پڕۆژەی ئاگا :: Aga project
1.39K subscribers
551 photos
114 videos
9 files
189 links
ئاگا هێنانەوەی تاک، بنیادنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست
Download Telegram
#بەئاگا_هێنانەوە...
السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه
🔴باسەکە کەمێک دوور و درێژە بەڵام گەر بەرژەوەندی منداڵەکەت ئەوێت تا کۆتایی خوێنەربە.
ئایا منداڵەکەت سەرنجی کەمە؟
ئایا منداڵەکەت وڵامدانەوەی کەمە بۆ دەوروبەری؟
ئایا منداڵەکەت کێشی زیاد لە پێویست زیاد دەکات؟
ئایا منداڵەکەت هیچ کێشەیەکی هەیە لە بڕبڕەی پشت و مل و جومگەکانی؟
ئایا منداڵەکەت کێشەی هەیە لە خەوتن؟
ئایا منداڵەکەت حەزی بە شەڕە؟
ئایا منداڵەکەت تێگەشتنی قورسە؟
ئایا سەرنجی ئەوەت داوە کە دوای هاتنی پەتای کۆرۆنا منداڵەکەت ئاستی خوێندنی زۆر دابەزیووە؟

ئایە دەزانێت هۆکارێک لە هۆکارەکانی ئەم حاڵەتانە زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و تابلێت و تەلەفزیۆنە!!!

زۆربەی خوێندنەوە زانستیەکان هۆشیاریان داوە لە بارەی کاریگەری زۆر بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان لەسەر ڕەفتار و هەڵسوکەوتی منداڵان، و لە ماوەی دواییدا بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان زۆر زیادی کرد، بە داخەوە باوانش بێ گوێدان و بەدواداچوون بۆ بابەتەکە ئامێرێکی زیرەک دەدەن بەدەست منداڵەکانیان و ٢٤ کاتژمێر ئەنتەرنێت دەستەبەر دەکەن، وا دەزانن کارێکی باش دەکەن و ئەمە کاری کەسە پێشکەوتوو و ڕۆشنبیرەکانە.
بەڵام بەداخەوە هیچ بەو شێوەیە نییە {لەگەڵ تەواوی ڕێزم بۆ خوێنەر} بەڵکو کارێکی زۆر هەڵەیە و کاری کەسە نەزان و تێنەگەشتووەکانە، چونکە نازانن دەرئەنجامی ئەم کارەیان چییە، نازانن ئەو منداڵانە بەرەو کوێ دەبەن.
و زۆرێک لە باوان ئامێرێکی زیرەک دەدەن بە دەست منداڵەکانیانەوە تەنها لەبەر ئەوەی خۆیان بە ئاسوودەیی کارەکانیان بکەن، و لەگەڵ ڕێزم بە داخەوە هی وەهاش هەیە تەنها و تەنها لەبەر ئەوەی بە ئاسوودەیی خەریکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بن.

ئەمانە کۆمەڵێک دەرئەنجامی ئەم کارەیە:-
١. چاو تووشی ماندوو بوون و لاوازی دەکات و تووشی چەندین کێشەی تەندروستی دەکات لەوانە نزیک بینی.
٢. سەرنجی مێشک ناهێڵێت.
٣. یاریکردن بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی لاوازی سەرنجدان و بیرکردنەوە.
٤. بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش لە ئەنجامی نەجووڵانەوە، کە ئەمەش چەندین کێشەی تەندروستی بە دوای خۆیدا دێنێت لەوانە شەکرە.
٥. دانیشتن بەشێوەی هەڵە دەبێتە هۆی تووشبوونی بڕبڕەی پشت بە زۆرێک لە کێشە، جگەلە درووستبوونی ئازار لە شانەکان و مل و جومگەکانی دەستەکان.
٦. بەرکەوتن بە تیشکی دەرچوو لە ئامێرە زیرەکەکانەوە دەبێتە هۆی ماندوو بوون و تێکچوونی خەو.
٧. زۆر یاریکردن بە یاریبە ئەلیکترۆنییەکان دەبێتە هۆی لاوازی سەرنجدان و تێگەشتن، و لاوازییان لە خوێندن.
٨. هەستکردن بە ئازاری سەر لە دیارترین کێشە تەندروستییەکانە کە تووشی منداڵان دەبێت لە ئەنجامی زۆر یاریکردن بە یارییە ئەلیکترۆنییەکان.
٩. بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان مەیلی دوژمنایەتی زۆر دەکات لە ناخیاندا، چونکە زۆربەی هەرە زۆری یارییە ئەلیکترۆنییەکان شەڕکردن و بەکارهێنانی چەک و شەڕکردن بە هەموو هونەرەکانی شەڕکردنە.¹


لێکۆڵینەوە//
دوای پشکنینی مێشکی ئەو منداڵانەی کە بە زۆری ئامێرە زیرەکەکان بەکاردێنن، ڕوون بوویەوە کە ڕێڕەوی دەمارەکان² لە مێشکدا کاریگەر دەبێت لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکان، کە دەبێتە هۆی بەرەو پێشبردنی ئاڵوودە بوونی مێشک لەسەر ئامێرەکان، بۆیە گرنگە کۆنتڕۆڵی ماوەی بەکارهێنانی ئامێرەکان بکەیت لە لایەن تەواوی ئەندامانی خێزانەکەتەوە بە تایبەت منداڵان، بەر لەوەی بگاتە حاڵەتی ئاڵوودە بوون.

لە ئێستادا بەشێکی گەورەی خوێندکاران لە خوێندگاکان دەناڵێنن بەدەست کەمی سەرنجدانەوە، و دەرکەوت زۆربەیان لەو کەسانەن کە بەزۆری ڕۆژانە ئامێرە زیرەکەکان بەکاردێنن.
لەبەر ئەوە کەسانی تایبەتمەند لە بواری پەروەردە و گەشەی منداڵان ئامۆژگاری دەدەن بۆ دیاریکردنی کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکان.


منداڵێکی بەکارهێنەری ئامێرە زیرەکەکان//
دوای تێبینی کردنی خێزانەکەی لەوەی منداڵەکەیان سەرنجی نییە دەیبەنە لای پزیشک، یەکێک لە چارەسەرەکانی ئەوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر نابێت بە هیچ شێوەیەک سەیری تەلەفزیۆن و ئامێرە زیرەکەکانی تر بکات و تەنانەت نابێت یاری بە هیچ شتێکی تر بکات و بەردەوام بیبەنە دەرەوە بۆ کەش و هەوای سروشتی، و نزیکەی ساڵێکە لە ئەنجامدانی ئەوەی کە پزیشک دیاری کردووە منداڵەکە زۆر بەکەمی گۆڕاوە.

ئەی دایک و باوک لە سەرەتاوە منداڵەکەت بگرە تاکو نەگەن بەو بارودۆخە.
#خۆپارێزی_زۆر_باشترە_لە_چارەسەر

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
¹. نموونەی زۆرمان بینی لە نێوان گەورەکان جاوەرە کاریگەری نەبێت لەسەر منداڵەکان!!

². دەمارەکان هەستەکان دەگوازنەوە بۆ مێشک، لەگەڵ لوولەکانی خوێن تێکەڵی مەکەن، لوولەکانی خوێن خوێن دەگوازنەوە.

و السَّلَاْمُ عَلَیْکُم وَرَحْمَةُ اللّٰهِ وَبَرَکَاْتُه

#ئاگا_بۆ_بە_ئاگاهێنانەوەی_تاکەکان_وبنیادێکی_تەندروست