میزان - کـوردستان
1.7K subscribers
199 photos
163 videos
68 files
880 links
🌍کاناڵی میزان،دەلاقەیێک بۆ گەشەسەندنی هزر و بیری تاکی کورد.هەوڵدان لە پێناو زیندووکردنەوەی ناسنامە و شووناسی نەتەوەیی

یەکەم پۆست: https://t.me/MizanKurdi/10

👉 @rojhelat65
Download Telegram
🔹کۆڵۆنیالیزم و جوانیناسی کوردی

کاتێک کە قوتابی دەبیرستان بووم زۆر جار نوکتەیەکی ئاغایەکی ناوچەی خۆمانمان بۆ یەکتر دەگێڕایەوە. گوایە، ئەو ئاغایە بە ڕانکەوچۆغەی مەرەزەوە دەچێ بۆ تاران. لە تاران کچێکی جوان دەبینێ و قسەیەکی (مەتەڵەکێکی) پێ دەڵێت کە گوزارشت لە بە جوان زانینی کچە تارانییەکە دەکات. کچە تارانییەکەیش لە وەڵامدا دەڵێت حەی لەوە، تەلیسی لەبەر دایە و مەتەڵەکیش داوێت (گونی پوشیدە و متلک هم میاندازد).
بۆ ئێمەی پەروەردەی قوتابخانەی کۆڵۆنیال زۆر لایەنی ڕێز پەڕ لەو نوکتەیەدا بوون کە گرنگترینیان نەگونجان لەگەڵ زەوق و جوانیناسی سوژەی کۆڵۆنیکار یان فارسی تارانی بوو. لە زەینی مرۆڤی کۆڵۆنیکراو کوردی وەکوو ئێمەدا، بەتایبەت کە لە ساڵی ١٩٢٧وە–لە لایەن ناوەندی دەسەڵات یانی تارانەوە –جڵوبەرگی کوردی وەک هیمای دواکەوتوویی ناسرا بوو، هەر چوون بۆ تاران  بەو جلوبەرگەوە  خۆی ئەوپەڕی ڕێزپەڕی و سنووربەزاندنێکی ئاشکرا بوو. لە ڕوانگەی ئێمەوە  گوزارشتی  لە دواکەوتوویی ئەو ئاغایە دەکرد.
ژاک ڕانسییێر لە کتێبی سیاسەتی جوانیناسیدا (The Politics of Aesthetics)، خوێندنەوەیەکی زۆر وردی سەبارەت بە پەیوەندی جوانناسی و هێز و دەسەڵاتەوە هەیە. بە تایبەت لە چەمکی دابەشکردنی هەستەکاندا (The distribution of the sensible)، ڕانسییێر دەڵێ کۆمەڵگاکان ئەوەی کە  دەبینرێت، دەبیسترێت و تەسەور دەکرێت، بچم و فۆرم دەدەن و ڕێکیاندەخەن و یاسا و ڕێسایان بۆ دادەنێن. یانی ڕێکخستنی ئەوەی لە کۆمەڵگایەکدا دەبینرێت و دەبیسترێت و هەستی پێ دەکرێت تەنیا بابەتی تێگەیی تاکەکەسی نییە، بەڵکوو بە قووڵی لەگەڵ سیاسەت و نۆرم و پلەبەندییەکانی کۆمەڵایەتی تێکەڵ بووە. بۆیە ڕانسییێر دەڵێت کە ئەم دابەشکردنانە پەیوەندی ڕاستەخۆیان بەدەسەڵاتەوە هەیە و دەتوانن پێکهاتەکانی دەسەڵاتی هەیی (مەوجوود) بەهێزتر بکەن یان تووشی تەحەدایان بکەن.
کە بێینەوە سەر باسی چوونی ئاغای کورد بۆ تاران و خۆ ڕانانی ئەو بەسەر کچێکی تارانیدا بە ڕانکەوچۆغەوە، لە ڕاستیدا سەیریەکی بۆ ئێمە دەگەڕایەوە بۆ ئەو پلەبەندییە کۆمەڵایەتی دیتن و جوانیناسی. لە ڕوانگەی ئێمەی کۆڵۆنیزەکراوە بە تەلیس زانینی ڕانکەوچۆخەی کوردی لە لایەن کچێکی تارانی نەتەنیا ئاسایی بوو، بەڵکوو کچێکی تارانی لە ڕاستیدا سوژەی مەعریفەساز بوو. ئەو خۆی پێوەری جوانیناسی بوو. کاتێک کە کچێکی تارانی جل و بەرگی کورد وەکوو تەلیس دەهاتە بەرچاو لە ڕاستیدا، جلوبەرگی کوردی بۆ ئێمە تەلیس بوو.
سەیرتر بۆ ئێمە ئەوە بوو کە تەنانەت کوردێک زات بکات کە بە جلوبەرگی کوردییەوە بچێت بۆ تاران و چاوەڕوانیش بێت کە بتوانێت لەگەڵ تارانییەک لە جۆرێک لە عیشق و موعاشقەشدا بێت. لەبەر ئەوەیکە، لە پلەبەندی  دەسەڵات و گوتاری بە شارستانیەت کراندا، زۆربەی هێما کوردییەکان کە هێمای جوانیناسی و تێگەیشتنی کۆمەڵگای کوردی لە جوانی بوون، خۆیان جۆرێک هێمای نەگونجان و تەحەددایەکی کۆنەپەرەستانە و دواکەوتوویی لە بەرامبەر نوێخوازی و شارستانیەت و پێشکەووتوویی دەسەڵاتی فارس دەردەکەوتن. پێوەرەکانی ئەو پێشکەوتن سوژەی تارانی دیاری دەکردن. لە ڕوانگە جوانیناسی کۆڵۆنیاڵدا، مەیلی ئاغایەکی کورد بە کچێکی تارانی بۆ ئێمەی پەروەردەی مەعریفەی کۆڵۆنیال زۆرتر وەکوو فەنتازیای مرۆڤی ئەشکەوت نشین بۆ بوون لەگەڵ ئەستێرەیەکی هالیودی دەچوو.

کەماڵ سلێمانی

https://t.me/MizanKurdi
بیر ڕەشەکان دەیانهەوێت ئافرەتەکان لەنێو تاریکیدا بهێڵنەوە؛
ئەوان لە وریابوونەوەی بیری ئافرەتان دەترسێن،
چون دەزانن ئافرەت ئەویکە بیزانێ فێری منداڵەکەیشی دەکات.

#وە_هەرمان 🍁

تاریک اندیشان می‌خواهند
زنان را در سیاهی نگه دارند ؛
آن‌ها از روشن شدن
ذهن زن می‌ترسند ،
چون می‌دانند زن بداند،
به کودکش هم یاد خواهد داد .


https://t.me/MizanKurdi
دڵی ئاسمان گیراوە، زەوی لە ژێر پێی خەڵکدا دەزریکێنێ...

خۆرەتاو، بێ‌تین و تاوتر لە هەمیشە دەسووتێ...

خاتوو پاییز، بە ماڵاوییکردنی بەرهەم و گەڵاکانی قامکی بەڕەنگی نارنگی لەسەر هەموو شەقام و کۆڵانێک کێشاوە...

بەجێماوە هەڵنەقرچاوەکانی داری جوان بەڕوو، سڵاو و ماندوونەبوون ئەڵێن بە کوڕەئازاکانی وڵات، خەم دەگێرن بۆ هاوڕێ سووتاوەکانیان...

و بە مات و مەلوولییەوە چاوەڕوانی بەهارن بۆ شینبوون لەنێو خاکی ئازادیدا...


#هەرمان 🍁


https://t.me/MizanKurdi
زانین و ئازادی دەستیان لە دەستی یەکدایە.
هەرچی مرۆڤ ئاگاتر بێت، ئازادترە و هەرچی نائاگاتر بێت، ئازادی کەمترە.
زیندان لە توێژی بێ‌ئاگایی تۆدایە.

#وە_هەرمان 🍁

آگاهی و آزادی دست در دست یکدیگر دارند.
هر چه انسان آگاه‌تر باشد، آزادتر است و هر چه آگاهی کمتری داشته باشد،آزادی کمتری نیز خواهد داشت.
زندان تو لایه‌های نا آگاهی توست.

#اشو

https://t.me/MizanKurdi
ئەم تەندیسە ها لە مۆزەیکدا لە شاری مادریدی اسپانیادا..

ڕۆژێک یەهوودیەک چاوی پێ دەکەوێت و نارەزایەتی خۆی دەرئەبڕێت..
وتی جا ئەمە چییە درووستان کردوە؟
وتیان تەندیسی ئەدیانە، تۆ بۆ بەرهەڵەستی؟ خۆ یەهوود ها لەسەر مەسیح و موسڵمانیشەوە،
وتی ئاخر ئەگەر موسڵمان هەڵسێتەوە، هەم یەهوود و هەم مەسیحیش دائەکەون...

بە هیوای ڕۆژێ کە بەڕاستی موسڵمان وەخەبەر بێت و وریا بێتەوە، ئیتر زوڵم و زۆر نەمێنێت...

#وە_هەرمان 🍁

https://t.me/MizanKurdi
Forwarded from شنەی هەوار🌸
لەو کەسانەی کە ڕۆژڕەشی خەڵک دەبینن و شوکرانەبژێری ڕۆژگار و ژیانی خۆیانن بێزارم...

#وە_هەرمان 🍁

از کسانی که بدبختی دیگران را دیده
و بر روزگار خویش شکر میکنند
حالم بهم میخورد‌.

#فئودور_داستایوفسکی

https://t.me/MizanKurdi
Forwarded from شنەی هەوار🌸
فەزای دڵ وێنەی هەوای کوردستان
خەوش کا ڕەحمەت و بەرەکەتباران

بۆ هەژارلاوێن لە زاڵـم بەسام
پێغەمبەری خوا سەڵوات و سەلام

#کاک ئەحمەد موفتی زادە🌷

https://t.me/MizanKurdi
🌺🌸🌸🌺

ئازیزی‌ برای ئەگەر وەڒاس خۆت‌ خۆش‌ئەوێ
وریا بە وەها ڒێ‌ بکە پێت هەڵ نەکەوێ

سەرشۆڒی هەوا و هەوەس مەبە مردن هات
سەد ساڵی ژیان وەسه خەیاڵێک و خەوێ


کاک ئەحمەد موفتی زادە🌷



https://t.me/MizanKurdi
هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی لەگەڵ ڕەفتاری ئەخلاقیدا جیاوازن
یانێ هەمووان دەزانن کە تێپەڕین لە چرای سوور هەڵەیە بەڵام ئەگەر بەنهێنی بێت زۆر کەس ئەنجامی دەدات
یان ڕشتنی زبڵ لە ڕێرەو و ڕێگادا کارێکی ناشرینە بەڵام زۆرێ کەس ئەگەر کەم حەوسەڵە بن تا بگەنە قەراخی سەتڵی خۆڵەکە تووڕی دەدەن
یان ئەوەیکە عەداڵەت باشە و ناڕاستی خراپ و...
زۆرێک هەن بە قۆناغێک لە هەڵسەنگاندی ئاکاری دەگەن بەڵام بە ڕەفتار ئاکاری نا
ئەوەیکە زۆرتر نیازمان پێی هەیە رەفتاری ئەخلاقییە تا هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی !

#وە_هەرمان 🍁


قضاوت اخلاقی با رفتار اخلاقی فرق دارد
یعنی همه می‌دانند که عبور از چراغ قرمز خطاست اما اگر مخفیانه باشد خیلی ها آنرا انجام می‌دهند
یا اشغال ریختن در معابر کار ناپسندی است اما خیلی ها اگر حوصله نداشته باشند تا کنار سطل آشغال برسند آن را پرت می‌کنند یا
اینکه عدالت خوب است
تقلب بد است و...
خیلی ها به مرحله قضاوت اخلاقی میرسند اما به رفتار اخلاقی خیر
آنچه بیشتر نیاز داریم
رفتار اخلاقی است تا قضاوت اخلاقی !


https://t.me/MizanKurdi
🔴 قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵپەرست؟

لەنێو پێشانگا، لاوێکی هونەرمەند زۆر وردبینانە سەرەنجی تابلۆکانی دەدا. پێی سەیر بوو کە کەسێک پارەی خۆی بۆ ئەو چەشنە نیگارە بێڕۆحانە بە فێڕو بدات. کەچی لەلای سەرووی پیشانگا چەند تابلۆی کۆنە، لەسەریەک دانرابوون. یەکێکیان زۆر سەرەنجی ڕاکێشا. وێنەی پیرەپیاوێک بە دوو چاوی سارد و بێبەزەیی. هونەرمەندێکی نەناسراو لە باتی ڕواڵەت، هەستێکی سەیری دەروونی لە چاوانیدا کێشابوو. وەکوو بڵێی هێشتا زیندوون. بۆیە سەرجەم پاشکەوتی خۆی دانا بۆ کڕینی تابلۆی ئەو چاوانە.

لە ماڵەوە دانیشتبوو، بیری لە ژیانی هەژارانەی خۆی دەکرد، وتەکانی مامۆستاکەی دەهاتەوە بیر. پێی وتبوو: تۆ خاوەن بەهرەی، بەڵام هەمیشە دەبێ خۆت بە قوتابی گەورەکانی هونەر بزانی. ئاسەواری بەرز لە ڕۆحێکی بەرزەوە سەرچاوە دەگرێ. دەروونێک کە تەنانەت تووشی شک و دوودڵیش بێت، کاری بەنرخی بۆ ناکرێ، چ بگا بە ڕۆحێک کە بە پارە گۆڕدرابێتەوە. هونەر بۆ گۆڕینی جیهان هاتووە بۆیە پێویستە هونەرمەند لە پێشدا خۆی خاوەنی کۆڵەکەیەکی دەروونی بێت، دەنا لە گۆڕەپانی ژیاندا دەدووڕێت و با دەیبا. دەبێ سەبرت هەبێ تا بتوانی لە هەموو هەست و بەهرەت بۆ خوڵقاندنی شاکارێکی بەرزو بەنرخ کەڵک وەربگری.

کەچی لەبەر خۆیەوە دیگوت: بەڵام ئەم نانە ناگا بەو ڕۆنە. برسیەتی سەبر و تاقەت ناناسێ! کێ قەدری هونەری ڕاستەقینە دەزانێ و لێی تێدەگات؟ سەری پڕسەودا و گیرفانی بەتاڵ یەک ناگرنەوە. ئێستاش کە تا دواقەرانی داوە، بەڵکو لەغز و موعەمای ئەو چاوانە هەڵبێنێ. ئاخۆ کام چیرۆک لە پشتی ئەو نیگاڕەوەیە..... دوای ماوەیێک بە ڕێکەوت لەبەر شکانی چوارچێوەی تابلۆکە، قۆناغێکی نوێ دەستی پێکرد. سەدان دراوی زێڕ، زۆر وستایانە لە چوارچێوەی تابلۆکە داشاردرابوو.

بەو زێڕانە، ژیانی گۆڕا. سەرەڕای بە کرێگرتنی ماڵی تازە و کڕینی جل و بەرگی نوێ، لە ڕۆژنامە بۆ ئاگاداری خەڵک ڕایگەیاندبوو کە وێنەی بنەماڵە دەوڵەمەندەکان بە جوانترین شێوە دەکێشێ. لەو ڕێگایەوە، تێکەڵ بە چینی دەوڵەمەندان بوو و وێنەیانی دەکێشا. بوو بە هاوڕێی ئەوانەی کە جگە لە پارە هیچ شک نابەن. پیاوانی دەوڵەمەند پارەی باشیان دەدا کە ڕەسەن و خاوەن خانەدان پیشان بدرێن. ژنانیشیان خوازیار بوون کە لە وێنەکاندا نەجیب و جوان بێنە پێش چاو. دیاربوو ئەوان ڕاستی هونەریان، بە زەبری پارە دەگۆڕی. ئەوان وێنەیێکی پڕ لە درۆیان پێ جوانتر بوو تا هونەرێکی بێڕیا. وای لێ هاتبوو کە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا ڕەخنەی دەگرت: کە بۆچی خەڵک ئەوەندە مامۆستایانی پێشوو بە پیرۆز دەزانن؟

ڕۆژێک بانگهێشت کرا بۆ پیشانگای هاوقوتابێکی سەردەمی زووی. بە دیتنی ئەو نیگارانەی کە خولقاندبووی، بۆی دەرکەت، ئەو کارانە چەندە لە ئاسەواری خۆی بەهێزترن. زانی کە هونەرمەند بەرەو بەرزی دەچێ وهونەرفرۆش بۆ هەموو لایێ، ئەم بە دوای ناو و ناوبانگ و پارە و دۆستایەتی دەوڵەمەندان، ئەویش فێرخوازی له خزمەتی زانایان، بۆیە ئەو سەربەخۆیی خۆی پاراستبوو، ئەمیش جوانیناسی کردبوو بە قوربانی داخوازی خاوەن دەستەڵاتان.

گەڕایەوە ماڵ، دەیەویست ئەویش شاکارێک بخولقێنێ، کەچی هەرچیێکی دەکێشا بێڕۆح بوو. تووشی جۆرێک خەمۆکی هاتبوو. ڕۆژانە هەموو پارەی خۆی خەرجی کڕینی ئاسەواری گەورەکان دەکرد. شەوانیش بە توڕەیییەوە هەموویان ئەنجن ئەنجن دەکرد، بەڵکوو سوکنایی بێنێت. وردە وردە شێت بوو...و شەوێک جەڵتە لێیدا.

پاش مردنی، ئاسەواری بەجێماوی هەراج کرا. کوڕی ئەو هونەرمەندەش کە تابلۆی چاوەکانی کێشا بوو، هاتبوو. دیاربوو زۆر بە دوایدا گەڕابوو. پاش کڕینی تابلۆکە، ئاوەهای بۆ خەڵکەکە گێڕایەوە: باوکی من دەیەویست وێنەی ڕۆحێکی تاریک و بێبەزەیی بخولقێنێ. بۆیە وێنەی پیاوێکی سووخۆری کێشا کە کاتی خۆی، ببوە هۆی ماڵوێرانی زۆر بنەماڵە. بەڵام دوایی، باوکم لەو کارەی خۆی پەشیمان ببوەوە. وتبووی هونەر واتە ڕەنگدانەوەی هەستی جوان و مانای بەرز، نابێ خراپییەکان بە هونەر هەرمان بکرێن و بمێننەوە. هونەر سووچێکی تاریکی هەیە کە نابێ وشیار بێتەوە.  لە دنیای پڕ ئاژاوە، هونەر دەبێ ئارامبەخشی گیانی مرۆڤ بێت. وەسیەتی کردبوو لەهەر کوێ ئەو نیگارەتان دەستکەوت بیفەوتێنن.
پورترە-نیکۆلای گوگول ۱۸۳۵

بەڕێزان؛ نووسەری مەزن نیکۆلای، مەبەستی لە چاو؛ شێوازی ڕوانینە. ئەو دەڵێ پارەپەرەستی شەپۆلێکی ڕووخێنەرە بۆ تیابردنی هەست و هونەر. بۆ تێکشکانی پەیمان و بڵێنی. بۆ لادان لە ڕێبازی گەورەکان و پێشێلکردنی پێوەرەکان. بەڵام تەنیا باسی هونەرمەند نییە، دەبێ بەردەنگەکانیش ڕۆحی پاکیان هەبێ تا لە مانای هونەر تێ بگەن و هونەرفرۆشان درۆیان دەرخوارد نەدەن. نیکۆلای، هونەرمەندێک کە ڕۆحی خۆی  فرۆشتبێ، بە مردووی دێنێتە هەژمار.

گەلی کورد هەرچەندە میراتگری هونەرێکی بەربڵاوە، بەڵام بە دوو باردا تووشی خەسار هاتووە. هونەرفرۆشی خۆماڵی پیرۆزی هونەر ناپارێزێ. خەڵکیش زەوقی کوردییان خەریکە کوێر دەبێتەوە.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۸/۲۸
درۆی سپی مەکەن تاکوو پێشکەوتوو بن...!

درۆ سپیەکان درۆگەلێکن کە بۆ زەرەر لە خەڵکی ناگوترێن.
1ــ لەنێو جادە ( ڕێگا ) بە خێرایی ٥٠ کیلۆمەتر لەسەر سەعات شۆفیری دەکات بڵام لەنێو دۆستان دەڵێیت کە کەمتر لە ١٢٠ کیلۆمەتر ناروات!
2ــ ڕۆژانە لاپەڕەیەک پەڕتووک دەخوێنێتەوە بەڵام لە لای خەڵکیدا دەڵێت ئەگەر کەمتر لە دە لاپەڕە بیخوێنمەوە خەوم لێ ناکەوێت!
#پاول_اکمن دەڵێت:
( من درۆگەلی ڕەش بە بەخشراو دەزانم... بەڵام درۆی سپی نەبەخشراون.
ئەم درۆگەلە دەبێتە هەڵدێری تیاچوون بۆ مرۆڤەکان).
ئێمە بە درۆی سپی خەڵکی فریو نادەین بەڵکوو خۆمان فریو دەدەین.

بە ڕادەیەک کە بۆچوونی ڕواڵەتی ئێمە لەگەڵ ڕاستەقینەی ناخماندا جیاوازی هەیە،
گیرۆدەی ناکۆکی و دڵڕاوکێ و گرژی دەبین.

هەر بەو ڕادە مەژبوور دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ خەڵکدا ڕووبەند لە ڕوخسار بگرین و هەر بەو ئەندازە لە وەدیهاتنی بەرنامەکانی بەرفراوانی تواناییەکانی خۆمان، دوا دەکەوین.....

#وە_هەرمان 🍁

دروغ سفید نگویید تا پیشرفت کنید....!

دروغهای سفید دروغهایی است که برای آسیب به دیگران گفته نمی شوند:

1-در جاده با سرعت ۵۰ کیلومتر در ساعت رانندگی میکند اما در جمع دوستان میگوید که کمتر از ۱۲۰ کیلومتر در ساعت نمیرود!

2-روزی یک صفحه کتاب میخواند اما در حضور دیگران میگوید اگر کمتر از ده صفحه در روز بخوانم نمیخوابم!

#پاول_اکمن می گوید:
«من دروغهای سیاه را بخشودنی می دانم ...
اما دروغ سفید نابخشودنی است.
این دروغ انسانها را به پرتگاه نابودی می برد».

ما با دروغ سفید دیگران را فریب نمیدهیم بلکه «خود» را «فریب» میدهیم.

به اندازه ای که تصویر بیرونی ما با واقعیت درونی ما تفاوت دارد،
دچار تعارض و اضطراب و تنش میشویم.

به همان اندازه وادار میشویم در مواجهه با دیگران نقاب بر چهره بزنیم و به همان اندازه از تحقق برنامه های توسعه تواناییهای فردی خویش، جا می مانیم.....

https://t.me/MizanKurdi
ئەگەر هەڵەکانت لە ئەستۆ دەگری،
ئەگەر مرۆڤەکان هەڵسەنگان ناکەیت،
ئەگەر پەرۆشی قسەی خەڵک نیت،
ئەگەر لەگەڵ هەر کەسێ باس و لێدوان ناکەیت،
ئەگەر بە هاسانی لێبوردەی لە بۆ خەڵک،
ئەگەر بەرپرسی بۆ کارەکانی خۆت،
ئەگەر بۆچوونی پێچەوانەی خەڵک دڵنیگەرانت ناکات،
خەریکی ڕێگاکە درووست دەپێوێ و بە پێگەیشتنی هزری گەیشتووییت...

#وە_هەرمان 🍁


اگه اشتباهت رو میپذیری
اگه آدما رو قضاوت نمیکنی
اگه نگران حرف مردم نیستی
اگه با هر کسی بحث نمیکنی
اگه دیگران رو راحت میبخشی
اگه مسئولیت کاراتو قبول میکنی
اگه نظر مخالف بقیه زود بهت برنمیخوره
داری راهو درست میری و به بلوغ فکری رسیدی…

https://t.me/MizanKurdi
زانین و هۆشیاری تەنیا ئامڕازێکە کە ئێمە بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەزانین و پڕوپووچی لە تواناماندایە.

دەبێت بە سوور لەم ئامڕازە بەهێزە بۆ لەناوبردنی بناغەکانی نەزانین و پڕوپووچی کەڵک وەر گرین...

#وە_هەرمان 🍁

علم و آگاهی
تنها سلاحی است که ما برای
مبارزه با جهل و خرافات
در اختیار داریم.
باید به جدی از این سلاح قدرتمند
برای نابودی پایه های جهل و خرافات
استفاده کنیم...

#ولتر


https://t.me/MizanKurdi
🔵کاڵەم دڕا، هیچم پێ نەبڕا!

دوو خۆشک هەبوون، یەکیان مێردی کردبوو بە پیاوە دەوڵەمەندێکی شاری و ئەوی دیکەش ماڵی لە دێهات بوو.
رۆژێک خۆشکی شاری ویستی سەردانی خۆشکەکەی لە لادێ بکات. دوای چاکوچۆنی و پشوودان، خاتوونی شاری باسی ژیانی خانمانەی ژنانی دەوڵەمەندی شاری بۆ دەکرد کە ئەوان لەنێو  کۆشکی چەندقاتی، تەنیا چاوان دەڕێژن و لێوان سوور دەکەن، کەچی ئەتۆی بابان وێران بەشت بۆتە مەڕدۆشین، مەشکەژەندن و گەوڕماڵین و لاپێژی... دوور لە کەیف و خۆشی وەکوو ئاژەڵ و پاتاڵ لەنێو خانووی ڕەش و گڵی...
خۆشکی لادێیی سەیرێکی خۆشکەکەی کردو وتی: گرینگ ئەوەیە کە مرۆڤ بە سەربەرزی و رووسووری بژیێت، ئەوانەی تۆ باسیان دەکەی تەنیا گوێی خۆیان لە هەموو شتێ خەواندوە. ئەگەر بێت و لێیان بقەومێ بەرگەی دوو ڕۆژ ناگرن. ئێمە لێرە بە ڕەنجی شانی خۆمان دەژین و...
مێردی ژنە لادێیی کە گۆی لەو باسانە بوو. لەبەر خۆیەوە وتی: ئەگەر مەزرایەکی بچووکم هەبا، شەیتانیشم بە نۆکەر نەدەگرت!
شەیتان کە بۆ سەردانی دۆست و یارانی لەو ناوچە‌ بوو، گوێی لەم قسە بوو! وتی: وادیارە بەو فڵتەفەرمایشتە  تۆیش کەوتوویتە کێبەرکێ لەگەڵ هاواڵزاوای شاریت.. من زۆر گەورە بووم ئەو ساڵەی ماڵی باپیرت لە بەهەشت باریان کرد و شاربەدەر بوون. دەروونتان باش دەناسم. ئێستا بۆ چوار بستە زەوی من بە سووک دێمە پێش چاوت و خۆت بە ئازا؟ جا بمێنم و تۆ...

ڕۆژگار وای هێنا، پیرەژنێک لەو دێهاتە مووچە و مەزرایەکی هەبوو، وتی بەم سەری پیرییە پێی ڕاناگەم. کابرا لێی بوو بە مشتەری..
مەزرا بوو بە خێر و ڕژا بەسەر کابرا، ڕۆژبەڕۆژ داهاتی زۆرتر دەبوو. شەوێک شەیتان خۆی کرد بە ڕێبوارێکی ماندوو و بوو بە مێوانی کابرا، شەو بەدەم باس و خواسەوە بە کابرای گوت: لە فڵانە دێ، باخ و باخاتێکی ئاوەدان شک دەبەم کە دەیفرۆشن، بڕۆ بەشکم بتوانی بیکڕی. کابرا بەیانی چوو، قسەکە بەڕاست دەرچوو. بنە و بارگەیان گواستەوە بۆ موڵکی تازە. تا دەهات هەر کۆک و پۆشتەتر دەبوون. شەوێک پیاوێکی بازرگان(شەیتان) بوو بە میوانی کابرا و باسی ناوچەیەکی دووری کرد کە مۆڵکی خۆیان هەراج کردووە و بە بڕە و گۆترە بە هەرزان دەیدەن. کابرا ماڵ و حاڵی خۆی نەختەوە کرد و ڕۆیی بۆ ئەو مەڵبەندە. گەیشتە دێهاتێک؛ خەڵکی دەورەیان دا. ڕیش سپی ئاوایی بە کابرای گوت: کاکە ئێمە تەنیا بەیەک شێوە مامەڵەت لەگەڵ دەکەین.. سەر لە بەیانی هەموومان پێکەوە دەچینە سەر تەپۆڵکەی لای خوارووی ئاوایی.. لە پێشدا پارەکەت لێ دەستێنین. چوار گوڵمێخت(میخ طویله) پێ دەدەین؛ هەرکە خۆر دەرکەوت لەپای تەپۆڵکەکە یەکێک لە گوڵمیخەکان دەچەقێنی. پاشان هەتا پێت خۆش بوو بەرەو باشوور بڕۆ. لەهەر کوێ بە باشت زانی گوڵمێخی دووهەم داکوتە و بەرەو ڕۆژهەڵات وەرسووڕێ؛ لەوێش تا هەرچەندی پێت دەکرێ بڕۆ، کە مێخی سێهەمت دامەزراند بەرەو باکوور وەرێ کەوە. گۆڵمیخی چوارمیش بۆ لای سەرووی زەویەکەیە. پانتایی ئەو موڵکە چوارگۆشە کە ئەکەوێتە  نێوان ئەو چوار خاڵە دەبێ بە مۆڵکی تۆ! جا خۆت و غیرەتت، هەتا مەودای زۆرتر بپێوی، موڵکت گەورەتر دەبێ. بەڵام بەو مەرجەی، دەبێ پێش تاریکی ئێوارە بگەڕێیتەوە لای ئێمە کە هەر لێرە چاوەڕێتین. ئەگەر بکەویتە شەو، پارەکەت فەوتاوە و موڵکیشت نابێت!
بەیانی پێش خۆرهەڵاتن هەموویان لەسەر تەپۆڵکە ئامادە بوون..کابرا تۆشەبەرەی نان و کونەی ئاو لە کۆڵ، چوار گوڵمێخی بەدەستەوە ئامادە بوو؛ هەرکە یەکەم گزینگی خۆر دای لە سەران؛ ماراتۆن دەستی پێ کرد..
کابرا لەبەر خۆیەوە وتی: قەت هەلی وام دەست ناکەوێ. هەتا بۆم بکرێ موڵکی گەورەتر دەبڕم. لای حەیف بوو ئەو دەشتە پڕپیت وبەرەکەتە بستێکیشی لە کیس چێ. چاوی بە هەر شوێنێک دەکەوت، دەیگوت ئەوەش بۆ من باشە، ئەو دارستانەش با بۆ من بێت... هەتا دەهات بە پەلەتر هەڵدەهات. لەبەر ئەوەی کە باری سووکتر بێت، پێڵاوەکانشی فڕێ دا. نێوەڕو بە دەم ڕاکردنەوە پاروە نانێکی خوارد و قومێک ئاوی کرد بە دوایدا! وەها شەڵاڵی ئارەقە بوو جلەکانیشی فڕێ دا. کە ئێوارە هات هەرچوار گوڵمیخەکەی داکوتابوو؛ بەڵام کاتی وای نەمابوو. دەبوو پێش خۆرئاوابوون خۆی بگەیێنێتە سەرتەپۆڵکە هەتا سەوداکەی سەربگرێ! بستێک زمانی کێشا بوو؛ شەکەت و ماندوو، لاق ولەتەر بریندار، بەگیانەڵا خۆی گەیاندە بناری تەپۆڵکە. گوێی لە چەپڵەلێدانی خەڵکی بوو؛ هێزی لێبڕابوو، کەوتە سەرچۆک؛ هێڵنجێکی دا و بڕێک خوێنی هەڵهێنایەوە. ویستی جارێکی دی هەڵسێتەوە بەڵام بە هەناسە ساردی کەوت و جووڵەی لێبڕا..
خەڵک وردە وردە هاتنە خوارێ بۆ لای تەرمی کابرا..
گەورەی ئاوایی وتی: ئەو پیاوە  شەرتەکەی دۆڕاند؛ بەڵام ڕابەردار نییە ئاوەها بمێنێتەوە و هیچیشی دەست نەکەوتبێ!
بە پانایی دوو هەنگاو و درێژایی پێنج هەنگاو بۆیان کرد بە گۆڕ و کابرایان تێدا ناشت.
پارەکەیان لە نێوان خۆیاندا بەش کرد.

لێئۆ تۆلستۆی ۱۸۸٦(محمدعلی جمالزادە)

🔹پێشینیان فەرموویانە: تەماح سەری نەبڕیت، سەرت دەبڕێت.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۹/۲۷
🔵شەوچلە

بە بۆچوونی کەموکوڕی من مەودای نێوان "شەوچلە" و "شب یلدا"، جیا لە ڕەنگۆبۆنە کوردییەکەی شەوچلە، زاڵبوونی مەنتیقی سەرمایەداری و بەرخۆری بە سەر شەوی یەڵدایە. بە تایبەت سەرمایەداریی نمایشی کە ئەو شەوەیشی داشکاندووە بە خواردن و خۆنواندن و نمایشی پارە و مەسرەف و سەرمایە و تێچووی بێهوودە.
بەم شێوەیە لە ناوەڕۆکی پێکەوەژیان و میهرەبانی و هاوخەمی و  ڕۆحی جەمعی خاڵی دەبێتەوە و سەردەکێشێت بۆلای شکاندن و چەوساندنەوەی ڕۆحی چینی فەقیر و هەژار... لێرەدایە کە دەبێت هەر جۆرە بۆنە و بابەتێک کە سوڵتەی ماکی و مینۆکی( ماددی و مەعنەوی ) بە سەر چینی خواردەستی کۆمەڵگادا زیاتر دەکات و ڕۆحیان زیاتر بریندار دەکات، بدرێتە بەر تێخی ڕەخنە و بەگژاچوون.
بەڵام گەر وانەبێت و ڕۆحی بەکۆمەڵ زیاد بکات و بازاڕی سەرمایە و زۆردار زۆر نەکات و بتوانێت یەکانگیری کۆمەڵایەتی لە سادەیی ڕۆحی کوردیدا زیاتر بکات،  ئیمکانێکی باشە لە بەرامبەر لیبرالیزمی تاکخوازی تاکوتەریکی کۆمەڵکوژدا.

حیسام(هیوا)خاکپوور


https://t.me/MizanKurdi
Audio
ئازیزی‌گیانان🌷

هونراوەی کاک ئەحمەد موفتی زادە🌸

دەنگێکی خۆش و ئارام 🌺

https://t.me/MizanKurdi
#کەسایەتی

کەسایەتیی مرۆڤەکان لە شێوەی کردەوەیان شرۆڤە بکەن تاکوو هیچکاتێک گۆڵی وتاریان نەخۆن.

گریان هێمای کەمدەسەڵاتی نییە، هەر لە کاتی لەدایکبوونەوە نیشانەی ئەمە بووە کە ئێوە زیندوون...
#وە_نادم_سنە
ـــــــــــــــ
#شخصیت

شخصیت آدم ها را از
طریق کردارشان
توصیف کنید تا هرگز
فریب گفتارشان را نخورید.

گریستن نشانه ضعف
نیست از هنگام تولد
نشانه این بوده که شما زنده اید.


https://t.me/MizanKurdi