ناوەندی چوارباخ
258 subscribers
217 photos
211 videos
24 files
123 links
🌕 لاپەڕەی فەرمیی تێلێگرامی ناوەندی چوارباخ


بەستەری لاپەڕەی ناوەندی چوارباخ لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/nawendi_chwarbax?utm_medium=copy_link
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 بنەماڵەی بەدرخانییەکان و خزمەتەکانیان بە کورد و کوردستان.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 تێنگەیشتوویی دەردێکی گرانە و تووشی قەیرانی شوناسمان دەکات

: کاروان مێراوی


نەخوێندەواری و بەتایبەت نەخوێندەواریی سیاسی و تێنگەیشتوویی دەدرێکی فرە فرە گرانە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو دواوەو ئەمانباتەوە و دەبێتە هۆکاری ئەوەش کە تووشی قەیرانی شوناس و ناسنامەمان بکات.

بە کورتی ئاماژەیەک بکەم؛ ئێمەی کورد تاکوو ساڵی ١٣۵٧ی هەتاوی و سەرهەڵدانی شۆڕشی بەناو نەتەوەکانی ئێران کە یەکیان کورد بوو، لەوە پێشتر هیچ شۆڕش و بزووتنەوە و سەرهەڵدانێکی کوردم پێ شک نایەت کە بۆ برایەتیی گەلان و فیدراڵیزم و خۆدموختاری و لەم شتانە وەگڕ خرابێت و هەموو ئەو سەرهەڵدانانە بزاڤگەلێکی شوناسخوازانەی ڕادیکاڵ بۆ بەدەستهێنانەوەی سەروەریی سیاسی و نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆمان بوون.
هەنووکە شۆڕشی کورد تا ئەو ئاستە دالەنگیوە کە بە پلاتفۆرمەلی جۆراوجۆر (لە خۆبەڕێوەبەری تاکوو بەرزترین ئاستی فیدراڵیزم) داگیرکەرمان کردووەتە برای خۆمان و لەو دالەنگاندنەشدا نەوەکانی پێشووتر تاوانبارن نەک نەوەی ئێستە، بەڵام ئیتر ئێمەگەل وەک نەوەی سەردەم ناوێت ئەونەیشە نەخوێندەوار و ناتێگەیشتوو و ساویلکە بین و بە پلتەقاندنێک (بشکەن) بکەفینە دوای داوە فێڵبازانەکانی پارسی فاشیزمی داگیرکەر.

تاکوو تاکەکوردێک بمێنێت، پرسی کورد هەر پرسێکی پرسکی شوناسخوازنەی ڕادیکاڵ بۆ بەدەستهێنانەوەی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی و نیشتمانییە و هاوکاتیش پرسێکی بچووکی ناو بازنەی وڵاتانی جیهانی سێهەمی نییە و پرسێکی گرنگی نێونەتەوەیییە، پێم وایە ئەگەر ئەم پرسە یەکلایی بکرێتەوە، ڕێڕەوی پرسە سیاسییە جیهانییەکان دەگۆڕدرێن بەرەو ئاقارێکی نوێتر. بەهەرحاڵ با لە باسە سەرەکییە دوور نەکەفینەوە، گەرەکم بوو ئەوە بێژم کە؛ پرسی ئێمەی کورد بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پرسێکی ڕێشەییی بنەڕەتی و قووڵە، پرسی شوناس و ناسنامەیە کە دوو کۆڵەکەی سەرەکیی ئەو ناسنامەیەش خاک و زمانە. بەپێچەوانەی ئێمە، پارسی فاشیزم لەو چوارچێوە دەستکردەی بەناو ئێران کە ئێمەیش تێدا گیرمان کردووە، کێشەی ئازادیی جلوبەرگ و لەچک‌لەسەکردن و ئازادی ڕادەربڕین و کۆمەڵێک کێشەی لاوەکیی بووچکیان هەیە، ئەوان کێشەی سیاسییان نییە، دەبێت ئێمە لەوە تێ بگەین، نازانم بۆچی نەمانگەرەکە تێ بگەین؟؟؟

نایژم ئێمە ئەو کێشەگەلەمان نییە، بەڵام بۆ ئێمەی کورد باسکردنی بەردەوام لەو شتە لاوەکییانە و بایەخدانی زیاتر بەو شتانە، پرسە بنەڕەتییەکانمان لێ ئەشارێتەوە و وردە وردە لە بیر و مێشکی مناڵەکانماندا بەرەو لەبیرکردن ئەچێت و جێی خۆی ئەدات بەو شتی لاوەکی و زۆر بووچکانە، پارسی فاشیزم زۆر زیرەکانە کۆمەڵێک چەمک و دەستەواژەی وەکوو "نە بە حجاب اجباری" و "نە بە خفقان منتقدان" و ...ی هێناویتە ئاراوە و لەنێو نەتەوەکانی تری چوارچێوەی ئێرانی دەستکردی هەنووکە و بەتایبەتی لەنێو کورددا پەرەی زیاتری پێ ئەدات، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی بۆ پرسی شوناش، ناسنامە و سەروەریی سیاسی و نەتەوەیی و نیشتمانی لەسەر نەوەکانی داهاتوومان دروست ئەکات.

