میزان - کـوردستان
1.7K subscribers
199 photos
163 videos
68 files
880 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
Forwarded from 📚 میزان Amizan@
🟥 پــــــــرسیار:

🔷 ئەمە کە لە قورئاندا باس لەوە کراوە کە شاری مەککە بەرەکەتدارە، ئایا ئەوە دەگەیەنێت کە شار و گوندەکانی تری سەر زەوی (بۆ نموونە کوردستان) پیرۆز نین؟ وە بەو پێیەی زمانی قورئان عەرەبییە و پێغەمبەری ئیسلام عەرەب بووە، ئایا نابێت موسڵمانانی غەیرە عەرەب ڕەگەز و زمانی خۆیان بە ڕێزوبە بایخ بزانن؟

🔷 وەڵام :

✔️ بەپێی یاسای « سەلماندنی شتێک بەمانای ژێرپێ خستنی غەیری ئەو نیە». ئاماژەکردن بەوەی کە هەندێک شوێن پیرۆزو بەرەکەتدارن لە قورئاندا بەو مانایە نییە کە شوێنەکانی تر ناپیرۆزن.
شوێنی بێشومار لەسەر زەوی هەیە کە فریشتەکانی میهرەبانی لێی دادەبەزن. هەموو مزگەوتەکانی سەرجەم شار و گوندەکانی کوردستان و ناوچەکانی تری جیهان پیرۆزن.

✔️هەموو ڕەگەزەکان « و جعلناکم شعوباً » و زمانەکان«. . . واختلاف السنتکم » خوا بەخشیونی وبەڕێز و بەنرخن، هەموو مرۆڤەکان، مافی خۆیانە ڕێز لە ڕەگەز و زمانی خۆیان بگرن و شانازی پێ بکەن. هەموو گەلانی جیهان مافی ئەوەیان هەیە وڵاتەکەیان خۆش بوێت و بە بایخی بزانن.

🌐 کاکە ئەحمەد - سەلامی خوای لێ بێ- لە شێعری«کوردستانی جوانم» ئەفەرموێ:« وڵاتی خۆشەویستم یاخودا قەت/ شەڕی زۆرکار وخوێڕی لیت نەکا کار/ خودای ئەوخەڵکە خۆت وڕۆڵەکانت بپارێزی لەفێڵ وداوی بەدکار»
زۆر بەجێ یە، ئەم تێگەیشتنە زۆر بەنرخ و دادپەروەرانەی ئەو بەڕێزە لە هەمان شێعردا، لەبەر چاوبگیرێ ،کە دوای دەربڕینی هەستی خێرخوازی خۆی بۆ کوردستانە خۆشەویستەکەی و باسکردنی جوانیەکانی، ئەڵێت:
« ئەمن فاشیست و بەدخوای خەڵکی تر نیم/ موبارەک بێ لەهەرکەس نیشتمانی».

✔️ خومەینی جارێک گوتی : « هەموو کەس ئەبێ بە قوربان وفیدای ئیسلام بێت؟"
بەڵام کاکە ئەحمەد ئەفەرموێت : « ئایین بۆ خۆشبەختی مرۆڤەکانە، خوای گەورە پێغەمبەری (د.خ) ناردووە بۆ ڕێنمایی و رزگارکردنی خەڵک، ئەگەر هەموو مرۆڤەکان فیدای دین بن وکەس نەمێنێ ، بەس ئیسلام بۆ کێیە و مانای ناردنی ئایین ئەبێ بەچی؟»

🔷 سەبارەت بە خزمەتکردن بە ئیسلام ئەیوت: "حیسابی ئێمە جیایە لە حسابی خوا، ئێمە قبوڵ ناکەین کە پێغەمبەری خوا بۆ ساتێک کارمان بۆ بکات و ماندوو بێت، بەڵام خوای میهرەبان پێغەمبەرە خۆشەویستەکەی (د.خ) نارد بۆ ڕێنمایی و ڕزگارکردنی خەڵک و ئەزانین کە هەموو ژیانی لە ئازار و سەختیدا بەسەر بردووە. خوای گەورە پێغەمبەرانی (د.خ) نارد بۆ خزمەتکردن بەندەکانی.

🔷 خزمەت بە ئیسلام تەنیا بە خزمەتی ڕاستگۆیانە و خێرخوازانە بە خەڵک بەدی دێت؛ کەوابێ خزمەتکردنی ئیسلام بەبێ خزمەت کردن بە خەڵک وبەبێ جێبەجێکردنی قیست و دادپەروەری و ئازادی و بەبێ ڕزگارکردنی مرۆڤ لە کۆیلایەتی ستەمکاران، هیچ مانایەکی نییە.

♦️لە ڕوانگەی ئیسلامەوە بە پێی وتەی پێغەمبەری خۆشەویست (د.خ) هەموو مرۆڤەکان ئەرکی خزمەتکردنی یەکتریان لە ئەستۆدایە، « کلکم راعٍ وکلکم مسئول عن رعیتە» هەروەها ، بەپێی فەرموودەی پێغەمبەر(د،خ) باشترین کەسەکان ئەوانەن کە قازانجیان بۆ خەڵک زیاتربێ: "خیرالناس انفعهم للنّاس » و ئەوکەسانەی تەقوایان زیاترە (دڵ پاکن و ئارەزووی کردەوەی باشیان هەیە وڕقیان لە خراپەیە)، ئەوانن لای خوا ڕێزیان زیاترە « انَّ أکرمکم عنداللە اتقیکم» بۆیە پێویستە منی کوردی موسڵمان و هەموو مرۆڤێکی دیکەی موسڵمان لە ڕەگەز و نەتەوەکانی ترەوە، سەرەتا هەست بە بەرپرسیارێتی بکەین بۆ بە میللەتەکەی خۆمان.

