پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.41K subscribers
534 photos
110 videos
9 files
189 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#بەئاگا_هێنانەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

🔴 سەبارەت بە نوێژی تەسبیح ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە نوێژی تەسبیح ئیمام احمد دەفەرمووێت : پێم خۆش نییە و باش نییە ، پێی وترا بۆچی ؟ ووتی : ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتووە سەبارەت نوێژی تەسبیح )).


🔴 شێخمان ابن باز ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت ئەفەرمێت:-
ڕاست نییە، و شازە و پێچەوانەی فەرموودە ڕاست و جێگیرکراوەکان لە پێغەمبەرەوە️ ﷺ، و پێچەوانەی سونەتە زانراوەکانە لە پێغەمبەرەوە️ ﷺ، نەهاتووە کە یەک جارش لە تەواوی ژیانی ئەنجامی دابێت...

🔴شێخی ئیسلام و ابن عثیمینش ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت بەهەمان شێوە ڕەتی دەکەنەوە..
واللە اعلم.
و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_هێنانەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
🔴باسەکە کەمێک دوور و درێژە بەڵام گەر بەرژەوەندی منداڵەکەت ئەوێت تا کۆتایی خوێنەربە.
ئایا منداڵەکەت سەرنجی کەمە؟
ئایا منداڵەکەت وڵامدانەوەی کەمە بۆ دەوروبەری؟
ئایا منداڵەکەت کێشی زیاد لە پێویست زیاد دەکات؟
ئایا منداڵەکەت هیچ کێشەیەکی هەیە لە بڕبڕەی پشت و مل و جومگەکانی؟
ئایا منداڵەکەت کێشەی هەیە لە خەوتن؟
ئایا منداڵەکەت حەزی بە شەڕە؟
ئایا منداڵەکەت تێگەشتنی قورسە؟
ئایا سەرنجی ئەوەت داوە کە دوای هاتنی پەتای کۆرۆنا منداڵەکەت ئاستی خوێندنی زۆر دابەزیووە؟

ئایە دەزانێت هۆکارێک لە هۆکارەکانی ئەم حاڵەتانە زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و تابلێت و تەلەفزیۆنە!!!

زۆربەی خوێندنەوە زانستیەکان هۆشیاریان داوە لە بارەی کاریگەری زۆر بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان لەسەر ڕەفتار و هەڵسوکەوتی منداڵان، و لە ماوەی دواییدا بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان زۆر زیادی کرد، بە داخەوە باوانش بێ گوێدان و بەدواداچوون بۆ بابەتەکە ئامێرێکی زیرەک دەدەن بەدەست منداڵەکانیان و ٢٤ کاتژمێر ئەنتەرنێت دەستەبەر دەکەن، وا دەزانن کارێکی باش دەکەن و ئەمە کاری کەسە پێشکەوتوو و ڕۆشنبیرەکانە.
بەڵام بەداخەوە هیچ بەو شێوەیە نییە {لەگەڵ تەواوی ڕێزم بۆ خوێنەر} بەڵکو کارێکی زۆر هەڵەیە و کاری کەسە نەزان و تێنەگەشتووەکانە، چونکە نازانن دەرئەنجامی ئەم کارەیان چییە، نازانن ئەو منداڵانە بەرەو کوێ دەبەن.
و زۆرێک لە باوان ئامێرێکی زیرەک دەدەن بە دەست منداڵەکانیانەوە تەنها لەبەر ئەوەی خۆیان بە ئاسوودەیی کارەکانیان بکەن، و لەگەڵ ڕێزم بە داخەوە هی وەهاش هەیە تەنها و تەنها لەبەر ئەوەی بە ئاسوودەیی خەریکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بن.

ئەمانە کۆمەڵێک دەرئەنجامی ئەم کارەیە:-
١. چاو تووشی ماندوو بوون و لاوازی دەکات و تووشی چەندین کێشەی تەندروستی دەکات لەوانە نزیک بینی.
٢. سەرنجی مێشک ناهێڵێت.
٣. یاریکردن بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی لاوازی سەرنجدان و بیرکردنەوە.
٤. بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش لە ئەنجامی نەجووڵانەوە، کە ئەمەش چەندین کێشەی تەندروستی بە دوای خۆیدا دێنێت لەوانە شەکرە.
٥. دانیشتن بەشێوەی هەڵە دەبێتە هۆی تووشبوونی بڕبڕەی پشت بە زۆرێک لە کێشە، جگەلە درووستبوونی ئازار لە شانەکان و مل و جومگەکانی دەستەکان.
٦. بەرکەوتن بە تیشکی دەرچوو لە ئامێرە زیرەکەکانەوە دەبێتە هۆی ماندوو بوون و تێکچوونی خەو.
٧. زۆر یاریکردن بە یاریبە ئەلیکترۆنییەکان دەبێتە هۆی لاوازی سەرنجدان و تێگەشتن، و لاوازییان لە خوێندن.
٨. هەستکردن بە ئازاری سەر لە دیارترین کێشە تەندروستییەکانە کە تووشی منداڵان دەبێت لە ئەنجامی زۆر یاریکردن بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان.
٩. بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان مەیلی دوژمنایەتی زۆر دەکات لە ناخیاندا، چونکە زۆربەی هەرە زۆری یارییە ئەلیکترۆنییەکان شەڕکردن و بەکارهێنانی چەک و شەڕکردن بە هەموو هونەرەکانی شەڕکردنە.¹


لێکۆڵینەوە//
دوای پشکنینی مێشکی ئەو منداڵانەی کە بە زۆری ئامێرە زیرەکەکان بەکاردێنن، ڕوون بوویەوە کە ڕێڕەوی دەمارەکان² لە مێشکدا کاریگەر دەبێت لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکان، کە دەبێتە هۆی بەرەو پێشبردنی ئاڵوودە بوونی مێشک لەسەر ئامێرەکان، بۆیە گرنگە کۆنتڕۆڵی ماوەی بەکارهێنانی ئامێرەکان بکەیت لە لایەن تەواوی ئەندامانی خێزانەکەتەوە بە تایبەت منداڵان، بەر لەوەی بگاتە حاڵەتی ئاڵوودە بوون.

لە ئێستادا بەشێکی گەورەی خوێندکاران لە خوێندگاکان دەناڵێنن بەدەست کەمی سەرنجدانەوە، و دەرکەوت زۆربەیان لەو کەسانەن کە بەزۆری ڕۆژانە ئامێرە زیرەکەکان بەکاردێنن.
لەبەر ئەوە کەسانی تایبەتمەند لە بواری پەروەردە و گەشەی منداڵان ئامۆژگاری دەدەن بۆ دیاریکردنی کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکان.


منداڵێکی بەکارهێنەری ئامێرە زیرەکەکان//
دوای تێبینی کردنی خێزانەکەی لەوەی منداڵەکەیان سەرنجی نییە دەیبەنە لای پزیشک، یەکێک لە چارەسەرەکانی ئەوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر نابێت بە هیچ شێوەیەک سەیری تەلەفزیۆن و ئامێرە زیرەکەکانی تر بکات و تەنانەت نابێت یاری بە هیچ شتێکی تر بکات و بەردەوام بیبەنە دەرەوە بۆ کەش و هەوای سروشتی، و نزیکەی ساڵێکە لە ئەنجامدانی ئەوەی کە پزیشک دیاری کردووە منداڵەکە زۆر بەکەمی گۆڕاوە.

ئەی دایک و باوک لە سەرەتاوە منداڵەکەت بگرە تاکو نەگەن بەو بارودۆخە.
#خۆپارێزی_زۆر_باشترە_لە_چارەسەر

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
¹. نموونەی زۆرمان بینی لە نێوان گەورەکان جاوەرە کاریگەری نەبێت لەسەر منداڵەکان!!

². دەمارەکان هەستەکان دەگوازنەوە بۆ مێشک، لەگەڵ لوولەکانی خوێن تێکەڵی مەکەن، لوولەکانی خوێن خوێن دەگوازنەوە.

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_هێنانەوە...

السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه🌹
🔺سەلام کردن سونەتێکی موئەکەدەیە بەڵام وڵامدانەوەی چییە؟!
سونەتە لەسەر موسڵمانان سەلام لە یەکتر بکەن و باشترینیان ئەوەیانە کە دەست پێ دەکات.

نازدارمان️ ﷺ دەفەرمێت:
سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەستە، ناچنە بەهەشتەوە تاکو باوەڕنەهێنن، و باوەڕ ناهێنن تاکو یەکترتان خۆش نەوێت، ئایا شتێکتان پێ بڵێم گەر بیکەن یەکترتان خۆش ئەوێت؛ سەلام لە یەکتر بکەن.

سەلام کردن و دەستپێشخەری کردن لە سونەتە گەورەکانە و وڵامدانەوەی ئەرکە، چونکە اللە تعالی دەفەرمێت:

{وَإِذَا حُيِّيتُمْ بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّوا بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ حَسِيبًا} النساء: ٨٦.

واتە هه‌ر کاتێك سەلامتان لێ کرا(یان بەهەر شێوەیەک چاک و چۆنیتان لێکرا) ئه‌وه‌ بە چاکتر له‌وان چاک و چۆنیان لەگەڵ بکه‌ن یان وه‌کو خۆی وڵامی بدەنەوە بێگومان خوا هه‌میشه‌ لە هەموو شتێک دەپرسێتەوە.

وڵامدانەوە ئەرکە، و زیادکردن لە وڵامدانەوە باشترە.
گەر وتی: ️ السَّلَاْمُ عَلَیْکُم،
دەڵێی: ️وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْم، ئەمە ئەرکە، و گەر زیادی بکەیت و بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰه باشترە، و گەر بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَكَاتُهُ‎ زۆر باشترە.
و گەر وترا السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰه،
ئەرکە بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰه، و گەر بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَكَاتُهُ‎ باشترە.

و گەر وترا السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه،
ئەرکە بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَكَاتُهُ‎، و گەر زیادی بکەیت و بڵێ چۆنیت دەنگو باست ماڵەوە چۆن. ..هتد، باشترە.

ئاگاداربین گەر سەلامکردنەکە ڕووبەڕوو بێت یان بە پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێت جیاوازیان نییە، وڵامدانەوەی هەر ئەرکە.
و ئەوەشی ئەرکێک جێبەجێ نەکات گوناهبار ئەبێت هەر چەندێک بێت.

خوای باڵادەست ڕێنوێنی هەموومان بکات و بمانپارێزێت لە لادان و لەبیرچوونەوە.

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🌹
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#بەئاگا_هێنانەوە...
ئەم پارچە ڤیدیۆیە بەسە بۆ بە ئاگا هێنانەوەی:-
ئەوەی پەرستنەکانی ناکات یان دەیانکات بەڵام بە کەموکورتییەوە.
ئەوەی کە لە بێ ئاگایدایە و خەریکی تاوانە بە ئاشکرا و بەنهێنی.
ئەوەی کە لەگەڵ خوشک و برای موسڵمانی قسەناکات.
ئەو هاوسەرانەی کە لە یەکتر تێناگەن و هەریەکەیان ئەیەوێت خۆی بسەپێنێت بەسەر ئەوی تردا و بەهیچ ناگەن.
ئەو ئافرەتەی کە مافی هاوسەرەکەی نادات
ئەو پیاوەی مافی هاوسەرەکەی نادات.
ئەو هاوسەرانەی کە پاڵپشتی یەکترنین لە سەرخستنی ئیسلام.
ئەوانەی کە بە حەرام پارە کۆ دەکەنەوە.
ئەوانەی گاڵتەیان بە مردن و گۆڕ و ڕۆژی دوای دێت.
#ئەم_پارچە_ڤیدیۆیە_پێمان_دەڵێت:-
مردن چاوەڕێتان نییە، دەبێت ئێوە چاوەڕێی مردن بن لە هەموو چرکەیەکدا.
مردن پرستان پێ ناکات تاکو کەی ویستتان بمرن و کەی نەتانویست بژێن.
تێبکۆشە و بەردەوام بە لە هەوڵدان بۆ کاری باش و دوورکەوتنەوە لە خراپە، چونکە تەنها کارە باشەکانتان منت لەسەر سووک دەکاتەوە.
گەر کاتم هات چاوەڕێ ناکەم تۆ لە کوێیت و خەریکی چیت.
ڤیدیۆکە کورتە بەڵام پەیامی زۆرە.....
خوای گەورە و باڵادەست و پەروەردگاری بە بەزەییمان، بە بەزەیی و گەورەیی خۆت کۆتایمان خێر بکە.
#بەئاگا_هێنانەوە...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست و دوو لە گوناھ و تاوان بن.
١.ئایا ئەتەوێت بێ بەش نەبیت لە ئەنجامدانی کردەوەی چاک لە ڕۆژانێک کە تیایدا خێری زیاترە وەک لە جیهاد!
(جگەلە ئەو کەسەی بە خۆی و ماڵ و منداڵییەوە دەربچێت لە پێناو خوای گەورە و هیچیان نەگەڕێنەوە)
٢.ئایا ئەتەوێت ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه ‌٦٣٠ پاییز لە دۆزەخ دوور بکەویتەوە!
٣. ئایا ئەتەوێت ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ گوناهی ساڵی پێشوو و ساڵی داهاتووت بسڕێتەوە!
(جگەلە گوناهە گەورەکان)

کەواتە نیازت پاک بکەرەوە بۆ خوای گەورە و دوور بکەوە لە ئەنجامدانی پەرستن بۆ ڕیا، و ناوی خوای گەورە بێنە و هەنگاو بنێ و ئەم ١٠ ڕۆژە بە پەرستن بەڕێ بکە.
١.دەڕۆژی سەرەتایی مانگی حاجیان لەهەموو ڕۆژەکانی تری ساڵ باشتره ، لەفەرموودەیەکدا هاتووە : ((مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهِنَّ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الأَيَّامِ الْعَشْرِ ، فَقَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ وَلاَ الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) : وَلاَ الْجـِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ إِلاَّ رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْءٍ))
واتە : هیچ ڕۆژانێك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.

٢.پێغەمبەری نازدارمان ﷺ دەفەرمێت:
(‏ما من عبد يصوم في سبيل الله إلا باعد الله بذلك اليوم وجهه عن النار سبعين خريفا).
واتە: هیچ بەندەییەک نییە بەڕۆژوو بێت لە پێناوی خوای گەورە ئیلا خوای گەورە ڕووخساری لە ئاگر دوور دەخاتەوە بەماوەی حەفتا پایز.
کەواتە هەوڵبدە هەر نۆ ڕۆژەکە بە ڕۆژوو بیت، ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ ٦٣٠ ساڵ لە دۆزەخ دوور دەخرێیتەوە.

٣. پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ فەرموویەتی : ❪❪صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ❫❫.
واتە : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم كە خوای گەورە بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێكیش لە پاشییەوە (واتە : ببێتە كەفارەتی تاوانی دوو ساڵ).
کەواتە هەوڵبدە بەلایەنی کەمەوە ڕۆژی عەرەفە بە ڕۆژوو بیت.

و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ 🌹


#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست
#بەئاگا_هێنانەوە...
🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش و تەواو تەندروست بن.

خوشکێک نامەی ناردووە و ئەڵێت:
سلام علیکم دادە من کاتێک کاری ماڵەوە دەکەم مێردەکەم لە ماڵ دەبێت و بەدەنگی ئامێرەکان یان بە دەنگی مۆبایلم یان کاتێک زۆر زۆر قسە دەکەم بە مۆبایل لەگەڵ ماڵی باوکم ئەو بێزاردەبێت، ئایە من هیچم لەسەرە؟

وڵام//
خوشکی بەڕێزم بەدڵنیاییەوە زۆریشت لەسەرە و تاوانباریت.
چونکە هەموومان ئەزانین پیاوان ئەچنە سەر کاریان(باسی ئەوانە ناکەم کە ٢٤ کاتژمێر لە ماڵەوەن بە بێ هیچ هۆکارێ لەگەڵ ڕێزم بۆ تەواوی برا موسڵمانەکانم)...
ئاخر خوشکەکانم هاوسەرەکانتان گەر سەرۆک کۆمار بن یان کرێکار ئەوا لە دەرەوە هەر ماندوو ئەبن و دێنەوە پێویستیان بە پشووە، جا کارەکەی چەند قورس بێت ئەوەندە پێویستی بە پشوو و ئارامی زیاترە.
بۆ ماڵ کراوە؟!
بۆ ژیانی هاوسەرگیری پێک ئەهێنرێت؟!
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان پاراستنی هەردوولایە لە تووش بوون بە بەڵای ئارەزوو و نەزەڕ کردن...
و هۆکارێکی تر پشوودانی هاوسەرەکانە بە تایبەت مێرد کاتێک لەسەر کار دێتەوە، چونکە بەدڵنیاییەوە زۆر جار کاری مێرد قوورسترە گەر هاوژینەکەشی لە دەرەوە کارێک بکات(شەرع ڕێگای پێدابێت).
باشە گەر کاتێک هەردووکیان لە ماڵەوە بن و نەبنە هۆکاری پشوودان و ئارام بەخشینی یەکتر ئیتر کامە ژیانی هاوسەرێتییە؟؟!
بۆ هاوسەرگیریان کرد؟؟!
چۆن یەکتر بپارێزن لە تووش بوون بە بەڵای ئارەزوو و نەزەڕ؟؟!

خوشکی من نازانم چی کات مێردەکەت لە ماڵە و چی کات لە کارە، گەر مێردەکەت کارەکەی بە شەوانە واتە بەڕۆژ لە ماڵەوەیە ئەوا تۆ بەشەو کارەکانی ماڵەوە بکە، گەر بە شەو لە ماڵە و بەڕۆژ لە کارە ئەوە بە ڕۆژ کارەکانت بکە، و هەرکات مێردەکەت گەڕایەوە گەر کارێ پێویستت نەبوو تاکو ئەخەوێت و کاری بە تۆ نامێنێت مۆبایل بەکارمەهێنە خۆ لە مێردەکەت گرنگتر نییە.

سەیربکەن بزانن حۆری ئەو پیاوانەی کە جێگایان بەهەشتە چی ئەڵێن کاتێک ئافرەتێک ئازاری هاوسەرەکەی ئەدات.
لە فەرموودەیەکی پێغەمبەری خۆشەویستمان ﷺ هاتووە دەفەرمێت:-
هەر ژنێک مێردەکەی ئازار بدات ئەوا حۆرییە هاوسەرەکانی لە بەهەشت ئەڵێن خوای گەورە بتکوژێت ئەو میوانە لەلات و پەلەت نەبێت زۆری نەماوە لەلات نەمێنێتەوە.{أخرجه الترمذي: ١٢٠٨}
(بەدڵنیاییەوە ‌‌إِنْ‌ شَاءَ‌ اللّٰه‌ هەر دوو هاوسەرێک لەسەر زەوی تا کۆتایی تەمەنیان بەیەکەوە بووبێتن و جێگایان بەهەشت بێت لەوێش هەر بۆ یەکتر ئەبن، بەڵام ئەوانەی جیابووبنەوە ئەوا حوکمی تری هەیە).
تێبینی// لێرە ئافرەتەکە ئازاری هاوسەرەکەی ئەدات بەوەی ماندووتری ئەکات و ناهێڵێت پشوو بدات.

لە فەرموودەیەکی تری سەروەری نازدارمان ﷺ هاتووە ئەفەرمێت:-
گەر ئافرەت هەر پێنج نوێژەکەی بکات و ڕۆژووی ڕەمەزان بگرێت و داوێنی بپارێزێت و گوێڕایەڵی هاوسەرەکەی بکات(بەدڵنیاییەوە لە شتە شەرعییەکان) ئەوا ئەچێتە بەهەشتەوە.{أخرجه احمد:١٦٦١}
تێبینی//لێرەش ئافرەتەکە بەم کارانەی بەردەوام هاوسەرەکەی بێزار و ماندووتر ئەکات، و بەمەش ڕەزامەندی هاوسەرەکەی لە دەست ئەدات.

باشە خوشکی من ئەو کارانە زۆر ئاسانن ئەکرێت لەبەر کارێک کە ئەتوانیت لە کاتێکی تر بیکەیت بەهەشت بە ئاسانی بەدەست نەهێنیت؟؟!

و هەروەها پێشەوای خۆشەویستمان ﷺ ئەفەرمێت:-
ئەو کەسانەی قورسترین سزایان هەیە لە ڕۆژی دوایی دوو کەسن: ئافرەتێک سەرپێچی هاوسەرەکەی بکات و ئیمامی گەلێک کە ڕقیان لێیەتی.{رواە ترمذي}.
لێرەش ئەوەی ئەیکات بە بێزارکردنی مێردەکەی ئەوا سەرپێچی ئەو ئەکات چونکە کاتی تر هەیە کارەکانی بکات .

و لە فەرموودەیەکی تردا پێغەمبەری ئەزیزمان ﷺ ئەفەرمێت:-
ئەگەر پیاوێک ژنەکەی بانگ کرد بۆ سەر جێگاکەی و ئەویش بە تووڕەییەوە لێی بخەوێت، فریشتەکان تا بەیانی نەفرەتی لێئەکەن.{أخرجه بخاري و مسلم}
(بۆ پیاوانیش بەهەمان شێوە.)
تێبینی//
لێرەدا گەر پیاوەکە کاری بەڕۆژ بێت و بە شەو بگەڕێتەوە و ئەو کات ئافرەتەکە کارەکانی بکات، بەدڵنیاییەوە پیاوەکە گەر پێویستی بە هاوسەرەکەی بێت لە توڕەییە ناتوانێت و نایەوێت چونکە خۆی ماندووە و بەو دەنگانەش بێزار و ماندووتر ئەبێت.

خوشکی من تۆ سوپاسی خوای گەورە ناکەیت کە موسڵمانیت و هەمیشە تەنها هاوسەری خۆت لەلاتە؟؟
ئاگاداری حاڵی خوشکە موسڵمانەکانمانیت لە کەمپ و زیندانەکانی بەشار ئەسەد و وڵاتانی خۆرئاوا و زۆر شوێنی تر؟!
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو لایەک هەر شەوێکو ئارەزوو پیسێک ئەچێتە لایان و ئارەزووی خۆیان بەو خوشکانە بەتاڵ ئەکەنەوە و زۆرێکیان دووگیان ئەبن و نازانن هی کێیە و مناڵی زینا دێتە بەرهەم!!
خوشکێک بەدەمی خۆی ئەڵێت ئەی موجاهیدەکان ئێوە لە کوێن بۆ ڕزگارمان ناکەن،
گەر ڕزگاریشمان ناکەن وا بەجێمان مەهێڵن و بمانکوژن و لەناومان بدەن لەگەڵیانە.....هتد
#بەئاگا_هێنانەوە...

السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه🌹
🔺سەلام کردن سونەتێکی موئەکەدەیە بەڵام وڵامدانەوەی چییە؟!
سونەتە لەسەر موسڵمانان سەلام لە یەکتر بکەن و باشترینیان ئەوەیانە کە دەست پێ دەکات.

نازدارمان️ ﷺ دەفەرمێت:
سوێند بەوەی نەفسی منی بەدەستە، ناچنە بەهەشتەوە تاکو باوەڕنەهێنن، و باوەڕ ناهێنن تاکو یەکترتان خۆش نەوێت، ئایا شتێکتان پێ بڵێم گەر بیکەن یەکترتان خۆش ئەوێت؛ سەلام لە یەکتر بکەن.

سەلام کردن و دەستپێشخەری کردن لە سونەتە گەورەکانە و وڵامدانەوەی ئەرکە، چونکە اللە تعالی دەفەرمێت:

{وَإِذَا حُيِّيتُمْ بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّوا بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ حَسِيبًا} النساء: ٨٦.

واتە هه‌ر کاتێك سەلامتان لێ کرا(یان بەهەر شێوەیەک چاک و چۆنیتان لێکرا) ئه‌وه‌ بە چاکتر له‌وان چاک و چۆنیان لەگەڵ بکه‌ن یان وه‌کو خۆی وڵامی بدەنەوە بێگومان خوا هه‌میشه‌ لە هەموو شتێک دەپرسێتەوە.

وڵامدانەوە ئەرکە، و زیادکردن لە وڵامدانەوە باشترە.
گەر وتی: ️ السَّلَاْمُ عَلَیْکُم،
دەڵێی: ️وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْم، ئەمە ئەرکە، و گەر زیادی بکەیت و بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰه باشترە، و گەر بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَكَاتُهُ‎ زۆر باشترە.
و گەر وترا السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰه،
ئەرکە بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰه، و گەر بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَكَاتُهُ‎ باشترە.

و گەر وترا السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه،
ئەرکە بڵێی وَعَلَيْكُمَ السَّلَاْمُ وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَكَاتُهُ‎، و گەر زیادی بکەیت و بڵێ چۆنیت دەنگو باست ماڵەوە چۆن. ..هتد، باشترە.

ئاگاداربین گەر سەلامکردنەکە ڕووبەڕوو بێت یان بە پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێت جیاوازیان نییە، وڵامدانەوەی هەر ئەرکە.
و ئەوەشی ئەرکێک جێبەجێ نەکات گوناهبار ئەبێت هەر چەندێک بێت.

خوای باڵادەست ڕێنوێنی هەموومان بکات و بمانپارێزێت لە لادان و لەبیرچوونەوە.

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه 🌹
#بەئاگا_هێنانەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

🔴 سەبارەت بەنوێژی تەسبیح ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت: (( سەبارەت بەنوێژی تەسبیح ئیمام احمد دەفەرمووێت: پێم خۆش نییەو باش نییە، پێی وترا بۆچی؟
فەرمووی: ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتووە سەبارەت نوێژی تەسبیح)).


🔴 شێخمان ابن باز ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت ئەفەرمێت:-
ڕاست نییە، و شازەو پێچەوانەی فەرموودە ڕاست و جێگیرکراوەکان لەپێغەمبەرەوە️ ﷺ، و پێچەوانەی سونەتە زانراوەکانە لەپێغەمبەرەوە️ ﷺ، نەهاتووە کە یەک جارش لەتەواوی ژیانی ئەنجامی دابێت...

🔴شێخی ئیسلام و ابن عثیمینش ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت بەهەمان شێوە ڕەتی دەکەنەوە..
واللە اعلم.

و ئەمانەش فەتوای هەردوو زانای بەڕێزی سەردەممان عثمان الخمیس وابن عثیمینە ڕەحمەتی خوای گەورەیان لێبێت.

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست



https://youtu.be/6sqEpAh7PO8?si=rHGSm6yZIBagH8Oj


https://www.google.com/url?q=https://m.youtube.com/watch%3Fv%3DDEtxVDk6RkY&sa=U&ved=2ahUKEwiA14GalpKFAxV3hf0HHah2BUYQwqsBegQIIxAF&usg=AOvVaw28PzNluuPWeaVxBaCWIWuZ

گەر پاداشتی زۆرت دەوێت دەتوانیت ئەو شتانە ئەنجام بدەیت کەڕاستن و هیچ گومانێکیان لەسەر نییە، تا دەتوانیت خۆت بەدوور بگرە لەشتی ناڕاست.

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه