پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.41K subscribers
533 photos
110 videos
9 files
189 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#بەئاگا_وەرەوە_ئەی_خوشڪ_و_برای_موسڵمانی_بێ_هیوا_و_بێ_ئومێد_لە_بەزەیی_و_کاروکردەوەی_خوای_گەورە.

🌹‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ
و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ
بەو هیوایەی هەموو لایەک باش
و تەواو تەندروست و دوور لە گوناھ و تاوان بن.

‌‌خوشک
و برای موسڵمانم پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ خۆشەویسترین بەندەیە لەلای خوای گەورە و لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی ژیانی تووشی چەندین تاقیکردنەوەی ناخۆش هات، پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ ناچاربوو خۆشەویستترین جێگای جێبهێڵێت کە مەککەی پیرۆز بوو، و دڵ تەنگ بوو بە جێهێشتنی، و تەواو مناڵەکانی پێش خۆی مردن تەنها فاطمەی نازادار نەبێت{خوای گەورە لێی ڕازی بێت} دوای خۆشەویستمان ️ ﷺ گەڕایەوە لای خوای پەروەدگار،....و پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ تووشی چەندین تاقیکردنەوە و ناخۆشی تر هات، لەگەڵ ئەوەشدا هەر خۆشەویست بوو لەلای خوای گەورە و بەڕێزیشیان خوای گەورەی خۆش ئەویست...

پێغەمبەران علیهم سلام ئەو کەسانەن کە
لە ژیانیاندا تووشی زۆرترین ناخۆشی هاتوون و لەگەڵ ئەوەشدا زۆر خۆشەویست و بەڕێزن لەلای خوای تعالی، باوکمان ابراهیم{سەلامی خوای گەورەی لێبێت} تاقیکرایەوە بە سەربڕینی اسماعیلی کوڕی، کە بەڕاستی شتێکی قورسە....
پێغەمبەر ئەیوب {سەلامی
خوای گەورەی لێبێت} ١٨ساڵ نەخۆش بوو و مناڵەکانی لەیەک کاتدا خوای گەورە بردیانیەوە و ماڵەکەی بەیکجار نەما،......نموونەی زۆۆر هەن لەسەر نەخۆشی و ناخۆشی پێغەمبەران و پیاو چاکان، خۆ هەمووشیان خۆشەویستن لەلای خوای گەورە و هەمووشیان خوای گەورەیان خۆش ئەوێت...

پێغەمبەری نازدارمان ️ ﷺ دەفەرمێت{الدنيا سجن المؤمن وجنة الكافر}، واتە دونیا زیندانی باوەڕدار
و بەهەشتی بێ باوەڕە....
ئەم فەرموودەیە باسەکەی درێژە بەڵام فەرموودەیەکی تەواو پوخت
و جوانە بۆ تێگەشتن لە ژیانی باوەڕدار و بێ باوەڕ...

ئێستا زۆرێک ئەڵێن خۆ ئێمە پێغەمبەر نیمان ئەو هەموو ئارامییەمان هەبێت.....
باشە خۆ پێغەمبەرانش بەندەی
خوای گەورەن و هەر خوای گەورە درووستیانی کردووە، ڕاستە هەرگیز بە پلەیان ناگەین بەڵام ئەتوانین شوێن پێغەمبەری ئەزیزمان ️ ﷺ بکەوین و بەڕێزیان چۆنیان کردووە ئێمەش وەها بکەین.

و گەر خوای گەورەمان خۆش بووێت و ئەوە بکەین کە فەرمانمان پێ ئەکات بڵێی خوای گەورە خۆشمانی نەوێت!!!!؟
گەر
خوای گەورە کاتێک بەندەیەکی خۆش بوێت فرمان بە جبریل{علیە سلام} ئەکات ئەو بەندەییەی خۆش بوێت، و بەڕێزیان بانگی خەڵکی ئاسمانەکان ئەکات ئەو بەندەیان خۆش بوێت، و دواتر وەها لە خەڵکی زەوی ئەکات ئەویان خۆش بووێت.!!

ئێستا
لە هەر موسڵمانێک بپرسی بڵێی ئایە پێغەمبەری نازدارمان ️ ﷺ خۆش ئەوێت، ڕاستەوخۆ ئەڵێن بەڵێ بەدڵناییەوە. ....
باشە گەر خۆشمان بوێت بۆ شوێنی ناکەوین!!
پێمان ئەڵێت ئارام بگرین..
پێمان ئەڵێت
بێ ئومێد مەبن..
بۆ فرمانەکانی جێ بەجێ ناکەین!!
گەر وەکو ئەوەمان کرد کە بەڕێزیان ️ ﷺ پێمان ئەفەرمێت ئایە دڵ خۆش نابین؟!!
ئایا ناگەین بە پلەی کەسە چاک
و خۆشەویستەکان لەلای خوای تعالی؟!!
ئایە ناخ
و دەروونمان ئاسوودە نابێت؟!!.....هتد

باشە لەو نیعمەتە گەورەتر چییە کە
خوای گەورە بە ئیسلام ئاشنامانی کردووە و خۆشەویستی کردووە لەلامان و ڕێنوێنی کردووین بۆ ڕێگای ڕاست و ڕەوان، ئایە شایەنی ئەوە نییە هەموو ڕۆژ سوپاسی بکەین و زۆر پێی دڵ خۆش بین!!!؟...
و تووشی هەر ناخۆشیەک هاتین ئەمەمان بیربێتەوە، کە ئێمە موسڵمانین، ئێمە کەسێک پەروەردگارمانە تەواوی دەسەڵاتی هەیە، بەزەیی و لێخۆشبوونی بێ سنوورە، زانا و دانایە لە هەموو شتێک.....هتد

باشە شایەنی دڵ خۆش بوون نییە کە
لە ئومەتی پێغەمبەری نازدار و زۆر خۆشەویست ️ ﷴ ️ ﷺ ین، کە ئومەتێکە چەندین تایبەتمەندی زۆر گەورە و جیاوازی هەیە وەک لە ئومەتەکانی تر!!

باشە ئەوە شایەنی دڵ خۆش بوون نییە بچیتە شوێنێک خەڵکی ئەو شوێنە خۆشیان بووێت
و ڕێزت لێبگرن؟!!

الحمدللە ئومەتی پێغەمبەری نازدار ️ﷺ ئەوەندە نیعمەتی هەیە ناژمێردرێن کە شایەنی ئەوەن پێی دڵ خۆش ببین...
گەر موسڵمان بیەوێت دڵ خۆش بێت بیر لەو هەموو نیعمەتە ئەکاتەوە
و دڵ خۆش ئەبێت. ..
بەبینی سەرکەوتنی اسلام
لە هەر شوێنێ بێت دڵ خۆش ئەبێت..
بە بینینی پێکەنین
و ئاسوودە بوونی هەر خوشک و برایەکی موسڵمانی دڵ خۆش ئەبێت.
بە لابردنی هەر خەمێک
لە خەمەکانی خوشک و برای موسڵمانی دڵ خۆش ئەبێت.
الحمدللە ئێمەی موسڵمان هۆکارمان زۆۆۆۆر زۆۆۆرە بۆ دڵ خۆش بوون
و درووست بوونی هیوا و بێ هیوا نەبوونمان گەر بمانەوێت.

بۆیە با دڵ خۆشی
و هیوا و ئاسوودەیمان بە هیچ کەس و هیچ بارودۆخێک نەبەستینەوە..
تاکە کەس بۆ هەمیشە خۆمانی پێوە پەیوەست بکەین بۆ هەموو شتێک با
خوای باڵادەست بێت.
و‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹
✍️مشتاقة الحبیب

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست