پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.39K subscribers
547 photos
113 videos
9 files
189 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#ئاگاداری
#وڵامەکانی تاقیکردنەوەی قۆناغی یەکەمی ژیاننامەی سەروەری خۆشەویستمان️ ﷺ.


١.پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷴ ﷺ لە شاری مەککە لە ڕۆژی دووشەممە لەدایک بووە.
ڕاستە
ل/٥٠

٢.کام لە ئەمانەی خوارەوە ناوی پێغەمبەری سەروەرمان️ی ﷺ هەڵبژارد:-
ئامینەی دایکی.
عەبدولموطەڵیبی باپیری.
ئەبو طالبی مامی.
ل/٥٠


٣. حەلیمە سەعدیە خوشکی شیری پێغەمبەری ڕابەرمانە ﷺ.
هەڵەیە.
وڵامی ڕاست دایکی شیرییەتی.
ل/٥١


٤. حەڕائـــ:-
ئەشکەوتێکی بچووکە لەسەر کێوی طور لە دووری دوو میل لە مەککەوە.
ئەشکەوتێکی گەورەیە لەسەر کێوی طور لە دووری دوو میل لە مەککەوە.
ئەشکەوتێکی گەورەیە لە دووری دوو میل لە کێوی طور لە سەرووی شاری مەککەوە.
ئەشکەوتێکی بچووکە لە دووری دوو میل لە کێوی طور لە سەرووی شاری مەککەوە.
ل/٦٦

٥. ئەوەی ئەمڕۆ خەڵکی دەیکەین لە سەرکەوتن بۆ ئەشکەوتی حەڕائـــ و نوێژی تێدا دەکەن کارێکی شەرعییە و ڕێ پێدراوە.
هەڵەیە
ل/٦٧


٦. کێ ئەمەی وت:-
"ئەی خودایە محمد م بۆ بگێڕەوە ،بۆم بگێڕەوە و چاکەم لەگەڵ بکە"

دایکە خەدیجەی خێزانی پێغەمبەری سەروەرمان️ ﷺ (خوای گەورە لێی ڕازی بێت).
ئامینەی دایکی پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ .
عەبدلموطەلیبی باپیری پێغەمبەری خۆشەویستمان ️ ﷺ .
ل/٥٦


٧. هەوڵدانی ئەبڕەهە بۆ ڕووخاندنی کەعبەی پیرۆز ٥مانگ یان ٥مانگ و نیو پێش لەدایک بوونی پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷴ ﷺ ڕوویدا.

هەڵەیە.
ل/٤٨


٨. پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷴ ﷺ تەمەنی گەیشتە........لەگەڵ ڕۆڵە و نەوەکانی گەلەکەیدا بەشداری كرد له دروستكردنەوەی كەعبه كاتێک ......لێیدا و بنەکەی ڕاماڵی.

٣٥، ئەبڕەهە.
٣٥، لافاو.
٣٦، ئەبڕەهە.
٣٦، لافاو.
ل/٦٤


٩. پێغەمبەری نازدارمان ️ ﷴ ﷺ تەمەنی شەش ساڵ بوو دایکی وەفاتی کرد.
ڕاستە.
ل/٥٥


١٠. کاتێک سینگی پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷴ ﷺ لەتکرا:-
لەلای ئامینەی دایکی بوو.
لەلای حەلیمەی دایکی شیری بوو.
لەلای عەبدولموطەلبی باپیری بوو.
ل/٥١


١١. کاتێک عەبدوڵڵای باوکی پێشەوای ئەزیزمان️ ﷴ ﷺ وەفات دەکات پێشەوامان ﷺ لەدایکبووە و تەمەنی ٢ مانگە.
هەڵەیە.

٢ مانگە لە سکی دایکی.
ل/ ٤٥


١٢. ..........بە..........وت:-
(من خاوەنی وشرتم و ماڵی خوداش خاوەنەکەی دەیپارێزێت).
ئەبو لەهەب، پاشایەکی فارسەکان.
عەبدولموطەلیب، پاشایەکی یەمەنییەکان.
عەبدولموطەلیب، پاشایەکی ڕۆمەکان.
ل/ ٤٧

١٣.عەرەبی عاریبە: ئەوانەش بریتین لەو عەرەبانەی کەدەبنە نەوەی (یەشجوبی
کوڕی یەعروبی کوڕی قەتحان).
بە عەرەبی قەحتانی و باشووریش دەنارسێن.

ڕاستە.
ل/١٥


١٤. میرنشینی .......... ئەوانەن کە خوای گەورە پێغەمبەر هود (علیە السلام)ی بۆ ناردن، لە باکووری دوورگەدا دەژیان، خاوەنی خانوو و ماڵی جوان و کارگە و کشتوکاڵی و کانی زۆر بوون.
ثەمود لە ئەحقاف.
عاد لە ئەحقاف.
سەبەئـــ لە ئەحقاف.
ل/ ٢٠


١٥. پێش هاتنی ئیسلام نیمچەدوورگەی عەرەبی لەڕووی سیاسییەوە دەبوونە سێ بەشەوە.
هەڵەیە.
ل/٢٣


١٦. پێش هاتنی ئیسلام بەگشتی لەناو عەرەبدا سیستەمی باو لەناویاندا سیستەمی...........بووە.

شارچێتی.
هۆزایەتی.
پلەبەندی.
ل/٢٣


١٧. پێش هاتنی ئیسلام هۆزی قوڕەیش دوو گەشتی گەورەیان هەبوو.
ڕاستە.
ل/٢٧


١٨. پێش هاتنی ئیسلام کۆمەڵێک پەیوەندی هەبوون بە ناو هاوسەرگیرییەوە، ئەم پەیوەندییە "ئەمەش ئەو جۆرەیە کە ١٠ پیاو لەگەڵ ژنێک هاوسەرگیری دەکەن، کاتێ کە دوگیان دەبێ دەنێرن بەشوێن هەموویاندا" کام جۆریانە:-
ڕەهط.
المضامدە.
المخادنە.
ل/٣٣


١٩.المخادنه: ئەم شێوازە ئەوەیە پیاوێک واز لە ژنەکەی بهێنێت بۆ پیاوێکی تر، لە گەورە و خاوەن پێگەی هۆزەکە وەک شاعیر یان ئەسپ سوارە یان خاوەن پلەو پایەی بەرز.

هەڵەیە.
ل/٣٠


٢٠. لە سەردەمی...... تەڵاقیان ئەنجام دەدا، بەبێ سنورێکی دیاریکراو، بۆ نموونە پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی تەڵاق دەدا و دەیگێڕایەوە، تەڵاقی دەدا و دەیگێڕایەوە بە بەردەوامی.

هاتنی ئیسلام.
پێش هاتنی ئیسلام.
دوای هاتنی ئیسلام.
ل/ ٣٧


٢١. پێش هاتنی ئیسلام هەموو عەرەب لە ڕووی ڕەوشتەوە خراپ بوون، شەیدای مەی و قومار بوون، زۆرکاتیش خەریکی پەلاماردان و ڕێگە بەکاروان گرتن....هتد
هەڵەیە.
ل/٣٨


٢٢. کەعبەی پیرۆز درووستکرا لەلایەن....
ئیبراهیم (سەلامی خوای گەورەی لێ بێت).
ئیبراهیم و ئیسماعیل (سەلامی خوای گەورەیان لێ بێت).
ئیسماعیل(سەلامی خوای گەورەی لێ بێت).
ل/٤٢


٢٣. پێش هاتنی ئیسلام دۆخی کۆمەڵایەتی عەرەب لە خراپرتین دۆخی ژیانیان دا بوون، نەزانی و نەریتی پوچ و بێبنەما هەمووانی مەست کرد بوو.
ڕاستە.
ل/٤١


٢٤. عەبدولموطەڵیب بۆ ئەنجامدانی نەزرەکەی لە بری سەربڕبنی عەبدوڵڵای کوڕی..........حوشتری سەربڕی.
سەد
هەزار
دە
ل/٤٤



٢٥. سوپاکەی ئەبڕەهە کە بۆ ڕووخاندنی کەعبەی پیرۆز ڕۆیشتن ٦ هەزار سەرباز دەبوو و ١٠ یان چواردە فیلیان لەگەڵ بوو.
هەڵەیە.
ل/ ٤٦

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری
#وڵامەکانی تاقیکردنەوەی قۆناغی دووەمی ژیاننامەی سەروەری خۆشەویستمان️ ﷺ.

١. لە کتێبەکانی سیرەدا ھاتووە کەوا حاخامەکانی یەھوود و قەشە مەسیحییەکانی ناو عەرەب باسیان لە ھاتنی پێغەمبەر ️ ﷴ ﷺ کردووە پێش ناردنی کاتێک کاتەکەی نزیک بووەتەوە.
ڕاستە.
لا/ ٥

٢. پێغەمبەری سەروەرمان️ ﷺ پێش تەمەنی چل ساڵی بە زۆری دەردەچوو بۆ ئەشکەوتی حەڕائـ.
هەڵەیە.
لا/١٧

٣. وەحی بریتییە لەوەی کە خوای گەورە لەڕێی فریشتەکانەوە ئاگاداری میللەتەکان
دەکاتەوە، لەمەبەستی دروستکردنی مرۆڤ و چۆنیەتی ژیان کردن و ئەنجامدانی
عیبادەتەکان.
هەڵەیە.
لا/٢٨.

٤. پێغەمبەری سەروەرمان ️ﷺ لە ماوەی خواپەرستی لە مەککەدا بە نهێنی کاری دەکرد بە چەندین شێواز کاری لەسەر باوەڕداران دەکرد تا پتەو و جێگیرییان بکات لەسەر باوەڕەکەیان.
ڕاستە.
لا/ ٥٢

٥. پێغەمبەری خوا هاوەڵانی پەروەردە کرد لەسەر پاک کردنەوە و پاک ڕاگرتنی دڵەکانیان لە ڕێگەی سوڕەتەکانی قورئانەوە.
ڕاستە.
لا/ ٥٢

٦. یەکەم کەس کە پێغەمبەری سەروەرمان ️ ﷺ بانگەوازی کرد بۆ ئیسلام و موسڵمان بوو دایکە خەدیجە بوو خوای گەورەی لێی ڕازی بێ.
ڕاستە.
لا/٣٢

٧. ئەبو بەکر سێیەم کەس بوو نوێژی کرد دوای پێغەمبەر و خەدیجە، دواتر کچەکانی و موسڵمانانی تر.
هەڵەیە.
لا/ ٣٦

٨. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ماڵی ئەرقەم ئەوە بوو دەتوانرا لەو ماڵەوە بە چوار ڕیگادا بچیت بۆ کەعبە و بگەڕێیتەوە، بوونی ئەم ڕێگایانە هەمیشە بژاردە بووە بۆ پاراستنی ئاسایشی موسڵمانەکان.
ڕاستە.
لا/ ٣٨

٩. ماڵی ئەبو بەکر یەکەم خوێندنگا بوو کە پێغەمبەری خوا ﷺ لە مەککە کردییەوە.
هەڵەیە.
لا/ ٤١

١٠. بۆ سەرکەوتنی هەر کارێکی نهێنی پێویستە چەند خاڵێکی سەرەکی جێبەجێ بکرێ، یەکێک لەوانە هێشتنی شوێنەوارە.
هەڵەیە.
لا/ ٤٨


١١. یەکێک لە جۆرەکانی وەحی خەونی ڕاستە.
ڕاستە.
لا/ ٢٩

١٢. ڕۆژوو پەرستشێک بوو کە موسڵمانان لە سەردەمی مەککەدا فەرمانیان پێدرابوو
ئەنجامی بدەن، جگەلە ئەمە هیچ فەرزێکی دیکە لە ئارادانەبوو.
هەڵەیە.
لا/ ٣٦

١٣. ئەو خوا پەرستییانەی کە دڵ و گیان پاراودەکەن دوو جۆرە.
ڕاستە.
لا/ ٥٣

١٤. پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ موسڵمانانی فێر دەكرد هەمیشە سەرقاڵی خوێندن و زانست بن، چونكە وڵات و جیهانی ئیسلامی تەنها بە زانست پێش دەكەوێت.
ڕاستە.
لا/ ٤٤

١٥. ناکرێت لە کاتی ئاسایی و لەکاتی ناڕەحەتیدا ماڵەکان بکرێت بە مزگەوت و دەرگایەک بێت بۆ ڕزگاربوون.
هەڵەیە.
لا/ ٥٠

١٦. "سەردەمی پێغەمبەرێک نیزیک بۆتەوە، بەدینی ئیبراهیم نێردراوە لەوڵاتی
عەرەب دەردەکەوێت، کۆچ دەکات بۆ زەوییەک لە نێوان دوو چیا دایە و خورمای لێدەچێندرێت;
ئەمە لە باسی موسڵمان بوونی کام هاوەڵدا هاتووە:-
حەمزەی مامی پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ.
🥰سەلمانی فارسی.
بیلالی حەبەشی.
لا/ ٧

١٧. ........لە پەروەردەکردنی پێغەمبەری خۆشەویستمان ️ﷺ کارێکی گشتگیرە.
🥰ڕەوشت.
ڕێز.
خۆشەویستی.
لا/٥٥

١٨. .......لە سەرووی ڕەوشتەوەیە.
ڕاستگۆیی.
مامەڵەی جوان.
🥰یەکخواپەرستی.
لا/ ٥٦

١٩. .......... ئەو کردارانەی فەرزکراون، وەک (دەستنوێژ و نوێژ و زەکات و حەج و ...تاد)
🥰ئەنجامدانی کردارەکان.
ئەنجامدانی گشتی.
لا/٥٣

٢٠. خوای گەورە پێش ئەوەی پێغەمبەرایەتی ببەخشێت بە پێغەمبەری نازدارمان️ ﷺ لە شاری مەككە دا ........ی هێنا بووە زمان و سڵاوی لە پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ دەكرد پێش بوونی بە پێغەمبەر.
🥰بەردێک.
دارێک.
ئاژەڵێک.
لا/٩

٢١. پێغەمبەری خوا️ ﷺ سەرەتای پێغەمبەرێتی بە ....... دەستی پێكرد.
دابەزینی وەحی بۆ سەر دڵی پێغەمبەری خوا️ ﷺ.
🥰خەونی ڕاست.
دابەزینی فریشتە لەشێوەی ڕاستەقینەی خۆی.
لا/١٥

٢٢. دوای ئەوەی ماوەیەک هاتنی وەحی پچڕا بۆ پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ﷺ ..... لەسەر كورسییەک لە نێوان ئاسمان و زەوى
دا خۆى پیشان پێغەمبەری نازدارمان ﷺ دا.
میکائیل.
ئیسرافیل.
🥰جوبرائیل.
لا/٣١

٢٣. لە ئەو وانانەی کە پێغەمبەری سەروەرمان️ ﷺ لە ماڵەکەی ئەرقەمدا فێری هاوەڵانی دەکرد:-
ڕێزگرتن.
🥰خۆشەویستی موسڵمانان بۆ خوا و پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ.
هەردووکیان.
لا/٤٤

٢٤. پێشەوا عەلی کوڕی ئەبی طاڵیب کە موسڵمان بوو تەمەنی چەن ساڵ بوو؟
🥰١٠
٢٠
١٥
لا/ ٣٢

٢٥. بۆ سەرکەوتنی هەر کارێکی نهێنی پێویستە چەند خاڵێکی سەرەکی جێبەجێ بکرێت لەو خاڵانەش:-
خۆ بەری کردن و نکۆڵی کردن.
نزمكردنەوەی دەنگ لە كاتی كۆبونەوەدا.
🥰هەردووکیان.
لا/٤٦


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری
#وڵامەکانی تاقیکردنەوەی قۆناغی سێیەمی ژیاننامەی سەروەری خۆشەویستمان️ ﷺ.
بمانبوورن سُبْحَانَ ‌اللّٰه‌‌‎ بەهۆی لەبیرکردنەوەوە لە کاتی خۆی دانەنرا..
إِنْ ‌شَاءَ اللّٰه لە ماوەیەکی زوودا ئەنجامەکانیش بڵاو دەکەینەوە.

١. ئەهلی مەککە باوەڕیان وابوو کە خوای گەورە درووستکەری هەموو شتێکە، بۆیە گەر پرسیارت بکردایە لێیان ئایا کێ ئاسمان و زەوی درووستکردووە دەیان وت اللە.
ڕاستە.
ل// ٩

٢. بێباوەڕانی مەککە باوەڕیان بەوە هەبوو کە خوای گەورە تاک و تەنهایە و منداڵ و خێزانی نییە.
هەڵەیە.
ل//١٠

٣. بێباوەڕانی مەککە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی هەبوو.
هەڵەیە
ل//١١

٤. بێباوەڕان پێیان وابوو نابێ پێغەمبەر️ ﷺ وەکو ئەوان مرۆڤ بێ بەڵکو دەبێت فریشتە بێ یان فریشتەی لەگەڵ بێ.
ڕاستە.
ل//١٤

٥. سونەتی خوای گەورە ئاوایە کە مرۆڤ بەگشتی و موسڵمان بەتایبەتی دەبێ بەبێ هیچ تاقیکردنەوەیە گەشتی دونیای تەواو بکات.
هەڵەیە.
ل//٤٩

٦. موصعەبی کوڕی عومەیر (خوای گەورە لێی ڕازی بێ) خۆشگوزەرانترین، و پۆشاک جوانترینی لاو بوو لە مەککە، باوک و دایکی زۆر خۆشیان دەویست.
ڕاستە.
ل//٤٣

٧. بێباوەڕان باوەڕیان بەوە هەبوو کە قورئانی پیرۆز لەلایەن خوای گەورەوە دابەزیووە.
هەڵەیە.
ل// ١٨

٨. کاتێک پیاوانی قوڕەیش ڕۆیشتنە لای ئەبو طاڵیب پێغەمبەری سەروەرمان️ ﷺ پێی وابوو کە مامی پشتی لێدەکات و ڕادەستی ئەوانی دەکات.
ڕاستە.
ل//٢٠

٩. یەکەمین ڕاوێژکار بۆ ڕێگریکردن وبەربەست لە بەردەم پێغەمبەری خوا️ ﷺ وەلیدی کوڕی موغیرە بوو.
ڕاستە.
ل// ١٥

١٠. کاتێک پێغەمبەری سەروەرمان️ ﷺ لە مزگەوت دانیشتبوو و عوتبەی کوڕی ڕەبیعە ڕۆیشتە لای و هەوڵیدا ڕێکبکەوێ لەگەڵی پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ﷺ لە سەرەتای سورەتی فوصیلەتی بۆی خوێندەوە.
ڕاستە.
ل// ٢٢_ ٢٤

١١. لە ناو قوڕەیش (ئەبو لەهەب)کە یەکێک بوو لە گەورە پیاوانیان، لە هەموویان زیاتر ئازاری پێغەمبەری سەروەرمانی دا ﷺ.
هەڵەیە
ل// ٢٨

١٢. ئەبو جەهل کاتێک ڕۆیشت بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ سەروەری مرۆڤایەتی ﷺ کە گەڕایەوە بە قوڕەیشییەکانی وت بەخوا قسەیەکم بیست هەرگیز شتی وام نەبیستووە، بەخوا نە شیعرە، نە جادووە، نە فاڵچێتییە.
هەڵەیە.
ل//٢٥_٢٦
١٣. دوای ...... ساڵ لە بانگەوازی نهێنی و پەروەردەکردنی گەنج و لاو و هەموو چینەکانی تر و ئامادەکردنیان، پێغەمبەری خوا️ ﷺ دەستی کرد بە ئاشکرا کردنی بانگەواز دوای ئەوەی لەلایەن خوای گەورەوە فەرمانی پێکرا.
١٣
٣🌸
٢
ل//٥

١٤. کاتێ ئایەتی .......... دابەزی، پێغەمبەری خوا️ ﷺ کەسە نزیکەکانی کۆ کردەوە.
حەرامکردنی مەی.
کورسی.
🌸خزمە نزیکەکانت ئاگادار بکەوە.
ل//٥

١٥. لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی کە ........... مەترسی زیاتر درووستبوو بۆ شێوازی ژیانی ئاینی لە مەککە.
🌸دەچوونە ناو ئیسلامەوە.
دەچوونە دەرەوە لە ئیسلام.
ل//٧

١٦. زۆربەی موفەسیر و نوسەرانی سیرە دەڵێن دژایەتی پێغەمبەری خوا️ ﷺ و هاوەڵەکانی........ ئیسلامەوە دەستی پێکرد.
🌸هەر لە سەرەتای بانگەوازی.
لە کۆتایی بانگەوازی.
لە دوای بانگەوازی ئاشکرا.
ل//٧

١٧. بێباوەڕان پێیان وابوو خوای گەورە هاوسەرێکی..... هەیە.
مرۆڤی.
فریشتە.
🌸جنی.
ل// ١٠

١٨. بێباوەڕان وتیان ئەی ئەو کەسەی کە قورئان نێرراوەتە خوارەوە بۆ سەرت بەڕاستی تۆ کەسێکی........
نێردراوی.
🌸شێتی.
پێغەمبەری.
ل//١٥.


١٩. بێباوەڕان قورئانی پیرۆزیان بە...... دەزانی.
قسەی خوای گەورە.
🌸شیعر.
چیرۆک.
ل//١٨

٢٠. دوای ئەو هەموو ناڕەحتی و ئێش و ئازارەی کە ڕووبەڕووی پێغەمبەری خوا️ ﷺ و هاوەڵان بووەوە، پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ﷺ بیری کردەوە لەوەی هاوەڵان کۆچ بکەن بۆ.......
مەدینە.
🌸حەبەشە.
ل// ٤٩

٢١. .....عادەتی وا بوو کە هەمیشە شوێن پێغەمبەری خوا️ ﷺ دەکەوت و لە شوێنە گشتییەکان دەیوت هەرچی ئەم پیاوە دەیڵێ وا نییە و ڕاست ناکات.
ئەبو سوفیان.
ئەبو جەهل.
🌸ئەبو لەهەب.
ل//٣١

٢٢. .............تووشی لەرزۆکی هات بەهۆی ئەوەی گاڵتەی بە پێغەمبەری خوا️ ﷺ دەکرد و لاسایی ڕێکردنی دەکردەوە.

عەبدولعوزا.
🌸حەکەمی کوڕی عاص.
عوتبەی کوڕی ڕەبیعە.
ل//٣٢

٢٣. لەو حەوت کەسەی کە یەکەمین جار موسڵمان بوونی خۆیان ڕاگەیاند جگەلە پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ﷺ و ئەبو بەکر(ئەوان خوای گەورە بەهۆی خزم و کەسیانەوە پاراستبوویانی) ئەوانی تر بەهۆی سەختی ئەشکەنجەدانەکانی قورەیشەوە هەندێک جار بە قسەیانیان دەکرد تا لە ئازارەکانیان کەم بکەنەوە تەنها........نەبێ کە بە هیچ شێوەیە گوێی لێیان نەبوو و جەستەی خۆی بەلاوە سووک بوو لەبەر خوای گەورە.

عەمماڕ.
صوهەیب.
🌸بیلال.
ل//٣٦

٢٤. .........لە ژێر ئەشکەنجە کوژرا و بوو بە یەکەم شەهید لە ئیسلامدا.
صوهەیب.
🌸دایکی عەمماڕ.
عەمماڕ.
ل// ٣٩


٢٥. عقبەی بن أبي معیط جارێکیان کراسەکە پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ لە ملی شەتەک دەدا و دەیەوێ بیخنکێنێت و. ...... دێت و ڕزگاری دەکات.
🌸ئەبو بەکر.
حەمزە.
عومەڕ.
ل// ٣٠
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری...
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌺
#وڵامەکانی تاقیکردنەوەی قۆناغی چوارەمی ژیاننامەی سەروەری خۆشەویستمان️ ﷺ.

ئامادەکراوەکان:
١. پێغەمبەری سەروەرمان️ ﷺ لە مانگی ڕەجەبی ساڵی پێنجەمی پێغەمبەرایەتیدا فەرمانی بە کۆچکردن کرد بۆ حەبەشە.
🌺ڕاستە.
ل/ ٦

٢. یەکەم کاروانی هاوەڵان بۆ حەبەشە پێکهاتبوون لە ٢١ پیاو و ٨ ژن.
🌺هەڵەیە.
ل/ ٦

٣. نوێنەرانی قوڕەیش کە ڕۆیشتن بۆ لای نەجاشی لە کاتی دووەم کۆچی موسڵمانان بۆ حەبەشە بە سەرکردایەتی ئەبو لەهەب و ئەبو جەهل بوو.
🌺هەڵەیە
ل/ ٨

٤. نەجاشی کەسێکی دادپەروەر بوو و هیچ بڕیارێکی نەدا بەبێ ئەوەی گوێ لە موسڵمانەکانیش نەگرێت کاتێک نوێنەرانی قوڕەیش ڕۆیشتنە لای.
🌺ڕاستە.
ل/ ٩

٥. نەجاشی دیارییەکانی وەرگرت لە نوێنەرانی قوڕەیش.
🌺هەڵەیە.
ل/١١

٦. لە دارولنەدوەدا قوڕەیشییەکان پیلانی ئەوەیان دانا لە هەر هۆزێکدا کەسێک دیاری بکەن بۆ کوشتنی پێغەمبەری خوا️ ﷺ.
🌺ڕاستە.
ل/ ٥٥

٧. لە دوای بەیعەتەکانی عەقەبە موسڵمانان هیچ شوێنێکیان نەما تێیدا بحەوێنەوە.
🌺هەڵەیە.
ل/ ٥٤

٨. دوای پەیمانی عەقەبەی یەکەم پێغەمبەری سەروەرمان️ ﷺ موصعەبی کوڕی عومەیری وەکو نوێنەر نارد بۆ مەدینە(یەثرب) بۆ شارەزاکردنی خەڵکی دەربارەی ئیسلام.
🌺ڕاستە.
ل/ ٥٠

٩. پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ لە کاتی شەوڕەوییەکەدا لە ئاسمانی سێیەم پێغەمبەر یوسفی بینی سەلامی خوای گەورەی لێ بێ.
🌺ڕاستە.
ل/٤٤

١٠. دایکە خەدیجە و ئەبو طاڵیب لە دوو ساڵدا مردن.
🌺هەڵەیە.
ل/ ٣٢

١١. ............بووە هۆی مردنی ئەبو طاڵیب.
شەڕ.
🌸نەخۆشی.
دوژمنانی.
ل/ ٣١

١٢. لە ڕۆژانی دوای یەکەم کۆچی حەبەشەدا پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ سورەتی........... خوێندەوە بەسەر بێباوەڕانی قوڕەیشدا.
ص
🌸النجم
الإخلاص
ل/ ٦

١٣. لە دووەم کۆچی موسڵمانان بۆ حەبەشە........... قسەکەری موسڵمانان بوو.
🌸جەعفەری کوڕی ئەبی طاڵیب.
موصعەبی کوڕی عومەیر.
خالدی کوڕی وەلید.
ل/ ٩

١٤. کاتێک کە نەجاشی داوای لە موسڵمانان کرد شتێکی بۆ بخوێننەوە لەوانەی کە بۆ پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ دابەزیووە، جەعفەر سەرەتای سوڕەتی. ......... خوێندەوە.
ص
النجم
🌸مریم
ل/ ١٠

١٥. دابڕان و گەمارۆدانی بەنی هاشم لە دۆڵی ئەبو طاڵب لەلایەن قوڕەیشەوە.......... خایاند.
🌸٣ ساڵ
٣ مانگ
٣ هەفتە
ل/ ٢٢

١٦. ڕووداوی .......... ئەوە دەگەیەنێت کە بانگەوازی پێغەمبەری خوا️ ﷺ گشتگیرە بۆ مرۆڤ و بۆ جنۆکەیشە.
🌸گوێگرتنی جنۆکە بۆ خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز لە کاتی شەو نوێژ کردنی پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ.
شەوڕەویی.
ل/ ٣٩

١٧. ئەو پیلانەی کە بێباوەڕانی مەککە لە دارولنەدوەدا دایانڕشت بیرۆکەی........بوو.
ئەبو لەهەب.
شیبەی کوڕی ڕەبیعە.
🌸ئەبو جەهل.
ل/ ٥٥

١٨. دانیشتنی بەیعەتی عەقەبەی دووەم لە. ........ بوو.
بەرەبەیان.
🌸تاریکی شەو.
نیوەڕۆ
ل/ ٥١

١٩. ساڵی ماتەمینی لە ساڵی. ......... بوو.
دەی کۆچی.
🌸دەی پێغەمبەرایەتی.
ل/ ٣١.

٢٠. ........ یەکەم ئافرەت بوو کە پێغەمبەری ئەزیزمان ️ﷺ دوای دایکە خەدیجە هاوسەرگیری لەگەڵی کرد.
دایکە عائیشە.
دایکە ماریە.
🌸دایکە سەودەی کچی زەمعە.
ل/ ٣٤


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری...
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌸
#وڵامەکانی تاقیکردنەوەی قۆناغی پێنجەمی ژیاننامەی سەروەری خۆشەویستمان️ ﷺ.

١. دوای ١٣ ساڵ مانەوە لە مەککەی پیرۆز خوای گەورە ڕێگەی بە پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ دا کۆچ بکات.
🌸ڕاستە.
ل// ٥

٢. کاتێک پێغەمبەری خوا️ ️ﷺ بە جبریلی فەرموو کێ لەگەڵ خۆم بەرم بۆ کۆچکردنەکە، جبریل فەرمووی عومەڕی کوڕی خەطاب.
🌸هەڵەیە
ل// ٥

٣. کاتێک قووڕەیشییەکان بە دوای پێغەمبەری خوا️ ﷺ دەگەڕان ڕۆیشتنە ماڵی ئەبو بەکر، و ئەبو لەهەب کە پیاوێکی دەم پیسی دەست وەشێن بوو، شەپازلەیەکی لە ئەسمائی کچی ئەبو بکر دا و گوارەکەی گوێی کەوتە خوارەوە.
🌸هەڵەیە.
ل// ١٠

٤. قوڕەیشییەکان ١٠٠ وشترییان بە خەڵات دانا بۆ ئەو کەسەی کە پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ یان پێشەوا ئەبو بکریان بۆ بهێنێت جا بە زیندوویی بێ یان مردووی.
🌸ڕاستە.
ل// ١١

٥. بەسەرهاتی دوو کۆتر و جاڵجاڵۆکەکەش بەسەرهاتێکی ڕاستە.
🌸هەڵەیە
ل// ١٢

٦. یەکێک لە بەندەکانی پەیماننامەکەی نێوان موسڵمانان و جولەکەکانی مەدینە ئەوە بوو جولەکەکان و موسڵمانەکان ئاینی خۆیان هەیە.
🌸ڕاستە.
ل// ٤٩

٧. پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ لە کاتی بەیعەت وەرگرتن لە ئافرەتان ئەم خاڵەشی پێیان فەرمووە; شین و شەپۆڕ نەکەن لە کاتی ناخۆشی و مردنی کەسێکیان و خۆیان ڕووت نەکەنەوە وەکو ئەوەی لەسەردەمی نەفامی دەیانکرد.
🌸ڕاستە.
ل// ٤٨

٨. موسڵمانان کاتێ گەیشتنە مەدینە هەرچەندە کەش و هەواکەیان گۆڕا بەڵام هەر بە تەندروستی خۆیان مانەوە و تووشی هیچ نەخۆشییەک نەهاتن.
🌸هەڵەیە.
ل// ٤٤

٩. عومەڕی کوڕی خەطاب و عەبدوڵڵای کوڕی زەید ئەو هاوەڵانە بوون کە خەونی بینی سەبارەت بە شێوازی کۆکردنەوەی خەڵکی لە کاتی نوێژەکان.
🌸ڕاستە.
ل// ٣٩_٤٠

١٠. عەلی کوڕی ئەبی طاڵیب لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا هەموو سپاردەکانی پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ گەڕانەوە بۆ خاوەنەکانیان.
🌸هەڵەیە.
ل// ٢٠

١١. پێش چوار. ........ ئەبو بەکر دوو وشتری چاکی ئامادە کردبوو بۆ کۆچکردنەکە.
ڕۆژ
هەفتە
🌸مانگ
ل//٥

١٢. کاتێک پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ و ئەبو بەکری هاوڕێی لە ڕێگادا بوون بۆ کۆچ کردن بۆ شاری مەدینە............ پێیان گەیشت بەڵام هیچی لێیان نەکرد.
🌸 سوراقەی کوڕی مالیک
ئەبو سوفیان
عەبدوڵڵای کوڕی ئوبەی
ل// ١٤

١٣. پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ ...... شەو لە قوبائـ مایەوە.
🌸١٤
٤
٢٤
ل//١٩

١٤. پێغەمبەری خوا️ ﷺ ئەم قسەیەی خوارەوەی فەرموو کاتێک گەیشتە.........
ئەی خەڵکان سەلام بەرپا بکەن لە نێوانتاندا و خواردن ببەخشن و سەردانی خزمانتان بکەن و شەوان نوێژ بکەن و خەڵکی خەوتوون، بە سەلامەتی دەڕۆنە بەهەشتەوە.
قوبائــ.
مەککە.
🌸مەدینە.
ل// ٢٢

١٥. پێغەمبەری ئەزیزمان ️ﷺ کاتێک کە سەرەتا گەیشتە مەدینە لە ماڵی. ........ مایەوە.
ئەنەس.
🌸ئەبو ئەیوب.
عەبدوڵڵای کوڕی ئوبەی.
ل// ٢٢

١٦. دوای گەیشتنی پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ بۆ مەدینە ئەوەی مابووەوە لە خێزانەکەی هەموویان هاتن جگەلە.......
🌸زەینەبی کچی.
فەطیمەی کچی.
سەودەی هاوسەری.
ل// ٢٤

١٧. یەکەم هەنگاوی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ درووستکردنی ......... بوو لەو شوێنەی حوشترەکەی چۆکی دادا.
ماڵەکەی.
🌸مزگەوتەکەی.
ل// ٣٣

١٨. یەکەم مزگەوت کە لە کاتی پێغەمبەری خوا️ ﷺ درووستکرا مزگەوتی......... بوو.
ئەقصا.
پێغەمبەر️ ﷺ .
🌸قوبائـ
ل// ١٩

١٩. کاتێک یەکەمجار پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ ڕۆیشتە سەر مینبەرەکەی بۆ وتاردان. ........ کە پێشتر دەڕۆیشتە سەری بۆ وتاردان دەستی کرد بە نوزە نوز کردن .
🌸دارەکەی تر
بەردەکەی تر
ئاسنەکەی تر
ل// ٣٦

٢٠. پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ دەفەرموێت: (نوێژێک لە مزگەوتەکەمدا چاکترە لە ..... نوێژ لە جێگاکانی تردا، تەنها مزگەوتی حەرام نەبێت کە نوێژێک تێیدا چاکترە لە ...... نوێژ کە لە شوێنەکانی تردا بکرێت(واتا لە مزگەوتەکانی تردا).
١٠ هەزار، ٢٠ هەزار
٥٠ هەزار، ٥٠٠ هەزار
🌸هەزار، ١٠٠ هەزار
ل// ٣٧

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری...
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه 🌸
#وڵامەکانی تاقیکردنەوەی قۆناغی شەشەمی ژیاننامەی سەروەری خۆشەویستمان️ ﷺ.

١. دوای ئەوەی خوای گەورە مۆڵەتی بە موسڵمانان دا شەڕ بکەن یەکەم هەنگاو بۆ ئەم مەبەستە داخستنی ڕێگای بازرگانی نێوان مەککە و شام بوو لە لایەن پێغەمبەری ئەزیزمانەوە ﷺ.
🌸ڕاستە

ل/ ١٠

٢. مێژوونوسان بەو جەنگانە دەڵێن(غەزا یان غەزو) کە پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ خۆی دەرچوو بێت بۆ جەنگەکە، جا گەر بەشداری کردبێ یان نا جیاوازی نییە.
🌸ڕاستە
ل/١١

٣. دوای ١٦ یان ١٧ مانگ لە ڕۆیشتنی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ بۆ مەدینەی پیرۆز خوای گەورە ڕووگەی موسڵمانانی لە بەیتولحەرامی مەککە گۆڕی بۆ بەیتولمەقدەسی شام.
🌸هەڵەیە
ل// ١٦

٤. جولەکە و گاورەکان پێیان خۆش بوو کە پێغەمبەری خۆشەویستمانیش ﷺ ڕووی دەکردە بەیتولمەقدەس، کاتێک ڕووی کردە کەعبەی پیرۆز هەموویان ڕەخنەیان لێی گرت.
🌸ڕاستە
ل// ١٧

٥. جەنگی خەندەق بە سەرکەوتنی موسڵمانان کۆتایی هات، لە موسڵمانەکان ١٤ کەس شەهید بوون، ٦ کۆچەری و ٨ پشتیوان بوون.
🌸هەڵەیە
ل// ٢٤

٦. دوای تەواو بوونی جەنگی بەدر حسیمانی کوڕی عەبدوڵڵا یەکەم کەس بوو گەیشتەوە مەککەی پیرۆزی هەواڵی ئەنجامی جەنگەکەی بە قوڕەیشییەکان ڕاگەیاند.
🌸ڕاستە
ل// ٢٦.

٧. ئەبو لەهەب لە جەنگدا کوژرا.
🌸هەڵەیە.
ل//٢٧

٨. نەجاشی بە ئەنجامی غەزای بەدر دڵخۆش نەبوو.
🌸هەڵەیە
ل// ٢٨

٩. لە جەنگی ئوحوددا هاوه‌ڵی به‌ڕێز سه‌لمانی فارسی ڕه‌زای خوای لێبێت به‌ پێغه‌مبه‌ری خوای (️ ﷺ ) فه‌رموو:
كه‌ خه‌نده‌قێكی دوور و درێژ لێبده‌ن له‌ ده‌وری مه‌دینه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌شكری موشریكه‌كان نه‌توانن بێنه‌ ناو شاری مه‌دینه‌وه‌.
🌸هەڵەیە
ل// ٦٤.

١٠. عومەیڕی کوڕی وەهەب کاتێک چوو بۆ مەدینە بە مەبەستی کوشتنی پێغەمبەری سەروەرمان ️ﷺ موسڵمان بوو.
🌸ڕاستە.
ل// ٣٠_٣٢

١١. به‌ناوی جه‌نگی.........ەوە خوای په‌روه‌ردگار سوره‌تێكی ته‌واوی دابه‌زاندووه‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا.
بەدر
ئوحود
🌸ئەحزاب
ل// ٦٧

١٢. لە غەزای. ........ هیچ ڕووبەڕووبووونەوەیەک ڕووی نەدا لەبەر ئەوەی سوپای مەککە هەر لە ڕێگا گەڕانەوە بۆ مەککە.
🌸بدر الثاني(بدر الصغری)
بەدر
ئوحود
ل// ٦١

١٣. گەمارۆدانەکەی غەزای. ........ زۆری نەخایاند، تەنها ٦ شەو بەردەوام بوو و دەوترێتیش ١٥ شەوی خەیاند.
🌸بەنی نەضیر
بەنی قورەیظە
ل//٥٥_٥٨

١٤. لە کارەساتی........ ١٠ هاوەڵی پێغەمبەری ئەزیزمان ️ﷺ بە پیلانێکی پیسی خێڵی عضل و قارە شەهید کران.
بیری مەعونە
🌸ڕەجیع
سریەکەی ئەبی سەلەمە
ل//٥٢_ ٥٣

١٥. یەکەم نوێژ دوای گۆڕینی ڕووگە ئەنجامدرا نوێژی ....... بوو.
ئێوارە
نیوەڕۆ
🌸عەسر
ل// ١٧

١٦. ......... یەکەم جەنگ بوو کە پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ خۆی دەرچوو لەگەڵ هاوەڵان.
غەزای "ذیلعوشەیرە(ذي العشیرە)"
🌸غەزای (ئەبوائــ یان وددان)
غەزای بەدر
ل//١٢

١٧. لە جەنگی بەدردا پێغەمبەری سەروەرمان ️ﷺ و هاوەڵانی بە پێشنیاری.......... شوێنەکەیان گۆڕی و ڕۆیشتنە شوێنێ کە بتوانن ئاوی بەدر لە سوپای مەککە بگرن.
ئەبو بەکری صدیق
عومەڕی کوڕی خەطاب
🌸حوبابی کوڕی مونضیر
ل// ٢١

١٨. هەوڵدان بۆ ڕێگە گرتن لە کاروانێکی......... بووە هۆی ڕوودانی غەزای بەدری گەورە.
🌸ئەبو سوفیان
ئەبو جەهل
ئەبو لەهەب
ل// ١٩

١٩. و لە فەرموودەیەکدا پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ دەفەرموێت:
خوای گەورە تەماشای بەشداربووانی شەڕی. ...... کرد و پێیانی فەرموو:
ئەو کارەی پێتان خۆشە ئەنجامی بدەن، چونکە من لە هەمووتان خۆش بووم.
🌸بەدر
ئوحود
خەندەق(ئەحزاب)
ل//٢٩

٢٠. یەکەم چالاکی دوای غەزای بەدر ......... بوو لە کدر
غەزای بەنی نەضیر
🌸غەزای بەنی سەلیم
غەزای حەمڕائلئەسەد
ل//٣٠
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#ئاگاداری...

#وڵامەکانی تاقیکردنەوەی قۆناغی حەوتەمی ژیاننامەی سەروەری خۆشەویستمان️ ﷺ.
ببوورن لە بیرمان کردبوو بڵاوی بکەینەوە.
١. دوای غەزای بەنو قورەیظە پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ پاش ماوەیەک لە ئافرەتەکانیان لەگەڵ ڕەیحانەی کچی عەمڕو هاوسەرگیری کرد.
🌸ڕاستە.
ل// ٦

٢. سەلامی کوڕی ئەبی الحقیق(ئەبو ڕافع) یەکێک بوو لە پیاوە هەرە تاوانبارەکانی جوولەکە و ئەوانەی شەڕی ئەحزابیان دژ بە موسڵمانان هەڵگیرساند و بە هەموو شێوەیە هاوکاریان بوو.
🌸ڕاستە.
ل// ٦

٣. بەنو المصطلق ئەو هۆزە بوون کە ناپاکییان کرد لە پێغەمبەری خوا ﷺ و لە ڕەجیع ١٠ هاوەڵەکەیان شەهید کرد.
🌸هەڵەیە.
ل// ٩

٤. سوڵحی حودەیبیە لە مانگی ذي القعدەی ساڵی ٦ کۆچی ڕوویدا.
🌸ڕاستە
ل//١٦

٥. دوای ئەوەی پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ لە سوڵحی حودەیبییە گەڕایەوە بۆ مەدینە پیاوێکی موسڵمان بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەدانی قوڕەیش لە مەککەوە هەڵهات بۆ مەدینە ناوی ئەبو موسا بوو.
🌸هەڵەیە.
ل// ٢١

٦. پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ﷺ لە ژوورەکەی ئوم سەلەمە نێژرا.
🌸هەڵەیە.
ل// ٨٩

٧. جەنگی موئتە گەورەترین ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگی و گەورەترین شەڕی خوێناوی موسڵمانەکان بوو لە سەردەمی پێغەمبەری خوا ﷺ کە لە مانگی جەمادی یەکەمی ساڵی هەشتەمی کۆچی لە نێوان سوپای پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ لەگەڵ سوپای بیزەنتییەکان و غەسانییەکان ڕوویدا.
🌸ڕاستە.
ل//٣١.

٨. لە کاتی سوڵحی حودەیبییە پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ﷺ فەرمووی:-
لەبارەی ژنەکانتان لە خوا بترسن،
چونکە ئەوانتان بە ئەمانەتی خوا وەرگرتوون و بە فەرموودەی خوا عەورەتی ئەوانتان حەڵاڵ کردووە.
🌸هەڵەیە.
ل//٦٤

٩. لە وتاری حەجی ماڵئاواییدا پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ باسی لە سوو (ڕیبا) کرد.
🌸ڕاستە.
ل// ٦٤

١٠. غەزای بەنو المصطلق دواین غەزایەکانی پێغەمبەری سەروەرمانە ﷺ لە مانگی (رَجَب)ی ساڵی نۆیەمی کۆچیدا بوو.
🌸هەڵەیە
ل// ٥٣

١١. کە پێغەمبەری سەروەرمان️ ﷺ وەفاتی کرد تەمەنی ....... ساڵ بوو، لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر و ڕیشیدا ...... مووی سپی نەبوو.
🌸٦٣، ٢٠
٦٥، ٢٠
٦٣، ٢٥
ل// ٨٩

١٢. ماوەی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری ئەزیزمان️ ﷺ ...... ساڵ بوو، ....... ساڵ لە مەککە، ..... ساڵیش لە مەدینە.

٢٣، ١٠، ١٣
🌸٢٣، ١٣، ١٠
ل// ٨٣


١٣. لە کاتی وەفاتی پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ﷺ ............ دەفەرموو:-
(پێغەمبەر ﷺ نەمردووە، پێغەمبەر ﷺ نامرێ تا (مُنافِق)ەکان لە ناو دەبا، پێغەمبەر ﷺ وەکو (مُوسَی) ﷺ چووەتە لای خوا و دەگەڕێتەوە، هەر کەسێک بڵێ: پێغەمبەر ﷺ مردووە، دەیکوژم،...)
🌸عومەڕی کوڕی خەطاب.
عوثمانی کوڕی عەففان.
ئەبو بەکری صدیق.
ل//٨٤.

١٤. ڕووداوی هەڵبەستنەکە(حادثة الافك) بەسەر دایکە..... هات.
خدیجە
ئوم سەلەمە
🌸عائیشە
ل// ١٢.

١٥. غەزای. ...... هۆکاری ڕوودانی ڕووداوی هەڵبەستنەکە بوو.
بەنو لحیان
🌸بەنو المصطلق
بەنو قورەیظە.
ل// ١٢.

١٦. ...........وڵامی نامەکەی پێغەمبەری خۆشەویستمان️ ﷺ دایەوە و موسڵمان بوو.
قەیسەر (هەرقل) پاشای ڕۆمەکان
🌸مونذری کوڕی ساوی فەرمانڕەوای بەحرێن
کیسرا پاشای فارسەکان
ل// ٢٥.

١٧. لە گەڕانەوە لە غەزای بەنو المصطلق........ لە سوپاکە دواکەوتبوو و گەیشت بە دایکە عائیشە، چونکە پیاوێکی خەواڵوو بوو.
بیلال
🌸صفوانی کوڕی معطل
ئەبو طەڵحە
ل//١٢

١٨. .......ئەو کەسە بوو کە یەکەم کەس تۆمەت و بوختانی هەڵبەست بە دایکە عائیشە لە ڕووداوی هەڵبەستنەکە.
🌸عبدوڵڵای کوڕی ئوبەی
دایکی مسطح
صفوانی کوڕی معطل
ل// ١٣

١٩. لە ئەنجامی ڕێککەوتنی حودەیبییە، پێغەمبەری خودا (ﷺ) ....... و بانگی کردنیان بۆ ئیسلام بوون.
ڕۆیشت بۆ لای پاشاکانی جیهان
🌸ھەستا بە ناردنی نوێنەر بۆ لای پاشاکانی جیھان
ل// ١٩

٢٠. ........یەکەم غەزا بوو پێغەمبەری سەروەرمان ﷺ ئەنجامی دابێت دوای ڕێککەوتننامەی حودەیبییە.
غەزای خەیبەر (وادي القری)
🌸غەزای غابە(ذي القرد)
غەزای بەنو قورەیظە
ل//٢٦
#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست