دەگاو جۆڵانـــــدێ
396 subscribers
3.69K photos
1.89K videos
71 files
256 links
جۆڵاندێ نە پای قولەی شاهۆ ڪۆ
خاڪش دڵ نشین ، هەواش عەنبەر بۆ

ارتباط با مدیران کانال :

@gabrelazizi

@Eislam_Regama

@Mohamadyreben

————————————————————
Download Telegram
قەراربوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی گەرچی پێت دابووم بەڵێنی

لەنێو کوردان نەبوو پەیمان شکاندن
لەکوێ فێربوی گوڵم پەیمان شکێنی

#هێمن

@joolandeh
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم!
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم!

وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم!
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم!

وەرە خاسەکەوی ڕام و کەویی من!
وەرە ئیلھامەکەی نیوە شەوی من!

وەرە ئەی ڕێژنە بارانی بەھاری!
وەرە شێعری تەڕی پڕ وردەکاری!

وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم!
وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم!

وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم!
وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم!

وەرە ئەی بوت ھەتاکوو بتپەرستم!
وەرە مەمکۆڵەکەت بگرم لە مستم!

وەرە ئەی «خەج»، وەرە ئەی «خاتووزین»م!
وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم!

وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم!
وەرە با بسکەکەت لادا ھەناسەم!

وەرە با ھەڵمژم ئەم لێوە گەرمە!
وەرە با ھەڵگوشم ئەم ڕانە نەرمە!

وەرە جوانێ، وەرە نازت بکێشم!
وەرە وەک دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم!

وەرە با بەس بکەم ئەو باوە باوە!
وەرە با بۆن بکەم ئەو بسکە خاوە!

وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم!
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم!

وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی!
وەرە کورد بە و مەکە پەیمان شکێنی!

وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ!
وەرە با ھەست بکەم گەرمی لەشی تۆ!

وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی!
کە بێزارم لە ماچی سینەمایی!

