میــزان - کـوردستان
1.72K subscribers
199 photos
163 videos
67 files
871 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
Audio
📃بابەت: عەبدوڵڵا پەشێو، شۆڕشی وشەکان بۆ ڕۆحی زەمانەی مرۆڤی کورد
ـــــــــ
🎙وتاربێژ: دوکتور #حیسام_خاکپوور
ـــــــ
بەشی دوو ②

👇👇👇👇👇

https://t.me/MizanKurdi
Audio
📖پارتی ٣

بابەت:
ڕامانێک لەسەر پەخشانە شێعری "مانیفێستی کۆبانێ" : سەرهەڵدانی فیگۆڕێکی نوێ لە ئەندێشەی کوردیدا.
ـــــــــــــــ
🎙وتاربێژ: دوکتور: #حیسام_خاکپوور
ــــــــــــــــــــــ
کات: ٢١ی گەلاوێژی  ٢٧٢٢
🔰 ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان

👇👇👇👇👇

https://t.me/MizanKurdi
* داروبەردی هۆدەکوم هەر زیکری یا کوردان ئەکا*

قانع وەکوو یەکێک لە کۆڵەکەکانی قوتابخانە تەنویر و لە ڕۆشنبیرانی بەرەی یەکەمی کورد کە دوابەدوای حاجی قادری کۆیی پێ دەنێتە ناو مێژووی فیکری کوردییە، بە باشی لە گرینگایەتی ئایدیای نەتەوە و ناسیۆنالیزم و تا ئاستێک سۆسیالیزمیش تێگەیشتووە. هەر بۆیە کاتێک لە سەردەمی مۆدێرندا نەتەوە( nation) تا ئاستێک جێگە و پێگەی دین دەگرێتەوە، قانعیش گرینگایەتی ئەو ئایدیا مۆدێرنە دەنوێنێتەوە. ئەگەر لە دونیای پێش لە مۆدێرن هەموو شتێک " بە ناوی خوا: in the name of God" بوو ئەوە لە سەردەمی مۆدێرندا دەگۆڕێت بۆ " بە ناوی نەتەوە: in the name of  the nation"( وەک sanjib barouhباسێ دەکات). قانع لە شێعری " شیوەن" وەتەن دەکات بە بەردەنگی خۆی و ئەویترسازی دەکات :
"با بزانن یەک بە یەک ئەفغان و تورک و فارس و ڕۆم/ کۆهکەندی بیستوونی فیرقەتی شیرینی تۆم".
پاشان کە خۆی بە بەڵاگەردانی وەتەن دەناسێنێت:
"گەر لە دونیا تاقەتی ئەحزانی تۆی بێ هەر منم" و وەتەن لە فیردەوسی ئەعلا بە باڵاتر دەبینێت.
ئینجا دێتە سەرباسی ئەوەی چۆن فیکری و عەشقی نەتەوە داگیری کردووە و بە جۆرێک بووە بە دین و دونیای:
گەر دەمیشم هەڵدروون دڵ ناڵە و ئەفغان ئەکا/ ... دارووبەردی هۆدەکەم هەر زیکری یا کوردان ئەکا / عەشقی میللیەت لە دڵما هێرش و جەولان ئەکا/ ئەی وەتەن بۆ تۆ بفەوتێم قۆچەکەی قوربانتتم...
زیکری یا کوردان بە جێگەی زیکری دینی سکۆلاریزەکردن و مۆدێرنکردنەوەی ژینجیهانی دینی پێشان دەدات. 
بە کورتی ئاوایە کە قانع ئەو شاعیرە نوێخوازە هەژارنەوازە، جیا لەوەی بە باشی ئایدیای بێدەوڵەتی و بێدەسەڵاتی کوردانی ناسیوە، بیری نەتەوەیی دەخەمڵێنێت و پەرەی پێدەدا...

حیسام[هیوا]خاکپوور

https://t.me/MizanKurdi
🔵#سەبارەت بە نەیارشەیدایی (سندرۆمی ستۆکهۆڵم)

بۆچی گوێگرتن بە موزیکی فارسی پەیوەندی بە سندرۆمی ستۆکهۆڵمەوە هەیە؟

🔹بەشی یەک


🎙مانی ڕەحیمی




👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#سەبارەت بە نەیارشەیدایی (سندرۆمی ستۆکهۆڵم)

با ئێمە فاشیست نەبین،با نەفرەت بڵاو نەکەینەوە باکوو مرۆڤانە بیر بکەینەوە.
پەیوەندی نێوان فارس و کورد لە سەر بنەمای داگیرکاریە.

🔹بەشی دوو


🎙مانی ڕەحیمی




👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#سەبارەت بە نەیارشەیدایی (سندرۆمی ستۆکهۆڵم)

دوژمن چ پێویستی بە نەیارشەیدایی(سندرۆمی ستۆکهۆڵم) هەیە بۆ ئەوەی نەتەوەیێکی پێ بتوێنێتەوە و لەناوی ببات وبیکات بە فارس.....

🔹بەشی سێ


🎙مانی ڕەحیمی




👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#سەبارەت بە نەیارشەیدایی (سندرۆمی ستۆکهۆڵم)

زۆر جار ئەوترێ منداڵەکانمان یا نەوەی نوێمان،حەز بە موزیکی کلاسیکی کوردی ناکات.کەش و هەوای ناو ماڵ لە سەر پەروەردەی فارسیە.

🔹بەشی چوار


🎙مانی ڕەحیمی




👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵یەکم هەنگاوت هەڵێنە.

پیاوێکی لێقەوماو؛ بۆ چاوپێکەوتنی یاسا و گەیشتن بە مافی خۆی، دەچێتە بەر دەرگای یاسا و قانون. هەموو شتە بەنرخەکانی ژیانیشی لەگەل خۆی دەبا. دەبینێ لە بەر دەرکە زەلامێکی تێسمڕاوی، گۆپاڵ بەدەست، سێمڕەکی دێت و دەچێ. دەرکەش ئاوەڵایە. بەڵام زەلامەکە پێی دەڵێ: جارێ ئیزنی چوونە ماڵەوەت نییە، ئەگەرچی لەودیو چەند کەسی دیکەش هەن کە ڕێگات پێ بگرن، بەڵام یەکم هەنگاو لە لای منەوە دەست پێ دەکات.

کابرا لە کونجێک دادەنیشێ و چاوەڕێی ئێزنی چوونە ژوورەوەیە. لەو ساڵانەدا هەموو شتە بەنرخەکانیشی پێشکەش بە زەلامەکە دەکا، بەڵکوو بتوانێت بچێتە ژوورەوە. بەڵام لە بەر دەرکە پیر و کوێر دەبێت. لە دوایین ساتەکانی ژیانیدا، لەو زەلامە پرسیار دەکا: هەموو کەسێک بە دوای مافی خۆیەوەیە، کەچی من هەتا ئەمڕو کەسی دیکەم نەدی لێرەوە ڕابوورێ. وڵامی دایەوە: ئەم دەرکەیان تەنیا تایبەت بە تۆ دانابوو. بە مردنی تۆ، منیش ئەم دەرکە دادەخەم و خۆشم دەچمە نادیاری.

فرانتس کافکا ۱۹۱۴/ (صادق هدایت).

خوێنەری هێژا؛ کافکای مەزن لەم چیرۆکەدا دەڵێ: لەم دنیایەدا هەموو مرۆڤێک بەپێی بەهرە و توانای خۆی، ڕێگا و دەرگای تایبەت بە خۆی هەیە، بۆ گەیشتن بەو جێگە و پێگە، کە مافی خۆیە و شایەنیەتی. بەڵام یەکم هەنگاو، ڕابردنە بەسەر هێڵە سوورەکانی دەروونی خۆیدا کە بەر بە سەرکەوتن دەگرن، وەکوو ترس و خۆبەکەمزانین و....

ئەو زەلامە لەڕاستیدا ناڕێکیەکانی دەروونی خۆمانە کە بۆتە ڕێگر لێمان. ئەو ناڕێکیانە بە هۆی بیر و باوەڕی هەڵە و پەروەردەی نەشیاو و ڕوانگەی تەسک، لە دەروونماندا هاتوونەتە بەرهەم. بۆیە‌ هەموو بەهرە و توانایی و دەرفەتەکانی ژیانمان کە بەنرخترین شتن بۆمان، بە خۆڕایی دەفەوتێنن. ئێمە لە بەر دەرکەی بیری چەقبەستوومان قەتیس ماوین.
مرۆڤ هەتا بە سەر دەروونی خۆیدا زاڵ نەبێت، ناتوانێت چاوەڕوانی داهاتووێکی باشتر بێت. ئاشکرایە زۆر شتی دیکەش هەن کە لەسەر ڕێمانن بەڵام یەکم هەنگاو لە خۆمانە دەست پێ دەکات.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۱۱/۲۵

👇👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi
لەنێو_بردنی_ژینگەی_نەتەوەی_ژێردەست_بەشێک_لە_ستراتێژیی_داگیرکەرە
<unknown>
‍ ‍ 🔵لەنێو بردنی ژینگەی نەتەوەی ژێردەست بەشێکە لە ستراتێژیی داگیرکەر


🎙خوێندنەوە: شنۆ مێهرپەروەر

📡ئامادەکردن: گۆڤاری تیشک

✍️ نووسەر: ڕامان شەریفی


👇👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
ڕامانێک_لەسەر_دژیەکیی_ناسنامەی_کوردستانی_و_ئێرانی.pdf
347.7 KB
🔵 ڕامانێک لەسەر دژیەکی ناسنامەی کوردستانی و ئێرانی

✔️ کاتێک وەک جوولەکە هێرش دەکرێتە سەرە پێویستە وەک جوولەکەیش داکۆکی لە خۆت بکەیت...نەک وەک ئەڵمانییەک،نەک وەک هاووڵاتیێکی جیهان یا وەکوو داکۆکیکەری ماڤەکانی مرۆڤ"هانا ئارێنت"


سیروان ڕێناس


👇👇👇👇👇

http://T.me/Mizankurdi
Forwarded from 📚 میزان Amizan@
 🟩 هەواڵ
بە پێ موقارەنە، یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ڕاگەیندرا


              🌹 بسم الله الرّحمن الرّحیم🌹

❤️ شَهرُ رَمَضانَ الّذی اُنزِلَ فیهِ القُرآنُ هُدیً لِلنّاسِ وبَیّناتٍ مِنَ الهُدی و الفُرقانِ …

✔️ به پێی مقارنەی ماںْگی پیرۆزی ڒەمەزانی ساڵی ١٤٤٥ ک.م  کە لە ڒۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڒەشەمێ کاتژمێر١٢:٣٠ نیوەڒۆ ڒۉ ئەدات، ڒۆژی دواتر کە دەبێتە ڒۆژی دوشەممە ٢١ی ڒەشەمێ (ڒێکەوتی  ١٤٠٢٫١٢٫٢١ ک.ه  وە ١٤٤٥٫٩٫١ ک.م وە ٢٠٢٤٫٣٫١١ ز) دەسپێکی ماںْگی موبارەکی ڒەمەزانە.

✔️ موقارنەی ماںْگی شەووالی ١٤٤٥یش،  ڒۆژی دوشەممە ٢٠ی خاکە لێوە‌ی ١٤٠٣ ک.ه کاتژمێر ٩:٥١ی شەوە، واتە ڒۆژی دواتر، سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە‌ ١٤٠٣٫١٫٢١ک.ه‌ (بەرانبەر بە ١٤٤٥٫١٠٫١ ک.م وە ٢٠٢٤٫٤٫٩ ز ) دەبێتە یەکەم ڒۆژی شەووال و جەژنی پیرۆزی ڒەمەزان.

شۉرای بەڒێوەبەرایەتؽ مەکتەبی قورئان، وێڒای پیرۆزبایی ئەم مانگە موبارەکە کە تایبەتی شەونوێژ کردن‌ و بەڒۆژۉ بۉنە، ئاواتەخوازە خوای فریادڒەسی نزاکان‌و وەرگری تۆبەو گەڒانەوە، بەندایەتی هەمۉ موسوڵمانان  قوبۉڵ  بفەرمێت.

💠 شۉرای بەڒێوەبەرایەتؽ مەکتەبی قورئان 

٢٠٢٤/٢/٢٦



https://t.me/Amizan
🔴 قارەمانی ژیانی خۆمان بین.

هەموو ڕۆژێ، بیری لەو خۆزگە و ئاواتانەی دەکردەوە کە هیچیان لە ژیانیدا نەهاتنە دی. زۆر چاوەڕوان بوو کە کوڕە دەوڵەمەندێک بێتە خوازبێنی. بەڵام لە بەر دەستکورتی بنەماڵەکەی لە گەڵ مامۆستایەکی قوتابخانە هاوسەرگیری کرد. باوانی(جهیزیە) کەم و کز. ڕۆژی زەماوەند، بارشایی و سوورانەش هەر هیچ.
‌ژیانی نۆماڵیان بە داهاتێکی مەمرەو مەژی دەست پێ کرد. جار بە جار کە خەیاڵ دەیبردەوە، دەبوو بە خاوەنی ماڵ وحاڵ و ڕێ و جێ. بەڵام کە وریا دەبووەوە: ماڵی چی؟ چارەوای تێدا غار بدەی بایی هەزار تمەن خەسار نادات.

ڕۆژێک مێردەکەی بەهەڵەداوان هاتەوە بۆ ماڵ. نامەیێکی بە دەستەوە بوو. وەزیری پەروەردە مامۆستایانی هەڵبژاردەی شاری بە خێزانی، بانگهێشت کردبوو. وای دەزانی ژنەکەی بەو نامە شاد دەبێت. کەچی خانم لووتی داژەند کە میوانی ئەوان کەی بۆ ئێمەمانان دەبێت؟ ئاخر بە کام جلوبەرگی ڕازاوە؟ کابرا وتی: ئافرەت دەبا هەرچۆن کە هاین، هەروەهاش بنوێنین. مرۆڤ دەبێ باوەڕی بە خۆی بێت، هەموو شتێ جلوبەرگ نیە. بەڵام ژنە هەر دەڵێی شینی تاقەبرای دەکا.  پیاوەکە بڕێک پارەی سپی هەبوو کە داینابوو بۆ ڕۆژی ڕەش. بە ناچاری هەمووی بوو بە خەرجی جلوبەرگی خانم. بەڵام هەر گریان بەردەوام بوو. جلی جوان، بە بێ خشڵ و زێڕ و زیو؟ کابرا وتی: خانم لاسایی باز بە قاز ناکرێ. بۆ دوو کاتژمێر کەم بمانخەرە بەر جەڕپێچ. بەڵام ئەقڵی سووک، بارێکی گرانە، جا چ پیاو بێت و چ ژن. بە ناچاری چوونە ماڵی دوورەخزمێکی دەوڵەمەند. کەتمان ناکرێ، ئەو خاتوونە، ئەوەی زێڕ و زیوی هەبوو نایە بەردەمی کە بۆ خۆت هەڵبژێرە. لەو ناوە، ملوانکەیەکی ئەڵماسی بەرچاو کەوت، دەتگوت مەلایکە شۆردوویەتەوە. بەشەرمەوە وتی: دەتوانم ئەم ملوانکە هەڵگرم؟ خاتوون وتی هیچ کێشە نیە. بیبە و دوایی بیهێنەوە.

شەوی میوانی، خانم وەکوو بووک ڕازایەوە. خەڵکان دەیانپرسی ئەڕێ ئەو ژنە سەر بە کام خێڵی ئەم شارەیە؟ کە بوو بە بەزمی هەڵپەرکێ، تەنیا لەبەر ئەو مەبەستە کەوتە سەرچۆپی و پڕ بەدڵ خۆی نواند.
شەودرەنگان لەو پەڕی کەیف و دڵخۆشی گڕانەوە بۆ ماڵ.  بەلام لە ناکاو زووخاوی دنیا ڕووخا بەسەریانا. ملوانکە نەمابوو. کابرا هەر ناوکی کەوت. هەتا شوێنی شایەکە گەڕایەوە، بەڵام ملوانکە نوقمی زەوی ببوو. جا گیان لە جێی سەختەو نایێتەدەر. دەبێ چ بکەن؟ زەرەرەو هاتووە. بە قەرز و فەرز لای پیاوێکی سوو خۆر توانیان دەقاودەق هاوشێوەی هەمان ملوانکە بکڕنەوەو بیدەنەوە بە خاوەنەکەی. بەڵام لە خراپ قۆپیەک(باتلاق) چەقیبوون. لە بەر قەرزداری لە ماڵە ئەعیانێک بوون بە ژێرماڵە. ژنە بوو بە جلشۆر و ئاوکێشی ماڵان. میردەکەی نیوەڕوان هەر لە قوتابخانە دەگەڕایەوە، هەتا ئێوارە لە دووکانی کابرا کاری دەکرد. قەرزەکە لە بەر سووەکەی دە ساڵی خایاند تا دوایی هات. بەڵام بە قەدەر سی ساڵ پیر ببوون.

ڕۆێک ژنە چوو بۆ بازار. چاوی بەو خزمە دوورەیان کەوت. لێی چووە پێشەوەو سەلامی لێکرد. لە پێشدا نەیناسی. کاتێ کە خۆی پێناساند، وتی ڕوڵە بۆ ئەوەندە پیر بووی؟ وتی: لەبەر ئێوە! خاتوون پێی سەیر بوو. وتی لەبەر من؟ بۆچی؟ سەر لە بەر هەموو بەسەرهاتەکەی بۆ گێڕاوە. خاتوون وتی هەی ماڵی باوانت بە قوڕ گیرێ. خۆ ئەو ملوانکە زڕ بوو(بدلی، ساختە).

مووپاسان/(سپیدە جعفرزادە)

خوێنەری هێژا؛

ئێمە بۆ خۆنواندن لە دایک نەبووین. ئەرکی ئینسانی و نرخی ژیان زۆر لەوە بەرزترە.

زۆر بنەماڵە لەبەر قسەی خەڵک و چاولەچاو بڕین، نەک دە ساڵ، بەڵکوو تەواووی ژیان لە خۆیان تاڵ دەکەن، بۆ ئەوشتانەی کە دوایی دەزانن بێبایەخ بوون.

ئەو هەژارانەی کە بە چاوی سووک بۆ خۆیان دەڕوانن، دەستکەوتی هەموو ڕەنجێکیان بۆ دەوڵەمەندانە.

جار وایە دەوڵەمەندان زۆر لەوەی کە هەن بەرزتر دەیانبینین. ئەوانیش تووشی زۆر کێشەن. نابێ باری ڕاستەقینەی ژیانی خۆمان لە گەڵ ڕواڵەتی ژیانی ئەوان هەڵسەنگێنین.

ئەو نووسەرە مەزنە زۆر وردبینانە پێمان دەڵێ: بۆ نەزان، جێی مەترسیە کە ملوانکەی ئەڵماس ببێتە تەوقی لەحنەت.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۳/۰۱/۰٦
🟥 ڕۆڵی میدیای نوێ لە‌ بەهێزکردنی زماندا بۆ چێکردنی پێناسە‌ی نە‌تە‌وە‌یی


💢 لە ئەم گوتارەدا، باسی زمان، پێناسە یان هۆوییەتی نەتەوەیی و میدیا دەکەم. دوایی، باسی ئەو پێوەندییەی نێوان زمان و پێناسە و میدیا لە ناو کورداندا دەکەم. دەمەوێ بە گشتی ئەمە بێژم: گرینگترین پێکهاتەی پێناسەی نەتەوەیی، زمانە، چونکە هەموو یان زۆربەی(واتە پڕانیا) پێکهاتەکانی گوتاری پێناسەی نەتەوەیی، وەکوو مێژوو، لە ڕێگای زمان ساز دەکرێن(ئان ژی، دێنە سازکرن). لەگەڵ ئەوەشدا، ڕۆڵی زمان لە ژیانی هەموو نەتەوەکاندا بە ڕادەی یەک گرینگ نییە(یانی، رۆلا زمان ژ بۆ هەموو نەتەوەیان نە وەک هەڤە). زمان بۆ پێناسەکردنمان گرینگە تا ئەو ڕادەیە کە ئێمە خۆمانی پێ دەناسێنین، لە هەمان کاتیشدا، خۆمانی پێ لە خەڵکی دیکە نزیک یان دوور دەکەینەوە. گرینگیی زمان لە پڕۆسەی خۆ پێناسە کردندا هەرچی بێ، بە دەستی میدیا و بە هاریکاریی میدیا بەهێزتر دەبێ. لە دوو لاوە(ژ دوو ئالیان ڤە)، ئامرازەکانی پێوەندیگرتن ڕۆڵی زمان لە چێکردنی پێناسەی نەتەوەییدا دەتوانن بەهێزتربکەن: (١) دەتوانن هاریکاریی بکەن بۆ ناساندن، مەحفووز کردن و پێشکەوتنی زمان؛ (٢) دەتوانن هێزی زمان بۆ دەربڕین و دروستکردنی پێناسەی نەتەوەیی زێدەتر بکەن. بە لەبەرچاوگرتنی دەوروبەر، لێکۆڵینەوە نیشان دەدا کە کوردەکان بە شێوەیەکی تا ڕادەیەک باش میدیای نوێ دەکار دەکەن، بە تایبەت لە پرۆسەی چێکردنی پێناسەدا و لە پرۆسەی گەشەکردنی شێوەزارەکانی کوردیدا. بەڵام، لێکۆڵینەوەی زێدەتر پێویستە بۆ ئەوە کە بەڕاستی تەئسیری ئامرازە گشتییە نوێیەکان لە سەر پێناسە و زمانی کوردی ببینین.

✍️ د. جەعفەری شێخولئیسلامی


👇👇👇👇👇👇

T.me/Mizankurdi




🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🎥

🔵بەشێک لە ژیانی پێشەوای سەربەرز
پێشەوا قازی محەممەد

http://T.me/Mizankurd

🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
باسێ_وەسیەتی_قازی_و_گشتگیری_ناسیۆنالیسمی_کوردی.pdf
249.7 KB
🔴 وەسیەتی قازی و میراتی گشتگیری ناسیونالیسمی کوردی ۱

قازی لە لۆژیکی هاوسەنگیی و هاوکێشیدا دەڵێت:

خۆیی دەبێت یەکگرتوو بن
خۆ نەفرۆشن
فریوی دوژمن نەخۆن
کوردستان ماڵی هەموو کوردێکە

بە قەڵەمی: مەلا سەعید کاکەڕەش و زانا موکریانی



👇
👇

💢
T.me/Mizankurdi
🔵شەل نییە؛ تەنیا پای لارە

سەرلەبەیانی، دوکتوری بەرپرسی شێتخانەیان ئاگاردار کردەوە کە چوار پیاو و ژنێک، لەو شێتانەی کە زۆر جێی مەترسین و حەزیان لە کاولکارییە، پێش مەلابانگدان هەڵاتوون و چوونەتە نێوشار. بەو هەواڵە دوکتۆر ڕەمەقەی دا(پەشۆکا). چوونکا باش ئاگاداری بارودۆخی دەروونی ئەو پێنج کەسە بوو. دەیزانی چ شەڕێک بەر دەرکەی پێ گرتووە. بۆیە دەستبەجێ پێوەندی لەگەڵ سەرۆکی باڵای پولیسی شار گرت. گرینگی هەواڵەکەی بۆ گێڕاوە و وتی: ئەو کەسانە بە هۆی کێشەی دەروونییەوە نابێت لەنێو جەماوەردا بە ئازادی بگەڕێن.
جەنابی سەرۆک، دوکتۆری لەوە دڵنیا کردەوە کە بە زووترین کات هەموو هێزەکانی پولیس دەخاتە گڕ بۆ دۆزینەوەی ئەو چەندکەسە. بەڵام ئەو داخوازییەی هەبوو کە: دەبێ ئێمە زانیاریەکی تەواومان سەبارەت بەو پێنج کەسە هەبێت، تا بتوانین لەنێو خەڵکی بیانناسینەوە. بەڵام هەتا بۆتان دەکرێت، بە زمانێکی خۆماڵیانە باسی ئەو پێنج  کەسەمان بۆ بکەن، نەک عیلمی و ئاکادمیک.
دوکتۆر گوتی: دوو کەسیان هەر بە جلی سەیر و سەمەری شێتانەی خۆیانەوە هەلاتوون. سەر و قژیان وەکوو وێنجەی بەر ئاوایی، کە گەماڵیان تێدا گەوزاندبێت وایە.

سێهەمین کەس جلەکانی خۆی بەجێ هێشتووە، بەڵام جلی دیکەشی دەست نەکەوتووە، هەر بە جلی ژێر و نیوە ڕووت چۆوەتە نێوشار. دەڵێی لە هەواری قەرەچی بەجێ ماوە.

بەڵام ئەو دوو کەسی دیکە ناسینەوەیان تۆزێک ئەستەمە. ئەوان هەر سەگوەڕی ئێوارە چوونەتە حەمام و زۆر پاک و خاوێنن. پاشان لە نیوەشەودا چوونەتە هۆدەی پشوودانی دوکتۆران و چەند دەست جلوبەرگی ڕێکوپێک و کراوات و جانتای جوان و عەتر و بۆنی پاریسیان لەگەڵ خۆیان بردووە. ئەگەرچی سەروگوێلاکیان وەکوو  مرۆڤی ساغ دێنە پێش چاو، بەڵام بە شێوازی هەڵسووکەوت و کردەوە، هەر دەلێی جندۆکە دەستی لێیان وەشاندووە. کە دەکەویتە قسەکردن لەگەڵیان، بە پێچەوانەی ڕواڵەتی ڕێکوپێکیان، بۆتان دەردەکەوێت کە ئەمانە باری نالەباری دەروونیان کەری نێر نایکێشێت.

سەرۆکی فەرماندە بە هەموو هێزەکانی نێوشار ڕایگەیاند کە کارەساتێکی وا ڕووی داوە، دەبێ زۆر وشیارانە ئەو پێنج کەسە بدۆزنەوە. جێی ئاماژەیە کە بەرانبەر بە دۆزینەوەی هەرکام لەو کەسانەش خەڵاتمان ڕەچاو کردووە. لای ئێوارە، فەرماندە چووە بنکەی ناوەندی پولیسی شار.‌ بەڵام شتێکی سەیری چاو پێ کەوت. سەدان کەسیان هێنابوو کە هەرکامە بە شێوازێک لەو چەند کەسە دەچوون کە لە شێتخانە هەڵاتبوون. ئەگەرچی دەیانگوت بە هەڵە ئێمەیان هێناوە.

فەرماندە سەری سووڕ مابوو. بۆیە ناردی بە دوای بەرپرسانی شێتخانە کە بێن و پێنج کەسەکەی خۆیان بناسنەوە و لەگەڵ خۆیان بیانبەنەوە بۆ شێتخانە. کاتێ کە وەفدی دوکتۆران هاتن ئەوانەیان بینی، وتیان: ئەو پێنج کەسە هیچ کامیان لێرە نین، ئەگەرچی ئەمانەش هیچیان لە باش ناچن.

سەرۆکی فەرماندە بەرانبەر بە ژێردەستانی گوتی: کەوابێت کەس پاداشی دەست ناکەوێت و ئەمانەش بەڕەڵایان بکەن با‌ بڕۆن.

عەزیز نەسین/( رضا رهنما)

خوێنەری هێژا؛

کاتێ ڕەخنەیان لە عەزیز نەسین دەگرت کە بۆ ئەوەندە بە ڕووتی باسی دەردەکانی کۆمەڵگا دەکەیت؟ دەیفەرموو: ژیانی ئەو خەڵکە هەژارە کاتێ لەدەرەوە سەیری دەکەیت، کومێدیەکی تەواوە، بەڵام کاتێ تێکەڵ بە ژیانیان دەبیت، یەکسەر تراژدیایەکی پڕ گریانە و منیش کە جگە لە قەڵەم هیچ شک نابەم، دەی چۆن لەو قوڕە خەستە تۆز هەستێنم؟

لە کۆمەڵگای ئێمەدا زۆر کەسان هەن، کە‌ بە شێوازی جۆراوجۆر تووشی کێشە دەروونییەکان هاتوون. پێویستیان بە دەرمان هەیە. بەڵام نەتەنیا خۆیان بە نەخۆش نازانن، ڕەنگە خۆیان زۆر بەرزیش ببینن. ئەمە لە کاتێکدایە ئەم کەسانە ڕەنگە خاوەنی ئیش و کار و ژیانی هاوبەش و.... جا مانەوە لەم بارودۆخە دەروونییەدا جێی مەترسییە. هەم بۆ خۆیان، هەم بۆ بنەماڵە و خەڵکانی دیکە....

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۱/۱۸

http://T.me/Mizankurd
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
❤️ اَللّهُ اَکبَرُ، اَللّهُ اَکبَرُ، اَللّهُ اَکبَرُ، لا إلهَ إلاّ اللّهُ وَ اَللّهُ اَکبَرُ، اللّهُ اَکبَرُ وَ لِلّهِ الْحَمْدُ

❤️ كل عام و أنتم بخير

🌺 جەژنتان پێروز - عیدتان مبارک - عیدکم مبارک


❤️در هر عید به خاطر حبیب عزیز خالق و خلق(صلی الله علیه و سلم) تمام کسانی که از امت اویند ببخشید و صادقانه و محبانه برایشان دعای مغفرت کنید.

🌐 کاکه احمد مفتی زاده

🌹 مدیریت مجموعۀ میزان فرارسیدن عید فطر را به همه مسلمانان تبریک می گوئیم.

مقارنۀ ماه شوال، ساعت 21:51 دقیقه است.



https://t.me/Amizan

👇🏻


🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic  🌍 Mizan Quran
پرسیار: بۆچی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگا ئێسلامییەکان  لەسەر دەسپێک و کۆتایی ڕەمەزان ئەویش لە سەدەی بیست و یەکەمدا ئەوندە کێشە ھەیە؟

وەڵام: بە بۆچوونی من کێشەکە دوو لایەنەیە. یەکەم: لایەنی ناوەکی باسەکەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ چۆنایەتی نەریت و شارەستانییەتی ئیسلامی. دووھەم: لایەنی دەرەکی باسەکەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندی ناسییۆنالیستی دەوڵەت نەتەوکان کە لەو کێشە بۆ چەسپاندنی جیاوازی ناسیۆنالیستی خۆیان کەڵک وەردەگرن واتە باسەکە بە تەواوەتی سیاسی دەبێتەوە. بۆ لایەنی ناوەکی باسەکە نەسر حامید ئەبووزەید و حەسەن حەنەفی لە شیکاری نەریتی ئێسلامیدا ڕستەیەک لە مەحموود دەروێش قەرز دەگرن ئەویش ڕستەی « احتمينا بالنصوص فدخل اللصوص » واتە « خۆمان بە دەقەکان داپۆشی و پشتمان بە دەقەکان بەست ھەر بۆیە دزەکان ھاتنە ناوە ». ئەبووزەید و حەنەفی لە دوو گوتاری جیاوازدا دەڵێن: شارستانییەتی ئێسلامی و نەریتەکەی «شارستانییەتی دەق و گێڕانەوەیە: تمدن متن و روایت » و دەروازەی عەقڵانییەت بە زاڵیەتی دەقەکان بەستراوەتەوە. بە تایبەت ئەبووزەید لە کتێبی « الإمام الشافعي و تأسيس الإيديولوجية الوسطية » شافێعی و غەزاڵی و ئەشعەری بە سێ کۆچکەی داخستنی عەقڵانییەت لە نەریتی ئێسلامیدا ناوزەد دەکات. ھەر بۆیە لەم باسەی ڕەمەزانیشدا موسوڵمانەکان بە پشت بستن بە ڕێوایەت و نەقڵێکی شافێعی کە مێژوومەندی تایبەتی خۆی ھەیە و  مانگ ديتن به پێوەڕی کۆتایی و دەسپێکی مانگ دادەنێ، ئێستەیشی لەگەڵدا بێت لەو ڕێسا کۆنە لانادەن و بە تەعبیری جەلالی مەلەکشا « ھەر بە تەشیە کۆنەکانیان دەیڕێسن و لە بیری نوێ سڕ و سرکن». باوەڕمەندان بە نەریتی ئێسلامی ئەوندە بیر ناکەنەوە ئەمڕۆکە ئەو ھەمووە ئێمکاناتە جیاوازە لە زانستی ھەسێرەشناسییدا ھەیە و  دەکرێت پشتی پێ بەستن بۆ زانین دەسپێک و کۆتایی مانگ. ھەر بۆیە لێرەدا ڕێک دەبینین ئەو باسەی ئەبووزید درووس دەردەچێت و دەروازەی عەقڵانییەت بەسەر بیری مرۆڤی موسوڵماندا بەو دەقە کۆنانە دادەخرێت. ئێنجا بەشی دووھەمی باسەکە ئەوەیە لە« سەردەمی ناسیۆنالیزمدا » کە ھیچ شتێک لەو پاڕادایمە ناچێتە دەرەوە و تەنانەت ئایینیش بەپێی ناسیۆنالیزم دەخوێندرێتەوە، ئەو کێشە و بەرە بە پشت بەستن بەو دەقە کۆنەی شافێعی گڕی زیاتری دەدرێتەوە و ھەر دەوڵەت نەتەوەیەکی ڕۆژھەڵاتی ناوێن لە بەرژەوندی خۆی و بۆ چەسپاندنی شوناسی جیاوازی خۆی، بابەتەکە بە شێوەی سیاسی ناسیۆنالیستی و لە بەرژەوەندی خۆیاندا دەیقۆزنەوە. بۆیە « احتمینا بالنصوص فدخل اللصوص » قسەیەکی زۆر درووسە و دزەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست ئەو باسە بە باشی ڕێو شوێنی ناسیۆنالیستی خۆیانی پێدەدەن چونک دەزانن مرۆڤی موسوڵمان زیاتر لەوەی ھێزی عەقڵی بە کار بھێنێت پەنا دەباتە نەقڵە جۆڕاوجۆرە کۆنەکان بێ ئەوەی سادەترین بنەمای ھێرمنۆتیکی بزانێت کە بریتی بێت لە « مرۆڤ و دەق بەستراون بە مێژووی تایبەتی خۆیانەوە» یان ئەو شتەی مەلاسەدرا دەیگووت « کلّ شيئي مسبوق بمادة و مدّة: ھەر شتێک لە پێشڕا گڕێدراوی ماک و ساتەوەختی تایبەتی خۆیەتی »... دەقە کۆنە ئایینیەکان و ھەروەھا بیروبۆچوونە فێقھی و ڕیواییەکان، ھیچ یەک لەمانە لە ڕێسای مێژوومەندی  تایبەت به شوێن کاتی خۆیان ( تاریخیت  زمان و مکان خاص خود ) ڕیزپەڕ نین و ھەموویان مێژوومەند و کاتبەندن. بە کوردی و بە کورتی کێشەکە ھەم لە نەریتی کۆمەڵگا موسوڵمانەکانەوە ھەڵدەقۆڵێت کە نەریتێکی « دەق تەوەرە » و ئێجازە بە بیرکردنەوەی نوێ نادات و ھەم لە کەڵک وەرگرتنی ناسیۆنالیستی دەوڵەت نەتەوەکان لەو باسە ئاو دەخواتەوە. ھەر بۆیە مرۆڤی کوردی  بێ دەوڵەت بۆ ئەم باسەی ڕەمەزانیش ڕێک وەکوو ھەموو شتێکی دیکەی، سەرگەردانی نێو ئەم ئاژاوانەیە و ھەندێکیان ڕوو لە ئیسلامیزمی عەرەبین کە ئەویش بۆخۆی لە قاڵبی ناسیۆنالیزمی عەرەبیدا دەردەکەوێت و لە بەرژەوندی ئەواندایە و یان خۆی بە پاشکۆی ئێسلامیزمی فارسیەوە دەبەستێتەوە و بە گوریسی ئەوان دەچێتە نێو چاڵەوە...

حیسام(هیوا)خاکپوور

👇👇👇👇👇

https://t.me/Amizan
Forwarded from 📚 میزان Amizan@
🟥 سخنی کوتاه در لزوم بازنگری نسبت به «جشن نوروز»

هدف از این نوشتار کوتاه بنا به تحلیلی که از جایگاه و وضعیت فعلی جشن نوروز در کوردستان دارد، پیشنهاد بازنگری و تجدیدنظر در دیدگاه جاری مکتب قرآن پیرامون این جشن است. در ابتدا به اختصار دیدگاه کنونی مکتب قرآن مطرح می‌گردد و سپس در پرتو خوانشی از تغییرات صورت گرفته در جامعه کوردستان سال‌های اخیر و تاکید بر وضعیت موجود، مقتضی بودن گذار از نگرش کنونی به دیدگاهی متناسب‌ پیشنهاد می‌گردد.


https://t.me/Amizan

👇🏻


🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic  🌍 Mizan Quran
مەردانە مردن، نەک حیزانە ژین.

منی ڕێبواری غەریب، پیانوتبووم ئەگەر پێش تاریکایی ئێوارە، لە پردی سەر ڕووبارەکە بپەڕیتەوە، ڕێگایەکی وەهات لە بەر نامێنێ. لەو تاریک و لێڵیەدا خۆم گەیاندە قەراغی ڕووبار. کەچی لەبەر لافاوی دوێنێشەو، تەنیا ئاسەواری پردەکەم چاو پێکەوت. لەو پێدەشتە قوڕاویەدا، گرمەی هەور و هاژەی چۆم، کۆتاییان بە سەفەری ئەو ڕۆژە هێنا. بۆیە بە ناچاری لەو دەوروبەرانە درگای ماڵێکم کوتا. پیرەپیاوێکی چرابەدەست، دەرکەی بۆم کردەوە. لەبەر شەوقی چرا، یەکم شت کە هاتە پێش چاوم، جێگای برینێکی قووڵ بوو کە لەمبەر تا ئەوبەری ڕوومەتی داگرتبوو. ئەو شەوە بووم بە میوانی. پاش نان و چا، چەند باس و بەسەرهاتێکمان کرد بە شەوچەرە. کاتی خەوتن، پێم نا بە جەرگی خۆمدا و گوتم: من لێرە غەریبێکی ڕەبەنم، ڕەنگە تا ماوم جارێکی دیکەش ڕێم نەکەوێتە ئەم ناوچەیە. ئەگەر لێم دڵڕەنج نابیت، باسی ئەو برینەی دەموچاوتم بۆ بگێڕەوە. وتی: هەر لەبەر ئەوەی کە غەریبی پێت دەڵێم. بەڵام تەنیا بەو مەرجەی کە بەڵێنم پێبدەی هەتا ماوی وشەی خەیانەت لە لات ئاسایی نەبێتەوە!

وتی: من لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ئیرلەندم. وڵاتێک کە ئینگلیز، لێی داگیر کردبووین و بە موڵکی خۆی دەزانی. بەڵام ئیرلەند بۆ ئێمە تەنیا ناوی وڵاتێک نەبوو. مانایەکی هەبوو بە قەدەر پانتایی ئاسمان. بۆیە لەگەڵ چەن لاوێکی دڵسۆز و بوێر، بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی ئیرلەندمان دامەزراند. زۆر ئازایەتیم لەو کەسانە دیت کە گیانیان دەکردە قەلخانی نیشتمان و لە خوێنی خۆیاندا دەگەوزان. ئەودەم زۆر کەسان دەهاتنە لامان و پەیوەست دەبوون بە شوڕشەوە. رۆژێک لاوێکمان لێ پیدا بوو. دیار بوو کە خوێندەواریشی هەیە. دەیگوت سەرکەوتنمان نزیکە، لە قسەکانیا زۆر وشەی "ئیسم" و "ئیست"ی تێدا بوو. لە لای هاوریانم زۆر لەبەردڵان نەبوو. بەڵام من دەمگوت ئێمە ئەگەر بمانەوێ ببین بە چرای خەبات، ئەبێ پێشەنگی ئەو خەڵکە بین نەک دژ بە خەڵک. پێویستە گوێبیستی بیروڕای هەموو هاوڕیان بین. تا بتوانین هێزی گەل یەک بخەین. ئێمە دەبێ لە کاتە ناخۆشەکانا خەڵکمان خۆشتر بوێت و ببین بە ئارەقەی دیواری کۆمەڵگا...

شەوێک ئەبوایە من و ئەو لاوە بۆ چەند کارێکی نهێنی بچینە نێو شار. بۆ نەگبەتی، لە سەر شەقام تووشمان بوو بە تووشی سەربازێکی دوژمنەوە. وای دەزانی خەڵکی ئاسایین، بانگی کردین: ڕاوەستن، ئێوە کێن؟ من کە دەمزانی کاتی شەڕ نیە، خێرا هەڵاتم. پاش چەن هەنگاو، ئاوڕم دایەوە، هاوڕێیەکەم لە ترسان وەکوو داهۆڵ ڕاوێستا بوو. زۆر بە گورجی گەڕامەوە، وەها زرمەم لە سەری سەربازەکە هەستاند کە ناڵەی لێ بەرز بووەوە. هاوڕیەکەم پەلکێش کرد. بارانی گولـلەبوو کە دادەباڕی. خۆمان کوتا نێو کۆڵانێک. شاری خۆمم باش دەناسی، تازە دەرباز ببوین. بەڵام شانی هاورێکەم گوللـەیەکی بەرکەوتبوو. گەیاندمە شوێنێکی ئەمن و ئەمان. برینەکەی زۆر قووڵ نەبوو. خەریک بووم برینپێچم دەکرد، وتی ئەمشەو بۆ ڕزگاری من، کارێکی زۆر مەترسیدارت کرد. وتم باسی من و تۆ نەبوو، هەر ئەندامێکی شۆڕش کە بکەوێتە دەستی دوژمن، خەسارێکە بۆ نیشتمان.

هەموو جارێ بە تەنیا دەچوومە نێو شار بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی نهێنی شۆڕش. کە دەهاتمە دەمدیت ڕوو لە چاکبوونەوەیە کەچی، مەلی ترس لە ڕۆحیدا هیلانەی گرتبوو. دەیگوت کەس ناتوانێ دژ بە دەستەڵاتی ئینگلیزێک ڕاوەستێ کە دنیایان لە ژێر دەستدایە.
ڕۆژی ئاخر کاتێ گەڕامەوە حەشارگاکەمان، ئەو لاوە لە نێو هۆدەکە ڕاوێستا بوو، هەستم کرد کە کەلێن و قوژبنی ماڵەکە لە سەربازی دوژمن ئاخێندراوە. زانیم خەیانەتی لێ کردووم و منی فرۆشتووە. هیچ مەودام نەبوو، سەراوان و بناوانم لێ گیرابوو. تەنیا پەلامارم دا و بە شمشێر لەم بەر تا ئەو بەری ڕوومەتیم هەڵدڕێ.

بۆ چەن چرکە بێدەنگ بوو. پرسیارم کرد پاش ئەو خەیانەتە، کابرای خائین چی بەسەر هات؟ وتی پاش ساڕێژبوونی زام، خەڵات و بەراتی خەیانەتم لە جانتای بیشەرەفی نا و هاتمە وڵاتی برازیل و ئێستەش لە خزمەتی ئێوەم! وتم جا مەگەر تۆ شۆرشگێڕەکە نەبووی؟ وتی: نا، ئەو شێرە پیاوە پاش ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، لە ناوەڕاستی شار تیرباران کرا.
وتم: دەی ئەم بەسەرهاتەت بۆ بە پێچەوانە بۆ من گێڕایەوە؟ وتی: ئاخر کام مێشکی سالم دەتوانێ گۆی لە چیرۆکی خەیانەتی من بگرێ؟ ئەویش خەیانەت بە کەسێک کە گیانمی پاراست!

لویس بۆرخێس ۱۹٦۲ ئارژانتین/(گلشیری)

خوێنەری بەڕێز؛ 

زۆر جار لە مێژوو؛ جێگای مەرد و نامەرد، غەدار و غەدرلێکراو دەگۆڕن. دەبێ زۆر وردبینانەتر بۆ میژوو بڕوانین.

بۆرخێس لەم چیرۆکەدا دەڵێ کابرای خائین، خوێندەواریشی هەبووە. ڕەنگە مەبەستی خەسارناسی خەیانەتە. نەزانین تەنیا هۆکاری خەیانەت، نییە.  ڕووناکبیری خائینیش هەیە.

هەروەها لە دنیای ئەمڕۆ بە هێزی تیکنولۆژیا، وشەی خەیانەت نەک هەر ئاسایی، کە لە پێش چاوی خەڵک خەریکە شیرین دەکرێ. وێنەیێکی زۆر بەرچاو، دراما تورکیەکانن کە بە تەواوی هێزەوە خەریکی ئەو کارەن...

عیسا ئەحمەدی۱۴۰۳/۰۲/۰۱