جا کابراش هاتووە لە کەمپەینی (بە اتحاد نە بە حجاب اجباری بپیوند) بەشداریی کردووە کە ئەمە خۆی ئەوپەڕی نەخوێندەواری و ناتێگەیشتوویییە... کاتێکیش پێیان ئەیژیت بۆچی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت بە زمانی کوردی نانووسیت و بە زمانی فارسی ئەنووسیت یان بۆچی گۆرانیی فارسی دائەنیت، ئەیژن ناچار نین لەسەر شتی تاکەکەسیی خۆمان ڕوونکردنەوە بۆ هیچ کەسێک بدەین. واتە هێشتا نەگەیشتووە بەو ئاستەی تێ بگات کە زمان پرسێکی نەتەوەیییە و تۆڕی کۆمەڵایەتییش ناوی ها بە خۆیەوە، تۆڕ + کۆمەڵایەتی، ئیتر نازانم ئەمانە کوێنەی تاکەکەسییە؟؟؟
تکایە تۆزێک مێشکمان بخەینە کار، تۆزێک تێفکرین، لانی کەم تۆزێک بیر بکەینەوە...


🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 Keça Kurdê Xurasanê, bang li Kurdan dike ku li malên xwe de bi Farsî neaxivin, bi kurmacî yê Zimanê me yê Kurdî yên xwe biaxivin.

🌕 كچە كوردێکی خۆراسان، داوا لە كوردەكان دەكات تاکوو لە ماڵەكانیاندا بە فارسی قسە نەكەن، بە كورمانجیی زمانی كوردیی خۆمان قسە بكەن.


🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 پیلانی ئەردۆغان و تورکی فاشسیت بۆ پاش کۆتاییهاتنی پەیمانی لۆزان


ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، ٩٩ ساڵ لە پەیماننامەی شوومی لۆزان تێپەڕی.
ئەو پەیماننامەیە لە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی (٢٤ی جولای ٢٠٢٣ی زایینی)، واتە یەک ساڵی تر کۆتایی پێ دێت. لەو ڤیدیۆیەدا ئاماژەیەک بە پیلانەکانی ئەردۆغان و تورکی فاسیشت کراوە و جارێکی مەترسیی بۆ سەر کوردستانی داگیرکراو هەیە.

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 دەنگێکی بەسۆز لە ناخی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراوەوە

ئەم دەنگ و سۆزە لەو دۆخەی ئەو مرۆڤە کوردەدا زیاتر ڕووی ڕێژیمی فاشیزمی کۆلۆنیالیستی ئاخوندی لە ئێرانی دەستکردی پارسیی هەنووکەدا بۆمان دەردەخات.

🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 گۆرانیی مریەمێ سابڵاغی
بە دەنگی هونەرمەند: یەدوڵڵا محەممەدی

🆔: @Nawendi_chwarbax
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌕 کوردەکانی پاکستان

کوردەکانی پاکستان شانازی بە کوردستانیبوونی خۆیانەوە ئەکەن و ئەوندە هەستی کوردایەتییان بەهێزە کە زۆربەیان وێنەی ڕێبەرانی کورد وەک پێشەوای سەرۆککۆمار و شێخ مەحموود و ئاڵای کوردستانیان لە ماڵەکانیاندا هەڵواسیوە.


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 ڕاگەیەندراوی دامەزراندنی بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان


کوردستانییانی هێژا!

هاووڵاتییانی بەئەمەگ!

بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرانبەر بە ٣١ی جولای ٢٠٢٢ی زایینی، کاتژمێر ٧ی سەرەلەئێوارە بە کاتی ئورووپای ناوەندی، کاتژمێر ٨ی شەو بە کاتی باشوور و کاتژمێر ٩ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی دامەزراندنی بەرەیەکی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ناوخۆ و تاراوگە، ٨ ڕەوەند و ناوەند و ڕێکخراوی کوردستانی، بە شێوەی سەرهێڵ و لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی "زوومـ"ـەوە یەکەم کۆبوونەوەی خۆمان بەڕێوە برد.

بنەمای کاریی کۆبوونەوەکە لە قۆناغی یەکەمدا زیاتر نزیکبوونەوەی ڕێکخراوە کوردستانییەکان و دامەزراندنی بەرەیەکی هاوکاری لە نێوان ڕێکخراو، ناوەند، ئەنجومەن و دامەزراوە کوردستانییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان و پاشان کارکردنی هاوبەش لەسەر پرسی شوناسی نەتەوەیی و بەتایبەت زمانی کوردی وەک ڕیشە و خوێنی نێو دەمارەکانی شوناسی نەتەوەکەمان بوو.

قۆناغێکی تری بنەمای کاریی کۆبوونەکە تەرخان کرابوو بە هاوئاهەنگی و کۆدەنگیی زیاتر ڕێکخراوەکانی بەشداربوو لەسەر پرسی زمانی کوردی و کەیسی مامۆستا زارا محەممەدی، مامۆستای بەندکراوی زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو سیمبۆلی بزاڤی فەرهەنگی و ڕووناکبیریی کوردستان و هەوڵدان بۆ گەیاندنی ئەو پرسە و هاوکات پرسی زمانی دایک لە کوردستان، بە ناوەندی پێوەندیدارە نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان و بەتایبەت بە ڕێکخراوی "لینگواپاکسـ"ـی ئیسپانیا وەکوو ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی کە زیاتر گرنگیی بە زمانی دایک لەسەر ئاستی جیهاندا دەدات.