🔷بە تێکڕایی بە خزمەتی بەسود و ڕاستگۆیانە و خێرخوازانە، ئەتوانین بانگەشەی ئەوە بکەین کە ئێمە خزمەت بە ئیسلام ئەکەین.



https://t.me/Amizan

👇🏻


🌍 Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Mizan🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
میزان - کـوردستان pinned «#ڕێنووسی_ئارامی بەشی یەکەم 🔴 ئازیزان لێرە سەرنجێک ئەدەینەوە سەر خاڵە گرینگەکانی وانەی یەکەم: پیت= حرف وشە= کلمه رستە= جمله بێژه= تلفظ وانە= درس 🔹له زمانی کوردی یاسایێکی بنەڕەتیمان هەیە کە ئەگەر باش دڵی پێ بدەین، ڕێنووسی زمانی کوردی لەبەرمان ئاسان دەبێتەوە،…»
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

خوێندەواری و ڕووناکبیری یانێ ڕواڵەتی هەرکەس دوو بەشی هەیە:
هەوەڵ ئەو شتانەی کە هەڵبژاردەی خۆی نییە و بە شێوەی سروشتی پێی دراوە و نابێت گاڵتەی پێ بکرێت..
دووهەم ئەو شتانەی کە هەڵبژاردەی خۆیەتی و هیچ پەیوەندیێکی بە ئێمەوە نییە!



فرهنگ يعنى ظاهر هركس دو بخش دارد:
اول چيزهايى كه انتخاب خودش نيست
و بطور طبيعى به او داده شده و
نبايد مسخره شود..
دوم چيزهايى كه انتخاب خود اوست
و به ما ربطى ندارد!

برتراند_راسل

✍️وە ــ هەرمان


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

بە بۆچوونی من وڵاتێکی ژیارمەند( پێشکەوتوو) وڵاتێکە کە میلـلەتەکەی ناچار نەبێ کات و ساتی خۆی بۆ ڕامیاری لە خەسار بدات ...


از نظر من کشور متمدن کشوری است که مردمش مجبور نباشند وقت خود را برای سیاست تلف کنند ...


خاویر_سرکاس

✍️وە ــ میم...🍁


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
گۆڕانی کوردستان ئامانجی سیستەمی ئایدیۆلۆژییە

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە کوردستان موسافیرگەلێگی ڕەشپۆش بە دروشمی ئاینی لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان دەبینرێن.ڕێگای نوێی مەریوان بۆ یەک مەبەست لەگەڵ جوتیارانی ماندووی پارێزگا دروست کرا،کەچی کوردستانی کرد بە ڕێگای کەربەلا!
وە ئەم پرسە نیگەرانی جددی لە نێوان چینە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستان دروست کردووە.
زیارەتکاران لە باکووری رۆژئاوای ئێران کە ناوەندی سەرەکی شیعەی سەفەوی بووە،ئێستا لە کوردستانەوە و بە سنووری باشماقەوە دەچنە سلێمانی و لەوێشەوە بەرەو کەربەلا و دەگەڕێنەوە.
ئەم شاندانە گەشتیارانی ئاسایی نین.ئەمانە ئەو غالیانەن کە دونیا بە چاوی ئایینە داهێنەرەکەی شا ئیسماعیل‌سەفەوی جیهان دەبینن.
زۆربەی ئەو هاوسەرانەی کە چەند ڕۆژێکە ژیانی هاوبەشیان پێکهێناوە و بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی تەبلیغی ئیسلامی،تووی حسەینی پێکدێنن.ئەمانە شەپۆلێکی غەریبن کە حیچ گەلی ئێمە لە ڕیزی خۆیاندا نابینن و لە ئەنجامیشدا خۆیان لە هیچ تاوانێک بەدوور ناگرن.جگە لەمانە، ناوەندەکانی (ناوەندەکانی چۆڵکردن) پێویستن، لەوانە حوسێنییە و مەهدییە،هەروەها ناوەندی خەزوورەکان(مراکز صیغه) و وردە وردە ڕێگا ئامادە دەکرێت بۆ دروستکردنی شاند و کۆچی گروپی بۆ کوردستان و تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵک بۆ پێشکەشکردنی ئەو جۆرە خزمەتگوزارییانە.
پێشتر لە کرماشان و ئیلامەوە ڕوویان کردبووە ڕێگای کەربەلا،ئەمڕۆ بە سەیرکردنی سیمای ئەم دوو پارێزگایە، بە پلەی یەکەم هاتووچۆی ڕێگاوبان و زیادبوونی ڕێژەی ڕووداو و گیانلەدەستدان،قەرەباڵغی و نائەمنی لە پارک و فەزای شارەکان،پیسبوون و… پیسی ئەخلاقی و کولتووری و ژینگەیی دەبینین.
لەم دوو پارێزگا بێبەشەدا هەژاری و لەشفرۆشی یان خەزووری شیعە تەشەنەی کردووە.ماوەیەکی زۆرە ئایدۆلۆژیاکانی ئایینی تەرکیزیان لەسەر ناوچە سوننەکانی ئێران کردووە و خەریکی گۆڕینی زەمینەی زمانەوانی و مەزهەبی ئەو ناوچانەن.ئێستا لە هەموو سووچێکی شارەکەدا کە پڕە لە سوننە، لە کیۆسک و کۆشک و کەمپ و بنکەکانی پۆلیسەوە بانگەوازی شیعەکان و گریانی ماتەمینی پەخش دەکرێت.
لە زۆرێک لە ناوچە کوردستانییەکانی ئەمڕۆدا ژمارەیەکی زۆر سەربازگە و کەمپی ئایینی و ئەمنی هەیە.
لە لایەن ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و چاپەمەنی و دادگا و تەختەی ماتەمینەوە بە شێوازی جیاواز سوکایەتی بە گەورەکانی سوننە دەکرێت.ئێستا،کوردستان لە بەربەستی هەنگاوێکیتردایە،ئەویش ئەوەیە ببێتە ڕێگای کەربەلا!
مێژووی ئەم ڕێپێوانە کە چەند ساڵێکە داهێنراوە بۆ جێگرتنەوەی زیارەتی حەج بۆ مەککە و مەدینەیە.هیچ کام لەم مەراسیمانە هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلام و خودا و پێغەمبەرەوە نییە.ماتەمینی و سەر داپۆشینی بە قوڕ و گریان هیچ مێژوویەکیان لە ئیسلامدا نییە.
بەڵکو تەنیا بە ئاراستەی سەقامگیرکردنی دۆخی ئێستا و درێژەدان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە.
ئێستا لە ڕوانگەی سیاسییەوە سیستمی ئیسلامی ئێران بۆتە بەشێک لە دنیای کۆمۆنیزم و لە ڕوانگەی ناوخۆییشەوە گەندەڵی و لەشفرۆشی و خۆفرۆشی و هەژاری و ئالوودەبوون و خۆکوشتن و هەڵهاتن و نائومێدی و... بێهیوابوون لە ڕیزەکانی یەکەمی جیهاندان و بە بەکارهێنانی پۆپۆلیزم لە گەڕان بەدوای سەقامگیریدایە.
ئێران چی بۆ جیهانی مۆدێرن هەیە؟جگە لە سەربازە پیادەکان،کە جموجۆڵەکانیان لەلایەن مەلا مەزۆری سەفەوی کۆنترۆڵ دەکرێت و دەتوانرێت لە کاتی گونجاودا دژی وڵاتانی بیانی بەکاربهێنرێت.پەیامی ئەم جلە ڕەشانە مردن و ڕق و دووبەرەکییە.ئەمڕۆ جیهانی شێعە هێمای بەربەرییەت و دواکەوتووییە.بە پیلانگێڕی شێعەکان خەریکە چەندین وڵاتی سوریا و عێراق و یەمەن لەناوببرێن.ئەوان ئەرکێکیان هەیە کە جیهان لەناو ببەن بۆ ئەوەی وەهمەکەیان دەربکەوێت.

دوا وشەش لەگەڵ کورد و حیزبە کوردییەکانە.گەلەکەمان لە ژێر فشاردایە،لە ڕووی ئابووری،سیاسی،ئایینی،فەرهەنگی،زمانەوانی،ئێوەش ئاسمیلە دەکەن ئەگەر نەجوڵێن،ئەگەر لە دژی ئاسمیلە نەوەستن شەپۆلی نوێی ئاسمیلەکردن کە ئەمجارە زیاتر ئایدیۆلۆژییە،لە قۆناغەکانی پێشووتر ڕووبەڕووی کورد وکوردستان بووەتەوە،کە نموونەکەی لە ئیلام و کرماشان دەبینرێت.

ئایاکوو دەتوانن وا بکەن کە ئیتر ئەم ڕەشپۆشانە نەگەڕێنەوە؟

✍️ دیاکۆ سانێی


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
#وانەی_شانزەیەم(درس شانزده‌هم)

#هاوبێژ____تر_tir

ئەگەر وشەیێک چەن مانا یان ئەرکی جیاوازی هەبێت;
لە زانستی زماندا بە ناوی هاوبێژ دەیناسین.
لە ڕێنووسی کوردیدا بە دوو شێوە دێت:
1️⃣ئەگەر * تر* یەک وشەی سەربەخۆ بێ یانێ مانای #دیکە_«دیگر» بدات, دەبێتە یەک بەشی وتە و ئاخاوتن هەر بۆیە دەبێ لە پەنای وشەکاندا بەجیا بنووسرێت.
⬅️«اگر مشترک تلفظی #تر یک کلمه مستقل باشد, یعنی معنی کلمه دیگر باشد یا بخش دیگر کلمه باشد; که با ان حرف زده بشود; باید درکنار کلمه جداگانه نوشته بشود.»

وەکوو:
کتێبێکی تر= کتابی دیگر
باسێکی تر= مبحث دیگر، یک بحث دیگه
جارێکی تر= دفعه‌ای دیگر
کەمێکی تر= یه کم دیگه

2️⃣ئەگەر هاوبێژی #تر ببێتە هۆی #زۆر_کردنی_مانای_وشە, چەسپێندراو یا #لکیاو دەنووسرێت.

«اگر هم تلفظ #تر سبب بیشتر کردن معنای کلمه باشد چسبیدە یا متصل نوشته میشود.»
مثل:
#زۆر+تر=زۆرتر = بیشتر
#کەم+تر=کەمتر= کمتر
#کەم+ترین= کەمترین
#کاڵ+تر=کاڵتر= کمرنگتر
#بان+ترین= بانترین= بلندترین
ـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔـٔ

#وشە_Wişe=کلمە
#پیت_Pît=حرف
#ئاخاوتن_axawtin= گفتگو
#کۆکردنەوە_kokirdinewe=جمع کردن

#هاوبێژ_Hawbêj=دو کلمە مرکب مشترک تلفظی
#بەڕێز_berêz=محترم
#گرنگ_giring=مهم
#جوان_cwan=زیبا

#زۆر_zor=زیاد
#سەربەخۆ_Serbexo=مستقل


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
#ڕێنووس_15
#رسم_الخط_15
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔷(ی)ـی پێوەندی

(ی)ـی پێوەندی ئەو دەنگی (ی)ـیە کە دەکەوێتە نێوان دوو ناو، یان ناوێک و
ئاوەڵناوێکەوه
وەکوو: مامۆستای قوتابخانە. کچـــی شۆخ.
کێشەکە لەوەدایە کاتێ وشەیەک خۆی بە (ی) کۆتایی بێت، وەکوو: (کوردی،
ئیسلامــی، کرماشانـــی، سنــەیـــی، کــۆیــــی)، هەندێ کەس ئیتر (ی)ی
پەیوەندییەکەیان لەبیر دەچێت بینووسن کە هەڵەیەکی گەورەیە. بۆ نموونە لە
باتیی ”یەکێتی نیشتمانی کوردستان“ دەبێت بنووسرێت: ”یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان“.
دەبێت وردبین بین و نەهێڵین (ی)ـی پێوەندی بقرتێنرێت،
نیشانەی ئەم دەنگە لە زمانی فارسیدا ژێرەیەکی بچووکە کە فرەکاتیش نانووسرێت.
لەم نموونانەی خوارەوەدا (ی)ـی پەیوەندی ڕەچاو کراون:

🔶داری سەوز= درختِ سبز

🔶قوتابخانەی سەرەتاییــی کچان= مدرسەیِ ابتداییِ دختران

🔶کرماشانیـــی دڵسۆز= کرمانشاهیِ دلسوز

🔶هاوڕێیانی هێژا= دوستانِ گرامی

🔶پەپوولەی خۆشەویستیــی من= پروانەیِ محبوبِ من
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔷(ی) ربط

(ی) ربط آن صدای (ی)است کە بین دو اسم یا یک اسم و صفت قرار میگیرد.
مانند: مامۆستای قوتابخانە، کچی شۆخ.
مشکل در آن است کە در مواقعی کە خود کلمە با حرف(ی) تمام شدە باشد مانند: (کوردی،
ئیسلامــی، کرماشانـــی، سنــەیـــی، کــۆیــــی)، بعضیا (ی) ربط را از یاد میبرند کە بنویسند کە این یک اشتباە بزرگ است برای مثال در بارەی”یەکێتی نیشتمانی کوردستان“ باید نوشتە شود”یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان“.
باید نکتەسنج باشیم و اجازە ندهیم کە (ی) ربط قطع‌شود،
نشانەی این صدا در فارسی یک کسرەی کوچک میباشد کە خیلی مواقع هم نوشتە نمیشود.
در این مثالهای زیل(ی) ربط رعایت شدەاند.

🔶داری سەوز= درختِ سبز

🔶قوتابخانەی سەرەتاییــی کچان= مدرسەیِ ابتداییِ دختران

🔶کرماشانیـــی دڵسۆز= کرمانشاهیِ دلسوز

🔶هاوڕێیانی هێژا= دوستانِ گرامی

🔶پەپوولەی خۆشەویستیــی من= پروانەیِ محبوبِ من
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#کوردستان مەڵبەندی کۆڵنەدان

بۆ پاراستنی کەرامەتی خۆم
بۆ پاراستنی ژنانی نەتەوەکەم
بۆ پاراستنی کەرامەتی کوردستان

بەیانی شوێنی کارەکەم دادەخەم و ناچمە سەر کار
ئەرکی ئینسانی و ئەخلاقی ئێمەیە کە هاودەنگ بین لەگەڵ "گەل"

#هێز لە یەکگرتن دایە

#ژینای کچی کوردستان
#کوژراوی دەستی ئێران


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔵#شێعر_و_وەرگێڕان

کچەکوردێ غەریب بەناوی " ژینا "..
تاقمێ بێ‌پدەر لێی کەوتنە قینا..

لەبەر ڕق و کینەی چەن ساڵە..
بێوەریان کرد بۆ ژین لە ژینا..

شێوازی دوژمن بەرامبەر ئافرەت..
وا باس نەکراوە لە هیچ کوێی دینا..

ئەم شێوە شەڕە لەگەل ئافرەتان..
نەبووە لە هیچ کوێی ئەم سەرزەمینا..

کوردە گەر وە خۆ نەکەوین ئێستا..
کێ بەرگری کا لە سوعدا و شینا..

دەسهەڵپێکاندن لەم جۆرە ڕۆژا..
بەهێزتر ناقمان دەگرن لە بینا..

کوردە چاو و گوێی ئێمە لەمێژە..
نووقاوە و کەڕە لە لەیلا و مینا..

ژیانی ئێمە هەمووی زیندانە..
زیندانێ گەورە لە دەشتی سینا..

گەر بێتوو هیممەت نەکەین بە جارێ..
تیا ئەچین یەک یەک وەک خاتوو ژینا..


✍️میم...🍁

👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 بەناوی خوای گەورە و دلۆڤان

🩸 بە کام تاوان؟

🏗 خۆشەویستان و خەڵکی بەشەرفی خاکی کوردستان
؛ هەروەک ئاگادارن دوای گیانلەدەستدانی خاتوو#ژینا بە دەستی ڕژیمی پەت و سێدارە، دەنگی ناڕەزایەتی و دادخوایی لە هەموو کوردستان بە شێوازی جێاواز دەستیپێکرد و سەرجەم شار و ڵاتانی دەرەوەی ئەم زێدەی گرتەوە.

🏗 هەر وەک ئاگادارن لە ئیدامەی ئەم ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانە لە کوردستان؛تاران لەم چەن ڕۆژەی تێپەریودا، بە دەرکردنی فەرمانی بۆردمان بۆ سەر هاو نیشتمانانمان لە باشووری کوردستان بوونە هۆی شەهید کردن و بریندار بوونی ژن و پیاو و منداڵانی ئەم زێدە، دیارە هۆکاری سەرەکی خۆپیشاندانەکان وریا بوونەوەی خەڵکی کوردستانە لە ئاستی پرسی نەتەوەی و مافەکانیان بۆیە دەنگ هەڵبڕن و ئەمەش لای ڕژیمی داگیرکەر بە ترسێکی تەواو لێکی دەدەنەوە و دەست دەکەن بەم شێوە کردارانە و دیسان ئەمە سەلمێنەری ڕەوتێکی مێژووییە کە لە سەدەی ڕابردوو لە کوردستاندا بەردەوام بووە. ڕەوتێک کە لایەنی گوتاری ئێرانی هەمیشە هەوڵی سڕینەوە و سەرکوتکردنی بوون و پێناسەی ئێمەی کوردی داوە.

🌹بۆیە ئێمە "دەستەی بەڕێوبەرایەتی کاناڵی میزان" سەرەتا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان و کەس و کاریان دەکەین و دواتر بۆ ئیدانەکردنی ئەم کارە قیزونانەی جەلادان و بۆ پاڵپشتی لە تاک بە تاکی ڕۆڵەکانی کوردستان و بۆ ڕێز لە شەهیدانی کوردستان داوا لە سەرجەم خەڵکی بەشەرەف دەکەین بۆ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2722/7/9 بە نیشانەی ناڕەزایەتی بچنە ڕیزی مانگرتنی گشتی.


⭕️ دەستەی بەڕێوبەرایەتی کاناڵی میزان


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔴 من سەربەخۆی خوازم/دەبێ بگەم بە ئاواتم



👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🟩 دەروونی هاڕیاوی کورد.

"فرانتس فانۆن" گەورە شۆرشڤانی وڵاتی فەرانسە، کاتێک لە پاریس هەوڵ و تێکۆشانی دژ بە داگیرکاریی وڵاتەکەی لە خاکی ئەلجەزایر بێ ئاکام مایەوە، خۆی گەیاندە ئەلجەزایر. لەو سەردەمەدا فەرانسە، ئەلجەزایری بە بەشێک لە خاکی خۆی ئەزانی و بە هیچ شێوازێک ڕازی بە سەربەخۆیی ئەوان نەبوو. بۆیە فانون پەیوەست بوو بە بزاڤی سەربەخۆییخوازیی ئەوانەوە. ساڵێک پێش ڕزگاربوونی نیشتمانە هەڵبژاردەکەی، کەوتە سەر مینێکی چێنداراو. ئێستاش گۆڕی پیرۆزی لە گۆرستانی شەهیدانی شۆرشی ئەلجەزایر، قیبلەگای لایەنگرانی ئازادی و مرۆڤایەتیە. فرانتس فانۆن چوونکە خۆی دکتۆرای دەروونناسیی هەبوو، بە ڕوانینێکی قووڵ چووەتە ناخی ئینسانی ڕەش پێستەوە. توێژینەوەکانی بە باشی لایەنەکانی دەروونی هاڕیاوی مرۆڤی ڕەش دەرئەخات. گەلانی چەوساوە لە هەموو دونیادا خاڵی هاوبەشیان زۆرە، بۆیە بڕێ جار وا ئەزانی باسی چارەڕەشیی کورد ئەکات. ئەو لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە هەمیشە خاوندەسەڵاتان هەوڵیان داوە  کە چەوساوەکان لە ئاستێکی نزم و کۆن و دور لە شارستانیەتی سەردەم نیشان بدەن. وەکوو بنەماڵەی پالەوی کە هیچ کاتێک نەیان وتووە گەل یان نەتەوەی کورد. هەمو کاتێ وتویانە "عشایر کرد". واتە کورد هێشتا بیری ئاغا و نۆکەریی لە مێشکە. دیارە کێ خۆی بە ئاغا ئەزانێ و خەڵکیش بە نۆکەر.(ئەگەرچی تەواوی عەشیرە کوردەکان کەوتنە بەر هێرشی دڕندانەی ڕەزاشاوە). فانون باسی خاوەنئیمانی ڕەشپێست ئەکات کە لە دەروونەوە بەبێ ئەوەی کە خۆی بزانێ، پێی وایە سپی پێست لە خودا نزیکترە. لە ناو کورددا زۆرکەسی ناودارمان هەیە کە هەروا بیر ئەکاتەوە. ڕەسەنایەتیی چەوساوەکان بە شێوازی سیستماتیک لە گۆڕ نراوە. هەر لە ڕۆژی یەکەمی قوتابخانە، منداڵ فێر ئەبێ بە چاوی سوک بۆ زمانی دایکی خۆی بڕوانێ. شێوازی قسەکردنی مرۆڤی سەردەست لە گەڵ ئینسانی بندەست هاو تەراز نیە. بەڵکوو وەکوو قسەکردنی گەورەیەک لە گەل منداڵێک وایە. هەر چەندە چەوساوەکە بە ساڵاچویش بێت. کاتێک کابرایەکی بیانی بە زمانی ڕەسمیی وڵاتەکە قسە ئەکات ئەڵین وەڵا زۆر باشی ئەزانێ، تەنیا تۆزێک لەهجەی هەیە.بەڵام کاتێک کوردێک بە لەهجەوە قسە بکا ئەبێتە بەزمی گاڵتەو پێکەنین ،تەنانەت لە لایەن کوردی خۆیشمانەوە. گەلی چەوساوە هەموو جارێ نکۆڵی لە بوونی ئەکرێت، بۆیە لە دڵسۆزی بەبێ بەڵگە، مێژوی زۆر  کۆن بۆ خۆی درووست ئەکات و ئەچێتەوە چل پەنجا هەزارساڵ پێش ئێستا. هەموو کاتێ چەوساوەیان بێ دەنگ ئەوێ. مرۆڤی ژێردەست هەمیشە چاوەڕوانی قبووڵکردنیەتی لە باڵا دەستەوە. وەکوو کوردی خۆمان تا فڵان ژەنیاری فارس نەڵێ عەلیمەردان مۆسیقای باش ناسیوە خۆمان بڕوا ناکەین.
فانۆن زۆر زانایانە باس لەو کچە ڕەشپێستە ئەکات کە بە خەیال مێرد بە کوڕی سپی پێست ئەکات. ئێستا کچی وامان هەیە لە کوردستان کە ئاواتیان هاوسەرگیری لە گەڵ کوڕە تارانیەو هەروەها کوڕی کوردیش  چاوی له کچە تارانیە. تەنیا پێوەریان نەک ئەخلاق، بەڵکوو  تارانی بوونە. لە سینەما و زنجیرەدراماکان هەموو کاتێ چەوساوەکان گێل و نەخوێندەوار و نەزان و فریو خواردوو پیشان ئەدرێن.
بەردەنگی فانۆن خاوندەسەڵاتی خۆبەزلزان نیە. هاواری بۆ دەروونی کاولی چەوساوەکەیە کە خۆی بە نزم دێتە پێش چاو. کاتێ ناوی شار و دێ و دەر و دۆڵی وڵات گۆراوەتە سەر زمانی بێگانە، هەژارەکە لە ماڵی خۆی هەست بە غەریبی ئەکا و ئەویش خۆی بەخاون ماڵ ئەزانێت.
کاتێک هەموو ڕەییس و روئەسا بێگانەن ،چەوساوەکە هەمو بێگانەیەک بە خاوەندەسەڵات و ڕەییس ئەبینێت.
لەم سەردەمەدا ئیتر گەلی هەژار چێژ لە کەلتوور و هونەری خۆی وەرناگرێت،(لە هەولێر قۆرترین لۆتی تورک لە هونەرمەندی کورد ڕێزی زۆرترە). فانۆنی فەیلەسووف هاواری ئەکرد هەژارانی عاڵەم ؛ئێمە تەنیا بۆ سەیری دنیا نەهاتوین ،بۆ گۆڕانی دنیا هاتووین.کەچی ئێوە، ئێوەی پێشێل کراو تەنانەت دنیاش نەک بەو جۆرە ئەیبینن کە هەیە، بەڵکو بەو چەشنەی کە پێتان ئەڵێن دێتە پێش چاوتان و، زۆۆۆر هاواری تر......
هەڵبەت جیاوزییشمان هەیە، ڕەشپێستەکە بیشیەوێ نابێ بە سپی، کەچی ئێمە دو قۆناغمان لە بەرە: ۱) بێ باوەڕی بە خۆمان، ۲)توانەوەی یەکجاری.
هیوادارم کورد هەم گەورەپیاوانی خۆی و هەم پیاوانی وەکو فرانتس فانۆن باشتر بناسێت و لە وتاریان تێ بگا.

  #عیسا_ئەحمەدی_سنە
ڕەزبەری ۱٤۰۱ی کۆچی هەتاوی



👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
#ئازادی

کیسەڵێکی پیر لە دارستانێ
لەبیر فڕین بوو بۆ ئاسمانێ

وتی بۆ دیل بم لەسەر عەردی خوا
بۆچی نەتوانم بفڕم لە هەوا؟

ئازادی و فڕین چەندە بەچێژە
خوازیار فڕینم ئەمن لەمێژە

سۆنەکان بیستیان سکاڵای کەسا
وتیان حازر بە بتبەین بۆ هەوا

چێوێکیان هانی دوو سۆنەی ملبەرز
کە کیسەڵ ببەن بۆ هەوا لە عەرز

وتیان نێوقەدی چێو بگرە بە دەم
لێو نەترەکێنی نە زۆر و نە کەم.!

دووسەری چێویان گرت ئەو دوو سۆنە
با بزانێ کیسەڵ کە فڕین چۆنە!

کیسەڵیان فڕان بەرەو ئاسمان
کەوتە ژێر پێیان هەموو دارستان

کیسەڵ کە دیتی دەشت و کەژ و شاخ
لەژێر پێیەتی لێڕەوار و باخ

وتی چەن جوانە هاوڕێبوونی گەل
کە منی پشتچەماو دەفڕم وەکوو مەل

ئەوکاتە تێگەشت سەربەستی چۆنە
کە بوو بە هاوڕێی ئەو جووتە سۆنە

لەو بەرزایەدا کە ببوو ئازاد
بانگێکی هەڵدا بە دڵێکی شاد

گـوتی هـەر بـژی ئازادی ژیان
لەبۆ سەربەستی پێشکەش دەکەم گیان

وشەی " ئازادی" زاری کـردەوە
سەرۆخوارۆ بوو بە سەربەستەوە.!

بۆ ڕزگاری ژین قەت نادم نەبوو
هەرچەن لە هەوا سەرۆخوارۆ بوو

#نادم_سنە

#دیل= اسیر

#عەرد= زمین

#کەسا=لاک پشت

#لێڕەوار= جنگل


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan
دێموکراتیزەکردنی-دێموکراسی.pdf
1.2 MB
🔵 دێموکراتیزەکردنی دێمۆکراسی، ڕەخنە لە بنەماکانی تیۆری سیاسی دێموکراتی لە گۆشەنیگای نەتەوە بێدەوڵەتەکانەوە.


سیروان ساڵحزادە



👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
Audio-trimmed (mp3cut.net)
<unknown>
🔵 دیمۆکراتیزە کردنی دیمۆکراسی لە ڕوانگەی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان ...


🔻بۆچی کورد ناتوانێت لە نێو دیمۆکراسی ئەوانی تر دا بە مافی خۆی بگات.تەنانەت ئەگەر گریمانەمان ئەوە بێت کە ئەو نەتەوانە دیمۆکراتن.

