریکەکان بەزیاد کردن یان گۆڕینی خۆی جیادەکردوە نەی دەویست وەک ئەوان بێت چی جای لەبۆنەیەکدا کەسەگ وبزن بپەرسترێت ودوربێت لەهەموبەهایەکی ئەخلاقی☝️

کەواتەلێرداڕونەحەرامەو دروست نیە بەشداریکردنی ئەم جۆرە بۆنانە بەهەمو جۆرێک ئیتر هەتا ئەگەر بەکارت گۆڕینەوەیاخودنامەیەکیش بێت خۆ چواندوە بەئەوسەگ وبزن پەرستانە..واللەاعلم ☝️

#اللەتعالی بمان پارێزێت..#اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝


#١٢_رجب_١٤٤٣🌜


https://t.me/iyimami
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#اللەتعالى)ئەفەرموێت(...نور علىٰ نوریهدی اللەلنورهۦ من یشاۤءویضرب اللەالأمثـٰل للناس واللەبكل شیءعلیم)📚

واتە..ئەوهیدایەتە قورئان ڕووناکییەله‌سه‌ر ڕووناکی(#اللەمتعال)دەیکاتە هۆکاری هیدایه‌ت وئه‌و که‌سانەی کەخۆی ده‌یه‌وێت وشایسته‌ن بۆ لای نوری خۆی(#اللەتعالی)چه‌نده‌ها نموونه ده‌هێنێته‌وە بۆخه‌ڵکی تاتێبگه‌ن(#اللە)به‌هه‌موو شتێك زانایه‌..📚

بۆ ئەوەی لەونورە بێ بەش نەبین(#اللە) بەچەند جۆر ئاسان کاری کردوەئەوتا دەفەرموێت👇

(ولقد یسرنا ألقرءان للذكر فهل من مدكر)📚

بێگومان ئێمە(#قرآن)مان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌..)جائایا که‌سێک هه‌یه دەرکی حه‌قیقه‌ت وڕاستی بکات وپه‌ندلێ وه‌رگرتبێت؟📚

بۆیەهەوڵبدە لەوانەبەکە(يتلونه حق تلاوته)بەباشترین شێوە دەیخوێنەوە وکاری پێ دەکەن👇

ئەگەر هەرئەوەت بۆنەکرا(فاقرءوا ما تيسرمنە)ئەوەندەی دەتوانی بی خوێنەوە📚

ئەگەرهیچیان لەوانەت نەتوائەوا(فاستمعوا لەوأنصتوا)گوێی لێ بگرەو بێدەنگبە📚

مەبەست لەم ئاسان کاریەبۆ ئەوەیە بێ بەش نەبین(#اللە)مەحورمان نەکات...اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٩_شعبان_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

(#اللەتعالی)دەفەرموێت(شهر رمضان الذي أنزل فيەالقرآن هدى للناس وبينات من الهدى والفرقان..)📚

واتەمانگی(#رمضان)ئه‌ومانگه‌یه‌كه(#قرآن)ـي تیادادابەزیوەئه‌م(#قرآن)ـەڕێنموویی کاری هەمو خه‌ڵكەوبه‌ڵگه‌یەبۆ جیاکردنەوەی حه‌ق وناحه‌ق لەیەکتری وەباشترین دەستورویاساو ڕونکەروەی کاروباری دونیاودواڕۆژیشە📚

کەواتەبۆئەوەی لەم مانگەداکەناسراوە بەمانگی دابەزینی(#قرآن)بۆبەدەست هێنانی پاداشت وەک(#اللەتعالی)دەفەرموێت(وفي ذالك فليتنافس المتنافسون)📚

واتەجابالەپێناوئه‌وه‌داپێشبڕکێکه‌ران باپێشبڕکێ بکه‌ن..📚

بۆئاسان کاری لەوخشتەیەداڕونمان کردوەتەوەکەچۆن بێ ئەوەی کاتێکی زۆرت بوێت چەندخەتمێکی(#قرآن)بکەیت کاتەکان بەم جۆرە یە👇

ئەگەرتۆ لەهەرکاتێکی نوێژێدا(٢)پەڕە واتە(٤) لاپەڕە بخوێنیت ئەواتا(#رمضان) تەواودەبێت(#١خەتم)تەواو دەکەیت👇

ئەگەر(٤)پەڕەواتە(٨)لاپەڕە بخوێنیت ئەوا(#٢خەتم)تەواودەکەیت ئیتربەوجۆرە دو دو زیادی بکە وەک لەخشتەکەدا ڕونکراوەتەوەدەتوانیت تا(#١٠خەتم)وەزیاتریش بکەیت(#إن_شاءالله)☝️

#اللە بمانکات بەئەهلی قرآن ..#اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٣٠_شعبان_١٤٤٤🌙
لەم ڕۆژەدا فیرعەونیەكان چەندین داب و نەریتیان هەبووە وپەیڕەویان دەكردوە لەوانەش لەو ڕۆژەدا بەیانی زوو لەخەو هەڵدەسان و ئەڕۆین بۆسەر ڕوباری(#نیل)بۆ ئاو خواردنەوە وهێنانی ئاو بۆ شۆردنی ناو ماڵیان وەك نەریتێكی تایبەت بەو ڕۆژە پاشان دیوار و پەنجەرەی ماڵیان بەگوڵ ئەرازاندەوە و خواردنی خۆشیان ئەخوارد و بەخێزانی لەماڵ دەر ئەچوون ڕویان ئەكردەباخچەكان بۆ گەڕان و سەیران و پیاسە كردن واتە ئەم ڕۆژەیان تایبەت ئەكردوەك ئەمڕۆی خۆمان كە خەڵكێكی زۆرتایبەتی ئەكات بۆ سەفرەكردن ودەرچوون لەماڵ كە بەداخەوە بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن لاسایی فیرعەونیەكان ئەكەنەوەهەروەها لەم ڕۆژەدا هێلكەونۆك وپیازیان ئەخوارد وەك نەریتێكی تایبەت بەوڕۆژەهەروەها پیازیان ئەخستە ژێر سەرینەكانیان ولەبەردەرگای ماڵەكانیشیان هەڵیان دەواسی چونكەپێیان وابوو كە شەیتانەكان ڕاوئەنێ وهۆكاریشە بۆ شیفای هەندێ نەخۆشی📚

پاشان لەفیرعەونەكانەوەگەیشتە میلەتانی تر و ئاینەكانی تر لەوانەش(#یهودی)ـەكانی(#میصر) وەكو فیرعەونەكان لەم ڕۆژی نەورۆزەداجەژنیان ئەگێڕا بەڵام كە وڵاتی(#میصری)ــان بەجێهێشت ئەم بۆنە لەناویان كاڵ بووەوە وبەرەو لەناوچوون ئەچوو تەنانەت بۆ ماوەیەكی زۆر لەبیریان كرد👇

