پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.41K subscribers
535 photos
110 videos
9 files
189 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#بەبیرهێنانەوە
ـــ﷽ـــ
کاتی گیرابوونی نزاتان بیر نەچێت.
ئەوەی ئەتانەوێ لە بەندەکانی داوا مەکەن، بەڵکو لە خولقێنەر و ڕۆزیدەر و بەخشەر و پەروەردگاری بەندەکان داوای بکەن، ئەو بەبێ بەرامبەر پێتان ئەبەخشێت، بەڵام بەندەکان زۆربەی کات وڵامیشت نادەنەوە نەک پێت ببەخشن🥰.

🌹 اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🌹
#بەبیرهێنانەوە
‌‌السَّلامُ‌ ‌عَلَيْكُمْ و ‌رَحْمَة‌ُ اللَّهِ‌ وَ ‌بَرْكَاتَة‌ ٌ🌹
خوشڪ و برایانی موسڵمانم ‌‌بەیانی هەینییە سونەت و ئەرڪەڪانی هەینیتان بیرنەچێت.

🌹اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🌹
#بەبیرهێنانەوە
دوعاکردن بۆ خۆشەویستان💚

ئیمامی السَّعْدِيُّ -ڕەحمەتی خودای لێبێت دەفەرمووێت:

« دوعاو پاڕانەوە بۆ كەسێك دیارترینی بەڵگەكانه لەسەر خۆشەویستی
چونكە دوعا ناكرێت تەنھا بۆ كەسێك نەبێت كە خۆشی دەوێت ».

📖 •|{تَفْسِيرُهُ ١٥٣٨}|.

کاتی گیرابوونی دوعایە خۆشەویستانتان لەبیرمەکەن ئێمەش لەبیرمەکەن 🥺خودایه هەموو ئەو کەسانەی لەنارەحەتیدان ڕەحمەت و میهرەبانی و فەراحەتی خۆتی بەسەردا بڕێژە یاللە 💔
{اللهم ٱغفر للمٶمینن والمٶمینات }
#بەبیرهێنانەوە
ـــ﷽ـــ
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَ رَحْمَةُ اللّٰهِ وَ بَرَکَاْتُه
🌹فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی حاجیان لەگەڵ ئەو کردەوانەى کە سوننەتن لەم دە ڕۆژەدا ئەنجام بدرێن🌹

یەکەم : خوای گەورە لە قورئاندا سوێندی پێ‌ خواردووە و فەرموویەتی : [وَالْفَجْرِ . وَلَيَالٍ عَشْرٍ] [سورة الفجر].
دووەم : چاکەکردن لە دە ڕۆژی سەرەتایی مانگی حاجیان لەهەموو ڕۆژەکانی تری ساڵ باشتره : پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرموویەتی : هیچ ڕۆژانـێـك نییە كردەوەی چاكە تێیدا خۆشەویست تر بێت لە لای خوا وەكو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان ، وتیان : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ؟ فەرمووی : تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوادا ، تەنها مەگەر پیاوێك نەبێت كە بە خۆی و ماڵ و سامانییەوە دەربچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.
سێیەم : یەکێکی تر لەفەزڵ وڕێزەکانی ئەم دە ڕۆژە ئەوەیه: ڕۆژی عەرەفەی تێدایه ، ئەو ڕۆژەی کەخوای پەروەردگار دینی تیادا کامڵ وتەواو کرد ، ونیعمەتی خۆی بۆ موسوڵمانان تەواو کرد.
🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸
* ئەو كردەوانەی كە سوننەتن لەم دە ڕۆژەدا ئەنجام بدرێن :
1 ـ زۆر ئەنجام دانی كردەوە چاكەكان بە گشتی : وەكو : قورئان خوێندن و زیكر كردن و فەرمان كردن بە چاكە و قەدەغە كردنی خراپە و جگە لەمانەش.
أ . قورئان خوێندن : یەکێک لە بازرگانییە پڕ خێر و قازانجەکان قورئان خوێندنە لە دە ڕۆژى یەکەمی مانگی حاجیان ، چونکە خوای پەروەردگار بەهەر پیتێک دە خێر وچاکەت بۆ دەنوسێت ، و بێ گومان لەم دە ڕۆژە خێری زیاتری هەیە.
ب . زیكر كردن : بە هەمان شێوە زیكری خوایش لە هەموو كاتێكدا سوننەتە و خێر و پاداشتی زۆر و گەورەیە ، بەڵام لەم دە ڕۆژە خێرترە و خوای گەورە فەرموویەتی : [ وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُوماتٍ ] [الـحج] واتە : زیكری خوا بكەن لە ڕۆژە زانراوەكاندا (كە بریتین لە دە ڕۆژی یەكــەمی مانگی جاجیان) .
2 ـ نوێژ كردن : بەوەی كە زوو بچیت بۆ نوێژە جەماعەتەكان و پەلە و پێشبڕكێ‌ بكەیت بۆ ڕیزی یەكەم ، هەروەها ئەنجامدانی نوێژە سوننەتەكانی پێش و پاشی نوێژە فەرزەكان و شەونوێژ و زوحا و سوننەتی دەست نوێژ ...
3 ـ خێر و صەدەقە كردن ماڵ بەخشین : پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموویەتی: (الصَّدَقَةُ تُطْفِيءُ الْخَطِيئَةَ كَمَا يُطْفِئُ الْمَاءُ النَّارَ) واتە: خێرو صەدەقەو ماڵ بەخشین لە پێناوی پەروەردگاردا تاوان دەكوژێنێتەوەو نایهێڵێ‌، هەروەك چۆن ئاو ئاگر دەكوژێنێتەوەو نایهێڵێ‌.
4 ـ ڕۆژوو گرتن : هەندێ لە خێزانەكانی پێغەمبەر(ﷺ) فەرموویانە: پێغەمبەر (ﷺ) نۆ ڕۆژەكەی مانگی حاجیان بە ڕۆژوو دەبوو
5 ـ ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە بە تایبەت : سوننەت وایە بۆ ئەو كەسانەی كە نەڕۆیشتوون بۆ حەج و لە عەرەفەدا نین و لە ماڵدان كەوا بە تایبەت لە ڕۆژی عەرەفەدا (9 / ذو الـحجة) بە ڕۆژوو بن ، چونكە پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی : ((صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ))واتە : ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم كە خوا بیكاتە مایەی كەفارەت و سڕینەوە و لێخۆشبوونی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێكیش لە پاشییەوە (واتە: ببێتە كەفارەتی تاوانی دوو ساڵ) .بۆیە سوور بە لەسەر ئەوەی لەگەڵ ئاوابوونی خۆری ڕۆژی عەرەفەدا تاوانەکانت ئاوا ببن، ئەوەش بە دوعا کردن و پاڕانەوەى زۆر لە خواى گەورە .
6 ـ عومرە کردن : پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی : عومرە دوای عومرە كەفارەت و ڕەشكەرەوەی گوناهی نێوانیانە .
7. حەج كردن : پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی : حەجێكی چاك پاداشتی نیە تەنها بەهەشت نەبێت.
8 ـ زیكر كردن بە ووتی : (الله أكبر ...) لەم دە ڕۆژەدا هەموو كاتێك و بەم شێوازە : (الله أكبر ، الله أكبر ، الله أكبر ، لا إلـهَ إلاَّ الله ، والله أكبر ، الله أكبر ، وللهِ الـحمد)
9 ـ خۆ ئامادە كردن بۆ قوربانی ئەنجام دان : ئەگەر كەسێك ویستی وا بوو قوربانی بكات ئەوا نابێت لە تووكی هەموو لاشەی و نینۆكەكانی لابەرێت یان لـێ‌ی بقرتێنێت و كەمی كاتەوە ، لە سەرەتـــای مانگی حاجییانەوە (ذو الحجة) تاوەكو قوربانییەكەی سەردەبڕێت
10 ـ قوربانی كردن لە ڕۆژی جەژندا : پێغەمبەر ﷺ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە ماڵ دەرنەدەچوو هەتا خواردنی نەخواردایە ، وە ڕۆژی جەژنی قوربان خواردنی نەدەخوارد هەتا دەگەڕایەوە لە نوێژی جەژن ئەنجا لە قوربانییەكەیی دەخوارد .
تێبینی : هەرچەندە قوربانی ئەنجامدان لە سێ‌ ڕۆژەكەی دوای جەژنیشدا (أیام التشریق) دروستە بەڵام باشتر و خێرتر وایە كە لە ڕۆژی جەژندا سەرببڕێت لەبەر سوننەتەكە و ئەنجا دەشكەوێتە نێو دەیەم ڕۆژی مانگی حاجیانەوە كە كردەوەی چاكە تێیدا فەزڵ و خێرەكەی تایبەتە ، بۆیە باشتر وایە لە دەیەمین ڕۆژدا قوربانی ئەنجامبدرێت .
#بەبیرهێنانەوە
زیکر کردنی زۆرتان لە بیر نەچێت، پاداشتی لەم ڕۆژانەدا چەندین جار زیاترە لە ڕۆژانی ئاسایی...
اللّٰهُ ‌أَكْبَر اللّٰهُ ‌أَكْبَر
أَسْتَغْفِرُ اللّٰه
لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه
الْحَمْدُ لِلّٰه
‌لَا‌ حَوْلَ‌ وَ ‌لَا قُوَّةَ‌ إلَّا‌ بِاَللَّهِ‌ الْعَلِيِّ‌ الْعَظِيمِ‌
الْحَمْدُ لِلَّهِ حَمْدًا ڪَثِيرًا طَيِّبًا مُبَارَڪََا فِيهِ
سُبْحَانَ اللّٰه‌‎
#بەبیرهێنانەوە
🌸بەیانی هەینییە سونەتەکانی هەینی و سەڵاواتتان بیرنەچێت🌸

‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍

✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🌹🌸
#بەبیرهێنانەوە...

باشترین نزاو پاڕانەوە، نزای ڕۆژی عەرەفەیە، ھەروەھا باشترین نزایە کە من و پێغەمبەرانی پێش خۆم فەرموویانە: لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٌ.
واتە: ھیچ پەرستراوێک نییە کە شایستەی پەرستن بێت، جگە لە (الله)ی تاکی بێ ھاوەڵ نەبێت، موڵک و سامان و ستایش بۆ ئەوە و بەسەر ھەموو شتێکیشدا بە توانا و بە دەسەڵاتە.
#بەبیرهێنانەوە
🌹ڪاتی گیرابوونی نزاتان بیر نەچێت...
بە ئومێدبە🙂_ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيب
بێ ترسبە🥰_ أَنَّ ٱلْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا
ئاسوودەبە😌_ قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَـٰنَا...
خوای گەورە ویستی لەسەر هەر شتێک بێ تەنها دەفەرمێ ببە، بۆیە بێهیوا مەبن.
و بۆ ئەوەی نزاکانمان وڵام بدرێنەوە پێویستە خۆمان لە حەرامکراوەکان بپارێزین...🌹
#بەبیرهێنانەوە
🌹ڪاتی گیرابوونی نزاتان بیر نەچێت...
بە ئومێدبە🙂_ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيب
بێ ترسبە🥰_ أَنَّ ٱلْقُوَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا
ئاسوودەبە😌_ قُل لَّن يُصِيبَنَآ إِلَّا مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَـٰنَا...
خوای گەورە ویستی لەسەر هەر شتێک بێ تەنها دەفەرمێ ببە، بۆیە بێهیوا مەبن.
و بۆ ئەوەی نزاکانمان وڵام بدرێنەوە پێویستە خۆمان لە حەرامکراوەکان بپارێزین...🌹
#بەبیرهێنانەوە
🌸بەیانی هەینییە سونەتەکانی هەینی و سەڵاواتتان بیرنەچێت🌸

‌‏ .• °``°•.¸.•°``°•.
(    םבםב   )       
 •.    .ﷺ.   ¸.•
؍•.♡.•؍

✿ آلَلََّـﮬـُمًَّ صّـَلَِِّ وٌَسَِلَِّـمًْ وٌَبًَآرِڪْْ ؏َـلََۍ سَِيَِّدٍِنَِـآ مًُحًَمًـَّدٍ وٌَعٌَلَۍ آلَِهِّ وٌَصَّحًْبًِهِّ وٌَسَِلَِّمًْ تٌَسِْلَِيَمًَآً ڪَْثًِيَرَآً ✿‏ ‏🌹🌸