کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
479 photos
825 videos
95 files
173 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحیم

ئامۆژگاریمان بۆ ئەو لاوانەی بەتەمای هاسەر گیرن لەژێ ناو نیشانی (#یاساکانی ژینی هاوسەری)👇

ئەگەر نرخی ژن تەنها جوانی بێت
ڕێزی پیاوانیش هەرسامانی بێت📝

هیچ باسێک نەبێت لەدینو ڕەوشت
لە بنەماڵەو خزم و کەس و پشت📝

بێشک ئەو ژینە بەناغەی بەتاڵە
پڕە لە بۆڵەو  لە دەمە قاڵە📝

لەدوای نەمانی سامانو جوانی
دور دەکەونەوە لە کامەرانی📝

چونکە سەرەتای ژینیان ئاوابوو
خواستی هەردو لا جوانی وسامان بوو📝

پیاو تەنها ژنێ شۆخو شەنگ ویست
ژنیش  لەوپیاوە پارەو خانوی ویست📝

کە نەهاتە جێ دواکاریەکان
ئیتر  نامێنێ قەدرو قیمەتیان📝

ژینی هەردوکیان دەبێتە زندان
دەیدەنە پاڵ یەک  تۆهمەت وبوهتان📝

چونکە سەرتا وایان هێناوە
دینی (#اللە) یان گوێ پێنەداوە📝

گوێیان نەداوە بەیاسای(#قرآن)
چۆن دای ڕشتوە دەستوری ژیان 📝

تێبگەن  ژینی هاوبەش ئاوایە
هاوسەر بۆیەکتر وەک پۆشاک وایە📝

قسەی کەس نیە ئەمە(#قرآن)ـە
وتەو دەستوری (#اللە)ـی کارزانە📝

خۆی دای ڕشتوە ژیان چۆن بکەیت
چۆن سەکینەیەک بۆ خۆت ساز بکەیت📝

لەکاتی غەمو ناسۆری دونیا
هەردوو لا بۆ یەک ببن بەسوکنا📝

با ئەمە دەرس بێ بۆ هەمو لاوێ
سەرتای ژینت با(#بسم اللە)بێ📝

بەرنامەی ژینتان  تەنها (#قرآن)بێ
(َّوَد)ـەو(َحْمَ)ـە لەنێوانتان بێ📝

ئیتر نامێنێ ناخۆشی  ژیان 
گرفتی جوانی و سەروەتوسامان📝

بەختەوەر دەبەن هەتا لە دونیان
دەبنە جێ ڕێزی دراوسێ و خزمان📝

.نامیق ئیمامی📝

٢١/#صفر/١٤٣٨🌙