پاشان جارێكی تر سەر لەنوێ كردیانەوە بە جەژن و ڕۆژی دەربڕینی خۆشی بەڵام ئەم جارەیان بەناوێكی تر و لە لیباسێکی ئاینی پەیوەست بە ئاینەكەی خۆیان كردیانە جەژنی ڕۆژی ڕزگار بوونی(#موسی علیەالسلام) لەدەست فیرعەون و دارودەستەكەی ناویان لێنا(#عید بساح)وەهەرواها خاچ پەرستان وەكو یەهودیەكان جەژنیان ئەگێڕائەمە لەكاتێكدا كە یەهودیەكان هێشتاپیلانی كوشتنی(#عیسی علیەالسلام)یان دانەڕشتبو بەڵام كاتێك كە یهودیەكان لە پاش جەژنەكەی خۆیان پیلانی كوشتنیان بۆداڕشت بەحساب لەخاچ یاندا هەر بۆیە خاچ پەرستان لەوباوەڕەدابوون كەلە(٧/#اپریل)ڕۆژی هەینی ساڵی(٣٠)زاینی لەخاچیان داوە و پاشان(#عیسی)مەیسح لەڕۆژی یەكشەممە لە نێومردوەكان هەستاوەتەوەئیتر ڕاجیاوازیان لا دروست بوسەبارەت بەڕۆژی جەژن گێڕان لەم بۆنەیەدا تالەساڵی(٣٢٥)زاینی(#قسطنطين الاكبر)هات وئەم ڕاجیاوازیەی یەك لاكردەوەو بڕیاری داكاتی ناوەندبوون وخۆش بوونی كەش و هەوای بەهار بكرێتە‌ڕۆژی جەژن گێڕان كە دەكەوێتە( ٢١/#مارس)ـەئەوەلەوكاتەكداكەڕۆژو گرتنی خاچ پەرستان پەنجاڕۆژبووئەم جەژنە دەكەوتە ڕۆژانی ڕۆژوو گرتنیان نەیاندەتوانی بە ئاروزوی خۆیان بخۆن و بخۆنەوە بۆیە بڕیاریان دا ئەو جەژنە بگوێزنەوە بۆ دوای جەژنی زیندوو بونەوە(#عیدالقیامە‌)بۆئەوەی هەلی ئەوەیان بۆ بڕەخسێت كەچێژ وەربگرن لەخواردن و خواردنەوە لەوڕۆژەدا👇

دواترئەم جەژنەتەشەنەی كرد وگەشتە زۆربەی وڵاتانی دونیا تەنانەت بابلی و ئاشوریەكانیش لەم ڕۆژە جەژنیان دەگێڕا هەروەها لەلای ڕۆمان و جیرمانەكان ناسراو بووە بەجەژنی(سەربڕینی كاوڕ)لەهەمان كات دا لای ڕۆمانیەكان بەجەژنی(#مانگ)وەلای جیرمەنیەكانیش بەجەژنی(#استر)واتەبەخوای بەهار ناسراوبوە👇

لەلایەکی ترەوە ئەڵێن كە(#النیروز)وشەیەكە لە بناغەدا فارسیە و كراوە بەعربی(#نیروز)یش واتەڕۆژێكی نوێ كەجەژنێكەلەجەژنەكانی فارسە ئاگرپەرستەكان بەڵكوبەیەكێك بەگەورەترین جەژنەكانیان دادەنرێت تەنانەت(#المقریزی)لەباسی نەورۆز ئەڵێ داهێنانی ئەم جەژنەلەنێو فارسەكان لەلایەن پادشایەك بووەبەناوی(#جمشید)كەیەكێك بووەلەپاشاكانی فارسەئاگر پەرستەكان ئەوەش لەپاش ئەوەی كە دەسەڵاتی بەسەرناوچەكانی دەوروبەریا گرت کەیەکێک لەو ناوچانەی کەدەستی بەسەردا گرت ناوچەی کورد نشینەکان بو هەر لەوڕۆژەدا نەک هەر خوێندنی هەموخەڵکی کرد بەفارسی هەتائێستا لەتەواوی ئیرانداهیچ مەدرەسەیەک نیە بەغەیری زمانی فارسی دەرسی تیادا بخوێندرێت بەڵکوهەرزمانی کوردی مەمنوع کرا🤯

هەرلەوکاتەوەوسیازدە ڕۆژی(تعطیل)پشوی دانەبۆئەوەی لەوڕۆژانەداجەژن وخۆشی بگێرن بوبەسیازدەبەدەر بۆیان تائێستایش هەربەو ناوەوەیەلەئیرانداهەربەردەوامە🤯❗️

کەواتە ئێمەلەم ڕۆژەدالەبریتی سیازدە بەدەرو سەیران دەبێت خەفەتباربین چونکەداگیرکراوین و زمانیشمان سڕاوەتەوەلەلایەن فارسەوە  بۆیەفارسەکان ئەم ڕۆژەیان بەسەرەتای ساڵی فارسی ناساندچونکە فارس دوژمنی نەما ئەو ڕۆژەی كردە جەژن و ناوی لێنا(#نوروز)واتە ڕۆژێکی نوێ نەورۆز لەهەمان كاتیشدا یەكەمین ڕۆژی ساڵی ئەوانەئێستائەی بەناوکوردی قەومی تۆ بۆچی خۆشی دەگێڕیت کەلەمڕۆژەدا داگیر کراویت؟❗️

لەکۆتایدا بەجۆرێکی تربڵێین ئەی موسوڵمان بەگشتی خۆتان وەدور بگرن لە بۆنەیەک کە نەک هەر لەدین و ئەخلاق بەڵکو لەکفروشیرک سەرتان پێ هەڵ دەدات هەروەهائەی ئەوانەی کەهەم ئیدعای موسوڵمان بونوهەم  ئیدعای کوردی دەکەن خۆتان دوربگرن لەبۆنەی نەورۆز کەتیادا داگیرکراون زمانتان سڕاوەتەوەنەکەن بەبەشداری کردنی کوێرانەببن بەکلک بۆکافر و مشکی ئاگرپەرست🚫

#اللەتعالی شارەزای دینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین نیەتیشمان خالص بكات ڕونی بکەینەوە.اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٧_شعبان_١٤٤٣🌙
#جۆری سێ یەم زەکاتی #کشتوکاڵ و دانەوێڵە واتەئەوانەی کەوەک قوت بەکاردێت  دەتواندرێت هەڵ بگیرێتو دەمێنێتەوە وەک گەنم جۆو برنج و پاقلەو  نیسک نۆک و فاسۆلیاو ...کەئەمانە  مرۆڤ خۆی دەستی هەلە چاندنی دا بەربومەکەی دەدورێتەوە هەڵدەگیرێتەوە ئەمیش ئەگەر گەیشتە حەدی  نیصاب  واجبە زەکاتی لێبدرێت👇

#ئەندازەی  نیصابي زەکاتی دانوێڵە پێنج(#وسق) کە هەندێک دەفەرمون(٥٥٠بۆ ٦١٢)کیلۆ گرامەوە هەندێکیش دەفەرمون(٤٤)تەنەکەیە واتە(٦٥٣) کیلۆ گرام👇

#چۆنیەتی دەرکردنی ئەندازەی زەکاتی دانە وێڵەبەم جۆرەیە ئەگەر بەئاوی باران و بەفر و کانی ئاودرا ئەوا لە(١٠٠)سەدا(١٠)دەی دەبێت زکاتی لێ بدات بەڵام ئەگەر بە ئاوی بیری و تەنکەرو موزەخە ئاوی دا ئەوا لە(١٠٠)سەدا(٥)پێنج زەکاتی دەدات وەئەگەر نیوە بەئاوی باران ڕوبار ئاویدا وبو نیوەی خۆی مەصەرەفی تیادا کرد ئەوا لە(١٠٠)سەدا(٧)حەوت دەبێت زەکاتی لێ دەربکات👇

#جۆریچوارەم کەواجبە زەکاتیان لێ بدرێت زەکاتی ئاژەڵ حەیوانە وەک مەڕو بزن مانگاو گامێشوحوشتر ئەوانیش هەریەکەیان ئەندازەی تای بەتی خۆیان هەیە بۆنمونە زەکاتی مەڕو وبزن کەئەگەر ساڵی بەسەردا بڕوات لەدەشت بلەوەڕێن واتە لەماڵەوە خۆی بەخێویان نەکات تەنها لەدەشت بلەوەڕێن زەکاتی (واجب)ـە هەرکات گەیشتە حەدی  نيصاب واتەتانەگاتە(٤٠)سەر زەکاتی ناکەوێت کەگەیشتە (٤٠)سەر ئەوکاتە(١ یەک)سەر  لێدەدرێت بەزەکات ئیتر زەکاتی نادرێت تادەگاتەو لە(١٢١)کەگەیشتە(١٢١) سەر (٢)سەری لێدەدرێت بە زکاتی هەروەهالە(٢٠١) سەر(٣)سەر زەکاتە لە(٤٠٠)سەر(٤)سەر زەکاتی لێ دەدرێت👇 

🕌#زەکاتی مانگاو ڕەشەوڵاخ ئەویش ئەگەر لەدەشت بلەوڕێت بەگژوگیاو ئاویدەشت بەخێو بکرێت لەماڵەوەنەبن کەگەیشتە(٣٠)سەر (١یەک) گوێرەکەی (١یەک) ساڵی نێر بێت یا مێ بێت زەکاتی واجب دەبێت  ئیتر زەکاتی نادات تا(٤٠)سەر کە گەیشتە(٤٠)چل سەر (١یەک) گوێرەکەی دوساڵ مێ ینەزەکاتی دەکەوێت ئیتر زەکاتی نادات تا ژمارەیان دبێتە(٦٠) کەگەیشتە (٦٠تا ٦٩) (٢دو)گوێرەکەی (١یەک) ساڵان زەکاتی دەکەوێت کەگەیشتە (٧٠ تا ٧٩)سەر(١یەک) گوێرەکەی  دوساڵی مێیبە (١یەک) گوێرەکەی (١یەک)ساڵی نێرینەزەکاتی واجبە ئینجالە(٨٠ تا٨٩) تەنها (٢دو)گوێرکەی تەمەن دوساڵی مێینەدەدات لە (٩٠ سەر تا ٩٩)سەری)!(٣سێ)گوێرەکەی یەک ساڵان دەدرێت بەزەکات لە(١٠٠)سەر تا (١٠٩) سەر (٢)گوێرەکە یەک ساڵانو یەک گوێرەکەی (٢)ساڵانەدەدرێت بەزەکات ئابەو جۆرە لەهەر ٣٠ سەر مانگایەک گویرەکەیەکی یەک ساڵان دەردێت لە هەر ٤٠ سەرمانگایەک گوێرەکەیەکی دوساڵی مێی نە دەدرێت کە گەیشتە(١٢٠) سەر ئیتر خاوەنەیە دەتوانێت یا(٤) گوڕکەی تەمەن یاک ساڵ ئیتر نێر بێت یاخود مێ بدات بەزەکات یاخود سێ گوێرەکەی مێ ینەی(٢)ساڵ بدات لەبریتی زەکات👇

#ئەندازەی زەکاتی حوشتر ئەویش هەووەک ئەوابیتر ئەگەر خۆی بەخێونەکرد لەدەشت گژو گیای خوارد ئەوا زەکاتی بەم جۆرەدەدرێتکە ئەوانیش زەکاتیان واجب نابێت تە دەگەنەحەدی نصاب کەدەکاتە(٥)سەر حوشتر دوای ساڵێک بەم جۆرە زەکاتی دەردەکات 👇

#لە(٥ سەر تا ١٠)دەسەرحوشتر کاوڕێک زەکاتی دەکەوێت لە(١٠ سەر تا١٥)سەرحوشتر(٢) کاوڕی زەکاتی لەسەرە لە(١٥ سەرتا ٢٠) سەرحوشتر(٣) کاوڕ زەکاتی دەکوێت لە(٢٠ حوشترتا ٢٥)سەر حوشتر(٤ )کاوڕی لەسەرە لە (٢٥ تا ٣٥)سەر بەچکە  حوشتر ێکی نێر یا مێ کەساڵێکی تەواو کردبێت لە (٣٦ تا ٤٥) سەر حوشتر بەچکە حوشترێکی مێینە کەدوساڵی تەواو کردبێت پێ نابێتەسێ لە(٤٦ سەر تا ٦٠)سەر بەچکە حوشترێکی مێ ینە کە سێ ساڵی تەواو کرد بێت پێی نابێت چوار لە (٦١ تا ٧٥)سەر بەچکە حەشترێکی مێینە کە چوا ساڵی تەواو کردوە پێی ناوەتە پێنج لە (٧٦ تا ٩٠) دو بەچکە حوشتری مێینە کە دوساڵی تەواکردوە پێی ناوەتە سێ یەم ساڵ لە (٩١ سەر تا ١٢٠)سەر( ٢)بەچکە حوشتری مێ ینەیەکە سێ ساڵی تەواو کردوە پێی ناوەتە چوار👇

#بەڕێزان بۆیە بەڵگەکانما نەهێنا تا بتوانن بەئاسانی بخوێندرێتەوە لێ تێبگەین بەڵام بۆدڵنیایتان هەموئەمامانە بەبەڵگەی(#قرآن) ئەو(#حديث)ـا نەی کەلە(#صحيح البخاري مسلم)دا هاتوە وەهەروەها ڕاسترین بۆچونی زانایانمان هەلبژرادوە لەبابەتەدا..واللەاعلم☝️

داواکارم (#اللەتعالی) شارەزای دینەکەیمنان بکات...اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_رمضان_١٤٤٣🌙

#زكات_وجۆرەکانی☝️


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

#ئەو نوسینەی سەروە کورتە باسێکی لەسەر چۆنیەتیو چەندێتی زەکاتی👇


#یەکەم #ئاڵتون و #زیوە #پارەو هەر #کەلوپەکی #بازرگیانیی وە چەندە و چۆن دەدرێت ئەگەرکەسێک #مەعاش #یاموچە خۆرو بویا #کاسبی بو چۆن زەکات بدات☝️

#دوەم زەکاتی بەروبومی #کشتو کاڵ وەک #گەنمو #جۆو #برنج و #پاقەلەونیسک... #دانەوێڵەبەگشتی  چەندەوەچۆن دەدرێت ☝️

#سێ یەم زەکاتی #ئاژەڵ #مەڕو #بزنو #مانگاو #گاومێش و #حوشتر چۆن دەدرێت ☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٠_رمضان_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة اللەوبركاته

زەکاتی(#الفطر)ــی (#رمضان)بە(#رأی) واتە بەبۆچون و قال وقیل یاخوبە(#وحی)پەیامی (#اللەتعالی)بۆ(#رسولﷺ)ئەویش بۆ بەندکان👇


زۆرێک مان هەیە بێ ئەوەی بزانێت یاخود ئاگای لەخۆی بێت کەوتوەتە گێژاوێکەوە وادەزانێت خۆی لە(#اللەتعالى)و(#رسولﷺ) شارەزاترەو دڵسۆزترەو مەنطيقي تر بیردەکاتەوە بۆیە ئێمەیش حەزمان كرد وەكو ئەواني كە وائەزانن عاقڵن و عەقڵي خؤيان پێش (#اللەتعالی)و(#رسولﷺ)دەخەن بەعەقڵي خۆياين قسەلەسەر دين  دەكەن وەک (امام احمد رحمەاللە) وەڵامیان بدەینەوەکەدەگێڕنەوەلە بارەی(زكات الفطر)وەهاتوەدەفەرموێت👇

(قال أبوطالب:قال لي احمد بن حنبل لا يعطي قيمتە قيل لە قوم یقولون ابن عبد العزيز كان يأخذ بالقيمة قال يدعون قول رسولﷺ يقولون قال فلان)الجامع علوم الإمام احمد ج٦ص٣٣٣📚

واتە(#ابوطالب)وتی(#امام_احمدبن_حنبل) پیی گوتم زەکاتی(#فطر)سەرفترەبەقیمەتی نادرێت واتەبای چەندێک بێت بەپارەنادرێت بەڵکو بە خواردن دەدرێت گوتیان(عمربن عبدالعزيز رضي اللەعنە)قیمەتی داوە واتە بەپارەداوێتی ئەویش فەرموی واز لەحديث(#رسولﷺ)دێنن ودەڵێنن فلان وای گوتوە!؟ 📚

ئێمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەوانەی کە عەقڵي خەڵك تێك دەدەن هەربەبەڵگەی عەقڵی وەك و خۆيان وەڵاميان دەدەینەوە  دەڵێن ئەي ئەوانەي کەوادەزانن زۆر عاقڵن بڕواتان وایە کە لەم ڕۆژگارە خەڵک پارەی پێویستە نەک خواردن ئێمەیش دەڵێن باشە خۆ لە جەژني قورباندا خەڵك پێ ويستی بەگۆشت نيە پارەي قوربانيەكە تان بدەن  بەفەقيرو هەژار چونكە خەڵك جل و بەرگي نيە گۆشتي بۆ چيە خەڵك قەرزدارە خەڵك كرێ چيە خەڵك ناني نيە خەڵك زۆۆۆۆۆۆرررر شتي نييە ئاخر گۆشتي بۆ چيە بۆئەو پارەی كە دەيدەن بەحەيوانێك يا وڵاخێك كەبەنزيكی(١٠٠٠٠٠٠)یەک ملێۆن دەيكڕن وەرە  ئەو پارەيە بدەبە بەفەقيرێك قەرزەكەي پێ بداتەوە جلي مناڵە كاني پێ بكڕێت كرێی خانوەکەی پێ بدات بۆ واناكەن!؟؟  دەي وەرن ئەوەش بكەن خۆ ئەگەر كةمترين قورباني بە(٢٠٠٠٠٠)دوسەدهەزار بێت زۆرترين زةكاتي فطر(٩٠٠٠٠)نەوەدهەزارە  خۆديارە(٢٠٠٠٠٠)دوسەد هەزارجێگاي زياتر دەگرێت تا(٩٠٠٠٠)نەوەدهەزار ئەگەر وات کرد قوربانیەکەت قبوڵە؟👇

بەدڵنییایەوە هەموتان دەڵێن نەخێر چونکە قوربانی دەبێت حەویوان سەر ببڕیت(#اللە ورسولﷺ)جۆرەکەیو کاتەکەیشیان دیاری کردوە لێرەداپرسیارەکەی ئێمەش ئەمەیە زەکاتی  فطريش هەرئەوان جۆرو کاتەکەیان دیاری نەکردوە ئەی بۆ لێی لادەدەن نازانم؟!👇

زۆر سەير خەڵك قسەي ملایەک یە هەتا  عالمێك یا هەرکەسێکی لاگەورەتر بێت  لە (#وەحی)ـەک کە(#اللەتعالی)بە(#رسولﷺ)ـدا ناردویەتی هەمو(#اصحاب رضي الله عنهم)شوێن ئەو(#وەحی)ـە کەوتبن وەهەروەها جمهوری زانایان لەوانە(#امامی_مالک_امامی_شافیعی_وامام_احمدرحمهم_اللە)ئەوەیان پێ پەسندو دروستر بێت بەبەڵگەوە تۆ شوێن قسەی  کۆمەڵێک زانا کە تەنها باسی بۆچونو لێکدا نەوەی خۆیان کردوە هیچ بەڵگەیەکیان نەلە (#قرآن)ونە(#حديث_صحيح) پێ نیە کەچی بەڕاسترو  مەنطيقي تری بزانیت  دەليل عقلي بهێنێ تەوە بۆ خەڵك وازلە بەڵگەی (#قرآن)و(#حديث)بهێنێت کەئەوزانایانەش خۆیان بۆ حاڵەتێکی تایبەت ئەوەیان فەرموە.👇