بابەتێکی گرینگ بۆ باروودۆخی ئێستای کوردستان

🎙 سیروان ڕێناس



👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran
🔴 کەلتوری مفتەخۆری

لە ماوەی ئەم چەن ساڵەی دوایی، بە هەزاران میلیارد پارەی ئەم خەڵکە سەرەو لێژی ناو چاڵێکی بێ بنی،تاریکی،نادیار کرا و بە ناوی گوڵد کویست و بیت کوین و بورس و .... هەر هەموی نوقمەسار بو ،لە باتی ئەوەی خەرجی ئاوەدانی وڵات و سەنعەت و پیشەسازی و تکنولوژیای سەردەم و کشت و کاڵ و ئاژەڵداری و... بکرێ. ئەمە نیشانەی کەلتورێکی نالەباری بەربڵاوی ناحەزە،کە کەسێک بە تەمابێ شەو بە ملوێنێک لە باخەڵ، بخەوێ و بەیانی بە میلیاردڕی وە خەبەر بێ.جا پرسیار ئەوەیە: بۆ ئێمە هەمیشە بە تەمای گەنجێکی بێ ڕەنجین؟چۆنکا ئێمە ئیش و کار تەنیا بۆ دەس خستنی پارە ئەبینین.نەک بۆ پەروەردەی ئینسان و ئاوەدانی وڵات .وە بە تەواوی لە فەلسەفەی کار بێخەبەڕین.لەو کاتەوە کە کەسانێک زانیان بە زمان لووسی و نوکەری بێگانە و زۆر کاری شورەیی تریش پارە دەس ئەکەوێ،ڕەنج و هەوڵی پیاوانەش لای زۆرێک بێ بایەخ بو.پاش پەیدا بوونی نەوت ئاشەکە ئەوەندەی تریش سوێر بو،پێشتر سەواد و زانین بۆ گەشەکردنی بیری مرۆڤایەتی بو، کەچی ئێستا گەیشتۆتە ئاستی دامەزران لە دایرەکان،چونکا دەوڵەت نەوتی هەیەو سەری مانگ بژیوی ژیانیان دابین ئەکا.یان بە دوای ئیش و کارێکین کە لە دواییدا بەرپرس و وڵامدەر نەبین وەکو دەڵاڵی.زورێک لە میلیادڕانی کورد هەمو سروەت و سامانی خۆیانیان کردوتە دەیان ماڵ و دەیان دوکان‌و تەنیا هونەریان  ڕوتاندنەوەی کرێنشینەکانە،کە ڕەنگە بە ڕۆاڵەت وا نەبێ بەڵام ئەمەش هەر جۆرێک مفتە خۆریە.
جا بەداخەوە ئێستا ئەبینین ئەم شێوازە ڕوانینە بۆ کار بوە بە کەلتور و زۆر ئاکامی خراپی لێ کەوتۆتەوە.بۆ وێنە:لە کوردستان ئەو شوێنانە کە سەردەمانێک دێهات بوون و شوێنی ئاوەدانی ،ئەمڕۆ تەنیا چەن پیرە ژن و پیرە پیاوی لێماوە وەکو سەرای ساڵمەندان وایە.لاوان بە دوای کاری بێ زەحمەتن لە شاران.بە هەزاران کەسیش لە شاران لە باتی ئەوەی کە هەوڵی دروست کردنی زێد و نیشتمانی خۆیان بدەن.دەچنە وڵاتانی ئوروپایی و دەبنە پەنابەر و لێرەش زۆر کەسان خۆزگەیان پێ ئەخوازن کە بێ هیچ کاریک مانگانە خەرجی نان و جل و بەرگیان ئەدەنێ.یان کابرا تەمەنی پتر لە چل ساڵی تێپەراندوە و بێ هیچ هەوڵ و تێکۆشانێک  هەر چاوەڕوانی ئیرس و میراتە.یان ئەو لاوانەی کە هەر چاوەچاوی دۆزینەوەی ماڵە خەزورێکی دەوڵەمەندن کە دەسیان کەوێ.

بۆیە هەر کەسێک هات و بەڵێنی مفتەخۆری پێداین ،خێرا وە دوای کەوتین.تەنانەت ئەم  کەلتورە دزەی کردوە ناو هونەر و ئەدەب و زانستیش.بە شێوازێک کە زۆر کەسانی دڵساردکردۆتە لە مەڕ تازە کاری و بەدیهێنانی بەرهەمی هونەری و ئەدەبی.

ڕەنگە بڵێن هۆکاری سیاسی کاریگەری هەبوە لەم بوارەدا،بەڵام لە سیاسەتیش هەرواین،یان چاوەڕوانی زل هیزانی عاڵەمین یان بە تەمای یەکێکی ترین کە تووشی هەمو کیشەیێک بێ تا ئێمەمانان وەحەسین.

ئەگەر ئەبینین وڵاتانی وەکو ژاپون و ئاڵمان و ئامریکا بە سەدان ساڵ لە پێشەوەی ئێمەن،یەکێک لە هوکارەکانی (نەک هەر هەمو) ئەوەیە کە ئەوان  بە هۆی سیستمی پەروەردەوە وا بار هاتون کە لە مانای ئیش و کار وەک ئەرکێکی ئینسانی و نیشتمانی تێگەیشتون ، سەنعەت بۆتە بناغەی  بازرگانی لایان،بە پێچەوانەی ئێمە کە وڵاتمان یەکسەر بۆتە پاساژ و بانک، واتە بازرگانی بۆ سەنعەت و دەسکردی ئەوان . ئەگەر لە ژاپۆن کابرا دە کاتژمێر کار ئەکا ئەڵێ هەشتی بۆ خۆمە و دوانی بۆ وڵات.نەک وەک ئەو کەسانەی لە سلێمانی ئەیانوت ئێمە ڕازین کە هەرێمی کوردستان هەڵوەشیتەوە بەو مەرجەی کە مەعاشی بەغدامان نەبڕن(.ئەوەش پاش ئەو هەمو ئەنفاڵ و کیمیاباران و چارە ڕەشیەی کوردستان!) کورد ئەبێ چ ئەمڕۆ و چ دواڕۆژ هەوڵی پتەوکردنی کەلتوری بایەخدان بە کار و پیشە وەک ئەرکێکی ئینسانی و کۆمەڵایەتی بدەین. وڵات بە کردەوە ئاوەدان ئەبێتەوە. هەڵبەت من لێرەدا بە گشتی باسم لە کەلتور وەکو بەردی بناغەی کۆمەڵگا کردوە، ئەگینا بۆ گۆڕینی ئەم بار و دۆخە پێویست بە گۆڕینی سیستمی پەروەردە("بابا نان داد" یەکم پلەی مفتە خۆریە لەم کەلتورە) ،یاسای کار،پاراستنی مافی کرێکار،دیاری کردنی ئەرکی خاونکار و زۆر شتی تریش هەیە.

سنە-- عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۱/۰۹/۱۱


👇👇👇👇👇


T.me/Mizankurdi


🌍
Telegram Mizan 🌍 YouTube Mizan 🌍 Facebook Mizan 🌍 Instagram Mizan 🌍 Web Miza 🌍 Mizan Kurdi 🌍 Mizan Arabic 🌍 Mizan Quran