#هێمن

@joolandeh
Forwarded from نیشتمان
#پێکەنینی_گوڵ

کاتی کازیوە پێش گزنگ بوڵبوڵ
لە شەقەی باڵی دا ھەتا کن گوڵ

گوتی: ئەی نازەنینی عیشوەفـرۆش!
کەم کەمە دیارە بێ‌وەفایـی تۆش

بـــۆ شنــەبا ھــەیەتی لێـرە ڕێ؟
بۆ پەپوولـە بەدەورەتا دەگەڕێ؟

چەپکی تۆ باغەوان دەکەن دەسگێڕ
لـە خـەیابان و کـــووچــــە و باژێـڕ

دەتفـــرۆشن بەقیمەتـــی ھــەرزان
دەتدەنە دەستی ناکەس و ھەرزان

بۆیە سووک و چرووکی ناو چەمەنی
لەوەتـی بووی ھەمیشە پـێدەکەنی

ھەڵگـەڕاوە بەناز و گـــوڵ پێـــی گــوت
شێت و شووری کە شرت و شۆمت شوت

وەکوو تــۆ ئاشقە پەپـــوولەیی زار
بـــۆ بــەخـــۆڕایــی ئەو بدەم ئازار

شنەبا ڕێ نــەدەم کە بــۆ لای خۆم
کـــێ دەبا بۆ ھەمــوو وڵاتێ بۆم؟

گوڵ لەکن کەس نییە عەزیزم سووک
سەری زاوایـە جێی و باوەشی بووک

من کە ناگاتە ھەفتەیەک تەمــەنم
بۆچی بگریم و بۆچی پێنەکەنم


#هێمن


#لیره:
@liirree🌷
#پێکەنینی_گوڵ

کاتی کازیوە پێش گزنگ بوڵبوڵ
لە شەقەی باڵی دا ھەتا کن گوڵ

گوتی: ئەی نازەنینی عیشوەفـرۆش!
کەم کەمە دیارە بێ‌وەفایـی تۆش

بـــۆ شنــەبا ھــەیەتی لێـرە ڕێ؟
بۆ پەپوولـە بەدەورەتا دەگەڕێ؟

چەپکی تۆ باغەوان دەکەن دەسگێڕ
لـە خـەیابان و کـــووچــــە و باژێـڕ

دەتفـــرۆشن بەقیمەتـــی ھــەرزان
دەتدەنە دەستی ناکەس و ھەرزان

بۆیە سووک و چرووکی ناو چەمەنی
لەوەتـی بووی ھەمیشە پـێدەکەنی

ھەڵگـەڕاوە بەناز و گـــوڵ پێـــی گــوت
شێت و شووری کە شرت و شۆمت شوت

وەکوو تــۆ ئاشقە پەپـــوولەیی زار
بـــۆ بــەخـــۆڕایــی ئەو بدەم ئازار

شنەبا ڕێ نــەدەم کە بــۆ لای خۆم
کـــێ دەبا بۆ ھەمــوو وڵاتێ بۆم؟

گوڵ لەکن کەس نییە عەزیزم سووک
سەری زاوایـە جێی و باوەشی بووک

من کە ناگاتە ھەفتەیەک تەمــەنم
بۆچی بگریم و بۆچی پێنەکەنم


#هێمن


#لیره:
@joolandeh
پێشکەش بە کناچەکاو دەگاکاما

کیژی لادێ

کیژی لادێیی نەشمیلی جوان چاک !
بێ فڕو فێڵ و هێدی و داوێن پاک !

ئەتۆ هەر زگماک وەها جوانی
«تەوالێت» چیه؟ ناوی نازانی

نیته کراسی حەریر و پۆپلین
گەوهەری پێچرای لەناو خامی شین

«پۆدر» و «کرێم» و «ماتیکت» نیه
هەر نەتبیستووه «ئۆد کڵۆن» چیه ؟

نەتکرد سووراو و سپیاو چون دووری
له شاری، کەچی هەر سپی و سووری

«فێڕ»ت لێ نەدا، بسکەکەت لووله
ڕێژیمت نەگرت، بەژنت وەک تووله

لاجانگت وەکوو گزنگی تاوێ
هەر بۆ خۆی جوانه تیف تیفەی ناوێ

کوڵمەکەت وەکوو گوڵاڵەی گەشه
بێ سوورمەش چاوه مەستەکەت رەشه

وەکوو فرمێسکی ئاشق رووناکی
وەکوو ئاونگی بەیانی پاکی

فێر نەبووی سێحر و گشتەک و نوشتوو
نه جگه گورگت هەیه نه مووروو

مایەی هومێدی کیژی چاو هەڵۆ !
نازانی مەکر و جامبازی و درۆ

چارشێوت نیه روو ناگری له کەس
نامووسی خۆته پاسەوان و بەس

به تاسکه تاسک و به لەنجه و لارت
به بەژن و باڵای بەرز و لەبارت

به دڵی ساده و به هەستی پاکت
به شەرم و حەیا و ئاکاری چاکت

منت کردوه شێت و وێتی خۆت
وەخته له سوێیان گیانم دەرچێ بۆت

#هێمن

@joolandeh
پڕ نەبێ جامی بەتاڵم تا ڪەی؟
نەشەڪێ باڵی خەیاڵم تا کەی؟

هاوسەر و دەستەملانی ژانم
گیانەڪەم، نایەوە باڵم تا ڪەی؟

شەو لە تاریڪی و بێدەنگیدا
ڕۆژەڪەم، بۆ تۆ بناڵم تا ڪەی؟

هەر لە یادی سەری بسڪت دابم
گیانە، ئاشوفتە بێ حاڵم تا ڪەی؟

هەر منەتباری شەراب و مەی بم
حەسرەتی چاوے ڪەژاڵم تا ڪەی؟

هەر لە ماچی دەمەڪەت بێبەش بم؟
لێوے وشڪ و دەمی تاڵم تا ڪەی؟

هەوەسی گەستنی ڪوڵمەم تا چەند؟
ئارەزووی مشتنی خاڵم تا ڪەی؟

شینە میوانی شەوانی دووریم
شادے، ڕوو ناڪەیە ماڵم تا ڪەی؟

من لە دووڕەنگی بە دڵ بێزارم
ڕەنگی زەرد، دیدەیی ئاڵم تا ڪەی؟

من وەڪوو هەنگێ هەڵاڵەم مشتوون
ژینی نێو گەند و هەڵاڵم تا ڪەی؟

من بەشێلانی چەمەن ڕاهاتم
هاتوچۆی نێو دڕ و داڵم تا ڪەی؟

بۆ سەرینچاوە و ڪانیاوی ڕوون
هەڵوەرێ ئەشڪی زوڵاڵم تا ڪەی؟

من هەڵۆ بووم و چیا هێلانەم
ژێر چەپۆڪی قەل و داڵم تا ڪەی؟

قەفەزے دژمنی بەدخوودے دڵڕەق
هەڵوەرێنێ پەڕ و باڵم تا ڪەی؟

سەرە نێزەی ستەم و زۆرداری
بنجنێ سینگی مەتاڵم تا ڪەی؟

گورگی بێدادی لە گیانم بەربوو
ئێشی جێ گاز و قەپاڵم تا ڪەی؟

من پەلەقاژە و هاوارێ نەڪەم
ئەو بڵێ زاڵم و زاڵم تا ڪەی؟

ڪوتڪی بێدادی هەر بڪوتێ ڪاسە سەرم
ڪار نەڪا دەست و زوخاڵم تا ڪەی؟

ئەو ڪە زاری ڕقی دەرڪێشاوە
من زمان بەستە و لاڵم تا ڪەی؟

پۆشتە و تێر و پڕ و خۆش لەوەڕە
برسی و ڕووت و ڕەجاڵم تا ڪەی؟

تەم و مژ، بەندەن و دەشتی گرتم
هەڵنەڪا سروە شەماڵم تا ڪەی؟

بەس نەبێ دەسبەسەریو دەربەدەری
نەچمەوە نێو ڪوڕ و ڪاڵم تا ڪەی؟

باخەوانانی جیهان پێم ناڵێن
بۆ وەری میوەیی ڪاڵم تا ڪەی؟

مانگ و مێریخی دەپێوێ ئینسان
منی ڪورد، زیندە بە چاڵم تا ڪەی؟

چاوەڕێی تیشڪی هەتاوی هیوام
نەڕەوێ هەور و گەواڵم تا ڪەی؟


#هێمن

دەگاوجــــۆڵانــــدێ

@joolandeh
نابینم خاك و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم!

ڕوو لە هەر لایەك دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێ ژوان و کەونە لانی خۆم

شەو دەکێشم شەونخونی و بێ خەوی
رۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی!

چۆن نەناڵێ ئەو دڵەی پڕ هەستی من؟!
چۆن لە ئەژنۆ ببنەوە دوو دەستی من؟!

چۆن نەناڵێ ئەو دڵە تەنگاوتەیە؟!
بەرد لە بەردی بێتەوە دەنگی هەیە!

ژانی ناسۆری جوداییم چێشتووە
هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە!

هەڵبڕاوم من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵ نشین

بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دوور وڵات
کەوتمە نێو وردە داوی ڕێی نەجات!

کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!ا

ئەی ئەوانەی قەت بیرم ناچنەوە
ئێستە بم بینن، ئەرێ دەمناسنەوە؟!


#هێمن

دەگاو جـــــۆڵانـــــــدێ

@joolandeh
‍ عه‌زیزم بۆچی تۆراوی له‌ خۆڕا
چ قه‌وماوه‌ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا

ئه‌تۆ وا زوو له‌بیرت کردم ئه‌مما
فه‌رامۆشت نه‌که‌م شه‌رته‌ له‌ گۆڕا

له‌ من ڕا خۆ خه‌تایه‌ک ڕووی نه‌داوه‌
ئه‌دی بێ مه‌یلی بۆ ڕووی دا له‌ تۆ ڕا

ئه‌سیری که‌زیه‌ته‌ کۆتری دڵی من
ده‌بێ حاڵی چ بێ کۆتر له‌ تۆڕا

سه‌ر و ماڵ و که‌ماڵ و بیر و هۆشم
له‌ نه‌ردی عیشقی تۆدا پاکی دۆڕا

له‌ چاوم دێ به‌ خوڕ فرمێسکی خوێنین
که‌چی ئه‌م گۆمه‌ خوێنه‌ هه‌ڵ نه‌چۆڕا

من و لاشه‌ی په‌پووله‌ ماینه‌وه‌ و به‌س
شه‌وی دووری شه‌میش تواوه‌ له‌ گۆڕا

#هێمن


دەگاو جــــــــۆڵانــــــــدێ

@joolandeh