پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.4K subscribers
545 photos
111 videos
9 files
189 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#بەئاگا_وەرەوە_ئەی_خوشڪ_و_برای_موسڵمانی_بێ_هیوا_و_بێ_ئومێد_لە_بەزەیی_و_کاروکردەوەی_خوای_گەورە.

🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوور لە گوناھ و تاوان بن.

‌‌خوشک و برای موسڵمانم پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ خۆشەویسترین بەندەیە لەلای خوای گەورە و لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی ژیانی تووشی چەندین تاقیکردنەوەی ناخۆش هات، پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ ناچاربوو خۆشەویستترین جێگای جێبهێڵێت کە مەککەی پیرۆز بوو، و دڵ تەنگ بوو بە جێهێشتنی، و تەواو مناڵەکانی پێش خۆی مردن تەنها فاطمەی نازادار نەبێت{خوای گەورە لێی ڕازی بێت} دوای خۆشەویستمان ️ ﷺ گەڕایەوە لای خوای پەروەدگار،....و پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ تووشی چەندین تاقیکردنەوە و ناخۆشی تر هات، لەگەڵ ئەوەشدا هەر خۆشەویست بوو لەلای خوای گەورە و بەڕێزیشیان خوای گەورەی خۆش ئەویست...

پێغەمبەران علیهم سلام ئەو کەسانەن کە لە ژیانیاندا تووشی زۆرترین ناخۆشی هاتوون و لەگەڵ ئەوەشدا زۆر خۆشەویست و بەڕێزن لەلای خوای تعالی، باوکمان ابراهیم{سەلامی خوای گەورەی لێبێت} تاقیکرایەوە بە سەربڕینی اسماعیلی کوڕی، کە بەڕاستی شتێکی قورسە....
پێغەمبەر ئەیوب {سەلامی خوای گەورەی لێبێت} ١٨ساڵ نەخۆش بوو و مناڵەکانی لەیەک کاتدا خوای گەورە بردیانیەوە و ماڵەکەی بەیکجار نەما،......نموونەی زۆۆر هەن لەسەر نەخۆشی و ناخۆشی پێغەمبەران و پیاو چاکان، خۆ هەمووشیان خۆشەویستن لەلای خوای گەورە و هەمووشیان خوای گەورەیان خۆش ئەوێت...

پێغەمبەری نازدارمان ️ ﷺ دەفەرمێت{الدنيا سجن المؤمن وجنة الكافر}، واتە دونیا زیندانی باوەڕدار و بەهەشتی بێ باوەڕە....
ئەم فەرموودەیە باسەکەی درێژە بەڵام فەرموودەیەکی تەواو پوخت و جوانە بۆ تێگەشتن لە ژیانی باوەڕدار و بێ باوەڕ...

ئێستا زۆرێک ئەڵێن خۆ ئێمە پێغەمبەر نیمان ئەو هەموو ئارامییەمان هەبێت.....
باشە خۆ پێغەمبەرانش بەندەی خوای گەورەن و هەر خوای گەورە درووستیانی کردووە، ڕاستە هەرگیز بە پلەیان ناگەین بەڵام ئەتوانین شوێن پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ بکەوین و بەڕێزیان چۆنیان کردووە ئێمەش وەها بکەین.

و گەر خوای گەورەمان خۆش بووێت و ئەوە بکەین کە فەرمانمان پێ ئەکات بڵێی خوای گەورە خۆشمانی نەوێت!!!!؟
گەر خوای گەورە کاتێک بەندەیەکی خۆش بوێت فرمان بە جبریل{علیە سلام} ئەکات ئەو بەندەییەی خۆش بوێت، و بەڕێزیان بانگی خەڵکی ئاسمانەکان ئەکات ئەو بەندەیان خۆش بوێت، و دواتر وەها لە خەڵکی زەوی ئەکات ئەویان خۆش بووێت.!!

ئێستا لە هەر موسڵمانێک بپرسی بڵێی ئایە پێغەمبەری نازدارمان ️ ﷺ خۆش ئەوێت، ڕاستەوخۆ ئەڵێن بەڵێ بەدڵناییەوە. ....
باشە گەر خۆشمان بوێت بۆ شوێنی ناکەوین!!
پێمان ئەڵێت ئارام بگرین..
پێمان ئەڵێت بێ ئومێد مەبن..
بۆ فرمانەکانی جێ بەجێ ناکەین!!
گەر وەکو ئەوەمان کرد کە بەڕێزیان ️ ﷺ پێمان ئەفەرمێت ئایە دڵ خۆش نابین؟!!
ئایا ناگەین بە پلەی کەسە چاک و خۆشەویستەکان لەلای خوای تعالی؟!!
ئایە ناخ و دەروونمان ئاسوودە نابێت؟!!.....هتد

باشە لەو نیعمەتە گەورەتر چییە کە خوای گەورە بە ئیسلام ئاشنامانی کردووە و خۆشەویستی کردووە لەلامان و ڕێنوێنی کردووین بۆ ڕێگای ڕاست و ڕەوان، ئایە شایەنی ئەوە نییە هەموو ڕۆژ سوپاسی بکەین و زۆر پێی دڵ خۆش بین!!!؟...
و تووشی هەر ناخۆشیەک هاتین ئەمەمان بیربێتەوە، کە ئێمە موسڵمانین، ئێمە کەسێک پەروەردگارمانە تەواوی دەسەڵاتی هەیە، بەزەیی و لێخۆشبوونی بێ سنوورە، زانا و دانایە لە هەموو شتێک.....هتد

باشە شایەنی دڵ خۆش بوون نییە کە لە ئومەتی پێغەمبەری نازدار و زۆر خۆشەویست ️ ﷴ ️ ﷺ ین، کە ئومەتێکە چەندین تایبەتمەندی زۆر گەورە و جیاوازی هەیە وەک لە ئومەتەکانی تر!!

باشە ئەوە شایەنی دڵ خۆش بوون نییە بچیتە شوێنێک خەڵکی ئەو شوێنە خۆشیان بووێت و ڕێزت لێبگرن؟!!

الحمدللە ئومەتی پێغەمبەری نازدار ️ﷺ ئەوەندە نیعمەتی هەیە ناژمێردرێن کە شایەنی ئەوەن پێی دڵ خۆش ببین...
گەر موسڵمان بیەوێت دڵ خۆش بێت بیر لەو هەموو نیعمەتە ئەکاتەوە و دڵ خۆش ئەبێت. ..
بەبینی سەرکەوتنی اسلام لە هەر شوێنێ بێت دڵ خۆش ئەبێت..
بە بینینی پێکەنین و ئاسوودە بوونی هەر خوشک و برایەکی موسڵمانی دڵ خۆش ئەبێت.
بە لابردنی هەر خەمێک لە خەمەکانی خوشک و برای موسڵمانی دڵ خۆش ئەبێت.
الحمدللە ئێمەی موسڵمان هۆکارمان زۆۆۆۆر زۆۆۆرە بۆ دڵ خۆش بوون و درووست بوونی هیوا و بێ هیوا نەبوونمان گەر بمانەوێت.

بۆیە با دڵ خۆشی و هیوا و ئاسوودەیمان بە هیچ کەس و هیچ بارودۆخێک نەبەستینەوە..
تاکە کەس بۆ هەمیشە خۆمانی پێوە پەیوەست بکەین بۆ هەموو شتێک با خوای باڵادەست بێت.
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹

✍️مشتاقة الحبیب

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..
دونیا بە بێ ئازار نابێت، بەڵام لەسەر خۆمان دەمێنێتەوە کام ئازار شایستەیە هەڵیبژێرین💔💔..

💔ئازاری گوناھ و تاوان و بەفیڕۆدانی کات لە خۆڕا💔🥀؟!
یان
💔ئازاری پاککردنەوەی دەروون و ڕێکخستن و باشکردنەوەی❤️🌹؟!
هەردووکیان بە ئازارن💔، بەڵام یەکێکیان شایەنێتی و ئەوی تر نا.
دانەیەکیان بەرەو لەناوچوونمان دەبات💔، و ئەوی تر بەرەو بەهەشت ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌❤️🌸🌹.

لەسەر هەموو ژیرێکە ئەو ئازارە هەڵبژێرێت کە شایستەیە🥰.

✍️وەرگیراوە.
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..
گــەر ڕۆژێــڪ لـــە هــەواڵی کــەسە ئــەزیزەڪەت نەپرسیــت یــان ســەلامێڪی لــێ نــەکەیـت، ڕۆژەکـــەت چــۆن تێـــپەڕ ئەبێــت؟! گـــەر بــۆ مــاوەیەڪیش بێــت دڵ تـــەنگ ئەبــیت.

لــەهەر کــەسێکمــان بپرسیــن تــا چــەند پێغەمـــبەری ئــەزیزمان ﷺ خــۆش ئەوێـــت؟
ئــەڵێــین لە دایڪ و بـاوڪ و خــۆمان و هـــەموو کـــەسێکمان زیـــاتر خــۆشمان ئەوێــت❤️.


بـــاشە گــەر بـەو شێــوەیەیە ئـەی هــەموو ڕۆژێــڪ ســەلامێــڪ ئــەنێریــن بۆ ســەروەر و پێـــشەوا و ڕابــەر و مـــامۆستا و پێغەمـــبەر و تڪــاڪاری ڕۆژی دوایـــمان؟؟!!😔💔

ئایا فـــەرمان و ســوننـــەتەکانی جێبەجـــێ ئــەکــەین؟!


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..

ڕۆح مەیلی ئەوەی هەیە کە لەگەڵیدا دەگونجێت و ئەم مەیلە لە مرۆڤدا بۆ پێویستی مانەوەی دروست بووە و پێی دەوترێت ئارەزوو، چونکە خۆشەویست دەبێت لەلای خاوەنەکەی. بۆیە هەموو بەڵاکان لە ئارەزووەکانتدایە و هەموو چارەسەرەکەش لە دژایەتیکردنتدایە لەگەڵیدا.

*باس لە ئارەزووی حەرامە.


‌‌#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..


{حوکمی ڕۆژی ڤالانتاین}

شێخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله دەفەرموێت:
ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی جەژنی خۆشەویستی (ڤالانتاين) دروست نییە لە چەند ڕوویەكەوە :

یەكەم : ئەوە جەژنێكی داهێنراوە و هیچ بنەمایەکی نییە لە شەرعدا.
دووەم : ئەوە سەردەكێشێت بۆ عەشق و دڵداری .
سێیەم : سەردەكێشێت بۆ سەرقاڵ بوونی دڵ بە هاوشێوەی ئەو شتە بێنرخانە كە پێچەوانەی ڕێبازی پێشينە چاكەكانە ـ رضي اللّه عنهم ـ

جا حەڵاڵ نییە کە لەو ڕۆژەدا هیچ شتێك لە ڕێوڕەسمی جەژنەكە ئەنجام بدرێت چ لە خواردن یان خواردنەوە یان لە جلوبەرگ یان دیاری بەخشين وە جگە لەوانەش.
وە پێویستە لەسەر موسوڵمان كە سەربەرز بێت بە دینەکەیەوە وە ساویلکە نەبێت كە شوێنی هەموو قسەكەرێك نەكەوێت.



#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..

ئەوەی بە ڕۆژی یان جەژنی ئافرەتان ناسراوە، کە هەموو ساڵێک لە هەشتی مانگی ئاداردا خەڵکێکی زۆر ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، لە نێو ئەو بیدعانەیە کە چووەتە ناو ماڵی موسڵمانانەوە، بەهۆی کەمتەرخەمییان لە حوکمەکانی ئایینەکەیان و ڕێنمایی یاساکانی پەروەردگاریان، و لاساییکردنەوەی ڕۆژئاوا و شوێنکەوتوانیانە لە هەموو ئەو شتانەی کە بۆیان دەیخاتە ڕوو، و پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ دەفەرمێت:
{من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد}.
واتە هەر کەسێک شتێک دابهێنێتە ناو بابەتەکەمانە{کە ئیسلامە} و تێیدا نەبێت ئەوە ڕەت دەکرێتەوە.

حوکمی بەخشینی دیاری بە ئافرەتان لە ئەم ڕۆژەدا:-
پیاو دەبێت لە هەموو کاتێکدا ڕێز لە ئافرەتەکان بگرێت و دیارییان بۆ بکات (دایک یان خوشک یان هاوسەر یان پور و داپیرە و هەر ئافرەتێکی تری خێزانەکەی بێت جیاوازی نییە)، و سەبارەت بە ڕێزگرتن و دیاری بەخشین پێیان تایبەت لە ئەم بۆنەیەدا، ئەوە بیدعەیە و ڕێگەپێدراو نییە...

واللە اعلم.

بە بیروڕای ڕۆژئاوا بێت ئافرەتان تەنها یەک ڕۆژ لە ساڵەکەدا ئەبێت ڕێزیان لێ بگیرێت و دوو ڕۆژ دیاریان پێ بدرێت و خۆشەویستییان بۆ دەرببڕێت ئەویش لە ڕۆژانی ڤاڵانتاین و ٨ی ئادارە، بەڵام الحمدللە لە ئیسلامەکەی ئێمە هیچ ڕۆژێکی بۆ دیاری نەکراوە، واتە ئەبێت لە هەر ڕۆژێک بێت یان لە هەموو ڕۆژێک و ئافرەتان لە ساڵێکە خاوەنی ٣٦٥ ڕۆژن نەک تەنها ڕۆژێک و للە الحمد.


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..

ـــ﷽ـــ
‌الْحَمْدُ لِلّٰه وا مانگی لێخۆشبوون و خێر و خۆشی و بەرەکەت نزیک بووەوە، لە ئێستادا زۆرێک لە موسڵمانان بەو پەڕی پەرۆشییەوە چاوەڕێی ئەکەن، بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک لە ئەو خەڵکە بە پەرۆشن بۆ ئەوەی بینەری کەناڵەکانیان زیاد بکەن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەلەفزیۆنەکان، بە داخێکی زیاترەوە بەشێک لە موسڵمانان لە بری ئەوەی چاوەڕێی لێخۆشبوونی خوای گەورە و بەرەکەتی ئەو مانگە پیرۆزە بن چاوەڕێی فیلم و بەرنامە و کورتە ڤیدیۆی ئەو کەناڵانە ئەکەن، جا لە سەرووی هەموو ئەوانەشەوە هەموو شتەکان کۆپی یەکتر و ساڵەکانی پێشوون، بە پوختی ئەو شتانەی کە زۆر بڵاو ئەکرێنەوە

*قاپ شۆردنی کچان(ئەڵێی بزانم چی ئەبێت بە کەمێک زیاتر کارکردن).
*فریانەکەوتنی کوڕان بۆ پارشێو کردن.
*پەلە کردن و هەڵە کردن لە کاتی ڕۆژوو شکاندن.
*خەوتن تا بانگی عەسر.
* بەرنامەی پێشبڕکێ و دیاری.
*بەرنامەی پرسیارکردن کە ئێوارە لە کوێ و چیت خواردووە.
*کۆمەڵێ شتی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان.

و بە داخەوە هەر هەموویشی شتی دووبارە و دەبارە و بێ سوود و بێ کەڵکن...
بەو هیوایەم بە ئاگا بێینەوە و ڕەمەزانی ئەمساڵ خۆمان بە دوور بگرین لەم هەموو کات بە فێڕۆ دانە، کێ تەمەنی مسۆگەر کردووە تا ساڵێکی تر؟!
یان کێ خۆی بۆ ئەم ڕەمەزانە داناوە؟!
لە ئێستاوە با نیازی ئەوە بێنین کە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه ئەم ڕەمەزانە کاتمان بەو شتە بێ واتایانە بە فێڕۆ نادەین و لە بری ئەوە خەریکی زیکر و قورئانی پیرۆز و پەرستن ئەبین، گەر بە ڕەمەزانش نەگەین و گەر نیازێکی پاکمان هەبێت و لە دڵەوە وتبێتمان ئەوە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه بێ بەش نابین لە پاداشتی...

با بە ئاگا بێینەوە و ئەم کاتە بە نرخانە لە دەست خۆمان نەدەین بە شتی دونیایی و کاتی...
و بەو هیوایەی چیتر هەرچیمان خوارد وێنەی نەگرین و بڵاوی نەکەینەوە، چونکە کەسانێکی زۆر هەن لە توانایان نییە ئەو شتانە بکڕن و پێداویستییەکانیان پڕ بکەنەوە، با هۆکارێک نەبین بۆ ئەوەی ئەو کەسانە حەزیان بە شتانێ بچێت کە لە توانایان نییە دابینی بکەن، با مردن و کۆتایی و سزا و پاداشتمان هەمیشە لە بیر بێت...

بە هیوای سوود...

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..
ـــ﷽ـــ
کۆمەڵێکی تێگەشتنی تەواو هەڵە سەبارەت بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان:-
*مانگی خەوتن بە درێژایی ڕۆژ.
*مانگی خواردن.
*مانگی دەرچوون بۆ دەرەوە دوای ڕۆژوو شکاندن.
*مانگی دانشتن بە دیار فیلم و بەرنامە و یاری...هتد تاکو بەیانی.

بە داخێکی زۆر زۆرەوە ئەوەی بڵاوە لە نێو کۆمەڵگەمان هەموو ئەو شتانەی سەرەوەیە، وا ئەزانرێت بە ئەو شتانە پێش ئەکەوین...
ڕاستە پێش ئەکەوین
بەڵام لە چی؟!!
پێش ئەکەوین لە کاروانی ئەو کەسانەی خۆیان بێ بەش ئەکەن لە تام و چێژ و پاداشتی زۆری مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، و زۆر زۆر دوا ئەکەوین لە کاروانی براوەکان.

بەو هیوایەم بە ئاگا بێینەوە و واز لە ئەم خووە دواکەوتووییە بێنین و بگەڕێینەوە سەر ڕێبازی ڕاستەقینەی پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷴ ﷺ و هاوەڵان، نەک ڕێبازی مۆدێرن و دواکەوتووی.

با لە ئێستاوە بڕیار بدەین کە إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه ڕەمەزانی ئەمساڵمان وەکو ڕەمەزانی ساڵانی پێشوو نابێت و زۆر جیاوازتر ئەبێت إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه...
با ئەم هەلە مەزنە لە دەست نەدەین إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه گەر گەشتین پێی، هیچ کاتێک ئەوە لەبیر نەکەین تەمەن بە دەستی خۆمان نییە هەرکاتێک خوای گەورە فەرمانی کرد بە ڕووح کێشانمان هیچ هێز و دەسەڵاتێک نییە بۆ گەڕانەوەی...

چی ئەبێت گەر ئەم ڕەمەزانە جیاواز بێت لە ڕەمەزانەکانی تر و شوێن شەو و ڕۆژ نەگۆڕینەوە بەڵکو بەشێک لە شەو بخەینە سەر ڕۆژمان بۆ پەرستن و زۆربەی ڕۆژەکەشمان بۆ پەرستن دانێین؟!!!


خوای گەورە پەنامان بێت و ڕێنوێنیمان بکاتبۆ هەمیشە...

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..
بەیانی
چەنی مانگە؟
و زۆرێک لە خەڵکی چی دەکەن و بە چییەوە سەرقاڵ دەبن؟
و چییە؟

بەیانی
ـــ (٢٠٢٣/٤/١)
ـــ بە درۆ کردنەوە سەرقاڵ دەبن بە ناوی گاڵتە کردنەوە.
ـــ درۆی ١ی نیسانە.
باشە حوکمەکەی چییە لە ئیسلامدا؟

بەشێک لە موسڵمانان بە شوێن كەوتنى بێ باوەڕان خۆشحاڵن بە هاتنى (١) ى نیسان و وا ئەزانن درۆكردن لەم ڕۆژە ڕێگە پێدراوە و ئاساییە بەبێ ئەوەى شەرع ڕێگەى پێ دابن، درۆكردن لەو ڕۆژە بۆ خۆیان ئەشەرعێنن، بێ ئاگا لەوەى كە هەموو ڕۆژەكان لاى خوا جیاوازیان نیە. وە بێ ئاگا لەوەى كە درۆكردن لە ئیسلامدا هەر درۆكردنە و هێندە قێزەوەنە لە هیچ ڕۆژێكدا ڕێگەى پێنەدراوە و لەهەر ڕۆژێكدا بێت هەر تاوانە، بەڵكو زانایان لە تاوانە گەورەكان ئەیژمێرن.
و لە فەرموودەیەکدا پێغەمبەری نازدارمان ️ ﷺ لە فەرموودەیەکدا دەفەرمێت:-
{عَلَيْكُمْ بِالصِّدْقِ, فَإِنَّ اَلصِّدْقَ يَهْدِي إِلَى اَلْبِرِّ, وَإِنَّ اَلْبِرَّ يَهْدِي إِلَى اَلْجَنَّةِ, وَمَا يَزَالُ اَلرَّجُلُ يَصْدُقُ, وَيَتَحَرَّى اَلصِّدْقَ, حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اَللَّهِ صِدِّيقًا, وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ, فَإِنَّ اَلْكَذِبَ يَهْدِي إِلَى اَلْفُجُورِ, وَإِنَّ اَلْفُجُورَ يَهْدِي إِلَى اَلنَّارِ, وَمَا يَزَالُ اَلرَّجُلُ يَكْذِبُ, وَيَتَحَرَّى اَلْكَذِبَ, حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اَللَّهِ كَذَّابًا ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ .
واتە : پەیوەست بن بە ڕاسگۆییەوە ، چونكە بەڕاستی ڕاستگۆیی ڕێنماییت دەكات بۆ چاكە، وە چاكەش ڕێنماییت دەكات بۆ بەهەشت، وە پیاو(مرۆڤی موسڵمان پیاو بێت یان ئافرەت جیاوازی نییە) بەردەوام ڕاست دەكات و بە دوای ڕاستیدا دەگەڕێت تاوەكو لە لای خوای گەورە بە زۆر ڕاستگۆ دەنووسرێت، وە وریا و بە ئاگا بن لە درۆ ، چونكە بەڕاستی درۆ ڕێنماییت دەكات بۆ خراپە، وە خراپەش ڕێنماییت دەكات بۆ ئاگری دۆزەخ، وە پیاو(مرۆڤی موسڵمان پیاو بێت یان ئافرەت جیاوازی نییە) بەردەوام درۆ دەكات و بە دوای درۆدا دەگەڕێت تاوەكو لە لای خوای گەورە بە زۆر درۆزن دەنووسرێت.

وە پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ لە فەرموودەیەكی تردا درۆی بە یەكێک لە نیشانەكانی دووڕوو(منافیق) داناوە و دەفەرمێت:-
{آيَةُ الْمُنَافِقِ ثَلَاثٌ : إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ , وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ , وَإِذَا ائْتُمِنَ خَانَ}مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: نیشانەی مرۆڤی دوو ڕوو سێ شتە:-
ئەگەر قسە بكات درۆ ئەكات، وە ئەگەر بەڵێن بدات نایباتە سەر، وە ئەگەر ئەمانەتی لەلا دابنرێت خیانەتی لێ دەكات.


بە کورتی درۆ هەر درۆیە و لە ئیسلام درۆی ڕەش و سپی و ڕەنگاوڕەنک بوونی نییە و هەر حەرامە جگەلە حاڵەتەکانی{جەنگ و ئاشتەوایی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هاوسەران، ئەمانش ڕێسا و سنووری خۆیان هەیە}، و پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ گاڵتەی کردووە، بەڵام ئەوەی وتوێتی لە ڕاستی زیاتریان نەفەرمووە، و بە گاڵتەکانی زیانی بە کەس نەگەیاندووە، وەکو لە فەرموودەیەکدا سەروەری ئەزیزمان ️ﷺ دەفەرمێت:-
{إنِّي لأمزَحُ ولا أقولُ إلَّا حقًّا......}
واتە: من گاڵتە دەکەم و لە ڕاستی زیاتر ناڵێم.

✍️سوود وەرگیراوە لە وێب سایتی وەڵامەکان بە گۆڕانکارییەوە.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..

🌾لە کاتی نزاکردندا سەرقاڵ مەبە بە وردەکارییەکانی کێشەکە، بەڵکو سەرقاڵی هێزی و توانای خودای گەورەبە.🌾

د. أحمد عبدالمنعم
#خوا_گەورەیە
#بەئاگا_وەرەوە...

ـــ﷽ـــ

ئەزانن گەر زایۆنییەکان لە مزگەوتی ئەقسای پیرۆز قوربانی بکەن لە جەژنی"فوصح"یان ئەیانەوێت چی بکەن لە دوای قوربانییەکەیان؟!!


🔴ئەیانەوێت مزگەوتی ئەقسای پیرۆز بڕوخێنن، لەبەر ئەوەی بە بیروباوەڕی ئەوان "پەیکەر" گوایە پەرستگایەکەی ئەوان بووە و پێغەمبەر سولەیمان(سەلامی خوای گەورەی لێ بێت) بونیاتی ناوە و لەو شوێنە قوربانی کراوە و بە تێپەڕبوونی کات بە نەکردنی قوربانی ئەو پەرستگایە نەماوە، و شوێنی ئەو پەرستگایە لە ژێر مزگەوتی ئەقسای پیرۆزە، بۆیە بە قوربانی کردنەکەیان ئەیانەوێت مزگەوتی ئەقسای پیرۆز بڕوخێنن، و وەکو سەلماندی بوونی جوولەکەکان لە مزگەوتی ئەقسا...
و بۆ ئەم مەبەستەش ئەوە بە درێژایی چەندین ساڵە ڕێکخراوە جوولەکە و گەورەکانی زایۆنییەکان هەموو ساڵێک ماوەیەک پێش ئەم جەژنەیان بە سەدان و هەزاران دۆلار وەکو دیاری بۆ ئەو کەسە دائەنێن کە قوربانی ئەکات لە ناو مزگەوتی ئەقسای پیرۆز یان قوربانییەکە ئەباتە ژوورەوەی مزگەوتەکە...

و هەموو ساڵێک لە کاتی ئەم جەژنەیە چەندین خوشک و برامان لە قودس شەهید ئەکرێن و بریندار و زیندانی ئەکرێن.

گەر هیچمان لە دەسەڵات نایەت با لە نزای خێر بێ بەشیان نەکەین.
ئەی پەروەردگاری میهرەبانمان هەر خوشک و برایەکمان ئەبنە قوربانی بە شەهیدیان دانێ و ئارامی ببەخشە بە خۆشەویستانیان، و شیفای خێرای بریندارەکانیان بدە و بەندکراوەکانیان ئازاد بکە، و جێگیری و ئارامی و بەردەوامی بە هەموویان ببەخشە...
ئامین...

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە...
ـــ﷽ـــ
🌹 السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
میوانە ڕووح سووکەکەمان وا ئەڕوات و بەجێمان ئەهێڵێ و مەگەرخوای گەورە بزانێت بۆ جارێکی تر بە خزمەتی ئەگەینەوە یان نا، بۆیە بە ئاگا و ئەم دە ڕۆژ و شەوە پڕ خێر و بەرەکەتە لە دەستی خۆت مەدە و بگەڕێوە لای خوای گەورە و هیچ کاتێک بۆ هیچ شتێکی باش و حەڵاڵ لە خوای گەورە بێ هیوا مەبە،️ اللّٰه ﷻ زۆر لەوە گەورەتر و میهرەبانترە کە ئێمە بیری لێ ئەکەینەوە...

بۆ ئەوەی إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه لە دوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیش بەردەوام بیت خوێنەری ئەم کتێبە بچووکەی نووسەری بەڕێز "سالار عومەر" بن، إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه سوودی باشی ئەبێت گەر لە ئێستاوە دەست بە جێبەجێ کردنی بکەن و ئەم ڕۆژ و شەوە پیرۆزانە لە دەستی خۆتان نەدەن و ئەو هەنگاوانەی تیا جێبەجێ بکەن، خوای گەورە جێگیری و بەردەوامی و دامەزراوی بە هەموومان ببەخشێت...🌹

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
ئەتوانن خوێنەری کتێبەکە بکەن لە ئەم بەستەرەی خوارەوە:-

https://www.mediafire.com/download/xud29ewd382k4lj
#بەئاگا_وەرەوە...
ـــ﷽ـــ
ئەی باوکی بەڕێز منداڵەکەت تەمەنی چەندە مەڵێ هێشتا بچووکە بۆ نوێژ و قورئان خوێندن و ڕۆیشتنە مزگەوت و فێرکردنی کار و ڕەوشتی بەرز و جوان، سُبْحَانَ ‌اللّٰه‌‌‎ زۆربەی منداڵەکان لە تەمەنی دوو ساڵ بەسەرەوە چی بکەیت وەریئەگرن و دووبارەی ئەکەنەوە و فێری ئەبن، منداڵی وەها هەیە لە تەمەنی یەک ساڵی یان پێش یەک ساڵی دەست بە وەرگرتنی شتەکان ئەکەن.
بۆیە تۆش منداڵەکەت تەمەنی چەندە بە کەمی مەبینە و مەڵێ منداڵە، هەموو نوێژێک دەستی بگرە و لەگەڵ خۆت بیبە بۆ مزگەوت و دوای تەواو بوونی نوێژ گەر دوو ئایەتی قورئانی پیرۆزیش بێت فێری بکە با منداڵەکەت لەگەڵ"نوێژی بە کۆمەڵ و قورئانی پیرۆز گەورە بن" نەک لەگەڵ ئینتەرنێت و تابلێت و مۆبایل، و دواتر کە گەورە بوو بڵێن لە دەستی ئێمە دەرچووە و ناتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین...

ئەی دایکی بەڕێز تۆش بەهەمان شێوە گەر منداڵەکەت کچە هەموو نوێژێک دەستەکانی بگرە و لەگەڵ خۆت نوێژی پێ بکە و فێری قورئانی پیرۆزی بکە بەبێ گوێدانە ئەوەی منداڵەکەت تەمەنی چەندە فێربوون و وەرگرتنی شتەکان بە تەمەن نییە، گەر خوێندەواریتیش نییە ئەتوانیت دایبەزێنیتە ناو مۆبایلت، و گەر منداڵەکەتیش کوڕە و باوکی بەهۆی کارەوە لە ماڵەوە نییە، ئەتوانیت منداڵەکەت بە مامی یان خاڵی یان باپیری و کەسە نزیکە باوەڕپێکراوەکانت بسپێریت لەگەڵ خۆیان بیبەن بۆ مزگەوت، گەر ئەوەش نەبوو بە هەمان شێوەی منداڵە کچەکەت مامەڵەی لەگەڵ بکە، دڵنیابن هیچ شتێک بێ چارەسەر نییە گەر خۆمان بمانەوێت و هەوڵی بۆ بدەین.

و یەک داوایەک لە برا بەڕێزەکان، زۆربەی کات لە مزگەوتەکان ئەبینین لە منداڵەکان توڕە ئەبن و دەریان ئەکەنە دەرەوە، تکایە لەبری ئەوە دەستەکانیان بگرن و بیانخەنە ڕیزی خۆتانەوە، گەر منداڵتان نییە فێری بکەن ئەوا فێری ئەو منداڵانە بکەن، دڵنیابن گەر ئەو منداڵانە کەسانێکی خەمخۆریان هەبوایە ئەوا ئەوان دەستیانیان ئەگرت و فێریانیان ئەکرد، و ڕەنگە هەیانبێت و لەسەر کار بێت، بۆیە بەڕێزیشت ئەو کارە گەورەیە بکە و فێری بکە، إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه پاداشتی خۆت وەرئەگریتەوە، تکایە با دەربارەی مزگەوت و ئەو کەسانەی ئەچنە مزگەوت نموونەیە جوان نیشانی منداڵەکان بدەین نەک نموونەیەکی ناشرینی توندوتیژ...

منداڵەکان لە گەورەکانەوە فێر ئەبن، گەر باوکی یان دایک یان خوشک یان هەر کەسێکی نزیکی یان بێگانەیەکی بۆ منداڵێک ئەوا نموونەیەکی جوانی موسڵمانێکی ڕەوشت بەرزبە نموونەیەکی درووستکەربە نەک ڕوخێنەر...



وێنەکەش وێنەی منداڵێکی چاوگەشە لە کاتی زیندوو کردنەوەی شەوێک لە شەوەکانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ئەمساڵ، خوای گەورە نموونەی وەکو کەسە خەمخۆرەکانی ئەم منداڵە زیاد بکات و بەرەکەت بخاتە تەمەن و کاتیانەوە و بیخاتە سەر تەرازووی کارە چاکەکانیان.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە...

#شەوی_بیست_و_نۆ

بە داخەوە زۆرێکمان هەر لەگەڵ تەواو بوونی شەوی ٢٧ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وا دەزانین کە ڕەمەزان تەواو بووە، بەڵام وا نییە، چەندین فەرموودەی پیرۆزمان هەیە کە پێمان دەفەرموێت دەست بگرین بە شەوانی دوای ٢٧ی ڕەمەزانیشەوە، بۆیە با بەو شێوەیە نەکەین و هەوڵبدەین بەردەوام بین إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه...


🔴ئەمشەو شەوی بیست و نۆیە، وە شەوێکی پڕ بەرەکەتە، وە لەوانەیە دوا شەوی ئەم مانگە پیرۆزە بێت، وە لەوانەیە شەوی قەدر بێت، وەک چۆن لە صحیحی بوخاری لە پێغەمبەرەوە️ ﷺ هاتووە{...فالْتمِسوها في التَّاسعةِ والسَّابعةِ والخامسةِ}، و چەند فەرموودەیەکی تر.

کارەکان بە پێی کۆتاییەکانیانە...
🔺کۆتایی بە ئەم مانگە بێنە بە تەوبە کردن و نزا کردن و پاڕانەوە، و داوا کردنی وەرگرتنی کارەکان و بەردەوام بوون لەسەر پەرستن دوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز...
🔺 لە ئەم شەوەدا تیرەکەت بهاوێژە و مەهێڵە شەیتان ڕێگریت لێ بکات...
🔺ڕەنگە ئەم شەوە شەوی ڕزگاربوونتان بێت لە ئاگر، بۆیە کەمتەرخەم مەبن.
🔺ڕەنگە ئەم شەوە شەوی وەڵامدانەوەی دوعاکانتان و بەدیهێنانی ئاواتەکانتان بێت، بۆیە تەمبەڵی مەکەن.
🔺ڕەنگە ئەم شەوە شەوی وەرچەرخانی ژیانتان بێت و دەروازەی ڕاستکردنەوە پەیوەندیتان بێت لەگەڵ خوای گەورە، بۆیە زۆر لە دەرگاکە بدەن، هەرکەسێک زۆر لە دەرگا بدات ئەگەری کردنەوەی هەیە بۆی.
🔺 کاتژمێرە شاراوەکەت کە ڕزگاربوونتانی تێدایە، و چاکەکانتان کە تەرازووەکەتان قورس دەکات لە ڕۆژی دواییدا ڕەنگە لە ئەم شەوەدا بێت بۆیە پشت گوێی مەخە.


🔺ئەی گەر بزانن کە ئەم شەوەتان خەونی خەڵکی گۆڕستانەکانە کە پەڕەکانیان دەق کراوە و هەڵگیراون و بە کارەکانیان ماونەتەوە...

🌺یەکێک لە نیشانەکانی ڕاستگۆکان لە ڕێگای خوای گەورە ئەوەیە کە بەردەوان لە دروێنەی ئەم مانگە پیرۆزە، تەنانەت ئەگەر تەنها ساتێکیشی لێ بمێنێتەوە.

وە یەک خولەکی ڕەمەزان هیوایەکی گەورەیە بۆ ڕەحمەتی خودا گەورە و نیعمەتەکانی کە کۆتاییان نییە.🥰

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە...

إبن جوزي(ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت) ئەڵێت:-
لەسەر دەستم زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس تەوبەیان کرد، و زیاتر لە ٢٠٠ نەفس موسڵمان بوون.
و ئەڵێت ڕۆژێک سەیری دەوروبەری خۆم کرد زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە دەوروبەرمن،
جا وتم چۆنە بۆت گەر ئەوان ڕزگاریان بوو و خۆت تیاچوویت؟!

بۆیە گەر وتەیەکی خێر ئەڵێین یان کەسێک لە هەڵە و تاوانێک دوور ئەکەینەوە بە ئاگا بێینەوە نەڵێین تەواو من کەسێکی بەهەشتێم و فیز و لوت بەرزی نەمانگرێت، لەوانەیە هەر ئەو فیز و لوت بەرزییە بەرەو دۆزەخمان بەرێت پەنا بە خوای گەورە🥀🍁...


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە
🥀🍁خوشک و برای موسڵمانم ڪە دەزانیت هۆکاری بۆ دڵ خۆش بوونی دەوروبەرت، بە هیچ شێوەیەڪ مەهێڵە هەڵە و قسەی کەسێک بتڕوخێنێت و بێزار و ماندووت بکات لە دەوروبەرت، مەهێڵە ببێتە هۆی ئازاردانت و دابڕانت لە دەوربەرت، هەموو شت بۆ خوای گەورە جێبهێڵە باشترین دادوەرە، ژیان کورتە و دابڕان بە هەر هۆکارێک بێت هەمیشە زۆر نزیکە لێمانەوە و دابڕانی هەمیشەیش هەموو کات نزیکترینە لێمانەوە"ئەویش مردنە"


زەردەخەنەیەک بە ڕووی خوشک و برای موسڵمانت إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه چاکەیە بۆ تۆ، جا وەرە دڵ خۆش بوونیان بە تۆ ئەبێت چی چاکەیەک بێت، بە هۆی هیچ کەسێکەوە ئەم پاداشتە لە دەستی خۆتان مەدەن...🍁🥀
#بەئاگا_وەرەوە
لە ئێستادا زۆربەی هاوسەرەکان لە یەکتر ڕازی نین، لەبەر چی؟
هۆکاری سەرەکی بێناز کردنی یەکترە، هەر ئەم بێناز کردنەش هۆکاری سەرەکی و ڕەنگە تاکە هۆکاریش بێت بۆ ناپاکی کردن لە یەکتر و پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە بە پیاو و ئافرەتی تر...
برای موسڵمانم هەمووان ئەزانین ئافرەتان حەزیان بە ناز پێدانە، چی ئەبێت گەر هەموو ڕۆژێک بەو ناو و نازناوە بانگی بکەیت کە پێی دڵخۆش ئەبێت، و بۆ هەموو شتێک دەستخۆشی لێ بکەیت...
خوشکانی موسڵمانم ئێوەش بەهەمان شێوە چی ئەبێت نازی هاوسەرەکانتان هەڵبگرن؟!
گومانتان نەبێت پیاوانیش وەکو ئافرەتان حەزیان بە ناز پێدانە...
نازپێدان بچووکترین و ئاسانترین شتە لە پەیوەندی هاوسەرێتی، و یەکێکە لە هۆکارە گەورەترەکان بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەکە و ئاسوودەبوونی هەردوو هاوسەر.
بۆیە خوشک و برای موسڵمانم بە ئاگا وەرنەوە و یەکتر بێناز مەکەن، مەبنە هۆکاری ئەوەی هاوسەرەکانتان تووشی گوناھ و تاوان بن، ئێوە بۆ پاراستنی یەکتر هاوسەرگیریتان کردووە نەک بۆ زیانی یەکتر...
#بەئاگا_وەرەوە..

ئەوەی بە ڕۆژی یان جەژنی ئافرەتان ناسراوە، کە هەموو ساڵێک لە هەشتی مانگی ئاداردا خەڵکێکی زۆر ئاهەنگی بۆ دەگێڕن، لە نێو ئەو بیدعانەیە کە چووەتە ناو ماڵی موسڵمانانەوە، بەهۆی کەمتەرخەمییان لە حوکمەکانی ئایینەکەیان و ڕێنمایی یاساکانی پەروەردگاریان، و لاساییکردنەوەی ڕۆژئاوا و شوێنکەوتوانیانە لە هەموو ئەو شتانەی کە بۆیان دەیخاتە ڕوو، و پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ دەفەرمێت:
{من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد}.
واتە هەر کەسێک شتێک دابهێنێتە ناو بابەتەکەمانە{کە ئیسلامە} و تێیدا نەبێت ئەوە ڕەت دەکرێتەوە.

حوکمی بەخشینی دیاری بە ئافرەتان لە ئەم ڕۆژەدا:-
پیاو دەبێت لە هەموو کاتێکدا ڕێز لە ئافرەتەکان بگرێت و دیارییان بۆ بکات (دایک یان خوشک یان هاوسەر یان پور و داپیرە و هەر ئافرەتێکی تری خێزانەکەی بێت جیاوازی نییە)، و سەبارەت بە ڕێزگرتن و دیاری بەخشین پێیان تایبەت لە ئەم بۆنەیەدا، ئەوە بیدعەیە و ڕێگەپێدراو نییە...

واللە اعلم.

بە بیروڕای ڕۆژئاوا بێت ئافرەتان تەنها دوو ڕۆژ لە ساڵەکەدا ئەبێت ڕێزیان لێبگیرێت و پێبدرێت و خۆشەویستییان بۆ دەرببڕێت ئەویش لە ڕۆژانی ڤاڵانتاین و ٨ی ئادارە، بەڵام الحمدللە لەئیسلامەکەی ئێمە هیچ ڕۆژێکی بۆ دیاری نەکراوە، واتە ئەبێت لە هەرڕۆژێک بێت یان لەهەموو ڕۆژێک و ئافرەتان لەساڵێکە خاوەنی ٣٦٥ ڕۆژن نەک تەنها دوو ڕۆژ وللە الحمد.
هەڵوێستی مافی ئافرەتان بەرامبەر بەئافرەتانی غەززەو کۆیلەکانی ژێردەستی دەسەڵاتداران و مافیاکان دەرخەری ئەوەیە چەند ڕاستگۆن بەرامبەر ئافرەتان و چەند بەجوانی کار ئەکەن لەژێر ناونیشانەکەیان.
گەر ڕاستگۆ بوونایە هەڵوێستیان ئەبوو بەرامبەر هەموو ئافرەتێکی ستەم لێکراو، نەک تەنها بۆ دژایەتیکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
#تەنها ناونیشانێکی بێناوەڕۆکن و هیچیتر...

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..
ئەمڕۆ
چەنی مانگە؟
و زۆرێک لەخەڵکی چی دەکەن و بەچییەوە سەرقاڵ دەبن؟
و چییە؟

ئەمڕۆ
ـــ (٢٠٢٣/٤/١)
ـــ بە درۆ کردنەوە سەرقاڵ دەبن بە ناوی گاڵتە کردنەوە.
ـــ درۆی ١ی نیسانە.
🚫سەرەڕای ئەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە بەڵام خەڵکی هەر ئەنجامیدەدەن.
گەر بەڕۆژش ئەنجامی نەدەن بەشەو دەیکەن، بیرتان نەچێت ئەوەی لەڕۆژدا حەرامە دوای بەربانگکردنەوەش هەرحەرامە، جگەلە خواردن و خواردنەوە حەڵاڵەکان.

باشە حوکمەکەی چییە لە ئیسلامدا؟

بەشێک لە موسڵمانان بە شوێن كەوتنى بێ باوەڕان خۆشحاڵن بە هاتنى (١) ى نیسان و وا ئەزانن درۆكردن لەم ڕۆژە ڕێگە پێدراوە و ئاساییە بەبێ ئەوەى شەرع ڕێگەى پێ دابن، درۆكردن لەو ڕۆژە بۆ خۆیان ئەشەرعێنن، بێ ئاگا لەوەى كە هەموو ڕۆژەكان لاى خوا جیاوازیان نیە. وە بێ ئاگا لەوەى كە درۆكردن لە ئیسلامدا هەر درۆكردنە و هێندە قێزەوەنە لە هیچ ڕۆژێكدا ڕێگەى پێنەدراوە و لەهەر ڕۆژێكدا بێت هەر تاوانە، بەڵكو زانایان لە تاوانە گەورەكان ئەیژمێرن.
و لە فەرموودەیەکدا پێغەمبەری نازدارمان ️ ﷺ لە فەرموودەیەکدا دەفەرمێت:-
{عَلَيْكُمْ بِالصِّدْقِ, فَإِنَّ اَلصِّدْقَ يَهْدِي إِلَى اَلْبِرِّ, وَإِنَّ اَلْبِرَّ يَهْدِي إِلَى اَلْجَنَّةِ, وَمَا يَزَالُ اَلرَّجُلُ يَصْدُقُ, وَيَتَحَرَّى اَلصِّدْقَ, حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اَللَّهِ صِدِّيقًا, وَإِيَّاكُمْ وَالْكَذِبَ, فَإِنَّ اَلْكَذِبَ يَهْدِي إِلَى اَلْفُجُورِ, وَإِنَّ اَلْفُجُورَ يَهْدِي إِلَى اَلنَّارِ, وَمَا يَزَالُ اَلرَّجُلُ يَكْذِبُ, وَيَتَحَرَّى اَلْكَذِبَ, حَتَّى يُكْتَبَ عِنْدَ اَللَّهِ كَذَّابًا ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ .
واتە : پەیوەست بن بە ڕاسگۆییەوە ، چونكە بەڕاستی ڕاستگۆیی ڕێنماییت دەكات بۆ چاكە، وە چاكەش ڕێنماییت دەكات بۆ بەهەشت، وە پیاو(مرۆڤی موسڵمان پیاو بێت یان ئافرەت جیاوازی نییە) بەردەوام ڕاست دەكات و بە دوای ڕاستیدا دەگەڕێت تاوەكو لە لای خوای گەورە بە زۆر ڕاستگۆ دەنووسرێت، وە وریا و بە ئاگا بن لە درۆ ، چونكە بەڕاستی درۆ ڕێنماییت دەكات بۆ خراپە، وە خراپەش ڕێنماییت دەكات بۆ ئاگری دۆزەخ، وە پیاو(مرۆڤی موسڵمان پیاو بێت یان ئافرەت جیاوازی نییە) بەردەوام درۆ دەكات و بە دوای درۆدا دەگەڕێت تاوەكو لە لای خوای گەورە بە زۆر درۆزن دەنووسرێت.

وە پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ لە فەرموودەیەكی تردا درۆی بە یەكێک لە نیشانەكانی دووڕوو(منافیق) داناوە و دەفەرمێت:-
{آيَةُ الْمُنَافِقِ ثَلَاثٌ : إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ , وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ , وَإِذَا ائْتُمِنَ خَانَ}مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: نیشانەی مرۆڤی دوو ڕوو سێ شتە:-
ئەگەر قسە بكات درۆ ئەكات، وە ئەگەر بەڵێن بدات نایباتە سەر، وە ئەگەر ئەمانەتی لەلا دابنرێت خیانەتی لێ دەكات.


بە کورتی درۆ هەر درۆیە و لە ئیسلام درۆی ڕەش و سپی و ڕەنگاوڕەنک بوونی نییە و هەر حەرامە جگەلە حاڵەتەکانی{جەنگ و ئاشتەوایی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هاوسەران، ئەمانش ڕێسا و سنووری خۆیان هەیە}، و پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ گاڵتەی کردووە، بەڵام ئەوەی وتوێتی لە ڕاستی زیاتریان نەفەرمووە، و بە گاڵتەکانی زیانی بە کەس نەگەیاندووە، وەکو لە فەرموودەیەکدا سەروەری ئەزیزمان ️ﷺ دەفەرمێت:-
{إنِّي لأمزَحُ ولا أقولُ إلَّا حقًّا......}
واتە: من گاڵتە دەکەم و لە ڕاستی زیاتر ناڵێم.

✍️سوود وەرگیراوە لە وێب سایتی وەڵامەکان بە گۆڕانکارییەوە.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_وەرەوە..
ئەی موسڵمانی هەڵخەڵەتێنراو بەڕووکەشی ڕۆژئاوا #بەئاگا_وەرەوە، ئەوەی ڕۆژانە لەڕۆژئاوا بانگەشەی بۆ ئەکەن و ئەیبینین و ئەیبیستین هیچیان ڕاست نین دەربارەی مافی ئافرەتان و مافی مرۆڤ، ئەوەی مافە لەوێ بوونی نییە بەهیچ شێوەیەک، لەبنەڕەتدا لەلای ئەوان ئافرەت تەنهاو تەنها کاڵایەکی بێنرخەو هیچیتر نییە.

ئەوەی لەڤیدیۆکە هەیە تەنها یەک دیمەنە لەملیۆنان دیمەنی دووبارە کە لەخۆپیشاندانەکانی کۆتایی بەرامبەر بەخوێندکارانی زانکۆکان لەوڵاتانی ڕۆژئاوا ئەنجامدراون و ئەنجامئەدرێن.

خۆپیشاندانێکی هێمنانە بەبێ ئەوەی زیان بەهیچ کەسێک بگەیەندرێ و بۆ پشتیوانیکردن بێت لەڕاستی شایەنی ئەوەیە ئەوها مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت؟!!
گەر ئەوەی ڕووئەدات لەڕۆژئاوا لەیەکێک لەوڵاتە ئیسلامییەکان ڕووبدات ئەوانەی بەناوی مافی مرۆڤ و ئافرەتانەوە خۆیان دەرئەخەن ئێستا چییان ئەکرد؟!!
بێگومان ڕاگەیاندنیان سەراوژوور ئەکرد تەنها بۆ ئەوەی لەئیسلام بدەن و سووکایەتی پێبکەن و لەلای خەڵکی ناشرین بکەن.


ئەی موسڵمان تکایە #بەئاگا_وەرەوە، تەنها بەڕووکەش هەڵمەخەڵەتێ و دڵت ساردمەکەوە لەموسڵمانبوونت، بەڵکو شانازی پێوە بکەو سوپاسی خوای گەورەی لەسەر بکە.
تاکە ئایین و ڕێچکەو ڕێباز کە مافی هەموو لایەکی پاراستووەو ئەیپارێزێ تەنهاو تەنها ئیسلامە، ئەوەی ئەم ڕاستییە نازانێت إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه لەداهاتوو بۆی دەرئەکەوێت.