بەخۆشحاڵییەوە پاش زیاتر لە یەک کاتژمێر و نیو کۆبوونەوە و باسکردن لەسەر بنەمای هاوکاری و لێک‌نزیکبوونەوە و چۆنیەتیی کارکردنی هاوبەشی ئەو ڕێکخراوانە، لە کۆتاییدا بەو ئاکامە گەیشتین کە دامەزراندنی خۆمان وەکوو بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان ڕابەگەیەنین، کە لە داهاتوودا زانیاری و وردەکاریی زیاتر لەم بارەیەوە بڵاو ئەکەینەوە.


ڕێکخراوە پێکهێنەرەکانی ئەم بەرەیە:
ــ ناوەندی چوارباخ
ــ ناوەندی نووسەرانی کوردستان
ــ ڕێکخراوی جیهانی کورد
ــ کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە تاراوگە
ــ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نۆروێژ
ــ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئاڵمان
ــ فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی فەرانسە (F.A.K.F)
ــ ڕێکخراوی گلێنە لە فینلەند


🆔: @Nawendi_chwarbax

telegra.ph/ڕاگەیەندراوی-دامەزراندنی-بەرەی-هاوکاریی-ڕێکخراوە-کوردستانییەکان-08-01-2
🌕 لێدوانی کاروان مێراوی بۆ ماڵپەڕی ڕۆژی کورد


کاروان مێراوی، نوێنەری ناوەندی چوارباخ لە بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ڕۆژی کورد لەسەر ئامانجی پێکهێنانی ئەم بەرەیە دڤا.

ناوبرا لە بەشێکی قسەکانیدا لەسەر ئامانجی پێکهێنانی بەرەی هاوکاریی ڕێکخراوە کوردستانییەکان، وتی: "دامەزراندنی ئەم بەرەیە هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە لە ڕاستای یەکڕیزیی لەناو نەتەوەی کورد لە کوردستانی مەزندایە، کۆمەڵێک ئامانجی دیاریکراویشی هەیە و گرنگترین ئامانجمان لێک‌نزیکبوونەوە و کۆدەنگی و یەکگرتووییی ڕێکخراوە کوردستانییەکانی ناوخۆ و تاراوگەیە لەسەر پرسە نیشتمانییەکان و بەتایبەت پرسی شوناسی نەتەوەییی کورد و کاری هاوبەش لەسەر بزاڤی فەرهەنگی، هزری و ڕووناکبیریی کوردستانە."


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی لێداونەکە👇👇
https://www.rojikurd.net/بەرەی-هاوکاری-ڕێکخراوە-کوردستانیەکا/
🌕 بەشێکی کورت لە مێژووی وڵاتەکەمان

: باباشێخ ناسری


کۆتایییەکانی سەدەی سیزدەی کۆچی و سەرتای سەدەی چواردە دەستێوەردانەکانی دەسەڵاتی قاجاری لە کوردستاندا بە شێویەک بووە کە ئیتر میران و والییەکان ڕاستەوخۆ لە تارانەوە و لە کەسانی نزیک بە دەسەڵات و تەنانەت کوردیش نەبوون دەسنیشان دەکران، ساڵی ١٣١٢ی کۆچی و سەردەمی نەسرادین شای قاجار و بە فەرمانی ئەو کەسێک بە ناوی "زینالعابدین" خان "حسامالولک" قەرەگووزلوی هەمەدانی (ئەمیر ئەفخەم) بۆ والیی کوردستان دیاری کرا. ناوبراو کوڕەکەیشی لەگەڵ بوو بە ناوی "ئیحتشامالسەلتەنە" کە زاوای موزەفەرالدین میرزای وەلیعەهد و مێردی کچەکەی بە ناوی قەمەرالسەلتنە بوو، والی دیاریکراوکە هاتە کوردستان، کوڕەکەی لەگەڵ بووکەکەی کاری دیوان و نووسینگەی والیی پێ سپارد، کابرایەکی دەنگخۆشی لەگەل خۆی هینابوو کە ئیش و کاری نەوحەخوێندن و ڕەوزەخوێنی پێ سپێردرابوو و ئەویش لە شار و لە وڵاتێکدا کە بە ئایین سونی و پێڕەوی یئمام شافعی بوون. والیی تازە لە لایەکەوە کەسێکی خوێنگەرم و دەسباو بوو، لە لایەکەوە کابرایکی عەیاش و خۆشگوزەران بوو، تا ڕادەیەک کە لە ماوەیەکی کەمدا پتر لە بیست هەزار تمەن تەخشانوپەخشان و بە زڵو بەخششی کرد


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی بابەت👇👇
telegra.ph/بەشێکی-کورت-لە-مێژووی-وڵاتەکەمان-08-08
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 شەڕی نەرمی داگیرکەران لەسەر کورد

پیلان و ئامانجی شەڕی نەرمی داگیرکەرانی کوردستان و کاریگەری و لێکەوتەکانی لەسەر نەتەوەی کورد.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 کورتەنووسینێک لەسەر مەهاباد

: بەیان زاهیددووست


مەهاباد یەکێک لە شارە گرنگەکانی کوردستانی گەورە و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بە ناوەندی موکریان ئەژمار دەکرێت و پێتەختی کۆماری دێموکراتیکی کوردستان بووە. بە هۆکاری ئەوەی کە جێی سەرهەڵدانی شۆڕشگەلێکی نەتەوەیی و بەتایبەت دامەزراندنی کۆمەڵەی ژ ــ کاف و حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە، هەنووکەش ڕێژیمی داگیرکەری ئێران ترسێکی یەکجار زۆری لەو شارە هەیە و بەردەوام پیلانی جۆراوجۆری بۆ ئەو شارە و خەڵکەکەی داڕشتووە، بەڵام تاکوو ئێستە سەرکەوتوو نەبووە دەست بەسەر شاری مەهاباددا بگرێت.


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی بابەت👇👇
telegra.ph/کورتەنووسینێک-لەسەر-مەهاباد-08-11
🌕 کەمن ئەوانەی لە سەلمان ڕوشدی تێ گەیشتبێتن

✍️: شاسوار هەرشامی


سەلمان ڕوشدی، تەنیا و تەنیا بە بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی "ئایاتی شەیتانی" لە دنیای ئیسلامدا، وەک فیگورێکی دژە ئیسلام ناسێندرا، کە بەهۆکاری نەخوێندنەوە و تێنەگەیشتن، سەدان هەزار نیمچەخوێندەوار و ئەو خوێندەوارانەش کە ناخوێننەوە، هەروا تێگەیشتوون کە ڕۆمانەکە دژی ئیسلام نوسراوە.

چیرۆکی ئایاتی شەیتانی، زووتر و بۆ پێش ڕۆمانەکە دەگەڕێتەوە. ڕوشدی، یەکەمین جار ڕۆمانی "منداڵەکانی نیوەشەو"ی بڵاو کردەوە، لەو ڕۆمانەدا ئاماژە بە شەوی لەدایکبوونی خۆی لە شاری زەبەللاحی "مۆمبای" دەکات، کە هاوکات بووە لەگەڵ شەوی سەربەخۆییی هیندستان. لەو ڕۆمانەدا، ڕوشدی، پەلاماری توند دەباتە سەر "خاتوو ئەندێرا گاندی"، کە لە ساڵانی حەفتا و هەشتای سەدەی ڕابردوو، سەرۆکی حکوومەتی هیندستان بووە. ڕۆمانەکە لە هیندستان قەدەغە کرا، بەڵام لە پاکستان و ئێران بازاڕی باشی هەبوو.

دوای ئەمە، ڕۆمانی "شەرمـ"ـی بڵاو کردەوە، کە پەلامار دەباتە سەر کۆمەڵگەی پاکستان، لە کاتێکدا دایک و باوکی خۆی، تەنیا بە هۆی ئەوەی موسڵمان بوون، بە ناچاری هیندستانیان بەجێ هێشتبوو و ببوونە پاکستانی. ئەو لەو ڕۆمانەدا، زولفەقار عەلی بۆتۆ و کچەکەی کردووەتە پاڵەوانی ڕووداوەکان. تەنانەت بە "بێنەزیر بۆتۆ"ی سەرۆکی ئەو کاتی حکوومەتی پاکستان وتوویەت: ژنە دەرپێ ئاسنەکە. ڕۆمانەکە لە پاکستان قەدەغە کرا، بەڵام لە هیندستان و ئێران، بازاڕی باشی هەبوو. تەنانەت دوای ئەمە، سەلمان ڕوشدی، خەڵاتی باشترین کتێبی ساڵی وەرگێڕدراوی لە ئێران پێ درا.

ئیدی دوای ئەم دوو ڕۆمانە، ڕۆمانی "ئایاتی شەیتانی" لە ساڵی ١٩٨٨ی زایینی، بڵاو کرایەوە. باشە دوای هیندستان و پاکستان، نۆرەی کامە دەوڵەت دێت؟ ڕۆمانەکە باسی دوو پاڵەوانی زۆر ناسراوی (بۆلیود) دەکات، کە ڕۆڵی خودا زۆرەکانی هیندییان دەبینی. دوو پاڵەوانەکە لە گەشتێکیان بۆ ئینگلستان، فڕۆکەکەیان لەسەر لەندەن دەکەوێتە خوارەوە، بەڵام ئەوان نامرن. ئیدی دوای ئەوە دەکەونە تەڵەی کێشە نەبڕاوەکانی نووسینگەی کۆچبەران و گشت ڕووداوەکانی دی ناو ڕۆمانەکە لێرەوە دەست پێ دەکات.

خودی ناوی ڕۆمانەکەش (ئایاتی شەیتانی)، ئاماژەیە بۆ ڕووداوێکی دیاری ئیسلامبوونی ئیمام عومەر و گلەییکردنی لە ئایەتێک کە پەسنی بۆتەکانی کەعبە دەکات. پێغەمبەریش دەڵێت ئەمە شەیتان بووە و لە شێوەی جوبرەئیل، ئەم ئایەتەی بۆ هێناوم و لایدەدەم (تلك الغرانيق العلى وشفاعتهن ترتجى). ئەم بابەتە لە کتێبە کۆنەکانی ئیسلامدا هاتووە و هەموو مەلاکانیش دەیزانن.

جا خۆشییەکەی ئەوە بوو، کە ڕۆژنامەی "کیهانـ"ـی تارانی، وەرگێڕدراوی فارسیی ئەم ڕۆمانەی بە زنجیرە بڵاو دەکردەوە و هیچ سانسۆرێکیشی لەسەر نەبوو، چونکە دەستەڵاتدارانی ئاخوندیی ئێران، لە دوو ڕۆمانەکەی تری "ڕوشدی" زۆر ڕازی بوون. ئەمە هەروا ڕۆیشت تا وەرگێڕانەکە گەیشتە ئەم بەشەی کە ناوی "عائیشە"یە. لێرەدا هەرایەکە دەستی پێ کرد.

دیارە هەر خودی ناوی عائیشە لە فەرهەنگی شیعەدا، قێزەونە و بە دژە عەلی و سەرکردایەتیکردنی جەنگی "جەمەل" دژی عەلی ناسراوە و سەدان ناو و ناتۆرەیان بۆی دروست کردووە. جا بەئەنقەست و ڕێک لەژێر ئەم ناوەشدا، ڕوشدی بەبێ ناوهێنان و هەر بە ئیمام ناوبردن، دەکەوێتە گێڕانەوەی هەوڵەکانی خومەینی بۆ هاندانی خەڵکی دژی شا، لە نۆڤل لۆ شاتۆی پاریسەوە، تا دەگەڕێتەوە تاران و دەستەڵات دەگرێتە دەست. ڕادیۆی بی‌بی‌سیی لەندەنی، هەموو ئێواران پەیامەکانی خومەینی، لە پاریسەوە بۆ خەڵکی بڵاو دەکردەوە و ڕوشدی لە ڕۆمانەکەدا ناوی لە بی‌بی‌سی ناوە بیلالی حەبەشی، کە پەیامی ئیمامی لە نۆڤل لۆ شاتۆ ڕادەگەیاند.

ئیدی دوای ئەوە بڵاوکردنەوەی ڕۆمانەکە لە ئێران قەدەغە کرا. زۆریشی نەبرد، خومەینی فتوا ناسراوەکەی دا، کە سەلمان ڕوشدی سووکایەتیی بە ئیسلام کردووە، بۆیە هەر کەسێک بیکوژێت، خەڵاتێکی گەورەی پێ دەدرێت و دەچێتە بەهەشتیش. جیهانی ئیسلامی و کاربەدەستان و ڕۆشنبیرانیشی، بێ ئەوەی لە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە تێ گەیشتبن، لە ترسی کاردانەوەی خەڵک، پاڵپشتییان لەو فتوایە کرد و کتێبەکانیشیان قەدەغە کرد.

بێگومان کاتێک کە بە شێنەیی کتێبی "ئایاتی شەیتانی" دەخوێنیتەوە، زوو تێ دەگەیت کە پتر دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و خودی خومەینییە نەک ئیسلام. هەر وەک نمونە؛ پێش ئەم ڕۆمانە و دوای ئەمەش، سەدان کتێب و بابەتی زۆر زەقتر، بە فارسی، عەرەبی و دەیان زمانی دی، لە دژی ئیسلام نووسراون و لەسەر هیچیشیان فتوا دەرنەکراوە.

کەواتە کاردانەوەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران و خودی خومەینییش بە فتواکەی، وەڵامدانەوەیەکی بێ هۆ نەبوو، بەڵام فریوخواردنی ملیۆنان موسڵمان، بێ هۆ و تەنیا لە تێنەگەیشتن و کاردانەوەی خێراوە سەرچاوەی گرتووە.


🆔: @Nawendi_chwarbax

دەقی بابەتەکە👇👇
telegra.ph/کەمن-ئەوانەی-لە-سەلمان-ڕوشدی-تێ-گەیشتبێتن-08-16
4_6042051144656621048.pdf
1.4 MB
🌕 کتێبی ئایەتە شەیتانییەکان

نووسین: سەلمان ڕوشدی
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە بۆ کوردی: شێروان فەتاح.

🆔: @Nawendi_chwarbax
Forwarded from لکێنەر بات
🌕 تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە خۆرهەڵات


کتێبی تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە خۆرهەڵات، لە نووسینی کاروان مێراوی و سۆران شەمسی، لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتایییە لەسەر کۆمەڵێک لە تاوانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لەسەر خۆرهەڵاتی کوردستان و نەتەوەی کورد. پێڕستی ئەم کتێبە لە دە بەش پێک هاتووە کە بریتین لەم بەشانەی خوارەوە.

ــ بەشی یەکەم:
پێناسەیەکی کورت لەسەر ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران
ئەلفـ: ناساندنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران
بــ: سەرکوتەکانی ڕێژیمی ئیسلامی لە نێوخۆی ئێراندا

ــ بەشی دووهەم:
شۆڕشی گەلانی ئێران
ئەلفـ: دەستپێکی شۆڕش
بــ: لە کاتی شۆڕش لە وڵاتی ئێراندا

ــ بەشی سێهەم:
هێرشەکانی ڕێژیمی خومەینی بۆ سەر کوردستان و شەڕی سێ مانگە

ــ بەشی چوارەم:
ئاشتیخوازیی نەتەوەی کورد و وەڵامی شەڕخوازانەی ڕێژیمی خومەینی

ــ بەشی پێنجەم:
کەڵکاژۆوەرگرتنی ڕێژیمی خومەینی لە ئایینی ئیسلام و لە هەستی ئایینیی خەڵکانی ئێران

ــ بەشی شەشم:
ئامار و زانیاری لەسەر شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکان

ــ بەشی حەوتم:
تاوانە تیرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەر حیزبی دێموکرات
ئەلفـ: ئاماری کردەوە تیرۆریستییەکان
بـ: شیکاریی ئاماری کردەوە تیرۆریستییەکان

ــ بەشی هەشتم:
ئالبۆمی بەڵگە و وێنە مێژووییەکان

ــ بەشی نۆهەم:
وتەی کۆتاییی نووسەران

ــ بەشی دەهەم
سەرچاوەکان.


🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ، ڕۆژی تاوانێکی لەبیرنەکراوی داگیرکەرە لەسەر کۆمەڵگەی کوردستان


کوردستانییانی هێژا!

ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ، بۆ خەڵکی کوردستان وەبیرهێنەرەوەی بیروەریەکی تاڵ و تاوانێکی گەورە و لەبیرنەکراوی ڕێژیمی ئیسلامیی تازە بەدەسەڵاتگەیشتووە کە خەڵکی کوردستانی کۆمەڵکوژ کرد.

وەک ئاگادارن، لە ناوڕاستی مانگی زستانی ساڵی ١٣۵٨ی هەتاوی، خومەینیی جەلاد و دارودەستەکەی کە درێژەدەری بنەماڵەی پەهلەوی بوون و دڕندەییی سیستەماتیکی ڕەزاخانی بە میرات وەرگرتبوو و تێکەڵاوی دڕەندەییی پەنگخواردووی ئایینیی خۆیانیان کردبوون، سواری شەپۆلی هەستی ئایینیی خەڵکانی پێڕەوی ئایینزای شیعە لە ناوچەکانی تری ئێران بوون و شەڕێکی داگیرکەرانەیان بەسەر خەڵکی کوردستاندا سەپاند.

کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە نوێیە هێشتا بەتەواوەتی نەگیرسابوونەوە کە لە کوردستان دەستیان بە توندوتیژی کرد و شەڕی نەورۆزی خوێناوییان بەسەر شاری سنە و خەڵکی کوردستان سەپاند. وەک بڵێی بۆ خومەینیی جەلاد و دارودەستە تازە بەدەسەلاتگەیشتووەکەی ئاشکرا بوو کە نەتەوەی کورد بە سانایی ملکەجی ئەوان نابن، لەسەر مافی خۆیان بێدەنگ نابن و لەسەر داوخوازییە ڕەواکانی خۆیان سوورترن.

دیارە ئەم کۆنەقینەی خومەینیی جەلاد و گرووپەکەی، کینەی کۆلۆنیالیستیی ئێرانییەکانە و لەمێژە لە سینگی هەموویاندا پەنگی خواردووەتەوە. ڕێژیمی نوێی ئەوکاتی داسەپاو بەسەر ئێراندا بە بیانووگەلێکی بێبنەما و بەتایبەت "نا"وتنی خەڵکی کوردستان بە ڕیفراندۆمە شانۆیییەکەی ئەو ڕێژیمە و ڕەتکردنەوەی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان، ئەم کۆنەقینەی گەڵاڵە کرد و دەستپێکی هاتنەسەرکاریان هێرش بۆ سەر کوردستان و کۆمەڵکوژکردن و قەڵاچۆکردنی خەڵکی کوردستان و نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.

لەو سەروبەندەدا، پاش مانگرتنی ناڕەزایەتیی خەڵکی شاری سنە و هێرشی ڕێژیم بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزە سێکولار و چەپەکان، هەروەها هێرشی ئەو ڕێژیمە بۆ سەر خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی خەڵکی شاری مەریوان، بوو بە دەستپێکی تاوانگەلێکی گەورە لە کوردستاندا.

پاش ئەوەش خومەینی و گرووپەکەی، کۆچی بەکۆمەڵی خەڵکی شاری مەریوانیان کردەوە بە بیانوو بۆ ئەوەی کە دیسان لەشکرکێشی بۆ سەر ئەم خەڵکی شارە بکەن و بەم هۆیەشەوە مانگرتنی خەڵکی کامیارانی لێ کەوتەوە. خەڵکی کامیاران بەم هۆکارەوە دوو جار (سێ ڕوژە و پازدە ڕۆژە) لەسەر جادەی کرماشان ــ کامیاران ناڕەزایەتییان دەربڕی و خومەینییش جارێکی تر بیانووی دەست کەوتەوە بۆ ئەوەی کە دیسان هێرش بکاتەوە سەر خەڵکی کوردستان.

بەم هۆکارانە و گەلێک هۆکاری تر کە خەڵکی کوردستان نادادپەروەری و سەرکوتیان پێ قەبووڵ نەئەکردا، لەسەر بڕیار و فتوایەکی خومەینیی جەلاد کە پێشتر ئامادەکاریی بۆ کردبوو و بە نامەی فەرمیی خۆی بۆ هەموو هێز و دامەزراوەکانی دەسەڵاتە نوێیەکەی ناردبوو، ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژ ١٣۵٨ی هەتاوی، جیهادی ئێرانی داگیرکەر دژی خەڵکی کوردستان دەستی پێ کرد و وەک هەموو لایەک دەزانین، هێزە بەکرێگیراوەکانی بەر دا لە خەڵکی کوردستان کە نە ئەو هێزانە خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی خەڵکی کوردستان تەیار کردبوو و نە خومەینییش چاوەڕوانیی ئەوەی دەکرد.

بەڵام مێژوو شایەت و ئاگادارە کە خەڵکی قارەمانی کوردستان چۆن بەرەنگاری هێزە داگیرکەرەکانی خومەینی بوونەوە و تەنانەت شارگەلێکیان لە دەستی داگیرکەران ڕزگار کرد. بۆیە لە بەرانبەر ئەم بەرنگارییەدا خومەینی و هێزەکانی، دەستیان کرد بە کۆمەڵکوژیی خەڵکی کوردستان و دواتر هەر شارێکیان داگیر دەکردەوە، کومەڵێک خەڵکی مەدەنییان لە دادگایەکی سەربازیی زۆر کورتی چەند چرکەیدا دادگایی ئەکرد و بە تیرباران شەهیدیان ئەکردن.

دادگا چەند چرکەیییەکانی خەڵخاڵیی خوێنمژ لە زۆربەی شوێنەکانی کوردستاندا خەڵکی بێتاوانیان بە هۆکاری کوردبوون شەهید دەکرد، هەر بویە دڵسۆزانی نێشتمان لێیان وەدەست هاتن و لەماوەی سێ مانگدا هێزەکانی ئەو ڕێژیمەیان تێک شکاند و خومەینییان ناچار بەوە کرد کە تا ڕادەیەک پاشەکشە بکات.

هەر چەند فتواکەی خومەینیی جەلاد هەنووکەش بە شێوەگەلێکی جیاوازتر بەردەوامە و لە کوردستان ڕۆژانە جێبەجێ ئەکرێت، بەڵام خەڵکی کوردستان تاکوو ئێستە کۆڵیان نەداوە و داگیرکەریش دڵنیا ئەکەینەوە کە تاکوو سەرکەوتنی نەتەوەکەمان و ڕزگاریی نیشتمانی داگیرکراومان و سەربەخۆییی کوردستانمان، کۆڵ نادەین و لە خەبات و بەرخۆدان بەردەوامین.


سڵاو لە شەهیدانی کوردستان.

بژی ئیرادەی سەربەخۆییخوازانەی خەڵکی کوردستان.

نەمان بۆ داگیرکەری کۆنەپەرەستی ئاخوندی لە کوردستان.


ناوەندی چوارباخ

٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی


🆔: @Nawendi_chwarbax

دەقی بیرهێنانەوەکە👇
telegra.ph/ڕۆژی-٢٨ی-گەلاوێژ-ڕۆژی-تاوانێکی-لەبیرنەکراوی-داگیرکەرە-لەسەر-کۆمەڵگەی-کوردستان-08-19
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 ئاڵای پیرۆزی کوردستان


شێعر: فەرهاد سەنگاوی.
مونتاژ و ئامادەکردن: بەشی ڕاگەیاندنی ناوەندی چوارباخ.

🆔: @Nawendi_chwarbax
🌕 پەیامی پیرۆزباییی ناوەندی چوارباخ بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات


بەڕێزانی حیزبی دێموکرات!

بەبۆنەی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی دوو لایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، لەژێر ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزباییتان لێ ئەکەین و هیوادارین ئەم یەکگرتنەوەیە ببێتە هەوێنی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی نەتەوەیی و هەروەها ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێی خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داگیرکراوماندا.

لەم هەلومەرجەی هەنووکەی ناوچە و جیهان و هەروەها شپرزەییی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران و گوشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی سەر ئەو ڕێژیمە و لەو بارودۆخەی ئێستەی کوردستانیشدا، یەکگرتوویی لەناو سەرجەم ڕەوتەکانی کوردستان و بەتایبەت ئەو حیزب و لایەنانەی کە بە هەر هۆکارێک تووشی دابڕان و جیابوونەوە بوون، نەک تەنیا زۆر پێویستە، بەڵکوو هەنگاوی سەرەکییە بۆ یەکڕیزییی نەتەوەیی لەسەر ئاستی کوردستانی مەزن و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە دەبێت هەوڵی بۆ بدرێت.

هەموومان دەزانین کە یەکگرتوویی و یەکڕیزیی نەتەوەیی، لە یەکگرتنەوەی لایەنە دابڕاوەکانەوە دەست پێ ئەکات، کە بەخۆشییەوە ئەوەی چاوەڕان دەکرا، دوولایەنی حیزبی دێموکرات بەو یەکگرتنەوەیە ستارتی ئەو یەکڕیزییەیان لێ دا و لەو هەوڵە پیرۆزەدا کە ساڵانێکە خەڵکی کوردستان داوای ئەکەن، دەستپێشخەرییان کرد.

لە کۆتاییدا جارێکی تر پیرۆزبایی لە سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان، بەندکراوانی سیاسی، ڕێبەری، کادر، پێشمەرگە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات ئەکەین و هیوادارین ئەم یەکگرتنەوەیە، یەکگرتووییی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان و لە ئاکامدا بەرەی نیشتمانیی لێ بکەوێتەوە.


سەرکەوتن لە یەکگرتووییدایە.

 بە هیوای سەرکەوتنی خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان.

ناوەندی چوارباخ

١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی


🆔: @Nawendi_chwrabax

دەقی پەیامەکە👇👇
telegra.ph/پەیامی-پیرۆزباییی-ناوەندی-چوارباخ-بەبۆنەی-یەکگرتنەوەی-ڕیزەکانی-حیزبی-دێموکرات-08-22
🌕 بریتانیا داواى لێبوردن له‌ كورد و بنه‌ماڵه‌ى شێخ مه‌حموود حەفید ده‌كات


دواى زیاتر له‌ سه‌ده‌یه‌ک له‌ شۆڕشه‌كه‌ى شێخ مه‌حموود حه‌فید، یه‌كه‌م مه‌لیكى كوردستان، بریتانیا به‌فه‌رمى داواى لێبوردن له‌ نەتەوەی كورد و بنه‌ماڵه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فید ده‌كات.

شێخ مسته‌فا حه‌فید، نەوەی شێخ مەحموودی نەمر، لەم بارەیەوە له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند؛ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر باڵیۆزى بریتانیا له‌ وڵاتی عێراق، له‌ سه‌ردانێكدا بۆ دیوه‌خانى ناوبراو له‌ شارى سلێمانى، باسى له‌و ڕۆژگارانه‌ كردووە كه‌ كورد خه‌باتى ده‌كرد و ئه‌وانیش نه‌ک تەنیا هیچیان بۆ كورد نه‌كرد، به‌ڵكوو دژایه‌تیی کوردیشیان كردووە و وتى: "باڵیۆز بریتانیا به‌ ئاشكرا ڕایگه‌یاندووە؛ ئێمه‌ ئه‌وكات‌ و له‌و سه‌رده‌مه‌دا هچیمان بۆ كورد پێ نه‌بووه‌ و هیچمان بۆ كورد نه‌كرد جگه‌ له‌ دژایه‌تیكردن، بۆیه‌ به‌فه‌رمى وه‌كوو شانشینى بریتانیا داواى لێبوردن له‌ گه‌لى كورد و بنه‌ماڵه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فید، یه‌كه‌م مه‌لیكى كوردستان ده‌كه‌ین.


🆔: @Nawendi_chwarbax

درێژەی ڕاپۆرت👇👇
telegra.ph/بریتانیا-داواى-لێبوردن-له‌-كورد-و-بنه‌ماڵه‌ى-شێخ-مه‌حموود-حەفید-ده‌كات-08-23
🌕 ناوەندی چوارباخ پێشوازیی لە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی زمانی کوردی دەکات


دەستەی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ی زایینی)، لە بڕیارنامەیەکی حەوت خاڵیدا بە سەرجەم شوێنە گشتی و گەشتیارییەکانی باشووری کوردستانی ڕاگەیاند؛ دەبێت هەموو خزمەتگوزارییەکانیان بە زمانی کوردی بێت و ١۵ ڕۆژ دەرفەتی بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە داناوە، پاش ئەو دەرفەتە دیاریکراوە هەر شوێنێکی گشتی و گەشتیاری ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکات، مۆڵەتی کارکردنی بەفەرمی لەلایەن حکوومەتەوە هەڵدەوەشێتەوە.

داگیرکەرانی کوردستان بە درێژاییی سەدەکانی داگیرکردنی نیشتمانمان، سەرەڕای تاڵان و کاولکاریی کوردستان، هەموو هەوڵیشیان بۆ لەنێوبردنی زمانەکەمان خستووەتە گڕ و زمانی کوردییش، خوێنی ناو دەمارەکانی شوناسی نەتەوەکەمانە و هەموومان لە بەرانبەر پاراستنیدا بەرپرسیارین.

ناوەندی چوارباخ وێڕای پێشوازی لەو بڕیارە بەجێیەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت دەستەی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێم، ئەم هەنگاوە بە ئەرکێکی دڵسۆزانە بۆ پاراستنی زمانی نەتەوەکەمان بەرز دەنرخێنێت.


🆔: @Nawendi_chwarbax
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌕 گرووپی گەڤەندی ورمێ


گۆرانیی زمانی کوردی و هەڵپەڕکێیەکی جوانی گرووپی هونەریی گۆڤەندی ورمێ، لە هەمەدانی پێتەختی مادی مەزن.

🆔: @Nawendi_chwarbax