جاسەیرکە لەوەدایە شافیعی مەذهەبەکان ئەگەر لە شوێنێکدا لە مەمذهبي شافعي لا دەیت کۆمەڵێک ناوت بۆ دەدۆزنەوە ئەمە لامەذهەبە ئەمە تکفیریە وەهابی هەتاهەندێکیان ئەوەندە جاهیلن بەدروستی نازانن نویژ لەدواتەوە بخوێنن....کەچی خۆیان لە زەکاتی فطردا  لە مەذهەبي شافيغي لادەدەن دەبنەحەنفی مەذهب بۆ ؟چونکە مە صڵەحەتی خۆیانی  تیاداتەنیە و قازانجي مادي تيانيە ئەگەر لەسەر مەذهەبەکەی خۆيان بمێنەوە بەداخەوە 📚

لەکۆتایدا دەڵێین ئەی براو خوشکی ئیماندارم ئەوە بزانە ئەگەر هەمو زانایان کۆببنەنەوە لەسەر شتێک پێچەوەوانەی یەک بەڵگەی(#قرآن) يا #(حديث !_صحيح)بێت ئەوە دڵنیابە زانایان خۆیان دەفەرمون شوێن(#قرآن)و(#حديث) بکەون چونکە هەرکەس قسەی هەرکەس هەڵبژارد بەسەر ئەودوانەدا دڵنیابە بەهیلاکدا چوە وەک(#امام_احمد_امام_طبري_هيثمي_وطحاوي_ابن_تيمية_ابن_قيم)غەیری ئەوانیش بە چەند شێوەی جیاوازبۆمان نەقڵ دەکەن کە کۆماڵێ لەکاتی(#حج)ـدا کەوتنە موناقەشە لەگەڵ(#إبن_عباس_رضي_اللەعنه) لەبارەی حەجی(#تمتع)دوایە ئەوە ڕونی کردوە بۆیان پێیان گوتیان(#أبوبكروعمر)وادەفەرمون (ابن عباس رضي اللەعنه)فەرموی(يوشك أن تنزل عليكم حجارة من السماء أقول قال(رسولﷺ) وتقولون قال أبوبكروعمر📚

واتەواگومان دەبەم کەبەرد لەئاسمانەوە ببارێت بەسەرتاندا لەڕيوایەتێکی تردا ئەفەرموێت دەبینم بەهیلاک ئەچن من دەڵێم(#رسولﷺ) ئەفەرموێت ئێوە دەڵێن ابو بکر و عمر!!؟کێ لەم دوانەشارەزاترو دڵسۆزترو بەتەقواترە بۆدین؟! 📚

(#اللەتعالی) هیدایەتمان بۆدات بۆ وەرگرتنی ڕاستیەکان وەک خۆی..اللهم آمين ☝️


#م_نامق_إمامي📝

#١٥رمضان_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami
پرسیار(#زكاة_الفطر)سەرفترە بە(#رأي)واتە بۆچونو قسەو قالو قیل یاخود بە(#وحی)واتەپەیام و نیگای(#اللەتعالی)بۆ(#رسولﷺ) ئەویش بۆ بەندەکانی...!!!؟؟؟📚

وەڵامی ئەم پرسیارە ئەو نوسینەی سەروە☝️

#زكاة_الفطر🌙

#م_نامق_إمامي📝

#١٥_رمضان_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

#وەڵامێکی کورت لەسەر ئەو گومانانەی لەسەر زەکاتی (#فطر) هاتوە کەگوایەهەندێک لە(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) قیمەتەکەیانان داوە بۆنمونە (#یەکەم)  لەوانە (#معاذ_بن_جبل_رضي_الله_عنه) کە لە(#صحيح البخاري معلقا) وەگیراوە کراوە بەبەڵەگە👇

#بەڕؽزان زانایان دەفەرمون ئەمە نابێت بەبەڵگە چونکە(#المعلقات)جیاوازە لە (#حدیث)كاني( #المسند)ـي(#صحيح البخاري)چونکە(#البخاري صحح الأحاديث المسندة )هەمویان ڕاستن و(#صحيح)ـن بەڵام(المعلقات فلم يشترط صحتها)مەرجنیە هەموی(#صحيح)بێت📚

بەڵگەکەیش ئەمەیە کە(#طاوس رضي الله عنه)دەفەرموێت(معاذ رضي الله عنه)بەخەڵکی(#الیمن)ــی گوت(#ائتوني بعرض ثياب خميص – أو لبيس – في الصدقة مكان الشعير والذرة أهون......ال خ)واتە لەبری خواردن جل قوماش...چی بۆئێوە ئاسانە ئەوە بێنن👇

سەرەتا(#طاووس)کێیە(#دارقطني)لە سننەنەكەیدا بەژما(١٩٣٠)دەفەرموؽت (طاوس هوابن كسان المتوفى عام (١.٦هـ) وهذا الرجل لم يدرك معاذ بن جبل (#المتوفى عام ١٨هـ) کەواتە ئەم (#حديث مرسل)چونکە(طاووس سمع هذا الكلام من شخص مجهول نقل له ذلك عن معاذ رضي الله عنه وما نقله المجاهيل لا يصلح كحجة)📚

واتە ڕاستەو خۆ لە (#معاذ)ــه وە نەی بستوە بەڵکو کەسێک بۆی گێڕاوەتەوە ئەمەش نابێتە بەڵگە چونکە کەسەکە مجهول و قطع تێ دەکەوێت👇

هەروەها(#الإسماعيلي)دەفەرموێت (#حديث طاوؤوس لو كان صحيحا لوجب ذكره لينتهي إِليه وإِن كان مرسلا فلا حجة فيه)☝️

هەروەها(#القسطلاني) لە(#ارشاد الساری  ج3  ص٤١) دەفەرموێت (وهذا التعليق وإن كان صحيحا إلى طاوس لكن طاوس لم يسمع من معاذ فهو منقطع)📚

ئەمە بیجگەلەوە کە زانایان  دەفەرمون کە سەنەدەکەی (#قطع)  تيايه مەتنەکشی (#مضطرب) لەبەر ئەوە هەندک  دەفەرمون لەباسی(#الصدقة) هەندیکیش دەفەرمون باسی (الجزية)👇

بۆ ئەوەی نەڵێن بۆ بەڵگەمان دانەناوە ئەمەش بەڵگەی زانایان(#البيهقي في الكبرى (٧٣٧٣):قَالَ أَبُو بَكْرٍ الْإِسْمَاعِيلِيُّ فِيمَا أَخْبَرَنَا أَبُو عَمْرٍو الْأَدِيبُ عَنْهُ حَدِيثَ طَاوُسٍ عَنِ مُعَاذٍ إِذَا كَانَ مُرْسَلًا فَلَا حُجَّةَ فِيهِ، وَقَدْ قَالَ فِيهِ بَعْضُهُمْ مِنَ الْجِزْيَةِ بَدَلَ الصَّدَقَةِ. قَالَ الشَّيْخُ: هَذَا هُوَ الْأَلْيَقُ بِمُعَاذٍ وَالْأَشْبَهُ بِمَا أَمَرَهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِهِ مِنْ أَخْذِ الْجِنْسِ فِي الصَّدَقَاتِ وَأَخْذِ الدِّينَارِ أَوْ عَدَّ لَهُ مَعَافِرَ ثِيَابٍ بِالْيَمَنِ فِي الْجِزْيَةِ وَأَنْ تُرَدَّ الصَّدَقَاتُ عَلَى فُقَرَائِهِمْ لَا أَنْ يَنْقُلَهَا إِلَى الْمُهَاجِرِينَ بِالْمَدِينَةِ الَّذِينَ أَكْثَرُهُمْ أَهْلُ فَيْءٍ لَا أَهْلُ صَدَقَةٍ وَاللهُ أَعْلَمُ📚


#کەواتە ڕونە بەڵگەکەی(#معاذرضي_اللەعنه)وانيه کە کراوە بەبەڵگە بۆیە پشتی پێ نابەسترێت وەهەتا ئەگەر (#صحيح) یش بێت باسی زەکاتی (#فطر) نيه بەڵکو باسی زەکاتی کشتوکاڵ و ئاژەڵو کەلوپەلی بازرگانیە و بۆیە بۆ زەکاتی (#فطر ) نابێتە....#واللەاعلم☝️


#لەبەر نەبونی کات نامەوێت لەسەری بڕۆم ئەگەر نا بەڵگەی زۆرترمان لایە بۆ نەمانی ئەو گومانانە...(#اللە_تعالی) بەرچاو ڕونیمان پؽبدات ڕستیەکەن وەک خۆی ببینین...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٤_رمضان_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

وەڵامی  گومانانی  #سێ_یەم  لەسەر زەکاتی فطر کەدەڵێن بەحساب (#أحمد بن_حنبل_البخاری_ابن_تیمیەرحمهم_الله) فەرمویان👇

بەڵگەیەک دەهێنەوەلە(مجموع الفتاوى لابن تيمية/ج ٢٥ ص٧٩) دەڵێن (#امام احمد و ابن تیمیە رحمهم اللە)بەدروستیان زانیوە کە قیمەتی خواردن بدرێت بەڵام کاتێک سەیر دەکەین ئەوانە لەباسی زەکاتی دانەوێڵەوە زەرەعات بابی تیجارەت وبازرگانی وایان فەرموە بۆیە نەک هەرمەبەستیان زەکاتي فطر  نەبوە بەڵکو هەتاپێچەوانەی کەی دروستە کە بەجائیزی نازانن  وەک زانایان بۆمان نەقڵ دەکەن دەفەرموێت پرسیار کرا لە(#امام احمد رحمه اللە) لەبارەی زەکاتی الفطروە ئەیش فەرموی ئەبێت بەخواردن بێت کۆمەڵێک هاتنەلای گوتیان(#عمر بن عبد العزيز كان يأخذ بالقيمة)واتە قیمەی وەر گرتوە لەوەڵامدا (#امام احمد)فەرموی(يدعون قول (#رسولﷺ) ويقولون قال فلان) واتە واز لە فەرمانی (#رسولﷺ)دێ نن دەڵێن فڵان کەس گوتی👇

پاشان فەرموی(#خلاف #سنة #رسولﷺ) هەرکەس گوتبێت دروستە بە پارە بدرێت بۆیە ئەوانەشی کەوادەکەن(#قوم يردون السنن)واتە ئەوانەقەومێکن سونە ڕەد دەکەنەوە👇

وەهەروەها ئەوەی (#شيخ_الاسلام_ابن_تیمیەرحمەاللە) فەرمویەتی(إذا أعطاه دراهم أجزأ بلا ريب وأما إذا أعطاه القيمة ففيه نزاع) ئەمەش هەرکە سەیری سەرەتای بابەتەکە بکەیت دەبیت وەڵامی پرسیارێکی تاجیر دەداتەوە مەبەستی پێ زەکاتی تیجارەتو بازرگانیە👇

وەهەروەهابەڵگەکەیەک لە(#امام_البخاری_رحمەاللە) دەهێنەوە ئەویش لە(#باب العرض في الزكاة)باسی (#أثر)ـکەی(#معاذ رضي الله عنه)ـدەکەن ئەویش وەک لەسەرەتاوە باسمان کرد ئەویش لە(#معلقات)بوەریان گرتوە وەزانایان دەفەرمون(#مرسل) وە(#مرسل)ش لەبابی(#ضعیف)  حاسبی بۆ دەکرێت  هەندێکی تر دەفەرمون باسی جیزیە دەکات باسی زەکاتی  فطرناكان  ئەوەش زانایانە دەفەرمون بەمە فەرمودەکە(#مضطرب) كاري پێناکرێت لەسەرەتاوە باسی ئەمەمانکردوە👇

هەروەها بەڵگەیەکیتر باس دەکەن لە(#صحیح_البخاري)  ئەویش باسی زەکاتی(#بهائم)کەوایەئەمە هاتوە لە باسی زەکاتی ئاژەڵە بەڵگەیەکش ئەوەیە کەدی هێنەوە لە(#صحيح_البخاری)بەژمارەی(١٤٤٨) هێناوێتی دەفەرموێت👇

(ومن بلغت صدقتەبنت مخاض وليست عندَه وعنده بنت لبون فإنها تقبل منه ..)📚

واتە هەرکەس ژمارەی حوشترەکانی گەیشتە حەدی نصاب و زەكات دەبێت لێ دەر بکات دوای ساڵێک (#بنت_مخاض)واتە بەچکە حوشترێک کە ساڵی تەواو کردبێت پێی نابێت دووساڵ بیدات لەبری زەکات ئەگەر نەی بو ئەوا(#بنت_لبون) واتە بەچکەیەک کەدوساڵی تەواو کردبێت پێی نابێتە سێ.. دەدرێت بەزەکات ..ئەمە دەکەن بەبەڵگە دەڵێن ئەوەی کە(#البخاری_رحمەاللە) جۆری زەکاتەکەی گۆڕی دەلیلە لەسەر ئەوە کەبەدروستی زانیوە زەکاتی  فطر لەبریتی خواردن قیمەتەکەی بدێت لەکاتێکدا(#البخاری_رحمەاللە) نەک هەرشتی وای نەفەرمو بەڵکو  ئەگەر سەیری(#صحيح_البخاري)بکەین دەبینین  کاتێک باسی زەکاتی  الفطر دەکات(٣٠...بۆ...٣٦)بابی هێناوە هەموی دەفەرموێت (باب صدقة الفطرصاع من طعام)(باب صدقة الفطر صاع من تمر)و(#صدقة الفطرصاع من شعیر) و(#باب صاع من زبيب) بەم جۆرە(٣٦)بابی هێناوە لەسەر زەکات  فطر هەموی باسی خواردن دەکات نابینیت بابێکی هێنابێت کەبڵێ(#باب صدقةبالنقود)بۆیە هیچێک لەمانە ناکرێت بەبەڵگەی کە فەرموبێتی زەکاتی (#الفطر) لەبریتی خواردن پارەکەی بدرێتدا(#امام البخاری)یەکێکە کە زانابە کە زۆر وەردە لەسەر بابەتی فەرمودەو دانانی بابەکاندا زانایان بەتەواوی پشتی پێدەبەستن...بۆیە هیچیان لەو بەڵگانە ناکرێن بەبەڵگە بۆ گۆڕینی زەکاتی  فطر لەخواردنەوە بۆ قیمەت چونکە لەهیچ بابێک زەکاتی  (#فطر) باسی ئەوەی نەکردوە ...#اللەاعلم📚

داواکارم(#الله_متعال)بەرچاوڕونی زیاترمان پێبدات لەسەردینەکەی نەكەس گومڕابکەین وەنە گومڕابکرێین لەلایەن گومڕاکارانەوە.. #اللهم_آمين☝️


#م_نامق_إمامي📝

#٢٩_رمضان_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#الله أكبر الله أكبر لا إله إلا الله
الله أكبر الله أكبر ولله الحمد☝️

#جەژنی (#رمضان)ــتان پیرۆزبێت 🌺


#وەداواکارم (#اللەتعالی) طاعاتو عيباداتی هەموان قبوڵ بکات ☝️

داواکارم لە (#اللەمتعال) ئەم جەژنە بکاتە جەژنی گەڕانەوەی عیزت و سەرکەوتنی موسولمانان وەرزگار کردنی وڵاتی موسوڵمانان لەدەستی  (النصير)ـي کافر و علمانیەت يهود و النصارا...☝️


#‏تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال☝️

#وأعاده (#اللەتعالی) على الأمة الإسلامية
‏بالنصر والتمكين وتحرير كل البلاد المسلمين
‏من اليهود والنصارا و الروافض والنصيرية و  والعلمانية.... ☝️


#م_نامق_إمامي📝

#1_شوال_١٤٤٤🌙


https://t.me/iyimami


🕋🌙💐🌺🌸🌹🌴🍁🥀🍁🌾🕌
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

لە(#أبي_أيوب_رضي_اللەعنه)ئەویش لە(#رسول_اللهﷺ)فەرمویەتی(من صام رمضان ثم أتبعەستامن شوال كان كصيام الدهر)رواەمسلم📚

#واتەهەرکەس مانگی #رمضان بەڕۆژو بوپاشان شەش ڕۆژلە(#شوال)بەڕۆژوبوپاداشتی ڕۆژوی ساڵێکی دەست دەکەوێت📚

#زۆرێک دەپرسن لەچی کات وەچۆنیش بەڕۆژو بین..؟👇

#سەرەتابۆبەدەست هێنانی چاکەهەتا پەلە بکرێت باشترەچونکەنازانین فریادەکەوین یاخودنا هەربۆیەش(#رسول اللهﷺ)و(#اصحاب رضي اللەعنهم)هەمیشەبۆئەنجامدانی کاری چاکەتیژڕەویان کردوەزووئەنجامیانداوە کەواتەدەتوانی لە(#٢شوال)بەڕۆژبین بۆدڵنیا بون واباشترە👇

#ئێمەلەبەرئەوەئەم وەڵامەمان خستە(#٦شوال) کەزۆرکەس وادەزانن کەهەرکەس ئەم شەش ڕۆژەبەڕۆژونەبوئەوئیترپاداشتی نابێت نەخێڕ  لەهەرڕۆژێک تا(#شوال)تەواو دەبێت هەرکات بۆت گونجابەڕۆژو بیت ئیتر هەرشەشی بەسەریەکەوە بێت یاخود پچڕانی تێبکەیت هەردروستە.واللەاعلم☝️

#زانایان دەفەرمون ڕۆژی(#رمضان)هەرڕۆژێکی بەدەڕۆژە ئەم شەشە ڕۆژەیش هەروایە بۆیەپاداشتی رۆژوی ساڵێکی هەیە..واللەاعلم📚

(#اللەتعالی)لەپاداشتی مەحورمان نەکات.. #اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٦شوال_١٤٤٣🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بۆ ئەوەی بزانین چۆن  دوعاکانمان قبوڵ ببێت دڵ تەنگی ناڕەحەتی و غەمەکانمان بڕەوێتەوە با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە👇

(#انس_رضي_اللەعنه) دەفەرموێت(#رسول_اللەﷺ) فەرموی بە(#فاطمةرضي_الله_عنها)ئەی کچی خۆم چی ڕێگریت لێدەکات گوێ بگریت لەم وەصیەتەی یاخود ئامۆژگاریەی کەبۆت دەکەم کچی خۆم چی ڕێگریت لێ دەکات بەیانیان و ئێواران بیڵێیت(يا حي يا قيوم برحمتك أستغيث  أصلح لي شأني كله  ولا تكلني إلى نفسي طرفة عين)#رواه_النسائي📚

واتە ئەی ئەو کەسەی کە بەردەوام زیندویت بەڕەحمەتی خۆت داوای فریا کەوتنت لێ دەکەم کارو بارم چاک بکەو بەئەندازەی چاو روکانێکیش هیچ فەرمانێکم مەدەستی خۆم📚

هەرلەبەر ئەمەش(#ابن_قيم_رحم_الله) ئەفەرموێت ناوی(#الحي_القيوم)  کاری گەریەکی تای بەتی هەیە لە وەڵام دانەوەی دوعاو لابردنی غەمو خەفەت و ناڕەحەتیەکان 👇

بۆیە زۆر جار(#رسول_اللەﷺ) لەکاتی دوعاکردندا دفەرمویەتی(#یاحی_ویاقیوم)واتە ئەی ئەو کەسەی کە زیندویت دەسەڵاتت بەسەر هەموشتێکدا هەیە...پاشان داوای دەکرددەپاڕایەوە)#زاد_المعاد_٤_١٨٩📚

جا بائێمەش لەکاتی دڵ تەنگی و ناڕەحەتی و دوعاکانمان بڵێین(#یاحی_ویاقیوم....)بۆ دوعاکانمان قبوڵ بکەو غەمەکانمان بڕەوێنەوە... #اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٤_شوال_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

لە(#ابی_موسی_الاشعری_رضي_اللەعنه) دەگێڕنەوەپیاوێک هاتەلای(#رسولﷺ) پرسیای لێ کردوفەرموی کەسێک دەکوژێت یادەکوژرێت لەبەرئەوەی تۆڵە لە قەومێک یا کەسانێک بکاتەوە یاخود دەکوژێت ودەکوژرێت لەبەرئەوەی دیفاع لەقەومو نەتەوەوهۆزی دەکات کامیان شەهیدی ڕاستە قینەیە؟👇

(#رسولﷺ)فەرموی(من قاتل لتكون كلمة اللەهي العليافهو في سبيل اللە عزوجل)رواەالبخاری ومسلم📚

واتەشەهید ئەویە کە جیهادو تێکۆشان دەکاتو دەکوژێت ودەکوژرێت تەنها بۆبەرزبونەی وشەی(لا إلەالا الله)واتەسەرخستن وچەسپاندیدینی ئیسلام📚

لێرداڕونەتەنهابەو موسوڵمانەدەگوترێت شهید کەبەنیەتێکی(خالص)تەنهابۆ(اللە)بۆچەسپاندی توحیدوحوکمی(اللە)جیهادوتێ کۆشان دەکەن ودەکوژرێن👇

ئەوەبۆموسوڵمان ئیترچۆن دروستەبە ملحیدوعلمانی یاچۆن دروستەبە بەسیجی وسوپای و ئطلاعاتي... حوکمەتەموشریکەکەی ئیران یاهەرشوێنێک بگوترێت شەهیدهەتا ئەگەرسونەمەذهەبیش بێت شەوڕۆژسەری لەسوجدەدابێت هەردروست نیەپێی بگوترێت شەهیدچونکەسەرخەری دەوڵەتێکی مشریکی ظالمن.#واللەأعلم📚

اللەپلەی شهیدیمان بەنصيب بكات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٨_جمادالاول_١٤٤٤🌙
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

(#اللە_تعالی)ئەفەرموێت(یـٰۤایها الذین ءامنوا اصبروا۟ وصابروا ورابطوا واتقوا اللە لعلكم تفلحون)#سورة_آل_عمران_٢٠٠📚

واتە ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوە صابرو ئارامگربن و نه‌به‌ێزن له سه‌نگه‌ری جیهادا هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه لە کۆششدابن (بەرامبەربێ باوەڕان) وە له(#اللە) بترسن و پارێزکاربن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکەتن و سەرفرازیی (هه‌میشه‌یی)به‌ده‌ست بهێنن📚

کەواتە ئەی موسوڵمان باش بزانە چۆن هیچ کات بە بێ کارو کەسابەت کردن نابیتە خاوەنی هیچ سەروەتێک ئاواش سەرکەوتن بەبێ جیهاود تێکۆشان و ئارام گری نایەتەدی بۆیە ئاگاداربن ئەمە سروشتی دینەو(#اللە) وای داناوە و هەر بەوجۆرەشبووە👇

ئەم ئیسلامەش لەسەرەتای هاتنیەوە  هاتا کۆتای شوێن کەوتوانی بە کۆمەڵێک مەرحەلەوتەنگیدا و ڕۆیشتوە وەدەشڕۆن پاشان گەیشتوە بە یادەگەن نەتیجە واتە هەروا بەئاسانی سەر کەوتنی بەدەست نەهێناوە نەگەیشتوەتە ئێمە بەڵکو بەزۆر ناڕەحەتیدا تێپەڕیوە پاشان بەهۆی بەهێزی ئیمان ئارام گریو  دەست گرتن بە توحیدو سونەتەوە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە ئەمە نەک هەر بۆ ئێمە بەڵکو ئیسلام بەگشتی واتە بۆهەمو ئاینە ئاسمانیەکان هەروابوە بۆ زیاتر بەر چاو ڕونی با بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودەیە 👇

لە(#خباب_بن_الأرت_رضي_الله_عنه)ـوە بۆمان دەگێڕنەوە کەفەرمویەتی سکاڵامان هێنا بۆ لای(#رسول_اللەﷺ) لەکاتێکدا ئەولەسەر چارۆکەیەک لەسێبەری(#الکعبة)ـدا پاڵی دابوەیەوە  ووتمان ئايا ناپاڕێیتەوە بۆئەوەى (#الله)سەرمان بخات بەسەر دوژمنەکانماندا؟ ئایا دوعامان بۆ ناکەیت لە لای(#الله)سەر بکەوین بەسەر بێ باوەڕو موشریکەکاندا ..ئەویش فەرموی(قد كان من قبلكم يؤخذ الرجل فيحفر له في الأرض فيجعل فيها ثم يؤتى بالمنشار فيوضع على رأسه فيجعل نصفين ويمشط بأمشاط الحديد ما دون لحمه وعظمه ما يصده ذلك عن دينه والله ليتمن الله هذا الأمر حتى يسير الراكب من صنعاء إلى حضرموت لا يخاف إلا الله والذئب على غنمه ولكنكم تستعجلون) #رواه_البخاري📚

واتە لە قەمومەکانی پێش ئێوە پیاوی وا هەبووە دەبرا و لە زەوی داچاڵی بۆ هەڵ دەکەندرا و دەخرایە ناوی ومشاڕ دەخرایە سەر سەری و دەکرا بە دوو لەت  و پەشیمانیش نەدەبووەوە لە عقیدەو ئاینەکەی  بە شانەی ئاسنیش تا سەر ئێسقانی شانەدەکرا گۆشت و ئێسك و ڕەگی لەیەك جیادەبوویەوە  و بەهیچ جۆرێک لە دین و ئایینەکەشی پاشگەزو پەشیمان  نەدەبووەوە (بۆیە ئارام بگرن )چونکەسوێند بێت (#اللە_تعالی)ئەم ئاین یاخود دینەی خۆی هەر تەواو دەکات وسەری دەخات تەنانەت سوار لە(#صنعا )ـوە دەچێتە (#حضرموت) هیچ ترسێکی نییە تەنها لە (#اللەمتعال) نەبێت و لە گورگیش کە مەڕەکەنی بخوات  بەڵام ئێوە پەلە دەکەن📚

کەواتە لێرادا ڕونەکە(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) زۆر ناڕەحەتی و سەختیان چەشتوە بەدەست کافرو موشریکەکانەوە بۆیە دەڕۆنە خزمەت (#رسولﷺ) دوعای سەرکەتنیان بۆ بکات ئەویش  ئامۆژگاریان دەکات بەصبر وئارام گرتن موژەدەشیان پێ دەدات کە ئەم دینە هەرسەردەکەوێت...👇

بۆیەئێمەش بەهەمان دڵنیایەوە موژەدەدەین بەهەمو موسوڵمانان کە(#اللەمتعال)ئەم دینە هەرسەر دەخات(#ولوکرە_الکافرون)هەرچەند کافران پێیان ناخۆش بێت بەهەمو جۆرە چەکێکەوە ڕێگری بکەن....  بەڵام تەنها دەمێنێتەوە ئەوەی کە ئایا تۆ کەسێکی لەسەر خەرانی ئەم دینە یاخود نا..؟ جوابەکەی بۆ خۆتان بەجێ دەهێڵم....☝️

داواکارم لە(#اللەمتعال)صەبرو ئارام گریمان پێ بدات لەسەر هەموناڕەحەتیەک سەرمان بخەتا بەسەر دوژمنەکانماندا... #اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٤_شوال_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami